Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
27-08-2024

نرخی دۆلار دابەزی

ئەمرۆ سێشەممە 27/8/2024 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 149,050 دینار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو نرخی دۆلار بەمشێوەیە دانەبەزیوە.

هەواڵ
27-08-2024

زیانی ئاگرەكەی هەولێر بڵاوكرایەوە

دوای هەشت کاتژمێر لە كەوتنەوەی ئاگرەكەی شەقامی 60 مەتریی هەولێر، بەرەبەیانیی ئەمڕ‌و كۆنترۆڵ كرا و زیانەكانی بە چوار ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت. ئەمڕۆ سێشەم 27ـی ئاب، دوای هەشت کاتژمێر لە ئاگرەكەی شەوی رابردوو لە بازاڕی جوانكاریی ئۆتۆمبێل لە هەولێر، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئاگرەكەی كۆنترۆڵ كرا. بەهۆی كەوتنەوەی ئەو ئاگرەوە 23 كەس بریندار بوون، بەگوتەی خاوەن دوكانەكان، 32 دوكان و كۆگە سووتاون و زیانەكانی ئاگرەكە زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلارە. شاخەوان جاف گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، رایگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەیان، تیمەكانیان رەوانەی شوێنی ئاگرەكە كردووە، هەموو هەوڵێك دراوە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە. زیاتر گوتی، هیچ زیانی ئاگرەكە و هۆكارەی دیاری نییە، لێكۆڵینەوەكانیان بەردەوامن و بەهۆی ئاگرەكەوە كۆگەكانی بەشی پشتەوەی بازاڕەكە بەتەواوی سووتاون.

هەواڵ
26-08-2024

پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بەسەردادێت

چلەی هاوین کۆتای هات و پلەکانی گەرما بەبەردەوامی نزم دەبنەوە. 25ی ئاب، چله‌ی هاوین كۆتایی هات و كه‌ش به‌ره‌و فێنكی ده‌ڕوات، به‌شی پێشبینیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینیی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە. کەشناسی ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26/8/2024، پله‌ی گه‌رمی نزم ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام سبه‌ی سێشه‌ممه‌ پله‌ی گه‌رمی به‌راورد به‌مڕۆ كه‌مێك به‌رز ده‌بێته‌وه‌. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :هەولێر: 42سلێمانی: 41دهۆک: 42کەرکوک: 44هەڵەبجە: 43زاخۆ: 42سۆران: 41حاجی ئۆمەران: 32گەرمیان: 47

هەواڵ
26-08-2024

نوێترین لێدوانی ئێران لەبارەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل

وەزیری دەرەوەی ئێران: وەڵامدانەوەی ئیسرائیل یەکلایی بووەتەوە و پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە. عەباس عێراقچی، وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەڕەی تایبەتیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: لەم دوو ڕۆژەدا وەزیرانی دەرەوەی میسر، تورکیا، سعوودییە، ئازەربایجان، ئەرمینیا و ئیتاڵیان بۆ پیرۆزبایی پەیوەندییان پێوەی کردووە و ئەولەوییەتی سیاسەتی چواردەهەمین کابینەی حکوومەتی ئێرانیش بە ئاراستەی ناوچەیەکی بەهێزی یەکگرتووە لە ڕێگەی گفتوگۆ و هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی ناوچەکە. هەروەها نووسیویەتی: فەرهەنگ و پەیوەندییە مێژوویی و هەڵکەوتەی جوگرافیایی لەگەڵ بەشێک لەو وڵاتانە زیاتر جێگەی بە‌هێزکردنی پەیوەندیی و بەرژەوەندییە دوولایەنەکان بووە. عێراقچی، ئاماژەیەکی تایبەتی بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا داوە و نووسیویەتی: بە وردی و ڕاشکاوانە لە بارەی دۆخی ناوچەکە قسەم لەگەڵ ئانتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کردووە و پێیم گوتووە وەڵامی تاران بۆ زێدەڕییە تیرۆریستییەکەی ڕێمی ئیسرائیل یەکلایی بووەتەوە، وەڵامدانەوەکەش ورد و کەمەر شكێن دەبێت. هەروا نووسیویەتی: هەرچەندە ئێران هیچ ترس و نیگەرانییەکی نییە، بەڵام پێچەوانەی ئیسرائیل، کۆماری ئیسلامی بە دوای فراوانکردنی ئاڵۆزییەکانەوە نییە. ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 31ـی تەممووز 2024، ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و پاسەوانە تایبەتەکەی لە هێرشێکدا لە شوێنی حەوانەوەیاندا لە تارانی پایتەختی ئێران کوژران، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە هەنییە بۆ بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی حکوومەتی نوێی ئێران لە تاران بوو، ئەمەش تاران بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل بدات، بەڵام نزیکەی مانگێک بەسەر ڕووداوەکە تێدەپەڕێت و ڕۆژانە چەندین جار هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەکە لەلایەن بەرپرسانی سیاسیی و سەربازی ئێران دووبارە دەکرێتەوە.

هەواڵ
25-08-2024

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و شەش ساڵەی ئەنفالی بادینان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان سی و شەش ساڵ لەمەوبەر لە بیست و پێنجی ئابی 1988 هەتا شەشی ئەیلوولی 1988 لەدرێژەی زنجیرە تاوانەكانی ڕژێمی عێراق لەدژی خەڵكی كوردستان، بەشێكی زۆری ناوچە و گوندەكانی دەڤەری بادینان، لە لایەن هێزەكانی ڕژێمی ئەو كاتی عێراقدا كەوتنە بەر شاڵاوی نامرۆڤانەی كیمیابارانكردن و گرتن و كوشتن و ڕاگواستن و ئەنفالی هاووڵاتیانی بێ تاوان. لە ئەنجامی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە بە هەزاران هاووڵاتیی كوردستان شەهید و بێ سەروشوێن و ئاوارە كران و سەدان گوندیش خاپوور بوون. ئامانجی ئەو تاوانەی ڕژێمی پێشووی عێراق شكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ پشتیوانیكردنی شۆڕش و درێژەپێدان بە سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافیی كوردستان بوو. لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەو تاوانە و هەموو شەهیدانی كوردستان دەنێرین و بە توندیش پێداگری لەسەر مافە ڕەواكانی گەلەكەمان دەكەینەوە. ئەو تاوانانە نابێ لەیاد بكرێن و پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی جینۆساید و تاوان و هەموو ئەو ستەمكارییانە بكات كە لەدژی میللەتەكەمان ئەنجام دراوە. مسعود بارزانی25ی ئابی 2024

هەواڵ
25-08-2024

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی و ئا...

