Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13751 بابەت
هەواڵ
17-12-2023

سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە

ڕۆژی یەکشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2023, سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە. دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:کوردستانیانی ئازیز، ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەمووتان پیرۆز بێت.ئاڵاکەمان ڕەمزی بەرخودان و ئاشتیخوازی و بڕوابەخۆبوونی گەلەکەمانە.

هەواڵ
17-12-2023

ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

هەواڵ
17-12-2023

مانای چوار ڕەنگەكەی ئاڵای كوردستان

پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی بڕیاری دا ڕۆژی ١٧ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك وەكوو ڕۆژی ئاڵا دیاری بكرێت لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاكانی سەر دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بكرێنەوە. مانای چوار ڕەنگەكەی ئاڵای كوردستان سوور: هێمای شۆڕشگێڕی و خوێنی شەهیدانی میللەتی كوردە لەپێناو مافەكانیاندا. سپی : هێمای ئاشتیی و ئاساییشە كە میللەتی كورد بەردەوام ئاشتیخواز بووە. سەوز : لە سروشتی كوردستانەوە هاتووە و هێمای ژیانەوەیە. زەرد: مەبەست لە ڕۆژە بیست و یەك تیشكییەكەیە كە هێمای دواڕۆژی میللەتی كورد و هاوکات وەک هێمای٢١ی ٣ یە کە دەبێتە نەورۆز ڕۆژی نەتەوەیی کوردستان.

هەواڵ
16-12-2023

بەشێک لە دەنگی پارتی لە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا...

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە. لە کەمپی هەرشەم، لە کۆی 266 دەنگ کە مافی بەشداریکردنیان هەبوو 198 دەنگدەر بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان کردووە و لیستی 197ـی پارتی 124 دەنگی بەدەستهێناوە. لە کەمپی حەسەن شام 3، لە کۆی 262 دەنگی قبوڵکراو کە لیستی پارتی 189 دەنگی بەدەستهێناوە. هەروەها لە کەمپی خازر، کۆی گشتی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو 314 دەنگ بوو، 212 دەنگ دراوە و 172 فۆرمی دەنگدان قبوڵکراوە، کە لیستی پارتی 145 دەنگی بەدەستهێناوە. لە کەمپی بەحرکە، کۆی گشتی دەنگدەران هەزار و 274 دەنگ بووە و 974 دەنگ دراوە و 91 دەنگیان پووچەڵ بووە، لیستی پارتی 597 دەنگی بەدەستهێناوە. لە کەمپی دیبەگە، کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران هەزار و 363 دەنگ بووە و هەزار و 49 دەنگ دراوە و 295 دەنگیان پوچەڵ بووە و دەنگی لیستی پارتی 633 دەنگ بووە. ئەمڕۆ شەممە (16ـی کانوونی یەکەمی 2023) دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بە بەشداری هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان و ئاوارەکان بەڕێوەچوو کە ملیۆنێک و 50 هەزار و 653 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و 600 بنکەی دەنگدانیان بۆ ئامادەکرابوو کە دوو هەزار و 477 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت. سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 07:00ـی بەیانی، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام بوو. رۆژی 18ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەدەچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 766 بنکەی ده‌نگدان کە لە 38 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان. بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه‌ ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە. لەم هەڵبژاردنەدا، 70 پارت و هاوپەیمانی سیاسیی کێبڕکێ لەسەر 275 کورسی لە هەر 15 پارێزگاکە دەکەن کە کە نزیکەی شەش هەزار کاندید لەسەر لیستەکان و بەشێوەی سەربەخۆ، کێبڕکێی هەڵبژاردن ئەنجامدەدەن

هەواڵ
16-12-2023

دەنگدان کۆتایی هات و ئەنجامەکان ڕاناگەیەنرێن

دەنگدانی تایبەت بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی هات و کۆمسیۆن دەڵێ "ئەنجامەکان ڕاناگەیەنین". کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کاتژمێر 6:00 بنکەکانی دەنگدان داخران و هیچ دەنگێک دوای ئەوکاتە قبوڵ ناکرێت. وتیشی: ئەنجامە بەراییەکان ڕاناگەیەنن و لەگەڵ ئەنجامی گشتی پێکەوە رایدەگەیەنن. کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامە بەراییەکان، دەدەنە نوێنەری حیزب و لیستەکان.

هەواڵ
16-12-2023

مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌...

