Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13750 بابەت
هەواڵ
19-12-2023

ژمارەی کورسییەکانی پارتی لە نەینەوا

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای نەینەوا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و حەوت کورسیی بردووەتەوە و چاوی لە کورسیی هەشتەمە، هاوپەیمابیی نەینەوا لیئەهلیهاش بە سەرۆکایەتیی نەجم جبووری، پارێزگاریی پێشووی نەینەوا پلەی دووەمی هێناوە. بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان، هێزی یەکەمە لە پارێزگای نەینەوا، پارتی 7 کورسی مسۆگەرە کردووە، چاوی لە هەشتەمینە، بەتایبەتی دەگوترێت ئەو کریستیانەی کورسی کۆتای مسۆگەر کردووە لە پارتی نزیکە. هاوپەیمانیی نەینەوا لیئەهلیها بە سەرۆکایەتی نەجم جبووری، 6 کورسی بەدەستهێناوە و چاوی لە کورسیی حەوتەمە. هاوپەیمانی تەقەدوومی نیشتمانیی بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی 4 کورسی، هاوپەیمانی سەروەریی بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر 3 بۆ 4 کورسی، هاوپەیمانی عەزم 1-2 کورسی، هاوپەیمانی حەدبای لایەنە شیعەکان 1- 2 کورسی و بزووتنەوەی بابلیونیش بە سەرۆکایەتیی رەیان کلدانی کورسییەکی هێناوە. دیارترین بەربژێرەکانی پارتی کە وەک دەرچوو ناویان دێت بریتین لە: فارس بریفکانی، ئەحمەد دووبەردانی، شێخ ئەحمەد کیکی و یەریڤان مەهدی. ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە 26 کورسی پێکهاتووە لەگەڵ 3 کورسی کۆتای کریستیان، کوردانی ئێزدی و شەبەک. ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگەی موسڵ 1,795,292 بوو، ژمارەی ئەوانەی دەنگیانداوە 967,435 کەس بووە و رێژەی دەنگدانیش 53٪ بووە.

هەواڵ
19-12-2023

یەکێتی و پارتی لە کەرکووک ژمارەی دەنگەکانیان ئاشکرا دەکەن

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارەی دەنگەکانیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک ئاشکرا دەکەن. یەکێتی دەڵێت '160 هەزار دەنگمان هێناوە' و پارتیش دەڵێت '50 هەزار دەنگ.' بەپێی ئەنجامی هەزار و 417 وێستگەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوەندی کەرکووک، ئەنجامەکان بەمجۆرە بوون: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 132،481 دەنگ پارتی دیموکراتی کوردستان: 44،798 دەنگ نەوەی نوێ: 23،548 دەنگ لە کۆی گشتی دەنگەکاندا لە سنووری پارێزگای کەرکووک، بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، دەنگەکان بەمشێوەیە بوون: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: زیاتر لە 155 هەزار دەنگ پارتی دیموکراتی کوردستان: 49 هەزار دەنگ نەوەی نوێ: نزیکەی 25 هەزار دەنگ ژێدەر رووداو

هەواڵ
19-12-2023

نرخی دۆلار بەرانبەر دینار جارێکی دیکە بەرزبووەوە

ئەمرۆ سێشەممە 19/12/2023 نرخی دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 154,100 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 167000 دیناری عێراقی        100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 193000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەردامبەر بە 5300 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3150 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2322 دیناری عێراقی ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە 100 دۆلار بەرامبەر 152,800 دینار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا.

هەواڵ
19-12-2023

مووچەی چەند وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت

ئەمرۆ سێشەممە، مووچەی پێنج وەزارەتی حکومەتی هەرێم، دابەش دەکرێت. بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتى هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتەكانی پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەكان، گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن، هەر ئەمڕۆش مووچەی خانەنشینی شارستانیش دابەش دەكرێت. بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی وەزارەتەكانی دیکە و سەرۆكایەتییەكانیش دابەش بكرێت.

هەواڵ
18-12-2023

ژمارەی دەنگەکانی پارتی و یەکێتی لە موسڵ

لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ، پارتی بە ژمارەیەکی زۆر لە پێش یەکێتیەوەیە. پارتی: 15,624 دەنگ یەکێتی: 3,236 دەنگ

هەواڵ
18-12-2023

مەسرور بارزانی بەشداری لە پرسەی میری کوەیت کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 12/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری کوەیت، بەشداریی لە پرسەی میری کۆچکردووی کوەیت شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح.سەرۆکی حکومەت، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بە شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری دەوڵەتی کوەیت و بنەماڵەی ئەلسەباح گەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و پشتیوانیی دەوڵەتی کوەیت بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دەربڕی.

هەواڵ
18-12-2023

رۆژ بە رۆژ بەهای دۆلار دادەبەزێت

ئەمرۆ دووشەممە 18/12/2023 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 152,800 دینار لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 155,250 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

هەواڵ
18-12-2023

شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات. ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، رۆژانی ھەینی و شەمەی داھاتوو 22 و 23 شەپۆلێکی بارانبارینی زستانە لە دەریای ناوەراستەوە ناوچەکانمان ئەگرێتەوە و سەرەتاش بەشێوەیەکی لاواز و رۆژی شەمە کاریگەری زیاددەکات بەشێوەی بارانی بەردەوام و باش لەسەر ناوچە شاخاویەکان و لەناوچە نزمەکان و سەنتەری پارێزگاکان بارانی پچر پچر و مامناوەند ئەبێت. ئەو شارەزایەی کەشناسی راشیگەیاند، لە ناوچە شاخاویە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت.

هەواڵ
18-12-2023

رێگە بە وەزیری ناوخۆی عێراق نەدرا دەنگ بدات

له‌ ده‌نگدانی گشتیی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق به‌هۆی به‌سه‌رچوونی كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ی نه‌یتوانی ده‌نگ بدات. بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، هەرکەس بایۆمەتری نەکردبێت و کارتی دەنگدانی نوێ نەکردبێتەوە، مافی دەنگدانی نابێت.