لەلایەن کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) و چەند پەیج و کاندید و بەناو چالاکوانێکەوە، دەست کراوە بە بڵاوکردنەوەی چەند داتا و زانیارییەکی ناڕاست و چەواشەکارانە، گوایە بە فشاری بەغداد، ئەم مانگە ناوی ٣٠ هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچەی مانگی تەمووز لابراون، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی ئەو مانگە بە نایاسایی بۆ لیستی مووچە زیاد کراون.بۆ ڕای گشتی و سەرجەم و ڕاگەیاندن و میدیای کوردستان ڕوون دەکەینەوە:زیادکردنی ناوی ٣٠ هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچە دوورە لە ڕاستییەوە، لە ڕاستیدا لیستی مووچەی مانگی تەمووز بەم جۆرەیە:١-کۆی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم لە لیستی مانگی تەمووز بە (مەدەنی و سەربازی و خانەنشین) بریتییە لە (١،١٣٢،٣٩٠) یەک ملیۆن و سەد و سی و دووهەزار و سێسەد و نەوەد کەس، لە کاتێکدا کۆی ژمارەی مووچەخۆران لە مانگی حوزەیراندا بریتی بووە لە: (١،١٣٢،٩٦٧) یەک ملیۆن و سەد و سی و دووهەزار و نۆسەد و شەست و حەوت کەس، کە وەزارەتی دارایی فیدراڵی دوای وردبینی، تەمویلی بۆ خەرج کردوون، ئەمەش دەری دەخات کە لیستی مووچەی مانگی تەمووز (٧) کە تا ئێستا تەمویلەکەیان لەلایەن وەزارەتی داراییی فیدراڵەوە خەرج نەکراوە، (٥٧٧) مووچەخۆری کەمترە لە لیستی مانگی حوزەیران، کە ئەوانیش فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی بوون و لەو مانگەدا خانەنشین کراون، بەڵام بە هۆی تەواونەبوونی مامەڵەکانیان، ناویان نەخراوەتە ناو لیستی مووچەی خانەنشینان.٢-تەمویلی کۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووز (٧) دوای لێبڕینی خانەنشینی و باج و لێدەرکردنی بوودجەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان کە بڕەکەی (٥٤،٢٠٨،٠٠٠،٠٠٠) پەنجا و چوار ملیار و دووسەد و هەشت ملیۆن دینارە، بریتییە لە (٩٥٦،٨٧٦،٠٠٠،٠٠٠) نۆسەد و پەنجا و شەش ملیۆن دینار کە ئەوەش نزیک و هاوشێوەی تەمویلی مانگەکانی ڕابردووە، کە وەزارەتی داراییی فیدراڵ دوای وردبینی، تەمویلەکەی خەرج کردووە.٣-لە کاتی دووبارەبوونەوەی ئەم درۆ و چەواشەکارییانە، لایەنی چەواشەکار دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکات کە ڕووبەڕووی دادگاییکردن و یاسا ببێتەوە، ئێمە بە مافی خۆمانی دەزانین سکاڵای یاسایی تۆمار بکەین لەسەر هەر کەس و لایەنێک کە هەواڵ و زانیاری ناڕاست بڵاوبکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری/ وەزارەتی دارایی و ئابووری

هەواڵ
25-08-2024

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 36مین ساڵیادی ئەنفالی بادینان، پەیامێکی بڵاوکردەوە. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانییانی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە، کە سی و شەش ساڵ لەمەوبەر، لە دوا قۆناغی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال، ڕژێمی بەعس، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی دەڤەری بادینانی شەهید و بێسەروشوێن کرد، سەدان گوندی ئەو ناوچەیەشی وێران کرد، کە سەرەنجام بووە هۆی ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس.ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە قێزەونانە، قڕکردن و جێنۆسایدکردنی گەلی کوردستان بوو، بەڵام تاوانباران و ئەنجامدەرانی ئەم کۆمەڵکوژیيانە، نەیانتوانی ئیرادە و خواستی ئازادیخوازانەی گەلی کوردستان لەناوببەن. لەم یادەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ، ئەرکی یاسایی و ئەخلاقيی خۆی جێبەجێ بکات و بە شێوەیەکی شایستە، بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق قەرەبوو بکاتەوە. لەمبارەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت و هەرچی لە تواناشیدا بێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان درێخی ناکات. سڵاو لە گیانی پاکی ئەنفالکراوانی بادینان و گشت شەهیدانی کوردستان. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

هەواڵ
24-08-2024

ئەمریکا سه‌ركرده‌یه‌كی قاعیده‌ دەکوژێت

له‌ ڕێگای درۆنه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی قاعیده‌ی له‌نێو خاكی سووریا راگه‌یاند. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتكۆم) له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كوشتنی ئه‌بوعه‌بد ره‌حمان مه‌كی سه‌ركرده‌ی گروپێكی سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆرستی قاعیده‌ی راگه‌یاند كه‌ شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ له‌نێو خاكی سووریا به‌ ئامانج گیراوه‌.  سێنتكۆم له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌بوعه‌بد مه‌كی سه‌ركرده‌كه‌ی گروپی حوڕاسه‌دین بووه‌ كه‌ گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به‌ قاعیده‌یه‌ و بنكه‌ی له‌ سووریایه‌، هاوكات تۆمه‌تبار بووە لە چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لەنێو خاكی سووریا و ماوه‌یه‌كی زۆریش وه‌ك فەرماندەی باڵای بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی سووریا كاری كردووه‌.  به‌ گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ركرده‌كه‌ی قاعیده‌ لە هێرشێکی درۆنیدا لەکاتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیل لە ئیدلب کوژراوە. ژێدەر KTV