ئەمڕۆ شەممە 12/16، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیى عێراق و پرۆسەی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال ئاڵوگۆڕ کرا.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

هەواڵ
16-12-2023

میری کوێت کۆچی دوایی کرد

تەلەفزیۆنیی فەرمیی کوێت کۆچی دوایی شێخ نەوافی ئەمیری وڵاتەکەی راگەیاند. رۆژی شەممە 16-12-2023، تەلەفزیۆنی دەوڵەتی کوێت بڵاویکردەوە، "شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح، میری کوێت لە تەمەنی 86 ساڵیدا گیانی لەدەستدا." راگەیاندنی کۆچی دوایی میری وڵاتەکە بە چەند ئایەتێکی قورئان لە تەلەفزیۆن راگەیێندرا و دواتر خوێندرایەوە کە "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە بە کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح، میری کوێت تازیەبارین". شێخ نەواف لە 7-2-2006 وەک شازادەی جێنیشین دیاریکرا و لە 29-9-2020 وەک 16یەم ئەمیری وڵاتەکە لە شوێنی سەباح ئەحمەد جابر ئەلسوباحی زڕبرای دەستبەکاربوو.

هەواڵ
16-12-2023

کەش و هەوای هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا دێت

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتو راگەیاندو دەڵێت: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە 16/12/2023 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی شەودا ئەگەری دروستبونی تەمێکی سوک هەیە لە هەندێ ناوچەدا بەتایبەتی لە ناوچە دەشتاییەکاندا. ئەوەشی خستۆتەڕو، پلەکانی گەرماش بە 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ. هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیاو ئەگەری دروستبونی تەمێکی سوک هەیە لە بەیانی زوداو هەروەها پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ. كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 17، سلێمانی: 15، دھۆک: 15، کەرکوک: 17، ھەڵەبجە: 15، سۆران: 13، گەرمیان: 18 پلە.

هەواڵ
16-12-2023

تیروپشک بۆ ناوی چوار هەزار حاجی هەرێمی کوردستان دەکرێت

ئەمرۆ ناوی زیاتر لە چوار هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ حەج رادەگەیەندرێت. شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، ئەمساڵ 121 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ حەج داواکارییان پێشکەش کردووە، لەو ژمارەیە ناوی زیاتر لە چوار هەزار کەس دەردەچێت بۆ ئەوەی ئەمساڵ فەریزەی حەج جێبەجێ بکەن. گوتیشی: "ئەو کەسانەی ئەمساڵ ناویان دەردەچێت تەنیا بۆ یەک ساڵە و وەک یەدەگ نامێننەوە بۆ ساڵی داهاتوو، چونکە  لە ساڵی داهاتوو پێشکەشکردنی ناوی حاجیان بۆ ساڵی داهاتوو دەبێتە ئۆنلاین". لە رێوڕەسمێکدا بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لەسەر شاشە ناوی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد، کە لە تیروپشک بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ ناویان دەرچووە.

هەواڵ
16-12-2023

لە 19 بنکەی شاری هەولێر دەنگدانی تایبەت دەستی پێکرد

لە سنووری پارێزگای هەولێر 19 بنکەی دەنگدان هەیە کە  دابەشکراوە بەسەر49 وێستگە، بۆ ئاوارەکانی مووسڵ و ئێزدییەکان و هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی عێراق کە لە هەولێر مافی دەنگدانیان هەیە. چەتۆ حەسەن، بەرپرسی یەکێک لە بنکەکانی دەنگدانە لە هەولێر ڕایگەیاند: "لە پرۆسەی دەنگدان ئامێری زۆر بەکاردەهینرێت، بۆیە رەنگە پرۆسەکە هەندێک بە سستی بەڕێوەبچێت، بۆ هەر دەنگدەرێک دوو بۆ سێ خولەکی پێویستە، ئەگەر پاڵەپەستۆ نەخرێتە سەرمان هەمووی دەتوانێت دەنگی خۆی بدات بەبێ هیچ کێشەیەک". ئەوەشی خستەڕوو، یەک پێنوسی مۆر کە هی کۆمسیۆنە بەکاردەهێنرێت و بەو پێنووسە دەنگی خۆیان دەدەن، ئامێرەکان هەموویان تاقیکراونەتەوە تائێستا هیچ کێشەیەکیان نییە، لە کاتژمێر شەشی بەیانیش هەموو کامێراکانی چاودێری خراونەتەکار و لەژێر چاودێری کۆمسیۆندان تاکو کۆتایی پڕۆسەکە و کۆکردنەوەی ئامێرەکان. روونیکردەوە، پێویستە ئەو دەنگدەرانە کارتی بایۆمەتری لەگەڵ بەڵگەنامەیەکی پێبێت، بۆ ئەوەی بسەلمێنرێت کە ئەو دەنگدەرە خۆیەتی.

