Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
08-09-2023

گه‌رمای به‌تینی هاوین كۆتایی دێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم ڕایگه‌یاند: ‌ پێشبینی ده‌كرێ پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له‌ دابه‌زین بكه‌ن. كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م. سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پێشبینی كرد پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بێت:- هەولێر: 39 پلەى سیلیزى سلێمانی: 37  پلەى سیلیزى دهۆک:  38 پلەى سیلیزى کەرکووک: 40 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى زاخۆ: 39 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 28 پلەى سیلیزى سۆران: 37 پلەى سیلیزى گەرمیان: 41 پلەى سیلیزى

هەواڵ
07-09-2023

بافڵ تاڵەبانی بە نهێنی لەگەڵ قائانی کۆبووەتەوە

چەند رۆژێکە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودس لە عێراقە و کەسێکی بنەماڵەی تاڵەبانیش ئاشکرای دەکات کە لە کەرکوک لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبووەتەوە. سالار تاڵەبانی ئامۆزای بافڵ تاڵەبانی لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی " ئەمڕۆ قائانی لەگەڵ ژماره‌یەک‌ فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ردانی تكریت وسامه‌ڕای كردووه‌ دوای نیوه‌ڕۆ سه‌ردانی كه‌ركووكی كردووه‌ و له‌لایه‌ن فەرماندەی عه‌مه‌لیات و فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئامۆزا بافڵ پێشوازی لێكراوه‌". بەپێی زانیارییەکانی سالار تاڵەبانی، قائانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، حەشدی شەعبی و یەکێتی، بە سەرپەرشتی ئێران، بە نیازن پلانێک بۆ لاوازکردنی دەنگی کورد لە کەرکووک جێبەجێ بکەن و لە بەرامبەردا کورسی یەکێتی لە کەرکووک وەکو خۆی بمێنێتەوە و کەم نەکات.

هەواڵ
07-09-2023

‏پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "زیان بە هاووڵاتییانمان دەگەیەنێت، متمانە کەمدەکاتەوە و پێشێلکردنی دەستوور و ڕێککەوتنەکانیشە".

