Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
09-09-2024

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراقی دەكات

دەقی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی: سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراقی دەكات ڕۆژی دووشەممە 9ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراقی كرد كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان فواد حوسێن جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری و محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزیری پلان دانان و خاتوو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و بەڕێز حەمید نەعیم خزیر سكرتێری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و بەڕێز عەلی موحسن ئیسماعیل پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومەتی عێراقی لە وەزارەتەكانی دەرەوە و پلاندانان و دارایی و نەوت و بازرگانی و پیشەسازی و كانزاكان و كشتوكاڵ و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و هەروەها سكرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و بانكی ناوەندیی عێراق و دەستەی ئەوراقە داراییەكانی عێراق. لەو دیدارەدا شاندی میوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ سەردانیان بۆ هەرێمی كوردستان پێزانینیان بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە بنیاتنانی عێراقی نوێ و خەبات لەدژی دیكتاتۆریەت هەبوو، هەروەها ئامانجی سەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێمیان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو. هەروەها شاندی میوان جەختیان لەوە كردەوە كە چاوپێكەوتن و كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ حكوومەتی هەرێم سوودبەخش بووە و مەبەستیانە هەموو لایەك لە كەشێكی پڕ لە متمانە و بە تێڕوانینێكی شەفاف و بنیاتنەر بگەنە لێكتێگەیشتنێكی تەواو لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و لابردنی كۆسپەكان. هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی باڵای حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵی كرد و هیوای ئەوەی خواست كە ئەو سەردان و یەكتردیتنە ئەنجامێكی ئیجابی بۆ هەموو عێراق و هەرێمی كوردستان هەبێت. سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر مێژووی خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان لە سەددەی بیستەم و هەروەها ئەوەشی بە ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە ڕاگەیاند كە لەدوای 2003 ئەو چاوەڕوانییە هەبوو كە عێراقێكی تازە بنیات بنرێت كە ببێتە نموونەی پێكەوەژیان و شەراكەت و دیموكراسی و فرەیی لە ناوچەكەدا. سەرۆك بارزانی ئەوەشی دووپاتكردەوە كە خەباتی گەلی كوردستان بۆ چەسپاندنی شەراكەت و مافەكانیەتی و ناكرێ لەبری ڕێزگرتن لە داواكانی گەلی كوردستان و قەرەبووی ئەنفال و كیمیاباران، هەوڵی ئەوە بدرێت دۆزێكی مێژوویی و خەبات و قوربانیدانی بێهەژماری كوردستان لە بابەتی مووچەدا بچووك بكرێتەوە یانیش هەوڵی لێكترازاندنی هەرێمی كوردستان بدرێت. سەرۆك بارزانی لەدرێژەی وتەكانیدا جەختیشی لەوە كردەوە كە باشترین ڕێگە بۆ نەهێشتنی كێشەكان، گرتنەبەری شێوازی لێكتێگەیشتن و دیالۆگی نێوان حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستانە. ئاماژەشی بەوەدا كە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پێویستە هەموومان بۆ دەستوور بگەڕێینەوە و لەگەڵ ئەوەشدا پابەندی ئەو ڕێككەوتنە سیاسییە بین كە لایەنەكانی هاوپەیمانییەتی ئیدارەی دەوڵەت لەسەری ڕێك كەوتوون. سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ ڕۆڵ و هەوڵەكانی سەرۆكوەزیران سودانی هەبوو بۆ نەهێشتنی كۆسپەكان و چارەسەركردنی گرفتەكان و ئەوەشی دووپات كردەوە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی دیالۆگ و چارەسەركردنی كێشەكان، لەپاڵ پابەندبوون بە دەستوور و ڕێككەوتنە سیاسیەكان پێویستە نیازپاكی و ئیرادەیەكی ڕاستەقینە بۆ چارەسەری كێشەكان هەبێت. جێگەی ئاماژەپێكردنە لەو دیدارەدا شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادە بوون كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی و سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەكی دیکە لە بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

هەواڵ
09-09-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسیر مەمەدۆڤ، باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق کرد.باڵیۆزی ئازەربایجان، سڵاو و ڕێزی سەرۆک کۆماری ئازەربایجانی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و بانگهێشتی لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP29)ی کرد، کە بڕیاڕە لە مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵ، لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان ببەسترێت.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرا و هەنگاوەکانی کردنەوەی کونسولخانەی گشتیی ئەو وڵاتە و دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆی نێوان باکۆ و هەولێر تاووتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان دووپاتکردەوە.

