Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13731 بابەت
هەواڵ
22-02-2024

کۆمەڵێک بڕیار بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەڵەبجە دەدرێن

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگەی هەڵەبجە، لە باڵاخانەی پارێزگە سەرپەشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەکانی و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکانی سنووری پارێزگاکە ئامادەی بوون ، گفتوگۆ لەباری دۆخی خزمەتگوزاری پارێزگاکە و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان کرا.لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ، ڕاپۆرتێکی لەبارەی دۆخی پارێزگە و پێداویستییەکانی پێشکەش کرد.سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەڵەبجە شایانی خزمەتکردنی زیاترە و بەرپرسانی پارێزگەکەی ڕاسپارد کە بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییانی هەڵەبجە بکەن.لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بڕیار دران لەوانە : -پەلە بکرێت لەجێبەجێ کردنی رێکارە یاساییەکانی بەقەزا بوونی خورماڵ.-دامەزراندنی 500 کەس بەگرێبەست لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم.-دەست بکرێت بە قیرتاوکردنی شەقامەکانی ناوشاری پارێزگای هەڵەبجە. -لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوون و پاشان دەستنیشانکردنی ڕێژەیەک لە داهاتی دەروازە سنوورییەکانی ئەو دەڤەرە بۆ خزمەتکردنی هەڵەبجە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ دانیشتووانی پارێزگەکە.-تایبەتمەندی بدرێت بە پارێزگەی هەڵەبجە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ماستەرپلانێ شارەکان کە لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە پلانی بۆ دانراوە. -وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەو زانستی بڕیاری کردنەوە کۆلیجی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەربکات و دواتر کار لەسەر رێکار وپێداویستییەکانی بکرێت. 1 2 3 4 5 6

هەواڵ
22-02-2024

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: خزمەتکردنی هەڵەبجە بە ئەرکی خۆمان دەزانین

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەی کرد و تاجە گوڵینەی لە بەردەم سیمبولی شەهیدان دانا. بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22-02-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومەت گەیشتە پارێزگەی هەڵەبجە. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا، سەردانی مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەی کرد؛ بەشەکانی مۆنیۆمێنتەکەی بەسەرکردەوە و تاجە گوڵینەی لە بەردەم سیمبولی شەهیدانی هەڵەبجە دانا. پاشان سەرۆکی حکومەت لە یاداشتی مۆنیۆمێنتەکە گوتەیەکی نووسی و ئاماژەی بەوە دا: "شانازی دەکەم کە جارێکی دیکە سەردانی شاری هەڵەبجەی شەهید دەکەم . داوا لە خوای گەورە دەکەم گیانی شەهیدان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و بریندارەکانیش چاک بکاتەوە. خزمەتکردنی هەڵەبجە بە ئەرکی خۆمان دەزانین و پێویستە هەموومان هەوڵ بدەین تاوان بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دووبارە نەبێتەوە". هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 01:00ـی دواینیوەڕۆ بەردی بناخەی ڕێگەی هەڵەبجە - تووەقوت - قلیجە و پردی تووەقوت دادەنێت.

هەواڵ
22-02-2024

بەپەلە… مەسرور بارزانی گەیشتە هەڵەبجە

سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی ڕێگە و پردی تووەقوت لە پارێزگەی هەڵەبجە دادەنێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/22, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی پارێزگەی هەڵەبجە کرد و کاتژمێر 1:00 بەردی بناخەی ڕێگەی هەڵەبجە – تووەقوت – قلیجە و پردی تووەقوت دادەنێت.

هەواڵ
22-02-2024

شەپۆلێکی بەفر بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوو

بەشی پێشبینی،بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە. کەشناسی رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە  22- 02- 2024 ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت, ئەگەری كەمێك نمە باران هەیە لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور.  هەروەها بۆ سبەی هەینی، ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری نمە بارانی كەم كەم هەیە لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم لەگەڵ كەمێك بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی هەرێم.  

هەواڵ
21-02-2024

راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/21 ، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر بەشداری و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی لە دەوڵەتی ئیمارات لە ڕۆژانی 12 تا 14ی ئەم مانگە .ماوەی چەند ساڵێکە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر ئاستێکی باڵا بەشداری لەم لوتکەیە دەکات و پێشوازییەکی گەرمی لێ دەکرێت . ئەمساڵیش شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین کۆبوونەوە و دیداری گرنگی لە لوتکەکەدا ئەنجامدا و هەروەها سەرۆک وەزیرانیش ، گوتارێکی سەرەکی لە لوتکەکەدا پێشکەش کرد و ئاماژەی بە گرنگیی چارەسەرکردنی پرسی گەلی کوردستانی کرد وەک بەشێک لە پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوە، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە بڕیارێک کرا بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی ڕسومات و کرێ و تێچووی تایبەت بە تۆماری کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی پێشکەشکردنی کارئاسانی زیاتر بۆ کارسازیی و بازرگانی و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبارتر و ئاسانتر بۆ دامەزراندنی کۆمپانیاکان لە هەرێم بە تێچوویەکی کەمتر و کاتێکی کورتر ودوور لە ڕووتین و ئەڵقەی ئیداریی زیاتر لە ڕێگەی بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزاریی وڕاییکردنی مامەڵەکان و ئاسانكردنی ئەرکی سەرشانی ئەو گەنجانەی کە خوازیاری کاری بازرگانی و داهێنەرانەن، بە تایبەتی لە ڕووی کارئاسانیی لە بواری پێدانی باج بۆ کۆمپانیا نوێیەکان و بابەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و پاراستنی موڵکداریی فیکریی وهزریی داهێنەران. لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران خشتەی نوێی ئەو رسوماتانەی پەیوەندیداربوون بە دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکان پەسەند کرد و لە دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان، دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن. دواتر لە بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبوونەوە، کە تەرخانکرابوو بۆ پێداچوونەوە بە کەرتی باج لە هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی کێشە و دەرفەتەکان و چارەسەرەکان، سەرەتا کەمال وەرتی بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری کە بۆ ئەو بڕگەیە میوانداری کۆبونەوەکە کرابوو، ڕاپۆرتێکی بەرفراوانی لە بارەی کەرتی باجەکان لە هەرێم بۆ ئەنجومەن خستەڕوو .لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بە واقیعی ئێستای باج کرد و ئاماژەیدا بە هەموو ئەو چاکسازیانەی لەم کابینەیە ئەنجامدراون بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی کەرتی باج بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی دادپەروەریی لە پێدانی باج بە بێ ئەوەی هیچ باجێک زیاد بکرێت یان ڕێژەکەی بەرزبکرێتەوە بەڵکو بڕ و ڕێژەی باج هەروەک خۆیەتی و گۆڕانکارییان تێدا نەکراوە، ئەوەی کراوە ڕێکخستنەوەی ڕێکار و پرۆسەکانی وەرگرتنی باجە و گرتنەبەری میکانیزمی نوێ و گونجاوە، بۆ ڕێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە پێدانی باج و نەهێشتنی لێخۆشبوونی ناڕەوا و نا یاسایی لە پێدانی باج و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی ڕووتین. بەو پێیەی باج یەکێکە لە داهاتە گرنگەکانی هەرێم کە رێکخستنەوە و برەوپێدانی کاریگەری گەورەی لەسەر گەشەی دارایی و بەرزکردنەوەی قەبارەی خزمەتگوزارییەکان و بەکارهێنانەوەی داهاتەکەی لە خەرجیە گشتیەکان و پڕکردنەوەی کورتهێنان دەبێت، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابووری پێویستە لە چوارچێوەی کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم ، بەردەوام بێت لە چاکسازیکردن لە سیستەمی باج و ڕێگرتن لە خۆدزینەوەی باجدەران لە پڕۆژە و کۆمپانیاکان لە پێدانی باج، دەبێ بەشێوەیەکیش ڕێکبخرێتەوە کە ببێتە هۆی گەشەپێدانی ئابووری و لە خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا بێت و ڕەچاوی بارودۆخی بژێویی و ئابووری هاووڵاتیان بکات و بارگرانیی لە سەر کاسبکاران و کارسازان دروست نەکات.

هەواڵ
21-02-2024

دادگای فیدڕالی بڕیاری کۆتایی لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردست...

