لیوا قه‌هار سابیر عه‌لكه، خاوەنی پرسەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت: شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ به‌خۆی و كۆمه‌ڵێک چه‌كدار بەمەبەستی ئاژاوە هاتبوونە پرسەکە، ئەگەرنا دوو مانگ به‌ر له ئێستا خێزانی شه‌هید سابیر عه‌لكه كۆچی دوایی كرد بۆچی شالاو نه‌چوه پرسه‌كه‌ی. دەقی ڕوونکردنەوەکە: ئه‌مرۆ رێكه‌وتی ٣٠ /٩ /٢٠٢٤ له مزگه‌وتی ره‌شاد موفتی له كاتی به‌رێوه‌چونی پرسه‌ی مامۆستا تۆفیق مه‌نتك كه پرسه‌كه هی عه‌شیره‌تی مه‌نتكه و پرسه‌ی پارتیه‌كان بوو له‌و كاته‌دا شالاو كۆسره‌ت ره‌سول كه سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیه هاته پرسه‌كه و به‌خۆی و كۆمه‌ڵێك چه‌كدار كه زیاتر له‌وه ده‌چوو بۆ ئاژاوه هاتبێ نه‌وه‌كو سه‌ردانی پرسه ئێمه‌ش كه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك شه‌هیدین و شه‌هید سابیر عه‌لكه و شه‌هید ره‌شید عه‌لكه به ده‌ستی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی شه‌هید كراون له‌به‌ر رێزمان بۆ پرسه‌كه‌مان سه‌ره‌تا شوێنی دانیشتنیشمان بۆ شالاو ئه‌و خه‌لكه‌ی له‌گه‌لی بوون دیاری كرد به‌لام هه‌ردیاربو كه ئه‌وان به مه‌به‌ستی ئاژاوه هاتبون تاوه‌كو ئارامی شاری هه‌ولێر تێك بده‌ن و ئیدی شه‌ڕ و گرژی دروستبو و شالاو و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی بۆ ئاژاوه نانه‌وه ده‌ستیان كرد به ته‌قه و به داخه‌وه كه‌سێك بریندار بوو .ئێمه وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سابیر عه‌لكه رایده‌گه‌یه‌نین هه‌موو كات له‌گه‌ل ئه‌من و ئارامی شاری هه‌ولێرداین و شالاو كۆسره‌ت و حیزبه‌كه‌ی به مه‌به‌ست ده‌یانه‌وێ ئاژاوه دروست بكه‌ن ده‌نا باش ده‌زانن تازیه‌كه هی پارتیه و هی بنه‌ماله‌ی سابیر عه‌لكه‌یه چۆن ده‌بێ بچنه پرسه‌كه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئاژاوه نه‌بێ دوو مانگ به‌ر له ئێستا خێزانی شه‌هید سابیر عه‌لكه كۆچی دوایی كرد بۆچی شالاو نه‌چوه پرسه‌كه‌ی به‌لام دیاره ده‌زانن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره له هه‌ولێر شكستێكی گه‌وره چاوه‌رێیان ده‌كا بۆیه ده‌ست داوه‌ته ئاژاوه نانه‌وه و ده‌یانه‌وێ هه‌ولێر وه‌كو زه‌مانی پێش ٣١ ی ئاب له شه‌ر و ئاژاوه و نا ئارامی دابێت .
ڕۆژی دووشەممە 30ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد. لەدیدارەكەدا كە بەڕێز مەكسیم ڕوبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی ڕووسیا ستایشی ئەو سەقامگیری و ئارامییەی كرد كە لە هەرێمی كوردستان بەرقەرارە و ڕایگەیاند وڵاتەكەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەڕوانێت. باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق هەروەها سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنفڕانسی (ڕۆڵی ڕۆژهەڵاتناسە ڕووسەكان لە ناساندنی پرسی كورد و كوردستان) بە هاوبەشیی و هەماهەنگیی نێوان نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم لە ڕووسیا و زانكۆی سۆران و پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسیی ڕووسیا. هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و سووریا و دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و مەترسی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەكە تاوتوێ كرا. پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە بیستی
پەیامێک لە لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە جووڵە و هەڵسوکەوت و دەربڕینەکانی دوێنێی سەرۆکی یەکێتی لەسەر ستەیج، تەعبیر لە جەوهەری خۆی دەکات و پێویست بە هیچ وەڵامێک ناکات. دروشمی پارتیمان (ئارامی و ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگری)یە و، لە ڕۆژی ۲٠ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲٤ لەسەر سندوقەکانی دەنگدان وەڵامی دەدەینەوە. لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان۳٠ی ئەیلوولی ۲٠۲٤
ئەمڕۆ دووشەممە 9/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.لە بەشێکی گفتوگۆکاندا، باس لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی پرۆسەکە لە کەشێکی ئارام و دوور لە پێشێلکاری کرایەوە.پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی9ی2-2024، ئاسمانی پارێزگاكان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه به 1 تا 2 پله به به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی سێشه‌ممه 1ی10ی2024، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی شەودا لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری نمە باران هەیە کە هەندی کات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسکە، بە شێوەی بچربچر بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێ. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:هەولێر :34 پلەى سیلیزىسلێمانی : 32 پلەى سیلیزىدهۆک: 36 پلەى سیلیزىکەرکوک: 38پلەى سیلیزىهەڵەبجە: 35 پلەى سیلیزىزاخۆ: 34 پلەى سیلیزىحاجی ئۆمەران : 19 پلەى سیلیزىسۆران : 31 پلەى سیلیزىگەرمیان: 39 پلەى سیلیزى
ئامادەکاریی بۆ هاتنی وەرزی بارانبارین و زستانى ئەمساڵ دەستى پێ‌کرد لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەى پارێزگارى هەولێر، لە چوارچێوەى هەوڵەکانى ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانى پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو، هەڵمەتی گشتگیرى پاککردنەوەى سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆل، خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆ و کەند و ڕێرەوە سروشتییەکانى ئاوى باران بەر لە وەرزی بارانبارین و زستانى ئەمساڵ لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دەستى پێ‌کرد، لەو پێناوشدا لەلایەن تیمەکانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەستکرا بە خاوێنکردنەوەى کۆڕنیشى شارى هەولێر. پارێزگای هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ لایەنە هاوپەیمانەکانی پێکهاتەی مەسیحی کۆبووەوە. مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە: پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان، بەتایبەتی کلدان و ئاشووری و سریان و ئەرمەن، بەشێکی گرنگن لە گەلی کوردستان و ئێمە هەموومان بەیەکەوە خاوەنی ئەم نیشتمانەین.مەسرور بارزانی دووپاتی کردووەتەوە "جێی شانازییە پارتی هەمیشە جێی متمانەی هەموو پێکهاتەکان و بەتایبەتی مەسیحییەکان بووە، لە سایەی پارتیدا بنەماکانی بەیەکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت و مافی پێکهاتەکان پارێزراو دەبێت". لایەنە مەسیحییەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پشتیوانیی بێسنووری سەرۆک بارزانی و پارتی دەربڕیوە، کە هەمیشە پشتیوان و بەرگریکار و پارێزەری مافی پێکهاتەکان بوون و ڕووبەڕووی هەموو هەوڵەکانی پێشێلکردنی مافەکانی پێکهاتەکان وەستاونەتەوە.
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 29-9-2024) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێ “پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين.” دەقی راگەیێندراوەکە: به نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنانى و ياوه‌رانى ده‌ڕوانين. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين. ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دروست دەکەن. هۆشداری دەدەین کە بەردەواميى ئه‌م دۆخه تەنیا کارەسات و ماڵوێرانيی زیاتری بۆ هه‌موو لايه‌ك به‌بێ جياوازى لێ دەکەوێتەوە. بۆیە داوا لە هەمووان دەكه‌ين به دانايى و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیريی ناوچەکە بپارێزن.
وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری دەدات لەوەی فراوانبوونی جەنگ ژینگەی لەبار بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەڕەخسێنێت. شەممە 28ـی ئەیلوولی 2024 لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس، فواد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، فراوانبوونی بازنەی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت، لە سەرووی هەموویانەوە ژینگەیەکی لەبار بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەڕەخسێنێت تاوەکوو دەست بە جموجووڵی تیرۆریستییان بکەنەوە. ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ هەیینی، 27ـی ئەیلوولی 2024 هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی حزبوڵلای لوبنانی بە سەرپەرشتیی حەسەن نەسروڵلا کردە ئامانج، لە ئەنجامدا حەسەن نەسروڵا و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای حزبوڵڵا کوژران. هێزەکانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان دەست پێ کرد، کە تاوەکو ئێستە زیاتر لە 500 کەس کوژراون و نزیکەی 1700 کەسیش بریندار بوون. k24
بە گوژمەی 470 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی پارێزگای هه‌ولێر، بەردی بناغەی قیرتاوکردنی شەقامی چەند گەڕەکێک دانرا. ئەمڕۆ شەممە 28ی 9ی 2024، لە ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و کاروان کەریم خان، قایمقامی قەزای شەقڵاوە و مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری ناحیەی هیران و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی ناوچەکە، لە ڕێورەسمێکدا بە گوژمەی (470 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پارێزگا، بەردی بناغەی قیرتاوکردنی شەقامی چەند گەڕەکێکی ناحیەی هیران بە درێژی ( 21 هەزار مەتر دووجا) دانرا.لە ڕێ‌و رەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕایی پیرۆزبایی لە دانیشتوانی ناحیەکە، ڕایگەیاند: "بە پشتیوانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، کە هەمیشە تەئكید لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەکاتەوە، بەبێ جیاوازی لە ناو شار و دەرەوەی شار، دەستمان بە ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە کردووە، یەکێک لەوانە ئەم پڕۆژەیەیە، کە سوودێکی زۆر بە دانیشتوانى چەند گەڕەکێکی ناحیەکە دەگەێنێت، ئومێد دەکەین ببێتە مایەى ڕەزامەندیى دانیشتوانى و لە ماوەی دیاریکراوی خۆی تەواو بێت".گوتیشی: "لەم گەڕەکە و لە بەشێکى تر لە گەڕەک و شوێنانەکانى تری سنووری پارێزگای هەولێر ئێستا پڕۆژەیان لێ ئەنجام دەدرێت، بەشێک لەو پڕۆژانە لەم نزیکانە دەستیان پێدەکرێت و بەشێکیشیان دەستیان پێکراوە، سەرجەمی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەش لە چوارچێوەى بەرنامە و پلانى حکوومەتى هەرێمى کوردستانە، ئێمەش لە پارێزگاى هەولێر ئەوەى لە تواناماندابێت بەپێى ئیمکانیات و بودجەى بەردەست بەردەوام دەبین لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان".
لە هەولێر بە گوژمەی نزیکەی ( 700 ملیۆن دینار ) دەست بە دروستکردنی پۆندی خانزاد دەکرێت. لە بڵاوکراوەیەکی پارێزگای هەولێر هاتووە، لە چوارچێوەی پلانەکانى کابینەی نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ پاراستنی سامانى ئاو، بە گوژمە نزیکەی (676 ملیۆن دینار)، دەست بە دروستکردنی پۆندی خانزاد لە سنووری قەزای پیرمامی سەر بە پارێزگای هەولێر دەکرێت. ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانج لە دروستکردنی، جگە لە کەمکردنەوە مەترسی لافاو و زیادکردنی ئاوی ژێر زەوییە، لە ڕووی ئاودێری و ئاژەڵداریەوە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ جووتیارانی دەڤەرەکە.
بە گوژمەی نزیکەی ( 700 ملیۆن دینار ) دەست بە دروستکردنی پۆندی خانزاد دەکرێت لە چوارچێوەی پلانەکانى کابینەی نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ پاراستنی سامانى ئاو، بە گوژمە نزیکەی (676 ملیۆن دینار)، دەست بە دروستکردنی پۆندی خانزاد لە سنووری قەزای پیرمامی سەر بە پارێزگای هەولێر دەکرێت. ئامانج لە دروستکردنی، جگە لە کەمکردنەوە مەترسی لافاو و زیادکردنی ئاوی ژێر زەوییە، لە ڕووی ئاودێری و ئاژەڵداریەوە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ جووتیارانی دەڤەرەکە.