هەواڵ
09-09-2024

ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی کرێی ڕاکێشانی پارە (عمولە)ـی ئامێرەکان

هەموومان دەزانین ڕاکێشانی پارە لە ئامێری پارە ڕاکێشان بەخۆڕاییە ئەوکاتەی لە بانکەکەی خۆتدا (ئەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە) پارە ڕابکێشێت. بە پێچەوانەوە، بانکی ناوەندی عێراق ئاماژە بە کرێی (0.4%) دەکات بۆ هەر ڕاکێشانی پارە لە ئەی تی ئێمی بانکێک، کە جیاواز بێت لەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە، بە مەرجێک هەزار دینار کەمترین کرێی ڕاکێشان دەبێت. ئەمانەش کۆمەڵێک نموونەن: بڕی 100,000 دیناری عێراقی ڕابکێشیت، عمولەکەی 1,000 دیناری عێراقی دەبێت.(لەڕاستیدا دەبێت 400 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزار دینارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار) بڕی 200,000 دیناری عێراقی ڕابکێشیت، عمولەکەی 1,000 دیناری عێراقی دەبێت.(لەڕاستیدا دەبێت 800 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزار دینارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار) ⁠بڕی 300,000 دیناری عێراقی رابکێشێت، عمولەکەی 1,200 دیناری عێراقی دەبێت. ⁠بڕی 400,000 دیناری عێراقی ڕابکێشێت، عمولەکەی 1,600 دیناری عێراقی دەبێت. ⁠بەڵام ئەگەر سوودمەندێک بڕی 500,000 دیناری عێراقی یاخود زیاتر ڕابکێشێت، عمولەکەی تەنها 2,000 دیناری عێراقی دەبێت. واتا بۆ ئاسانکاری، کرێی ڕاکێشانی پارە لەنێوان کەمترینی 1,000 تاکو ئەوپەڕی 2,000 دینار دەبێت. تکایە لای خۆتان بیهێڵنەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیانمان دەربارەی کرێی ڕاکێشان.

هەواڵ
09-09-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/9 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی موحسین ئەلعەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد.سەرۆکی حکومەتی تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی بواری بانکی لە هەرێمی کوردستان، هەروەها ئاماژەی بە پرۆژەی (هەژماری من) کرد، کە تا ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە مووچەخۆرانی کەرتی گشتی تۆمارکراون و پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتوودا مووچەی دووسەد هەزار کەس لە ڕێگەی (هەژماری من)ەوە بدرێت.هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پرۆژەکە و پشتیوانی و چاودێریی بانکی ناوەندی.سەرۆکی حکومەت سوپاسی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی تایبەتی خۆی لە هەژماری من و چاکسازییە بانکییەکانی حکومەتی هەرێم. هەروەها باسی لە گەشەکردنی خواستی دامەزراوە داراییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ هەماهەنگیکردن و پشتگیریکردن لە ستراتیژی حکومەتی هەرێم لە بواری داراییدا کرد. خێراترکردنی گشتگیری دارایی لە هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە ئامانجە ستراتیژییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و هەنگاوەکانی بە دیجیتەڵکردنی بانکەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵ
08-09-2024

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان: قسەکانی باڵیۆزی ئێران بێ بنەمان

لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا باڵیۆزی  کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل. هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی رەت دەکەینەوە کە پێشتریش ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون و لێژنەی باڵا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە بۆردوومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون و ڕەتکراوەتەوە. وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
08-09-2024

راگەیەنراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشەوە لەبارەی رادەستکردنەوەی پێشمەرگەیەک...

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێهزاد خوسرەوی، ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی بە ناوی ئاسایشی سلێمانی و بە فەرمانی سەرۆکی یەکێتی ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەم کارە نییە. دەشڵێت: ماوەیەکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامودەزگا حکومییەکانی سلێمانی بە بڕیاری حیزب بەڕێوە دەبات، دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیار نین لە هەڵسوکەت و ڕەفتارە نایاساییەکانی سەرۆکی یەکێتی و دامودەزگاکانیان.

هەواڵ
08-09-2024

مەسرور بارزانی بۆ شاندی وەزاریی ئابووری عێراق: پێویستە حکوومەتی فیدراڵ...

