پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە: بەڕێز عومەر سەید عەلی؛ بۆ کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (نازەنین ئەبابەکر کەریم )، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار، به گوژمهی 327 ملیۆن دینار پرۆژهیهكی ئاوهڕۆی لوولهیی له دارهتوو دهستيپێكرد. به گوژمهی 327 ملیۆن دینار لهسهر بودجهی ئاسایی وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار پرۆژهیهكی دروستكردنی ئاوهڕۆی لوولهیی له سنووری سهرۆكایهتیی شارهوانیی دارهتووی سهر به بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی شارهوانییهكانی ههولێر دهستیپێكرد. پرۆژهكه بریتییه له دانانی ئاوەڕۆیهكی لوولەیی بۆ سایدی دووەمی ناوچەی پیشەسازی و پاشان قیرتاوکردنی شەقامەکە بە درێژایی 1300م بە ئاراستەی دارەتووی کۆن. ئهو پرۆژهیه بە گوژمەی 327 ملیۆن دینار و لهسهر بودجهی ئاسایی وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار جێبهجێ دهكرێت و شەقامەکانی گەڕەکی کوردستان و نیشتمان و هەرێم و ناوچەی پیشەسازیی دارەتوو لێی سوودمەند دەبن.
وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار له چهند فهرمانێكی وهزاری خۆیدا، ڕهزامهندیی لهسهر خهرجكردنی چهند گوژمهیهك دهدات؛ بۆ جێبهجێكردنی 9 پرۆژهی خزمهتگوزاری له بوارهكانی دروستكردنی ئاوهڕۆ و تۆڕی ئاو و شهقام و چاككردنهوهی شهقام له سنووری سهرۆكایهتیی شارهوانییهكانی سلێمانی و بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی شارهوانییهكانی سلێمانی.بهگوێرهی فهرمانهكانی وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار، ئهو گوژمانه لهسهر ڕێژهی 15% و 17% و 100%ی داهاتهكانی بهڕێوهبهرایهتیی ئاو و سهرۆكایهتیی شارهوانی و بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی شارهوانییهكانی سلێمانییه و بۆ ئهم پرۆژانهی خوارهوه بڕیاری خهرجكردنیان دراوه: 1- گوژمهی 15،524،000 دینار، بۆ جێبهجێكردنی پرۆژهی ئاوهڕۆی لوولهیی له سنووری شارهوانیی سیتهك. 2- گوژمهی 69،999،000 دينار، بۆ جێبهجێكردنی پرۆژهی چاككردنی شهقامی سهرهكی له سنووری شارهوانیی پێنجوێن. 3- گوژمهی 429،390،000 دینار، بۆ جێبهجێكردنی پرۆژهی دروستكردنی تۆڕی ئاوی خواردنهوه له قهرهتۆغان له سنووری سهرۆكایهتیی شارهوانیی سلێمانی. 4- گوژمهی 10،166،000 دینار، بۆ دروستكردنی ئاوهڕۆی لوولهیی له كۆمهڵگهی خاڵخاڵان له سنووری بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی شارهوانییهكانی سلێمانی. 5- گوژمهی 59،700،000 دینار، بۆ جێبهجێكردنی پرۆژهی چاككردنی قیری خراپبووی شهقامی سهرهكی له پێنجوێن له سنووری سهرۆكایهتیی شارهوانیی پێنجوێن. 6- گوژمهی 86،246،000 دینار، بۆ جێبهجێكردنی پرۆژهی ڕاكێشانی بۆریی ئاو له گهڕهكی كانی گۆمه له سنووری بهڕێوهبهرایهتیی ئاوی سلێمانی. 7- گوژمهی 29،458،000 دینار، بۆ جێبهجێكردنی پرۆژهی چاككردنهوهی ئهو بهشه قیرانهی كه تێكچوونه له شهقامهكانی پیرهمهگروون له سنووری بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی شارهوانییهكانی سلێمانی. 8- گوژمهی 15،380،000 دینار، بۆ جێبهجێكردنی پرۆژهی گواستنهوهی ئاوهڕۆ له گهڕهكی بهری ماڵان له قهزای چوارتا له سنووری بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی شارهوانییهكانی سلێمانی. 9- گوژمهی 432،479،000 دینار، بۆ جێبهجێكردنی پرۆژهی دروستكردنی ئاوهڕۆی گوندی بابان له سنووری سهرۆكایهتیی شارهوانیی سلێمانی.