هەواڵ
07-09-2023

ڕاگەیەنراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە

ئەمڕۆ، ڕێككەوتی 7/9/2023، بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی ئەنجامدرا، دوای دەقیقەیەك وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی ڕووداوەكانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی كه‌ لە شاری كەركوك شەهیدبوون، كۆبوونەوە چەند تەوەرێكی خستەبەر وتووێژ و گەنگەشەكردن و، لەسەر چەند بابەتێكی گرنگ و هەنووكەیی هەڵوێستەی كرد: 1- رووداوەكانی كەركوك: دوای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێز محمد شیاع سودانی بەگوێرەی مافی دەستووری و ڕێككەوتنی ئیدارەی ئیئتلافی دەوڵەت و كارنامەی كابینە، بڕیاری ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی بارەگاكانی پارتیمانی دەركرد، بەڵام دەسەڵاتدار و كاربەدەستانی كەركوك بۆ جێبەجێنەكردنی ئەم بڕیارە هانی كۆمەڵێك خەڵكی گێرەشێوین و تێكدەریاندا و ئاستەنگیان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە دروستكرد و ڕێگای هاتوچۆی خەڵكیان داخست بێئەوەی بەرپرسانی حكومەت ڕێگایان لێبگرن، بەڵام كە ژمارەیەك خەڵكی دیكەی كەركوك لە هاووڵاتیانی كورد بەشێوەیەكی ئاشتییانە داوای كردنەوەی ڕێگاكەیان كرد كۆمەڵێك چەكدار لە پەنای دەزگا ئەمنیەكانی كەركوك بەبێ لەبەرچاوگرتنی داوای ڕەوای خەڵكەكە تەقەیان لێكردن و ژمارەیەك لاوی كورد شەهیدبوون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ چەندین ڕۆژ ئەوانەی خۆیان هانیاندابوون لەو سەر جادە بوون هەتا داوای چۆڵكردنی ڕێگاكەشیان لێنەكردن. نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدەكان و داوای شیفای بە پەلە دەكەین بۆ بریندارەكان. كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی داوا دەكات لیژنەیەكی بێ لایەن لە نوێنەرانی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم بۆ لێكۆڵینەوە لەم بابەتانەی خوارەوە پێك بێت: • دیاریكردنی هۆكاری ئاسته‌نگ دروستكردن بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران. • هانده‌رانی ئاڵۆزیی و ڕێگه‌گرتن له‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ هه‌ندێكیان په‌رله‌مانتار و به‌شێكیشیان له‌ ئیداره‌ی كه‌ركوك به‌رپرسیارییه‌تیان هه‌یه،‌ دیاریبكرێن و بدرێنه‌ دادگا. • ئەو كەسانەی فەرمانی تەقەكردنیان دەركردووە كە بووە هۆی شەهیدكردنی ئەو هاووڵاتیانەی بە ئاشتیانە داوای كردنەوەی ڕێگایەكەیان كرد دەست نیشان بكرێن و بدرێنە دادگا. • ئەو كەسانەی تەقەیان كردووە و بوونە هۆی شەهیدبوون و برینداركردنی هاوڵاتیانی بێ چەك، دیاری بكرێن و بدرێنە دادگا. • له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و برینداره‌كان بدرێت و، هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی زه‌ره‌ر و زیانی ماددیان به‌ركه‌وتووه‌. 2- سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ، دوای ئه‌وه‌ی ئیئتلافی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێكهات و له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك بابه‌تی سیاسی و ئابووری ڕێككه‌وتن كرا، هه‌روه‌ها كه‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كارنامه‌ی كابینه‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی كرا و له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ردرا بۆ جێبه‌جێكردن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ماوه‌ی (9) مانگ به‌سه‌ر ئه‌م ڕێككه‌وتن و پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه‌ تێپه‌ڕیوه‌، خاڵه‌كانی په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ جێبه‌جێنه‌كراون و ڕێگری له‌ جێبه‌جیكردنیان ده‌كرێت، له ‌نێو خاڵه‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتنانه‌ش ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ جێبه‌جێكراون یان هه‌ر جێبه‌جێنه‌كراون، وه‌كو نموونه‌: • یاسای بودجە، كاتێك كە حكومەتی فیدراڵی پڕۆژە یاساكەی ئامادەكرد بەرێكەوتن لەگەڵ حكومەتی هەرێم، پشكی هەرێم دیاری كرابوو، بەڵام لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سەرلەبەری ئەم پڕۆژە یاسایه‌ گۆڕانكاری بەسەرداهات و غەدرێكی زۆر لە هەرێمی كوردستان كرا، ئێستاش ئەوەی كە لە یاساكەشدا هاتووە جێبەجێناكرێت بەشێوەیەكی گونجاو كە ئه‌مه‌ش غەدرێكی گەورەیە لە مووچەخۆرانی كوردستان بە تایبەتی و خەڵكی كوردستان بەگشتی. • ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتیمان دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ ڕێگای لێگیرا و ئاڵۆزییان دروستكرد. 3- ‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنه‌كان داوا ده‌كات ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ جێبه‌جێبكرێن: • ئیداره‌دانی حكومه‌ت و بڕیار وه‌رگرتن، له‌سه‌ر بنه‌مای پڕه‌نسیپی (شه‌راكه‌ت، ته‌وافوق و ته‌وازن) بێت و، ڕۆڵی نوێنه‌ری پێكهاته‌ سیاسییه‌كان بنه‌ڕه‌تی بێت له‌ بڕیاره‌ چاره‌نوسسازه‌كاندا. • یاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی وەك ئه‌وه‌ی لە دەستووردا هاتووە و هەروەها لە بەرنامەی ئیئتلافی  ئیدارەی دەوڵەتدا هاتووە، بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاساكە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەربچێت. • پەلەكردن لە ئامادەكردنی پرۆژە یاسای نەوت و گاز بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی بەهاوبەشی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ كراوە بۆ ئامادەكردنی پرۆژە یاساكە و، بۆ كۆتایی هێنان بەكاركردن بە یاسای پێشوو. • بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان جیا بكرێتەوە و وەكو هەموو فەرمانبەرانی عێراق مانگانە مووچەی خۆیان وەربگرن،  ئەم بابەتە تێكەڵاو نەكرێت لەگەڵ كێشەكانی دیكە و بە سیاسی نەكرێت. • هەمواركردنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی وەكو ئه‌وه‌ی لە دەستووردا هاتووە و، جێبەجێكردنی. • پەلەكردن لە جێبەجێكردنی رێككەوتنی شەنگال وەكو بەرنامەی بۆ دیاری كرابوو بەپێی رێككەوتنی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم، هەر وەكو لە بەرنامەی ئیدارەی ئیئتلافی دەوڵەت و كارنامەی كابینەی بەرێز محمد شیاع سودانیشدا هاتووە. • گه‌ڕانه‌وه‌ی بارەگای پارتیمان و هێزە سیاسییەكانی دیكە لە پارێزگاكانی نەینەوا و كەركوك و دیالە بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەكان بە ئازادی چالاكی سیاسی خۆیان ئەنجامبدەن. 4- عێراق و ناوچەكە بە بارودۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێ لە عێراق قەیران لە دوای قەیران لە سەر یەك كەڵەكەبوون و، لە ڕاستیدا قەیران دەخولقێندرێ بۆ ئەوەی قەیرانێكی دیكەی پێ داپۆشرێ. بۆیە دەتوانین بەڕاشكاوی بڵێین لەم وڵاتەدا چارەسەری قەیران ناكرێ، بەڵكو ئیدارەی قەیران و كێشەكان دەدرێ، بۆیە كوردستانیش لە بارودۆخێكی له‌مشێوه‌یه‌ی‌ عێراق و ناوچەكە بە قۆناغێكی هەستیار و گرنگدا تێدەپەڕێ. لە جیهاندا گۆڕانكاری زۆر و خێرا لە ئارادان  كە مەترسی و نیگەرانی بۆ قەوارەی هەرێم و مافەكانی خەڵكی كوردستان لەناو هەناوی ئەو قەیران و كێشانەی عێراق و گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكه‌ و جیهاندا هەیە، ئەم بارودۆخە خەمخۆریی پێویستە بۆ پاراستنی یەك پارچەیی قەوارەی هەرێم و دەستكەوتەكانی گەلەكەمان كە بە خوێن و خەبات  بەدەست هاتوون، بەرپرسیاریەتی سەرشانی پارتیمان و تەواوی لایەنەكانی دیكەی كوردستان گرانتر دەكات و بارودۆخەكە لێماندەخوازێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیران و ئاڵنگاریەكان و چارەسەركردنیان، پێداچوونەوە بە هەنگاو و بەرنامەكاندا بكرێت و بەرپەرچی سیاسەتی دابیننەكردنی مووچە و ئاستەنگ خستنە بەردەم پێشكەوتنی كوردستان بدرێتەوە و دەستوور جێبەجێبكرێت بە مادەی (140)یشەوە. لە كۆتایدا، جەماوەری تێكۆشەری كوردستان، یەك هەڵوێستی و یەكڕیزی هەموو لایەنە سیاسییەكان بەتایبەتی و خەڵكی كوردستان بەگشتی پێویستە بۆ دەربازبوون لەم قەیران و كێشانەدا بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ گشت لایەك لە هەموو ڕوویەكەوە. هەروەها داوا دەكەین خەڵكی بەشەرەفی كەركوك بە هەموو پێكهاتەكانییەوە پشوودرێژ و ئارام بن، ئەم بابەتانە پێویست دەكات لە رێگای یاسا و دادگاكانەوە چارەسەر بكرێن، ئاڵۆزی دروست نەكرێت و ڕێگا نەدەن تێكدەر و ئاژاوەگێڕ بارودۆخی شارەكە بشێوێنن و، پێكەوەژیان پارێزراوبێت و ئاشتی كۆمەڵایەتی و سەقامگیری لە ئەولەویاتی هەموو كارەكاندا بێت.                        مەكتەبی سیاسی                                                     پارتی دیموكراتی كوردستان                                                  ٧ـی ئه‌یلولی 2023

هەواڵ
07-09-2023

لە هەولێر دەست بەسەر بڕیکی زۆری هۆشبەردا گیرا

دەست بەسەر شەش کیلۆو حەوتسەد گرام مادەی هۆشبەرو (١٠٠٠) هەزار شیت ترامادۆڵ و (١٠) دە شیت میتادۆن دا گیرا. لەهەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکانی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، دوای کۆکردنەوەی زانیاری وردو وەگرتنی فەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لەشاری هەولێر، لە بەرواری ٧ی٩ی٢٠٢٣ توانرا بڕی (٦،٧٠٠)شەش کیلۆو حەوت سەد گرام مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی کریستاڵ و حەشیش و ماریجواناو تلیاک لەگەڵ (١٠٠٠) هەزار شیت ترامادۆڵ و (١٠) دە شیت میتادۆن دەستی بەسەردا بگیڕێت. لەم چاڵاکیەدا توانرا(٣)سێ کەس دەستگیربکرین کە بەکاری بازرگانی بەم ماددانەوە گڵاون، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەر سێ تۆمەتبار کراوەتەوە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. شایانی باسە ئەم چالاکیە بەهاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک جێبەجێ کراوە.

هەواڵ
07-09-2023

پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پێج شەممە ٤-٥ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە، سبەی دوو پلەی تر دادەبەزن، لەم دوو رۆژەدا کۆی دابەزینی پلەی گەرما ٧ پلە دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆی پێنج شەممە بەم شێوەیە راگەیاند:   کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک تۆز هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: ٣٩ پلەی سیلیزی سلێمانی: ٣٦ پلەی سیلیزی دهۆک: ٣٧ پلەی سیلیزی کەرکوک:٤٠ پلەی سیلیزی هەڵەبجە: ٣٨ پلەی سیلیزی زاخۆ: ٣٨ پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: ٢٦ پلەی سیلیزی سۆران: ٣٥ پلەی سیلیزی گەرمیان:٤١ پلەی سیلیزی

هەواڵ
07-09-2023

دەستبەسەر بڕێکی ماددەی هۆشبەر دا گیرا

دەست بەسەر داگرتنی بڕی (٢،٢٠٠) دوو كیلۆ ودووسەد گرام ماددەی هوشبەر لەجورەكانی كڕیستال و حەشیش مەریجوانا لەئەنجامی زانیاری وورد لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران لەسەر هاتنی ماددەی هوشبەر بۆ پارێزگای هەولێر و دواتر بە سەرپەرشتی راستەوخوی بەڕێز بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران و بە هەماهەنگی لەگەل بەرێز بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنووریەكان تیمێكی هاوبەش پێك هێنڕا .و توانرا لە شاری هەولێر دەست بگێریت بەسەر ئەو بڕە مادەیە و چەندین كەس بەتۆمەتی بازرگانی كردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران و پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەنجامدەرانی ئەو كارە كرایەوە.و جێگای ئاماژە پێكردنە ئەو كەسانە پێشتریش بە هەمان تۆمەتی بازرگانی كردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركرابوون. بە ناوی سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران دەست خۆشی لە بەرێوەبەر وئەفسەر وكارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران دەکەین کە بە شەو ڕۆژ لە ئەرک دان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی کوردستان و سەلامەتی گشتی سەلامەتی گیانی کوردستانیانی خۆشەویست. هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە شەو ڕۆژ دەخەینە سەر یەک بۆ ئارامی و پاراستنی ئەمنیەتی کوردستان . ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانیدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

هەواڵ
07-09-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/7 مەسرور بارزانی سەۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ کرد لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرا.تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک. هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپێشاندەرانی سیڤل دەربڕی و هاوڕابوون لەسەر ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شارەکە.

