لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دۆخی سووریا و ڕوخانی دەسەڵاتی ئەسەد ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە. ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکەیە: سەبارەت بە گۆڕانکاری و ڕووداوی ئەمڕۆی وڵاتی سووریا، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێز لە بژاردە و ئیرادەی گەلانی سوریا دەگرین. هیوادارین قۆناغی داهاتوو، قۆناغی خۆشی و ئارامی و کۆتاییهاتنی ئاڵۆزییەکان و سەرەتایەکی نوێ بێت لە پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردنی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە، هەروەها ژینگەیەکی لەبار و دەرفەتی گونجاوی سەردەمیانە بڕەخسێت بۆ ژیانێکی شایستە بە گەلانی سوریا لە هەموو ڕوویەکەوە. لەلایەکی دیکەوە، هیوادارین ئەم گۆڕانکارییە کاریگەریی ئەرێنی لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی سووریا و ڕەنگدانەوەی باشی هەبێ لە چارەسەری کێشە و گرفت و پەرەسەندنەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی لە سەرتاسەری ناوچەکە و زمانی دیالۆگ ببێتە بنەمای سەرەکی بۆ چارەسەری گشت کێشەکان و ڕێز لە ئیرادە و خواستی گەلان بگیرێ. مەکتەبی سیاسییپارتی دیموکراتی کوردستان
گۆڕانکاریی خێرا و کەوتنی ڕژێمی دەسەڵاتداری سووریا، سەردەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە. ڕێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین و هیوادارین سووریای داهاتوو ، ئازاد و ئارام و دیموکراتیک و سەقامگیر بێت و مافی هەمو گەل و پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان دۆسیەیەکی گرنگی ناوبژیوانیی لە دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە لەندەن لە دژی کۆمپانیای (جێنێل ئینێرجی میران بنەباوی لیمیتد- GEMBBL) بردەوە. خاوەندارێتیی کۆمپانیای GEMBBL بەتەواوەتی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای Genel Energy plc وە بەڵێندەری گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەشە (PSC) لە هەردوو بیرەنەوتی میران و بنەباوی.پرۆسەی ناوبژیوانییەکە بەپێی یاسا و ڕێساکانی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لەندەن بەڕێوە چوو. سەرهەڵدانی ئەم ناکۆکییە لە دوای شکستی GEMBBL ەوە دەستی پێ کرد کە بڕیار بوو لە هەردوو بلۆکی میران و بنەباوی و بەپێی گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەش بۆ دەرهێنانی گازی سروشتی پەرەپێدان بکات. گرێی سەرەکیی یاسایی لەم ناکۆکییەکەدا یەکلاییکردنەوەی ئەوە بوو کە ئایا حکوومەتی هەرێم مافی هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەسانەی هەبووە یاخود نا. بەهۆی بەردەوامیی شکستی GEMBBL لە پەرەپێدانی ئەو دوو بلۆکە، حکوومەتی هەرێم، لە کانوونی دووەمی 2021دا بڕیاری کۆتاییهێنان بەو گرێبەستانەی لە بلۆکی میران و بنەباوی، دا.لە ڕێکەوتی ٥ی کانوونی دووەمی 2021، حکوومەتی هەرێم ئاگاداریی کۆتاییهێنانی ئەو گرێبەستانەی نارد بۆ GEMBBL. لە ڕێکەوتی 10ی کانوونی دووەمی 2021، GEMBBL وای خستە ڕوو کە دەیەوێ ئەو گرێبەستانە دەستبەجێ کۆتایی پێ بهێنێت و جەختی کردەوە کە گوایە حکوومەتی هەرێم پێشێلکاریی لە پابەندبوون بەو گرێبەستانە کردووە. بە هەمان شێوەش، لە ڕێکەوتی 10ی کانوونی دووەمی 2021، کۆمپانیای گەنەل ئەنەرجی Genel Energy کە خاوەنی GEMBBLە، لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەو وتانە کردەوە. لە بەیاننامەکەدا هاتبوو کە گوایە جێنێل ئەنەرجی بەنیازە لە ڕێگەی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتییەوە لە لەندەن داوای قەرەبووییەکی بەرچاو لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات. بۆ پاراستن لە مافەکانی، لە ڕێکەوتی 27ی کانوونی دووەمی 2021، حکوومەتی هەرێم داواکارییەکی لە دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە لەندەن دژی GEMBBL تۆمار کرد. لە داواکارییەکەدا حکوومەتی هەرێم داوای لە دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی کرد کە بڕیاری یەکلاکەرەوە دەر بکات بە ڕەوابوونی کۆتاییپێهێنان بەو گرێبەستانە لە هەردوو بلۆکی میران و بنەباوی. کۆمپانیای GEMBBL یش داواکاریی بەرابەری دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی کرد. لە داواکارییەکەیاندا جەختیان کردبووەوە لەوەی کە گوایە حکوومەتی هەرێم پێشێلکاریی گرێبەستەکانی کردووە، وە داوای قەرەبووی زیاتر لە یەک ملیار و 750 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی دەکرد. حکوومەتی هەرێمیش بە تۆکمەیی ئەم تۆمەتەی ڕەت کردەوە و بە توندی دژی داواکارییەکانی GEMBBL وەستایەوە. لە مانگی شوبات و مارسی ساڵی 2024دا، دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە لەندەن گوێی لە داواکارییە دژبەیەکەکانی حکوومەتی هەرێم و GEMBBL گرت. لە ڕێکەوتی 2ی کانوونی یەکەمی 2024دا بڕیاری لە بەرژەوەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەر کرد. لە پشتیوانیکردنێکی پتەودا لە مافەکانی حکوومەتی هەرێم لە گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەشدا، دادگا ئەم بڕیارانەی دا: - حکوومەتی هەرێم مافی خۆیەتی کۆتایی بە گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەش لە هەردوو بلۆکی میران و بنەباوی بهێنێت. - پشتڕاستکردنەوەی دادگا لە تێگەیشتنی حکوومەتی هەرێم لە مافی کۆتاییهێنانی بەو گرێبەستانە. - دادگا پشتڕاستی کردەوە حکوومەتی هەرێم بە شێوەیەکی ڕاست و دروست ئاگاداریی ناردووە بۆ GEMBBL بە کۆتایپێهێنانی ئەو گرێبەستانە لە ڕێکەوتی ٥ی کانوونی دووەمی 2021 و بەپێی مافی خۆی لەو گرێبەستانە. - دادگا پشتڕاستی کردەوە کە GEMBBL بە شێوەیەکی نادروست گرێبەستەکانی میران و بنەباویی لە ڕێکەوتی 10ی کانوونی دووەمی 2021 هەڵوەشاندووەتەوە. - دادگا پشتڕاستی کردەوە کە حکوومەتی هەرێم بە شێوەیەکی ڕاست و دروست گرێبەستەکانی لە ڕێکەوتی 12ی کانوونی دووەمی 2021 کۆتایی پێ هێناوە. - دادگا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە حکوومەتی هەرێم بەجێهێنانی ئەرکی خۆی لە هیچ یەکێک لە گرێبەستەکان لەگەڵ GEMBBL پێشێل نەکردووە؛ هەروەها داواکارییە بەرابەرەکانی کۆمپانیای GEMBBLی بە تەواوی ڕەت کردەوە. ئێستا حکوومەتی هەرێم چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی ئەو خەرجیانەیە لە کۆمپانیای GEMBBL کە لە پەنابردن بۆ دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی و پرۆسەی یاساییدا دژی داواکارییەکانی کۆمپانیای ناوبراو خەرجی کردووە. K24
لەدوای ئەوەی گرووپە چەکدارەکان کەوتنی دیمەشقیان راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان باری نائاسایی لە تەواوی سنوورەکەی راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیێندراوێکدا بۆ رای گشتی دەڵێت: "بەهۆی تێکچوونی رەوشی ئەمنیی سووریا بە گشتی، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا داوا لە کوڕ و کچانی گەلەکەمان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی پاراستنی گەل و سەرجەم دامودەزگە و حیزبەکان و رێکخراوەکان دەکەین باری ئامادەیی بۆ بەرزترین ئاست بەرز بکەنەوە."
رۆژی شەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز شێخ خەمیس خەنجەر کەسایەتیی دیاری سیاسی عێراق کرد. لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتیی کرا.
دۆناڵد ترەمپ: ئەوەی سوریا شەڕی ئێمە نیەو نابێت ئەمریکا تەداخول بکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا: ئۆپۆزسیۆن پێشڕەوییەکی بێ وێنەیان لە سوریا بەدەست هێناوە و دەستیان بەسەر چەند شارۆچکەیەکدا گرتووە و ئێستا لە نزیک دیمەشقن. ڕوسیا نەیتوانیوە پێشڕەوی ئۆپۆزسیۆن بوەستێنێت بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و لەدەستدانی زیاتر لە 600 هەزار سەرباز لەوێ. سوریا لە ئاژاوەدایەو دۆخی ئاڵۆزە، ئەوان دۆستی ئێمە نین و نابێت ئەمریکا هیچ شتێک لەو بارەیەوە بکات و ئەمەی ڕوودەدات جەنگی ئێمە نییە.
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سووریا ڕوو دەدەن، چونکە ئەو پێشهات و ڕووداوانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و تێکڕای ناوچەکەمان هەیە. هیوادارین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا لە ئەنجامدا ببنە هۆی ئەوەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕەفتارێکی وا ئەنجام نەدرێت کە ناکۆکی و گرفتی نەتەوەیی و تایفی لەنێو پێکهاتەکانی سوریا قووڵ بکاتەوە.هەروەها ئومێدی ئەوە دەخوازین لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگەنە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا و پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیرییدا بێت. سەرۆک بارزانی7ی کانوونی یەکەمی 2024
راوێژكارێكی پێشووی قوباد تاڵهبانی، باس له ههوڵێكی یهكێتی دهكات له دژی مووچهخۆرانی كوردستان و دهڵێت: “یهكێتی كارێكی قێزهون و خیانهتی له دژی مووچەخۆرانی كوردستان كردووه.“ تهیمووری ئهنفال، راوێژكاری پێشووی قوباد تاڵەبانی، له لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فهیسبووك) نووسیویەتی: “یەکێتی بە ئاقڵی دانانشێت و واز لە خیانەتکردن ناهێنێت، هۆکاریش ئەوەیە، خوێنی خیانەتکردن لە خاک و نیشتمان و نەتەوە بە دەمارەکانیدا دێت و دەڕوات، ئاخر چی ڕەوای حەقە لەمەڕ وەرگرتنی پۆست لە پارتی، داوا لە بەغدا بکەیت مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێرێت؟“ ڕوونیشی كردۆتەوە، خەڵکی بەمەینەتی کوردستان ئەوە حەفتا ڕۆژە دینارێک مووچەی وەرنەگرتووە و پارەی موەلیدەی پێ نییە، ”ئێوەش خۆتان و ماڵ و منداڵتان تێرن و چ وڵاتێک خۆش بێت بۆ سەری ساڵ سەفەری بۆ دەکەن و بە دەیان دەفتەر دۆلار سەرف ئەکەن، ویژدانتان هەبێت کەرامەت و ئەخلاقتان هەبێت.“ لە كۆتاییشدا دەڵێ: ”جاشەکان وەکوو زەمانی حکوومەتی بەعس هەموو ڕێگایەکیان لە دژ هەرێمی کوردستان گرتووەتە بەر.“ یەكێتی لە كاتێكدا لە بەغداوە داوا دەكات مووچە نەنێردرێت، لە هەرێمی كوردستانیش هانی خۆپیشاندان بایکۆت و دەدات. هەروەك پێشتر ماڵپەڕی (زەمەن)ی نزیك لە بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاندراوی گرووپێكی بە ناوی (كۆنگرەی ئازادی و گۆڕانكاری) بڵاو كردووەتەوە كە تێیدا ئاشكرایان كردووە، یەكێتی لە كاتێكدا چەند مانگێك لەمەوبەر سەدان مامۆستای لەسەر بایكۆت و ناڕەزایی سزا داوە، كەچی ئەمڕۆ داوای بایكۆت دەكات. هەر لەو راگەیاندراوەدا هاتووە، یەكێتی بەم كارەی دەیەوێ بە بەردێك دوو چۆلەكە بپێكێت، لە لایەک وەک کارتی مامەڵەكردن لەگەڵ پارتی و حزب و لایەنەکاندا بەکاری بهێنێت، لەلایەکی تریشەوە دەیەوێت بەر بە فراوانبوونەوەی ناڕەزایەتییەكان بگرێت. لای خۆیەوە، عەبدوڵای مەلا نووری، پەرلەمانتاری پێشووتری گۆڕانیش لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ئەم هەوڵەی یەكێتی بە ”مەتەڵێکی سەخیف“ ناو بردووە و نووسیویەتی: ”لە دونیادا موعارەزە پێشی خەڵک دەکەوێت، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان، لێرە دەسەڵات دەیەوێ بە خەڵکی بێ مووچە، شەڕی وەرگرتنی پۆست بکات بۆ خۆی.“ ڕوونیشی كردووەتەوە: ”کورت و پوخت، بایکۆتی مووچەخۆران نەک بۆ مووچە، بەڵکوو بۆ ئەوەی یەکێتی پۆستی زیاتر لە پارتی وەربگرێ.“
