Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
24-09-2023

بەشێك لە پارەی مووچەخۆران گەیشت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "کەمێک لەمەوبەر بڕی 250 ملیار دینار لە رێگەی بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر  هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق." 

هەواڵ
24-09-2023

ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت

وابڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى ڕابگەیەنرێت. عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى (2023/9/24) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023-2024) ڕادەگەیەنرێت. وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژنەوەى زانستى لە بانگهێشتنامەیەکدا بۆ گشت دەزگاکانى ڕاگەیاندن دوپاتیدەکاتەوە كه‌ ئه‌مڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕادەگەیەنرێت.

هەواڵ
23-09-2023

ئاسایشی سلێمانی: هەشت ئاژاوەگێڕمان لە چەمچەماڵ دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی ئاژاوەگێڕ و تەقەکەر ڕادەگەیەنێت . بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، ( ٨ )تۆمەتباری ئاژاوەگێڕ و تەقەکەریان لە سنوری چەمچەماڵ دەستگیرکرد. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: لەپێناو ئارامی و ئاسایشی زیاتر و چەسپاندنی یاسا و ڕێگریکردن لە تەقەکردن و ئاژاوەگێڕی، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەماوەی مانگێکدا هەشت تۆمەتباریان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکردووە، کە هەستابوون بە نانەوەی پشێوی و تەقەکردنی لە ماڵان و شەقام و شوێنە گشتیەکان و سەرجەم ئەو چەکە بێمۆڵەتانەی کە بەکاریان هێنابوو، دەستیبەسەرداگیراوە. ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەکانی ( ٤٩٥-٤٣٠-٤٠٥ )لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

هەواڵ
23-09-2023

سەرکردەیەکی یەکێتی: دەستبەرداری هەموو پۆستێک دەبم و بەشداریی کۆنگرە نا...

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، " بەشداریی لەم كۆنگرەیەدا ناكەم و دەستبەردای هەموو پۆست ‌و ئیماتیازاتێكی حزبی دەبم". سه‌ردار هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ره‌خنه‌ له‌ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مێژویی خۆم هه‌ڵده‌ستم و نابمه‌ به‌شێك له‌دروستكردنی بارودۆخێك كه‌ لێكه‌وته‌كانی زیان به‌یه‌كێتی بگه‌یه‌نێت، هه‌ربۆیه‌ به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكه‌م، ده‌ستبه‌ردای هه‌مو پۆست و ئیماتیازاته‌كی حزبی ده‌بم". سه‌ردار هه‌ركی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "ماوه‌یه‌كه‌ یه‌كێتیی به‌دۆخێكی ناته‌ندروست تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه‌  گرفتی زۆر له‌ناوخۆی یه‌كێتیی دروستبوه‌، كه‌ بۆته‌ هۆی لێكترازانی ناوخۆیی و دابڕان له‌پره‌نسیپ و په‌یره‌وی ناوخۆو و به‌هاكانی دیموكراسی و په‌كه‌وتنی ژیانی حزبایه‌تی". سه‌ردار هه‌ركی ده‌شڵێت، "وه‌ك هه‌مولا ئاگادارن بڕیاردراوه‌ 27ی ئه‌م مانگه‌ كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی بكرێت، ئه‌م كۆنگره‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ زه‌مینه‌ی كۆنگره‌كردن فه‌راهه‌م نییه‌ و كاری له‌پێشینه‌ی دیكه‌ هه‌یه‌، له‌لایه‌ك له‌هه‌موكات زیاتر دۆخی ناوخۆ پێویستی به‌ پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و ته‌بایی هه‌یه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌ دو هه‌ڵبژاردنی گرنگ و چاره‌نوسسازمان له‌به‌رده‌مه‌، پێویست ده‌كات یه‌كێتی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ ئاماده‌بكات، یه‌كێكیان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌ كه‌ بۆئاینده‌ی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان زۆر گرنگه‌ و ئه‌وی دیكه‌یان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ له‌كۆتایی شوباتی 2024 بكرێت". دەقی پەیامەکەی سەردار هەركی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی: كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانماوەیەكە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەدۆخێكی ناتەندروست تێدەپەڕێت، بەهۆی ئەو دۆخەوە گرفتی زۆر لەناوخۆی یەكێتیی دروستبووە، كە بۆتە هۆی لێكترازانی ناوخۆیی و دابڕان لەپرەنسیپ و پەیرەوی ناوخۆو بەهاكانی دیموكراسی و پەكەوتنی ژیانی حزبایەتی. وەك هەموولا ئاگادارن بڕیاردراوە 27 ئەم مانگە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی بكرێت. ئەم كۆنگرە لەكاتێكدایە كە زەمینەی كۆنگرەكردن فەراهەم نییەو كاری لەپێشینەی دیكە هەیە. لەلایەك لەهەمووكات زیاتر دۆخی ناوخۆ پێویستی بە پرۆسەی ئاشتەوایی‌و تەبایی هەیە، لەلایەكی دیكە دوو هەڵبژاردنی گرنگ‌و چارەنوسسازمان لەبەردەمە، پێویست دەكات یەكێتیی خۆی بۆ ئەو هەڵبژاردنانە ئامادەبكات. یەكێكیان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە كە بۆ ئایندەی ناوچە دابڕێنراوەكان زۆر گرنگەو ئەوی دیكەیان هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لەكۆتایی شوباتی 2024 بكرێت. كۆنگرەكردن لەم بارودۆخەو بەبێ بوونی زەمینەیەكی لەباری هێمنی‌و سەقامگیریی ناوخۆیی، زیان بەدەنگ‌و پێگەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەگەیەنیت. بۆیە پێموایە ئەم كۆنگرەیە لە هەلومەرجێكدا دەكرێت كە زەمینە لەبار نییەو لەئەنجامدا زیان بە یەكێتیی دەگەیەنێت. رەنگە ئەم كۆنگرەیە لەبری چارەسەركردن گرفتەكان قوڵتر بكاتەوە. دۆستان لایەنگرانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەر لە ئەنجامدانی كۆنگرە، پێویستە ئەولەویەت بەرێكخستنەوەی رێزەكان‌و ئاشتبوونەوەی گشتیی ناوخۆیی بدرێت، بەدڵنیایەوە لەگەڵ كۆنگرەیەكین ببێتەهۆی نوێبونەوەو بەهێزبوون‌و كۆبونەوەی هەمووان لەدەوری مەشخەڵی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لەگەڵ كۆنگرەیەكین یەكێتی بباتەوە سەر چەپكە ‌گوڵەكەی مام جەلال‌و رێچكە راستەقینەكەی یەكێتیی كە لەگەڵ ئێش‌و ئازاری خەڵكی كوردستاندا بێت‌و هیواو خواستەكانی گەنجەكانمان بێنێتە دی، نەك ببێتە هۆی پەرتەوازەیی و لێكترازانی زیاتر.كۆنگرە بەم شێویە زیانی گەورە بەئاشتی ناوخۆیی‌و یەكرێزی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەگەینێت، هاوكات دەبێتە هۆی سەپاندنی واقعێكی ناكۆك لەگەڵ بنەماو پرەنسیپە نەگۆڕەكانی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە ئازادی و رێرەوی دیموكراسی. بۆیە دەمەوێت بەهەموولا رابگەینم كە لەم بارودۆخەدا بەئەرك‌و بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆم هەڵدەستم‌و نابمە بەشێك لەدروستكردنی بارودۆخێك كە لێكەوتەكانی زیان بەیەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان‌و‌ بەهاكانی دیموكراسیەت لە كوردستان دەگەینێت ، بۆیە رایدەگەینم كە بەشداری لەم كۆنگرەیەدا ناكەم، وە بەم یاداشتە دەست بەردای هەموو پۆست‌و ئیماتیازاتەكی حزبی دەبم. روژی شەمە رێكەوتی 23/9/2023

هەواڵ
23-09-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا د...

ئەمڕۆ شەممە 9/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوای لە شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا(ئەنەکەسە) کرد کە لە عەبدولحەکیم بەشار و ئیبراهیم برۆ ئەندامانی ئەنجومەنەکە لە ناو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێکهاتبوو.لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی و پێشهات و پەرەسەندنەکانی سووریا تاوتوێ کرا . جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا بە شێوەیەکی ئاشتییانە و دابینکردنی ماف و داخوازییە ڕەواکانی گەلی کورد کرایەوە.

هەواڵ
23-09-2023

وەزیری بەرگری تورکیا: دەبێت بافڵ تاڵەبانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە...

یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا دەربارەی زیادبوونی هەماهەنگییەکانی پەکەکە لە سلێمانی، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی میللەتی تورکیا و دەڵێت: "بەردەوام هۆشداری بە بافڵ تاڵەبانی دەدەین واز لە پشتگیری کردنی پەکەکە بهێنێت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو رێکخراوە بپچڕێنێت، ئەگەر نا رەوشی داهاتوو لە بەرژەوەندی سلێمانی نابێت". یاشار گولەر، گوتیشی: "چاودێری جموجۆڵه‌كانی یەکێتی دەکەین و تێبینییەکانی خۆشمان بە عێراق و پارتی دەدەن". وەزیری بەرگری تورکیا جەختیش دەکاتەوە، ئەوان چەندین جار هۆشدارییان بە یەکێتی داوە، بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانی پەیوەندییەکانیان بە تەواوی لەگەڵ یەکێتی پچڕاندووە.

هەواڵ
23-09-2023

پێشبینی دەكرێت بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزێت 

ئەندامێکی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پێشبینی دەکات بەهات 100 دۆلار دابەزێت بۆ 145,000 دینار. موعین كازمی ،ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  ،پێشبینی دەكات لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا، نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریب بۆ هەزار و 450 دینار بۆ هەر دۆلارێك دابەزێت. كازمی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، ئەگەر ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی جێبەجێ بكرێت بۆ ئاسانكاری گواستنەوە و ڕێكخستنی ڕێكارەكانی باج و ڕاستەوخۆ خەرجكردنیان ،نرخی 100دۆلار دەگاتە 145 هەزار دینار .هەروەها گوتی: ئەگەری زۆرە لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا دۆلار بۆ ئەو نرخەی ئاماژەی پێكرا دابەزێت، ئەگەر ڕێوشوێنە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكان و سەپێنراوەكانی حكومەت بە سەركەوتوویی جێبەجێ بكرێن.هاوكات ئەو ئەندامەی لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق، رەتیكردەوە كە نرخی دۆلار بۆ 1320 دینار داببەزێت.

هەواڵ
23-09-2023

بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بەرز بۆتەوە

بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی (IRAQ OIL REPORT): بەرهەمهێنانی نەوتی هەرم بەرزبۆتەوە. سەرەڕای بەردەوامی داخستنی بۆری نەوتی باكور, لەمانگی ئابی رابردودا بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان زیادیكردووە. بەرهەمهێنانی نەوت لەو كێڵگانەی لەژێر دەستی حكومەتی هەرێمدایە, بەجۆرێك زیادیكردووە, گەیشتووەتە نزیكی نێوەی ئەو بەرهەمەی لە پێشوتردا بەرهەمی دەهێناو رەوانەی دەرەوەی دەكرد. مامناوەندی بەرهەمهێنانی نەوت لەمانگی ئابدا, گەیشتووەتە (4.71) ملیۆن (bpd) رۆژانە, لەكاتێكدا لەمانگی تەموزدا (4.56) ملیۆن (bpd) بووە, بەگوێرەی حساباتەكانی سەرچاوەكەو لەسەر بنەمای داتاكانی هەر كێڵگەیەك بەجیا.  ئەو دەستكەوتە لەكاتێكدا بەدەستهاتووە,  بۆری نەوتی باكور هێشتا بەداخراوی ماوەتەوە, ئەوەش حكومەتی هەرێمی ناچاركردووە, لەمانگی ئازاری رابردوەوە هەناردەكردنی نەوتی خاو بۆ بازاڕەكانی جیهان رابگرێ

