شەوی سێشەممە لە هۆڵێکی قەزای حەمدانیەی پارێزگای موسل رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان کەس. زانیاری و ئاماری جیاواز لەبارەی ژمارەی قوربانییەکان باس دەکرێت. دکتۆر ئەحمەد دووبەردانی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، 82 تەرم گەیێندراونەتەوە دادپزیشکی موسڵ و 86 کەسیش بریندارن. 16 برینداریش گەیێندراوەنەتەوە هەولێر. گوتیشی زۆربەی قوربانییەکان سووتاون. هەروەها نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا گوتی، 114 کەس گیانیان لەدەستداوە و سەرووی 200 کەس برینداربوون. بەهۆی گەورەیی ئاگرەکە، پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانییان بەرزبێتەوە، تائێستا چارەنووسی بەشێکیان نادیارە، هەندێکی دیکە کەسوکاریان یەکسەر تەرمەکانیان بردووەتەوە و نەیان بردووەتە دادپزیشکی. هۆڵەکە بەتەواوی وێرانبووە، بەشێک لە ئامادەبووانی هۆڵەکە چارەنووسیان نادیارە. زۆربەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی سووتان و یان بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکە و کەوتنە ژێردارپەردووی رووخاوەکە و پاڵەپەستۆوە بووە.
ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە ( بەخدێدا) کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و سووتانی سەدان کەس، زۆر خەمباری کردین .پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم ، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات . هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم .دوێنێ شەو لەگەڵ ڕوودانی ئەم کارەساتە، وەزارەتی تەندروستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانم ڕاسپارد، بەزووترین کات بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دووپات دەکەینەوە. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی رووداوەکەی حەمدانییە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بە بیستنی هەواڵی ڕووداوی کارەساتباری ئاگرکەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە زۆر خەمبار بوو، کە تێیدا سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوونە. سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە خەمناکە دەخوازم".
بهناوی خودای مەزن و دلۆڤان بهبۆنهی یادی له دایكبوونی پێغهمبهری مهزن حەزرەتی محهمهدولمستهفا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی له هەموو موسڵمانان و پەیڕەوانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە جیهان و عێراق و كوردستان دهكهم. له خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین لهم بۆنه پیرۆزهدا دهرگای خێر و بهرهكهت به ڕووی گهلی كوردستان و گهلانی ناوچهكه بكاتهوه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت و گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و تەبایی لەناو مرۆڤایەتیدا بچەسپێت. والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته مسعود بارزانی26ی ئەیلوولی 2023
لاهور جهنگی، هاوسهرۆكی یهكێتی، بڕیار وایه ئهمشهو له ڕێگای فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێرهوه بگاته ئیمارات. ئهمهش دوای پهیامه ئاگرینهكهی ئهمڕۆی بۆ كوڕانی تاڵهبانی و كۆنگرهی پێنجهههمینی یهكێتی.
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانهەڤاڵان و ئەندام و کادر و لایەنگرانی دڵسۆزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانپێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان و زیندانییانی سیاسیکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.دەمەوێت بۆ مێژوو هەڵوێستی خۆم لە بارەی بەستنی پێنجەم کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بخەمە ڕوو.ئاشکرایە سەرانی ئێستای یەکێتی بڕیاریانداوە بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی بەزۆر سەپێندراوی نایاسایی و ناپەیڕەوی و بە پێشلکردنی هەموو پرەنسیپ و ڕێکارە حیزبییەکان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرەو لێکترازانێکی گەورە و هەژانێکی ناوخۆیی بەرن کە هەرگیزاو هەرگیز لە مێژووی یەکێتیدا کۆنگرەیەکی لەم جۆرە ئەنجام نەدراوە، کە حیزبەکە بەرەو لەناوچوون و وێرانبوونی زیاتر بەرێت.کۆنگرەیەک کە بێباکانە گوێ بە سەرکردە و خەباتی چەندین ساڵەی تێکۆشەرە ماندووەکانی نەدات و ئەزموون و پەرۆشییان بۆ داهاتووی حیزبەکە پەراوێز بخات، کۆنگرەیەک لە ئاست خواست و چاوەڕوانییەکانی کەسوکاری شەهیدان و زۆرینەی ئەندام و کادیرەکانیدا نەبێت و گوێ بە نیگەرانییەکانیان نەدات، کۆنگرەیەک کە کەسانێک بەڕێگەی ناشەرعی دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست و بیانەوێت مەرامەکانی خۆیان بەزۆر بسەپێنن و بە ویستی خۆیان و تاکڕەوانە ژمارەیەک ئەندامی دڵخوازی خۆیان لە لیستێکی چەند سەد کەسیدا پەلکێشی هۆڵی کۆنگرە بکەن بۆ چەپڵە لێدان، کۆنگرەیەک کە پێشوەختە هەڵسەنگاندنی هەلومەرجی دۆخی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ نەکرابێت و هەناسەی ئازادی و دیموکراسی لەناو حیزبەکەدا بخنکێنێت و شەنوکەوی نەکردبێت بۆ ئەو شکستانەی کە بە کاریگەریی سیاسەتی هەڵە لە ماوەیەکی کەمدا ڕووبەڕووی بۆتەوە و دوو هەڵبژاردنی چارەنووسسازیشی لەبەردەمدا بێت، ئەنجامەکەشی ڕوونە، کە چ ماڵوێرانییەک بەسەر ئەم حیزبەدا دێنێت. تەنگەتاوبوون و ئەو پەلە پەلەش لەم کات و ساتەدا ئامانجەکەی تەنیا و تەنیا بۆ ئەوە بێت کە بەخەیاڵی خۆیان مافی یەکێتیبوون لە من و هەڤاڵەکانم و هەزاران هەڤاڵ و تێکۆشەر و ئەندامی یەکێتی وەربگرنەوە، بێ ئەوەی بیر لە لێکەوتە و زیان و مەترسییەکانی بکەنەوە. هەڤاڵانی دڵسۆزی یەکێتیئێمە چاوەڕوانبووین لە دوای کەتن و کودەتاکەی ٨ی تەمووزەوە، کودەتاچییەکان بەخۆیاندا بچنەوە و هەڵە گەورەکەیان ڕاستبکەنەوە و چیتر ئەم حیزبە تێکۆشەرە، پارچە پارچە نەکەن کە بەخوێنی زیاتر لە ٢٠ هەزار شەهید و خەبات و تێکۆشانی دەیان هەزار پێشمەرگەی قارەمان و تێکۆشەران هاتۆتەدی، بەڵام بەداخەوە وا دیارە دەرسیان لە هەڵەکانی ڕابردوویان وەرنەگرتووە و بڕیاریانداوە کە بەردەوام بن لەو هەڵانەیان. هەمووتان ئەو ڕاستییە دەزانن کە لە دوای ئەنجامدانی کەتنەکەیان لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا کە جگە لەو تۆمەتە دروستکراو و بێبنەمایانەی کە بۆ ڕەوایەتیدان بە کودەتاکەیان ئاراستەی ئێمەیان کرد و سەرباری ئەوەی کە دەیان کاری نایاسایی و ناپەیڕەوی و ناحیزبییان بەرامبەر بە ئێمە و هەزاران کادر و تێکۆشەر و کەسوکاری شەهیدان ئەنجامدا، تەنانەت لەسەر بیروڕای جیاواز دەستیان چووە خوێنی چەند هەڤاڵێکی خۆیان و کەوتنە گرتن و ئازار و ئەشکەنجەدان و دەرکردن و نانبڕینی زۆرێک لە کادیر و ئەندامەکانی یەکێتی، کە بەمەش ناو و ناوبانگ و مێژووی یەکێتیشیان وەک حیزبێکی سۆشیال دیموکرات خستە ژێر پرسیارەوە، نەشیانتوانی حیزبەکە لە ئاست خواست و چاوەڕوانییەکانی زۆرینەی یەکێتییەکان بەڕێوە بەرن، نەیانتوانی لە ئاست کێشە و قەیرانەکاندا ڕۆڵی مێژوویی یەکێتی وەک هێزێکی گەورە و یەکلاکەرەوە بۆ چارەسەری کێشەکان لەناو حکومەتدا لە بەرژەوەندیی خەڵک پیشان بدەن، لە جیاتی ڕاگرتنی هاوسەنگی لە پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕاستەقینە، خۆیان تەسلیمی ئەجێندای ئیقلیمی کرد و چەندین کاری ناپەسەندیان ئەنجامدا و لە ناوخۆشدا کەس نازانێ کێ دۆستە و کێ نەیار. خۆشبەختانە ئێستا ڕاستییەکان ئاشکرابوون و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هەڤاڵانی دڵسۆزی یەکێتی بۆیان دەرکەوت کە ئامانج و مەرامەکانی ئێوە چی بوو، دەرکەوت کە بە چەواشەکاری و دروستکردنی هەندێک سیناریۆی داتاشراو و تۆمەتی بێبنەما و بە زەبری هێز و ترس و تۆقاندن و پەنابردنە بەر ڕێگای ناشەرعی هەوڵتاندا دەستبگرن بەسەر یەکێتیدا، هەموو هەوڵێكتان بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن و برسیکردنی کادیر و جەماوەر بوو، هەوڵی ئێوە بۆ خۆ بەهێزكردن و لاوازكردنی هەڤاڵان و تێكۆشەران و خەمخۆرانی یەكێتی و خودی یەكێتی بوو. دەرکەوت کە كێ ویستی یەكێتییەكەی کۆمەڵانی خەڵک دەستەمۆ بكات و دەنگی ئازادی تێدا کپ بکات بە كۆمەڵێك خەڵكی بەرژەوەندیخواز و و دوورخستنەوەی دەنگە ئازا و دلێرەكان. لە دوای ٨ی تەمووزە یەک دەستکەوتمان پێبڵن کە بۆ یەکێتی و بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان تۆمارتان کردبێت، ڕۆژ بەڕۆژ شکستتان کردە گەردنی حیزبەکە، پاشەکشەی یەکێتی لە ئەنجامی دەنگەکانی و خراپیی دۆخی هەرێم و دۆخی بازاڕ و سەرانەسەندن لە بازرگانەکان و دەستگرتن بەسەر داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکان و بێ ڕۆڵکردنی دادگاکان و بەسەربازگەکردن و داگیرکردنی زەوییە گرانبەهاکان و هەڕاجکردنیان و دەیان چەوتی ترتان دەریخست کە خەڵکی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان و یەکێتییەکان چەند لێتان نیگەران و تووڕەن، ئێستاش بەم کۆنگرەیە دەتانەوێت سەرکردایەتییەکی دەستەمۆ و گوێڕایەڵ دابمەزرێنن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا نەتوانن ڕەخنە لە شکست و هەڵەکانتان بگرن و لێپرسینەوەتان لەگەڵ بکەن و یەکێتی لە حیزبێکی دیموکراسیخوازەوە بکەن بە قەولی خۆیان بە حیزبێکی مەرکەزی و تەنیا قسەی یەک کەس جێبەجێ بکرێت، ئەمە لەناو یەکێتیدا نە جێگەی بۆتەوە و نە قبوڵکراویش بووە، دڵنیابن ئەمە تاسەر نابێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا بەقورسی باجی ئەو هەڵانەتان دەدەن كە بەرامبەر بە شکاندنی کەرامەتی سیاسی كادیر و سەركردە و خوێنی شەهیدانی ئەم حزبە دەیکەن. برادەرانی ئازیز، بە بیرتان دەهێنمەوە کە ئەگەر مێژووی یەکێتیتان خوێندبێتەوە دەزانن کە بەم کۆنگرەیە حیزبەکە بە تەواوی دادەبڕن لە مێژووەکەی خۆی و بەها گرنگەكانی دیموكراسی و ئازادی و بنەما نەگۆڕەكانی ژیانی حیزبایەتی كە یەكێتی لەسەر دامەزرابوو، ئەم كۆنگرەیە، دابڕاندنی یەکێتییەکانە لە خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانی مام جەلال، کە کاریگەریی بەسەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە هەبوو، ئەم یەکێتییە حیزبێكی دیكە دەبێت كە لەسەر بەرئەنجامی کودەتا و سەپاندنی ئیرادەی گرووپێكی دیاریكراو بنیات دەنرێت. هەڤاڵانملە سەرەتای کەتنەکەی ٨ی تەمووزەوە تا ئەمڕۆ، هەمووتان پرسیاری ئەوەتان لادروست بووە کە لاهور بۆ هیچ هەڵوێست و پەرچەکرداری نییە لە ئاست ئەو هەموو کارە قێزەونە، چونکە ئێمە بەڵێنمان بەخۆمان و خوێنی شەهیدان و ڕۆحی مام دابوو کە یەکێتی لەسەر دەستی ئێمە تووشی لێکترازان نەبێت، دانبەخۆداگرتن و بێدەنگیمان بۆ ئەوەبوو کە لەسەر پۆست و دەسەڵات خوێن لە پەنجەی هیچ کەسێک نەیەت، تەنانەت بەشدارینەکردنیشمان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە پێناو کورد و ڕەچاوکردنی دۆخی یەکێتی و دابەشنەبوونی دەنگەکان بوو لە شاری کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان، دەمانویست ڕۆژگار ڕاستییەکان بۆ هەموولایەک بسەلمێنێت و ڕووی ڕاستەقینەی کودەتاچییەکانیش دەرکەوێت، ویستمان دەرفەتێک بدەینە کوڕەکانی مام جەلال، هەوڵماندا کە بە دڵێکی گەورەوە لێخۆشبوونمان هەبێت بەرامبەر کودەتاچییەکان و پێکەوە بەگیانێکی هەڤاڵانە یەکێتی بەهێز بکەینەوە و پایەکانی بۆ درووست بکەینەوە و لەو پارچە پارچەبوونە ڕزگاری بکەین و بیخەینەوە سەر شاڕێی ژیانی حیزبایەتی خۆی، کە وەک چۆن لە ڕابردوودا لەگەڵ هەڤاڵەکانمان هەوڵماندا ڕۆڵ بگێڕینەوە بۆ ئەندام و کادیر و ئۆرگانەکان و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیشمان کردبوو بە ناوەندی بڕیاردان، بەڵام دەرکەوت کە ئەوان مەبەستیانە لە دوای بەستنی ئەم کۆنگرەیەوە یەکێتی توشی لێكترازانی گەورەی ناوخۆیی بکەن و حیزبەکە بە تەواوی بکەن بە موڵکی تاکە کەسێک.هەڤاڵان ئەوەی دەگوزەرێت لە ئێستادا لە نێوخۆی یەكێتی و هەرێمیش كوڕەكانی مام جەلال لێی بەرپرسن كە بانگەشەی چاكسازییان دەکرد، بەڵام ئێستا خۆتان دەیبینن، بەویژدانەوە بڕیاربدەن کە چییان لە یەكێتی كردووە، ڕۆژ نییە یەكێتی تووشی شكستی سیاسی و دیبلۆماسی و دیموكراسی نەكرێت. خۆشەویستانممن و هەڤاڵەکانم کە پەرۆش و خەباتگێڕی ڕێگا ڕاستەکەی یەکێتین، بە داخێکی زۆرەوە لەم دۆخە نامۆیە دەڕوانین کە بەسەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا سەپێنراوە، بە دیدی ئێمە یەکێتی بەر لەوەی حیزبێک بێت ب
ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە. پێشتر دەنگۆی ژەهرخواردکردنی بڵاوبووەوە بەڵام تائێستا لەوبارەوە روونکردنەوەی نەداوە. دهقی پهیامهكه: بەناوی خودای گەورەو میهرەبان خوشک وبرایانی ئازیزم خزمان،دوستان،ھاورێیانی بەرێز بە سلاوی گەرمی ئەمەک و پێزانین و منەتبارییەوە بەئێوەی بەرێز و ئازیز رادەگەیەنم دوای ئەوەی ماوەی رابوردو بەھۆی تێکچونی دۆخی تەندروستیمەوە بۆماوەیەک لێتان دابرام، ئەمرۆ سوپاس بۆ خوای پەروەردگار دوای تەواو بونی پشکنینەکان و وەرگرتنی چارەسەر گەرامەوە لاتان، لەماوەیەشدا دەیان وسەدان نامەوتلفۆن بۆ خۆم و کەس وکارم ھاتوە، لە ھاولاتیان وھاوریێان ودۆستان و لەناوەوە و دەرەوەی ولات و ئێوەی ئازیزەوە،زور زور مەمنونی گەورەیی ولوتف و موحیبەتی ئێوەی بەرێزم،قەرزارباری پەرۆشی و دلسوزیتانم، ئەوەی ئێوە بۆ ئەم برا بچوکەی خۆتان کردتان پاداشتەکەی مەگەر ھەر بە خودای گەورە بدرێتەوە،ھەوالپرسین و پەرۆشیتان وزە و ورەیەکی زوری پیبەخشیم بۆ زاڵ بونم بەسەر نەخوشییەکەدا و ھاوکاتیش قەرزێکی گەورەی خستۆتە ئەستۆم،بۆ ئەوەی وەک ھەمیشە و بۆ ھەتا ھەتایە خزمەتکاری ئێوەو میللەتە بەئەمەک و بە وەفا و جوامێرەکەم بم.. لە خودای مەزن داواکارم خۆتان و ئازیزانتان دوربن لە ھەمو بەڵاو نەخۆشی و ناخۆشییەک برای بچوکتان د.ئارام محەممەد
دوای ئەوەی باڵکێش لە چەند سەرچاوەیەکی فەرمییەوە بڵاویکردەوە کە مەلا بەختیار کوردستانی جهێشتووە، ئەمڕۆ لە روونکردنەوەیەکدا رەتیکردەوە و رایگەیاند لە کوردستانە.مەلا بەختیار وەڵامی قسەکان عەبدولڕەزاق شەریف و پەیجەکانی یەکێتیش دەداتەوە کە گوتبوویان ڤێلا و چوار ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕی هەیە. دەقی روونکردنەوەکە درۆكانی دوای پەیامەكەیبەڕێز مەلا بەختیاردوای چەند سەعاتێك، لە پەیامەكەی بەڕێز مەلا بەختیار، چەند هەواڵێكی ناڕاست داتاشراوون.. ئەمەش رونكردنەوەمانە لەسەر ئەو هەواڵانە:كەسێك دوو هەواڵی هەڵبەستووە گوایە بەڕێز مەلا بەختیار:یەكەم:أ- خانویەكی یەك ملیۆن دۆلاری لە گەڕەكی ئەقاری لەم ماوەیە كڕیووە.ب- پێنج سەیارە درعی هەیە.بۆ خانوەكە، با بەڵگە بڵاوبكاتەوە، لەئێستاوە رایدەگەیەنین.. كە خانوەكە حەلاڵی هەواڵسازەكە بێ.بۆ سەیارەكانیش.. سەیارەیەكی گوللەنەبڕ لای بەڕێز مەلا بەختیار هەیە. چوار سەیارەكەی تر با حەڵاڵی هەواڵ داتاشەكە بێت.دووەم: هەواڵێكی تر گوایە، بەڕێز مەلا بەختیار دوای پەیامەكە، سەفەری دەرەوەی وڵاتی كردووە. بۆ ئەم هەواڵەش، پەیجەكە داوەت دەكەین هەر ئێستا بفەرموون لە چاودێر، قاوەیەك لەگەڵ بەڕێزی بخۆنەوە.ئیتر بەخواتان دەسپێرین هەتا بەدرۆخستنەوەی هەواڵێكی داتاشراوی تر.نوسینگەی راگەیاندنیمەلا بەختیار26/9/2023
ئەمرۆ سێشەممە 26/9/2023 بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 153800 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 164000 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 188000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 5650 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3150 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 20242 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 485000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 425000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 365000 دیناری عێراقی
بڕیارە ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی لەسەر بارودۆخی ئێستای یەکێتی و کۆنگرەی پێنجەمی ئەو حیزبە پەیامێک بڵاوبکاتەوە و هەڵوێستی خۆی لەبارەی رووداوەکانی پەیوەست بە یەکێتییەوە دەخاتەڕوو. بەپێی زانیارییەکان، لاهور شێخ جەنگی، لە وتارەکەی ئەمڕۆیدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی کۆنگرەی پێنجەم و بەشداری نەکردنی ڕادەگەیەنێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی9ی2023، مووچەی مانگی حەوتی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیواكان، یەكەی 70 و 80 دابەشدەكرێت. رۆژی یەكشەممە 24ی9ی2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند، كە بە وەزارەتی تەندروستی دهستپێدهكات و رۆژی 8ی10ی2023، بە دابەشكردنی مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكە و خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دێت.
خوشکان برایان خانەوادەی شەهیدانی سەربەرزنەمدەویست هیچ بنوسم لەسەر ئەم وەزعەی کە یەکێتی تێدایە،کەمن چەند هەفتەیەک پێش ئێستا ڕای خۆم وت کە بەشداری لەم مەهزەلەیە ناکەم کەناونراوە کۆنگرە. من حەز ئەکەم بەو هەڤاڵانەو جەماوەری یەکێتی بڵێم کە ئەمە بەشی کۆتایی فلیمەکەی ٨ تەموزە کە بە هاوکاری دامودەزگای ئیقلیمی و بەپاڵپشتی هەندێک کەس لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان كرا. ئێستا دوای دوو ڕۆژی تر شتێک نامێنێت بەناوی یەکێتیەكەی مامجەلال. حیزبێکی نوێ لەمانە دروست دەكرێت کەهەردەم لەدژی مامجەلال کاریان کردووە. پێموایە ئێستا کۆمەڵێک کەس دەستیان گرتوە بەسەر یەکێتی و بەکاری دەهێنن بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و خەڵکە تێکۆشەرو ماندوەکانیش پەراوێز دەخرێن. بەداخەوە ئەمەی ئەم کارەش دەكات دوو کەس بەناوی کوڕانی مامجەلالەوە دەیکەن کە کۆمەڵێک خەڵکی هەڵپەرستیان لەدەور کۆبۆتەوە تا ئەو ڕۆژەی لێیان دەقەومێت ئیتر وەک حەرەسەکانی قەزافی دەکەن. مامجەلال هەرگیز بڕوای بەبنەماڵەكردنی حزب و تێكدانی چەپكە گوڵەكە نەبوو. بۆیە داوا لە هەمو تێکۆشەرە بە ئەمەکەکانی یەکێتی دەکەم کە خۆیان بەدور بگرن لەم بارودۆخەو لەكۆتاییهێنان بەم حزبە كە زیاتر لە 20 هەزار شەهیدی لەپێناو دراوەو بۆ خزمەتی خەڵكی كوردستان دروستبووە. ئاراز شێخ جەنگی