وابڕیارە سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لە مانگی 11 ئەنجام بدرێت. له راگهیهندراوێكدا وەزارەتی پلاندانانی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، بڕیارە سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لە 20ی 11ی2024 ئەنجامبدرێ. وتیشی بۆ ئهمه مهبهستهش و لهپێناو جێبەجێکردنی قۆناغەکانی پێش ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان، له رێكهوتی 6ی ههشتهوه تاوهكو 26ی 2024 بەرێوەبەرایەتییەکانی ئامار لە پارێزگاکان، دوو خولی ڕاهێنانی تایبەت بە پڕۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دەكەنەوە و بۆ ئەمهش چوارده هۆڵی ڕاهێنانیان بۆ ڕاهێنەران ئامادەكردووە. ئاماژەی بەوەش كردووه، لەم خولانەدا 659 مامۆستا بەشداری لەو دوو خولی تایبەتدا دەكەن كه بەم شێوەیە دهبێت، له دهۆك 3 هۆل و 114 مامۆستا، لە هەولێر50 هۆڵ و 226 مامۆستا و له سلێمانی 6 هۆڵ و319مامۆستا. وهزارهتی پلاندانان راشیگهیاند، ئامانجیان لە كردنەوەی ئەو خولانە و فێركردنی ئەو مامۆستایانە ئەوەیە ئەم ڕاهێنەرانە پڕۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان بەشێوەکی سەرکەوتووانە و ڕاستەقینە ئەنجامبدەن کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەشێوەیەکی مەیدانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەرێوەبچێت. وتیشی، ئهم پڕۆسەیهش خۆی دەبینێتەوە لە ژمارەدانان لە هەموو جۆرە شوێنێک، کە پێگەی جوگرافی هەبێت دواتر ئەژمارکردنی تەواوی بیناو باڵەخانەکان.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بۆ پاراستنی ژینگە و تەندروستیی هاووڵاتییان پشتگیری لە رێکارەکانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ داخستنی پاڵاوتگەی نایاساییەکان دەکات، کە بە بێ مۆڵەتی وەزارەت و لە دەرەوەی رێنماییەکان دامەزراون، كە جگە لە هەرسێ پاڵاوتگەی كار و لاناز و قەیوان مۆڵەتمان بە هیچ پاڵاوتگەیەكی دیكە نەداوە، ئەوانیش بەپێی مەرج و رێنماییەكانی وەزارەت كار دەكەن. پێدانی مۆڵەت بە پاڵاوتگەکان لە ڕێگەی وەزارەت و پابەندبوون بە رێنماییەکان دەبێت، یەکێک لەوانە پێوەرەکانی پاراستنی ژینگەیە کە لایەنی ژینگەیی بەشی هەرە گرنگی رێنماییەكانە.وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان بە نووسراوی فەرمی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی ئاگادار کردووەتەوە پێویستە رێکاری یاسایی بۆ پابەندکردنی موەلیدەكانی كارەبا و بەكارهێنانی گازی كوالێتی باش بە پێی خەسڵەتەكانی پەسەندكراوی وەزارەت بگیرێتە بەر و، بۆ رێگری لە ساخكردنەوەی بەرهەمی نایاسایی و خراپی پاڵاوتگەكانیش داوا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان کراوە تاقیگە نایاساییەکان دابخەن.وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ داخستنی سەرجەم پاڵاوتگە نایاساییەکان ئامادەی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانە. وەزارەتی سامانە سروشتییەكان5ی ئابی 2024
بانکەکانی هەولێر، خانەنشینان ئاگاداری دەکاتەوە سەردانی بانکەکەیان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی فۆرمی (هەژماری من). بانکی قەڵات لە هەولێر، ئاگاداری خانەنشینان دەکاتەوە سەردانی بانکەکەیان بکەن، لە ڕاگەیاندراوی بانکەکە هاتووە: "ئاگاداری ئەو خانەنشینانە دەکەینەوە کە مووچەیان لە بانکەکەمانە،(بانکی قەڵات، ئیستا دەتوانن سەردانی بانک بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی فۆرمی (هەژماری من)."ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ خۆتۆمارکردن، دەبێت خانەنشینان چەند پێداویستی و بەڵگەنامەیەک لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ بانک، لەوانە: "کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامە، کارتی زانیاری و یەك وێنە و ژمارەی بایۆمەتری، لەگەڵ ناسنامەی خانەنشینی." ڕۆژی 28/2/2023، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، دهستپێكردنی دەستپێشخەریی (هەژماری من)ی ڕاگهیاند، کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان و لەم پرۆژەیەدا هەشت بانك بەشدارن، كە سەرجەم ئەو بانكانە لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە متمانەیان پێ دراوە و پرۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆران لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش بەڕێوە دەبەن.
پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی تەمموزدا كراوە و گرفت لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان نەبووە چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق گوتی: لەم هەفتەیدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەنێرێت. وتیشی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی تەمموز تەواوبووە و هیچ گرفتێك لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان نەبووە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان بنێردرێت.
ئەمرۆ یەکشەممە، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 149,750 دینار بەرزبووەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە لە هەفتەی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار بەرابەر 148,900 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
سەرۆک بارزانی لە 10 ساڵەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی بە پێویستی دەزانێت "ئەو دۆخە نایاسایی و نائاساییەی 10 ساڵە بە ناهەق بەسەر خەڵكی دەڤەری شنگال سەپێندراوە، كۆتایی بێت". دەقی پەیامەکەی سەرۆك بارزانی لە یادی دە ساڵەی جینۆسایدی شنگال: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان جینۆسایدی شنگال و، ئەو تاوانەی تیرۆریستانی داعش دە ساڵ بەر لە ئێستا دژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجامیان دا برینێكە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان. ئەو تاوانە هاوشێوە و درێژەكراوەی ئەو جینۆساید و كۆمەڵكوژی و تاوانانەیە كە بە درێژایی مێژوو بەرانبەر گەلی كوردستان ئەنجام دراوە. خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بە هۆی كوردبوون و بیروباوەڕی ئایینیانەوە كەوتنە بەر شاڵاوی ڕق و دڕندەیی تاوانبارانی داعش و جینۆساید كران. لە دەیەمین ساڵیادی ئەو كارەساتەدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی ئەو تاوانە دەنێرین و، سڵاو بۆ گیانی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەنێرین كە بۆ شكاندنی ئابڵۆقەی چیای شنگال و ئازادكردنی شاری شنگال خوێنیان بەخشی و سەری داعشی دڕندەیان خستە ژێر پێی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان و تۆڵەی ئەو ناهەقی و زوڵمەیان لە تیرۆریستان كردەوە. لەو یادە دڵتەزێنەدا جەخت لەوە دەكەینەوە كە بەهەموو توانایەك پاڵپشتی ماف و داواكاریی خوشك و برا ئێزیدییەكان و دانیشتوانی دەڤەری شنگالین. پێویستە ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لەمەڕ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال جێبەجێ بكرێت و ئەو دۆخە نایاسایی و نائاساییەی دە ساڵە بە ناهەق بەسەر خەڵكی ئەو دەڤەرە سەپێندراوە كۆتایی بێت. پێویستە كۆتایی بەوە بێت لایەنەكان ژان و ئازارەكانی شنگال بۆ مەرامی سیاسی و خۆسەپاندن و ئاڵۆزتركردنی دۆخی شنگال بەكار بهێنن و دەبێ ڕێگە بدرێت خوشك و برا ئێزیدیەكانمان لە شنگال بە سەربەرزی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و لە ئاشتی و ئارامیدا بژیین. مسعود بارزانی3ی ئابی 2024
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی هاووڵاتییانی ئێزدی پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت، جەخت لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال وەکوو خۆی دەکەینەوە، بۆ ئەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و پاراستن و بەڕێوەبردنی دەڤەرەکەش بدرێتە دەست خەڵکی ڕەسەنی شنگال. ئەمەش دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ دە ساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی خوشک و برایانی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری تێدەپەڕێت، كە لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری دڕندانەی تیرۆریستانی داعش، هەزاران كەس لە دانیشتووانی دەڤەری شنگال، کۆمەڵکوژ کران و دەیان هەزاری دیکەش بێسەروشوێن و ئاوارە بوون.هەرچەندە دە ساڵ بەسەر ئەم تاوانە تێدەپەڕێت، بەڵام بە داخەوە ئێش و ئازار و مەینەتییەکانی خوشک و برایانی ئێزیدی کۆتایی نەهاتووە و هێشتاش ژمارەیەکی زۆریان بێسەروشوێنن و بە هۆی خۆسەپێنيی میلیشا و هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا لە شنگال، دۆخی دەڤەرەکە ئاسایی نەبووەتەوە و ئاوارەکان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان.لەم یادەدا، قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەڕابەرایەتيی سەرۆک بارزانی، لە ڕزگارکردنی شنگال بەرز دەنرخێنین و بە ڕێز و پێزانینەوە لێی دەڕوانین. حكومەتی هەرێمی كوردستان، دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوامە لە هەوڵەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی نالەباری شنگال و دەوروبەری و کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە دەکات، بۆ ئەوەی زەمینە بۆ گەڕاندنەوەی سەربەرزانەی خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان خۆش بکرێت. بۆیە جەخت لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال وەکوو خۆی دەکەینەوە، بۆ ئەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و پاراستن و بەڕێوەبردنی دەڤەرەکەش بدرێتە دەست خەڵکی ڕەسەنی شنگال. لە کۆتاییدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهید و قوربانییانی کۆمەڵکوژيی شنگال و گشت شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 8/2 ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا ، لەگەڵ ڕۆمان پۆزێک وەزیری ناوخۆی هەرێمی هێسن-ی ئەڵمانیا کۆبووەوە . لە کۆبوونەوەکەدا کە لە باڵاخانەی وەزارەتی ناوخۆ لە شاری ڤیسبادن بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ کرا، بەتایبەتی لە ڕووی ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی لە بوارەکانی بەرزکردنەوەی تواناکانی پۆلیس و بەرگری شارستانی و بەڵگەی تاوان و هەماهەنگی زیاتر بۆ کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی.وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکومەت و گەلی ئەلمانیای کرد بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەو پەنابەران و هێزی پێشمەرگە لە شەری دژی تیرۆریستانی داعش. هەروەها جەختی کردەوە کە حکومەتی هەرێم پابەندە بە پاراستنی بەهاکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین کە لەم پێناوەدا هەرێمی کوردستان زۆر قوربانی داوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: بەمنزیکانە لە ڕێگەی بەرنامەیەکەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکاریی دووکاندار و زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکات. هاوکات پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و 5 ملیار و 300 ملیۆنی بۆ تەرخان کراوە. پێشتریش بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی 50% لەسەر باجی ساڵی 2023 و 100% ی 2024 بۆ زیانلێکەوتووان درا.