وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، کە بۆمبێکی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە. وەزارەتەکە ئێوارەی چوارشەممە، 22ـی ئایار رایگەیاند، ڤەدات زۆربا، سەربازی پیادەی گرێبەست لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قوفڵ لە هەرێمی کوردستان بۆمبێکی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە کە پێشتر لەلایەن گەریلاکانی پەکەکە دانراوە و بەو هۆیەوە بە سەختی بریندار بووە. دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، " رۆژی دووشەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و دەستپێکی هاتنی وەرزی هاوین دەبێت". پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی، کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند: "بەیانی کەشوهەوا سەقامگیرە و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە بەشێک لە ناوچەکانی هەولێر و دهۆک باران دەبارێت". ئاماژەی بەوەشدا، "رۆژی هەینی و شەممە 24 و 25ی ئایاری 2024، کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ شەو لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تاوەباران دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمەی بەهێز". وتیشی، "خۆڵ بارین کە لەناوچەکانی خوارووی عێراق روو لە هەرێمی کوردستان دەکات، کە ڕۆژی شەممە بۆ یەکشەممە کۆتای پێدێت و ڕۆژی دووشەممە 26ی ئایاری 2024، بەشێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و وەرزی هاوین دەست پێدەکات".
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەڕاگەیەنراوێک ڕایگەیاند: دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی(٨٥٠ شیت واتا ٨٥٠٠ دەنک) حەبی هۆشبەر لەجۆری ترامادۆڵ دەستی بەسەرداگیرا. دەقی ڕاگەیەنراوەکە: لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی ٢١ـی٥ـی٢٠٢٤ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان لەچالاکیەکدا توانییان دوو تۆمەتبار کە بازرگانییان بەحەبی هۆشبەرەوە دەکرد دەستگیر بکەن و هاوکات بڕی (٨٥٠ شیت) حەبی ترامادۆڵ لەشارۆچکەی خەبات دەستی بەسەرداگیرا . لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆلینەوە دان بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی دەستخستنی ئەم جۆرە حەبە . بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان٢٢ـی ٥ـی ٢٠٢٤
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، مرداربونەوەی نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەوەبووە لە سەرەتای ئەم مانگەوە مردنی بە کۆمەڵ لەناو نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان دەستی پێ کردووە ، لە ناوچەی دووگردکان نەورەسەکان بە کۆمەڵ مردن، بەهەزارەها جوجەڵە و هێڵکەی نەورەسەکانی لێیە و ئەو جوجەڵەنەی کە هەبوون توانای فڕینیان نەبوو مردار بووبوونەوە".
لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، پارکێکی 120 هەزار مەتری لە هەولێر دروست دەكرێت. رۆژی سێشەممە (21ی ئایاری 2024)، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ئامادەبوونی جێگرانی پارێزگاری هەولێر، قائیمقامی ناوەندی هەولێر، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و ئەندازیارانی سەرپەرشتی پرۆژەكە، بەردی بناغەی پاركی ڕەشكینی دانا كە ڕووبەرەكەی 120 هەزار مەترە و بە تێچووی 15 ملیار دینار، بە دوو قۆناغ تەواو دەبێت. لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتی، پێش ساڵێك ئەم شەقامەی ئێرە، نەگونجاو و خراپ بوو كە چەندین ڕووداوی هاتوچۆی نەخوازراوی لێ دروست بووبوو، هەروەها ئەو دامەزراوانەی لەم ناوچەیە بوون، وەكوو پێویست نەبوون، بەڵام خۆشبەختانە ئێستە دەبینن لە ماوەیەكی دیاریكراودا ئێرە خاوێن كرایەوە و شەقامێكی دوو سایدی جوانی لێ دروست كرا و ئەو خەڵكەش كە لێرە بوون، لە شوێنی تر قەرەبوو كرانەوە. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوار، بەڵێنێكی حكوومەتی بیر هێنایەوە و گوتی: پێشتر بەڵێنی ئەوەمان دابوو، ئێرە دەبێتە پاركێكی نموونەیی بەناوی پاركی ڕەشكین و لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لەلایەن نووسینگەی جەنابیانەوە بودجەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی ئەو پاركە دابین كرا و دوای ئەوەی چەند دیزاینێك دانرا، باشترین دیزاین هەڵبژێردرا كە ئەمڕۆ بەردی بناغەی دادەنێین. پرۆژەی پاركی ڕەشكین، بە دوو قۆناغ لەسەر ڕووبەری 120 هەزار مەتر جێبەجی دەكرێت كە تێچووی هەردوو قۆناغەكە 15 ملیار دینارە. لە قۆناغی یەكەمدا بە تێچووی شەش ملیار و 800 ملیۆن دینار، شەش بڕگەی پرۆژەكە دروست دەكرێت كە بریتییە لە پەرژین بە درێژایی 1600 مەتر، گەراجی ئۆتۆمبێل، دوو كافتریا، ڕێڕەوی غاردان و پایسكل، دوو عەمباری ئاو بە قەبارەی 300 مەتر سێ جا، لێدانی دوو بیری ئیرتوازی بە قووڵایی 300 مەتر، سیستەمی كارەبا و ڕووناككردەوە، لەگەڵ كاری كشتوكاڵ و سەوزكردن و چاندنی دەیان هەزار درەخت و فریز و چیمەن. ساسان عەونی لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا ئەوەشی گوت، ئێمە جارێكی تر بەڵێنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ڕێنماییەكانی ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەت دووپات دەكەینەوە كە لە هەر كوێیەكی كوردستان پێویستی بە خزمەتگوزاری بێت، دەستی ئاوەدانیی هەموو فەرمانگەكانی حكوومەتی دەگاتێ و داخوازییەكانی هاووڵاتییان جێبەجێ دەكرێن لەسەرەتای كابینەی نۆیەمەوە، ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام جەختی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی سەوزایی لە هەرێمی كوردستان کردووەتەوە و بۆ ئەمەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چەندین پرۆژەی جۆراوجۆری جێبەجێ كردووە.
