Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13742 بابەت
هەواڵ
29-01-2024

مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەسرور بارزانی، لە پەیامێکدا بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا دەکات و بە هێرشێکی ترسنۆکانە ناوی دەبات. ئەمڕۆ دووشەممە 29/1/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "بە توندترین شێوە هێرشی ترسنۆکانەی دوێنێ بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن سەرکۆنە دەکەم، هاوخەمم لەگەڵ حکوومەت و خەڵکی ئەمریکا لەم کاتە سەختەدا." ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 28ـی کانوونی دووەمی 2024، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر بنکەیەکی سوپای ئەمریکا لەنێو خاکی ئوردن نزیک لە سنووری سووریا و لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژران و 25ـی دیکە برینداربوون. کە ئەمەش یەکەمجار بوو سەربازی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە هێرشی درۆن یان مووشەک لەدوای دەستپێکردنی جەنگی غەززە بکوژرێت.

هەواڵ
29-01-2024

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشەكەی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ئوردن...

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 29-1- 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی" ئێكس" تویتەری پێشووی رایگەیاند:بە تووندی سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە باكووری رۆژهەڵاتی ئوردن دەكەم و سەرەخۆشی لە خێزانی سەربازە كوژراوەكان دەكەم.  نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوەشدەكات،لەم كاتە سەختەدا لەگەڵ گەلی ئەمریكا دەوەستینەوەو هیوای چاكبوونەوەی خێرا-ش بۆ برینداران دەكەین. شەوی رابردوو فەرماندەیی ناوەندی ھێزەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە نزیك سنوورەكانی عێراق لە ئوردن كرایە ئامانج و بە هۆیەوە سێ سەرباز كوژران و 34 سەربازی دیكەش برینداربوون.

هەواڵ
28-01-2024

دادگای فیدڕاڵیی لەبارەی قەدەغەکردنی ماڵپەڕە سێکسییەکان کۆدەبێتەوە

لەسەر سکالای دوو پەرلەمانتار، دادگای فیدراڵیی عێراق، تاوتوێی قەدەغەکردنی ماڵپەرە سێکسیەکان لە عێراق دەکات. بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە دادگە بۆ تاوتوێکردنی پێنج سکاڵا کۆببێتەوە، کە سەرجەمیان پەیوەندییان بە وەزارەتی گەیاندنەوە هەیە، لە دوو لە سکاڵاکاندا سکاڵاکاران داوایان کردووە ماڵپەڕە سێکسییەکان لە عێراق قەدەغە بکرێن و دابخرێن. سکاڵایەکیان لەلایەن پەرلەمانتار سعود ساعیدی، سەرۆکی فراکسیۆنی حقوقی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقییەوە پێشکێش کراوە، کە لە دژی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری گەیاندن تۆماری کردووە و داوای کردووە، پەرلەمانی عێراق یاسایەک دەربکات سزای جەستەیی و دارایی تووند بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنێت کە فیلم و وێنە لە ماڵپەڕە سێکسییەکان بڵاودەکەنەوە، یان ئەو بەرنامانە بەکاردەهێنن، کە راگرتن و بلۆکی سەر ماڵپەڕەکان دەشکێنێت. سکاڵای دووەمیشیان لەلایەن پەرلەمانتار باسم خەشانەوە لە دژی وەزیری گەیاندن و سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق تۆمارکراوە و داوایکردووە، ئەو شتانە قەدەغە بکرێن کە لەگەڵ بەها و رەوشتەکانی کۆمەڵگەی عێراق ناگونجێن. رۆژی 14ى کانوونى یەکەمى 2023، دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق لەسەر داوای سکاڵاکاری دووەم کە داوایکردبوو بەشێوەی کاتی ماڵپەڕە سێکسییەکان دابخرێت تا ئەو کاتەی دادگە لەسەر سکاڵاکەی بڕیاری کۆتایی دەدات، بڕیاری داخستنی ماڵپەڕە سێکسییەکانی بەشێوەی کاتی دەرکرد.

