سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە کەندای عەرەبی (فارس) دەستی بەسەر دوو کەشتیدا گرتووە. سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەمە رایگەیاند، لە کەنداوی فارسی دەستی بەسەر دوو کەشتیدا گرتووە کە باری نایاساییان پێبووە. سوپای پاسداران دەشڵێت: 34 کەسی بیانییان لەناو کەشتیەکاندا دەست بەسەر کردووە.
پێشبینی دەکرێت ئەمرۆ لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ باران ببارێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی شەودا لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی ئیدارەی راپەڕین باران بارینی پچڕ پچڕ ببارێت. ئەمرۆ چوارشەممە 6/12/2023 بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەاریەتی کەشناسی و بومەلەزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتى هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەشێوەى پچڕ پچڕ، رێژەى دابارینەکە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. سەبارەت بە کوشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لە سنوورى پارێزگاى دهۆک. دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت لە رۆژی شەممەوە، شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر کاریگەری هەیە، بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان. بەڵام وەکو باران بارینی رابردوو چڕ نابێت.
ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی دوایین پێشهاتی بەشەبودجە، مووچە و دۆخی کارەبای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. رۆژی چوارشەممە 06-12-2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە. بڕیارە لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتی بەشەبودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بکرێت. لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی جێگری سەرۆکوەزیران پشتبەستوو بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە راسپاردنی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە پرسی زیادبوونی تووندوتیژی دژی ژنان و خستەڕووی راسپاردە و چارەسەرەکان دەخرێتەڕوو. بڕیارە لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بخرێتەڕوو. گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی کارەبای هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە 30-11-2023، تۆڕی گشتیی کارەبای نیشتمانیی هەرێمی کوردستان کوژاوەیەوە و وەزارەتی کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا گوتی، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی کوردستان كوژانەوە و تیمەکانی وەزارەتی كارەبا پاش چەند کاژێرێک کێشەکەیان چارەسەر كرد. ئەوەی کە پەیوەندی بە مووچەوە هەیە، تاوەکو ئێستا 700 ملیار دینارەکە لە بەغداوە نەنێردراوە و ئەوەش وایکردووە، دابەشکردنی مووچە دەستپێنەکات.
لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ دابەزیوە، سەندیکای زێڕینگەرانی هەولێر دەڵێت، نرخەکان ئەمڕۆ چوارشەممە بەمشێوەیە دەبن: مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 513 هەزارە مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 473 هەزارە مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 453 هەزارە مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 393 هەزارە
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆ کردن لە بارەی دوا پێشهاتی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان، لە میانەی دوا سەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا. لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی جێگری سەرۆکوەزیران پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە راسپاردنی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خستەڕووی راسپاردە و چارەسەرەکان. لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو. فەرمانگەی میدیا و زانیاری
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 05-12-2023، نزیکەی کاتژمێر 07:00، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری ناحیەی بامەڕنێی سەر بە قەزای ئامێدییان لە دهۆک بۆردوومانکردووە. بەگوێرەی زانیاریەکان بەهۆی بۆردومانەکەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و سێ هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.
هاتوچۆی هەرێم هاوشێوەی مۆڵەتی شۆفێری پڕۆژەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەكاتە ئەلیكترۆنی. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، سیستەمەکە هاوشێوەی مۆڵەتی نوێی شۆفێری سەرتاسەری دەبێت و، بەهۆیەوە کاری تۆمارکردن لە داهاتوودا پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە، کە بەشێوەیەکی گشتی سیستەمەکە دەبێتە ئەلیکترۆنی و ئەمەش وادەکات هەنگاوەکانی تۆمارکردنی هەموو جۆرە سوارڕەوێک کەم بکاتەوە. ئەوەشی خستەڕوو، لەهەمان کاتدا دەبێتە هۆی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاوڵاتیان. راگەیاندنی ئەو پرۆژە نوێیە لەمیانەی سەردانێكی شاندێكی وەزارەتی ناوخۆدا بوو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی.