هەواڵ
24-08-2024

لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراكی مانگانە روونكردنەوە دەدرێت

زانیاری لەبارەی دابەشكردنی بەشەئاردی حەوتەم و بەشەخۆراكی شەشەمی ئەمساڵ ئاشكرا کرێت و داواكارییەكیش لە هاووڵاتییان و بریكارەكانی خۆراك دەكرێت. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "بەشەئاردی شەشەم بەتەواوی دابەش كرا و ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی بەشەئاردی حەوتەمیش دەستی پێكردووە." ئاماژەی بەوەش دا: "بۆ بەشەئاردی حەوتەمی ئەمساڵ، لیست بەسەر بریكارەكان دابەش كراوە و گەنم لە سایلۆكان بۆ ئاشەكان نێردراوە، لەم هەفتەیەدا ئارد دەگاتە لای بریكارەكانی ئارد و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێت، كە بۆ هەر كەسێك نۆ كیلۆ ئاردە." بەگشتی، هەرێمی كوردستان بۆ بەشەخۆراكی مانگانە، ساڵانە پێویستی بە نزیكەی 650 هەزار تۆن ئارد دەبێ. بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی ئاشكراشی كرد: "ئەو بەشەئاردانەی ئەمساڵ دابەش كراون، پشکنینیان بۆ کراوە و تاقی کراونەتەوە و نانێکی جوانیان لێ دروست بووە، ئاردێک باش نەبێت دابەش ناکرێت." لەلایەکی دیكەوە، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر، ڕایگەیاند: "بەشەخۆراكی شەشەمی ئەمساڵ بەردەوامە و لە هەموو ناوچەكان دەست بە دابەشكردنی كراوە." ئاماژەی بەوەش دا: "بەشەخۆراكەكە وەكوو خۆیەتی، تەنیا برنج، كە پێش دوو مانگ بۆ هەر كەسێك بۆ دوو كیلۆ و 500 گرام كەم كرابوویەوە، ئێستا بووەتەوە بە سێ كیلۆ گرام و شەكر و نیسك و دۆشاوی تەماتە و زەیت وەكوو پێشوون." ئەوەشی خستە ڕوو، كە داواكارییەكیان لە بریكارەكان هەیە، گوتی: "سیستەمی پارەدانی بریكارەكان لە كاشەوە گۆڕدراوە بۆ ڤیزە كارت و بەبێ ڤیزە كارت ناتوانین پارە لە بریكارەكان وەربگرین و لیستی خۆراكیان پێ بدەین و خۆراكیان پێ نادرێت، بۆیە دەبێت رێكاری ڤیزە وەكوو خۆی جێبەجێ بكێت." بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی جەختی كردەوە، هەموو ئەو مادانەی خۆراك، كە دەگەنە كۆگاكانیان، دوای پشكنین، بەسەر بریكارەكانی خۆراك دابەش دەكرێن. بەرپرسكەی وەزارەتی بازرگانی داواكاریی لە هاووڵاتییان هەیە و دەڵێت: "بەهۆی گەرمای بەتینی هاوین و نەبوونی ساردکەرەوەی پێویست لە دووکان و كۆگای بریکارەکاندا، داوا لە هاووڵاتییان دەکەین زوو سەردانی بریکارەکانی خۆراك بکەن و بەشەئارد و خۆراكەكانیان وەربگرن." ژێدەر باسنیوس

هەواڵ
23-08-2024

دژەتیرۆری کوردستان زانیاری لەبارەی بۆردومانەکەی سەیدسادق بڵاوکردەوە 

دەقی ڕاگەیەندراوی دژە تیرۆری کوردستان: بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 23ی ئابی 2024، کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی تەپەڕەشی قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەپرسێکی پەکەکە و شۆفێرەکەی و چەکدارێکی یاوەری کوژران.

هەواڵ
22-08-2024

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەم 22 ی ئاب، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە غیبتەی پاتریارك كاردینال مار لویس ڕۆفائێل ساكۆ سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد. لە دیدارەكەدا سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان ستایشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد لە هەوڵەكانی بۆ پاراستنی پێكهاتەی كریستیان و پاڵپشتیكردنی داواكارییەكانیان و پێدانی دڵنیایی بۆ گەرەنتیبوونی ئاییندەیان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ڕاشیگەیاند كە كریستیانەكانی دەروەی عێراق و هەرێمی كوردستانیش سوپاسگوزاری هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانین. هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان و شاندی یاوەری، ڕایگەیاند كە كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی كوردستان وەك بەشێك لە گەلی خۆمان دەزانین و بە هەموو شێوەیەك بەرگری لە مافەكانیان دەكەین و ئەوە لەلای ئێمە وەك پڕەنسیپێكی نەگۆڕە. بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی كەركووك و چەند بابەتی پەیوەست بە پێكهاتەكان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

هەواڵ
22-08-2024

لەڕێگەی نامەی ئەلیکترۆنییەوە هه‌ڕه‌شه‌ى ته‌قاندنه‌وه‌ لە سەدان شوێن ده...

لە ڕێگه‌ى نامه‌ى ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى ته‌قاندنه‌وه‌ی سەدان ناوەندو دامەزراوەی جوەکانی کەنەداو نەخۆشخانەو کۆمپانیاکانی هیندستان لە کەنەدا دەکرێت. پۆلیسی کەنەدا ڕایگەیاندوە، ئیمەیڵەکان لەکاتژمێر 5:11 خولەکی بەیانی بۆ نزیکەی 125 دامەزراوەو ڕێکخراوی تایبەت بەڕەوەندی جوەکان لەسەرتاسەری کەنەدا نێردراوەو هەڕەشەی تەقاندنەوەیان لێکراوە. هەمان ئیمەیڵی هەڕەشەی تەقاندنەوە بۆ زیاتر لە 100 نەخۆشخانەو کۆمپانیای تایبەت‌و دامەزراوەی حکومەتیی هیندستان ڕەوانە کراوە. پۆلیسی کەنەدا ڕایگەیاندوە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن‌و لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیان هەوڵدەدەن سەرچاوەی شوێنی ناردنی ئیمەیڵەکان بدۆزنەوە کە هەڕەشەی تەقاندنەوەی ناوەندو دامەزراوەی جوەکانی کەنەداو نەخۆشخانەو کۆمپانیاکانی هیندستان کراوە. لای خۆیەوە ڕەوەندی ئیسرائیل‌و جوەکانی کەنەدا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، دوای ڕاوێژ لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دەرکەوتوە هیچ هەڕەشەیەکی جیددی لەئارادانییە، تەنها مەبەست لەناردنی ئیمەیڵەکان بڵاوکردنەوەی ترس‌و نیگەرانیی‌و تێکدانی ژیانی خەڵکە. هەر لەمبارەوە جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی کورتی بڵاوکردەوەو نوسیویەتی:"هەڕەشە بۆ سەر زیاتر لە 100 دامەزراوەی جوەکان لەسەرتاسەری کەنەدا تەنها دژایەتییەکی ئاشکرای جوەکانەو کارێکی قێزەون‌و ناشرینە". هەروەها حاخام ڕوبن پۆپکۆ کە سەرپەرشتی کەنیشتی مۆنتریال دەکات دەڵێت:"یەکێک لەئیمەیڵە هەڕه‌شاوییەکانی پێگەیشتوە؛ مەبەست لەناردنی ئەو ئیمەیڵە هێرشکردنەسەر دەرونی کۆمەڵگەیەو تۆقاندنی جوەکانە، ئەمەش هەوڵێکە بەدڵنیاییەوە شکستیهێناوە، چونکە جوەکان بەردەوام لەژیانێکی ئاساییدان".

1 2 ... 181 182 183 ... 1143 1144