Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
11-12-2024

ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی دابەشکردنی مووچە و دۆخی ناوچەک...

Menu ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕاسپارد لەگەڵ گەیشتنی هەر بڕە پاریەکی تر لە بەغداوە بۆ تەواوکاری مووچە ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەكان بکات * حکومەتی هەرێم دەستخۆشی لە هەموو هەوڵێک دەکات لە سەر ئاستی فیدراڵی و هەرێمی، بۆ چارەسەرکردنی بابەتی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی کانوونی یەکەم ( دیسەمبەر)ی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، تیشک خرایە سەر دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ئێستای سووریا. لەمبارەیەوە سەرۆک وەزیران و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران، دووپاتیان کردەوە کە هەرێمی کوردستان، خۆی بە دوور دەگرێت لە هەر کێشە و ململانێیەکی هەرێمی و نێودەوڵەتیی و وەک هەمیشەش بە فاکتەری ئارامیی و سەقامگیری لە ناوچەکە دەمێنێتەوە و خوازیاری باشترین پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە سەر بنەمای ڕێزلەیەکترگرتن و بەرژەوەندی هاوبەش. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ڕاپۆرتێکیان دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە بابەتی مووچە و هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدرال و خشتەکانی هاوپێچی یاساکە بۆ ساڵی دارایی 2025 پێشکەش کرد. ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی و بە باشترین شێوە، جێبەجێ کردووە و لە هەوڵەکانیشی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە بۆ دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و لەم ڕووەوە، چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵ ، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، تەواوی شایستەی دارایی مانگەکانی 10 و 11 و12 بنێرێت، تا لە نزیکترین دەرفەتدا، مووچە دابەش بکرێت، کە بەداخەوە، بەهۆی ڕێکارەکانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، سەرەڕای ئەوەی ئێستا لە مانگی 12ین و مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی مانگی 12 وەردەگرن، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم، تا ئێستاش مووچەی مانگەکانی 10 و 11 ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی هەرێم، سەرجەم کەموکوڕیی لیستەکانی مووچەی چارەسەرکردووە ولیستی مووچەی هەر سێ مانگەکەی بە تەواوی و بە بێ کەموکوڕیی بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ناردووە. بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنی وەزیران، داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ دەکات، لە کۆبوونەوەی داهاتوویان کە بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت، پشت بەو دەسەڵاتەی پێیان دراوە، بە گوێرەی ماددەی 60 لە یاسای بودجەی عێراق ، چارەسەری بنەڕەتی کورتهێنانی تەرخانکراویی مووچەی هەرێم بکەن، تاکوو مووچەخۆرانی هەرێم، هاوتای هاوەڵەکانیان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق ، مووچەکانیان بەتەواویی و لە وادەی یاسایی خۆیان وەربگرن و چی دی پاساو و بیانووی تەکنیکی، نەکرێتە بەربەست لەبەردەم شایستە داراییەکانی مووچەخۆران کە پێویستە دوور بێت لە هەموو ناکۆکییەک. هەروەها حکومەتی هەرێم دەستخۆشی لە هەموو هەوڵێک دەکات لە سەر ئاستی فیدراڵی و هەرێمی بۆ چارەسەرکردنی بابەتی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان. ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد کە لە کاتی گەیشتنی هەر بڕە پاریەکی تر، لە بەغداوە بۆ تەواوکاری مووچە، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەكان بکات.هەروەها بڕیاردرا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە حەفتەی داهاتوودا، بۆ بەدواداچوونی پرسی هەموارکردنەوەی بودجەی گشتیی فیدراڵ و خشتە داراییەکانی هاوپێچی یاساکە بۆ ساڵی دارایی 2025 ، سەردانی بەغدا بکات. دواتر هەر لە چوارچێوەی یەکخستنەوەی ڕێکار و ڕێسا داراییەکان لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ، لە بڕگەی دووەمی کۆبونەوەکە ، وەزیری دارایی و ئابووری ، پێشنیاری هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجومەنی گشتیی ڕاژەی بۆ هاوتاکردنی ناونیشانە وەزیفییەکان لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ خستەڕوو، ئەمەش بۆ جێبەجێکردنی خشتەی نوێی ناونیشانە وەزیفیەکان کە لە یاسای ساڵی 2024 ی هەموارکراوی میلاک هاتوون، لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتەکانی ڕاسپارد بەداداچوون بۆ ئەم هەموارە بکەن کە لە خشتەی ناونیشانە وەزیفیەکانی یاسای میلاک هاتووە، بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی دامەزراوەکانی هەرێم و بەرژەوەندی فەرمانبەران تا لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت. بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لەبارەی دۆخی پێکهاتەکان و بەیەکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان . ئەنجومەنی وەزیران پابەندبوونی هەرێمی کوردستانی بە پاراستن و داکۆکیکردن و پەرەپێدانی مافەکانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.

