ئەمڕۆ چوارشەممە 2/14 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری دوبەی, لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد جێنشینی دوبەی و مەکتووم بن محەمەد بن ڕاشد جێگری یەکەمی حاکمی دوبەی و ژمارەیەکی دیکەی لە بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد . شێخ محەمەد بن را‌شد ، خۆشحاڵی خۆی بە بەشداری شاندی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی نیشاندا و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەربڕی.
لە (کاتێک پێشبینی لافاو دەکرێت) ئاگاداری بۆ هاوڵاتیان. ١- چاودێری دەوروبەرەکەتان بکەن کە چی ڕوودەدات. ٢- چاودێری ڕادیۆی کەشوهەوای تەلەفزیۆن و ڕادیۆ ناوخۆییەکان بكەن یان سۆشیال میدیا بۆ پرسی تایبەت بەهەواڵ. ٣-ئەگەر هۆشداری لافاوێکی خێرا بۆ ناوچەکەت درا،دەستبەجێ سەرکەون بۆ شوێنی سەلامەت بەرز. ٤-لافاوی خێرا گەشە دەکات چاوەڕێ مەکە تا ئاو بەرز دەبێتەوە. ٥-لە ناوچە نزمەکان دەربچن کە تووشی لافاو دەبن. ٦_ئەگەر شۆفێری دەکەیت بە ڕێگا لافاواوییەکاندا ئۆتۆمبێل لێ مەخوڕە. ٧_کۆکردنەوەی پێداویستییە گرنگەکان پێش کارەسات. ٨_ئاوی خواردنەوە پڕ بکەرەوە. ٩_ئەو خواردنانەی کە پێویستیان بەگەرمکردنەوە و چێشت لێنان نییە دابینیان بکەن. ١٠_پارەی نەختی. ١١_دەرمان و پێداویستی فریاگوزاری سەرەتایی. ١٢_جل و بەرگ پۆشاکی پێویست. ١٣_چرای دەستی. ١٤_بەڵگەنامە گرنگەکان ١٥_ئامادە بە بۆ چۆڵکردن. ١٦_ئەو شوێنانە دیاری بکە کە دەبێ بچیت. ١٧- ڕێگاکانی گەشتە بەدیلەکان دیاری بکە کە تووشی لافاو نابن. ١٨_پلان دابنێ چی لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکانت بکەیت. ١٩_تانکی غازی و بنزینی ئۆتۆمبێلەکەت پڕ بکەرەوە. ٢٠_لەگەڵ خێزانەکەت باسی پلانەکانی لافاو بکە. ٢١_بڕیار بدە لە کوێ کۆدەبنەوە ئەگەر جیابوونەوە.
ئەمەریکا هەڕەشە لە بانکەکانی تورکیا دەکات لەسەر مامەڵەکردنیان لەگەڵ رووسیا و سزایان دەدات. سەرچاوەیەک لە کەرتی بانکی تورکیا رایگەیاند، ئەمەریکا هۆشداری بەزۆرێک لەبانکە ئەهلییەکانی تورکیا داوە کە دەبێت پابەند بن بەسیاسەتی سزاکانی سەر رووسیا، هەروەها ئاگاداریشی کردوونەتەوە لە دەرئەنجامەکانی پابەند نەبوون. ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی نۆڤۆستی راگەیاندووە، ئەمەریکا هۆشداری داوەتە ئەم بانکە تورکیانە لەوەی وردبینی لە حەواڵەی پارەدان بکەن بۆ رووسیا، کە هۆشدارییەکان گەیشتووەتە ئاستی هەڕەشە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ژمارەیەک بانکی ئەهلی لە تورکیا ئاگادارییەکانی ئەمەریکا وەردەگرن سەبارەت بە گواستنەوەکان لە رووسیا.
ئەمڕۆ سێشەممە 2/13 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دوبەی، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و وزە و سەرچاوە سروشتییەکان و بازرگانيی تورکیا ئامادەی بوون، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە تاوتوێ کرا.هەردوولا جەختییان لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە. 1 2 3
ئەمڕۆ سێشەممە 2/13 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کۆمکاری عەرەبی و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی هەڵوێستی کۆمکاری عەرەبی کرد لە سەرکۆنەکردنی هێرشی موشەکیى ئەم دواییە بۆ سەر هەولێر.ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد و سڵاو و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ پێگەی گرنگ و خەبات و تێکۆشانی سەرۆک بارزانی دەربڕی. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی کرا. 1 2 3 4 5
ئەمرۆ سێشەممە 13/2/2024 بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 241 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەوالە و نەقد خستە بازارەوە. بەمجۆرەش لە ئیستادا نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 151,925 دینار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەلەی پێوەدەکرێت.
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ڕایگەیاند، ئەگەر پلانێک بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی زیاتر لە یەک ملیۆن فەڵەستینی لە شاری ڕەفەح نەبێت، ئەوا نابێت ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر شارەکە بەردەوام بن. جۆ بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم لە واشنتۆن گوتی: "ئەگەر پلانێک بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی زیاتر لە یەک ملیۆن فەڵەستینی لە شاری ڕەفەح نەبێت، ئەوا نابێت ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر شارەکە بەردەوام بن". ڕاشیگەیاند کە بەدیھێنانی خواستی فەڵەستینییەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی تایبەت بە خۆیان، تاکە چارەسەرە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی درێژخایەنی ئیسرائیل. ئاماژەی بەوەشدا کە، "لەگەڵ شای ئوردن گفتوگۆم لەسەر پێویستی ئەنجامدانی چاکسازی بەپەلە لە دەسەڵاتی فەڵەستین کرد، بۆ ئەوەی بتوانێت لە کەناری ڕۆژئاوا و غەززە، سەرکردایەتی گەلی فەڵەستین بکات". دوێنێ دووشەممە سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانی بۆسەر شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە ئەنجامدا کە لە ئاکامدا، زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران و بەسەدانی دیکەش برینداربوون. سەرچاوە: AA
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2/12 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ئەبوزەبی پایتەخت, لەگەڵ شێخ محەمەد بنزاید ئال نەهیان سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی سێ سەربازی ئیماراتی لە سۆماڵ بە سەرۆکی ئیمارات گەیاند.هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا .
ئەمڕۆ دووشەممە 2/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، گوتارێکی گرنگی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد و تیشکی خستەسەر گۆڕانکاری و پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکە و جیهان.سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی کردەوە کە گەلی کوردستان داوایەکی ڕەوای هەیە بۆ دەستنیشانکردنی مافی چارەنووسی خۆی وپێویستە ڕێز لە مافە ڕەواکانی بگیرێت.ئەمەش دەقی وەرگێردراوی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:بەڕێزان:پێش ئەوەی وتارەکەم دەستپێبکەم دەمەوێت پرسە و هاوخەمی خۆم ئاراستەی گەل و حکومەتی ئیمارات و شانشینی بەحرەین و کەسوکاری ئەو سەربازانە بکەم بەهۆی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی رابردوو لە سۆماڵ گیانیان لەدەستدا. بەڕێزان:رێکخەرانی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان:میوانانی هێژا:ڕۆژتان باش خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە دەستپێکی ئەم کۆبوونەوەیەی بیرمەندان و سەرکردە جیهانییەکاندا قسەتان بۆ دەکەم. دڵخۆشم ئەمساڵیش بۆ بەشداریکردن لەم لوتکەیە هاتوومەتەوە دوبەی، دەمەوێت پێزانینی خۆم ئاراستەی خاوەنشکۆ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان و خاوەنشکۆ شێخ محەممەد بن راشید ئال مەکتووم بکەم، بۆ کۆکردنەوەی خەڵکی بیرمەند؛ ئەو کەسانەی پابەندن بە بەرەوپێشبردن وگەشەپێدانی کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی، لە ڕێگەی بەگەڕخستنی باشترین شت کە لە توانای بڕیاربەدەستاندا بێت. ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکەکان، له دۆزینەوەی ئاسۆ و رێگەی نوێ بۆ ئەوەی توانای خۆمان تاقی بکەینەوە و باشتر بین. ئەمەش ئاڵنگارییەکە و پێویستە هەموومان لەبەرچاوی بگرین.من ئه‌مڕۆ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م، ئه‌و هه‌رێمه‌ی به‌درێژایی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو توانیویه‌تی له‌ناو پاشماوه‌كانی عێراقی پێشوو خۆی یه‌كبخاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، من وه‌ك كه‌سێك قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م كه شانبه‌شانی ئه‌و خاوه‌ن بڕیارانەی ناوچه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان وه‌ستاوم، کە پێكه‌وه رووبه‌ڕووی زۆرێك له ئاڵنگاری هاوبه‌ش بووینه‌ته‌وه.هه‌موومان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، له‌سه‌ر ژیانكردن له سایه‌ی هه‌ڵچوون و گرژییه‌كان و زۆرێك له‌و قه‌یرانانەدا ڕاهاتووین، كه به‌لایه‌نی كه‌م به‌درێژایی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو پێویستییان به ئیداره‌دانێكی حه‌كیمانه هه‌بووه. جه‌نگ، یاخیبوون، سه‌ختییه‌كان و نه‌بوونی سه‌قامگیریی ئابووری، به‌داخه‌وه بوونه‌ته به‌شێك له پێكهاته‌مان، ناكرێت نكۆڵی له‌و تێچووه بكه‌ین كه له ئاكامی ئه‌و ئالنگارییانه له‌سه‌ر ئاستی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ڕووبه‌ڕوومان بوونه‌ته‌وه.به‌ڵام له‌میانه‌ی گفتوگۆكانم له‌گه‌ڵ بڕیاربەدەستانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ره‌وه، دركم به بوونی خواستێك بۆ ڕزگاربوون له نه‌هامه‌تییه هاوبه‌شه‌كانی ڕابردوومان كردووه. له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌مان، خواست و ئیراده‌یه‌ك بۆ پێشكه‌وتن هه‌یه، دركیش به‌وه كراوه، گۆڕانكاری نه‌ك ته‌نیا پێویسته، به‌ڵكو پێویستییەکی حه‌تمیشه. گه‌لان چ له‌سه‌ر ئاستی تاك یانیش كۆمه‌ڵ، چاویان له مافی خۆیانه بڕیار له‌چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن. مافی چارەنووس، پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ سرووشتی مرۆڤ، پێویستیمان به ده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌یه‌كه كه هاووڵاتی بتوانێت تێیدا به ئاسووده‌یی بژیت.من پێم وایه لێره‌دا چوار هه‌نگاو بۆ گەیشتن بەو پێشكه‌وتنه هه‌ن، كه هه‌موومان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، ئه‌وانیش: سه‌قامگیریی سیاسی، ئاسایش، پێشكه‌وتنی ئابووری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كانه. ئه‌مانه پرسگه‌لێكی ئاڵۆزن، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنیشیان پێویستی به ڕێبازێكی تایبه‌ت به هه‌ریه‌كێكیان هه‌یه.گومانی تێدا نییه ژماره‌یه‌ك بابه‌تی جیۆسیاسی له ناوچه‌كه‌مان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دوور و درێژە خراونه‌ته ناو سه‌به‌ته‌ی كێشه‌كانه‌وه، به‌ڵام بۆچی پشتگوێ‌یان ده‌خه‌ین؟ هه‌بوونی بوێریی لە بڕیاردان له‌كاتی بوونی كێشه‌دا، هه‌نگاوی یه‌كه‌مه به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی خودی كێشه‌كه.ئه‌و قه‌یرانه‌ی له فه‌ڵه‌ستین ده‌یبینین، بۆ زۆرێك له ئێمه جێگه‌ی نیگه‌رانییه، زیانێکی گەورە بەر هاووڵاتیانی سڤیل کەوتووە و ئەگەر هەیە ببێتە هۆی دروستبوونی پشێوی لە ده‌ره‌وه‌ی غه‌ززه‌ش ، جیا لەمەش هۆكاره ڕیشه‌ییه‌كانی سته‌مكارییش چارەسەر نەکراون. ئه‌گه‌ر به‌ر له 80 ساڵ، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مافه بنچینه‌ییه‌كانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بكرابایه، ئه‌وكات ده‌رفه‌تی ڕوودانی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی کەمتر دەبوو کە ئێستا ده‌یانبینین. به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌مه، پرسه‌كه پشتگوێخرا و ئاڵۆزتر بوو، له‌كاتێكدا خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، بۆشایی چارەسەرنەکردنی کێشەکەیان وه‌ك ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌جێندای خۆیان به‌كارهێنا.ده‌كرێت هه‌مان پێناسه بۆ گه‌لی كوردیش بكرێت. ئێمه‌ش داوایه‌كی ره‌وامان هه‌یه بۆ بڕیاردان له مافی چاره‌نووسی خۆمان. دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان دانیان به‌و مافه‌دا ناوه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا پێمان ده‌ڵێن، زه‌روره‌ته سیاسییه‌كان، ڕێگرن له‌به‌رده‌م بەدیهێنانی دادپه‌روه‌ری مێژوویی‌دا.داوامان لێدەکرێت ئەم نادادپەروەرییە قبوڵ بکەین، لەکاتێکدا ئه‌و نادادپەروەرییه، بووه‌ته خۆراكێك بۆ نایەکسانی، هەژاری، گەندەڵی و ناسەقامگیری سیاسی. بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان و كۆمه‌ڵگه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه، به‌مشێوه‌یه دڵسۆزی خۆیان بۆیان بنوێنن. پێویسته هه‌ست بكه‌ن به‌شێك له دادپه‌روه‌ری سرووشتییان به‌ده‌ستهێناوه. پێویسته ڕێگه‌یان پێ بدرێت به‌گوێره‌ی مه‌رجه تایبه‌ته‌كانیان نه‌خشه‌ی ئایینده‌ی خۆیان بكێشن. نابێت هیچ كه‌سێك له ڕێزگرتن له مافی نه‌ته‌وه‌كان وگەلان بترسێت، ڕێزگرتن له‌و مافانه سه‌قامگیری به‌هێز ده‌كات و به‌ره‌وپێشچوون به‌دی دێنێت.له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی، پێویستیمان به هه‌وڵی زیاتره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاسایشی گشتیمان. هاوكاریی و هەماهەنگیی هه‌رێمایه‌تیمان بۆ شكستپێهێنانی داعش، نموونه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرین كه چۆن ئامانجه‌كانمان به‌ده‌ستده‌هێنین و چۆن خاوه‌ن عه‌قڵه‌كان ده‌توانن شانبه‌شانی یه‌كتر کاربکەن.له‌گه‌ڵ زیاتربوونی گرژییه‌كان له غه‌زه، عێراق، سووریا و ده‌ریای سوور، چڕکردنەوەی هه‌وڵه‌كان بووه‌ته پێویستییه‌كی حه‌تمی تاكو پلانێكی نوێ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان و جیهانی دابنرێت.ئەوانەی بەشوێن شەڕدا دەگەڕێن و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، هەڕەشە لە دراوسێکانیان دەکەن، دەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. نابێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان نه‌رمی بنوێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیشدا دژیه‌ك بن.