Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
03-11-2023

بارانبارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟

لە ئێستادا ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری بۆ ھەوری تەواو گۆڕاوە لەئەنجامی کاریگەری شەپۆلێکی دەریای ناوەراست کە لەکاتەکانی بەیانیەوە لە سنوری پارێزگای دھۆکەوە و دەستی پێکردوە و سوپاس بۆ خودا بارانی باش لەو ناوچانەدا باری و بەردەوامە ، وە لەکاتی ئێستا بەدواوە ھەورەکان زیاتر فراوان ئەبن لەنێویاندا کەڵەکە ھەوری بروسکاویش چالاک ئەبێت و سات بۆ سات سنوری پارێزگای ھەولێر و کەرکوک و سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و گەرمیان ئەگرێتەوە و پێشبینی بارانی مامناوەند و ھەندێ کات و ناوچەش تاوە بارانی بەخوڕ ئەبێت بەگشتی تا کاتەکانی شەو ناوبەناو بەردەوامی ئەبێت و درەنگی شەو کۆتای پێدێت . سەبارەت بەرۆژانی داھاتوو لە سبەی شەمەوە 4/11/2023  تا ماوەی ھەفتەیەک کەش بە سەقامگیری ئەمێنێتەوە و ئەگەری بارانبارین لەم ھەفتەیەدا نابێت  ...الله اعلم.. ھەینی 03 ی تشرینی دووەمی 2023 کاتژمێر 1:20 پاش نیوەرۆ کەشناس:ئاراس_جبار

هەواڵ
03-11-2023

نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن کۆدەبنەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسایە و ئەمڕۆ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.  پێشتر، کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا ناسراو بە کۆشکی ئێلیزێ بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی 3-11-2023 ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاژێر 11 (بە کاتی فەرەنسا)، کە دەکاتە کاژێر 13:00 (بە کاتی هەولێر) کۆدەبێتەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش گوتی، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى ئيمانوێل ماكرۆن،‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانى پاريس ده‌كات. بانگهێشتنامەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ نێچیرڤان بارزانی، لەلایەن پاتریک دورێل، (راوێژکاری سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفريقا)ـوە گەیێنرایە نێچیرڤان بارزانی. لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا چاوەڕێ دەکرێت چەند پرسێک تاوتوێ بکرێن. لەوانە:  - شەڕی داعش و ئاسایشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق. -  چاکسازییەکانی نێو هێزەکانی پێشمەرگە و رۆڵی فەرەنسا لەو پرسەدا. - پەیوەندیی هەولێر و بەغدا و داواییەکانی پاریس بۆ چارەسەری کێشەکان. - نەوت و وزە؛ گوشاری عێراق و هەڵوێستی فەرەنسا بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت. - ئاسایشی سەربازانی فەرەنسا لە چوارچێوەی ئەرکەکانیاندا لە عێراق و کوردستان.

هەواڵ
02-11-2023

حەشدی شەعبی خرایە ئەوپەڕی ئامادەباشی

حەشدی شەعبی لە عێراق خرایە ئەوپەڕی ئامادە باشییەوە و جێگری سەرۆکی دەستەکەی دەڵێت : بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێکە کە ڕوو بدات. ئەبو فەدەک، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقیان خستۆتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە بۆ ئەوەی لە هەر رووداوێکی نەخوازراو ئامادە بن. ئەبو فەدەک دەڵێ: ئامادەباشییەکە بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر ڕووداو و گۆڕانکارییەکی ناوچەکە ئامادەبین.

هەواڵ
02-11-2023

شۆفێرێک لە هەولێر هەوڵی شکاندنی کامێراکانی هاتوچۆ دەدات

ڕونکردنەوەیەک لەهاتوچۆی هەولێرەوەلەڕۆژی 2023/10/26لەکاتژمێر 6 ی سەرلەبەیانی، شوفێرێک لەسەر جوتسایدی لاوان بەهۆی تیژڕۆیی لەلایەن کامیرەکانی چاودێری خێراییەوە سزای سەرپێچی بۆتۆمارکرا،شوفێرەکەش لەجیاتی ئەوەی هەوڵبدات کەئەوهەڵەیە دوبارە نەکاتەوە، هەڵسا بەهەولدان بۆشکاندنی کامیرەکە،بەبێ ئەوەی بزانیت کەوا هەر کامیرەیەک چەندین کامیرەی نهێنی چاودێری بۆدانراوە ،وەهەر دەستدرێژیەک تۆماردەکەن بۆسەر کامیرەکان بەهەمو وردەکاریەوە،بۆیە لەدوای ڕوداوەکە لەماوەیەکی زۆر کەم شوفێرەکە لەلایەن هێزەئەمنیەکانی هەولێر بەدەستخۆشیەوە دەستگیرکرا وەئوتومبێلەکەشی دەستی بەسەرداگیرا، وەئێستا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندکراوە بەپێ ی مادە477 لەیاسای سزادانی عێراقی،وەسەرجەم زیانەکانی پێ چاکدەکرێتەوە جگە لەسزایەکان،بۆیە ئێمە داوالەهەمو شوفێرانی بەڕێزمان دەکەین ،کەوا بۆ خۆپارێزی وتوشنەبون بەسزادان پابەندی ڕۆیشتن بن بەو بەوخێراییەی کەدیاریکراوە،وەلەحالەتێک ئەگەر سەرپێچیان کرد، هەولی تۆلەکردنەوە نەدەن لەکامیرەکە، چونکە هەر کامیرەیەک چەندین کامیرەی تری نهێنی لەدەورەیە وەشتەکان تۆماردەکات وەبەئاسانی بکەرەکە دەدۆزرێتەوە، وەسزایەکی قورس دەدرێت،بەهیوای پابەندی وسەلامەتی بۆهەمو لایەک. ب هاتووچۆی هەولێر2023/11/2

هەواڵ
02-11-2023

لیستی دابەشکردنی مووچە بڵاوکرایەوە

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١١/٤ دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات و ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/١١/٩ بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

هەواڵ
02-11-2023

450 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بڕی 450 ملیار دینار لە 700 ملیار دینارەکە لە بەغداوە خرایە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان، بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران. وا بڕیارە رۆژی یەکشەممە، بڕی 250 ملیارەکەی دیکەش لە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان. دوای گەیشتنی پارەکەش، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند "رۆژی شەممە ٢٠٢٣/١١/٤ لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/١١/٩ کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت."

هەواڵ
02-11-2023

وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: کەمێک لەمەوبەر بڕی ٢٠٠ ملیار دینار لە لایەن بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/١١/٤ لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/١١/٩ کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

هەواڵ
01-11-2023

خانەوادەی نەجمەدین کەریم ڕوونکردنەوە لەسەر کاندیدکردنی برایەکی دەدەن

ڕوونکردنەوە هاوڵاتیانی شاری کەرکوکی خۆشەویست، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان پێشمەرگە قارەمانەکان سەرجەم چین وتوێژەکانی کەرکوک، هەموومان دەزانین کە هەڵبژارنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک گرنگییەکی تایبەت بەخۆی هەیە، دڵنیاین لەوەی کە شارەکەمان بەو جۆرەی ئێستا نامینێتەوە و گۆرانکانی تەواوی بەسەردا دێت و مۆرکی کوردایەتی و رەسەنایەتی بۆ شارەکەمان دەگەرێتەوە. ئەوەی بەلای ئێمەوە جێگەی سەرسوڕمانە وەک خانەوادەی (دکتۆر نەجمەدین کەریم)، کە برایەکی بەناوی (فەرهاد کەريم)، وەک کاندیدێك بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی کردووە، کە ئيمە دڵنیاین ئەو بەرێزە لەلایەن لایەنێکی سیاسییەوە بەکارهێندراوە و دەیانەوێت لەو رێگایەوە دەنگی هاوڵاتیانی سەربەرز و خۆشەویست، سۆز و هەستی دەنگدەرانی شارەکەمان بەدەستبێنن، بۆیە بە گرنگمان زانی کە هاوڵاتیانی شاری کەرکوک دڵنیابکەینەوە، کە ئەم بەرێزە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە وەک خانەوادەی (دکتۆر نەجمەدین کەریم) نییە و ئاگاداری خۆکاندیدکردنی نین و پشتگیر و پشتیوانی نین و بەهیچ جۆرێکیش نامانەوێت ناوی باوکی کۆچکردوومان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێندرێت، بۆ مەبەستی راکێشان و سۆز و هەستی هاوڵاتیان و کۆکردنەوەی دەنگ، دڵنیاشین کە ئەو بەرێزە بۆ بەدەستهێنانی حەز و ئارەزووەکانی خۆی کاندیدکردووە و دەیەوێت ناو و ناوبانگی (دکتۆر نەجمەدین کەریم) بەکاربهێنێت بۆ کۆکردنەوەی دەنگ. ئيمە دڵنیاین کە هاوڵاتیانی سەربەرز و خۆراگری شارەکەمان بەشداری کارای هەڵبژاردن دەبن و دەنگ بەو کاندیدانە دەدەن کە دڵخوازی خۆیانن، نەک ئەو کاندیدانەی کە دەیانەوێت لەژێر ناو و سێبەری کەسانی تردا دەنگ بەدەستبێنن. لەکۆتاییدا دووبارەی دەکەینەوە، کە ئێمە بەهیچ جۆرێك پشتگیر و هاوکاری (فەرهاد کەریم) نین و ئاگاداری خۆکاندید کردنی نین و رێگەش بەهیچ کەس و لایەنێکیش نادەین ناوی رەوانشاد (دکتۆر نەجمەدین کەریم) بەکاربێنێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن. خانەوادەی ڕەوانشاد (دکتۆر نەجمەدین کەریم)١ / ١١ / ٢٠٢٣

هەواڵ
01-11-2023

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز لیۆ جیۆن كونسوڵی گشتیی نوێی چین لە شاری هەولێر و شاندێكی یاوەری كرد. لە دیدارەكەدا كونسوڵی چین لە هەولێر پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان لە مێژوو و هاوكێشەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكەدا هەبوو و هەروەها قوربانیدانی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان بەرز نرخاند. وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژوویی و دێرینەكانی نێوان بارزانیی نەمر و سەركردەكانی چین و هەردوو حزبی شیوعی چین و پارتی، خوازیاری ئەوە بوو كە پەیوەندییەكانی وڵاتی چین و هەرێمی كوردستان لەبوارە جۆراوجۆرەكانی ئابووری و كولتووری و زانستی و بازرگانی و گەشتكردنی هاووڵاتیان پەرەی زیاتر بستێنن. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی تازەی چین لە هەولێر خواست و پێزانینی بۆ مێژوو و شارستانیەتی چین و گەل و سەركردایەتیی چین هەبوو كە ئاستەنگی زۆر گەورەیان تێپەڕاندووە و خزمەتی زۆریان پێشكەشی مرۆڤایەتی و جیهان كردووە و خۆشحاڵیی خۆشی بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا نیشان دا. گفتوگۆكردن لەبارەی بارودۆخ و دوا پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەكان لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەكە تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.

گشتی
01-11-2023

دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی پێشکەشکردنی گوتارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە هەولێر، رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب، وەیزی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان قسەمکردووە و بە منی گوت، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆران دەکرێت".

هەواڵ
01-11-2023

شه‌پۆلێكی بارانبارین و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

ئەمرۆ چوارشەممە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش به‌ڕێژه‌ی 3 بۆ 5 پله‌ ڕوو له‌نزمبونه‌وه‌ ده‌كات. محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له‌ده‌ریای سوره‌وه‌ پێشبینی دەکات کە سبه‌ی چوارشه‌مه‌ 2023/11/1 له‌كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ به‌دواوه‌ ئاسمانی هه‌رێم بگۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو و پاشان تاوه‌باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ ده‌ستپێده‌كات سه‌ره‌تاش له‌ سلێمانیه‌وه‌ كاریگه‌ری باران چالاك ده‌بێت و به‌تێپه‌ڕبونی كات فراوان ده‌بێت بۆ گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ و سۆران و ڕاپه‌ڕین و ده‌وربه‌ری هه‌ولێر. دەشڵێت: هه‌ندێ جار ئه‌گه‌ری تاوه‌ بارانی باش و هه‌وره‌ تریشقه‌ی توند هه‌یه‌ به‌ زۆری له‌ سنوری سلێمانی و پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه‌ و كاریگه‌رییەکەشی سبه‌ی تا دره‌نگانێكی ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌یه‌ دواتر دۆخی باران ئاسایی ده‌بێته‌وه‌. ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:” له دره‌نگانێكی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ بۆ كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ دووباره‌ هه‌وره‌كان چالاك ده‌بنه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌وانەی پێشتر باسمان کرد له‌گه‌ڵ چالاك بونی هه‌وره‌ تریشقه‌ی توند دوباره‌ به‌هه‌مان شێوه‌ تاكاته‌كانی شه‌وه‌وه‌ پاشان كۆتایی پێدێت. راشیگەیاندووە:” له‌ رۆژی هه‌ینیه‌وه‌ شه‌پۆلێكی نوێی ده‌ریای ناوه‌راست داخڵی هه‌رێم ده‌بێت و به‌گشتی شێوه‌ی بارانه‌كه‌ ناوبه‌ناو ده‌بێت”. پێشبینی بڕی بارانبارینهه‌ولێر 3بۆ 5ملمسلێمانی 8بۆ15ملمكه‌ركوك 3ملمدهۆك 4ملمهه‌ڵه‌بجه‌5 بۆ10ملمگه‌رمیان 5بۆ14ملمسۆران 8بۆ13ملمراپه‌رین 9 بۆ 14ملم

هەواڵ
31-10-2023

سوپای ئیسرائیل: چووینە ناو غەزە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێزەکانیان لە چەند قۆڵێکەوە چوونە ناو شاری غەزە. ئەمڕۆ سێشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: سەربازگەیەکی حەماسیان لە باکووری رۆژئاوای غەزە کۆنتڕۆڵ كردووە . لە بەرامبەردا بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ئیسرائیل دەیەوێت باکوور و باشووری غەزە لە یەکتری داببڕێت. دەشڵێت: ژمارەیەک لە تانکەکانی سوپای ئیسرائیل لە گەڕەکی کەرامەی غەزەن.

1 2 ... 269 270 271 ... 1146 1147