هەواڵ
15-12-2023

لاھور شێخ جەنگی بۆ کەرکووکیەکان: ئێوە ببنە پارێزەری سەنگ و پێگەی خۆتان

کەرکوکییە ئازا و بەهەڵوێستەکان، خەڵکی خۆڕاگری شاری کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکانی شەنگال و شێخان و مەخموور و دووزخورماتوو و خانەقین و مەندەلی. چەند ڕۆژێکی کەممان ماوە بۆ ئەوەی ئێوەی خۆشەویست، ئێوەی قوربانی و ماندوو و برینداری دەیان ساڵەی سیاسەتە نامرۆڤانەکانی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق و سیاسەتە هەڵە و نابەرپرسیارەکانی دەسەڵاتەکانی دوای ڕژێمی دیکتاتۆری عێراق، بڕۆنە بەردەم سندووقەکانی دەنگدان و نوێنەرەکانتان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای شارەکەتان دیاری بکەن.بەم بۆنەیەوە دەمەوێت وەک بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتمانیی سەرشانم بە تکایەکی برایانە پێتان بڵێم؛ کە ململانێ لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان تەنها ڕەهەندی حیزبی و سیاسی نییە، بەڵکو ڕەهەندێکی گرنگی نەتەوەیی و نیشتمانیشی هەیە، بۆیە بەشداریکردنی فراوانی ئێوەی ئازیز ئێجگار گرنگ و پڕ بایەخە، تکایە با ململانێی ناپەسەندی سیاسی و قۆڵبادانی حیزبی ساردتان نەکاتەوە لەوەی بڕۆن بەشداری بکەن، بەشداریکردنی هەموو دەنگێکی کورد گرنگ و پڕ بایەخە بۆ پاراستنی سەنگ و پێگەی کورد لەو شارەدا.لە کاتێکدا جارێکیتر جەخت لەوە دەکەمەوە کە هەنگاوی هەرە گرنگ بەشداری ئێوەی ئازیزە لە هەڵبژاردنەکاندا، تکا لە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و تەواوی دەنگدەران دەکەم کە بۆ دەنگدان بە کاندید ئێوە دەتوانن بە هۆشیاریی و ئاگاییەکی باڵاوە دەنگ بەو کاندیدە کوردانە بدەن کە پێتان وایە دەتوانن دڵسۆزانە خزمەتی خۆتان و شارەکەتان بکەن، گرنگ ئەوەیە بە فراوانی بەشداری بکەن، جا دەنگ دەدەن بەکێ ئازادن و دەرفەتتان هەیە لە نێوان کاندیدە کوردەکاندا هەرە باش و دڵسۆزەکان جیابکەنەوە و سەریانبخەن کە شایستەی ئەوە بن لە ئەنجوومەنێکى خزمەتگوزاریی و بە هاوبەشى لەگەڵ ئەندامانى دیکەى ئەنجوومەن لە نەتەوە و ئایین و ئایینزا جیاوازەکان و پاڵپشت بە بنەماکانى ئاشتی و پێکەوەژیان ئەنجوومەنى پارێزگا کارا بکرێتەوە .لە کۆتاییدا جەخت لەوە دەکەمەوە کە ئێوە بەرپرسیارانەتر لەو حیزب و کەسانە مامەڵە بکەن کە هیچ ڕێزیک بۆ پێگەی کەرکوک و قوربانییەکانی ئێوە دانانێن، ئێوە ببنە پارێزەری سەنگ و پێگەی خۆتان لە ئێستا و ئایندەی شارەکەتاندا.برا و دڵسۆزتانلاهور شێخ جەنگی

هەواڵ
15-12-2023

بانگەشەکانی ھەڵبژاردن کۆتایی پێدێت

کاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ، ھەڵمەتی بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتاییھات و سبەی شەممە دەنگدانی تایبەت دەستپێدەکات.  کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر شەشی بەیانی رۆژی ھەینییەوە بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆتایی ھاتووە و ھەر کاندیدێک یاخو لایەنێک لە بانگەشە بەردەوام بێت، روبەڕووی سزا و رێکاری یاسایی دەبێتەوە.  بڕیاریشە سبەی لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە تا شەشی ئێوارە دەنگدانی تایبەت بۆ ئاوارە و ھێزە ئەمنییەکان دەستپێبکات.  ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش رایگەیاندووە، رۆژی شەممە نزیکەی ٢٧ ھەزار ئاوارە و ھێزی تایبەت لە سنوری سلێمانی دەنگدەدەن و تەواوی ئامادەکارییەکانیان کردووە.  وتیشی ٢٠ بنکەیان لە سلێمانی و چەمچەماڵ و گەرمیان ئامادەکردووە. 

1 2 ... 251 252 253 ... 1145 1146