بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، بەر لەوەی مەلا بەختیار پەیامەکەی لەسەر یەکێتی بڵاو بکاتەوە، کوردستانی جێهێشتووە. ئەمڕۆ دووشەممە مەلا بەختیار پەیامێکی ڤیدیۆیی لە فەیسبووک بڵاکردەوە و رەخنەی توندی لە بافڵ تاڵەبانی و حیزبەکەی گرت. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، مەلا بەختیار پێش بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی کوردستانی جێهێشتووە و ترسی لە کاردانەوەی بافڵ تاڵەبانی هەبووە.
دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک کە خاوەنی زیاتر لە(١٠) کەناڵی تلیگرامە و ڤیدۆی نەشیاوی چەندین کەسی بلاو کردۆتەوە تۆمەتبار ( ک ، م ، م) بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا ،چونکەلەلایەن داد خوازێک سکاڵای لەسەر تۆمار کرابو ،دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە خاوەنی زیاتر لە(١٠)کەناڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تلیگرام و گرتەڤیدۆی نەشیاوی چەندین ئافرەت و پیاوی بلاو کردۆتەوە و هەڕەشەی لەچەندین کەسی تریش کردوە ، هەروەها بەدەیان گرتەڤیدۆی نەشیاوی کەسانی تر لەئامێری مۆبایلەکەی هەیە.ناوی کەناڵەکانی لە تلیگرام ئەمانەی خوارەوەیە.١-دادگای CTS خاوەنی گروپ٢-دادگای CTS -1 خاوەنی گروپ٣-خەێاڵی دڵەکان/ خاوەنی گروپ٤-مانگی گەردون/خاوەنی گروپ٥-دادگای لەشفرۆشان /ئەدمینی گروپ٦-مەلەف چیەکانی تلیگرام/ئەدمینی گروپ٧-دیوەخانی ساتۆر/ئەدمینی گروپ٨-لێت نابورم / ئەدمینی گروپ٩-شەوەزەنگ / ئەدمینی گروپ١٠-درۆ خۆشەها/ ئەدمینی گروپ١١-کاستۆ گروپ/ ئەدمینی گروپ١٢-مانگی گەردون/خاوەنی گروپهەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەر ئەم تۆمەتبارە هەیە با سەردانمان بکات بۆ تۆمار کردنی سکاڵا لەسەری. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر.
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند، ۆباڵی نەچوونی من و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بۆ کۆنگرە لە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانییە و وتی "ئەوانەی لە کۆنگرەی پێشوو دەرچوون بە مافی خۆیان نەبووە".مەلا بەختیار وتی : ئەوانەی لە کۆنگرەی پێشوو دەرنەچوون لەسەر ئەوە بووە کە کەرامەتی سیاسیی خۆیان نەفرۆشتووە، بەڵام بافڵ تاڵەبانی پێیوایە دۆخی یەکێتی زۆرباشە.وتیشی " کۆبوونەوەم لەگەل بافڵ تاڵەبانی هیچ ئەنجامێکی نەبووە و ئۆباڵی نەچوونی من و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا بۆ کۆنگرە لە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانییە".مەلا بەختیار دەڵێ" یەک شت لەنێو حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نییە یەکێتی بڵێ منی تێدا نیم"بە قسەی مەلا بەختیار، لە هەڵبژاردنی رابردوو 36٪ی خەڵک دەنگیان داوە و یەکێتی 6٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەدەشڵێ: لە 80-90 کادیری تێکۆشەر تەنیا یەک کەسیان بردووەتە کۆنگرە و بافڵ تاڵەبانی دەیەوێ ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی خۆی دیارییان بکات.لەبارەی دۆخی یەکێتیەوە زیاتر وتی: ئاراستەیەکی راستڕۆ لەنێو یەکێتی دروستبووە کە بڕوای بە دیموکراسی نییەلەبارەی لاهور جەنگیشەوە وتی: کاک لاهوور و ئەوانەی لەگەڵ ئەون، بە تەواوی دەخرێنە دەرەوەی یەکێتی "بە زۆر پاڵیان بە لاهووری شێخ جەنگییەوە نا لیستی جیاواز دروست بکات و دروستیشی دەکات"لە کۆتاییدا وتی " دۆخێکی دژوار و چاوەڕواننەکراو چاوەڕێی یەکێتییە".
