Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13709 بابەت
هەواڵ
05-08-2026

تابلۆی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان دەگۆڕێت تا جیا بکرێنەوە لەوانی تر

بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و ئاسانکاریی لە کاتی رووداوەکاندا لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی، بەتایبەت لە کاتی ئاگرکەوتنەوە کە پێویستیان بە مامەڵەی تایبەت هەیە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا تابلۆی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە ئۆتۆمبێلە ئاساییەکان جیا بکاتەوە. عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی: بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە هەرێمی کوردستان، بڕیار دراوە تابلۆی ئۆتۆمبێلە "Plug in" یان تەواو کارەباییەکان جیاکارییان بۆ بکرێت. عەقید هێمن وتیشی "تابلۆ نوێیەکە هەمان شێوەی تابلۆکانی دیکەی دەبێت، بەڵام لۆگۆیەکی تایبەتی لەسەر شێوەی "بروسک" بۆ زیاد دەکرێت کە هێمای کارەبایە، ئەمەش بۆ ئەوەی بە ئاسانی لە ئۆتۆمبێلە سووتەمەنییەکان بناسرێنەوە. سەبارەت بە هۆکاری ئەم جیاکارییە وتەبێژ دەڵێت: "ئەگەر ئۆتۆمبێلێکی تەواو کارەبایی ئاگر بگرێت، نابێت بە ئاو بکوژێندرێتەوە، بەڵکو دەبێت تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەرمانی تایبەت بەکاربهێنن، بۆیە بوونی ئەو لۆگۆیە تیمەکان ئاگادار دەکاتەوە کە چ جۆرە ئاگرکوژێنەوەیەک بەکاربهێنن." هەروەها عەقید هێمن لەبارەی شوێن بۆ بارگاویکردن دەڵێت "لە داهاتوودا شوێنی تایبەت بۆ بارگاویکردنی ئەم ئۆتۆمبێلانە دروست دەکرێت".

هەواڵ
04-08-2026

گەورەترین نافورە لە زاخۆ دروست دەکرێت

لە چوارچێوەی تەواوکردنی قۆناخێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆ گەورەترین نافورە لەسەر ئاستی عێراق لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروست دەکرێت.  لەم بارەوە ئەندازیار هەدیە محەمەد سەرپەرشیاری پڕۆژە و چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ باسیان لەم پڕۆژەیە کرد و دەڵێن: بە ئامانجی بوژاندنەوەی زیاتری کەرتی گەشتیاری و تەواوکردنی کۆڕنیشی زاخۆ، گەورەترین نافورە لەسەر ئاستی عێراق دروست دەکرێت و کارەکانی پڕۆژەکە قۆناخی باشی بڕیوە و دوای حەوت مانگی دیکە سەرجەم کارەکانی تەواو دەکرێن. نافورەکە بە گوژمەی 13 ملیار دینار، لەسەر رووبەری 12 هەزار مەتر دووجا و لەسەر سیستمی لەیزەر و جوڵاو دروست دەکرێت و گەراجێکی وەستاندنی ئۆتۆمبێل لەژێرەوەی پڕۆژەکە هەیە کە شوێنی 300 ئۆتۆمبێل لە یەک کاتدا دەبێتەوە و هەروەها یەکێک رێستورانتە بەناوبانگەکانی جیهانی تێدایە و بە گەورەترین نافورە لەسەر ئاستی عێراق دادەندرێت.  بەگوتەی سەرپەرشیاری پڕۆژەکە "پڕۆژەکە تەواوکەری قۆناخی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆیە و بە تەواوبوونی کۆڕنیشی شارەکە دەچێتە قۆناخێکی دیکە کە بڕیارە بەمزووانە دەستپێبکات" پڕۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی شارەکە تاوەکو ئێستا دوو قۆناخی جێبەجێ کراوە و بڕیاریشە بەمزووانە قۆناخی سێیەمی پڕۆژەکە کە درێژییەکەی دوو کیلۆمەترە دەستپێبکات، پڕۆژەکە وایکردووە رێژەی گەشتیاران بۆ زاخۆ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە و لەو چەند ساڵەی دواییدا بە هەزاران گەشتیار لە دەرەوە و ناوەڕاست و خوارووی عێراق و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان سەردانی زاخۆ بکەن.  

هەواڵ
04-08-2026

پڕۆسەی دابەشکردنی بەنزین بە کارتی ئەلیکترۆنی پەرەی زیاتری پێ دەدرێت

لە شاری هەولێر پڕۆسەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بە کارتی ئەلیکترۆنی بەردەوامە و ئەمڕۆ لە 21 بەنزینخانەی شارەکە بەنزین بەم شێوازە نوێیە دابەش دەکرێت.بڕیارە ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری هەولێر 21 بەنزینخانە بە کارتی ئەلیکترۆنی بەنزین بەسەر شۆفێراندا دابەش بکەن. ئامانج لەم هەنگاوە نەهێشتنی نۆرە و دابەشکردنی بەشە سووتەمەنییە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.لەم بارەیەوە سالار محەممەد، لێپرسراوی هۆبەی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەڵێت "پڕۆسەی دابەشکردنی بەنزین وەک قۆناغێکی ئەزموونی و تاقیکردنەوە سەرکەوتوو بووە، بۆیە لە داهاتوودا لە سەرجەم بەنزینخانەکان کاری پێ دەکرێت و ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی ئەو بەنزینخانانە زیاد دەبێت کە بەنزینی حکوومی بە کارت دابەش دەکەن"لە سیستەمە نوێیەکاندا بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 40 لیتر بەنزین دابەش دەکرێت و پێویستە شۆفێران لە کاتی وەرگرتنی بەشەبەنزینەکەیان، کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی لەگەڵ خۆیان ببەن. هەروەها ئەو شۆفێرانەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەنزینیان وەرگرتووە، ناتوانن جارێکی دیکە بەنزین وەربگرنەوە تاوەکوو ئەو کاتەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ئاگادار دەکرێنەوە. لەبارەی ئەوانەتی بازرگانی بە کارتەکەوە دەکەن، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر هۆشداریی توند دەداتە شۆفێران کە کڕین و فرۆشتن بە کارتی ئەلیکترۆنییەوە قەدەغەیە؛ هەر کەسێک ئەو سەرپێچییە بکات، کارتەکەی لێ دەسەندرێتەوە و بێبەش دەبێت لە هەموو بەشە سووتەمەنییەک"  

هەواڵ
03-08-2026

وەزیری جەنگی ئەمەریکا: وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ئامادەیە بۆ جووڵە بە ئاس...

وەزیری جەنگی ئەمریکا: وڵاتەکەمان لەبەرزترین ئاستی ئامادەباشیدایە بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران، ترەمپیش دەڵێت ئەمڕۆ گفتووگۆ دەکەین. ئەمڕۆ3ـی ئابی 2026، پێیت هیگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ئامادەیە بۆ جووڵە بە ئاستێک لە ئامادەباشی جیهان لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە بەخۆیەوە نەبینیوە. جەختیشی کردەوە، "هەموو شتێک بۆ جێبەجێکردن تەواو و ئامادەیە." پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاشکرای کرد، بڕیارە ئەمڕۆ  دووشەممە گەڕێکی نوێی دانوستان لەگەڵ ئێران دەستپێبکات. هەر چەند ئێران دەڵێت "هیچ دانووستانێک ناکەین و لە گۆڕێدا نییە" ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر ئێران هەڵپەساردووە، بەو مەرجەی تاران بە خێرایی بگاتە رێککەوتن لەگەڵ واشنتن. ترەمپ رۆژی یەکشەممە لە ناو فڕۆکەی سەرۆکایەتیدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: "بە روونی دیارە کە ئێرانییەکان نایانەوێت رووبەڕووی هێرش ببنەوە، ئەوان ئاگاداری قەبارەی ئەو هێرشە بوون کە بۆیان ئامادەکرابوو، چونکە نیشانەکانیان بینیبوو." سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی: "ئێستا ئەوەی دەیکەین گفتوگۆیە لە چوارچێوەی دانوستاندا، کە بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە دەستپێبکات."  

