بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی حەفتا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چینوتوێژ و پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم و هیوای سەربەرزی و خۆشیان بۆ دەخوازم. دامەزراندنی پارتی لە شازدەی ئابی 1946ـدا بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر زەڕوورەتێكی مێژوویی بوو بۆ درێژەپێدانی خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كورد لەو ساتە سەختانەی هەموو هەوڵی نەیار و داگیركارانی كوردستان ئەوە بوو شۆڕش و ئازادیخوازیی گەلی كوردستان سەركوت و خامۆش بكەن. پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەتا ئێستا ئامرازێك بووە لەدەستی خەڵكی كوردستان بۆ بەدیهاتنی ئامانجە دیموكراتی و نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان. لە حەفتا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیدا جەخت لەوە دەكەمەوە، پارتی بۆ ڕزگاریی گەلی كوردستان و خزمەتكردنی گەلی كوردستان دروست بووە، بۆ ئەوە دامەزراوە خەڵكی كوردستان سەرفیراز بن و دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هەردەم پارێزراو و بەهێز بێت. بۆیە دەبێ هەموو پارتییەكان لە ئاست گەورەیی مێژوو و قوربانیدانی حزبەكەیان و خوێنی شەهیدان بن و ئەركی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن كە خزمەتكردن و بەهێزكردنی كوردستانە. هەموو لایەك بە دۆست و نەیارانی گەلی كوردستان ئەو ڕاستیە دەزانن كە چەندە پارتی بەهێز بێت ئەوەندەش كوردستان بەهێزە. مسعود بارزانی16ی ئابی 2024
لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و ساڵڕۆژی لەدایكبوونی سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی، پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتن و پێشکەوتن و ئاوەدانیی کوردستانە. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: بە بۆنەی حەفتا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک و ڕێبەری نیشتمانیمان جەنابی سەرۆک بارزانی ، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کوردستانییانی نیشتمانپەروەر دەکەم. پارتی هەر لە ڕۆژی یەکەمی دامەزراندنییەوە لە سەر دەستی ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بارزانیی نەمر ، هەمیشە قوتابخانەی کوردایەتیی و نیشتمانپەروەریی و حزبی هەموو چین و توێژ و پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بووە.پارتی خاوەنی مێژووییەکی پڕ لە سەروەری و فیداکاری و بەرگریکردنە لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و ئەمڕۆش بە هۆی سەرکردایەتیی دووربینانە و لێهاتووانەی جەنابی سەرۆک و دڵسۆزی و لەخۆبردوویی ئەندامان و جەماوەر و لایەنگرانی پارتی ، پارتیمان یەکێکە لە گەورەترین و بەهێزترین و کاریگەرترین حزبەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و ڕۆڵی گرنگ و کارای لە پاراستنی قەوارەی دەستووری و بەدەستهێنانی دەسکەوتە نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستاندا هەیە. پارتی تاکە ئومێدی خەلکی کوردستانە کە ڕێگە نەدات پیلانی لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان سەر بگرێت و بەرگریکارێکی سەر سەخت دەبێت بۆ ئەوەی ڕێگە لە بەدەستەوەدانی خاک و مافەکانی خەلکی کوردستان بگرێت. چاوەڕوانین ئەندام و لایەنگرانی پارتی ، بە هەموو گوڕ و تین و دڵسۆزیێکەوە، بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن بۆ ئەوەی وەک هەمیشە، پارتی هێزی یەکەم و پێشەنگی کوردستان بێت ، چونکە سەرکەوتنی پارتی ، سەرکەوتن و پێشکەوتن و ئاوەدانیی کوردستانە. لە یادی شازدەی ئاب و ساڵیادی دامەزراندنی پارتیدا، سڵاو لە دامەزرێنەری پارتی ، بارزانیی مستەفا و سەرکردەی هەمیشە لەیاد ئیدریس بارزانی و گشت شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان. مەسرور بارزانیجێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانشازدەی ئابی 2024