حکومەتی عێراق بڕی 250 ملیار دیناری دیکەی خستە سەر حسابی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمەوە ڕایگەیاند، ئەم نیوەڕۆ حکومەتی عێراق بڕی 250 ملیار دیناری دیکەی خستە سەر حسابی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ڕۆژی دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ڕۆزی كەیف كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر كرد. لە دیدارەكەدا كە كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر كە بە بۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی و ماڵئاواییكردن سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، خۆشحاڵیی خۆی بۆ كاركردنی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و سەرۆك بارزانیش وێڕای دەستخۆشی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كاری تازەیدا. هەر لەم دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە دۆستایەتی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیا كردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 9/25 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا پڕۆژەی ( گەشانەوە) ڕاگەیەنرا کە بریتیيە لە دابینكردنی قەرزی بازرگانی بۆ بزنسە بچووك و مامناوەندەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوانەی دەیانەوێت كارەكانیان گەشە پێ بدەن لە ڕێگەی قەرزی بانكییەوە كە لە ڕێگەی بانكەكانی كەرتی تایبەتەوە پێیان دەدرێت . لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پرۆژەیە بەشێكە لە پلان و كارنامەی حكومەت بۆ گەشەپێدانی بازرگانی و هاوكاریكردنی كەرتی تایبەت كە بێگومان لە ساڵانی رابردوودا، هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت تەواوكەری یەكتر بوون و بەیەكەوە هاوكار و هەماهەنگ بوون لەپێناو پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان. ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە : بە ناوی خوای گەورە و میهرەبانبەڕێزان ئامادەبووانی هێژازۆر زۆر بەخێر بێن سوپاسی ئامادەبوونی هەمووتان دەكەم، زۆر زۆر خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ لێرە لەگەڵ ئێوە بەیەكەوەین بۆ ڕاگەیاندنی ئەم پڕۆژە گرنگە. لە هەمانكاتدا ئەمڕۆ بۆ ئێمە ڕۆژێكی مێژووییە، یادی ڕۆژی سەركەوتنی ئیرادەی خەڵكی كوردستانە بەرانبەر بەو ستەم و نادادپەروەرییەی كە دەرهەق بە خەڵكی ئێمە دەكرا كە بەداخەوە تاوەكوو ئێستاش ئاسەواری ئەم نادادپەروەرییە ماوە و ئێستاش هەندێك كەس یان هەندێك لایەن هەن كە پێیانوایە دەبێ خەڵكی كوردستان تەنیا بۆ دەربڕینی ئارەزووی خۆی بۆ مافێك، دەبێ سزا بدرێ. ئەو مافەی كە هەموو نەتەوەكان بۆ خۆیان بە مافێكی سرووشتی دەزانن، بەڵام تەنیا ئارەزووكردنیشی بۆ خەڵكی كوردستان بە حەرام دەزانن. ئێمە هەمیشە هەوڵی ئەوەمان داوە بەیەكەوە بە شێوەیەكی ئاشتییانە بژین و هەموو هەوڵ و تەقەڵای ئێمە بۆ ئەوە بووە كە خەڵكی ئێمە بە ئازادی بژین. ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ئەم نەریت و ئەم ڕەوت و ڕێبازە كە ڕێز لە هەموو نەتەوەكان بگرین و بەیەكەوە بتوانین وڵاتێكی خۆشتر و باشتر ئاوەدان بكەین. لە سەردانم بۆ بەغدا پێش چەند ڕۆژێك، بەڕێزێك پرسیارێكی لێ كردم، گوتی ئێوە پابەندن بە عێراق؟ منیش گوتم لەسەر ڕەفتاری ئێوە دەمێنێت. پابەندبوون یان وەلاء بۆ وڵاتێك بە ترساندن و تۆقاندن و بە سیاسەتی ڕق و كینە، بە نادادپەروەری و بە برسیكردن دروست نابێت. پێویستە پابەندیی یان وەلاء بۆ وڵات لەسەر بنچینەی ئەوە بێت كە یەكسانی و دادپەروەری و خۆشەویستی ببن بە بنەمای بەیەكەوەژیانی گەلان لە وڵاتێكدا، ئێمە داكۆكی لەسەر ئەو بنەمایانە دەكەینەوە كە پێویستە هەموو گەلان لە عێراق یەكسان بن و دادپەروەریی بەرقەرار بێت و سیاسەتی گەشەكردن یان پێشكەوتنی ناوچەیەك لە ناوچەكانی تر بە سەركەوتن حیساب بكرێت، بە هیچ جۆرێك ئێمە نەكەوینە ململانێ دژی یەكتر.