هەواڵ
03-08-2026

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بەشداری لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان د...

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی رێورەسمێکی تایبەت بە دوازدەیەمین ساڵیادی جێنۆسایدی ئێزیدی و کۆمەڵکوژیی شنگال بەڕێوەدەچێت.. چەکدارانی رێکخراوی داعش دوای کۆنترۆڵکردنی شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا، 12 ساڵ لەمەوبەر لە 3ی ئابی ساڵی 2014دا، هێرشیکردە سەر شارۆچکەی شنگال و دەوروبەری و کۆنترۆڵی کردن. هێرشەکەی چەکدارانی داعش بۆ شنگال، دوایین فەرمانی و جینۆسایدە بەسەر کوردانی ئێزدی هات، بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی ئێزدی بۆ رزگاربوون لە کۆمەڵکوژی پەیانا بردە بەر چیای شنگال و چەندین ساڵ لەسەر چیاکە مانەوە، بەشێکیشیان لەوێوە خۆیان گەیاندە رۆژئاوای کوردستان و پاشان لە رێگەی دەروازەی سێمێلکا - پێشابوورەوە گەڕانەوە و لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و کەمپەکان نیشتەجێکران. لە ساڵیادی ئەم ڕۆژەدا ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی ئابی 2026، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێورەسمێکی تایبەت بەڕێوە دەچێت..  

هەواڵ
02-08-2026

ئەپڵیکەیشنی "ئی پسوولە" دەکەوێتەوە کار

دوای وەستانی بۆ ماوەی چەند رۆژێک، سبەی ئەپڵیکەیشنی "ئی پسوولە" دەکەوێتەوە کار و هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە قەرزی کۆنی کارەبایان بە داشکاندنی 50% بدەنەوە. دوای ئەوەی بۆ ماوەی 3 بۆ 4 رۆژ ئەپڵیکەیشنی "ئی پسوولە" وەستابوو، سبەی دووشەممە ئەپڵیکەیشنەکە دەکەوێتەوە کار. لە وەشانی نوێی ئەپڵیکەیشنەکەدا خانەیەکی تایبەت زیادکراوە کە تایبەتە بە داشکاندنی 50%ـی قەرزی کۆنی کارەبای پێش پڕۆژەی "رووناکی". بەگوێرەی بڕیاری حکوومەت، لە سبەیەوە ئەو هاووڵاتییانەی قەرزی کۆنی کارەبایان لەسەرە، دەتوانن سوودمەند بن لەم داشکاندنە. بڕیاری داشکاندنەکە بەم شێوەیە دەبێت: 50% داشکاندن بۆ هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی، هەروەها 25% داشکاندن بۆ هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری. ئەم دەرفەتەی داشکاندن تاوەکو 10ی ئەیلوولی 2026 بەردەوام دەبێت، واتە هاووڵاتییان نزیکەی مانگێک و 7 رۆژیان لەبەردەمدایە بۆ دانەوەی قەرزەکانیان. وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمە کۆتا جارە داشکاندن بەو شێوەیە بکرێت، ئەگەر لەو ماوەیەدا قەرزەکان نەدرێنەوە، ئەوا وەزارەت میکانیزمێکی دیکە پەیڕەو دەکات.

هەواڵ
02-08-2026

لە دوو شوێنی جیاواز دابەشکردنی بەنزین لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنی دەستپێ...

لە پێناو رێکخستنەوەی پرۆسەی دابەشکردنی سووتەمەنی، قایمقامیەتی قەزای کۆیە بڕیاریدا دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بکاتە ئەلکترۆنی و تەنیا ئەو شۆفێرانە سوودمەند دەبن کە کارتی سووتەمەنییان هەیە. رۆژی یەکشەممە، 02ی ئابی 2026، قایمقامیەتی قەزای کۆیە لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێرانی سنوری قەزاکە و ناحیەی تەق تەق رایگەیاند، دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی حکوومی بە نرخی 750 دینار، تەنیا لە رێگەی کارتی ئەلکترۆنیی سووتەمەنی دەبێت. بەپێی بڕیارەکە بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 40 لیتر بەنزین دابین دەکرێت و لە سەرجەم بەنزینخانەکاندا ئامێری زیرەکی خوێندنەوەی کارت دانراوە. تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە  رایگەیاند: "ئەو بڕە بەنزینەی بۆ کۆیە و تەق تەق دێت، رۆژانە بەپێی بڕەکەی لە 1 بۆ 3 بەنزینخانە دابەش دەکرێت." قایمقامی کۆیە ئاماژەی بەوەشدا، کە پرۆسەکە هاوشێوەی ناوچەکانی تری پارێزگای هەولێرە و دانیشتوانی کۆیە و تەق تەق دەتوانن سوود لە "کۆبۆنی گاز" وەربگرن، چونکە ئەو کۆبۆنە هەموو بەشە سووتەمەنییەکانی تێدا دیاریکراوە. تاریق حەیدەری جەختی کردەوە کە لە سبەی دووشەممەوە، لە بەنزینخانەکانی کۆیە و تەق تەق بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکوومەت بە کارت دابەش دەکرێت. هاوکات داوا لەو هاووڵاتییانە کرا کە هێشتا کارتی ئەلکترۆنیی سووتەمەنییان نییە، سەردانی بەنزینخانەکان نەکەن، چونکە بەبێ کارت هیچ بڕە بەنزینێکیان پێنادرێت.

هەواڵ
02-08-2026

ژمارەیەک پەرلەمانتار دەستگیرنەکراون

ژمارەیەک پەرلەمانتار کە ناویان لە لیستی گەندەڵکارانی پەرلەمانە، تا ئێستا دەستگیر نەکراون و رۆژانەش دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن. بەگوێرەی ئەو زانیاریەکان، ئەو لیستەی کە ناوی گەندەڵکارانی تێدایە و بۆ پەرلەمانی عێراق نێردراوە، ناوی 19 پەرلەمانتاری تێدایە، کە چواریان هی خولەکانی پێشوون و 15 هی ئەم خولەی ئێستای پەرلەمانن و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە پارێزبەندیان لەسەر هەڵگیراوە و ژمارەیەکیان دەستگیرکراون و ژمارەیەکیان رایان کردووە، بەڵام بەگوێرەی ئەو لیستەی کە لای پەرلەمانتارانە ناوی چەند پەرلەمانتارێکی تێدایە ئێستا رۆژانە لە پەرلەمان دەوام دەکەن، بەڵام دەسیگیرنەکراون کەس بەلایانەوە ناچێت. لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق رایگەیاند دادگای لێكۆڵینەوەی ناوچەی رەسافە تایبەت بە پێداچوونەوە بە دۆسییەكانی گەندەڵی و سپیكردنەوەی پارە بڕی 20 ملیار دیناری بۆ گەنجینەی وڵات گەڕاندەوە، بەگوێرەی هەواڵەكە پرۆسەی گەڕاندنەوەی پارەكە لەسەر بنەمای تاوانەكانی گەندەڵی دارایی و كارگێری و فێڵكردن بووە. لە 28ـی حوزەیرانی 2028، هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران و دەستبەسەرداگرتنی ئەوپارانەی بە گەندەڵی بردراون، دەستیپێکرد، دەیان بەرپرس و پەرلەمانتار و سەرۆک حزب دەستگیرکران، یەکێک لەوان بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوگەکان عەدنان جومەیلی بوو، کە تائیستا پەیوەست بەو دۆسیەیە دەیان ملیار دینار و ملیۆنان دۆلار و دەیان کیلۆ زێڕ دەستیان بەسەردا گیراوە .