هەواڵ
27-01-2024

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خانەوادە و کەسوکاری شەهید پێشڕەو دزەیی دەکات

دوای پەلامارە بێ پاساوە موشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ماڵی شەهید پێشڕەو مەجید دزەیی، کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و ژینای کچی تەمەن یازدە مانگ، هەروەها بریندار بوونی هاوسەر و کوڕەکانی و شەهید و بریندار بوونی چەند هاولاتییەکی سڤیل، ڕۆژی شەممە 27ی کانوونی دووەمی 2024، لە سەلاحەدیین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی کرد. لەو دیدارەدا، سەرۆک بارزانی دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە خانەوادەی شەهید پێشڕەو ڕاگەیاند و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست، هەروەها سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو تاوانە زوڵمێکی گەورە بوو بەرانبەر خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی و خەڵکی کوردستان کرا. هەر لەو دیدارەدا کەسایەتی و تێکۆشەری دێرینی کوردستان بەڕێز موحسین دزەیی سوپاسی پشتگیری و هەڵوێستی سەرۆک بارزانی کرد کە هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە ئەو کارەساتەی بە خەمی خۆی زانیوە و هەروەها سوپاسی ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە مەڕاسیمی بە خاکسپاردنی شەهیدانی ئەو ڕووداوە کارەساتبارە کرد. هەر لەو دیدارەدا بەڕێز عەبدوڵلا مەجید دزەیی بەناوی خۆی و خانەوادە و هەر سێ برای شەهید پێشڕەو پێزانینی بۆ هاوسۆزیی سەرۆک نیشان دا و بەڵێنی ئەوەشی دا کە هەموویان لەسەر ڕێچکەی شەهید پێشڕەو دزەیی بۆ ئاوەدانی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بەردەوام دەبن.

هەواڵ
27-01-2024

سەفین دزەیی: ئەم هێرشانە نابنە رێگر لەبەردەم بەدیهێنانی كوردستانێكی بە...

سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئەم هێرشانە نابنە رێگر لەبەردەم بەدیهێنانی كوردستانێكی بەهێزتر. سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، بەتوندی ئیدانەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر دەكەن، هاوکات هێرشەكان خەڵك و ژێرخانی هەرێمی كوردستانیان كردوەتە ئامانج. دزەیی باسی لەوەشکرد، ئامانجی هێرشەكانیش رێگریكردنە لە پێشكەوتن و وەبەرهێنان. جەختی لەوەشکردەوە، ئەم جۆرە هێرشە قێزەونانە نابنە رێگر لەبەردەم بەدیهێنانی كوردستانێكی بەهێزتر.

هەواڵ
26-01-2024

بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستیپێکردەوە

کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستیپێکردەوە. ئەمڕۆ هەینی (26ـی کانوونی دووەمی 2024) کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، بەرهەمهێنانی غاز لەو کێڵگەیە دەستیپێکردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ شەو لە رێگەی درۆنەوە هێرشکرابووە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر و بەمهۆیەوە بەرهەمهێنانی غاز وەستابوو. ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی كانوونی دووه‌می 2023) كۆمپانیای دانه‌غاز له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو 25ـی كانوونی دووه‌م، كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی شله‌مه‌نی له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ درۆن هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر. كۆمپانیای دانه‌غاز هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، به‌رهه‌مهێنان له‌ كێڵگه‌كه‌ به‌شێوه‌ی كاتی راگیراوه‌. روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئاگر له‌ كۆگاكه‌ به‌ربووبوو دواتر تیمه‌كانیان كوژاندوویانه‌ته‌وه‌. جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه‌، هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ درۆنییه‌وه‌ زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه‌. ئه‌و كۆمپانیایه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌، كارمه‌ندانیان هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زوویی ده‌ست به‌ پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان بكه‌نه‌وه‌. کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵەوە، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.