هەواڵ
22-09-2023

سودانی: پاره‌داركردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵوێستى ئێمه‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌رپرسیارانه‌یه‌ چونكه‌ هه‌رێم به‌شێكى دانه‌بڕاوه‌ له‌ عێراق، ده‌شڵێت: “ناردنى پشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ داراییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا”. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى 9ی 2023، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌میانى به‌شداریكردنى له‌ گفتوگۆى تایبه‌تى پێگه‌ى ئه‌لمۆنیته‌ر له‌ ئه‌مریكا باسى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداى كرد و وتى: “هه‌ڵوێستى ئێمه‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوێستێكى به‌رپرسیارانه‌یه‌، چونكه‌ هه‌رێم به‌شێكى دانه‌بڕاوه‌ له‌ عێراق و هاووڵاتیانى هه‌رێم هیچ جیاوازیه‌كیان نییه‌ له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق. پاره‌داركردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو پێش كۆتایی ساڵ و پێش كۆتایی ساڵ كێشه‌كان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه‌”. سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا باسى بابه‌تى ناردنى پشكى هه‌رێمى له‌ یاسای بودجه‌ى عێراق كرد و وتیشى: “ناردنى پشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر كێشه‌ داراییه‌كانى هه‌رێم. ئه‌م كێشانه‌ زیاتر ده‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌ستاندنى هه‌ناردى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه‌”. له‌باره‌ى به‌شدارى هێزه‌ سیاسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “هێزه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌شێكى دانه‌بڕاون له‌ هاوپه‌یمانى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت كه‌ حكومه‌تى عێراقى پێكهێناوه‌ و ئێمه‌ش پابه‌ندییه‌كانمان له‌باره‌یانه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین”. به‌ وته‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، “كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سیاسى نین به‌ڵكو یاسایی و دارایین”. شیاع سودانى باسى له‌وه‌شكرد، “چاوه‌ڕوانى توركیاین بۆ ئه‌وه‌ى ئاگادارمان بكاته‌وه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم”، ناشیشارێته‌وه‌، “عێراق به‌ قه‌باره‌ى رۆژانه‌ 470 هەزار بەرمیل نه‌وت زیان ده‌كات”.

هەواڵ
22-09-2023

تەرمی کەسێك لە ڕووباری پیشخابور دۆزرایەوە

لە ڕووباری پیشخابوری سنوری زاخۆ، تەرمی کەسێک دۆزرایەوە. ئەمرۆ هەینی ٢٢/٩/٢٠٢٣ بەرگری شارستانی زاخۆ ڕایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پەیوەندیمان پێوەکرا لە بونی تەرمێك لە ڕووباری دیجلە لە پیشخابور. ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کاتی گەیشتن بە شوێنی ڕوداوەکە تیمی مەلەوانی زاخۆ و پیشخابور تەرمەکەیان لە ئاوەکە دەرهێنا. بەرگری شارستانی زاخۆ دەشڵێت: ئەو کەسە هیچ ناسنامەیەکی پێ نەبوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە بۆ ناسینەوەی و دۆزینەوەی کەسوکارەکەی.

هەواڵ
22-09-2023

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە كە بەپێی پێشبینییەكان پلەكانی گەرما 1 تا 2 پلە بەرزدەبنەوە و لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵەهەوری جیاجیا.بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم کە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت و خێرای با لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتردەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵەهەوری جیاجیا و پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لەتۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :هەولێر : 40 پلەی سیلیزیسلێمانی :38 پلەی سیلیزیدهۆك : 39 پلەی سیلیزیكەركوك : 42 پلەی سیلیزیهەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزیزاخۆ : 40 پلەی سیلیزیحاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزیسۆران : 39 پلەی سیلیزیگەرمیان : 44 پلەی سیلیزی

هەواڵ
22-09-2023

لە کەرکووک غەدرێکی گەورە لە کورد دەکرێت

پێشێلكارییه‌كان له‌ دژی كوردانی كه‌ركووك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌پێندراوی شاره‌كه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، لە کەرکووک کە پشکی خۆی لە دامەزراندن هەیە لە بودجەی گشتی عێراق، بەڵام ئیدارەی سەپێنراوی شارەکە لە دامەزراندن بۆ پۆلیسی شاری کەرکوک بەشێوەی گرێبەست، لە کۆی 2 هه‌زار و 550 پلە، تەنیا 350یان بەر کورد و 350ی تریان بەر تورکمان کەتووە و ئه‌وانی تر تێكڕا عه‌ره‌بن هەر چەندە کورد زۆرینەی دانیشتووانی شارەکە پێکدێنن و پێویستە بەپێی رێژەی دانیشتووان دامەزراندنەکە دابەش بکرێت. هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، بەشێک لەو ناوانەی کە لەسەر پۆلیسی کەرکووک بۆ دامه‌زراندن بڵاو کراوەتەوە، خەڵکی پارێزگاکانی سەڵاحەدین، دیالە، نەینەوا، بەغداد و ئەنبارن و لەلایەن ئیدارەی سەپێنراوی شارەکە پلەی دامەزراندنیان پێ دراوە .

1 2 ... 287 288 289 ... 1146 1147