ئهمڕۆ سێشهممه 21ی 5ی 2024، بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كردەوە. له بڵاوكراوهكهدا هاتووه، "ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری تاوەباران لە هەندێ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکانیش هەیە". باس لهوهشكراوه، "سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارینی کەم هەیە، لەگەڵ هەورەتریشقە لە ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی، لە سەنتەری پارێزگاکانیش ئەگەری بارینی نمەبارن هەیە، لە کاتەکانی ئێوارەشدا کەشەکە جێگیر دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە کەشی ناوچەکەمان".
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا لە کۆی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان پێنچ کورسی بۆ پێکهاتەکان دیاری بکرێت. بەگوێرەی بڕیارە کورسی پەرلەمانی کوردستان کە بۆ پێکهاتەکان تەرخان دەکرێت، دووانیان بۆ هەولێر، دووانیان بۆ سلێمانی و یەکێکیش بۆ دهۆک دانراوە. لە هەولێر و سلێمانی دوو کورسی بۆ کریستیان و دوو کورسی بۆ تورکمانەکان تەرخان کراوە و ئەوەی دهۆکیش بۆ ئەرمەنەکان دەبێت.
ههواڵى بهئازارى گيانلهدهستدانى خوالێخۆشبوو سهرۆك ئيبراهيم ڕهئيسى، سهرۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئهمير عهبدوڵڵاهيان وهزيرى دهرهوه و ژمارهيهك له ياوهرانيان له ڕووداوى تێكشكانى هێليكۆپتهرهكهياندا، له ناخهوه دڵتهنگ و خهمبارى كردين. لهم كاته سهخت و دژوارهدا له دڵهوه هاوخهمى و هاوسۆزيى قووڵمان لهگهڵ ڕابهرى كۆمارى ئيسلامى جهنابى سهيد عهلى خامهنهيى و سهركردايهتى و حكوومهت و گهلى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانهواده بهڕێزهكانياندا دهردهبڕين. له خواى مهزن داواكارين گيانى خوالێخۆشبووان به بهزهيى و ميهرهبانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايى به ههمووان ببهخشێت. گيانلهدهستدانى خوالێخۆشبوو سهرۆك ڕهئيسى خهمێكى به ئازار و زيانێكى گهورهيه بۆ كۆمارى ئيسلامى و گهلى موسڵمانى ئێران و دۆستانى، بهڵام دڵنياين گهلى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئهم كۆستهش تێدهپهڕێنن. خواى مهزن يارمهتيدهر و پارێزهرى ههمووان بێت و يادى خوالێخۆشبووان به خێر.
ئەمڕۆ دووشەممە 5/20 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پرسەنامەیەکدا ، سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە کە لە ڕووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لە دەستدا . ئەمەش دەقی پەیامی سەرەخۆشییەکەیە: پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتی و حکومەت و خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە بەڕێز حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و هاوڕێکانیان . لە خوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبووان بخاتە بەر بەزەیی خۆی و سەبر و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و خەڵکی ئێران بە گشتی ببەخشێت. لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی و هاوپشتی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکەینەوە. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ى ئایارى 2024، دانیشتنەکەى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و وابڕیارە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق پەسەند بکرێت. مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژكاری دارایی محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە ماددەی 77ـی بودجەی سێ ساڵەی عێراق و بودجەی گشتیی ژمارە 13ـی ساڵی 2013، رۆژی یەكشەممە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پەسەندكردنی بودجە لە ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبنەوە و دوای پەسەندكردنی، رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت. مەزهەر محەممەد ساڵح باسی لەوەشكرد، دوای ئەوەی تاوتوێی بودجە كرا و لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە پەسەند كرا، راستەوخۆ رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت بەمەبەستی پەسەندكردن و جێبەجێكردنی. راوێژکارەکەی سودانی دەشڵێت، بودجەی ئەمساڵی عێراق بودجەی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری نانەوتی و پیشەسازییە و بۆ ئەو مەبەستەش، خەرجیی بەكاربردنی پرۆژەكان زیاتر كراوە تاوەكو بتوانرێت بە خێرایی بەشێك لە پرۆژە گرنگەكان لەمساڵدا تەواو بكرێن. لەدوایين کۆبوونەوەكانى شاندى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵى عێراق، لەسەر خشتەى بودجەى ساڵى 2024 گفتوگۆ کراوە، شاندى هەرێم ڕایگەیاند: “پێشنیازەکانى خۆمان داوەتە شاندى حکومەتى عێراق و تێبینییەکانمان پێ راگەیاندوون، پرسى مووچە لە ئینفاقى فعلى دەردەکرێت و مانگانە لەکاتى خۆیدا رەوانە دەکرێت". سەرچاوەکەى وەزارەتى دارایى کە لەشاندى هەرێمى کوردستان بەشداربووە، گوتیشى"شاندەکە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى عێراق، بە ئامادەبوونى چوار وەزیر لە کابینەکەى حکومەتى سودانى کۆبوەتەوەو لەسەر خشتەکانى بودجە بۆ ساڵى 2024 رێککەوتوون".
ئەمڕۆ شەممە 18/5/2024، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پرۆژەی سەوزكردنی یەكتربڕی شەقامی هەولێر- مووسڵ لەگەڵ شەقامی خێرای 120م لە شاری هەولێر دەستیپێكرد و لە ماوەی شەش مانگدا تەواو دەكرێت.ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە شوێنی دەستپێكردنی پرۆژەكە بۆ دەزگەكانی ڕاگەیاندن ناوەڕۆكی پرۆژەكەی ڕایگەیاند و گوتی: خۆشحاڵین كە ئەمڕۆ لەگەڵ جەنابی پارێزگاری هەولێر دەستپێكردنی پرۆژەی سەوزكردنی یەكتربڕی شەقامی هەولێر- مووسڵ لەگەڵ شەقامی خێرای 120م و هەڵمەتی سەوزكردنی ئەو شوێنە ڕادەگەیەنین.ئەو پرۆژانەی سەوزكردن و دروستكردنی پارك لە شاری هەولێردا بەپێی ڕێنمایی و لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی كاك مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن و تێچووی پرۆژەكەش لەلایەن نووسینگەی جەنابی سەرۆكوەزیرانەوە دابین كراوە.ئەو یەكتربڕە یەكێكە لە دەروازە سەرەكییەكانی هەولێر- مووسڵ و لەسەر ڕووبەری (205000م2) كاری سەوزكردنی تێدا ئەنجام دەدرێت و نزیكەی 30 هەزار داری تێدا دەڕوێندرێت، لەگەڵ 10 هەزار گوڵ و نەمامی بچووك و بە ڕووبەری زیاتر لە (20000م2) چیمەنیشی لێ دەڕوێندرێت، هەروەها لێدانی بیری ئاو و خەزانی كۆكردنەوەی ئاو و دانانی سیستەمی ئاودێری بۆ ئاودانی ئەو ناوچە سەوزاییە.گوژمەی پرۆژەی سەوزكردنی یەكتربڕی شەقامی هەولێر- مووسڵ لەگەڵ شەقامی خێرای 120م لە شاری هەولێر زیاتر لە 3 ملیار و 422 ملیۆن دینارە كە لەلایەن نووسینگەی جەنابی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دابین كراوە و بە سەرپەرشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت.شایەنی باسە، ئەو پرۆژەیە دوای ئەوە دێت كە ڕۆژی سێشەممە 14/5/2024، پرۆژەیەكی تری سەوزكردنی ئاڵوگۆڕكەری شەقامی 150مەتریی ڕێگەی هەولێر- شەقڵاوە بە گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار و 690 ملیۆن دینار تەواو كرا كە چەندین تایبەتمەندی لەخۆدەگرێت، لەوانە چاندنی زیاتر لە 45 هەزار دار لەگەڵ نزیكەی 20 هەزار گوڵی جۆراوجۆر و بە ڕووبەری 23 هەزار مەتریش چیمەنی هەمیشەسەوزی تێدا بەكارهاتووە، لەگەڵ دەیان تایبەتمەندیی دیكەی وەكوو لێدانی دوو بیری ئاو بۆ ئاودانی و دروستكردنی دوو عەمباری ئاو و دانانی ماتۆڕی ئاو و سیستەمی ئاودانی دار و فریز و بەشەكانی تری پاركەكە.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە 18ی5ی2024، مووچەی ئهنجوومهنی دادوهری، وەزارەتهكانی: پەروەردە، داد ، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابەشدەکرێت.