بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای ھەڵەبجە رۆژی دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی و نرخی تابلۆ نایابەکانی دیاریکرد. بەشی تۆماری تابلۆی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەڵەبجە ئاگاداری ھاووڵاتیان دەکاتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ١٧ی ئازار، دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت کە تایبەتە بە پارێزگای ھەڵەبجە. دەشڵێت، ئەو ھاوڵاتیانەی ئۆتۆمبێلی ھەولێر، دھۆک، سلێمانییان ھەیە، دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆیان داواکاری پێشکەشبکەن بە مەبەستی تۆمارکردن لە بەڕێوەبەرایەتی ھەڵەبجە. ئاماژە بەوەشدەکات، ھەر ھاووڵاتیەک خواستی کڕینی ژمارەی نایابی ھەیە، دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات کە لە ژمارە ١٠٠٠- ٢٣وە دەستپێدەکات تا ژمارە ٩٩٩٩- ٢٣ کە نرخیان دوو ملیۆن دینارە.
ئەمڕۆ شەممە 3/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراق بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی؛ لە سی و شەشەمین ساڵیادی کیمیارانکردن و کۆمەڵکوژیی شاری هەڵەبجەدا، بەڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی بێتاوانی ئەو شارە خۆشەویستەی کوردستان دەکەینەوە کە بوونە قوربانی دڕەندەیی ڕژێمی پێشووی عێراق و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.ئامانجی سەرەکی ئەم تاوانە و تاوانەکانی دیکەی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە دژی خەڵکی کوردستان، جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان و سڕینەوەی ناسنامەکەی بوو، کە پێویستە هەمیشە ئەم تاوانانەمان لە یاد بێت و هاندەرمان بێت بۆ داکۆکیکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان. جێی داخ و نیگەرانییەکی قووڵە، کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق، تا ئێستا ئامادە نین، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبووی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە و قوربانییانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی دیکە بکەنەوە کە ئەوە مافێکی ڕەوا و دەستووری خەڵکی کوردستانە، تەنانەت تا ئێستا ئامادە نین ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەش تەواو بکەن. خزمەتکردنی خەڵکی هەڵەبجە بە ئەرکی خۆمان دەزانین و مانگی ڕابردوو لە کاتی سەردانمان بۆ پارێزگای هەڵەبجە، ڕەزامەندیمان لەسەر هەموو ئەو داواکارییانە دا کە لەلایەن بەڕێزان پارێزگار و بەرپرسانی کارگێڕی دەڤەرەکە خرانەڕوو. هیوادارين لە داهاتوودا، بتوانین زیاتر خزمەتی خەڵکی نیشتمانپەروەر و قوربانیدەری هەڵەبجە بکەین.شەهیدانی کارەساتی هەڵەبجە و هەموو ئەو جینۆسایدانەی بەرانبەر خەڵکی کوردستان ئەنجامدراون، هەمیشە لە یادمانن و هەرگیز نابێت ڕێگە بدەین هیچ شتێک ئەم تاوان و شەرمەزارییانە لەبیر خۆمان و لەبیر دەوڵەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی بەغدا بباتەوە و دەبێ بەردەوام بەبیریان بهێنینەوە کە پێویستە قەرەبووی خەڵکی کوردستان بکەنەوە. سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی کوردستان.مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2024/3/16
به گوێرهی زانیارییهكانی دهستهی كهشناسی عێراق، رۆژی دووشهممهی داهاتوو له تهواوی عێراق پلهكانی گهرما دادهبهزن و بارانبارین دهستپێدهكاتهوه. ههروهها كهشناسی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئەمڕۆ هەینی 15- 03- 2024 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت . لە شەودا ڕێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی کەمێک زیاتر دەبێت , هەندێک کات لە کاتى باران هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت .
لاهور شێخ جەنگی و کەسە نزیکەکانی، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان لیستێکی بەناوی بەرەی گەل لە کۆمسیۆنی تۆمار کرد. بەگوێرەی زانیارییەکان، رێکارەکانی کۆمسیۆنی تەواو بوون و حیزبەکەی لاهور ناوی "بەرەی گەل"ـە و هەر بەو ناوەش بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات. باڵکێش زانیویەتی، لاهور جەنگی دوور لە جاوی میدیا کۆنگرەی دامەزراندنی بۆ حیزبەکەی بەستووە و سەرۆکی دیاری کردووە کە خۆی نییە. هەنگاوەکانی لاهور جەنگی، بافڵ تاڵەبانی تووڕە و نیگەران کردووە و بە هەڕەشە هەندێ لەو کەسانەی پەشیمان کردووەتەوە کە چوونەتە پاڵ لاهور. هەروەها، لە میدیای یەکترەوە دەستیان بە شەڕی راگەیاندن کردووە.
ئەنجوومەنى شووراى هەرێمى كوردستان سەرپێچییە دەستوورییەکانی دادگەی فیدراڵی خستەروو و ڕایگەیاند: دادگای فیدڕاڵی سهرپێچی دهستووری عێراقی كردووه. ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە: بەیاننامەى ئەنجومەنى شوراى هەرێمى كوردستان – عێراق لە سۆنگەى هەستكردن بەبەرپرسیارێتى مێژوویی و یاسایی بەرامبەر بەو ئاراستە نوێبەى دادگەى ئیتیحادى باڵاى عێراقی لە بڕیارەكانى ئەم دواییەیدا لەخۆى گرتووە دەربارەى ئەو دەعوایانەى دژ بەهەرێمى كوردستان بەرزكراونەتەوە، كە چەندین سەرپێچی لەخۆگرتووە بۆ دەقە دەستورییە ڕوونەكان و بنەما یاساییە چەسپاوەكان، هەروەها لە ڕوانگەى باوەڕبوونمان بە سیستەمى فیدرالى لە عێراق، ئێمە لە ئەنجومەنى شوراى هەرێمى كوردستان – عێراق، گرنگترین تێبینییە یاساییەكانمان دەربارەى ئەو سەرپێچییانە بۆ ڕاى گشتى دەخەینەڕوو: 1- دادگەى ئیتیحادى باڵا خۆى خستۆتە شوێنى دەسەڵاتى یاسادانان، بەجۆرێك لە حوكمى دەعواى ژمارە (83) و هەردوو یەكخراوەكەى (131) و(185)/ ئیتیحادى/2023، چەندین دەقى یاسایی تەشریع كردووە لە بەندەكانى (دووەم) و(سێیەم) و(چوارەم) و(پێنجەم)ى حوكمى ئاماژەپێكراودا، ئەویش دواى ئەوەى بڕیاریداوە بە نادەستوریی بوونى هەندێك ماددە و بڕگەى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان – عێراق ژمارە (1)ى ساڵى 1992ى هەمواركراو. ئەمەش پێشێلكردنێكى ڕوونە بۆ ماددە (93)ى دەستورى عێراقى ساڵى (2005)، بەتایبەت بەندى (یەكەم)ى، كە تیایدا كارى دادگەى ئیتیحادى باڵا كورتكراوەتەوە سەر پیادەكردنى تایبەتكاری چاودێرییكردنى مەوداى دەستوری بوونى یاسا و پێڕەوە بەركارەكان. بۆیە هێنانەكایەى دەقى یاسایی لە بڕیارى دادگەى ئیتیحادی باڵا دەستوەردانە لە تایبەتكارییەكانى دەسەڵاتى یاسادانان و سەرپێچییەكى ڕوونە بۆ ماددە (47)ى دەستور كە دەقى كردووە لەسەر ئەوەى هەر دەسەڵاتێك پیادەى تایبەتكارییەكانى خۆی دەكات لەسەر بنەماى جیاكردنەوەى دەسەڵاتەكان. 2- پابەند نەبوونى دادگەى ئیتیحادى باڵا بە عەریزەى دەعواى داواكار، بەجۆرێك داواكارى دەعواى ژمارە (83)ى ئاماژەپێكراو، داواى هەڵوەشاندنەوەى یازدە كورسییەكەى (كورسییەكانى كۆتا)ى نەكردووە، بەڵكو داواى دوبارە دابەشكردنەوەى كورسییەكانى پەرلەمانى كوردستانى كردووە بەسەر پارێزگەكانى هەرێم بەگوێرەى پێوەرى ژمارەى دانیشتووان، كەچى دادگەى ئیتیحادى باڵا لە بەندى (یەكەم)ى حوكمەكەیدا بڕیاریداوە بە نادەستوریی بوونى دەستەواژەى (یازدە) لە ماددەى یەكەمى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان ى هەمواركراو، ئەمەش داواكار لە عەریزەى دەعواكەى داواى نەكردبوو، بەم پێیەش ئەمە دەبێتە پێشێلكردنێكى ڕوونى ئەو بنەمایەى لە یاسا و لە دادگەرییدا چەسپاوە كە دەڵێت: دەعوا لە چوارچێوەى عەریزەكەیدا سنووردارە، و نابێت حوكم بكرێت بە زیاتر لەوەى داواكار داواى دەكات. 3- لە دەعواى ژمارە (83)ى ئاماژەپێكراو دیارە كە كەسانى داوالێكراو بریتین لە: – سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان. – سەرۆكى هەرێمى كوردستان. – سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان. دادگەى ئیتیحادى باڵا لە بەندى (هەشتەم)ى حوكمى دەعواى ئاماژەپێكراو بڕیاریداوە بە رەتكردنەوەى دەعوا بەرامبەر هەردوو داوالێكراو سەرۆكى هەرێمى كوردستان و سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان لەبەر ئاراستەنەبوونى نەیارى (عدم توجه الخصومە). بەمەش نەیاری (الخصومە) كورتكرایەوە سەر سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان، بەڵام دادگەى ئیتیحادى باڵا بێئاگایە لەوەى بەبڕیارى ژمارە (233) و یەكخراوەكانى (239) و(248) و(253)/ئیتیحادى/2022 لە 30/5/2023 حوكمى داوە بە نادەستوریی بوونى یاساى بەردەوامبوونى خولى پێنجەمى پەرلەمانى كوردستان – عێراق ژمارە (12)ى ساڵى 2022، بەم پێیەش سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان و سەرجەم ئەندامەكانى لەبنەڕەتدا بوونی یاساییان نەماوە، لە كاتێكدا ماددەى (4)ى یاساى دادبینیی مەدەنیی ژمارە (83)ى ساڵى 1969ى هەمواركراو مەرجى داناوە بەوەى پێویستە داوالێكراو نەیار بێت. بەگوێرەى ئەم ماددەیە پێویست بوو دەعواكە رەت بكرێتەوە لەبەر نادروستى مامەڵەكردن لەگەڵ سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان وەك نەیارێك چونكە لەكاتى بەرزكردنەوەى دەعواكە بوونى یاسایی نەماوە. 4- سەرپێچیكردنى دادگەى ئیتیحادى باڵا بۆ رێسا یاساییە رێكارییەكان، كاتێك لە دەعواى ژمارە (233) و یەكخراوەكانى (239) و(248) و(253)/ئیتیحادى/2022، بڕیاریداوە بە قەبولكردنى نووسراوى لادانى هەردوو بڕیكار (د. وعدی سلێمان مزورى) و فەرمانبەری مافپەروەر (شەرمین خچر بهجت)، هاتوو لە پەرلەمانى كوردستان بە ژمارە (1369) لە ڕێكەوتى 23/5/2023 و هەڵوەشاندنەوەى تەخویلكردنى ئامادەبوونیان لەدادبینیكردن لەبەردەم دادگەى ئیتیحادى لە دەعواى ئاماژەپێكراودا. كەچى دادگەى ئیتیحادى باڵا لەبڕگەى ژمارە (1)ى حوكمى ئاماژەپێكراویدا بڕیاریداوە بە نادەستوریی بوونى یاساى بەردەوامبوونى خولى پێنجەمى پەرلەمانى كوردستان – عێراق ژمارە (12)ى ساڵى 2022، بەم حوكمەش سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان دەسەڵاتى لادانى هەردوو بریكارى ئاماژەپێكراوى نامێنێت. 5- دادگەى ئیتیحادى باڵا لە هەندێك لە بڕیارەكانى كەوتۆتە هاودژی بوون، كاتێك لە دەعواى ژمارە (83)ى ئاماژەپێكراودا، بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەى كورسى (كۆتا)كان پاڵپشت بەوەى بوونى ئەم كورسییانە بۆ پێكهاتەكان لە یاساى پەرلەمانى كوردستان – عێراق ى هەمواركراو پێشێلكردنە بۆ ماددەى (16)ى دەستور كە دەقى كردووە لەسەر ئەوەى هاودەرفەتى مافێكى پارێزراوە بۆ سەرجەم عێراقییەكان، و دەوڵەت گرتنەبەرى رێكاری پێویست بۆ هاتنەدى لەئەستۆ دەگرێت. بەڵام گەر بەووردى سەیرى ئەم ماددەیە بكەین بۆمان دەردەكەوێت كە پێدانى كورسى (كۆتا) بە پێكهاتەكان ئەم هاودەرفەتیە دەستەبەر دەكات، و بەیاساكردنى ئەم كورسییانەى (كۆتا) بۆ پێكهاتەكان و چەسپاندنیان بۆیان رێكارێكى پێویستە لەسەر دەوڵەت بیگرێتەبەر بۆ بەرجەستەكردنى هاودەرفەتى، بەتایبەت لەكاتى پیادەكردنى سیستەمى فرەبازنەیی هەڵبژاردن لەڕێگەى دابەشكردنى هەرێم بۆ چەند ناوچەیەكى هەڵبژاردنى جیاواز، بەجۆرێك دەنگى پێكهاتەكان بەسەر ئەم ناوچانە دابەش دەبێت و لەوانەیە هیچ كورسییەك بەدەست نەهێنن. كەواتە دادگەى ئیتیحادى باڵا كاتێك بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەى كورسییەكانى (كۆتا)كان لە هەمان بڕیاردا بڕیاریداوە بە دابەشكردنى هەرێمى كوردستان بۆ چەند ناوەچەیەك كەمتر نەبێت لە چوار ناوچەى هەڵبژاردن. ئەمەش لەكاتى پیادەكردنیدا دەبێتە مایەى دەستەبەر نەبوونى هاودەرفەتى دەقنووسكراو لە ماددە (16)ى دەستور، ئەمەش هاودژیی دەنوێنىَ لە هەڵوێستى دادگەى ئیتیحادى باڵا. هەر بۆ زانین یاساى هەڵبژاردنەكانى ئەنجومەنى نوێنەران و ئەنجومەنەكانى پارێزگە و قەزاكان ى عێراقى ژمارە (12)ى ساڵى 2018ى بەركار، بەپێى دوایین هەمواركردنى، دەقى كردووە لەسەر بنەماى كۆتا و پێدانى كورسى بە ژمارەیەك لە پێكهاتەكان (ماددە 15ى هەمواركراو بەپێى ماددە 9ى یاساى هەموارى سێیەمى ژمارە 4ى ساڵى 2023). 6- وێراى ئەمانەى سەرەوە، خودى پێكهاتەى دادگەى ئیتیحادى باڵا ناكۆكە لەگەڵ دەقى بەندى (دووەم)ى ماددە (92)ى دەستورى عێراقى ساڵى 2005، چونكە بەپێى ئەم بەندە دادگەى ئیتیحادى باڵا لە ژمارەیەك دادوەر و شارەزایانى فیقهى ئیسلامى و یاساناسان پێكدێت، هەروەها ئەو یاسایەى ژمارەیان و شێوازى دەستنیشانكردنیان و كارى دادگە ڕێكدەخات پێویستە بە زۆرینەى دوو لەسەر سێى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران تەشریع بكرێت. بۆیە ئەو دادگەیەى چاودێریكردنى دەستوریی بوونى یاساكان لە وڵاتدا لەئەستۆ دەگرێت، پێویستە، پێش هەر لایەنێكى دیكە، پابەند بێت بە ماددە و بەندەكانى دەستور، بەتایبەت ئەگەر بابەتەكە پەیوەست بێت بە پێكهێنانى ئەم دادگەیە و چۆنیەتی كاركردنى، چونكە هیچ ڕەوا نییە دادگەى ئیتیحادى باڵا حوكم بدات بە نادەستوریی یاساكان كەچى خودى خۆى لە ڕووى پێكهاتە و كاركردن و یاساى ئێستاكەى وەكیەك نەبن لەگەڵ دەستور. دیارە ئەم ئاراستەیەى دادگەى ئیتیحادى باڵا بەدەرچوون لە دەستور و یاساكان وای لێدەكات ببێتە دەسەڵاتێك لەسەرووى دەسەڵاتەكان، ئەمەش دەبێتە مایەى چەندین لێكەوتەى نەخوازراو چ لە لایەنى یاسایی بێت یان لەلایەنى سیاسى یان كۆمەڵایەتی. بەجۆرێك لەم دواییانەدا سەرەتاى ئەم لێكەوتە نەخوازراوانە دەركەوت كاتێك حزب و لایەنە نوێنەرەكانى گرنگترین پێكهاتەكانى هەرێمى كوردستان (توركمان و ئاشورى و سریان و كلدان) ڕایانگەیاند بەشدارى ناكەن لەو هەڵبژاردنەى بڕیاردراوە لە 10/6/2024 ئەنجام بدرێت، ئەمەش دەبێتە مایەى دروستبوونى كێشەى سیاسى لە واقیعى هەرێمى كوردستان، چونكە ئەو پەرلەمانەى لەدواى هەڵبژاردنى ئاماژەپێكراودا پێكدەهێنرێت نوێنەرى پێكهاتەكان لەخۆ ناگرێت. بۆیە دەبێت دادگەى ئیتیحادى باڵا پابەند بێت بە دەستور و پیادەى تایبەتكارییەكانى بكات بەو شێوەیەى لە دەستوردا هاتووە و پێشێلى تایبەتكاری دەسەڵاتەكانى دیكە نەكات. دادوەر دكتۆر سەردار یاسین حمدأمین سەرۆكى ئەنجومەنى شوراى هەرێمى كوردستان – عێراق 13/3/2024
بەشی پێشبینی کەشوهەوای حکومەتی هەرێم، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی راگهیان. بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ پێنجشهم 14ی3ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان له نێوان پهڵه ههور و نیمچه ههور دهبێت، پلهكانی گهرماش به نزیكهی 1 تا 2 بهرزتردهبێت به بهراورد بهتۆماركراوهكانی دوێنێ چوارشهم. بهرێوهبهرایهتییهكه ئاماژهی بهوهش داوه، سبهی ههینی 15ی3ی2024، ئاسممانی پارێزگاكان نیمچه ههور دهبێت، پاشان دهگۆرێێت بۆ ههوری تهواو، له كاتهكانی دوای نیوهڕۆش له ناوچهكانی باكوور و ڕۆژههڵاتی ههرێمی كوردستان نمه باران و بارانی مام ناوهند دهبارێت، له پارێزگای سلێمانیش ئهگهری باران بارین زیاتره و له ههندێك كاتدا له كاتی باران بارین ههوره تریشقهشی لهگهڵ دهبێت.
لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە پارێزگای هەولێر و سلێمانیش دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی تایبەتی مانگی رەمەزان دەكرێت. نەوزاد شێخ كامل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی رایگەیاند: پلان داڕێژراوە لە سەرەتای مانگی پیرۆزی رەمەزان بەشەخۆراكێكی تایبەت بەم مانگە دابەش بكرێت، بۆ ئەم مەبەستە ئێستا لە پارێزگای دهۆك دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكەكە كراوە. راشیگەیاند: سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە پارێزگای هەولێر و سلێمانیش دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی تایبەتی مانگی رەمەزان دەكرێت. بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاماژەی بەوەش دا كە بەشەخۆراكی تایبەتی مانگی رەمەزان جگە لە دابەشكردنی ماددە سەرەكییەكان وەك برنج، شەكر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، نیسك، ئارینۆك و ئارد، هەروەها ماددەی تریش وەك شەعرییە، مەعكەڕۆنی، ئاردی سفر و نیشاستەش دابەش دەكرێت.
ئەنجومەنی وەزیران: پڕۆژەی ( هەژماری من) پرۆژەیەکی پێشکەوتووی بانکیی و پەسەندکراوی بانکی ناوەندیی عێراقە ودەبێت مووچەخۆرانی هەرێم لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی وئابووری و حیسابی بانکیان لە )هەژماری من (ەوە مووچە وەربگرن ئەمڕۆ چوارشەممە 3/13، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لە واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و بەرگری و گەنجینە و کۆنگرێس لە ڕۆژانی 2/26 تا 2024/3/5.سەرۆک وەزیران ڕوونیکردەوە کە لە کۆبوونەوە و دیدارەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا، گفتوگۆ لە بارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی دوولایەنە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و پاراستنی قەوارەی دەستووری و فیدراڵی هەرێمی کوردستان و مافی پێکهاتەکانی کوردستان و پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدراڵی کرا. پاشان شۆڕش ئیسماعیل وەزیری کاروباری پێشمەرگە، ئاماژەی بەوەدا کە سەردانەکە زۆر سەرکەوتوو بوو و لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەمەریکاوە گرنگییەکی زۆر بە شاندەکە درا و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کرایەوە . بڕگەی دووەم بریتی بوو لە خستنەڕووی یەکەمین ڕاپۆرتی دەستەی دەستپاکی هەرێم سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی ئاستی جێبەجێکردنی (ستراتیژی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان ) کە پێشتر لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2021 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کرابوو لە پێناوی هێنانەکایەی چەند ئامانجێکی دیاریکراو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و برەودان بە شەفافیەت و لێپرسینەوە، لە ڕێگەی چەند میکانیزمێکی دیاریکراو، پوختەی ڕاپۆرتەکە لەلایەن ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکییەوە خرایەڕوو. ڕاپۆرتەکە چەندین ڕاسپاردە و پێشنیاری دامەزراوە فەرمییەکانی لەخۆ گرتبوو لە چوارچێوەی ستراتیژەکە، لە ناویشیاندا بواری هۆشیارکردنەوەی دژە گەندەڵیی و پەرەپێدان بە چاودێری ناوخۆیی و هەموارکردنەوەی چەند یاسا وڕێنماییەک و برەودان بە توانای فەرمانبەران وڕاهێنانیان و هەروەها هێنانەکایەی دادگایەکی تایبەت بە تاوانەکانی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان. ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لەبەرامبەر پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکە، هەڵوێستی خۆی دووپات کردەوە لە بەردەوامبوون لە ڕێکارەکانی پەرەپێدانی شەفافیەت و لێپرسینەوە و ڕووبەڕوبونەوەی گەندەڵی و لە هەمانکاتدا وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ئەو ڕاسپاردە و پێشنیارانەی خرانەڕوو. پاشان لەلایەن ئاوات شێخ جەناب ، وەزیری دارایی و ئابووری ، هەنگاو و ڕێکارەکانی ئەم دواییەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی لە بەر ڕۆشنایی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان خرایەڕوو. وەزیری دارایی وئابووری ئاماژەی دا بەوەی کە وەزارەتەکەی، داوای تەمویلکردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کردبوو بە بێ جیاوازیی بۆ مانگی شوباتی 2024 بە بڕی ( 949,813,146,170) ملیار دینار. بەڵام وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ تەنيا بڕی 569 ملیار و 219 ملیۆن دیناری تەمویل کردووە کە دەکاتە ڕێژەی تەنيا (%59) لە کۆی گشتی مووچەی هەرێم و ئەمەش وا دەکات کە کورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێم بۆ مانگی شوبات دروست ببێت. وەزیری دارایی وئابووری ڕوونیکردەوە کە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من)، لە مێژە دەستی کردووە بە پرۆسەی (توطين ) لەژێر سەرپەرشتی بانکی ناوەندی عێراق.ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە وەزارەتی دارایی وئابووری و شاندی دانوستانکاری بودجە بۆ ئەو ڕێکارانە، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە نابێت هیچ لەم ڕێکارانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ، ببنە مایەی بێبەشکردنی مووچەخۆرانی هەرێم لە لەمووچەکانیان کە شایستەی دارایی خۆیانە و دەبێت هاوشێوەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێ، بۆیە جەخت دەکەینەوە کە پێویستە مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکرێت و نابێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بێبەش بکرێن لە ماف و شایستەی دارایی خۆیان، چونکە ئەمە مافی دەستوریی و یاسایی مووچەخۆرانی هەرێمە و نابێت تێکەڵی هیچ ناکۆکیەکی نێوان هەردوو حکومەت بكرێ و کۆسپ و تەگەرە بخرێتە بەردەم خەرجکردنی.ئەنجومەنی وەزیران هەروەها جەختی کردەوە کە هیچ ڕێگرییەک نیە بۆ پشت بەستن بە پڕۆژەی (هەژماری من) کە پڕۆژەیەکی گرنگ و پێشکەوتووی بانکییە و هاوشێوەی پرۆسەی ( تەوتین)ە و تێچووەکەشی کەمترە و خزمەتگوزاریشی زیاترو باشترە و لە ژێر سەرپەرشتی و ڕێگەپێدانی بانکی ناوەندی عێراق کراوە، بۆیە دەبێ مووچەخۆرانی هەرێم، لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و ( هەژماری من ) ەوە، مووچەی خۆیان وەربگرن وسوودمەندبن لە زۆر خزمەتگوزاریی بانکیی و پێدانی پارە و تەنانەت وەرگرتنی ئاسانکاریی قەرز، پرۆسەکەش بەردەوامە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ، هەموو مووچەخۆرانی هەرێم ، حیسابی بانکیان بۆ بکرێتەوە، ئەو بانکانەی لە ( هەژماری من )یش بەشدارن، مۆڵەتپێدراوی بانکی ناوەندی عێراقین و بەشێکن لە پرۆسەی ( توطين) کە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق کراوە.ئەنجومەنی وەزیران جەختیشی کردەوە کە وەک چۆن مووچەخۆرانی عێراق ، ئازادن لە هەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی ئەو بانکانەی حیسابی لێ دەکەنەوە، بە هەمانشێوە، پێویستە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش، ئازادبن کە لە چوارچێوەی ( هەژماری من)دا، لە چ بانکێک حیساب بکەنەوە. کە ئێستا پێنج بانک بەشدارن لە پرۆژەکە و لە ماوەیەکی نزیکیشدا، چەندین بانکی تریش دەبنە بەشێک لە پرۆژەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتی و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوو ر و ڕێککەوتنەکان کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی و دەستووریی هەرێم.باڵیۆزی بەریتانیا جەختی لەوە کردەوە کە هاوبەشیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان جێی گرنگی و بایەخی ئێمەیە و بەردەوام دەبین لە هەماهەنگیی هەمەلایەنە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات و لە ژێر هیچ فشارێکدا، دەستبەرداری مافەکانی نابێت. پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکانی کوردستان و پێویستیی پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدراڵی، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون
ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ی03ی2024، دادوهر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سهرۆكی ئهنجوومهنی دادوهریی ههرێمی كوردستان راگهیهندراوێكی سهبارهت به دوا بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لهسهر پرسی كۆتاكان بڵاوکردەوە. سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان رەخنە لە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە دەگرێت و دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی دامەزراندنی دادگەی فیدراڵی پێچەوانەی حوکمەکانی دەستوورە، مافی بەخۆی داوە دەستوەردان لە گەورە و بچووکی هەرێمی کوردستان دا بکات. "ناكرێت لهژێر هیچ پاساوێک دهستكاری مادده دهستورییهكان بكرێت لهبهرئهوهی دهستوورین و گشت دهبێت لایهک پێوهی پابهند بن، لهنێویشیاندا دادگەی فیدراڵی كه پێویسته پێوهی پابهند بێت و كێشهی بۆ دروست نهكات و به بیانووی نابهجێ پێشێلی نهكات." “لهسهر ئهو بنهمایانهش، مافی ههرێمی كوردستانه لهچوارچێوهی دهوڵهتی عێراق مافه دهستورییهكانی خۆی بهكار بهێنێت، بهڵام دادگەی باڵای فیدراڵی زیادهڕۆیی له دهسهڵاته یاساییهكانی كردووه كه له دهستووردا هاتووه به شێوهیهک مافی بهخۆی داوه كه له ههموو گهوره و بچووكێكی ههرێمی کوردستان دهستوهردان بكات، ههروهک بڕیاری ههڵوهشاندنهوهی یازده كورسیی پهرلهمان و كهمكردنیان بۆ سهد كورسی.” دەقی راگەیەندراوەکەی سهرۆكی ئهنجومهنی دادوهریی ههرێمی كوردستان: عێراق به پێی یاسای ئیدارهی دهوڵهت له قۆناغی گواستنهوه له ساڵی 2004 گۆڕا بۆ دهوڵهتێكی فیدراڵی و تێیدا سیستهمی حوكم به پێی ماده چوار لهو یاسایه دهستنیشان كرا به شێوهیهك لهسهر بنهمای راستیی مێژوویی و جوگرافی و جیاكردنهوهی دهسهڵاتهكان به پێی دهستور لهنێوان ناوهند و ههرێمی كوردستان بوو. دوای پهسهندكردنی دهستوریش له ساڵی 2005 له ماده 117 / یهكهم دان به ههرێمی كوردستان و دهسهڵاتهكانی دهنێت و مافی بهكارهێنانی دهسهڵاتهكانی پێی داوه تهنیا دهسهڵاته دیاریكراوهكانی فیدراڵی (الصلاحيات الحصرية للسطات الاتحادية) نهبێت و ئهوهی باسی نهكردووه له دهسهڵاته دیاریكراوهكان له دهسهڵاتی ههرێمدایه و تهنانهت لهبهرامبهر یاسا فیدرالیهكان ئهولهویهتی به یاساكانی ههرێم داوه. ههروهها ئهوهی پهیوهسته به دهسهڵاته هاوبهشهكان كه لهمادهكانی 110 تاكو 115ی دهستوردا هاتووه مافی ههمواركردنهوهی جێبهجێكردنی یاساكانی فیدراڵی به ههرێم داوه كاتێك هاودژی یان ناكۆكی لهگهڵ یاساكانی ههرێمدا ههبێت و لێرهدا باڵادهستی بۆ یاساكانی ههرێمه. ههروهها شایهنی ئاماژهپێكردنه كه ناكرێت لهژێر هیچ پاساوێك دهستكاری ماده دهستورییهكان بكرێت لهبهر ئهوهی دهستوریین و گشت لایهك دهبێ پێوهی پابهند بن لهنێویشیاندا دادگای فیدراڵی كه پێویسته پێوهی پابهند بێت و كێشهی بۆ دروست نهكات یان پێشێلی نهكات به بیانووی نابهجێ. لهسهر ئهو بنهمایانهش، مافی ههرێمی كوردستانه لهچوارچێوهی دهوڵهتی عێراق مافه دهستورییهكانی خۆی بهكار بهێنێت. بەڵام دادگای باڵای فیدراڵی سهرهڕای ئهوهی دامهزراندنهكهی به پێچهوانهی حوكمهكانی ماده 92ی دهستور و یاسای دادگای فیدراڵی ژماره 30 ساڵی 2005ی ههموار كراوه، زیادهڕۆیی له دهسهڵاته یاساییهكانی كردووه كه لهدهستوردا هاتووه به شێوهیهك مافی بهخۆی داوه كه له ههموو گهوره و بچوكێكی ههرێم دهستێوهردان بكات ههروهك له بڕیاری ژماره 83ی ساڵی 2024 خۆیدا كه بڕیاری ههڵوهشاندنهوهی كۆتاكانی له یاسای ههمواركراوی ژماره یهكی ساڵی 1992ی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستانی كردووهو ههڵوهشاندنهوهی یازده كورسیی پهرلهمان و كهمكردنیان بۆ سهد كورسی، كه به وردبوونهوه لهو بڕیاره به ئاشكرا دهردهكهوێت كه به پێچهوانهی ئهو دهستورهیه كه لهژێر سایهیدا كار دهكات چونكه دهستوور دانی بهوهدا ناوه كه باڵادهستی بۆ یاساكانی ههرێمی كوردستانه كاتێك ناكۆك یان هاودژ بێت لهگهڵ یاسا فیدرالیهكان، بهڵام یاسای نێوبراو هیچ شتێكی نادهستوریی تێدا نیه و دادگای فیدرالی له بڕیارهكهیدا، خۆی لهشوێنی یاسادانهر داناوه كاتێك ههستاوه به ههموار كردنی كورسیهكانی پهرلهمانی كوردستان و یاسای ژماره 11ی ساڵی 2007ی كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان كاتێك دابهشكردنی ناوچهكانی ههڵبژاردن له دهسهڵاتهكانی دیاریكراوی پهرلهمانی كوردستانهو به دوور و نزیك هیچ پهیوهندییهكی به دادگای فیدراڵیهوه نیه به شێوهیهك كه وا دهخوازێت پێداچوونهوه به بڕیاری دادگاكهدا بكرێت سهرهڕای ئهوهی بڕیارهكه كۆتاییهو ههموو دهسهڵاتهكان دهبێ پێوهی پابهند بن بهڵام پێویستی به پێداچوونهوه ههیه بۆ ئهوهی رهچاوی دادپهروهری و یهكسانی بكات. چونکە یهكسانی و دادپهروهری بناغهی حوكمرانیه و پهیڕهوكردنی لهنێو خهڵكدا هێز و پێگه و سهنگ و قورسایی لهنێو كۆمهڵگهدا پتهو دهكات ئهویش بۆ گهرهنتی كردنی ماف و كهرامهتی هاووڵاتیان به بێ جیاكاری ئیتنی و دینی و نهتهوهیی و مهزههبی یان رهگهزیی.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 13-03-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی كۆدەبێتەوە. بەپێی خشتەی كاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، یەكەمین تەوەری كۆبوونەوەكە، تایبەت دەبێت بە سەردانی شاندەكەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریكا و كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، لەم تەوەرەدا گفتوگۆ لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی حكومەتەكەی دەكرێت. هەر بەپێی كارنامەكە، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی راپۆرتێكی تایبەت بە جێبەجێكردنی (ستراتیژی نیشتمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق) كە پێشتر لەلایەن ئەنجوومەنەكەوە پەسند كرابوو، دەخرێتەڕوو. بەشێكی دیکەی كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران، تایبەت دەبێت بە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزیری داراییەوە هەنگاو و رێكارەكانی ئەمدواییانەی وەزارەتەكە و لایەنە پێوەندیدارەكان دەخرێنەڕوو، تایبەت بە مووچەی موووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ژێر رۆشنایی دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكان دەخرێتەڕوو.
دەقی روونکردنەوەکە: ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوی ژمارە (٢١٤٧/٤/٧ ) لەبەرواری ( ٢٠٢٤/٣/٥ ) داوای لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کردبوو بە تەمویلکردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازیی بۆ مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤ بە بڕی ( ٩٤٩،٨١٣،١٤٦،١٧٠ ) دینار. بەڵام وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ تەنها بڕی ٥٦٠ ملیار و ٢١٧ ملیۆن دیناری تەمویل کردووە کە دەکاتە ڕێژەی تەنها ( ٥٩٪) لە کۆی گشتی مووچەی هەرێم و بێ بەشکردنی ڕێژەی (٤١٪ ) ی مووچەخۆرانی هەرێم لە شایستەی مووچەکانیان، و تا ئێستا ئەو بڕە پارەیەش کە بڕیاری تەمویلکردنی دراوە نەگەیشتۆتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم. ئەم ڕێکارەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی وایکردووە کە کورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێم بۆ مانگی شوبات بە نزیکەی ( ٣٩٠ ) ملیار دینار دروست بێت وگرفتی گەورەی دارایی دروستدەکات ودەبێتە هۆی بێ بەشکردنی بەشێکی زۆری مووچەخۆران ودروستکردنی فەرق وجیاوازی لە نێوان مووچەخۆران. جگە لە کەمی ئەو بڕە پارەیەی کە نێردراوە بۆ مانگی شوبات، بەپێی ئەو نوسراوانەی کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدرال دەریچواندوون، بۆ مووچەی مانگی ئاداری ٢٠٢٤ ، هیچ تەمویلێکی حکومەتی هەرێم ناکرێت ئەگەر مووچەی هەرێم (توطين) نەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من لە مێژە دەستی کردووە بە پرۆسەی توطین لەژێر سەرپەرشتی بانکی ناوەندی عێراق و گفتوگۆکان لەم بارەیەوە بەردەوامن، و نابێت هیچ لەم ڕێکارانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ ببنە مایەی بێبەشکردنی مووچەخۆرانی هەرێم لە لەمووچەکانیان کە شایستەی دارایی خۆیانە و دەبێت هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق لە ناوچەکانی دیکەی عێراق مامەڵە بکرێن. لێرەوە وەکو وەزارەتی دارایی وئابووری جەختدەکەینەوە لە نووسراوی سەرەوەمان بۆ خەرج کردنی تەواوی مووجەی هەرێم، ونابێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بێبەش بکرێن لە ماف و شایستەی دارایی خۆیان و داوا دەکەین وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بەمەرجی تەعجیزی ئەو مافە لە هەرێمی کوردستان زەووت نەکات و بۆ مووچەی مانگی ئازار هیچ کۆتو بەندێک بۆ تەمویلکردنی مووچەخۆران دانەڕێژن چونکە ئەمە مافی دەستوری و یاسایی مووچەخۆرانی هەرێمە ونابێت تێکەڵی هیچ ناکۆکیەکی نێوان هەردوو حکومەت بکرێن. وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان. ٢٠٢٤/٣/١٢.