هەواڵ
02-08-2026

لە رووداوێکی هاتووچۆ 10 کەس دەبنە قوربانی

لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە پارێزگای واست، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی بچووک و پاسێکی زیارەتکارانەوە، 10 کەس بوونە قوربانی کە یەکێکیان ئەفسەرێکی باڵایە. لەسەر ڕێگەی خێرای نزیک قەزای عەزیزیە لە پارێزگای واست، پێکدادانێکی سەخت لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بچووک و پاسێکی گواستنەوەی زیارەتکاران ڕووی دا. لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا، سێ کەس گیانیان لەدەست دا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.  بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ میدیاکانی عێراق، ڕووداوەکە قوربانیی لێ کەوتووەتەوە و لەنێو ئەو سێ کەسەی کە گیانیان لەدەست داوە، ئەفسەرێک بە پلەی عەقید بوونی هەیە. دوای ڕووداوەکە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و تەرمی قوربانییەکانیان بۆ پزیشکی داد گواستووەتەوە، هەروەها بریندارەکانیش بۆ پشکنین و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی نزیک کراون.

هەواڵ
02-08-2026

دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستپێدەکات

لە چوارچێوەی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە قۆناغی یەکەمدا دەست پێ دەکات و سبەی یەکەم تیروپشک ئەنجام دەدرێت. لە چوارچێوەی بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر تەواوی مووچەخۆران، لە هەنگاوێکی نوێدا ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەست بە دابەشکردنی قۆناغی یەکەمی زەوی دەکات.  ڕێباز پیرۆت، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە لە ناحیەی چوارقوڕنەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، قۆناغی یەکەمی پرۆسەی تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دەست پێ دەکات کە مەرجە یاسایی و کارگێڕییەکان دەیانگرێتەوە بەپێی زانیارییەکان، لە کۆی سێ هەزار و 500 فەرمانبەری شایستە، شارەوانیی چوارقوڕنە لە قۆناغی یەکەمدا تیروپشک بۆ دوو هەزار پارچە زەوی ئەنجام دەدات و پارچە زەوییەکانی دیکەش دوای تەواوبوونی چەند ڕێکارێک بۆ قۆناغی داهاتوو ئامادە دەکرێن. ٠ هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد، شارەوانیی حاجیاوا دوو هەزار پارچە زەویی بۆ هەمان مەبەست ئامادە کردووە و بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە تیروپشک بۆ فەرمانبەرانی سنوورەکەی ئەنجام بدات.  بڕیار وایە لە هەفتەی داهاتوودا پرۆسەی تیروپشک و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سنووری ڕاپەڕین بەڕێوە بچێت، ئەمەش بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو مووچەخۆرانەی مەرجەکانیان تێدایە، ببنە خاوەنی پارچەیەک زەوی.

گشتی
02-08-2026

وەرزشکارێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

غیاس ئەحمەدی، وەرزشکار و یەکێک لە پاڵەوانە ناسراوەکانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.  ڕۆژی شەممە، غیاس ئەحمەدی، وەرزشکاری ناسراوی شاری سنە کە لە ڕیزی بەهێزترین پیاوانی ئێراندا بوو، دوای ماوەیەک ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. ناوبراو لە ساڵی 1985 لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و لە کێبڕکێیەکاندا بە نوێنەرایەتیی پارێزگای سنە چەندین ناسناوی گەورەی بەدەست هێنابوو. ئەم وەرزشکارە کوردە لە ساڵی 2006ـەوە دەستی بە چالاکیی وەرزشی کردووە. لە ساڵی 2008 گەیشتووەتە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانیەتیی بەهێزترین پیاوانی ئێران و ساڵی 2009ـش لە ڕیزی هەشت باشترینەکانی ئەو پاڵەوانیەتییەدا بووە.  یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکانی غیاس ئەحمەدی، بەدەستهێنانی جامی ڕەوشت بوو لە پاڵەوانیەتیی بەهێزترین پیاوانی ئێران لە ساڵی 2010دا، ئەم ناسناوەش نیشاندەری ڕەوشتبەرزی و هەڵسوکەوتی پیشەگەرانەی ئەو بووە لە پاڵ توانا جەستەیی و وەرزشییەکانیدا.

گشتی
02-08-2026

ڤینیسیۆس بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات

ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی بەرازیلی یانەی ریال مەدرید، خۆی بۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ بەرپرسانی یانە شاهانەکە ئامادە دەکات. ئەم کۆبوونەوەیە کە بڕیارە راستەوخۆ دوای گەڕانەوەی لە پشووەکەی ئەنجام بدرێت، کۆتایی بەو گومانانە دەهێنێت کە ماوەی ساڵ و نیوێکە دەربارەی داهاتووی ئەم یاریزانە لە سانتیاگۆ برنابیۆ دروست بوون. گەڕانەوە بۆ مەدرید و کارکردن لەگەڵ مۆرینیۆ بڕیارە ئەمشەو یەکشەممە، هێرشبەرە بەرازیلییەکە بگاتە مەدریدی پایتەخت، بۆ ئەوەی لە بەیانی رۆژی دووشەممەوە لەژێر سەرپەرشتی جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری نوێی یانەکە، دەست بە مەشق و راهێنانەکان بکاتەوە. کۆبوونەوەی بڕیاردان بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی، ئەم کۆبوونەوەیە دەرفەتێک دەبێت بۆ ڤینیسیۆس تاوەکو سەرەتا مۆرینیۆ و پاشان کارگێڕیی یانەکە لە نیازی راستەقینەی خۆی ئاگادار بکاتەوە. گرێبەستی ئێستای ڤینیسیۆس تەنیا 11 مانگی ماوە، ئەمەش وای کردووە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ببێتە پێشینە؛ چونکە واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ بە واتای مانەوە دێت، بەپێچەوانەشەوە ئەگەری رۆیشتنی لە مێرکاتۆدا بەهێز دەبێت. دەنگۆکانی ئارسیناڵ و گرێبەستە خەیاڵییەکەی سعودیە لەکاتێکدا دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لە هەفتەی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەوە، بەڵام بەرپرسانی ریال مەدرید رایدەگەیێنین کە هیچ پەیوەندییەکی فەرمیان لەو بارەیەوە پێنەگەیشتووە. نوێنەرانی یاریزانەکەش هەموو جۆرە رێککەوتنێکیان لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە رەتکردووەتەوە. رۆژنامەی ئەی ئێس ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە شوباتی 2025 و دوای پێشکەشکردنی دەستەوارەیەکی گەورەی سعوودی، ڤینیسیۆس و یانەکە لە رێککەوتن نزیک بوون، بەڵام لە کۆتاییدا هیچ شتێک واژۆ نەکرا و ساڵ و نیوێک بەسەر ئەو بابەتەدا تێپەڕیوە بێ ئەوەی گرێبەستە نوێیەکە ببینرێت. هەڵوێستی ریال مەدرید یانەی شاهانە تاوەکو ئێستا هێمنە، چونکە ڤینیسیۆس لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ئەم دواییەدا ئارەزووی خۆی بۆ مانەوە دەربڕیوە. لەگەڵ ئەوەشدا، کارگێڕیی یانەکە دەیەوێت یاریزانەکە راشکاو بێت؛ ئەگەر نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، پێویستە ئێستا بیڵێت تاوەکو یانەکە دەست بە هەنگاوەکانی بکات بۆ گەڕان بەدوای باشترین جێگرەوە لە بازاڕی گواستنەوەکاندا. ئێستا چاوەکان لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە دەبن کە دەریدەخات ئایا ڤینیسیۆس جۆنیۆر وەک کلیلێکی سەرەکی لە پڕۆژەکەی مۆرینیۆدا دەمێنێتەوە، یان لاپەڕەیەکی نوێ لە کاروانی وەرزشیی خۆی لە دەرەوەی ئیسپانیا هەڵدەداتەوە.

1 2 ... 15 16 17 ... 1142 1143