کاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ، ھەڵمەتی بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتاییھات و سبەی شەممە دەنگدانی تایبەت دەستپێدەکات. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر شەشی بەیانی رۆژی ھەینییەوە بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆتایی ھاتووە و ھەر کاندیدێک یاخو لایەنێک لە بانگەشە بەردەوام بێت، روبەڕووی سزا و رێکاری یاسایی دەبێتەوە. بڕیاریشە سبەی لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە تا شەشی ئێوارە دەنگدانی تایبەت بۆ ئاوارە و ھێزە ئەمنییەکان دەستپێبکات. ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش رایگەیاندووە، رۆژی شەممە نزیکەی ٢٧ ھەزار ئاوارە و ھێزی تایبەت لە سنوری سلێمانی دەنگدەدەن و تەواوی ئامادەکارییەکانیان کردووە. وتیشی ٢٠ بنکەیان لە سلێمانی و چەمچەماڵ و گەرمیان ئامادەکردووە.
بەگوێرە پێشبینیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. بهشی پێشبینی له وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پهڵهههور دهبێت و پلهكانی گهرما روو له بهرزبوونهوه دهكهن. ئاماژهی بهوهشكردووه، سبهینێ شهممه 16ی كانوونی یهكهمی 2023، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی یهك تا سێ پلە بەرزتر دەبێت به بهراورد به تۆمارهكانی ئهمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 18 پلەى سیلیزى سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى دهۆک : 17 پلەى سیلیزى کەرکووک : 19 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 19 پلەى سیلیزى زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 9 پلەى سیلیزى سۆران : 15 پلەى سیلیزى
پەیامێک لە خانەوادەی دکتۆر نەجمەدین کەریمەوەهاونیشتمانیانی خۆشەویست دانیشتووانی کەرکوک و ناوجە داگیرکراوەکانهەموومان بە پەرۆشەوەین بۆ سەرکەوتنی کورد لەم هەڵبژاردنەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆیە داواکاریین لە سەرجەم هاوڵاتیانی شارەخۆشەویستەکەمان شاری کەرکوک کە بەشداری هەڵبژاردن بکەن و بە دەنگەکانتان ئاهەنگی سەرکەوتنی کورد بگێڕن ، وە لە هەمان کاتدا با دەنگەکانتان ویژدانتان بێت دەنگ بە لیستە کوردیەکان بدەن و خیانەتکاران و خاک فرۆشان و خۆ فرۆشان سزابدەن .ئێمە وەک خانەوادەی دکتۆر نەجمەدین کەریم لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردن دژی بەکارهێنانی ناوی خوالێخۆشبوو بووین تاکو هاوڵاتیانی شارەکەمان بە بیرو بڕیاری خۆیان دەنگ بدەن و کاندیدانی دڵخوازی خۆیان سەربخەن ،دەنگ بەو لیستە بدەن کە پارێزگاری لە کەرکوک و کوردستان کرد بەڵام بەداخەوە لەلایەن کاندیدێکەوە بەناوی ( فەرهاد عمر کەریم ) وە پارتێکی سیاسی ناوی دکتۆر نەجمەدین کەریم بەکارهێندرا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە کاتێکدا هەتاکو خوالێخۆشبوو لەژیاندا بوو ئەم کەسانە دژی بوون وە دەیان تۆمەت و کاری لابەلایان ئاراستە دەکرد بەڵام لەداوای نەمانی لەژیاندا دەیانەوێت ناوە پیرۆزەکەی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەکاربهێن، ئەوەی ئێمەی دڵگران کردووە ئەو کەسە ئاست نزمانەن بەبێ شەرم لەبانگەشەو کۆر و کۆبوونەوەکانیاندا شانازی بەناوی دکتۆر نەجمەدینەوە دەکەن و یاری بە سۆز هەستی هاوڵاتیانەوە دەکەن لەکاتێکدا کە ئەو کەسانە لە ئاستێکدان بەس ئێمە دەیان ناسین وە دەزانین ئەوانە لە کەسانی خۆفرۆش و خاک فرۆش هیچی تر نین ،بۆتان ڕوونبێت گەر کەسێک خیانەت لە خانەوادەکەی خۆی بکات و دەست لەگەڵ خیانەتکاران و هەوڵدەران بۆ کوشتنی براکەی تێکەڵ بکات دڵنیابن خیانەت لە متمانە و دەنگی ئێوەش دەکات .