ئەمرۆ دووشەممە، 4/12/2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر، شاری ئیستانبوڵی تورکیای هەژاند. سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد) رایگەیاند، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر شاری ئیستانبوڵی لە تورکیا هەژاند. هاووڵاتییان هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە و لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە.
لە قەزای بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک، پیاوێک دوای ئاگربەردان لە جەستەی، لە سەربانی ماڵەوە خۆی خستە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. ئەمرۆ دووشەممە 4/12/2023 شێخ سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش رایگەیاند، " هاوڵاتییەک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە سەربانی ماڵ خۆی خستە خوارەوە و گیانی لەدەستدا و تا ئێستا نازانن هۆکاری رووداوەکە چییە و بۆ زانینی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی غەزە رایگەیاند، ژمارەی کوژران "شەهید بوون" بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتە 15هەزار و 523 کەس. هەر بەپێی ڕاگەیەنراوی تەندروستی غەزە، ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە 41 هەزار و 316 کەس. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، سوپای ئیسرائیل بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفای لە غەزە دەستگیرکردووە.
دەیان کارگێڕ و ئەندامی کاکەیی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا پەیوەندییان بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد. بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 03-12-2023، کەمال کەرکووکی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا خۆشحاڵی خۆی بە پەیوەندیکردنی ئەو ژمارە زۆرەی ئەندام و کارگێڕی مەڵبەندی یەکێتی بە ریزەکانی پارتی دەربڕی و جەختی کردەوە، “بەردەوام دەبن لەگەڵمان، پێکەوە کاردەکەین و هەموو پشتیوانییەکیان بۆ دەردەبڕین”. کەرکووکی ئاماژەی بەوەش کرد، “لەگەڵ ئەم لایەنەگرە نوێیانە و لایەنگرانی دیکەی پارتی، هەوڵدەدەین لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنین. چاومان لە دەنگی کوردە لە کەرکووک و لە ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان”. لەلایەن خۆیەوە، قاسم سەید موبارەک، کارگێڕی پێشووی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی رایگەیاند، “ئەوەی کردوومانە گواستنەوەی سەنگەرە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە. باوەڕمان بە ڕێبازی بارزانی هەیە لەبەر ئەوە پەیوەندیمان بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە.”
ئهمڕۆ یەکشهممه، 3/12/2023 لیژنهی دیاریكردنی نرخی موهلیده ئههلییهكان کۆبوونەوە و بهپێی نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكاندا نرخی ههر كاتژمێرێك بۆ یهك ئهمپێڕ (44) دینارە، بهمهش نرخی یهك ئهمپێڕ كارهبای موهلیدهی ئههلی له ناوشاری سلێمانی لهنێوان (10.000) بۆ (11.000) دیناره، بەوپێیەى موەلیدەکان لە نێوان (225 بۆ 250) کاتژمێر کاریان کردوە، بههۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئهمپێڕێك كارهبای موهلیدهی گهڕهكێك بۆ گهڕهكێكی دیكه جیاواز دهبێت. هەروەها هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە (7)ى بەیانى بۆ (1)ى شەوە، نرخى ئەمپێریان (12.000 بۆ 13.000 ) دینار.ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان (13.000 بۆ 14.500) دینارە. هاوكات، خشتهی كارپێكردنی موهلیده بۆ مانگى (12) گۆڕانکارى تێدادەکرێت و موەلیدەکان تەنیا لەنێوان 1ى پاشنیوەڕۆ تا 1ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کۆژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 7:00 تا 8:00ى بەیانى کاردەکەن. رۆژانى هەینى و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆ کاردەکەن. لیژنهی دیاریكردنی نرخی موهلیده ئههلییهكان، لهكۆنووسهكهدا جهختیان لهوه كردوهتهوه كه لهكاتی كوژاندنهوهی كارهبای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موهلیده و پێدانی كارهبا بههاوڵاتیان له (10) خولهك زیاتر بخایهنێت، بهپێچهوانهوه خاوهن موهلیدهكه سزا دهدرێت. راگەیاندنى بەرێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی