Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13730 بابەت
هەواڵ
31-03-2024

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

ئەمرۆ یەکشەممە 31/3/2024 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 146,750 دینار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا.

هەواڵ
31-03-2024

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/31، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق کرد. ئەمە دەقی پەیامەکەیە: بەبۆنەی (90)مین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و حزبی شیوعیی عێراق ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و کۆمیتەی ناوەندی و گشت ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکەم . هیوای سەرکەوتن بۆ هەردوو حزب دەخوازم و ئومێدەوارم لە خەبات و تێکۆشانی نەپساوەی خۆیان بەردەوام بن لە پێناو بەهێزکردنی بنەماکانی ئازادی و دیموکراسیی لە عێراق و پشتیوانیکردنی مافەکانی گەلی کوردستان . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
31-03-2024

هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا دەستیپێکرد

هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا دەستیپێکردو 34 پارتی سیاسیی ڕکابەریی لە سەر مسۆگەرکردنی سەرۆکایەتیی 81 شارەوانیی شارەکان دەکەن. لەم هەڵبژاردنەدا 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 کەس مافی دەنگدانیان هەیە؛ 50.59٪ی دەنگدەران ئافرەت و 49.41٪یشیان پیاون. لە هەڵبژاردنەکەدا، ملیۆنێک و 32 هەزار و 610 کەس بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن. لە تورکیا و باکووری کوردستان، 30 گەورە شارەوانیی هەن کە شارەکانی ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە، ئیزمیر، ئادانا، ئەنتاڵیا، ئایدن، بالکئەسیر، بورسا، دەنیزلی، ئامەد، ئەرزەڕۆم، ئەسکیشەهیر، دیلۆک، هاتای، مەرسین، قەیسەری، کۆجائێلی، کۆنیا، مەلەتێ، مانیسا، مەرەش، مێردین، موغڵا، ئۆردو، ساکاریا، سامسوون، تەکیرداغ، ترابزۆن، وان و رووها-ن. لەنێویاندا حەوت پارێزگای باکووری کوردستان هەن کە ئامەد، مێردین، رووها، وان، مەرەش، مەلەتێ و ئەرزەڕۆم-ن.   جگە لە گەورەشارەوانییەکان، 51 شارەوانیی شارەکان، 973 شارەوانیی قەزاکان و 390 شارەوانیی ناحیەکان هەن. لەنێو ئەم پارێزگایانەدا 20 هەزار و 745 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان و هەزار و 272 ئەنجوومەنی گشتیی شارەکان و 50 هەزار و 336 موختار هەڵدەبژێردرێن. هەروەها 14 هەزار و 856 کەس خۆیان بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانییەکان بەربژێر کردووە. وەک نەریتێکی باو لە تورکیا، سەرجەم هەڵبژاردنەکان رۆژی یەکشەممە دەکرێن و ئەمرۆ یەکشەممە بەپێی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە دوو کاتی جیاوازدا هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.

هەواڵ
30-03-2024

مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە 3/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد . لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدرالی هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێشڤەچوونەکانی پڕۆژەی ( هەژماری من ) کرا. سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بۆیە ناکرێت چیتر مافەکانی پێشێل بکرێت کە لە دەستووردا زۆر بە ڕوونی دانیان پێدا نراوە. باڵیۆزی ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە ڕێگەی گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستوور دەربڕی . تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە ئێمە دوو ساڵە داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەین و ئێستاش لەگەڵ هەڵبژاردنێکی یاسایی و شەرعی و دەستوورین کە لە هەلومەرجێکی ڕەوا و پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی لە بەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنن . 1 2

هەواڵ
30-03-2024

دابەشكردنی مووچە دەستیپێكردووە

دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستا دەستیپێکرد. ئەمڕۆ شەممە، 30/3/2024 مووچەی وەزارەتی تەندروستی، خانەنشینی شارستانی، کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەکرێت. بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند: لەبەر پاڵەپەستۆی زۆر لەسەر بانکەکان، بۆ مووچەوەرگرتن بۆ ئەم مانگە پێویست ناکات چەک پڕبکەنەوە، داواکارین بۆ مەبەستی مووچەوەرگرتن، سەردانی بەشی ژمێریاریی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن. ئەو ئاسانكارییەی تەندروستی هەولێر وادەكات، فەرمانبەران و مووچەخۆران ئاسانتر مووچەكانیان وەربگرن و تووشی زەحمەتی نەبنەوە.

هەواڵ
30-03-2024

وادەی گەیشتنی شەپۆڵێكی دیکەی بارانبارین راگەیەنرا

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارین دەکات و کە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. واسیق سەلامی كە پسپۆڕێكی عێراقیی زانستی كەشوهەوایە رایگەیاند: ئاسمانی عێراق بەشێوەیەكی گشتی تا دوای مانگی پیرۆزی رەمەزان ئاسایی و جێگیر دەبێت، هەرچەندە ناوەناوە لە هەندێ شوێن و لە چەند كاتێكی جیاوازدا بارانی كەم دەبارێت. راشیگەیاند: پلەكانی گەرماش لە چەند رۆژی داهاتوو وردە وردە روو لە بەرزبوونەوە دەكات و بەشێوەیەك كە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەگاتە سەرووی 30 پلەی سیلیزی. پسپۆڕەكە ئاماژەی بەوەش دا كە پێشبینی دەكرێ دوای مانگی رەمەزان شەپۆڵێكی تری بارانبارینی چڕ روو لە ناوچەكان بكات و ماوەی چەند رۆژێك لە تەواوی عێراق باران ببارێت.

هەواڵ
29-03-2024

ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازیی له‌ سوریا بۆردومان کران

ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازیی سوریای بۆردومانکردووە و به‌هۆیه‌وه‌ لانیکەم 36 كه‌س كوژراون. وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا بڵاوی کردەوە کە درەنگانی شەوی رابردوو ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌و وڵاته‌ لە رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب و به‌هۆیه‌وه‌ لانیکەم 36 كه‌س كوژراون. هەروەها روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ‌ رایگه‌یاند کە هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل، بنكه‌ مووشه‌كییه‌كانی گرووپێكی چه‌كداری نزیك له‌ حزبوڵای لوبنانی كردووه‌ته‌ ئامانج، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب، به‌هۆیه‌وه‌ش 36 كه‌س كوژران. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئیسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانی لە سوریا ئەنجامداوە و بە زۆرترین ئامانجەکانیشیان بۆردومانكردنی بنکە و بارەگای سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە میلیشیاکانی نزیك له‌و وڵاته‌ بووە.

هەواڵ
29-03-2024

سیناتۆرە ئەمەریكییەكان لەسەر هەرێمی كوردستان نامەیەك دەدەن بە جۆ بایدن

چەند سیناتۆرێك نامەیەك دەدەن بە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا و داوای لێ دەكەن پاڵپشتیكردنی كورد لە هەرێمی كوردستان بكاتە مەرج بۆ هەر سەردانێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن. سیناتۆرەكان بریتین لە (تۆم کۆتن، تێد بۆد، بێل هیگەرتی، ریک سکۆت، جەیک ئێڵزی، فرێنچ هێڵ، مایکڵ تێرنەر، مایکڵ واڵتز). ئەمەی خوارەوە دەقی نامەكەی سیناتۆرەكانە بۆ سەرۆكی ئەمەریكا:- هێشتا حکوومەتی عێراق نزیکترین دۆستی ئێرانە و ساڵانە سێ ملیار دۆلار دەداتە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی. ئەو میلیشیایانە زیاتر لە 180 جار هێرشیان کردووەتە سەر ئەمەریکییەکان و هەروەها کوردستان. ئێوە چاوپۆشی لەوە دەكەن كە عێراق کارەبا و گازی سروشتی لە ئێران بکڕێت و دۆلاری بداتێ. ئێوە پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن، بەڵام لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆ نەبوونەوە، لە کاتێکدا ئەو هاوبەشێکی گرینگە و میوانداری زۆرترین هێزی ئەمەریکای کردووە لە ناوچەکە. حکوومەتی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ ئێران دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان کار دەکات، پارەی لە خەڵک بڕیوە و بۆڕی گواستنەوەی نەوتی بۆ تورکیا راگرتووە لەکاتێکدا ئەوە کۆڵەکەی ئابووری کوردستان بوو. دەبێ دەستبەجێ کەمکردنەوەی نفووسی ئێرانی و پاڵپشتی هاوبەشە کوردەکانمان بکەیتە پێش مەرج بۆ هەر سەردانێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق. دەبێ وابکەیت دەسبەجێ عێراق بەشەبودجەی کوردستان بدات و وا بکات ئەو نەوتەی گلدراوەتەوە، بفرۆشرێت کە لە بەندەری جەیهان ماوەتەوە. نابێ بهێڵی لەوە زیاتر دۆلار لەرێی عێراقەوە بگاتە ئێران.

هەواڵ
28-03-2024

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بەو شوێنانەی ناویان لە لیس...

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی سەبارەت بە مووچەی مانگی شوبات بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە: سەبارەت بە مووچەی مانگی شوباتی هێزەکانی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی ڕۆژی ٢٨ ئەم مانگەدا نەهاتبوو ، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا خشتەی مووچەکانیان بڵاو دەکەینەوە و لەهەفتەی داهاتودا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەش دەکرێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٤/٣/٢٨

هەواڵ
28-03-2024

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: یەکشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی شوبات دابەش دەکرێت. بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە، ئەو 600 ملیار دینارەی بەغدا بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردبووی، لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە وەرگیرا و یەکشەممە مووچە دابەش دەکرێت.

هەواڵ
28-03-2024

حکومەتی هەرێم 85% داشکاندن بۆ قوتابیانی پارالێڵ و ئێواران دەکات

نزیکەی 50 هەزار قوتابی بەرێژەی %85 داشکاندنیان بۆ دەکرێت لە کرێی خوێندن. دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی پەیامێکی لەڕێگەی ڤیدیۆوە بڵاوکردەوە و کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی دا، یەکێک لەو بڕیارانە، داشکاندنی 20%ـی کرێی خوێندنی پارالێڵ لە زانکۆ و پەیمانگەکان بوو. پێشتریش وەزارەتی خوێندنی باڵا لە دوو بڕیاری جیاوازدا، داشکاندنی بە ڕێژەی 20% و 45% بۆ قوتابیانی پارالێڵ و ئێواران کردبوو، بەم بڕیارەی دوێنێش کۆی داشکاندنەکە بووە 85%. بەمجۆرەش بۆ ئەمساڵی خوێندن تەنیا لە 15%ـی کرێی خوێندن لە قوتابیانی پارالێڵ و ئێواران وەردەگیرێت.

هەواڵ
27-03-2024

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لەبارەی هەڵبژاردن

ئەمرۆ چوارشەممە 27ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد. لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان ئاڵۆگۆڕ كرا و پەیوەست بە بابەتی هەڵبژاردن سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە هەر لە 1991ـەوە پارتی دەستپێشخەری هەڵبژاردن و گواستنەوەی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆ شەرعیەتی یاسایی بووە و هەمیشەش لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگی یەكەمی هێناوە. ماوەی دووساڵە كە هەڵبژاردنەكان بە بیانووی جۆراوجۆری سیاسی و هاندانی دەرەكی دوادەخرێت، ئێستاش كە بە بڕیاری سیاسی دادگەی فیدڕاڵ و بەپێی ئەجێندای دەرەكی دەسكاریی یاسای هەڵبژاردن كراوە، ئینجا دەڵێن با هەڵبژاردن بكرێت. ئێمە خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین بەڵام دوور لە دەستێوەردانی دەرەكی و بڕیارە سیاسییە مەبەستدارەكانی دادگەی فیدڕاڵ كە ئامانج لێی شكاندنی پارتی بێت. سەرۆك بارزانی ڕاشیگەیاند كە ئێمە ناچینە ژێر باری بڕیاری نادەستووری دادگەی فیدڕاڵ كە تێیدا دادگە خۆی خستووەتە جێگەی دەستەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن. هەروەها ئەوەشی دووپاتكردەوە كە تێبینی و داواكارییەكانی پارتی یاسایی و لە چوارچێوەی دەستوور و لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی ڕاست و ڕەوا و بێگەردە. لەبەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك بارزانی تیشكی خستەسەر سیاسەتی برسیكردن و بڕینی بودجەی خەڵكی كوردستان و جەختی كردەوە كە ناكرێ مامەڵەی سیاسیانە لەگەڵ بودجە و قووتی خەڵكی كوردستان بكرێت بۆ لاوازكردن و شكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان، بەپێویستی زانی كە چارەسەرەكی یەكلاكەرەوە بۆ بابەتی بودجەی هەرێم دابنرێت. ئەوەشی بۆ شاندی میوان ڕوونكردەوە كە ئێمە پشتئەستوورین بە ڕەوایەتیی دۆزی گەلەكەمان و هەرێمی كوردستان بە خوێن و فرمێسكی گەلی كوردستان دروست بووە نەك بە بڕیاراتی دەرەوەی ئیرادەی گەلی كوردستان. هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی هەر لە سەرەتای نەوەدەكانی سەددەی ڕابردوو هەتا ئێستا بە بایەخەوە سەیری هەرێمی كوردستان دەكات و پاڵپشتیەتی، و لەگەڵ هەرێمی كوردستانی بەهێز و سەقامگیر دایە. باسی لەوەشكرد كە ڕۆڵی پارتی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و كوردستان گرنگە و پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستاندا بە بێی ڕۆڵی پارتی پڕۆسەیەكی كامل نابێت و دەیانەوێ یارمەتیدەر بن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. ڕاشیگەیاند لە نیگەرانییەكانتان تێ دەگەین و بۆیە لێرەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن بەشدار و هاوكار بن بۆ چارەسەری كێشەكان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و بێگەرد.

1 2 ... 215 216 217 ... 1144 1145