Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13749 بابەت
هەواڵ
15-01-2024

لێدوانی سوپای پاسداران لەبارەی هێرشکردنە سەر هەولێر

سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسارێتیی هێرشکردنە سەر هەولێری لە ئەستۆ گرت.  لەدوای ئەوەی چەند دەنگێکی گەورە لە هەولێر و دەوروبەری بیستران، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشەکەی لەئەستۆ گرت و رایگەیاند، "خەڵکی شەریف و قارەمانی ئێران ئاگادار دەکەینەوە، بە پشتیوانی خودا، وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ تاوانە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییانەی دوژمنانی ئێران، بنکە سیخوڕییەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی گروپە تیرۆریستییەکانی دژبەری ئێران درەنگانی ئەمشەو، لە هەندێک شوێنی ناوچەکە، بە مووشەکی دوورهاوێژ کرانە ئامانج."  Rudaw

هەواڵ
15-01-2024

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

نزیکەی ( ١٩٠ ) هەزار فەرمانبەر بەشداریان لە پرۆژەی (هەژماری من) کردووە زیاتر لە ( ٦ ) هەزار فەرمانبەر کارتی بانکیان لە ڕێی پرۆژەی ( هەژماری من ) وەرگرتۆتەوە. قۆناغی یەکەمی کارەکانی پرۆژەی ( هەژماری من ) لە سنوری پارێزگای هەولێر لە کۆتایدایەو لەماوەی چوار مانگی ڕابردودا نزیکەی ( ١٩٠ ) هەزار فەرمانبەر لەسنوری پارێزگای هەولێر بەشداریان لە پرۆژەی هەژماری من کردووە. لە ئێستادا زیاتر لە ( ٦ ) هەزار فەرمانبەر کارتی بانکیان وەرگرتۆتەوەو مانگی ڕابردوش نزیکەی ( ٣ ) هەزار فەرمانبەر لەڕێی هەژماری منەوە مووچەیان وەرگرتووە. وەک ئامادەکاری بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو لە ئێستادا نزیکەی ( ٥٠ ) ئامێری ڕاکێشانی پارە ( ATM ) لە شاری هەولێر هەن و ژمارەیان لە زیادبووندایە، پێنج بانکی تایبەت بەشدارن لە پرۆسەکە کە بریتین لە ( بانکی جیهان و بانکی ئاشورو بانکی ئەهلی عێراقی و RT bank و bbac bank ) کەسەرجەم مەرجەکانیان تێدایەو لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە پەسەند کراون و چەندین بانکی تریش لەسەر هێڵن، تا ئێستا پرۆژەی دروست کردنی ( ھەژماری من ) بەبێ هیچ کێشە و ئاستەنگێک بەڕێوەدەچێت و ئامادەکاریەکان بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی ( هەژماری من ) لە پارێزگای دهۆک و سلێمانی لە قۆناغی کۆتایدایە. پرۆژەی ( هەژماری من ) پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ، لەلایەن نوسینگەی بەڕێز سەرۆک وەزیران بەهاوکاری وەزارەتی دارایی و ئابوری و بەڕەزامەندی بانکی ناوەندی عێراق ئەنجام دەدرێت. ئامانج لە پرۆژەکە بنیاتنانی سیستەمێکی بانکی بەهێزە کە کەفەرمانبەران و مووچە خۆران تیایدا لە چەندین خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سود مەند دەبن و لە قۆناغی داهاتوشدا کارمەندانی کەرتی تایبەت دەبنە خاوەن ( هەژماری من) .

هەواڵ
15-01-2024

مەسرور بارزانی، به‌شداریی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس ده‌كات

 كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی 2024 لە داڤۆسـی سویسرا بەڕێوە دەچێت و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆڕبەندەكەدا بەشداری دەكات؛ هاوكات شاندێكی گرنگی بازرگانان و سەرمایەگوزارانی هەرێمی كوردستان بە یاوەریی سەرۆكی حكوومەت ئامادە دەبن. سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "داڤۆس یەكێكە لە كۆڕبەندە گرنگە ئابوورییەكانی جیهان، كە ساڵانە خەڵك بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەكەن، ژمارەیەكی زۆر لە سەرۆكی دەوڵەت و سەرۆك وەزیران و وەزیری جیاجیا و سەرمایەگوزاران و كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكان كۆ دەكاتەوە، تێیدا كۆمەڵێك پرسی گەرم لەڕووی ئابووری و سیاسی و ئەمنییه‌وه‌ باس دەكرێن، جگە لە گفتوگۆی ئەو ڕووداوانەی لە جیهان دەگوزەرێن؛ تا چەندە كاریگەری دەخەنە سەر دۆخی ئابووریی جیهانی." گوتیشی: "لە هەمان كاتدا كۆڕبەندەكە دەرفەتێكە بۆ دیدار و كۆبوونەوە و گفتوگۆی جیاواز. لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانیش، بۆ یەكەمجار ژمارەیەك لە سەرمایەگوزارەكانی هەرێمی كوردستان بەشداری دەكەن، تاكوو لەگەڵ هاوتاكانی خۆیاندا هەماهەنگییان هەبێت و كاری پێكەوەیی بكەن." "لە هەمان كاتدا، ماڵێكی كوردی بە ناوی “Kurdish House“ دانراوە، تاكوو خەڵك سەردانی بكەن و تێیدا ئاشنا بن بە كوردستان و لایەنە ئابوورییەكانی و ئەو دەرفەتانەی بۆ هاوبەشی و كاری پێكەوەیی لەبەردەستن." مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ سەرۆكوەزیران و وەزیرانی جیاجیای وڵاتان دیداری دەبێت و هەم لە ڕووی پێشهاتە سیاسییەكان و هەم لە ڕووی دەرفەتی ئابوورییەوە، كە هەرێمی كوردستان دەتوانێت بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی پێشكەشی بكات، گفتوگۆ دەكات. 54ـەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی كانوونی دووەمی 2024، لە سویسرا دەست پێ دەكات و سەدان كەسایەتیی سیاسی و ئابووری و كۆمپانیا و بازرگانانی نێودەوڵەتی تێیدا بەشدار دەبن. كۆڕبەندەكە لە 15 تا 19ـی كانوونی دووەم، بە بەشداریی 2 هەزار و 800 كەسایەتی لە تەواوی جیهاندا بەڕێوە دەچێت، كە 60 سەرۆكی دەوڵەت و حكومەتان تێیدا بەشدارن و وا بڕیارە دروشمی سەرەكیی كۆڕبەندەكە "بنیاتنانەوەی متمانە" بێت. مێرك دۆسێك، بەڕێوەبەری كارگێڕیی كۆڕبەندەكە ڕایگەیاندووە: "بابەتی سەرەكیی ئەمساڵی كۆڕبەندەكە وەڵامدانەوەیەكی ڕاستەوخۆی ئەو دۆخەیە، كە بووەتە هۆی لاوازیی متمانە لە نێوان كۆمەڵگە و دەوڵەتەكان؛ پرسەكانیش پەیوەستن بە گۆڕانكارییە جیۆسیاسی و جیۆئابووری و ژینگەیەكان و زیرەكیی دەستكردەوە."

هەواڵ
15-01-2024

نرخی دینار بەرانبەر دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات 

بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 152300 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 166500 دیناری عێراقی        100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 192000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 5100 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3000 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2321 دیناری عێراقی

هەواڵ
15-01-2024

به‌ به‌شداری مه‌سرور بارزانی كۆڕبەندی ئابووریی جیهان له‌ داڤۆس به‌ڕێوه...

ئەمڕۆ دووشەم 15ی1ی2024،  به‌ به‌شداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 54 هەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهان بە بەشداری چەندین کەسایەتی جیهانی لە داڤۆس بەڕێوەده‌چێت. لە کۆڕبەندەکە نزیكەی 100 سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکوەزیران و میوانی فەرمی ئامادە دەبن، هاوکات نزیكەی دوو هەزار و 800 كەسایەتیی سیاسی، ئابووری، زانستی، كەسایەتییە جیهانییەکان بەشدار دەبن. له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا،  گیروگرفتەكانی كەش و هەوا، ئاسایشی وزە و ئابووری جیهان و تەكنەلۆژیا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و وڵاتان و نوێنەری كۆمپانیاكان چارەسەر و پلانەكانیان دەخەنە روو. كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە رۆژانی 15 تا 19 ئەم مانگە لە داڤۆس بەڕێوە دەچێت.