هەواڵ
11-12-2024

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی حەفتاو دووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێ...

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، به ‌بۆنه‌ی حەفتاودووهەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان، پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م. یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و لە هەمانكاتیشدا ئەزموونێكی سەركەوتووی بەشداریی ئافرەت لە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستان بووە. یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان رێکخراوێکی تێکۆشه‌ری ناو شۆڕش و خەباتی گەلی كوردستانە كە ڕۆڵی خۆی لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و پێگەیاندنی ئافرەتان و بەرگریكردن لە مافەكانیان زۆر بە باشی بەجێ گەیاندووە و جێی پەنجەیان لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان هەمیشە دیارە. ئەو چاوەڕوانییە لە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەیە كە لە قۆناغەكانی داهاتووی ژیانی گەلەكەماندا لە چوارچێوەی كولتووری پێكەوەژیان و مەدەنییەت و یەكسانی و نەهێشتنی توندوتیژیی خێزانی و كۆمەڵایەتی كار بۆ بەهێزكردنی هەستی نیشتیمانپەروەری لەنێو ڕیزەكانیاندا بكەن. هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. مسعود بارزانی11ی كانوونی یەكەمی 2024

هەواڵ
11-12-2024

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی...

پەیامی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بە بۆنەی ( 72 )مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و گشت ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم . یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و بەشدارییەکی دیار و كاریگەری لە شۆڕش و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە. ئومێدەوارم لە درێژەدان بە تێکۆشان و کارکردنی ڕێکخراوەیی خۆیاندا لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بەردەوام و سەرکەوتوو بن. پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان . مەسرور بارزانیجێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان2024/12/11

هەواڵ
11-12-2024

ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت. ئەمرۆ چوارشەممە، 11/12/2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چوار تەوەر تاوتوێ دەکات، ئەوانیش:  یەکەم: دوایین پێشهاتەکانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ و خشتەکانی هاوپێچی یاساکە بۆ ساڵی دارایی 2025. دووەم: خستنەڕووی پێشنیاری هاوتاکردنی ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی، کە ژمارەیەک ناونیشانی وەزیفی نوێ تۆمارکراون و هەندێکی دیکە هەڵوەشێنراونەتەوە. سێیەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی پێکهاتەکان لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان. چوارەم: تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا. هەر ئەمرۆش وابڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوای نیوەڕۆ کۆببێتەوە و باسی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و پڕکردنەوەی کورتهێنان بکات.

هەواڵ
10-12-2024

مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی بەحرەین کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ ناسر بن حەمەد ئال خەلیفە، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانی و فەرماندەی پاسەوانی شاهانەی بەحرەین کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاووتوێ کرا و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرا. 1 2

هەواڵ
10-12-2024

مەسرور بارزانی لەگەڵ جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ بەحرەین، لە شاری مەنامە، لەگەڵ میر سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی شانشینی بەحرەین لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسوڵخانەی بەحرەین لە هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی مەنامە - هەولێر لە داهاتوودا تاووتوێ کرا.جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین، خۆشحاڵيی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەحرەین دەربڕی و ئامادەیيی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشان دا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەحرەینی کرد و خواستی پتەوکردنی پەیوەنديی دوولایەنەی لە بوارەکانی جێی بەرژەوەنديی هاوبەش، بە تایبەتی بنیاتنانی ژێرخان و چاکسازيی دارایی و بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان دووپات کردەوە.لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتيی سووریا و ناوچەکە بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵ
10-12-2024