هەواڵ
26-01-2024

مەسرور بارزانی پەیامێکی تووندی بڵاو کردەوە

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەو هێرش و پەلامارە هەمەجۆرانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، هەوڵی دوژمن و نەیار و خائینانە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم و پێیان وایە بەم هێرش و فشارە بەردەوامانە، کوردستان هەرەس دەهێنێت.خەڵکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئیرادەیان زۆر لەوە بەهێزترە کە بە پیلان و ستەمکاری بشکێن، بەڵکوو ورەمان بەهێزتر دەبێت و لە ئەنجامدا، تەنیا شکست و ڕووڕەشی بۆ دوژمن وخائینان دەمێنێتەوە.سوپاسی هاوخەمی و هەڵوێستی وڵاتانی دۆست دەکەین، کە بەردەوام ئەم هێرشانەیان شەرمەزار کردووە، بەڵام بە لێدوان و شەرمەزارکردن، کۆتایی بەم پیلان و هێرشە ناڕەوایانە نایێت و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەیان ناکات.گرنگە هەنگاوی کرداری لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بنرێت بۆ کۆتاییهێنان بە مەترسیی ئەم گرووپە لەیاسادەرچووانە و دەبێ ئاسایشی هەموو عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە بپارێزێت.داوا لە وڵاتانی دۆستیش دەکەین، کە ڕێکاری جدی بگرنەبەر و هاوکاری مەیدانیمان بکەن، بۆ ئەوەی ئاسایشی خەڵکی ئێمە و ئاسایشی ئابووری و سەقامگیری سیاسی لە هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.داوا لە خەڵکی کوردستانیش دەکەم، بە خۆڕاگری و ورەیەکی بەرزەوە، ڕووبەڕووی ئەو پیلانانە ببنەوە و هەستی نیشتمانپەروەرییان هەر بەهێز بێت و ڕێگە بە خۆفروش و خاکفرۆش و کۆیلەی ناحەزان نەدەن، کوردستان و خەبات و دەستکەوتەکانی، بکەنە قوربانی ترسنۆکی و تەماعی و بێویژدانیی خۆیان.داواکارم خوای گەورە، هێزی زیاترمان پێ ببەخشێت، تاکوو بەردەوام بین لە درێژەدان بە ڕێبازی پیروزی کوردایەتی و وەفاداری بو خوێنی شەهیدان و پشت و پەنامان بێت بەرەو سەرکەوتن. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2024/1/26

هەواڵ
26-01-2024

په‌یامێک له‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌

پێشوازی له‌ ڕێککه‌وتنی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق و حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ین بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی کۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان (HMC) و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆکان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی و داهاتووی هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌کانی سیاسی، ئابووری، کولتووری، ئه‌منی و سه‌ربازیدا.هه‌رێمی کوردستان پشتگیری له‌و ڕێککه‌وتنه‌ ده‌کات و هاوکار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی وڵات و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزله‌یه‌کگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش.نێچیرڤان بارزانیسه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان٢٠٢٤.١.٢٥

هەواڵ
26-01-2024

دانەغاز لە سەرهێرشەكەی كۆرمۆر راگەیەنراوێكی بڵاوكردوە

كۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆڕ بەشێوەیەكی كاتی بەرهەمهێنانی غاز راگیراوە، وەزارەتی كارەباش دەڵێت، بەرهەمهێنانی كارەباش كەمبوەتەوە. كۆمپانیای دانەغاز سەبارەت بە هێرشەكانی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنوری چەمچەماڵ راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكەی شەوی رابردوو بۆ سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر كە گوماندەكرێت لە رێگەی درۆنەوە ئەنجامدرابێت، بەرهەمهێنانی غاز بەشێوەی كاتی راگیراوە.

