کەشناسی هەرێم، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند. بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسیی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ چوارشهم ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه ههوردهبێت، ههندێ كات دهگۆڕێت بۆ ههوری تهواو لهگهڵ ئهگهرنمه باران له ههندێ ناوچهدا. بهڕێوهبهرایهتییهكه ئاماژهی بهوهش داوه، سبهی پێنجشهم 28ی3ی2024، ئاسمان له نێوان پهڵه ههور و نیمچه ههور دهبێت، له پارێزگای دهۆك ئهگهری كهمێك نمه بارانیش ههیه. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:هەولێر : 21 سلێمانی : 18دهۆک : 18زاخۆ : 17هەڵەبجە : 20کەرکوک : 23سۆران : 17حاجی ئۆمەران : 10گەرمیان : 25
بڕیارێکی دیکە لە بەرژەوەندیی ئەو دووکاندارانەی بازاڕی لەنگە دەدرێت کە کرێچین. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بازاڕی لەنگە ڕایگەیاند: "بەگوێرەی ئەو قەرەبووەی خاوەن موڵکەکان لە شارەوانی وەریدەگرن، دەبێت لە کرێی دووکاندارەکانیان خۆش بن". ئەمەش دوای ئەوەدێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە کرێی ساڵانە و شەش مانگی کۆکردنەوەی خاشاکی دووکاندارانی لەنگە خۆش بێت.
ئەمریکا ژمارەیەک سزای سەپاند بەسەر چەند نێوەندگیرێکی دارایی و بازرگانی فەیلەقی قودسی پاسدارانی ئێرانی و گرووپی حیزبوڵڵای لوبنانی و گرووپی حووسییەکان لە یەمەن. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، شەش دامەزراوە، بازرگانێکی ئاڵوگۆڕی دراو و دوو کەشتی نەوتهەڵگری خستووەتە لیستی گەمارۆکانییەوە، بەهۆی گواستنەوەی کاڵا و پشتیوانییە داراییەکان لە نێوان سوپای پاسداران و حزبوڵڵای لوبنان و چەکدارە حووسییەکان یەمەن. وەزارەتەکە ئاماژەیداوە، ئەو کۆمپانیا و کەشتییە هەڵگرانەی سزایان بە سەردا سەپێنداروە، لە لیبریا، هیندستان، ڤێتنام، لوبنان و کوەیت تۆمارکراون، هاوکات شەشەمین پاکێجی سەپاندنی سزایە بە سەر سەروەت و سامانی، سەعید جەمالی سەرمایەداری یەمەنییە کە لە ئێران نیشتەجێیە و پشتیوانی دارایی حووسییەکان دەکات. هەروەها رایگەیاندووە، سەپاندنی سزاکان هەنگاوێکی دیکەیە لەو هەڵمەتەی بۆ لەبەر یەک هەڵوەشاندنەوەی سەرچاوەی دارایی سوپای پاسداران و گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێرانە. لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا هاتووە، تۆفیق محەمەد سەعید عەلا بازرگانی ئاڵوگۆڕی دراو خەڵکی سووریا و نیشتەجێی لوبنان لە پاکێجە نوێیەکەی سزا دراوانە بەهۆی پشتیوانیی و گواستنەوەی ئەلیکترۆنی دارایی بۆ فەیلەقی قودس و حزبوڵڵای لوبنانی و حووسییەکان. هەروەها 11 کەس و ناوەندی سەر بە ڕژێمی سووریای بە هۆی بازرگانی ماددەی هۆشبەرەکان سزاداون و ڕایگەیاندووە، سووریا بووەتە ناوەندێکی گەورەی دروستکردن و هەناردەکاری کەپتاگۆن و بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بڵاوی دەکاتەوە.
بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە: 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 147,600 دیناری عێراقی 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 159,500 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 185,000 دیناری عێراقی 100 لیرەی تورکی بەرامبەر بە 4,600 دیناری عێراقی 100 ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 2,500 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2300 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە: مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 525,000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 460,000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 395,000 دیناری عێراقی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دەدەین مەسرور بارزانی لە ڕێوڕەسمی بەربانگردنەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتیان و کەسایەتییەکانی شاری هەولێر و نوێنەری وڵاتان ڕایگەیاند: تا ئێستا هەر بڕیارێكمان داوە، کە سەخت بووە، پیاوی تەنگانە کەم لەگەڵ ئێمە وەستاوە، سبەی ئێمە بڕیارێك دەدەین لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەدین و دڵنیام هەمووان دەبنە هاوبەشی ئەو بڕیارە، ئینشائەڵا بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی خەڵک دەبێت.
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی، تاپۆکردنی گوندەکانی ناو سنوری شارەوانی ڕادەگەیەنێت. دەقی ڕاگەیەندراوەکە: بانگەوازی تاپۆکردن: لە میانەی رووپێوکردنی گوندەکانی ناو سنووری شارەوانیمان بۆ ئامادەکردنی نەخشەی وردکاری شارەوانیمان لە ماوەیەکی پێوانەییدا نەخشەی وردکاری بۆ دەیان گوند ئامادەکردووە و دواتر لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ لە ئەندازیارانی تەلارسازیی شارەوانیمانەوە بە شەو و بە رۆژ کاری دیزاینی بۆ دەکرێت تاکو بە زووترین کات رێکارەکانی تاپۆکردنی بۆ ئەنجام بدرێت، بۆیە دوێنێ نەخشەی (٩) گوند بە دیزاینکردنەوە کۆتایی هات و دەستبەجێ رەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی و پارێزگای سلێمانی کران بۆ جێبەجێکردن. وە هەر هەمان رۆژ لە پارێزگای سلێمانیدا سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان بەڕێز (دیلمان لەتیف ڕەشید) رایگەیاند کە تاپۆکردنی ئەم گوندانەی خوارەوە لە هەفتەی داهاتووەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە: ١- گوندی خاک ٢- گوندی دابان ٣- گوندی عەزیزئاوا ٤- گوندی کانی سەفەر ٥- گوندی رازیانەی کانی شینکە بۆیە ئەو بەڕێزانەی کە لە ماوەی یاساییدا داواکارییان پێشکەش بە پارێزگای سلێمانی کردووە با ئیستینساخی (کارتی نیشتمانی) یان (رەگەزنامە و پێناس)ی خۆیان و هاوسەریان لە ماڵەوە ئامادەبکەن و چاوەڕوانی پەیوەندیی تەلەفۆنیی لیژنە لاوەکییەکانمان بکەن. خۆ ئەگەر ئەو ژمارە مۆبایلەتان گۆڕیوە کە کاتی خۆی لەسەر داواکارییەکە نوسیوتانە ئەوا سەردانی لیژنەی لاوەکیی سەر بە شارەوانییەکەتان بکەن بۆ دانانی ژمارەی نوێی مۆبایلەکەتان. هەروەها زۆرینەی هەرە زۆری ئەو خانووانە بە رێژەی 5%ی بەهای زەویی ژێر خانووەکە تاپۆ دەکرێت، واتە ئێمە بەهای بینای خانووەکە ئەژمارناکەین. وە یەکێک لە مەرجەکانی تاپۆکردن ئەوەیە کە داواکار خاوەنی بینای خانووەکە بێت، بۆیە ئەگەر کەسێک لە پاش داواکاریکردن خانووەکەی فرۆشتبێ و لەکاتی سەردانی لیژنە لاوەکییەکانماندا کڕیارەکە لە خانووەکەدا بێت ئەوا تاپۆکردنی خانووەکە رەت دەکرێتەوە، بۆیە مامەڵە بەو خانووانەوە مەکەن هەتا تاپۆ دەکرێت بەناوتانەوە. لەگەڵ رێزی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ٢٦ ی ٣ ی ٢٠٢٤
سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: ئیدانەی مامەڵەی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان دەکەین. ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی ئاداری 2024، سەندیکای رۆژنامەنووسان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە کاتی روماڵی خۆپیشاندان لە شاری سلێمان، هێزە ئەمنییەکان بە شێوازێکی توند و بە بەکارهێنانی هێز مامەڵەیان لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووس و تیمەکانی هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو کارە پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسای ڕۆژنامەگەرییە و مەترسییە بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین و کاری ڕۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان. بۆیە لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسان، لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بەتوندی سەرکۆنەی ئەو کارانە و هەموو مامەڵەیەکی نایاسایی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین. راشیگەیاند، داواکارین هەرچی زووترە ڕاگیراوان ئازاد بکرێن و کەلوپەلە دەستبەسەردا گیراوەکان بگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان. دووبارە داوا دەکەین ژینگەیەکی ئارام بۆ ڕۆژنامەنووسان و کاری ڕۆژنامەگەری فەراهەم بکرێت.
بڕیارە سبەی چوارشەممە بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك کۆببێتەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
بەرەبەیانی ئەمڕۆی لە هێرشێکی ئاسمانیدا نۆ چەکداری هێزەکانی نزیکی ئێران لە دێرەزوور کوژران. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکای مرۆڤ بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 26-03-2024، هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر بارەگای هێزەکانی نزیک لە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکە ڕانەگەیاندووە. ئاماژەی بەوەشداوە، کە چەند فڕۆکەیەک کە ڕوون نییە فڕۆکەی ئەمریکا یان ئیسرائیل بووبێت، هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر پێگەکانی هێزەکانی نزیک ئێران لە شاری ئەلبوکمال لە پارێزگای دێرەزوور، بەهۆیەوە نۆ چەکدار کوژران و 20ـی دیکەش برینداربوون. ئەو هێرشەش بە چەند کاتژمێرێک دوای نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی لە دێرەزوور دێت، کە سەربازی سوپای پاسداران و هاوکاری لۆجیستی گواستبووەوە و ئامارە سەرەتاییەکانیش باس لە کوژرانی سەرکردەیەکی ئەو هێزانە دەکەن.
كهشناسیی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند: باران بارین بهردهوام دهبێت. وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ دووشهم 25ی3ی2024، ئاسمان ههوری تهواو دهبێت لهگهڵ نمه باران له كاتهكانی بهیانی تاكو دوای نیوهڕۆ له ناوچهكانی باكووری ڕۆژههڵات. وهزارهت ئاماژهی بهوهش داوه، سبهی سێشهم 26ی3ی2024، ئاسمان ههوری تهواو دهبێت، نمه باران سهرهتا له ناوچهكانی بادینان دهستپێدهكات پاشان زۆربهی ناوچهكانی پارێزگاكانی ههولێر و سلێمانی دهگرێتهوه، ئهگهری بهفر بارینێكی كهمیش له ناوچه شاخاوییه سنوورییهكانی باكوور و ڕۆژههڵات ههیه، پاشان له كاتهكانی شهودا سهقامگیردهبێتهوه، لەکاتەکانی بەرەبەیانی رۆژ چوارشەممە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک.
ئەمرۆ دووشەممە 25/3/2024 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 146,750 دینار لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا. ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار زیاتر بوو لە 150,000 دینار.
بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە: 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 148,800 دیناری عێراقی 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 161,000 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 188,000 دیناری عێراقی 100 لیرەی تورکی بەرامبەر بە 4,700 دیناری عێراقی 100 ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 2,500 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2318 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە: مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 525,000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 460,000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 395,000 دیناری عێراقی