له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمییش، به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانمان، باجێكی زۆر گران ده‌ده‌ین، ئێستا ناوچەکە ڕووبه‌ڕووی جۆرێكی جیاوازی قه‌یران بووەتەوە، دەبێت هەموومان پێکەوە کار بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی بکەین. ئێمە بەبێ پاساو کراوینەتە ئامانج. دەبێت ئەم شەڕانگێزییە رابگیرێت. وەک ئەوەی پێشتر لێرە و لە پایتەختەکانی دیکەش، وتوومە کە کوردستان هەرگیز نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ کەسێک. ئێمە فاکتەری ئاشتی و سەقامگیرین، ئێمە دەمانەوێت ڕەفتاری هەرێمایەتی لەسەر بنەمای ڕێز و بەرژەوەندی هاوبەش بێت. ئێمە داوای پاڵپشتی ده‌كه‌ین و پێویستمان به كاری هاوبه‌شه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئەو هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه مه‌ترسیدارانەی، كه ده‌كرێت هه‌موو ئەو پێشکەوتنانە له‌ناو ببات كه به‌ده‌ستمان هێناون.با ئه‌م ساتەی ئێستا ساتێكی مێژوویی بێت، کە سه‌ركرده‌كان بڵێن ئیدی بەسە. ئێمه پێویستمان به چاره‌سه‌رێکی هه‌میشه‌یی هەیە بۆ كێشه‌کانمان.له‌سه‌رده‌می تاعوونی داعشدا، شانبه‌شانی هاوپه‌یمانه‌كانمان وه‌ستاینه‌وه. ئه‌وكات باشترین كارمان به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامدا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان به‌ده‌ستنه‌هێنابا، ئێستا ناوچه‌كه به‌ته‌واوی ده‌بووه شوێنێكی جیاواز و پڕ ده‌بوو له تیرۆریستانی بیانی، ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانویست شوێنپێی خۆیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رساتێك بیانویستبا پشێویمان بۆ دروست بكه‌ن.به‌ڵام ئێمه سه‌ركه‌وتین، تێكۆشانی بیست ساڵی رابردوو و به‌رگری و قارەمانێتی چه‌ندین ده‌یه‌ی كورد بووە ڕێگه‌خۆشكه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه، ئێمه وه‌ك گه‌لێك، مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه خاوه‌ن سه‌روه‌ری بین و به‌شێكی دانه‌بڕاو بین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.دامەزراندنی ئابوورییمان لەسەر بناغەیەکی تۆکمە، بنەمای ئەو ده‌ستكه‌وتانه بوو کە لە کوردستان بەدەستمان هێنا، گەشەسەندنی ئابوورییش لە ئاستێکی فراواندا، بووه بنه‌مایه‌كی زیندوو بۆ گه‌شه‌كردن و سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی.سەرکردەکان پێویستە گرنگی بە خۆشگوزەرانی خەڵک بدەن و بەردەوام بن لە وەبەرهێنان لە سەرچاوە مرۆییەکان. پیادەکردنی حوکمڕانی باش، زۆر گرنگە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە و کولتووری سیاسییەکانمان. هاووڵاتیانیش مافی خۆیانە چاوەڕێی ئەوەمان لێ بکەن كه گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشچوون، هەل و ده‌رفه‌تی كار دروست ده‌كه‌ن و هیوا و ئومێد دەڕوێنن. ئه‌گه‌ر توانیمان ژینگه‌یه‌كی ئابووری و سیاسی وا بخولقێنین کە رێژه‌ی هه‌ژاری وگەندەڵی کەم بکاتەوە ، ئه‌وا ده‌توانین ده‌رفه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویش به‌رته‌سك بكه‌ینه‌وه و سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منیش بەدیبهێنین.ده‌توانم بڵێم لێره‌دا خواستێكی به كۆمه‌ڵ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئاڵنگارییه‌كان كه رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه هه‌یه، کە ئه‌ویش گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كانه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی په‌یڕه‌وكردنی ڕێبازێكی نوێ و جیاوازه‌وه ده‌بێت. وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له میوانداریكردنی لوتكه‌یCOP28 له ساڵی رابردوو، سەرکەوتوو بوو لەوەی پابەندبوون و بەڵێنێک بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌رمبوونی کەشوهەوای جیهانیی، پێش ئەوەی لێکەوتە نەرێنیی و پڕ نەهامەتییەکانی بۆ هه‌میشه باڵ به‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ماندا بكێشێت.ئەو ئاڵنگارییەی ئه‌مڕۆ لەبەردەمماندایه پێویستی بە بڕیاری بوێرانەیە بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزە و وەبەرهێنان لە وزەی نوێبووەوە. ده‌وڵه‌تی ئیمارات لە جیهاندا یەکێکە لە وڵاتە پێشەنگەکان لە به‌كارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ‌دا. دوبەی و هەولێر هەردووکیان لە ناوەندی هەسارەیەکی گەرمبوودان، ئێمه بە تەواوی ئاگاداری مەترسییەکانی پشتگوێخستنی ڕاستییەکی کارەساتبارین سەبارەت بە گەرمبوونی کەشوهەوا. زۆرێک لەو پابه‌ندییانه‌ی تاوەکو ئێستا ڕاگەیندراون، دژی بەرژەوەندییە ئابوورییە کورتخایەنەکانن. ئەو پابەندیی و بەڵێنانەی دراون، بۆ پاراستنی نەوەکانی داهاتوو بوون. گومان له‌وه‌دانییه گواستنەوە و گەیشتن بە سەرچاوەی وزەی خاوێن، لەوانەیە لە ماوەیەکی کورت‌دا تێچووی زیاتر بێت. بەڵام پاشەکەوتی درێژخایەنی بۆ هەموومان بێ هاوتایە. ئێمە له‌م ڕووه‌وه پێویستیمان به بوێریی، ڕاستگۆیی و دانایی هه‌یه بۆ ئەوەی بڕیارێکی وه‌ها قورس بدەین. ئەگەر لە ئەنجامدانی ئەو بڕیاره شکست بهێنین، ئه‌وا ئه‌م بەشەی جیهان دەبێتە کوورەیەک لە ژیانمان و به‌هۆیه‌وه به‌شێكی فراوانی ئەم زه‌وی بۆ ژیان شیاو نابێت، سەرچاوەکانی ئاو وشک دەبن و ئاسایشی خۆراک رووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورە دەبێتەوە. لەوانەیە بەبیابانبوون، کۆچکردنی بەکۆمەڵ و داڕمانی ئابووری بەدوای خۆیدا بهێنێت. دواتر کۆچی ناوخۆیی، کۆچی نێودەوڵەتی و گۆڕانی دیمۆگرافی دەبینین. کێبڕکێ له‌سه‌ر سەرچاوە بچووكه‌كان، گه‌لان رووبه‌ڕووی ناكۆكی ده‌كاته‌وه، ئەمەش واده‌كات کێشەیەکی نێودەوڵەتی فرە ڕەهەند دروست بێت. هەموو وڵاتێک دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئه‌و کێشە ئابووری، سیاسی، کلتووری و ئەمنیانه‌دا بکات كه دەبنە هۆی کۆچی بەکۆمەڵ.. ئێستا سەرکردایەتییەک کە خاوەن ئامانجێکی دیاریکراو بێت، لە هەموو کاتێک پێویستترە. ئێمە پێویستە بڕیاربەدەستانی جیهان و نەوەکانی داهاتوودا، زیاتر هانیان بدەین و پشتیوانیان بکەین. پێویستە بە روونی ئەوانەی لەگەڵ پێشکەوتن و مۆدێرنییەتدان، جیایان بکەینەوە لەوانەی دەیانەوێت بمانوەستێنن و بمانگەڕێننەوە دواوه. بەڕێزان:ئێمە پێویستە خواست و ئیرادەمان هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کێشانەی ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌مماندا. بۆ سەرکردەکان، ڕوانین بەرەو دواڕۆژ هەمیشە ئاسان نييە. بەڵام به‌رپرسیارێتیمان ئه‌وه‌یه کە ئەمە بکەین. ئێمە قەرزاری ئەوانەین كه متمانه‌یان پێداوین.زۆر سوپاسی هەمووتان دەکەم کە ئەمڕۆ لێرە کۆبوونەتەوە، هیوادارم ئەم کۆنفرانسە ببێتە سەکۆیەک بۆ بیرۆکەی داهێنەرانە.زۆر سوپاس
كاره‌كانی لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان له دوبه‌ی له 12 تاكو 14ـی ئه‌م مانگه له ژێر دروشمی (ئایینده‌بینی حكومه‌ته‌كان) به‌ڕێوه‌ده‌چێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له رێگه‌ی شاندێكه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌شداری لوتكه‌كه ده‌كات. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ـی شوباتی 2024، كاره به‌راییه‌كانی لوتكه‌ی جیهانی حكومه‌ته‌كان له دوبه‌ی ده‌ستیپێكرد و سبه‌ش به به‌فه‌رمی لوتكه‌كه ده‌كرێته‌وه. لوتكه‌كه به به‌شداری فراوانی گه‌وره به‌رپرسان، پسپۆران، بڕیار به‌ده‌ستان، سه‌ركرده بیرمه‌نده‌كان و ژماره‌یه‌ك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له لوتكه‌كه‌دا 25 سه‌رۆك وڵات و سه‌رۆك حكومه‌ت، 85 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی، ناوچه‌یی و ده‌زگای جیهانیی، 120 شاندی حكومی و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی بیرمه‌ند و پسپۆری جیهانی ئاماده ده‌بن، 110 گفتوگۆی كارا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێیدا 200 كه‌سایه‌تی جیهانی قسه ده‌كه‌ن، جیا له به‌ڕێوه‌چوونی 23 كۆبوونه‌وه‌ی وزاری و دانیشتنی جێبه‌جێكاری، به ئاماده‌بوونی 300 وه‌زیری به‌شداربووی لوتكه‌كه. پێشتریش نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندبوو، سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە (11ی شوباتی 2024) لەسەر بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن را‌شد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی، بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە رۆژانی 12 تاوەکوو 14 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: خۆشحاڵم بە بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان 2024.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئیسرائیل به چڕى ڕه‌فه‌حى بۆردومان كرد و 300 كوژراو هه‌یه. به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ى شوبات، سوپاى ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیان بۆسه‌ر شارۆچكه‌ى ره‌فه‌ح له باشوورى غه‌ززه ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستى رزگاركردنى سێ بارمته و توانیویانه هه‌رسێكیان ئازاد بكه‌ن”. هاوكات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى غه‌ززه له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، “ئیسرائیل 14 خانوو و سێ مزگه‌وتنى كردوونه‌ته ئامانج. به‌پێى ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان، 300 كه‌س كوژراون كه به‌شێكى زۆریان هاووڵاتى سڤیلن”. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل ئه‌نجامدا. به‌پێى زانیارییه‌كانى كۆشكى سپى، “سه‌رۆكى ئه‌مریكا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، چوونه نێو شارى ره‌فه‌ح پێویستى به ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى تۆكمه و پلانبۆداڕێژراو هه‌یه، ناكرێت به‌شێوه‌یه‌كى بێ پلان هێرشبكرێته‌سه‌ر ئه‌و شاره”.
به دروشمی "پێکهێنانی حکوومەتەکانی داهاتوو" له رۆژانی 12 تا 14ی شوبات لوتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت. له لوتكه‌كه‌دا:- 25 سەرۆک دەوڵەت و حکوومەت 120 شاندی حکوومەت 85 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەشدارن له رۆژی یه‌كه‌مدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات. له لوتكه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌ت گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێن، له‌وانه تەکنەلۆژیا، حوکمڕانی و دۆزینەوەی چارەسەری نوێ و ڕێبازێکی نێودەوڵەتی هاوبەش بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئاستەنگەکانی ئەمڕۆ، داهێنان، گه‌ڕان به‌دوای هاوبەشی ستراتیژی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە گەورەكانی جیهان و پێویستیی بەپەلەی هەمەچەشنکردنی ئابووری و هه‌روه‌ها زیرەکیی دەستکرد كه بابه‌تێكی گرنگی گفتوگۆكانی لوتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌کان ده‌بێت.