هەواڵ
25-01-2024

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو پێنجشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 21:07، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

هەواڵ
25-01-2024

پەرلەمانی عێراق رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی ئاشکرا کرد

رۆژی شەممەی داهاتوو، 27-01-2024، گەڕی دووەمی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

هەواڵ
24-01-2024

وەزارەتی دارایی و ئابووری دەست بە خەرجییەکان دەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، گشتاندنی دارایی ژمارە یەکی ساڵی 2024ـی بڵاوکردەوە، کە تایبەتە بە خەرجی و داهاتەکان، ئەگەر بودجەی ساڵی 2024 پەسندبکرێت، ئەوا ژمارەیەک خەرجی زیاددەکرێن لەوانە کرێی ئاو و کارەبا و تەلەفۆنی نۆرماڵی ساڵانی پێشووی فەرمانگەکان و کڕینی کەلوپەلی پێویست. لە نووسراوەکەدا هاتووە: 1- خەرجکردنی پێشینەی بەردەوامی مانگانەی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای نوێکردنەوەی پێشینە بەردەوامەکانیان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە. 2- خەرجکردنی کرێی ئاو و کارەبا و تەلەفۆنی نۆرماڵ بۆ ساڵانی پێشوو بەپێی پسوولەی رەسەن و تاوەکو بتوانرێت لە چوارچێوەی پێشینەی بەردەوامی مانگانە لە رێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنیی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان (KFMS) لەسەر بەرنامەی یاداشتی رێگەپێدان خەرجبکرێت. 3-کڕینی کەلوپەلی زۆر پێویست و گرنگ لەچوارچێوەی پێشینەی بەردەوامی مانگانە بەپێی پێداویستی فەرمانگەکە لەرێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان (KFMS) لەسەر بەرنامەی یاداشتی رێگەپێدان خەرج بکرێت. 4-خەرجیی مانگانەی پاککردنەوە و خواردنی نەخۆشخانەکان و خواردنی بەندییەکان و خاوێنکردنەوەی شار و شارۆچکەکان و فڕۆکەخانەکان و کرێی ئۆتۆمبێل و یەکەی نیشتەجێبوون و باڵەخانە بەجیا لەپێشێنەی بەردەوامی مانگانەی فەرمانگەکان خەرج دەکرێت لە سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان (KFMS). 5-راگرتنی سەرجەم پاداشت و هاوکارییەکان، جگە لە بەخشینی بەردەستی وەزیرەکان. 6- بەخشینی تایبەت پێویستە تەنیا لە رێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان (KFMS) لەسەر بەرنەمای یاداشتی رێگەپێدان پێشکێشی گەنجینەی پەیوەندیدار بکرێت بۆ خەرجکردنی. 7- هەر پڕۆژەیەک کە لەچوارچێوەی بودجەی ئاسایی جێبەجێ بکرێت وەکو "خواردن، پاککردنەوە، خاوێنکردنەوەی شار و شارۆچکەکان و خاوێنکردنەوەی بەشە نێوخۆییەکان و کرێی گواستنەوەی ئارد و ئازووقەی مانگانە و چاککردنەوەی ئامێرەکان و هی دیکە، دەبێت لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری بێت و لە رێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان (KFMS) پێشکێش بکرێت، بەپێچەوانەوە وەزارەت بەرپرسیار نابێت لە خەرجکردنی جگە لەوانەی لە رێنمایی ژمارە 13ـی ساڵی 2019دا هاتووە. 8- لیژنەی کڕین: - تاوەکو سێ ملیۆن دینار لە رێگەی لیژنەی کڕین. - بڕی زیاتر لە سێ ملیۆن تاوەکو 10 ملیۆن، لەرێگەی لیژنەی کڕین و بە هەبوونی سێ خستنەڕوو. - لە 10 ملیۆن زیاتر (کڕین یاخود پڕۆژە) لە رێگەی کەمگەرییەوە دەکرێت. 9- داهاتەکان: کاربکرێت بە رێنماییەکانی ژمارە یەکی ساڵی 2020 بە رەچاوکردنی نووسراومان ژمارە 15035 کە پاڵپشتە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، دوای نوێکردنەوەی بەشە داهاتی وەزارەتەکان لەلایەن وەزارەتمانەوە. 10- وەزارەت هیچ پابەندبوونێکی یاسایی و کارگێڕی و دارایی ناکەوێتە ئەستۆ بۆ هەر خەرجییەک کە لە دەرەوەی پێشێنەی بەردەوامی مانگانە دەکرێت، وەکو گرێبەستکردن و کڕین، کە رەزامەندی پێشوەختەی وەزارەتی نییە، وەزارەت بەرپرس نییە لە خەرجکردنی. 11- نابێت بەبێ رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران هیچ فەرمانبەرێک شاند و سەفەری دەرەوەی وڵات بکات، بەپێچەوانەوە هیچ پابەندبوونێکی دارایی ناکەوێتە ئەستۆی وەزارەت. 12- بەمەبەستی بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێل، کار بە رێنماییەکانی ژمارە یەکی ساڵی 2018 دەکرێت بە رەچاوکردنی سەرجەم بڕگە و خاڵەکانی جگە لە خاڵی 8ـی رێنماییەکە. 13- هەموو ئەو خەرجییانەی پەیوەستن بە بودجەی بەکارخستن لەلایەن وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ تەنیا بەشێوەی دیجیتاڵی لە رێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان (KFMS) لەسەر بەرنامەی داراکاری خەرجی ئاڕاستەی وەزارەتمان بکرێت، بەرەچاوکردنی گشتاندنی ژمارە 17ـی ساڵی 2022 و هەر داواکارییەک بەشێوەی کاخەزی ئاڕاستەمان بکرێت، رەتدەکرێتەوە. 14- داواکردنی خەرجکردنی پێشینەی مانگانە لە گەنجینەکان لەلایەن وەزارەت و فەرمانگەکان دەبێت، تەنیا بە سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان (KFMS)ـەوە بکرێت، بەپێچەوانەوە لە خەرجکردن بەرپرس نابن. 15- ئەو خەرجییانەی لەلایەن وەزارەتەوە رەزامەندییان لەسەر دەدرێت، لەسەر بودجەی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان زیادبکرێت بە هاوتای زیادکردنی تەرخانکردنی رێژەی 1/12ـی خەرجیی فیعلی ساڵی 2023. 16- لەکاتی زیادکردنی پێشینەی مانگانەی هەر فەرمانگەیەک لەلایەن وەزارتی داراییەوە، بڕی زیادکراو لە پێشینەی مانگانە زیاد دەکرێت لە چوارچێوەی 1/12ـی خەرجیی کردەیی ساڵی 2023 و نابێت لەسەر کۆی گشتی ئاستەکان تێپەڕبکات. 17- ئەگەر  لەسەر ئاستی "فەسڵەکان" تێپەڕبوون هەبوو، ئەوکات لەسەر کۆی گشتی ئاستەکان هەژمار بکرێت. 18- دەبێت لەکاتی پەسەندکردنی بودجە بۆ ساڵی 2024، رەچاوی زیادکردنی خاڵەکانی دوو و سێی سەرەوە بکرێت. 19- هەر داواکارییەک پێشکێشی وەزارەت دەکرێت و رەزامەندی وەردەگرێت، پێویستە لەسەر سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان (KFMS) بگۆڕدرێت بۆ یاداشتی رێگەپێدان و لەسەر بەرنامەی یاداشتی رێگەپێدان پێشکێشی گەنجینەکان بکرێت، بەپێچەوانەوە گەنجینەکان بەرپرس نابن لە خەرجکردنیان. 20- جگە لە خاڵەکانی یەک و و سێی سەرەوە، هەر خەرجییەکی دیکە کە داوا دەکرێت، دەبێت بە رەزامەندیی وەزارەت بێت. 21- جگە لە خاڵەکانی یەک و سێی سەرەوە، هەموو خەرجی کە بەهاکەی بە دراوی بیانیی دۆلار بێت، پێویستە رەچاوی گشتاندنی وەزارەتی تایبەت بە نرخی گۆڕینەوە دراوی بیانی بکرێت.

1 2 ... 236 237 238 ... 1145 1146