هەواڵ
07-09-2023

بەهۆی سکچوونی سەرنشینێکەوە فڕۆکەیەک دەگەڕێتەوە فڕۆکەخانە

فڕۆکەیەک کە لە ئەمریکاوە بەرەو ئیسپانیا گەشتی دەکرد، بەهۆی توشبوونی یەکێک لە سەرنشینەکانی بە سکچوون، دوای دوو کاتژمێر لە بەرزبوونەوەی گەڕایەوە بۆ فڕۆکەخانەکەی. بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنی ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە، ڕۆژی هەیینی، فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکەیەی گەشتی ژمارە ١٩٤ی هێڵی ئاسمانی دەلتای نێوان ئەتڵەنتا-بەرشەلۆنەی ئەنجام دەدا، هەواڵی ''مەترسی بایۆلۆجی'' ڕاگەیاند. بەو هۆیەوە، فڕۆکەکە لە پاش دوو کاتژمێر لە بەرزبوونەوەی گەڕایەوە بۆ فڕۆکەخانەی ئەتڵەنتا. هۆکاری ڕووداوەکەش توشبوونی یەکێک لە سەرنشینانی بوو بە سکچوون. لە تۆمارێکی دەنگییدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکرێت هی بەشی کۆنترۆڵی هاتوچۆی ئاسمانیی بێت، هاتووە: ''لە ئێستادا لە ناو فڕۆکەکەدا سەرنشینێک هەیە کە توشی سکچوون بووە، لەبەرئەوە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ئەتڵەنتا''. هێڵی ئاسمانی دەلتا، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لە ماڵپەڕی ئینسایدەر بڵاوکراوەتەوە، پشتڕاستی ئەوەی کردەوە کە لە فڕۆکەکەکدا حاڵەتێکی پزیشکی هەبووە، لەبەرئەوە فڕۆکەکە گەڕاوەتەوە بۆ ئەتڵەنتا. ئەو گەشتەشی بەهۆی ئەو ڕووداوەوە دواخرا، لە پاش پاککردنەوەی فڕۆکەکە ڕۆژێک دواتر ئەنجام درا.

هەواڵ
07-09-2023

پێشبینی دەکرێت نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەو...

پسپۆڕێکی ئابووری پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ ٣٠٠ هەزار دیناری عێراقی دەكات، ئەوەش بەهۆی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، کە ڕێککەوتنی خور عەبدوڵڵا لەگەڵ کوێت بەنادەستووری ناساند. نەبیل مەرسومی پسپۆری ئابووری دەڵێت: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، کە ڕێککەوتنی خور عەبدوڵڵای بە نادەستووری ناساند، دەرگا دەکاتەوە بۆ تانەدان لە ژمارەیەک ڕێککەوتن، کە عێراق پێش ساڵی 2015 واژووی کردوون". ئەبیل مەرسومی دەشڵێت: یەكێك لەو یاسایانەی تانەی لێدەدرێت، ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی عێراق لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە ئەنجوومەنی نوێنەران لە ساڵی 2008 دەنگی لەسەر داوە و بەدەنگی بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران رەتكرایەوە. ئەو پیسپۆرە ئابوورییە باسی لەوەش كرد، ئەگەر ئەمە ڕووبدات و ڕێکەوتنی ستراتیژی بەغدا و واشنتۆن بە نادەستووری بناسێنرێت، پێشبینی دەکرێت نرخی دۆلارێك بەرزبێتەوە بۆ سێ هەزار دینار، ئەوكات "سەد دۆلاریش یەکسان دەبێت بە ٣٠٠ هەزار دینار". دادگای باڵای فیدراڵی ڕۆژی دوو دووشەممە بڕیاریدا، یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی کەشتیوانی دەریایی لە خور عەبدوڵڵا، کە لەگەڵ کوێت ئەنجامدرا نادەستوورییە. دادگاکە بڕیارەکەی لەسەر بنەمای ئەوە دەكردووە، كە رێككەوتنەكە پێچەوانەی بڕگەکانی ماددەی (61)ی دەستووری کۆماری عێراقە، کە تێیدا هاتووە پڕۆسەی پەسەندکردنی پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بە یاسایەک ڕێکدەخرێت، کە بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەندبكرێت. هەروەها بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کێشە سنوورییەکانی نێوان عێراق و کوەیت زیاتر دەكات، کە هەردوو وڵات بەڵێنیان داوە كۆتایی پێبهێنن، ئەمەش دوای باشتربوونی پەیوەندییەکانی هەردوولا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا. ئەو بڕیارە دادوەرییە توڕەیی نوێنەرانی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوەیتیشی لێکەوتەوە و هەڕەشەی کردنەوەی دۆسیەی قەرەبووکردنەوەکەیان لە دژی عێراق کرد.

هەواڵ
06-09-2023

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 6ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ کرا.پەرەسەندن و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک و هۆکارەکانی تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوو لا نیگەرانیی خۆیان لەبارەی ڕەوشی کەرکووک و پێویستیی چارەسەربوونی خێرای کێشەکان ڕاگەیاند.

هەواڵ
06-09-2023

حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوایەک لە حکومەتی فیدڕال دەکات

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات شایستە داراییەکانی هەرێم بەو ژمارانەی لە خشتەکانی بودجەدا هاتوون، بۆ هەرێم خەرج بکات پێویستە بەغدا مانگانە شایستە داراییەکانی هەريم بە پێی بودجە کە یەک ترلیۆن و375 ملیار دینارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت کە 906 ملیار دیناری تەرخانکراوی مووچەیە، بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم بتوانێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدات. ئەنجومەنی وەزیران، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی ڕووداوەکانی کەرکووک دەربڕی و بە توندی سەرکۆنەی ئەو توندوتیژیەی کرد کە بەرامبەر هاووڵاتییانی سیڤلی کەرکووک کرا. ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/9/6 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی کەرکووک دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست. لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران بە توندی سەرکۆنەی ئەو توندوتیژیەی کرد کە بەرامبەر هاووڵاتییانی سیڤلی کەرکووک کرا کە بە شێوەیەکی زۆر ئاشتییانە خۆپێشاندانیان کرد وناڕەزاییان بەرامبەر ئەو ستەمەی لە هاووڵاتییانی کوردی کەرکووک دەکرێت نیشاندا، بەڵام بەداخەوە بە تەقەکردن و خوێنڕشتن وەڵامیان درایەوە.ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە ئەوانەی چەکیان بەکارهێناوە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران و بوونە هۆی شەهیدکردنی هاووڵاتییانی سیڤیل لە کەرکووک، پێویستە بە زووترین کات ڕێکاریی یاسایی وقەزاییان لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر و بدرێن بە دادگا تا بە سزای خۆیان بگەن. پاشان گفتوگۆ لەبارەی دوا پێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی دارایی 2023 کرا، دواتر ئەنجامی گفتوگۆی شاندی دانوستانی هەرێمی کوردستان لە دوا کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا لەبارەی ماف وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن ئەندامانی شاندەکە خرایە ڕوو.سەرۆک وەزیران بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، سوپاس وپێزانینی ئاراستەی شاندی حکومەتی هەرێم کرد کە بە باشترین شێوە و بە داتا و زانیاری وردەوە و پشتبەست بە بەڵگە دەستووریی وقانونییەکان، داکۆکیان لە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە. ئەوەش دووپاتکرایەوە کە حکومەتی هەرێم خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ بۆ هەر هەوڵێک کە پێویست بێت بۆ دابینکردنی مووچە وشایستەکانی هەرێم، کە جێگەی داخ و نیگەرانیمانە بەهۆی خەرجنەکردنیی شایستەکانی هەرێـم لەلایەن بەغدا، مووچەخۆران دوو مانگە مووچەیان دواکەوتووە، لە کاتێکدا هەرێم هەرچی پێویست بووە و هەر پابەندییەک بەرامبەر حکومەتی فیدراڵ هەبێت لە چوارچێوەی یاسای بودجە و دەستوور جێبەجێی کردووە. ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە لەبەرامبەر پابەندییەکانی هەرێم، پێویستە کۆی گشتی شایستەی داراییەکانی بۆ خەرج بکرێت کە بە گوێرەی خشتەکانی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 دەکاتە بڕی 16 تریلیۆن و 498 ملیار دینار، کە مانگانە بە گوێرەی ژمارەکانی بودجە دەکاتە یەک ترلیۆن و375 ملیار دینار، بەڵام ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆی لە ڕۆژی 2023/9/3 لە دەرەوەی خشتەکانی بودجە وشایستەداراییەکانی هەرێم، بریاریدا کە بە شێوازی قەرز، تەنیا بڕی 500 ملیار دینار لە مانگەکانی 9، 10 ،11 خەرج بکرێت, لە کاتێکدا لە دوای مانگی 6 ەوە ، هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی مانگەکانی 7و8 خەرج نەکراوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەر لەگەڵ کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق لە 2023/6/25 ، هەرێم پابەندییەکانی خۆی بە گوێرەی یاسای بودجە جێبەجێ کردووە. ئەنجومەنی وەزیران لە بەر ڕۆشنایی ئەو ڕاستییانەدا ، داوا دەکات ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چاوخشاندنەوەی پێویست و دادپەروەرانە بە بڕیارەکەیدا بکاتەوە و شایستە داراییەکانی هەرێم بەو ژمارانەی لە خشتەکانی بودجە هاتوون بۆ هەرێم خەرج بکات، بە تایبەتیش تەرخانکراوەکانی مووچە کە مانگانە 906 ملیار دینارە تا هەرێمی کوردستانیش بتوانێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدات،هاوشانی مووچەخۆرانی سەرتاسەری عیراق کە مانگانە بە بێ دواکەوتن بۆیان خەرج دەکرێت ، بۆیە پێویستە بە هەمان پێوەر ، تەرخانکراوەکانی مووچەی هەرێم لە ناو بودجەی عێراق وەک خۆی خەرج بکرێت و بەشێوەیەکی جیاواز و نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێم نەکرێت بەڵکو بە پێی دەستوور و چوارچێوەی بنەمای یەکسانی لەبەرامبەر جێبەجێکردنی یاساکان ڕەفتاری لەگەڵ بکرێت. لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران داوا لە هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەرێم دەکات کە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن لە داکۆکیکردن لە ماف ودەسەڵات وشایستە دەستووریەکانی هەرێم. بۆ ئەم مەبەستەش، پێشنیاری سازدانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی هێز ولایەنە سیاسیەکانی هەرێم کرا بۆ خستنەڕووی ڕاستییەکان. هەروەها ئەنجومەنی وەزیران داوا لە هێز ولایەنە سیاسیە سەرەکییەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق دەکاتەوە کە شایستەکانی هەرێم وەک لە خشتەکانی بودجەدا هاتووە، خەرج بکرێت و پابەند بن بە مینهاجی وەزاریی و ڕێککەوتنە سیاسییەکانی پێکهێنانی حکومەت و لەو چوارچێوەیەشدا، مامەڵە لەگەڵ ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.ئەنجومەنی وەزیران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکات کە پشتیوانی هەرێمی کوردستان بن لە بەدەستهێنانی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی بە پێی دەستوور و ڕێککەوتنەکان و ڕێگە نەدەن چیتر مافەکانی خەڵکی کوردستان بە ناڕەوا پێشێل بکرێن.

1 2 ... 294 295 296 ... 1146 1147