مەسرور بارزانی لەگەڵ شا حەمەدی شای بەحرەین کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سافریە لە مەنامە، لەگەڵ شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەین کۆبووەوە. شای بەحرەین ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانی و دۆخی ئارامی و پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستانی بە ڕێبەرایەتیی ژیر و حەکیمانەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و ئامادەیی شانشینی بەحرەینی بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی و هاریکاریی بەحرەین نیشاندا.هەردوولا هاوڕابوون و ڕێککەوتن لە سەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و کردنەوەی کونسولخانەی بەحرەین لە هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی مەنامە-هەولێر لە ئایندەدا.دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی سووریا و ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە میر ناسر بن حەمەد ئال خەلیفە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی بەحرەین ئامادەی بوون.

هەواڵ
10-12-2024

هەواڵێکی دڵخۆشکەر لە وەزارەتی داراییەوە

وەزاروتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارە تەرخانکردنی پارە بۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵ، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکەیە: تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی كێشەی گواستنەوەی پارەی چارەسەر كرد. دوای سەردانی تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ بەغدادو بردنی لیستی مووچەی مانگی كانونی یەكەم بۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ. دوای هەوڵە بەردەوامەكانیان لە گەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی وەزارەتی دارایی عێراق، تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان سەركەوتوانە توانیان كێشەی گواستنەوەی پارە لە تەرخانكراوەكانی پشكی هەرێم بۆ زیادكردنی بڕی تەرخانكراو بۆ مووچە چارەسەر بكەن و ڕۆژی دووشەممە ( ٢٠٢٤/١٢/٩ ) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی بودجەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە فرمانی گواستنەوەكە دەرچوو. تیمەكەمان بەبەردەوامی لەسەر هێڵە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەو گەیشتنی پارەكە بەمەبەستی چارەسەركردن و پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی بۆ مووچەی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دروست كراوە. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوریی

هەواڵ
10-12-2024

یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا واژوو كرا

بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یان برێم، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر، یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتن لە لایەن هەریەک لە سروە رەسووڵ، بەڕێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و تاهیر بێناتیا، بەڕێوبەری پڕۆگرامی ئاژانسی شارەزایانی فەرەنسا لە عێراق، واژوو کرا. بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ، یاداشتنامەکە، نەخشەڕێگای گشتی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی نێوان ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) لەگەڵ دامەزراوەی ئاژانسی شارەزایانی فەڕەنسا دەبێت بۆ قۆناغی داهاتوو. روونیشکراوەتەوە "ئەم یاداشتنامەی لێکگەیشتنە، هەنگاوێکی دیکەی بونیاتنان و پەرەپێدانی ژێرخانی دامەزراوەییە لە هەرێمی کوردستان و سیستەمی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات بەرەو قۆناغێکی باشتر دەبات."

هەواڵ
09-12-2024

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی هەولێر دەکات

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی هەولێر و بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆدەبێتەوە.  رۆژی دووشەممە، 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەم هەفتەیە بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی وڵاتەکە سەردانی هەرێمی کوردستان، عێراق  و ئوردن دەکات.  بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزیرە ئەڵمانییەکە سەربازانی وڵاتەکەی کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی دژی داعش لە هەرێمی کوردستان و عێراق کار دەکەن، بەسەر دەکاتەوە.  پێش سەردانەکەی بۆ ناوچەکە، بۆریس پیستۆریەس لەبارەی گرژییەکانی ناوچەکە و رووخانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد، رایگەیاند: “پێویستە گرووپەکانی دژبەرەکانی نێو سووریا، بە خێرایی دۆخەکە هێوربکەنەوە. ناکرێت جارێکی دیکە سووریا بکەوێتەوە دەستی رژێمە سەرکوتکار و گرووپە رادیکاڵەکان.” پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیادا هەیە؛ ئەڵمانیا لە کاتی شەڕی دژی داعشدا پاڵپشتیی گەورەی هەرێمی کوردستانی کرد. بۆ نموونە، چەکی میلان یەکێک لەو چەکە کاریگەرانە بوو ئەڵمانیا رادەستی پێشمەرگەی کرد بۆ تێکشکاندنی هێرشەکانی داعش.  ژێدەر رووداو