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/8، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەستی پێکرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی چارەسەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخێرهێنانی شاندی باڵای حکومەتی فیدراڵ بۆ هەولێر، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر خواست و ویستی چارەسەر هەبێت، چارەکردنی کێشەکان ئاسانە و پێویستە ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان بنەما بێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان. سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەموو بەشەکانی عێراق بکات و حکومەتی هەموو ناوچە و پارێزگاکان بێت، وەک چۆن داکۆکی لە مافی هاووڵاتییانی بەسرا و بەغدا دەکات، بە هەمان شێوە پێویستە بەرگری لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بکات. دووپاتیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی دەستووریییە و دەبێ ڕێز لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم بگیرێت و لەم چوارچێوەیەدا ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت. جێگری سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری هاوڕابوو لەسەر گرنگی و پێویستیی چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور. گوتیشی هاتنی ئەم شاندە باڵایەش بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانە. دواتر لیژنە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا، بە جیا لەسەر تەوەرەکان کۆبوونەوە و گفتوگۆی بەرفراوانیان کرد و کۆبوونەوەکانیش لە کەشێکی ئەرینێیدا بەڕێوەچوون، کە تێیدا بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە بیروڕا لەبارەی چارەسەکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا و بڕیارە کۆبووەنەوەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بن.

هەواڵ
08-09-2024

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

ئەمرۆ یەکشەممە، 8/9/2024 بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان, ڕایگەیاند: بازرگانێکی مەترسیدار لەدەرەوەی وڵات و هاوکات دوو بازرگانی دیکە لە ناوخۆ دەستگیرکران، هەروەها بری (١٠) کیلۆگرام کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا . لەبەردەوامی هەوڵەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لە پرۆسەیەکی هەواڵگری ورد و بەدواداچوونی بەردەوام کە چەند مانگێکی خایاند، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە ڕێکەوتی ٥ی ٩ی ٢٠٢٤ دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە (١٠) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵەوە لە شاری هەولێر و سلێمانی دەستگیرکران، دواتر شوێنی بازرگانە سەرەکیەکە کە لە وڵاتی لوبنان نیشتەجێ بوو دەستنیشانکراو دوای هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕال و ناردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تاوانبارەکە بۆیان، لە ڕێکەوتی ٦ی٩ی٢٠٢٤ هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ناوخۆی لوبنان توانییان ئەو بازرگانە مەترسیدارە کە چەندین پێشینەی تاوان و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو دەستگیربکەن . جێی ئاماژە بۆکردنە ئەم بازرگانە بەڕەگەز کوردەو سەرچاوەی دابینکردنی بەشی زۆری ئەم ماددە هۆشبەرانە بوو کە لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لەپارێزگاکانی دیکەی عێراق ساغ دەکرایەوەو بڵاودەکرایەوە و ژمارەیەکی بەرچاو لەو بازرگانانەی کە لە هەرێم دەستگیراون و دراونەتە دادگا لەم کەسەوە فێری ئەم بازرگانیە بوون و لەم کارە قێزەوەنە تێوەگڵاون. لەم چاڵاکییەدا بە سوپاسەوە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بەدەزگای ئاساییشی هەرێم/سلێمانی هاوکارو هەماهەنگمان بوون. بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان٨ی٩ی٢٠٢٤

هەواڵ
08-09-2024

زانیاری نوێ لەبارەی کۆبوونەوەی شاندە وزارییەکەی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی...

ئەمرۆ یەکشەممە، كۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی كوردستان و عێراق دەستی پێ كرد، بڕیارە لە كۆبوونەوەكە باس لە چارەسەری گرفتەكان بكرێتەوە. ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی ئەیلوول، كۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی هەرێمی كوردستان و عێراق بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد. ئەو كۆبوونەوەیە دوای ئەوە هات مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەولێر پێشوازیی لە شاندی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق بە سەرۆكایەتیی فوئاد حوسێن سەرۆكی ئەنجوومەنەكە و جێگری سەرۆك وەزیران كرد. لە كۆبوونەوەكەی نێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی كوردستان؛ بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكان، شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، مووچە، بودجە، ڕێگریی بازگەكانی حكوومەتی عێراق لە هەناردەكردنی بەروبوومی جووتیاران، باج و چەند پرسێكی تر تاوتوێ دەكرێن.

هەواڵ
08-09-2024

لە هەولێر کێشەی کەمئاوی نامێنێت

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: تا 30 ساڵی دیکە، هەولێر تووشی کێشەی کەمئاوی نابێت. ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2024، بە ئامادە بوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر دادەنرێت، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا پرۆژەکەی بە "یەکێک لە پێویستیترین و گرنگترین پرۆژەکانی کوردستان" ناو برد و گوتی، "بە قەبارەیەک ئاو دەگەیەنێتە شاری هەولێر، تاوەکو نزیکەی 30 ساڵی دیکە، هەولێر کێشەی کەمئاوی نابێت. داوام کردووە هاوتەریب لەگەڵ ئەم پرۆژەیە، تۆڕی ناوخۆیی ئاو لە گەڕەکەکانیش ڕێک بخرێتەوە تاوەکوو بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیە، بتوانرێت ئاو بە هەموو گەڕەکەکانی هەولێر بگەیەندرێت". لەو ڕێوڕەسمەدا خالد خۆشناو، خاوەنی کۆمپانیایاکانی هێمن گرووپ، ڕایگەیاند "ئەم پرۆژەیە کێشەیەکی گەورەی شاری هەولێر چارە دەکات، ئەویش بە بڕیاری سەرۆکوەزیران و پاڵپشتی ئەوان، پرۆژەی ڕاکێشانی ئاوی زێی گەورە بۆ ناو شاری هەولێر دادەنرێت". خاوەنی کۆمپانیاکانی هێمن گرووپ دەڵێت: لەسەردەمی مەلیکییەوە تاکوو ئێستە، تەنیا بڕی 13 هەزار مەتری چوارگۆشە ئاو لە کاتژمێرێکدا لە زێی گەورە بۆ هەولێر هاتووە. بەڵام ئەم پرۆژەیە لە یەک کاتژمێردا، 20 هەزار مەتری چوارگۆشە ئاو لە زێی گەورە دەگەیەنێتە ناو شاری هەولێر، ئەم بڕەش پێداویستی بۆ یەک ملیۆن و نیو هاووڵاتیی بەپێی ستانداردی جیهانیی دابین دەکات. دەشڵێت: بەدروست کردنی ئەم پرۆژە کێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر بەیەکجاریی کۆتایی دێت، لای خۆمانەوە سوپاسی مەسرور بارزانی دەکەین کە شەرەفی ئەم پرۆژەی بە ئێمە بەخشی و متمانەی بە ئێمە کردووە. خاوەنی کۆمپانیاکانی هێمن گرووپ ئاماژەی بەوەش دا "متمانەی سەرۆکوەزیران هێز و توانامان پێ دەدات، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە و کەمترین کات ئەم پرۆژە ستراتیجییە جێبەجێ بکەین". خالید خۆشناو ڕاشیگەیاند، دڵنیاتان دەکەینەوە ئەم پرۆژە بە کوالێتییەکی بەرزتر لەوەی داوامان لێ کراوە و بە کەمترین ماوە بیخەینە خزمەتی خەڵکی هەولێر، هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو، کە لەم پرۆژەدا پێنج هەزار کارمەند بە سێ شیفت بەردەوام کاری تێدا دەکەن.

هەواڵ
07-09-2024

بەرەیەکی بەهێز لە یەکێتی جیادەبێتەوە

بەرەیەکی دیار لەنێو بەرپرسانی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان جیادەبنەوە و حیزبێک دادەمەزرێنن. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ئەو بەرەیە لە چەند سەرکردەیەتی دێرینی ناو یەکێتی پێکهاتوون و دەیانەوێ حیزبێکی نوێ دابمەزرێنن. دیارترین ئەو کەسانەی لەناو بەرەکەدا دەبن، ئەمانەن: مەلا بەختیار عومەر فەتاح قادر حەمە جان مامۆستا جەعفەر سالار عەزیز فەرەیدون عەبدولقادر لەگەڵ چەندین کەسایەتی تر. باڵکێش زانیویەتی، پێشنیاز کراوە (ئاڵای شۆڕش) دروست بکەنەوە کە پێش راپەڕێن دروست کرا و دواتر هەڵوەشێنرایەوە. بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە بڕیاری کۆتایی.

گشتی
07-09-2024

شاندی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری گەیشتە هەولێر

شاندی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری گەیشتە هەولێر. شاندەکە بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و بە بەشداریی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقە، ئێوارەی ئەمڕۆ (9-7-2024) گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، سبەی (یەکشەممە، 8-9-2024) کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستپێدەکات. مافی دەستووری، شایستەی دارایی و بودجەی هەرێمی کوردستان، بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکان دەبن. کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەن دوو رۆژ دەخایەنن، تێیاندا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا بەپێی دەستوور دەکرێت. رووداو

1 2 ... 177 178 179 ... 1143 1144