هەواڵ
17-12-2023

راپرسییەکی عێراقی: پارتی یەکەمە

بەپێی راپرسیی سەنتەرێکی عێراقی، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتیی نووری مالیکی، هاوپەیمانی نەبنی بە سەرۆکایەتیی هادی عامری و هاوپەیمانیی سیادە بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر، زۆرترین کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەدەستدەهێنن، لەنێو حیزبە کوردستانییەکانیشدا پارتی یەکەم و یەکێتی دووەم دەبێت. بڕیارە سبەی (دووشەممە، 18-12-2023) هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 14 پارێزگای عێراق و پارێزگای عێراق بەڕێوەبچێت، سەنتەری کلۆزا بۆ توێژینەوە و پێوانەکردنی رای گشتیی عێراق، راپرسییەکی لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ کورسیی هاوپەیمانیێتییەکان لەو هەڵبژاردنەدا بڵاوکردەوە. لە راپرسییەکەدا رای 6200 کەس وەرگیراوە (4786 نێر، 1414 مێ)، 38٪ـی ئەوانەی رایان وەرگیراوە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 34 ساڵ بووە، 27ـیان لەنێوان 35 بۆ 44 ساڵ بوون، هەروەها 22٪ـیان تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 54 ساڵ بووە، 13٪ـشیان تەمەنیان لە 55 ساڵ و سەرووتر بووە. سەنتەرەکە بە پشتبەستن بە بۆچوونی ئەو کەسانەی رای وەرگرتوون، گەیشتووەتە ئەم ئەنجامانە: - هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی: 43 کورسی - هاوپەیمانیی نەبنی، هادی عامری: 34 کورسی - هاوپەیمانیی سیادە، خەمیس خەنجەر: 25 کورسی - هاوپەیمانیی تەقەدووم، محەممەد حەلبووسی: 21 کورسی - هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، عەممار حەکیم و حەیدەر عەبادی: 17 کورسی - هاوپەیمانیی قیەمی مەدەنی، عەلی رفێعی، (حیزبی شیوعی و هاوپەیمانەکانی): 9 کورسی - هاوپەیمانیی تەسمیم، ئەسعەد عیدانی (پارێزگاری ئەنبار): 9 کورسی -هاوپەیمانیی ئەساس، موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان: 9 کورسی - هاوپەیمانیی حەسمی نیشتمانی، سابت عەباسی (وەزیری بەرگری): 8 کورسی - پارتی دیموکراتیی کوردستان: 8 کورسی - ئیشراقەی کانوون: 8 کورسی - ئیبداع کەربەلا، نسەيف جاسم ئەلخیتابی (پارێزگاری کەربەلا): 7 کورسی - هاوپەیمانیی عەزم، موسەنا سامەڕایی: 6 کورسی - واست جوانتر، محەممەد جەمیل مەیاحی (پارێزگاری واست): 6 کورسی - یەکێتیی نیشتمانی کوردستان: 5 کورسی - جەماهیری نیشتمانی، ئەحمەد جبووری: 5 کورسی - هاوپەیمانیی قیادە، (تەقەدووم و سیادە لە کەرکووک و بەسرا): 4 کورسی - هاوپەیمانیی (أبشر یا عراق)، هومام حەموودی: 4 کورسی - هاوپەیمانیی گردبوونەوەی فاو و زاخۆ، عامر عەبدولجەبار( وەزیری پێشووتری گواستنەوە): 4 کورسی - هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک، راکان جبووری: 4 کورسی - هاوپەیمانیی دیالەی نیشتمانی: 3 کورسی - بەرەی تورکمانی عێراقی یەکگرتوو: 3 کورسی - هاوپەیمانیی سەرۆکایەتی: 3 کورسی - هاوپەیمانی و لایەنەکانی دیکە و کۆتاکان :(31+10) کورسی رۆژی یەکشەممە، 17-12-2023، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "چاوەڕوانیمان وایە رێژەی دەنگدانی گشتی ئاستێکی بەرز تۆمار بکات، راستە هەندێک کێشەی هونەری لە دەنگدانی تایبەت هەبوون، بەڵام لە هەوڵی چارەسەرکردن و نەهێشتنی ئەو کەموکورتییانەین بۆ ئەوەی لە دەنگدانی گشتی روونەدەنەوە." عیماد جەمیل گوتیشی "بەگشتی رۆژێکی باش و تاقیکردنەوەیەکی باشمان لە دەنگدانی تایبەت بەڕێکرد، چاوەڕوانین رۆژی دەنگدانی گشتیش ئەو سەرکەوتنە بەدەستبێت." رۆژی شەممە، 16ـی کانوونى یەکەم، دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە عێراق کرا کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان هەبوو، بەشێک لە ئامێرەکانی دەنگدان راپۆرتی کۆتاییان بەهۆی کێشەی هونەرییەوە نەنارد. رۆژی دووشەممەش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت، کە 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 کە مافی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن لە 7116 بنکەی دەنگدان و 35 هەزار و 553 وێستگە دەنگ بدەن. ژێدەر رووداو

هەواڵ
17-12-2023

هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە کە بەهۆی پشوەکانی سەری ساڵ، سەرجەم مامەڵەکانی هاتووچۆ ڕادەگیرێن. عەقید هێمن حەمەد، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر  رایگەیاند، "سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێرانی ئاگاداردەکەینەوە، بەهۆى كۆتايى هاتنى ساڵى ژمێریاری، لە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتى 21/12/2023 کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ رايىكردنى مامەڵەی هاووڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەگشت بەش هۆبەکانیەوە رادەگیرێت، تاکو رێكەوتى ‌‌‌‌‌2/1/2024، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەو ماوەیەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر نەکەن". وتەبێژی هاتووچۆ وتیشی : "هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم راگرتنە بەسەربچێت وەک "ساڵیانە، مۆڵەت و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل" بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام، هیچ کەسێک تووشی پێبژاردن نابێت بەهۆی دواکەوتن".

هەواڵ
17-12-2023

سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە

ڕۆژی یەکشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2023, سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە. دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:کوردستانیانی ئازیز، ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەمووتان پیرۆز بێت.ئاڵاکەمان ڕەمزی بەرخودان و ئاشتیخوازی و بڕوابەخۆبوونی گەلەکەمانە.

1 2 ... 250 251 252 ... 1145 1146