ئەمرۆ دووشەممە 22/1/2024 بانکی ناوەندی عێراق، زیاتر لە 218 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەوالە خستە بازارەوە. بەشێوەی کاش: 20,330,000 بەشێوەی حەوالە: 197,816,755 کۆی گشتی: 218,146,755
تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری پیشەسازی گەرمەساز لە رۆژئاوای پارێزگای سمنانی باکووری رۆژهەڵاتی ئێران روویداوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی و تەندروستی چوونەتە شوێنی تەقینەوەکە. تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە، بەڵام دەنگێکی بەهێزی هەبووە و لە زۆر ناوچەی بیستراوە. رەزا خانی سەرۆکی شارەوانی گەرمەسار رایگەیاندووە، بەم زووانە هۆکار و زیانەکانی رووداوەکە بڵاو دەکەینەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان- سلێمانی، دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوی کوشتنی پۆلیسەکەی شەقامی پیرەمێردی لە سلێمانی راگەیاند. شەوی رابردوو لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی "تۆمەتبارێک" لە شاری سلێمانی، شەڕەتەقە لەنێوان داواکراوەکە و هێزێکی پۆلیس روویدا و بەهۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و پۆلیسێک و هاووڵاتییەکی دیکە برینداربوون. ئەمڕۆ دووشەممە ئاسایش دەڵێت، تۆمەتبارەکانی رووداوەکەی دەستگیرکردووە. لە ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، "لە هەوڵێکی هاوبەشی هێزەکانی ئاسایش، ئۆپەراسیۆن، کۆماندۆ و پۆلیسدا هەردوو تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیر کران." دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رووداوەکە شەوی رابردوو کاژێر 10:00 روویداوە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران.
هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵیکوتایە سەر سەنتەری ئێڵ بەگی جاف و دەستی بەسەردا گرت. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ئەو سەنتەرە، سەنتەرێکی کۆمەڵایەتییە و لەلایەن مەحمود سەنگاوی، حامید حاجی غالی و عەدنانی حەمەی مینەوە دامەزراوە. تائێستا هیچ کام لەو کەسایەتیانە قسەیان لەوبارەوە نەکردووە.
-(٣)بازرگان دەستگیرکران و هاوکات بڕی (٢٥)کیلۆ و (٨٠٠)گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا . لە بەردەوامی هەوڵەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەشەوی ١٣/١٢ـی ١ـی ٢٠٢٤ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوون و چاودێری و تیمەکانی بنکەی سۆران و دهۆکی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیمان، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا (٣) بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان کە دوانیان بیانیین دەستگیر بکرێن و هاوکات لەم چاڵاکیەدا بڕی (٢٥) کیلۆ و (٨٠٠)گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لە شارۆچکەی سیدەکان و سەنتەری شاری هەولێر دەستی بەسەردا گیرا . شایانی ئاماژە پێدانە ئەم باندەی دەستگیکراون پێکهاتەی باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردنن بە ماددە هۆشبەرەکان و لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان یەکێک لەبازرگانەکان ڕووبەڕووی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بووەوەو دواتر بە برینداری دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان٢١ـی١ـی٢٠٢٤
هاووڵاتییانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانن، پاش کەمێکی تر لە هەولێر و دەوروبەری دەنگی تەقینەوەیەک دەبیسترێت. هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هیچ مەترسییەک لە ئارادا نییە.
70 سهربازیی ئهمریكی بههۆی هێرش كردنه سهر بنكهكانیان له عێراق و سووریا بریندار بوونه. ئهمڕۆ یهكشهممه 21ی 1ی 2024، وهزارهتی بهرگریی ئهمریكا پشتڕاستی كردهوه كه دهیان سهربازیی ئهمریكی بههۆی ئهو هێرشانهی كه دهكرێنه سهر بنكهكانیان له عێراق و سووریا بریندار بوونه. رۆژنامهی (نیویۆرك تایمز) له زاری بهرپرسانی سهربازیی ئهمریكا بڵاوی كردهوه كه نزیكهی 70 سهربازیی ئهمریكی بههۆی هێرشهكانی ئهم دواییهوه له عێراق و سووریا بریندار بوون. لهوهتهی شهڕ له غهززه له 7ی ئۆكتۆبهری ڕابردوهوه بهرپا بووه، له عێراق و سووریا هیرش دهكرێته سهر بنكه سهربازییهكانی ئهمریكا و بهشێكی بهرچاوی ئهو هێرشانهش مهقاوهمهی ئیسلامی له عێراق كه له گرووپه میلیشیا شیعهكان پێكدێن، دهیگرنه ئهستۆ.
ئەمرۆ شەممە 20/1/2024 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕاگەیەنراوێکدا، داوا لە سەرجەم قوتابخانەکان دەکات، کە رۆژی یەکشەممە رێز لە قوربانیانی هێرشەکەی سەر هەولێر بگرن. دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پەروەردە: بەمەبەستی سەرکۆنەکردنی تاوانی هێرش کردنە سەر هەولێری پایتەخت لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران وە بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و بریندارەکانی ، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ١ی ٢٠٢٤ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وەزارەتی پەروەردە ، خولەکێک ڕاوەستان لەگەڵ سرودی ئەی ڕەقیب بەر لە دەستپێکردنی وانەی یەکەم ئەنجام بدرێت. بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن گوتارێک پێشکەش بکەن لەبارەی ئەو ستەم و تاوانە کە هیچ بیانوویەکی نەبوە و نییە، هەروەها جەخت لە گەیاندنی پەیامی خۆراگریی و ئیرادە بەرزی کوردستانیان و ئاشتیخوازی بکەنەوە. وەزارەتی پەروەردە ٢٠ی ١ی ٢٠٢٤
شارەزایەکی کەشناسی ئاماژە بە هاتنی شەپۆلێکی چوار رۆژی بەفر و باران دەکات. ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی، ڕایگهیاند: له رۆژی دووشهممه 22/1/2024ـهوه، ھەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەریی دۆخێکی ناجێگیری کەشوھەوا، کە لەئەنجامی کاریگەریی دوو نزمەپاڵەپەستۆ لە دەریای ناوەڕاست و سوور سەرھەڵ دەدات و تاوەبارانی پچڕپچڕ بە رێژەی جیاواز لە ناوچەکاندا دەست پێدەکات، لە ناوچە شاخاوییەکاندا ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و ھەندێک کاتیش ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبرووسکە و بارینی تەرزە دەبێت لەکات و شوێنی جیاجیادا، به چەند قۆناغێك ئەم ناسەقامگیرییە تا 26ی مانگ بەردەوام دهبێ و تەنیا لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری بارینی بەفر دەبێت. ئاراس جهبار، ڕاشیگهیاندووه: لە 22ی مانگەوە چاوەڕوان دەکرێت نزمەپاڵەپەستۆیەکی ساردی جەمسەری گەشە بکات بەسەر وڵاتانی باکووری ئەوروپا و دواتر لەرۆژانی 24 و 25 مانگ بەھۆی چالاکبوونی بەرزەپاڵەپەستۆیەکی بەھێز لەسەر ناوچەکانی باشوری رۆژئاوای ئەورووپا، ئەگەر ھەیە ئەو نزمەپاڵەپەستۆ جەمسەرییە بە ئاڕاستەی رۆژھەڵاتی ئەورووپا جووڵە بکات و پێشبینی دەکرێت لە 26ی مانگ بگاتە سەر تورکیا و رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ئەنجامی ئەم نزمەپاڵەپەستۆ جەمسەرییە لە 26ی مانگەوە دەردەکەوێت لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەھاتنی شەپۆلێکی چڕی بەفر و بارانبارین و نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و چوونە نێو قۆناغی سەرماوسۆڵەی زستان، کاریگەری ئەم شەپۆلەش بەبەفر و باران تا 28ی مانگ بەردەوام دەبێت، پێشبینیی بارینی بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت لەگەڵ ئەگەری دابەزینی بەفر بۆ سەنتەری سلێمانی بە تایبەت لەرۆژانی 27 و 28ی مانگ و بە گشتی ئەو شوێن و شارانەی بەرزییان زیاترە لە 700 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوه، کەش لەبار دهبێت بۆ بارینی بەفر، بەھۆی مانەوە و جێگیربوونی بارستەھەوا ساردەکە لەسەر ناوچەکانمان تا سەرەتاکانی مانگی داھاتوو پلەکانی گەرما بەنزمی دەمێننەوە و سەرماکە بۆ ماوەیەکی نادیار بەردەوام دەبێت و ئەگەر گۆڕانکارییش روو نەدات، شەپۆلی دیکەی بەفربارین لەسەرەتای مانگی داھاتوودا دەبێت.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر داوا لەسەرجەم بازرگانانی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیان بەگشتی دەکات، بایکۆتی هێنان و بەکارهێنانی کاڵا ئێرانییەکان بکەن. ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە پەیامێکدا بۆ سەرجەم بازرگانانى هەرێمى کوردستان بڵاویکردووەتەوە، "هەموو لایەك دەزانن لەشەوی 15/16ی ئەم مانگە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بەمووشەك هێرشێکی ناڕەوا کرایەسەر شاری هەولێر". ئەوەش روونکراوەتەوە، "لە هێرشەکە کە بەئاڕاستەى شوێنی نیشتەجێی سڤیل بوو و ماڵی پێشڕەو مەجید ئاغا دزەیی کرایە ئامانج، کە سەرمایەدارێکی ناودار و دیاری شاری هەولێرە و ئەندامێکی کارای ژوورەکەمانە، بەداخەوە خۆی و منداڵێکی تەمەن یەك ساڵ و شەش مانگ شەهیدبوون و ئەندامانی دیکەى خانەوادەکەی برینداربوون". جەختیش کراوەتەوە، ئەوە یەکەمینجار نییە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە بیانووی جۆراوجۆر و بێبنەما بە درۆن و مووشەك هێرشی دەکرێتەسەر، بێگوێدانە یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان و پڕەنسیپی مافەکانی مرۆڤ و دەربڕینی ناڕەزایی و سکاڵاکان هێرشەکان بەردەوامیان هەیە. ئاماژە بەوەشکراوە، مەبەست لەو هێرشانە تێکدانی ئارامی هەرێمی کورستانە ئەگەرچی بازاڕێکی گرنگی ساغکرنەوەی بەرهەمەکانیانە کە رۆژانە هاوردەی کوردستان و عێراق دەکرێت. ئەگەرچی پەیوەندیەکی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەهێز لە نێوان کودستان و کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە بەڵام بەردەوام بوونی ئەو هێرشانە ناچاری کردین کە چیتر بێدەگ نەبین بۆیە داوا لەسەرجەم بازرگانانی هەرێمی کوردستان و ژووری بازرگانی و پیشەسازی داواى لە هاوڵاتیان بەگشتی دەکەن بایکۆتی هێنان و بەکارهێنانی کاڵا ئێرانیەکان بکەن و پەیوەندیە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ ئێران هەڵپەسێرن. ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
ئهمڕۆ هەینی 1/19 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له تۆبياس ليندنهر، وهزيرى دهوڵهت له وهزارهتى دهرهوهى ئهڵمانيا پێ گەیشت. وهزيرى دهوڵهت له وهزارهتى دهرهوهى ئهڵمانيا بەتوندی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە کرد و پرسە و هاوخەمی و پشتیوانیی وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند. سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیری و هاوسۆزیى ئەڵمانیای کرد. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئەرکەکانیان بۆ هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانى هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
وابڕیارە له دژی هێرشهكانی ئێران بۆسهر ههولێر سبهی له 15 وڵاتی ئهوروپی و ئهمهریكا خۆپیشاندان بهڕێوهدهچێت. کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی هەڵساوە بەئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە و داوا لەدیاسپۆرا دەکەن، وەکو ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی تەنیا بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەشداری بکەن. خۆپیشاندانهكان سبهی (شهممه 20ـی كانوونی دووهمی 2024) له كاتژمێر 12 لە (بهرلین، دۆسلدۆرف، هانۆڤهر، هامبۆڕگ، ڤۆلسبۆڕگ، لهندهن، ئهمستهردام، پاریس، ئۆسلۆ، هیلسیكی، بڕۆكسل، ڤێنا، كۆپنهاگن، واشنتۆن، ستۆكهۆڵم، ئهسینا و جنێف) بهڕێوه دهچن. ئەمەش دوای ئەوەدێت، درەنگانی شەوی دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024) سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستی هێرشیکردە سەر شاری هەولێر و چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی کردە ئامانج، بەگوێرەی ئامارهكان پێنج هاووڵاتی سڤیل شەهید و شەش هاووڵاتی دیکەش برینداربوون، زیانی زۆریش بەر ماڵ و خانووی هاووڵاتییانی هەولێر و دەوروبەری کەوت.