ئێستا كەشێكی ئەرێنی دروست بووە، ئێمە دەمانەوێ لەگەڵ هەموو ئەو بەڕێزانەی كە بڕوایان بە ئاشتی و دیموكراسیيەت و ئازادی و پێشكەوتن هەیە، بتوانین وڵاتێكی خۆشتر و ئاوەدانتر بینا بكەین. من خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ پرۆژەیەكی گرنگی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین كە پرۆژەی (گەشانەوە)یە و بریتییە لە دابینكردنی قەرزی بازرگانی بۆ بزنسە بچووك و مامناوەندەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوانەی دەیانەوێت كارەكانیان گەشە پێ بدەن لە ڕێگەی قەرزی بانكییەوە كە لە ڕێگەی بانكەكانی كەرتی تایبەتەوە پێیان دەدرێت. ئەم پرۆژەیە بەشێكە لە پلان و كارنامەی حكومەت بۆ گەشەپێدانی بازرگانی و هاوكاریكردنی كەرتی تایبەت كە بێگومان لە ساڵانی رابردوودا، هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت تەواوكەری یەكتر بوون و بەیەكەوە هاوكار و هەماهەنگ بوون لەپێناو پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان. بەهێزیی كەرتی تایبەت لە هەر وڵات و كۆمەڵگەیەكدا، بنەما و مەرجێكی سەرەكیی بەهێزیی ئابوورییە، یەكێك لە كۆڵەگە سەرەكییەكانی سەركەوتنی كەرتی تایبەتیش. هەبوونی سیستەمێكی بانكیی بەهێز و كارایە كە ژینگەیەكی لەبار بۆ گەشەی ئابووری و بازرگانی دەستەبەر دەكات.لە هەرێمی كوردستان، بەپێی توێژینەوە و لێكۆڵینەوە زانستییەكان، بزنسی بچووك و مامناوەند زیاتر لە 50٪ی جموجۆڵ و چالاكیی بازرگانی و هێزی كاری كەرتی تایبەت پێك دەهێنێت. لە هەمان كاتدا یەكێك لە گرفت و بەربەرستە سەرەكییەكانی بەردەم كاری بازرگانی لە كوردستان، بریتییە لە نەبوون و دەست نەگەیشتن بە پاڵپشتیی دارایی كە خاوەنكارانی كوردستان بەهۆی نەبوونی پاڵپشتیی داراییەوە ، نەیانتوانیوە بزنسەكەیان فراوان بكەن. لە وڵاتانی پێشكەوتوو، هەبوونی سیستەمێكی بانكیی هاوچەرخ، هاوكار و یارمەتیدەرێكی بەهێزی بزنسەكانە و خزمەتگوزاریی دارایی و كارئاسانییەكی زۆریان پێشكەش دەكات، ئێمە هەر لە سەرەتای دەست بەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گرنگییەكی زۆرمان بە بابەتی بەهێزكردنی سیستەمی بانكی و بزنسە بچووك و مامناوەندەكانی هەرێمی كوردستان داوە، بۆ ئەوەی لەم ڕێگەیەوە بتوانین كەشێكی لەباری بازرگانی دەستەبەر بكەین، پەرە بە پلانەكانمان لە بواری هەمەجۆركردنی ئابووری و سەرچاوەكانی داهات بدەین. پرۆژەی (گەشانەوە) كە لە لایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییەوە سەرپەرشتی دەكرێت، قەرز بە بڕی تا 150 ملیۆن دینار دەدات بەو بزنس و خاوەنكارانەی كە خوازیارن كارەكانیان فراوان بكەن، ئێستا خاوەنكاران دەتوانن لە ڕێگەی پۆرتاڵێكی ئۆنلاینەوە رێنماییەكانی داواكردنی قەرز ببینن و بۆ ئەو مەبەستە داواكارییەكانیان پێشكەش بكەن. ئەمە یەكەمجارە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ڕێكخراوی كارساز و بانكی تایبەت و بە شێوازی سەردەمییانە قەرز بدات بە خاوەن كارەكان بۆ فراوانكردنی كارەكانیان. هەروەها یەكەمجاریشە بەهێزیی كۆمپانیاكان دەبێتە پێوەر بۆ وەرگرتنی قەرز بەبێ داواكردنی هیچ رەهنێك كە ئەمەش هەوڵێكی جددییە بۆ گەشەپێدانی كەرتی تایبەت. لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسێكی تایبەتی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و بە تایبەتی جەنابی وەزیر خاتوو كوێستان محەمەد و تیمەكەی بكەم كە تیمەكەی بە هەماهەنگیی لەگەڵ تیمی پەرەپێدانی بازرگانیی - نووسینگەی سەرۆكی حكوومەت، كاریان كردووە بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژە گرنگە. هەروەها سوپاسی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری و بانكی جیهان دەكەم بۆ رۆڵی دیاریان لەپێناو سەرخستنی ئەم پرۆژەیە. دەستخۆشی لە تیمی كۆمپانیای (تۆپ ماونتن Top Mountain ) دەكەم كە ئەركی هەڵسەنگاندنیان بۆ بزنسەكان كردووە و ڕاهێنانی پێویستیان بە ستافی ئامادەكار كردووە، بۆ هاوبەشیی تەكنیكیی پڕۆژەی گەشانەوەش، زۆر سوپاسی هەردوو ڕێكخراوی (IOM وGIZ) دەكەم بۆ پشتیوانیكردنی پرۆژەكە. لە كۆتاییدا دەمەوێ دڵنیاییەكی تەواو بدەمە خاوەنكارەكانمان كە یەكێك لە ئەركە لەپێشینەكانمان هاوكاریكردن و بەهێزتركردنی كەرتی تایبەتە، بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بتوانین زیاتر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان پەرە پێ بدەین و خزمەتگوزاریی باشتر و شایستەتر پێشكەشی خەڵكی كوردستان بكەین.