ڕۆژی پێنجشەممە 15ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستێڤ بیتنەر كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریكا لە هەولێر كرد. لە دیدارەكەدا كە بەڕێز مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی پێشووی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی كونسوڵی نوێی ئەمەریكا هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵی كونسوڵی گشتیی پێشووی ئەمەریكا هەبوو لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا. لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی گەل و حكوومەتی ئەمەریكا كرد كە لە قۆناغە جۆراوجۆرەكاندا پشتیوانی گەلی كوردستان بوونە بە تایبەت لە دامەزراندنی ناوچەی دژەفڕین بۆ كوردستان لەدوای ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان لە 1991 و ڕووخاندنی ڕژێمی پێشووی عێراق لە 2003 و هەروەها یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان و عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر. هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان و دوایین سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن بیتنەر کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی مارک سترۆ، کونسولی پێشووی ئەمەریکای کرد، كە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوو، بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا، وێڕای دەربڕینی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا. باسیی لە ڕۆڵی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد وەک هاوبەشێکی بەهاداری ئەمەریکا لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەدا. کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا هەروەها ئاماژەی بە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەت کرد بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا کە ڕۆڵێکی گرنگیی هەبوو لە پێدانی ڕوونکردنەوەی پێویست لەبارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچە بە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، هیواشی خواست ئەو جۆرە سەردانانە بەردەوام بن.ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو. 1 2 3
لە رۆژانی یاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی، دوو کاتژمێر هێلی ئینتەرنێت دەپچرێندرێت. بەهۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی، کە رۆژی شەممە دەستپێدەکات، لە کاتژمێر 6ـی ـەیانی بۆ 8 هێڵەکانی ئینتەرنێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەپچڕێن.
سوپای ئیسرائیل ئامارێکى نوێی سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی سوپای وڵاتەکەی لە شەڕی غەززە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 690 سەرباز و ئەفسەر کوژراون. بەگوێرەی ئامارى فەرمی کە لە بەشی راهێنانەوەی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل تۆمارکراوە، لە سەرەتای شەڕەکەوە تاوەکو ئێستا پێشوازی لە زیاتر لە 10 هەزار سەربازى بریندار کردووە، بەو پێیەش هەر مانگێک نزیکەی هەزار سەرباز بریندار بوون. بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، زیاتر لە 3 هەزار و 700 سەرباز دووچاری کەمئەندامی بوونەتەوە، بەرکەوتن و لە دەستدانی ئەندامانی جەستەیان هەیە لە چاو و پەلەکان و دڕکە پەتک. هاوکات، دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، 35%ـى سەربازە بریندارەکان دووچاری خەمۆکی و ئاڵۆزیی دەروونی بوونەتەوە و لە 68%ـى سەربازە بریندارەکان لە هێزەکانی یەدەگن. لە 7ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە لە دوای هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماس بۆسەر ناوچە ئاوەدانی و سەربازییەکانی ئیسرائیل لە دەوروبەری کەرتی غەززە، ژمارەى گیانلەدەستدانى فەڵەستینییەکان نزیکبووەتەوە لە 40 هەزار و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ 92 هەزار و 294 کەس بەرزبووەتەوە. ژێدەر 8
وەزیری دارایی عێراق بە سەرۆک وەزیرانی گوتوە دەڵێت، دەبێ 10 تریلیۆن دینار بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان قەرز بکەن. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوتی، "وەزیری دارایی عێراق پێی راگەیاندین لەم 6 مانگەی سەرەتای ئەم ساڵدا 9 ترلیۆن دینار کورتهێنان هەبووە، بۆیە ناچارن 10 ترلیۆن دینار بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە قەرز بکەن." جەمال کۆچەر گوتیشی، "وەزیری دارایی گوتی 3 ترلیۆن دیناری کورتهێنانەکە پەیوەندی بە رادەستنەکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە." لەو بارەیەوە مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، "ئەو کورتهێنانە و قەرزکردنی 10 ترلیۆن دینار بۆ پڕکردنەوەی رێژەی 15٪ـی کۆی ئەو بڕە خەمڵێندراوە گریمانەییە پێکدێنێت کە بۆ کورتهێنان کراوە لەم ساڵی داراییدا، بۆیە شتێکی ئاساییە و لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی دەرناچێت." مەزهەر محەممەد ساڵح گوتیشی، "قەرزکردنی ئەو بڕە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەیە کە لە بودجەی گشتیی ئەم ساڵ بەرامبەر داهاتی ناوخۆیی دروستبووە. یاسای بودجە گشتیی سێ ساڵیی ژمارە 13ی ساڵی 2023 کورتهێنانی گریمانەیی ساڵانە بە نزیکەیی 64 تریلیۆن دینار خەمڵاندووە." بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2024 تەنیا خشتەکەی نێردرایە پەرلەمان؛ قەبارەی خەرجیی بودجە بە 211 تریلیۆن و 900 ملیار دینار، داهات بە 147 تریلیۆن و 800 ملیار دینار و کورتهێنان بە 64 تریلیۆن دینار خەمڵێندراوە. ژێدەر رووداو
ئەمرۆ چوارشەممە، 14/8/2024 نرخی دۆلار و دراوە جیهانیەکان بەرامبەر دینار بەمشێوەیەی خوارەوەیە: نرخی دۆلار بەرامبەر دینار$100=150,000 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار€100=162,750 نرخی پاوەن بەرامبەر دینار£100=189,000 نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دینار1000=123,000 نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار1000=111,000 نرخی تمن بەرامبەر دینار1000,000=25,750 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار€100=108,025$ نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار£100=126,000 نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار1000=82$ نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار1000=74$ نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار$100=5,780,000 نرخی تمەن بە حەواڵە$100=5,950,000 نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار$100=3,220
ئەو قۆناغەی پڕۆژەكە پێكهاتووە لە كاری خۆڵكاری بۆ 241 شەقام و 3750 پارچە زەوی سوودمەند دەبن ئەمڕۆ سێشەممە 13/8/2024، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری شارەوانیی چوار و تیمێکی ئەندازیارانی پرۆژەکە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، قۆناغێکی نوێ لە زۆنی D لە گەڕەكی 8ی حەسارۆک لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەستیپێکرد.ئەو قۆناغەی پرۆژەكە زیاتر لە 3750 پارچە زەوی لێی سوودمەند دەبن و ماوەی تەواوکردنی 180 ڕۆژی ڕۆژژمێری بۆ دیاریکراوە، هەروەها كاری خۆڵكاری بۆ 241 شەقام دەكرێت بە درێژیی ٤٨کیلۆمەتر و لەسەر ڕووبەری: ٧٣،٠٠٠م٢ و بەتەواوبوونی پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری لە هەشتی حەسارۆك زۆر بەرز دەبێتەوە. ئەو قۆناغەی پرۆژەكە گەیاندنی خزمەتگوزاریی کاری خۆڵکارییە بۆ Zone D لە هەشتی حەسارۆک بە گوژمەی٩٧٢،٧٣٠،٠٠٠ (نۆسەد و حەفتا و دوو ملیۆن و حەفت سەد و سی هەزار، لەسەر داهاتی 100% سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن تیمەكانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە جێبەجێ دەكرێت.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشیی لە د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی دەکات. دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: بەڕێز د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی؛ بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بەڕێز د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی؛ بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم . خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلان بۆ ماوەی 10 رۆژ پشووی راگەیاند، پشووەكەش لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەست پێ دەكات. قاسم عەلی یەساری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا بڕیاری دا لە پارێزگاكەی ماوەی 10 رۆژ پشوو بێت و پشووەكەش لە رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 18/8 دەست پێ دەكات تاكو 27/8 كۆتایی دێت. راشیگەیاند: پشووەكە تەنیا دامودەزگا ئەمنی و تەندروستی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە. ئاماژەی بەوەش دا كە پشووەكە بەهۆی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەكانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێنە. ژێدەر KTV