لەکۆتایدا داواکارین لە هاوڵاتیانی شارەکەمان کە بەشداری هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بە لایەنە کوردیەکان بدەن وە بەدەنگەکانتان کوردستان بوونی کەرکوک بسەلمێنن.خانەوادەیدکتۆر نەجمەدین کەریم١٥ / ١٢ / ٢٠٢٣
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، داتاکانی وەزارەتەکەی ئەوە دەردەخەن کە خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەی باجی هەرێمی کوردستان لەساڵانی ڕابردودا بە 800 ملیار دینار"نالۆژیکییە" و "بەتەمەنی حوکمڕانی هەرێم داهات نەگەیشتووەتە ئەو ژمارەیە." جەختیشیکردەوە، دەبێت بەڕێوبەری پێشووی باجەکان و خانووبەرەی هەرێم ڕاستی ئەو ژمارەیە بسەلمێنێت کە باسیکردووە و ڕووبەڕووی دادگای دەکەنەوە. ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "لۆژیک دەڵێت هەرگیز داهاتی باجی هەرێم ناگاتە 800 ملیار دینار. نەک تەنها باج، هەموو داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێم لە نێوان 320 ملیار بۆ 350 ملیار دیناردا هاتووچۆ دەکات بەتایبەت لەوکاتەی داهاتمان زۆربووە." ئەو وتیشی، "بەڕێوبەری گشتی پێشووی باجەکان و خانووبەرەی هەرێمی کوردستان تەنها داهاتی باجی کردووەتە 800 ملیار.دەبێت بۆمان بسەلمێنێت پارەکە چی لێهاتووە و بۆمان بهێنێتەوە." لەبارەی ئەو داتایەوە کە بەڕێوبەری گشتی پێشووی باجەکان و خانووبەرەی هەرێمی کوردستان خستوویەتیەڕوو، ئاوات شێخ جەناب بە دەنگی ئەمەریکای وت، "ئەو برادەرە بە دەنگ و ڕەنگی خۆی دەڵێت کارێکی نایاسایی و نەشیاومکردووە. ئەو ژمارەی ئەو باسی دەکات لە دۆسیەی وەزارەتی داراییدا ئەو جۆرە پارەیە نیە و نەشبووە. بەتەمەنی حوکمڕانی هەرێم ژمارەی وانەبووە." هەروەها وتیشی، "گەر ئەو پارەیە نەبووە، ئەو برادەرە دەبێت بیسەلمێنێت پارەکەی چی لێکردووە، چونکە بە قسەی ئەو بێت 580 ملیار دینار دیار نییە و دەبێت چارەنوسی ئەو پارەیە ڕوونبکاتەوە." وەزیری دارایی ڕوونیکردەوە، وەکو وەزارەتی دارایی ئەرکییان داکۆکیکردنە لە ماڵی گشتی، بۆیە دەبێت بەڕێوبەری گشتی پێشووی باجەکان و خانووبەرەی هەرێمی کوردستان بۆیان بسەلمێنێت پارەکەی چی لێکردووە. ئاوات شیخ جەناب وتی، "گەر نەیسەلمێنێت، وەکو ئاژاوەچی و ناڕاستگۆ لێی دەڕوانرێت، کە هاتووە ئارامی و ئاسایشی کۆمەڵگا تێکدەدات. نێوان هەرێم و بەغدا تێکدەدات. بۆیە وەکو وەزارەت سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین بۆ ئەوەی سزای خۆی وەربگرێت." سەبارەت بەوەی قسەکانی بەڕێوبەری گشتی پێشووی باجەکان و خانووبەرەی هەرێمی کوردستان، تاچەند گرفتی لەگەڵ بەغدا بۆ دروستکردوون، وەزیری دارایی دەڵێت، "هەندێک پەرلەمانتار بۆ موزایەدەی سیاسی ئەمجۆرە قسانە بەکاردەهێنن. ڕەنگە تێیاندا بێت قسەکانی وەرگرتبێت و بڵێت، 'ئەها چی دەڵێن.' چوار ساڵە لەڕێگەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و بەغداوە لەسەر هێڵین و وردبینی دەکرێت، کەچی هەندێک خەڵک قسە لەکەسێک وەردەگرن کە خۆی کێشەی یاسایی هەبووە و لەسەردەمی خۆیدا دراوەتە دادگا." لە کۆتاییدا وەزیر وتیشی، "هەرکەس لە ڕاگەیاندن قسەیکرد، نابێت هەرچی بەدەمیدا هات بیڵێت، پێویستە عاقیبەتی قسەکانی بزانێت."
دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک لەسەر هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و خۆنمایش کردنی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەدرێژەی هەڵمەتی ڕوبەڕوبونەوەی قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و بڵاو کردنەوی وێنەو گرتەڤیدۆی کاتی تەقەکردن لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ،دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (م، ح ، ع) کە کاری ڤاینەری دەکات لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا، بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و خۆنمایشکردن بەچەک و بڵاو کردنەوەی گرتەی ڤیدۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان كە کارێکی قەدەغەيه،بۆیە دوپاتی دەکەینەوە هەرکەسێک چەکی بێ مۆڵەتی لابێت یان گرتەڤیدۆیی چەک و کاتی تەقەکردنی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بکاتەوە بە بڕياری دادگا لە لايەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێتجێگەی ئاماژەیە دەست خۆشی لەهاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێرو دەوروبەری دەکەین کە هەمیشە پاڵپشت و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بون لەپێدانی زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر٢٠٢٣/١٢/١٤
ئەمرۆ پێنجشەممە 14/12/2023 وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە داهاتی باج بڵاوکردەوە. ئەمەش دەقی ڕونکردنەوەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا، بە هەماهەنگیی حکومەتی فیدراڵیی عێراق و لە ڕێگەی لیژنەی دیوانی چاودێریی دارایی، هەموو داتا و ژمارە ڕاستەقینەکانی داهات و باجی ناوخۆی ئاشکرا کردووە و ئەو پرسە کۆتایی هاتووە. بەڵام بەداخەوە لە ڕێكەوتنی 12ی 12ی 2023، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی باجەكان و خانووبەرەی میری، بۆ یەكێك لە میدیاكان گوتویەتی «گوایە 800 ملیار دینار داهاتی باج كۆ كراوەتەوە، بەڵام تەنیا 220 ملیار دینار بۆ حكومەتی فیدراڵی خراوەتە ڕوو». ئەمە درۆیەكی شاخدارە و ناپاكییەكی گەورەیە لە خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان. ناوبراو خۆی کێشەی یاسایی هەبووە و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە کەیسەکەی ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکیی هەولێر بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی کراوە. لە بەرنامەی کارنامەی كابینەی نۆیەم، ئەنجامدانی چاكسازی و شەفافییەت بووە لە سێكتەری باجدا، لەم چاكسازییانەشدا پشكی شێر بەر كۆمپانیا گەورەكان كەوتووە و هەموو ژمارەکانیش بە ڕوونی خراونەتە بەرچاو. وروژاندنی ئەم بابەتە لەم كاتە هەستیارەدا و بەلاڕێدابردن و چەواشەكردنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی، ئامانجێکی خراپی هەیە و دەیەوێت زیان بە پرسی ڕوونی و شەفافییەت بگەیەنێت و هەماهەنگییە داراییەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە زیانی خەڵکدا بەرەو خراپی بڕۆن. بەم هۆیەوە بە مافی خۆمانی دەزانین ڕێكاری یاسایی توند لە دژی پڕوپاگەندەکار بگرینە بەر. یەکێک لە بنەماکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتی بووە لە چاکسازی لە بواری باج، لەم ڕووەوەش زۆرترین چاکسازی لە بواری باجدا کراوە و بە شێوەیەکی ڕوون و شەفاف مامەڵەی لەگەڵدا کراوە. وەزارەتی دارایی و ئابووری
لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: بەشێک لەو کەسانەی کە بەرپرسن لە هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەستنیشان کراون و بەشێکیان دەستگیرکراون. لیوا یەحیا رەسوڵ وتی: هێزە ئەمنیەکان بەشێک لەو کەسانەیان دەستگیرکرد کە بەرپرسن لە هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و بەدوای ژمارەیەک داواکراوی تردا دەگەڕێن.
ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانەوە. لەگەڵ ئەوەی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ٢٠٢٣/١٢/١٨ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کراوە بەپشووی فەرمی، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیەو خشتەی دابەشکردنی مووچە بە پێی ئەو ڕیزبەندییەی ڕاگەیەنراوە وەک خۆی بەردەوام دەبێت. بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان. ٢٠٢٣/١٢/١٤
بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 156100 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 169000 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 196000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەردامبەر بە 5400 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3150 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2328 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 515000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 455000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 395000 دیناری عێراقی
بەرپرسی لقی کەرکوکی پارتی: یەک دۆلارمان بەو کەسانە نەداوە کە لە حزبەکانی ترەوە هاتونەتە ناو پارتی محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی کەرکوکی پارتی، بۆ دەنگی ئەمەریکا: پارتی یەک دۆلاری بە هیچکام لەو کەسانە نەداوە کە لە حزبەکانی ترەوە پەیوەندییان پێوەکردووین. کادیرو ئەندامانی حزبەکانی تر بۆیە پەیوەندی بە پارتییەوە دەکەن، پارتی خاوەنی کوردە و کاتێک پارتی بۆ کەرکوک گەڕایەوە، خەڵکی کەرکوک گوتیان، کورد گەڕاوەتەوە. لە ئەمەریکاش لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دا ململانێکان دەگەنە ئاستی قسەی ناخۆش، ئەمە حاڵەتێکی سروشتییە. لەکاتی پڕوپاگەندەشدا خەڵکانێک لای ئێمەوە دەچنە لای حزبی ترو خەڵکی حزبی تریش دێتە لای ئێمە، ئەم مەسەلە دوای بانگەشەی هەڵبژاردن کپ دەبێتەوە. هەندێک لە بارەگاکانمان چۆڵکراون و ئاڵای کوردستان بەسەر بارەگاکانمان دەشەکێتەوە. گەڕانەوەی ئەو بارەگایانەی حەشد داگیری کردوون و گۆڕینی پارێزگاری کەرکوک ئەو کارانەن هەنگاوی بۆ دەنێین.شتەکان لەشەوو ڕۆژێکدا جێبەجێ نابن، دەبێت بە لەسەرخۆیی ئەنجامیان بدەین.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12/13 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کاکەیی سەید ڕەحیم سەید عەزیم و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی خوشک و برایانی کاکەیی بە گشتی و لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێم بە تایبەتی تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافەکانی کاکەییەکان و پەرەپێدانی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12/13، بە سەرپەرشتیى سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەكه، گفتوگۆ لەبارەی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە باڵاخانەیەکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە 2023/12/8 کرا کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 14 کەس و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە و هەروەها ڕێکارەکانی بەهاناوەچوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕوودانی کارەساتەکە تاوتوێ کران.سەرۆکوەزیران بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێراشی بۆ برینداران خواست. سەرۆکوەزیران، دامەزراوەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی سەلامەتی لە شوێنە گشتی و تایبەتەکان بکرێت بە تایبەتی کە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران هەیە بۆ لەبەرچاوگرتنی ڕێکارەکانی سەلامەتی لەو شوێنانە. لە بڕگەی دووەمدا، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ، ڕاسپاردە و چارەسەرەکانی تایبەت بە پرسی زیادبوونی حالەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان پەسەند کرد، کە لەلایەن جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەن خرابووە ڕوو. دواتر کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان و گرفتی کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبای هەرێم کە ڕۆژی 11/30 ڕوویدا و هەوڵ و پرۆژەکانی وەزارەت بۆ زیادکردنی بەرهەم و گەڕانەوە بۆ بەرنامەی ئاسایی پێدانی کارەبا و بابەتی پرۆژەی پریپەید و نرخەکەی خستەڕوو. وەزیری کارەبا لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بهوه دا کە ئێستا 3473 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت و ڕەوشی کارەبای نیشتیمانی دوای کوژانەوەی گشتی، ئاسایی بووەتەوە و یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و دەمژمێرەکانی هەبوونی کارەبای نیشتیمانی لە نێوان 8 بۆ 10 دەمژمێرە.وەزیری کارەبا هەروەها باسی لە هەوڵ و پڕۆژە بەردەوامەکانی وەزارەت کرد بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی سوودوەرگرتن لە یەکەکانی کۆمباین سایکڵی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کوژانەوەی گشتی کە بابەتەکە تەنیا کێشەیەکی تەکنیکی بووە و ئەم جۆرە کێشە تەکنیکیيانە لە زۆر شوێنی دونیا ڕوو دەدەن، هەروەها ئەو دەنگۆیانەی بە ناڕاست دانا کە هەرێمی کوردستان لە وزەی کارەبای بەرهەمهاتووی نیشتیمانىی خۆی بە ناوچەکانی دیکەی عێراق دەفرۆشێتەوە، بەڵکوو ڕوونیکردەوە کە بەرهەمی کارەبای هەرێم، دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت. دواتر چەند پێشنیار و داواکاريیەک لە کۆبوونەوە خرانە ڕوو بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبای نیشتیمانی و بەرگرتن لە ڕوودانی کوژانەوەی گشتیى یەکەکان و کەمکردنەوەی ڕێژەی بەفیڕۆچوونی کارەبای بەرهەمهاتوو، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی و ئابووری و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست سەبارەت بە دابینکردنی پێداویستیيەکان و تەرخانکردنی بودجەی پێویست، وەزارەتی کارەباش ڕاسپێردرا کە بەردەوام بن لە هەوڵ و پرۆژەکانیان بە ئاراستەی چارەسەركردنی کێشەکان بە مەرجێک بارگرانی لە ئەستۆی هاووڵاتیان دروست نەکرێت و هەروەها پێویستە وەزارەت برەو بە هەوڵەکانیان بدەن بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی وزەی کارەبای جێگرەوە پشت بەست بە سەرچاوەی پاک بە تایبەتیش سەرچاوەی وزەی خۆر. سەبارەت بە سیستمی پریپەیدی پێدانی پارەی کارەبا، وەزارەتی کارەبا ئەوەی خستەڕوو کە ئەم پڕۆژەیە لەسەر حیسابی هیچ پارێزگا و گەڕەک و ناوچەیەکی کوردستان نییە، بەڵکوو وەزارەت بە دادپەروەرانە بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو دابەش دەکات و ئەم پڕۆژەیە، تەنیا شێوازی پێدانی پارەی کارەبایە، ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە پڕۆژەی پریپەید نابێت بارگرانی لەسەر دارایی هاووڵاتییان دروست بکات و ئامانج لێی کۆکردنەوەی داهاتە بە شێوازێکی هاوچەرخانە تاکوو داهاتەکە بخرێتەوە خزمەتی پڕۆژەکانی زیادکردنی وزەی کارەبای نیشتیمانی و خزمەتگوزارییەکە و بەکارهێنانی کارەبای بەرهەمهاتوو بەشێوەیەکی ئابووریانەتر کە دەمژمێری زیاتر کارەبا دابین بکات. هەروەها داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات کە هاوکار و یارمەتیدەری حکومەت بن لە ڕێگەی كەمكردنەوەی زیادبەكارهێنانی كارەبا و دانی ڕسوماتی کارەبا بەشێوەیەکی ڕێک و بەردەوامی، بۆ ئەوەی حکومەتیش بتوانێت بەشێکی خەرجییە زۆرەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دابین بکات و کارەبا بە باشی بە هاووڵاتییان بدات.دواتر ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، کورتەیەکی لهبارەی ئەنجامی سەردانەکەیان لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بۆ بەغدا خستەڕوو کە بۆ گفتوگۆکردن بوو لەبارەی برەودان بە هەماهەنگی و هاریکاریی هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم سەبارەت بە کاروباری دەروازە سنوورییەکان و گومرگ بە ڕەچاوکردنی دەسەڵاتە دەستوورییەکان و پەرەپێدانی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات لە عێراق و هەرێم بە ئاراستەی زیادکردنی داهاتی گشتی و خەرجکردنەوەی لە پڕۆژەکانی خزمەتی گشتیدا. ئەنجومەنی وەزیران لە کۆتاییدا، بڕیاریدا ڕۆژی 2023/12/18 بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانیش پشووی فەرمی بێت.هەروەها بە بۆنەی نزیکبوونەوەی بۆنەکانی جەژنی لەدایکبوون ( کریسمس) و سەری ساڵی نوێی زایینی، وێڕای پیرۆزبایی ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەربێت)، ڕۆژانی پشووی ڕاگەیاند کە ڕۆژانی 12/25 تا 2024/1/1 پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی دامەزراوە خزمەتگوزارییە بەردەوامەکان. 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12