ئێوە هەر لە خۆشی و شادیدا بن، كوردستانیشمان هەر ئاوەدان بێت.
لە شەشەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دا سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە ڕۆژی دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی لە شەشەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە: (پیرۆزە، ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل)
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (25ـی ئەیلوولی 2023) لە ساڵیادی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئەمڕۆ سیمبوولی سەرکەوتنی ویستی گەلێکە... یادی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل بەرز و پیرۆزە.'
ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی ئەیلوول، کاتژمێر 10:00ـی بەیانی بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی (گەشانەوە) رادەگەیەنرێت. وەک لە ماڵپەڕی فەرمی پرۆژەکەدا هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پڕۆژەی گەشانەوە تاوەکو بڕی 150 ملیۆن دیناری عێراقی قەرز بۆ بزنسی بچووک و مامناوەندی دامەزراو لە هەرێمی کوردستان دابین دەکات بە رسوماتی کارگێڕی سەدا دوو و بەبێ داواکردنی هیچ بارمتەیەک (رەهن) لەسەر قەرزەکان. ئاماژە بەوەشدراوە، قەرزەکان لە الیەن بانکی تایبەتی (بانکی جیهان) دابین دەکرێن کە هاوکارێکی پڕۆژەکەیە. هەر سەبارەت بە (گەشانەوە)، لەو ماڵپەڕەوە ئەوە خراوەتەڕوو، بزنسە بەشداربووەکان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی راوێژی تایبەتەوە لە لایەن شارەزای ناوخۆیی و بیانیەکانی رێکخڕاوی کارسازی هاوبەش (Top Mountain) بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کارە بازرگانییەکانی سوودمەندبووانی پڕۆژەکە. هەروەها سوودمەندبووان هاوکاری دەکرێن بۆ کردنەوەی هەژماری بازرگانی بانکی. پێوارەکانی شایستەبوون بۆ وەرگرتنی قەرز - پێویستە هاووڵاتی کوردستانی بێت و تەمەنی لەنێوان 21 بۆ 60 ساڵدا بێت. - نابێت لە هیچ دەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوبێت. - پێویستە لەکاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکەدا، بزنسەکە لانیکەم 12 مانگ کاری کردبێت. - دەبێت شوێنی بزنسەکە هەرێمی کوردستان بێت. - پێویستە بزنسەکەت کەمتر لە 100 کارمەندی هەبێت. - دەبێت کارەکەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار کرابێت و ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) و ژمارەی بازرگانیی بێهاوتا (UEN) هەبێت. - ئەگەر بزنسە کشتووکاڵیەکەت لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان تۆمار نەکراوە، ئەوا پێویستە ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) بەدەست بهێنیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری. - تەنها یەکجار دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت.
خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٩/٢٥ دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات و بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی زانکۆلاینی ڕاگەیاند. لەم بەستەرە ئەنجامەکانتان وەربگرنەوە: https://www.regayzanko.com/
وەزارەتی دارایی و ئابوریی رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی ٢٥٠ ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.