هەواڵ
14-01-2024

لێدوانێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە لەبارەی مووچە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە رایگەیاند بڕیاری ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەبارەوە درا "بەڕای ئێمە سەرەتایەکی باشە بۆ چارەسەری کێشەکان" لە نێوان هەولێر و بەغدا. سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 14-1-2024) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا لەبارەی سەردانە دوو رۆژییەکەی  و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکان گوتی "کۆمەڵێک دیدارمان لەگەڵ هەموو هێزە سیاسی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە، ئەم دیدارانە دەبێت بەشێوەیەکی سرووشتی وەربگیرێن، مادام ئێمە لەو جوگرافیایە دەژین." سەبارەت بە بابەتەکانی گفتوگۆی، رایگەیاند دوو بابەت یەکەمیان قووتی خەڵک و دووەمیان مەسەلەی ئەمنی، "بابەتی سەرەکیی گفتوگۆکانمان بوون".. نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند "سەبارەت بە مەسەلەی قووتی خەڵکی کوردستان، بە بۆچوونی ئێمە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئیلتزاماتەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جیبەجێ کردووە و دەبێت بەغدا چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ پارێزگەکانی دیکە دەکات بە هەمان شێوەش بێت لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان، بە دڵنیاییەوە جەنابی سەرۆکوەزیران تەفاهومێکی باشی بۆ ئەو بابەتە هەبووە و وەک دەزانن بە سوپاسەوە بۆ جەنابی سەرۆکوەزیران، کە هەرچەندە لە ئەجێندای کۆبوونەوەش نەبووە، بەڵام بە پەرۆشەوە بڕیار لەسەر ناردنی پارە دراوە و بە رای ئێمە سەرەتایەکی باشە بۆ چارەسەری کێشەکان."

هەواڵ
14-01-2024

راگەیێندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆرانەوە

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی خەلیفان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران، بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کەسێک دەستگیرکرا. لەڕێکەوتی ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٣، دوای تۆمارکردنی چەندین سکاڵا لەلایەن هاووڵاتیانەوە لەسەر کەسێک کە پەیجێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەناوی (Hama Barzani) دروستکردبوو، کە هەڕەشەی لە چەندین ئافرەت کردبوو و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانیانی لێکردبوون بەرامبەر بە پێدانی پارە، دوای هەوڵ و بەدواداچوونێکی زۆر لە ڕێکەوتی ١٣ی ١ی ٢٠٢٤، لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی خەلیفان و بەپێی ماددەی ٢ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، توانرا هاووڵاتی ( م.ڕ.ح ) دانیشتووی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر دەستگیربکرێت، تۆمەتباری داواکراو دانی بە تەواوی ئەو هەڕەشانەدا نا کە لە هاووڵاتیانی کردبوو، کە خاوەنی چەندین ئەکاونتی جیاجیا بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە بۆ ئەم بابەتە بەکاری هێناون، پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ کراوەتەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران١٤ی ١ی ٢٠٢٤

هەواڵ
14-01-2024

لە بەغداوە پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشت

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 615 ملیار دینار بۆ مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 615 ملیار دینار بۆ مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، کە پشتر شاندی هەرێمی کوردستان داوایان کردبوو، تا ئەوکاتەی یاسای بودجەی گشتی هەموار دەکرێتەوە بڕێک پارە وەک سولفە بۆ مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.

هەواڵ
14-01-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیى نوێی کۆریا باشور دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سینگچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی بۆ دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور. کونسوڵی گشتیی کۆریا، وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵیى خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیى دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە بواری گەشەپێدانی ئابووری و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی کۆریای باشوور.

هەواڵ
14-01-2024

تەقینەوەیەک بەغدا دەهەژێنێت

کەمێک پێش ئێستا میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی زەعفەرانییەی دووەم لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری بەغداد تەقینەوەیەک روویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکیش بریندان و منداڵ لە نێوایان هەیە.

هەواڵ
13-01-2024

نووری مالیکی: لەگەڵ کورد یەک چارەنووسمان هەیە

نووری مالیکی ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆ دەکەین بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان. نووری مالیکی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆ دەکەین بۆ چارەسەری پرسی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و وتیشی "دابینکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان ئەرکە".

هەواڵ
13-01-2024

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەی حەلبووسی دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکرد. بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، وابڕیاربوو کاتژمێر 3:00ـی دوای نیوەڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان بەڵام بەهۆی بەردەوامی گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان و تەواونەکردنی رێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران، کۆبوونەوەکە نزیکی دوو کاتژمێر دواکەوت. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ناوی چەند كاندیدێكی سووننە بۆ پۆستی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ شەعلان کەریم، کاندیدی حزبی تەقەدووم، سالم عیساوی کاندیدی هاوپەیمانی سیادە، مەحموود مەشهەدانی کاندیدی هاوپەیمانی عەزم. بەگوێرەی زانیارییەکان سووننەکان لەسەر هیچ کام لەو کاندیدانە کۆدەنگ نین، بۆیە پێده‌چێت بە دەنگی په‌رله‌مانتاران یەکلایی بكرێته‌وه‌ کێ ببێتە سەرۆکی پەرلەمان.

1 2 ... 241 242 243 ... 1145 1146