هەواڵ
09-12-2024

ده‌سه‌ڵاتدارانى نوێی سووریا لەپەیامێکدا سوپاسی سه‌رۆك بارزانى ده‌كه‌ن

لیژنەی دانوستانکاری هێزەکانی شۆڕش و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ڕاگه‌یاندراوێك ئاراستەی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هه‌رێمى کوردستانی عێراق، ده‌كات. له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "لەم کاتە سەختانەدا ڕوو لە گەل و حکوومەتی عێراق دەکەین، بۆ ئەوەی دووپاتی بکەینەوە کە شۆڕشی سووریا و ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی کە لە لایەن دژبەرانی ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەدەوە دەستیان پێکردووە، هیچ زیان و کێشەیەک بۆ عێراقی خۆشەویستمان ناگەیەنێت، کە ئێمە بە برایەکی دوانەی سووریای دەزانین، هاوبەشێک لە کاتە خۆش و ناخۆشەکاندا، هەروەها هاوبەشێکە لە چاوەڕوانی داهاتوویەکی باشتر و سەقامگیری زیاتر". ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ چاویان لە پەیوەندییەکی باش و ئەرێنییه‌ لەگەڵ عێراقدا، "هاوبەشی و بەرژەوەندییەکان، مێژوو و هیواکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە زۆرن و ناتوانرێت هەژمار بکرێت بۆ دەستەبەرکردن و سەقامگیرکردنی ئاسایش و بڵاوکردنەوەی ئاشتی لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا". له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "سوپاسی براکانمان دەکەین لە هەرێمی کوردستانی عێراق له‌ پێشه‌وه‌ى هه‌مووان سه‌رۆك مەسعود بارزانی. كه‌ وەک ئەوەی پرسی خۆى بێت  مامەڵەی لەگەڵ پرسی سووریا کرد و پشتیوانییەکەی بۆ مافەکانی گەلی سووریا کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو کە ناتوانرێت چاوپۆشی لێبکرێت". ئێمە ئاماژە بەوە دەکەین کە برا و بنەماڵە سوورییەکانمان کە ئێستا لە ناوچەی کوردستانی عێراقن بەتایبەتی، ئێستا لە پەنابەر و هەڵاتووانی توندوتیژیی ڕژێمەوە بوونەتە میوانی برایانی ناوچەکە، ئەمەش لە سایەی خەباتەکانی سوریاییە کە خەڵک و ئازایەتی ئازاترین و پاڵەوانەکانی شۆڕش، و بەم زووانە دەگەڕێنەوە ماڵ و شارەکانیان لە سووریا، بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە دامەزراندنی سەقامگیرییەکەی و پشتگیری لە هێز و ئاوەدانکردنەوە و خۆشگوزەرانییەکەی بکەن. داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین هەموو ئەم ڕاستیانە بکاتە ئەولەویەتەکانی خۆی. ئێمە بە جددی چاومان لەوه‌یه‌ لاه‌ڕه‌ى مێژوو تێپه‌ڕێنین و له‌گه‌ڵ برا عێراقییه‌كانمان لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌ینه‌وه‌.

هەواڵ
09-12-2024

مەسرور بارزانی بە بانگهێشتێکی فەرمی سەردانی شانشینی بەحرەین دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت .ئامانجی سەردانەکە، پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەحرەین و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەحرەین کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی سووریا دەکات.ئه م سەردانە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو.

1 2 ... 154 155 156 ... 1143 1144