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدڕالی عێراق دانیشتنی خۆی بۆ بڕیاردانی لەبارەی سکاڵایەک کە دژبە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق تۆمارکراوە، ئەنجام بدات. پێشتر ھەریەک لە سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانيی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان-عێراق، زیاد جەبار و سەرۆکی فڕاکسیۆنی ڕافیدەین لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئامانج نەجیب شەمعوون دوو سکاڵایان دژی پێنج ماددەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە دادگای باڵای فیدڕالی تۆمارکردبوو کە دواتر دوو سکاڵاکە، کران بە یەک سکاڵا. لە ماوەکانی رابردوودا دادگای باڵای فیدڕالی بۆ چەندین جار بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکە دواخستووە. بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدڕالی عێراق، ئەمڕۆ دادگاکە دانیشتنی خۆی ئەنجامدەدات کە لە میانیدا بڕیاری کۆتایی لەبارەی سکاڵاکە دەدات کە دژبە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراقە. سکاڵاکارەکان تانەیان لە پێنج ماددەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق داوە کە بریتیین لە ماددەکانی (١،٩،١٥،٢٢،٣٦) لە یاسای ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ی ھەموارکراو، کە تایبەتن بە شێوازی بازنەی ھەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان لە پەرلەمان. ئەو ماددانەی لە یاسای ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ی ھەڵبژاردندا ھەیە و زیاد جەبار سکاڵای کردووە و تانەی لێداوە بریتیین لە: ماددەی یەکەم: پەرلەمانی کوردستان - عێراق لە ١١١ ئەندام پێکدێت. ماددەی نۆیەم: ھەرێمی کوردستان-عێراق بە یەک بازنەی دەنگدان دادەنرێت و ماددەی ١٥: بۆ ھەرێمی کوردستان-عێراق، تۆمار بەناوی دەنگدەران بۆ دەنگدان، بەپێی سەنتەرەکانی ھەڵبژاردن ئامادە دەکرێن بەپێی ڕیزبەندیی پیتە ئەبجەدییەکان. ماددەی ٢٢: ھەر کیانێکی سیاسی لە ھەرێم، بۆی ھەیە لیستێکی تایبەت بە بەربژێرەکانی خۆی لەسەر ئاستی ھەرێم پێشکەش بکات، کە رێژەیەک ئافرەتی تێدابێت، لەسەدا ٣٠ی کەمتر نەبێت. ھاوکات سکاڵای دووەم لەلایەن سەرۆکی فڕاکسیۆنی ڕافدەین لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئامانج نەجیب شەمعوون تۆمارکراوە و داوا کراوە کە ماددەی ٣٦ی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ی ھەموارکراو، بە نادەستووری دابنرێت، کە تایبەتە بە کورسیی کۆتای پێکھاتەکانی "کلدان، ئاشووری، تورکمان و ئەرمەن لە ھەرێم، ھەروەھا داوا کراوە ماددەی ٩ی ھەمان یاسا بە نادەستووری دابنرێت، کە ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن دانراوە. لە کۆی ١١١ کورسی پەرلەمانی کوردستان-عێراق ، ١١ کورسی کۆتا بۆ پێکھاتەکان تەرخانکراوە بە جۆرێک شەش کورسی بۆ پێکھاتەی کلدان، ئاشووری و ئەرمەن، ھەروەھا پێنج کورسی بۆ پێکھاتەی تورکمان.

هەواڵ
20-02-2024

نرخی دۆلار دابەزی

بەیانی ئەمرۆ سێشەممە 20/2/2024 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 151,850 دینار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 152,200 دینار.

هەواڵ
20-02-2024

بڕیار لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدرێت

وابڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق و یۆنامی كۆدەبێتەوە. بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە 20/2/2024 شاندێكی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەری یۆنامی لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و مەبەستییانە كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكەن.  لە كۆبوونەوەكەدا هەر یەك لە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران و سەرۆكی كارگێڕیی هەڵبژاردن ئامادە دەبن.  دادگەی فیدڕاڵی عێراق تا ئێستا دوازدە جار لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەكانی كوردستان كۆبووەتەوە و هەر ئەمەش هۆكار بووە بۆ ئەوەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوابكەوێت. ژێدەر ktv

هەواڵ
20-02-2024

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیەنرا

بەشی پێشبینی،بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە. بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە  20- 02- 2024 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندی كات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕپچڕ و كەمێك هەورە تریشقە لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ لە ناوچەی جیاجیا. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوار شەممە 21- 02- 2024، ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو  دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕپچڕ وك ەمێك هەورە تریشقە لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ. ئاماژەی بەوەشدا كە پلەكانی گەرما بە بەراوورد بە  تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ كەمێك بەرز دەبێتەوە.

هەواڵ
19-02-2024

ئاگەدارییەک لە دەستەی وەبەرهێنانەوە

ئـاگـاداریـیـەک لـە دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان مـۆڵـەت بـە پـرۆژەکـانـی وەبـەرهـێـنـان لـە کـەرتـی نـیـشـتـەجـێـبـوون ڕاگـیـرا بـەمـەبـەســتـی ڕێـکـخـسـتـنـەوەی کـەرتـی نـیـشـتـەجـێـبـوون لـە هـەرێـمـی کـوردسـتـان، بـە ئـاراسـتـەی زیـاتر سـودمـەندبـوونـی هـاوڵاتـیـانـی کـەمـدەرامـەت و کـرێـنـشـیـن، بـە فـەرمـانـی سـەرۆکـایـەتـی ئـەنـجـوومـەنی وەزیـران، بـڕیـاردرا کـارکـردن لـە پـرۆژەی نـوێـی نـیـشـتـەجـێـبـوون رابـگـیـرێـت و مـۆڵـەتـی نـوێـی وەبـەرهـێـنان لـە کـەرتـی نـیـشـتـەجـێـبـوون نـەدرێـت، ئـەمـەش بـەئـامـانـجـی وەبـەرهـێـنان لـە مـاوەی داهـاتـوودا زیـاتـربـەئـاراسـتـەی کـەرتـەکـانـی پـیـشـەسـازی، کـشـتـوکـاڵ، گـەشـت و گـوزار دەبـێــت. هـەربـۆیـە بـە گـشـتـی داوا لـە وەبـەرهـێـنـەرانـی هـەرێـمـی کـوردسـتـان دەکـەیـن، یـارمـەتـیـدەر و هـاوکـار بـن، تـاوەکـو وەبـەرهـێـنـانـی زیـاتـر لـە سـێـکـتـەرەکـانی ئـاراسـتـەکـراو بـکـرێـت، بـە تـایـبـەت لـەو نـاوچـانـەی کـەم گـەشـەسـەنـدوون لـە هـەرێـمـی کـوردسـتـان. دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان

هەواڵ
19-02-2024

بانکی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات

بانكی ناوەندیی عێراق، 14 خال بۆ پێدانی مۆڵەت بە كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەردەكات. بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی كردەوە: "میکانیزمی پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی ئەوەیە کە داواکار چ کەسێکی سروشتی بێت یان یاسایی، لانیکەم ئەزموونی سێ ساڵی لە بواری پارەدانی ئەلیکترۆنی و پیشەی پارەدان هەبێت ، ئەوەش دامەزرێنەران و بەشداربووان دەگرێتەوە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە: "پێویستە كۆمپانیاكان لە پلانی پێشكەش كراوە ڕوونکردنەوەی وردی بەهای زیادکراوی کەرتی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق لەخۆبگرێت، کە لەلایەن کۆمپانیاکە دابین دەکرێت بۆ ئەوەی مۆڵەتی پێبدرێت، بەتایبەتی لەبواری تەکنیکی و دەوڵەمەندکردنی بازاڕی عێراقی و بەرزکردنەوەی بازاڕی عێراق خزمەتگوزاری جیاواز." بانکی ناوەندی جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە پێویستە داواکارییەکی وردی لێکۆڵینەوەی تەکنیکی پێشکەش بکرێت لەلایەن کۆمپانیاکەوە بۆ ئەوەی مۆڵەتیان پێ بدرێت: "پێویستە داواکارییەکە کەمترین پێوەر لە خۆبگرێت بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکان بۆ مۆڵەتی کارکردن وەک دابینکەری خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی،جگە لەوەی لە سیستەمی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنیدا هاتووە." ئاماژەی بەوەش داوە: "هیچ کۆمپانیا یەك ناتوانێت خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی بكات، ئەگەر لە بانکی ناوەندیی خۆی تۆمارنەکات و ڕاپۆرتی سێ ساڵی ڕابردووشی تۆمار نەکردبێت." بانكی ناوەندی جەختی كردووەتەوە، بە گوێرەی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2014ـی پارەدانی ئەلیکترۆنی رێساکان بەسەر کۆمپانیاکان و نووسینگەکاندا جێبەجێ دەکرێت و پێویستە هەموو کۆمپانیایەك پابەندبێت پێوەی، ئەگەرنا مافی حەواڵە و مامەڵەکردنی لێ وەردەگیرێتەوە و دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە." وەكوو لە گشتاندنەكەی بانكی ناوەندیی عێراق هەیە، 14 خاڵ هەیە دەبێت كۆمپانیاكان تیایاندا هەبێـت، ئەگەرنا داواكارییەكانیان رەت دەكرێتەوە.

هەواڵ
18-02-2024

سوپای ئیسرائیل نوێترین ئاماری سەربازە كوژراوەكانی لە غەززە ڕادەگەیەنێت

ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل لە سەرەتای حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە نزیک دەبێتەوە بۆ 600 سەرباز. سوپای ئیسرائیل ئاشکرای دەکات کە ژمارەی کوژراوەکانیان لە سەرەتای شەڕی غەززەوە گەیشتووەتە 573 سەرباز و ئەفسەر، ژمارەی بریندارەکانیشیان گەیشتووەتە دوو هەزار و 918 سەرباز. ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی هەینی سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی چوار سەربازی دیکەی ڕاگەیاند کە یەکێکیان ئەفسەر بوو. ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لەنێوان سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل لەسەرەتای شەڕی غەززەوە، پێنجیان فەرماندەی باڵای سوپان. لەئیستاشدا ژمارەی قوربانیانی شەڕەکە لەهەردوولا تادێت بەرزتر دەبێتەوە، لە کەرتی غەززە ژمارەی کوژراوان نزیک دەبێتەوە لە 30 هەزار کەس کە تەندروستی ئەو شارە دەڵێت "زۆربەیان سڤیلن".

1 2 ... 227 228 229 ... 1144 1145