دەستەی کەشناسی عێراق : پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە، نزمە پاڵەپەستۆیەکی قوڵی جەمسەری ڕو لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکات. لەئەنجامی ئەو شەپۆلە، بەفر لە هەرێمی کوردستان دەبارێت. لەگەڵ هاتنی شەپۆلەکە، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق، پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ كاروباری عێراق: بەرەوپێشچوونێکی ئەرێنی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە. دوێنێ هەینی 6/12/2024، محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووکان بۆ كاروباری عێراق لە میانی لەوتارەکەیدا سەبارەت بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بەرەوپێشچوونێکی ئەرێنی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کراوە. دوای دووساڵ لە دانوستان و دواخستن هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو. لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانیشەوە، گوتی: "لە 20 مانگی10، بە چاوی خۆم لە هەولێر و دهۆک پرۆسەی دەنگدانم بینی، سەردانی بنکەکانی هەڵبژاردنم کرد و بینیم بنکەکان زۆر بەڕێکوپێکی بەڕێوە دەچوو." گوتیشی:" لەنێو زیاتر لە 7 هەزار بنکەی دەنگداندا، زیاتر لە دوو ملیۆن كەس ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد، بەمەش ڕێژەی بەشداریکردن لە پرۆسەکەدا گەیشە %72 واتا ڕێژەکە %12 لە هەڵبژاردنەکانی زیاترە پێشوو." هەروەها نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووکان بۆ عێراق، باسی لە بەشداریکردنی ئافرەتان لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان کرد و به بەرەوپێشچوونێکی ئەرێنی وەسفی کرد و ڕایگەیاند:"لە کۆی 100 کورسیی پەرلەمان، 31 کورسیی ئافرەتان بەدەستیان هێناوە. ئەمەش زیاترە لەو ڕێژەیەی دانراوە كە 30%ـە، ئەمەش پرۆسەیەکی ئەرێنییه." هەروەها گوتیشی:" لە کاتێکدا دانوستانی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت بەردەوامە، لایەنە سیاسییەکان بەرپرسیارن لەوەی ئافرەتان بتوانن دەستیان بە پۆستە سیاسییەکان بگات."
پهیامی سهرهخۆشیی بارهگای بارزانی بۆ بهڕێز سهمیر غهریب مارف بهناوی خودای بهخشنده و میهرهبان بهڕێز كاك سهمیر غهریب مارف،بهداخێكی زۆرهوه ههواڵی كۆچی دوایی پێشمهرگهی دڵسۆزی شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان كاك ( غهریب مارف كانی ئاسكانی ) باوكی بهڕێزتانمان پێگهیشت. سهرهخۆشی ئاراستهی بهڕێزتان و خانهواده و ئاشنایانی باوكی خوالێخۆشبووتان دهكهین، هاوبهشی خهمی ههموو لایهكین. له خودای گهوره داواكارین دڵنهوایی به ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك ( غهریب مارف كانی ئاسكانی ) بهر ڕهحمهتی خۆی بخات و به بهههشتی بهرین شادی بكات. إنا لله وإنا اليه راجعون بارهگای بارزانی6ـی كانوونی یهكهمی 2024………………………….. پهیامی سهرهخۆشیی بارهگای بارزانی بۆ خانهوادهی عومهر حهمهلاو بهناوی خودای بهخشنده و میهرهبان بهڕێزان له خانهوادهی عومهر حهمهلاو،بهداخێكی زۆرهوه ههواڵی كۆچی دوایی پێشمهرگهی دڵسۆزی شۆڕشی ئهیلوول و كهسایهتی دیاری شاری سلێمانی كاك ( عومهر حهمهلاو )مان پێگهیشت. سهرهخۆشی ئاراستهی خانهواده بهڕێزهكهتان و دۆستانی خوالێخۆشبوو دهكهین، خۆمان بههاوبهشی خهمی ههموو لایهك دهزانین. له خودای گهوره داواكارین دڵنهوایی به خانهواده بهڕێزهكهتان و دۆستانتان ببهخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك ( عومهر حهمهلاو ) بهر ڕهحمهتی خۆی بخات و به بهههشتی بهرین شادی بكات. إنا لله وإنا اليه راجعون بارهگای بارزانی6ـی كانوونی یهكهمی 2024
سەرچاوە خۆجێییەکان: سوپای سووریا لە دێرەزوور کشایەوە و هەسەدە کۆنترۆڵی کرد. سەرچاوە خۆجێییەکان رایانگەیاند، سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران لە بەشی رۆژئاوای رووباری فوراتی پارێزگەی دێرەزوور کشاونەتەوە و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) شوێنیان گرتووەتەوە. بەگوێرەی ئەم زانیاریانەش بێت، پارێزگەی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا بە تەواوی لە کۆنترۆڵی هێزەکانی بەشار ئەسەد دەرکەوت و کەوتە ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە.