Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13709 بابەت
هەواڵ
23-05-2026

مەسرور بارزانی بۆچی دەچێتە بەغدا؟

ئەمڕۆ شەممە 23-05-2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکومەت، بەرەو بەغدا بەڕێکەوت. حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکاندا، وێڕای گفتوگرکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، تاوتوێ دەکرێت. ڕۆژی پێنجشەممە 21-05-2026، مەسرور بارزانی، پێشوازیی لە بەکر ئەلسامەڕائی، ڕاوێژکاری تایبەتیی عەلی فالح ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد. لە کۆبوونەکەوە جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانیی هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ کرا بۆ چارسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا لە سەر بنەمای دەستوور . هەر لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کرابوو.

هەواڵ
21-05-2026

مەسرور بارزانی پێشوازی لە بەکر ئەلسامەڕائی کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی ئایار، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەکر ئەلسامەڕائی، ڕاوێژکاری تایبەتیی عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد. لە دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرایەوە، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا لە سەر بنەمای دەستوور. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی سەردانی داهاتووی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کرا.

هەواڵ
21-05-2026

کۆشکی سپی هۆشداریی تووند دەداتە ئێران

کۆشکی سپی هۆشدارییەکی تووند ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، کە تەنیا دوو بژاردە لەبەردەم تاراندا ماوە؛ یان واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ یان ڕووبەڕووبوونەوەی سزایەکی سەربازیی بێوێنە. ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، چەند ڕۆژێک چاوەڕێ دەکات بۆ وەرگرتنی وەڵامێکی ڕوون و دروست لەلایەن ئێرانەوە، هاوکات هۆشداریی تووندیشی دابوو لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان. لە نوێترین لێدوانی فەرمیدا، ستیڤن میڵەر، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپیی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە ئێران لەبەردەم دوو بژاردەی یەکلاکەرەوەدایە و پێویستە بەپەلە بڕیاری خۆی بدات. میڵەر لە لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند: پێویستە ئێران بڕیاری خۆی بدات؛ یان دەبێت ڕازی بێت بە واژۆکردنی ڕێککەوتنامەیەک کە جێگەی ڕەزامەندیی ئەمریکا بێت، یان ڕووبەڕووی سزایەکی سەربازیی هێزەکانمان دەبێتەوە کە مێژووی هاوچەرخ هاوشێوەی بەخۆیەوە نەدیبێت. بە گوتەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، واشنتن چیدیکە کات بەفیڕۆ نادات و ئەم دوو بژاردەیە، تاکە بژاردەی بەردەستن کە لە ئێستادا لەبەردەم سەرکردایەتیی ئێراندەن بۆ دیاریکردنی ئاڕاستەی داهاتووی ناوچەکە.

هەواڵ
20-05-2026

شۆفێران دەتوانن مۆڵەتی شۆفێرییەکەیان بە موبایل هەڵگرن لە جیاتی کارت

بە فەرمی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە مۆڵەتی شوفێری دیجیتاڵی لەسەر سەکۆی (KRDPass) پەسەند کرا. لەمەودوا مۆڵەتی دیجیتاڵی هاوشێوەی مۆڵەتی کارت، هێزی یاسایی دەبێت و لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆوە کاری پێ دەکرێت. بە واژووی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان نووسراوێک دەرچوو، تیایدا هاتووە: بەیانی ژمارە (11)ی ساڵی 2026 تایبەت بە "پەسەندکردنی مۆڵەتی شوفێری دیجیتاڵی" راگەیەندرا. ئەم بڕیارە لە پێناو ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان دراوە. شوفێر دەتوانێت بە یەکێک لەم دوو شێوازە مۆڵەتەکەی بخاتە ڕوو:1- مۆڵەتی شوفێری بە شێوازی (کارت).2- مۆڵەتی شوفێری بە شێوازی (دیجیتاڵی) کە لەسەر سەکۆی (KRDPass) لەناو ئامێرە زیرەکەکاندا بەردەستە. لە ماددەی سێیەمی بەیانەکەدا جەختکراوەتەوە کە مۆڵەتی دیجیتاڵی هەمان هێزی یاسایی و خەسڵەتی مۆڵەتی کارتی هەیە. فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری (BIT) بەرپرس دەبێت لە دیاریکردنی خەسڵەتە تەکنیکییەکان و دابینکردنی بەرزترین ئاستی پاراستنی زانیارییەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە ساختەکارییەک لە ڕێگەی سیستەمی "پشتڕاستکردنەوەی ئەلیکترۆنی" (Electronic Verification). ئەم بڕیارەلە 19ی ئایاری 2026 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ڕۆژنامەی فەرمیی (وەقایعی کوردستان) بڵاودەکرێتەوە. هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی تەنها یەک ئەپڵیکەیشنەوە (KRDPass) ناسنامە و مۆڵەتە فەرمییەکانیان بە دیجیتاڵی هەڵبگرن و لە بازگە و خاڵەکانی پشکنینی هاتوچۆدا بەکاری بهێنن.

هەواڵ
20-05-2026

عێراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکانی سەر وڵاتانی کەنداو پ...

دوا بەدوای تێکچوونی دۆخی ئەمنی و بەئامانجگرتنی وڵاتانی دراوسێ، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەکی هاوبەشی لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو هێرشە درۆنییانە پێکبهێنێت کە لە خاکی عێراقەوە دەکرێنە سەر وڵاتانی کەنداو، هاوکات جەختی لە گرتنەبەری ڕێکاری توند کردەوە بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەیان. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەندجارێک لە ناو خاکی عێراقەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) هێرش کرایە سەر خاکی سعوودیە و ئیمارات. ئەم هێرشانە ناڕەزایەتی توندی ڕیاز، ئەبوزەبی و سەرجەم وڵاتانی تری کەنداوی لێکەوتەوە؛ هاوکات هەردوو وڵاتەکە هۆشدارییان دا کە بێدەنگ نابن و ڕێکاری پێویست دژی ئەو هێرشانە دەگرنەبەر. لەسەر ئەم بابەتە، باسم عەوادی، وتەبێژی فەرمیی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند، حکومەتی عێراق بەفەرمیی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات و جەخت دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەنادات خاکی عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ. عەوادی ئاماژەی بەوەش کرد بەغدا بە بەردەوامیی کار دەکات بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە، لەو چوارچێوەیەشدا عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیاریداوە لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان ئەم لایەنانەدا پێکبهێنرێت: وەزارەتی بەرگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان یەکە سەربازییەکانی سەر سنوور ئەرکی سەرەکیی ئەم لیژنەیە لێکۆڵینەوە دەبێت لە سەرچاوەی هێرشەکان، هاوکات لەگەڵ وڵاتانی دراوسێش لەسەر خەت دەبن بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریی هەواڵگری. وتەبێژی حکومەت ئەوەشی خستەڕوو کە عەلی زەیدی، خۆی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ چاودێریی کارەکانی ئەم لیژنەیە و دەرئەنجام و ڕێکارەکانی دەکات. ڕوونیشیکردەوە کە حکومەت هەموو ڕێکارێکی گونجاو بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەبەر، متمانەی خۆشی بە هێزە ئەمنییەکان دەربڕی کە خاوەنی توانا و تەکنەلۆژیای هاوچەرخن بۆ بەدواداچوونی گۆڕانکارییەکان و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.

هەواڵ
19-05-2026

پارتی پێشوازیی لە کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکات

فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان. دەقی بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان: بەبۆنەی تێپەڕبوونی 34 ساڵ بەسەر ئەنجامدانی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە شانازییەوە ئەم یادە مێژووییە دەکاتەوە، کە یەکێکە لە گرنگترین وێستگەکانی دامەزراندنی قەوارەی سیاسی و یاسایی و دامەزراوەیی هەرێمی کوردستان. پەرلەمانی کوردستان، وەک دامەزراوەی یاسادانان و چاودێری، بنەمایەکی سەرەکیە لەوەی ئیرادەی هاووڵاتیان ببێتە سەرچاوەی دەسەڵات و شەرعیەت. بۆیە پاراستنی پەرلەمان، پاراستنی قەوارەی هەرێم و مافە دەستووریەکانی گەلی کوردستانە لە عێراق، کە بە خەباتێکی دوورودرێژ و قوربانیی بێشومار و پێداگریی گەلەکەمان هاتوونەتەدی. لەو چوارچێوەیەدا، فراکسیۆنەکەمان پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، تا ئەم دامەزراوە گرنگە بتوانێت ڕۆڵی سروشتی و یاسایی خۆی جێبەجێ بکات. چونكە کاراکردنەوەی پەرلەمان پێوویستیەکی نیشتمانی و دەستووری و دامەزراوەییە، بەتایبەتی لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەماندا کە زیاتر لە هەر کاتێک پێویستی بە پەرلەمانێکی کارا هەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان. لەم یادە پیرۆزەدا، سەری ڕێز دادەنەوێنین بۆ گیانی پاکی شەهیدان و قوربانیەکانی گەلەکەمان کە لە ڕێگەی دامەزراندن و پاراستنی ئەم قەوارەیەدا گیانیان بەخشیوە. هەروەها جەخت دەکەینەوە کە پەرلەمانی کوردستان، وەک دەستکەوتێکی  دەستووریی گەلەكەمان، دەبێت بپارێزرێت و هەمیشە کارا بێت بۆ خزمەتی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی. فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان

هەواڵ
18-05-2026

مەسرور بارزانی و ئەمینداری یەكگرتوو جەختیان لە كاراكردنەوەی پەرلەمان ک...

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو کۆبووەوە و جەخت لە كاراكردنەوەی پەرلەمان و دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان کرایەوە.ڕۆژی دووشەممە 18-05-2026، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە سەڵاحەددین محەممەد بەهائەددین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد، لە كۆبوونەوەیەكدا دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ کرا.بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

هەواڵ
18-05-2026

ئێران گوشار دەخاتە سەر هونەرمەدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بۆکان، کەمپینێکی نوێی گوشار و هەڕەشەیان دژی هونەرمەندان، گۆرانیبێژان و ناوەندە مۆسیقییەکانی ئەو شارە دەستپێکردووە. ئەم هەنگاوە بە ئامانجی بێدەنگکردنی دەنگی ڕەخنەیی و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی مۆسیقای نەتەوەیی و نیشتمانیی کوردی ئەنجام دەدرێت. هەڕەشەی تەلەفۆنی و قەدەغەکردنی مۆسیقای نیشتمانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پەیوەندیی بە گۆرانیبێژان، ژەنیاران و خاوەن ناوەندە مۆسیقییەکانەوە کردووە. لەو پێوەندییانەدا بە ڕوونی پێیان ڕاگەیەندراوە مافی گوتنی سروود و گۆرانییەکی شۆڕشگێڕی، نیشتمانی و نەتەوەییان نییە. دەزگا ئەمنییەکان هۆشدارییان داوە ئەم جۆرە بەرهەمانە وەک دژە شۆڕش هەژمار دەکرێن. دەستبەسەرکردن و بێسەروشوێنکردنی سەید عەلی قوڕەیشی ئەم شەپۆلە نوێیەی گوشارانە دوای دەستگیرکردنی هونەرمەندی خەڵکی بۆکان، سەید عەلی قوڕەیشی، چڕتر بووەتەوە. ناوبراو ماوەی حەوت ڕۆژە دەستبەسەرە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نییە. هێزە ئەمنییەکان قوڕەیشییان لە سەرەتاییترین مافەکانی وەک: بینینی خێزانەکەی، دەستڕاگەیشتن بە پارێزەرانی بێبەش کراوە و سانسۆر بەسەر بنەماڵەی دەستبەسەرکراواندا سەپێنراوە. هۆشداریی دەزگا ئەمنییەکان بۆ بنەماڵەی هونەرمەندان دەزگا ئەمنییەکان تەنیا بە سزادانی هونەرمەندەکە نەوەستاون، بەڵکو هۆشداری و هەڕەشەی توندیان لە بنەماڵەی سەید عەلی قوڕەیشی کردووە کە نابێت هیچ جۆرە زانیاری و هەواڵێک سەبارەت بە دەستگیرکردنی ناوبراو لە میدیاکاندا بڵاو بکەنەوە و هۆشداریی سزای قورسیان پێدراوە. پابەند نەبن سزای قورس دەدرێن کۆماری ئیسلامی هۆشداریی کۆتایی بە سەرجەم هونەرمەندانی بۆکان داوە؛ ئەگەر پابەندی بڕیارەکان نەبن و بەردەوام بن لە گوتنی سروودی نیشتمانی، ڕووبەڕووی دەستبەسەرکردنی دەستبەجێ و سزای توندی دادوەری دەبنەوە. سیاسەتی سەرکوتکردن ئەم ڕەفتارانەی دەزگا ئەمنییەکانی ئێران لە بۆکان، بەشێکە لە سیاسەتی بەردەوامی سەرکوتکردنی ناسنامەی کولتووری و نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بێبەشکردنی گرتووان لە مافی پارێزەر و گوشار بۆ سەر بنەماڵەکانیان، پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕادەربڕینە.

هەواڵ
18-05-2026

مەسرور بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری نەجەف دەکات

ئەمرۆ دووشەممە 18-05-2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە يوسف مەککی گەنناوی پارێزگاری نەجەف و شاندێکی یاوەری کرد. ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا سەرۆکوەزیران ئامادەییی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق، بە تایبەتی نەجەف، لە بوارە جۆراجۆرەکاندا دەربڕی. پارێزگاری نەجەف، ئاماژەی بە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان دا کە بە مەبەستی پێشخستنی پەیوەندیی دوولایەنە و سوودوەرگرتنە لە چاکسازیی و ئەزموونی سەرکەوتووی حکومەتی هەرێم لە کەرتە جیاوازەکان و بە تایبەتی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

هەواڵ
18-05-2026

ترەمپ هۆشداریی توند دەداتە تاران؛ یان ڕێککەوتن یان لێدانی کوشندە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی کتوپڕدا هۆشدارییەکی توند و بێپێشینە ئاراستەی تاران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بژاردەی سەربازی دژی ئێران گەڕاوەتەوە سەر مێزی بڕیار. ئەم لێدوانە دوای پەرەسەندنی گرژییە ئەمنییەکانی ناوچەکە و هێرشکردنە سەر وێستگەیەکی ئەتۆمی لە ئیمارات دێت. ترەمپ بۆ ئەکسیۆس: گەیشتووینەتە مریشکە ڕەشە باراک ڕاڤید، ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئاژانسی ئەکسیۆس (Axios)، ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئاشکرا کردووە. ترەمپ لە لێدوانێکی ڕاستەوخۆدا بۆ ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە: زۆر بە ڕوونی دەڵێم؛ گەیشتووینەتە مریشکە ڕەشە، یان ڕێککەوتن یان لێدانی کوشندە. ئەگەر ئێرانییەکان پێشنیازێکی باشتر بۆ ڕێککەوتن نەهێننە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەمجارە زۆر لە جاران توندتر لێیان دەدەین و وایان لێ دەکەین خۆیان نەناسنەوە. کۆبوونەوەی بەپەلە لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای ئارەزووی پێشووی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ڕێگەی دیپلۆماسی و ڕێککەوتنەوە، بەڵام سووربوونی ئێران لەسەر نەکشانەوە لە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی، واشنتنی ناچار کردووە بژاردەی سەربازی چالاک بکاتەوە. بۆ تاوتوێکردنی ئەم دۆخە شڵەژاوە، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان (Situation Room) کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و چارەنووسساز ئەنجام بدات. هێرشەکەی ئیمارات و شڵەژانی بازاڕی نەوت ئەم توندبوونەوەیەی زمانی واشنتن هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی مەترسیداری دۆخی مەیدانی لە کەنداو؛ دوای ئەوەی بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) هێرش کرایە سەر وڵاتی ئیمارات. یەکێک لە درۆنەکان وێستگەی ئەتۆمیی «بەرەکە»ی پێکاوە و بووەتە هۆی زیانپێگەیاندنی مۆلیدەیەکی کارەبا لە وێستگەکەدا. ئەم پێشهاتە ئەمنییە دەستبەجێ لێکەوتەی ئابوری لێکەوتەوە و نرخی نەوت بە ڕێژەی 2% بەرزبووەوە و نرخی گەیشتە 111 دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش ترسی لای بازاڕەکانی وزە دروست کردووە. ناوەندگێڕی نێودەوڵەتی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە لە لایەکی دیکەوە، لەسەر ئاستی دیپلۆماسی، هەریەکە لە پاکستان و قەتەر هێڵەکانی پەیوەندییان گەرم کردووەتەوە و هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە تاوەکو ڕێگری لە تەقینەوەی تەواوەتیی دۆخەکە و بەرپابوونی شەڕێکی بەرفراوان لە ناوچەکەدا بگرن.

هەواڵ
17-05-2026

 سعودیە: 3 درۆنمان تێکشکاند کە لە ئاسمانی عێراقەوە نێردرابوون

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایگەیاند، بەیانیی رۆژی یەکشەممە 17-05-2026، سێ درۆن تێکشکێندراون دوای ئەوەی لە ئاسمانی عێراقەوە چووبوونە ناو سنووری ئاسمانیی ئەو وڵاتە. لیوا روکن تورکی مالیکی، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی سعودیە دەڵێت: وڵاتەکەی مافی وەڵامدانەوەی لە کات و شوێنی گونجاودا هەیە و خۆی دەپارێزێت وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە ئاماژەی بەوەشکرد: "وەزارەتی بەرگری هەموو رێکارە پێویستەکان دەگرێتە بەر بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەوڵێکی دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی سعودیە و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتییان و دانیشتووانەکەی."

هەواڵ
17-05-2026

ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: خەریکە کاتتان تەواو دەبێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" پەیامێکی تووندی ئاراستەی تاران کرد و وتی: "خەریکە کاتی ئێران تەواو دەبێت. باشترە بۆ ئەوان خێرا هەنگاو بنێن، ئەگەرنا هیچیان لێ نامێنێت. کات زۆر گرنگە!" ئەم هۆشدارییەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەمریکایی لەم قۆناغـەدا گوشارەکانیان بۆ سەر تاران زیاد کردووە و داوا دەکەن ئێران بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستاندن. چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن کە چیدیکە کات لە بەرژەوەندیی ئێراندا نییە و دەبێت بڕیارێکی خێرا بدات.

1 2 ... 23 24 25 ... 1142 1143