وەزارەتی دارایی عێراق لە سەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم و بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند بەمزوانە هەنگاوەکانی رەوانەکردنی مووچەی مانگی یانزە دەست پێ دەکەن. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوولا بڕیاردراوە بە: ناردنی شاندێکی تەکنیکی لە بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی فیدراڵی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بە ئامانجی هاوکاریکردنیان لە هەموارکردنەوەی باڵانسی تاقیکاری مانگانەی پەیوەست بە مووچە و خەرجکردنی خانەنشینی . بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت، وەزارەتی ژمێریاری هەنگاوی پێویستی ناوە بۆ ئازادکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی تشرینی دووەم، لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات. ئەنجامدانی گواستنەوەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی پەیوەست بە شایستە خانەنشینەکان کە بڕی (430) ملیار دینارە، ئەو تێبینیانەی کە ماونەتەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی وەزاری تەکنیکی لە ماوەی دە ڕۆژدا لێکۆلێنەوەیان تێدا دەکرێت. هەرێم پابەندە بە پێدانی شایستەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم کە لەلایەن بەشی ژمێریارییەوە پارەدار دەکرێت.
ڕۆژی یەکشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سیاسەتمەدار و کەسایەتیی کورد و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بەڕێز دکتۆر بەرهەم ساڵح کرد. لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین ڕووداو و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرد و هەروەها تاوتوێی بابەتە هەنووکەییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد.
بە پێی بڕیاری دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لە سەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون ولەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتووەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێم. بۆیە لە ڕۆژی سێشەممەوە 12/17 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە ، مووچەی مانگەکانی تریش بە زووترین کات دابەش دەکرێت.سوپاسی خۆڕاگری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانیان نابین . حکومەتی هەرێمی کوردستان2024/12/15
لە دووەم ڕۆژی كۆنفڕانسی ئـەنـجـوومـەنـی بـازرگـانـیی عـێـراق - بـەریـتـانـیـا IBBCدا، كە لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بەناوی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا بـانـگـھـێـشـتـی وەبـەرھـێـنـەر و کـۆمـپـانـیـاکـانـی بـەریـتـانـیـای بـۆ وەبـەرھـێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان كرد. ئەمڕۆ شەممە 14ی 12ی 2024، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە "لـە دووەم ڕۆژی کـۆنـفـڕانـسـی پـاییـزی IBBCدا، د. مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـان بـە نـاوی مـەسـرور بـارزانـی، سـەرۆکـوەزیـرانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان وتـارێـکـی پـێـشـکـەش کـرد." ئاماژەی بەوەش داوە، كە سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـان لە وتارەكەیدا "سـڵاو و ڕێـزی سـەرۆکـی حـکـوومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـی ئـاڕاسـتـەی ئـەنـجـوومـەنـی بـازرگـانـیی عـێـراق - بـەریـتـانـیـا و بـەشـداربـوانـی کـۆنـفـڕانـسـەکـە کـرد و ھـیـوای خـواسـت، کـە لـێـکـەوتـە و دەرئـەنـجـامـەکـانـی کـۆنـفـڕانـسـەکـە خـزمـەتـی زیـاتـر بـە پـتـەوکـردنـی پـەیـوەنـدیـیـە ئـابـووریی و بـازرگـانـیـیـەکـانـی نـێـوان کـۆمـپـانـیـاکـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و عـێـراق و شـانـشـیـنـی بـەریـتـانـیـا بـکـات." ھـەر لـە وتـارەکـەیـدا "سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـان ئـامـاژەی بـە دەرفـەتـە زێـریـن و نـاوازەکـانـی وەبـەرھـێـنـان کـرد لـە سـێـکـتـەرەکـانـی وزەی نـوێـبـۆوە، کـشـتـوکـاڵ، گـەشـتـیـاری، پـەروەردە و فـێـرکـردن، تـەنـدروسـتـی، خـزمـەتـگـوزاریی و تـەکـنـەلـۆژیـا و لـە ھـەمـانـکـاتیشـدا بـانـگـھـێـشـتـی وەبـەرھـێـنـەر و کـۆمـپـانـیـاکـانـی بـەریـتـانـیـای کـرد بـۆ وەبـەرھـێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان." د. مـحـەمـەد شـوکـری لە وتارەكەیدا "پـشـتـیـوانـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـان و حـکـوومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـی بـۆ پـابـەنـدبـوون بـە فـەراھـەمـکـردنـی ژیـنـگـەیـەکـی لـەبـار و ئـارام بـۆ وەبـەرھـێـنـەرانـی بـیـانـی نـیـشـانـدا، کـە ھـاوشـێـوەی وەبـەرھـێـنـەرانـی نـاوخـۆیی مـامـەڵـەی لـەگـەڵـدا بـکـرێـت." ئەوەش خراوەتە ڕوو، كە "ئـەنـجـوومـەنـی بـازرگـانـیی عـێـراق - بـەریـتـانـیـا IBBC، سـاڵانـە لـە دوو کـاتـی جـیـاوازدا کـۆنـفـڕانـسـێـکـی ئـابـوریی و بـازرگـانـی و پـەروەردە لـە شـارەکـانـی لـەنـدەن لـە وڵاتـی بـەریـتـانـیـا و شـاری دوبـەی لـە ئـیـمـاراتـی عـەرەبـی ڕێـک دەخـات."
ئاژانسی (شەفەقنیوز) لە زاری سەركردەیەكی سیاسیی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ترس و نیگەرانییەكی زۆر بەرانبەر ئەگەری كودەتاكردن لە عێراقدا هەیە.عەبدولرەحمان جەزائیری، سەركردەی ڕەوتی سوێندی نیشتمانی لە ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا، ڕاگەیاندووە: دوای كەوتنی ئەسەد لە سووریا لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە، لە عێراقدا ترسێكی زۆر هەیە كودەتایەكی سەربازی بكرێت.دەشڵێت: قەومانی كودەتای سەربازی لە عێراق، ئەگەرێكی كراوەیە و چوارچێوەی هەماهەنگی و حكوومەتی عێراقییش هۆشدارییان لە ئەگەرێكی ئاوا داوە.ئەو سیاسەتكارە عێراقییە دەڵێت:كێشەی سیاسیی زۆر لە عێراقدا لە نێوان پێكهاتەكاندا هەن، ئەوەش ڕێگە خۆش دەكات تاكوو كێشەكان بەردەوام بن و دۆخی سیاسی و ئەمنی تێك بچێت.ئەو لێدوانە لە كاتێكدایە كە هێزە عێراقییەكان بە درێژایی هێڵی سنووریی نێوان عێراق و سووریادا بڵاو بوونەتەوە، ئەمەش دوای مەترسییەكانی گواستنەوەی شەڕ و كردەی چەكداری لە سووریاوە بۆ ناو عێراق.
بهرپرسی لقی 20ی پارتی ئاشكرای كرد، دوای سهری ساڵ ههڵبژاردنی ئۆرگانهكانی پارتی له ناوچه كوردستانییهكانی دهرهی ئیدارهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بهڕێوه دهچن. ساڵح حهیدهر بهرپرسی لقی 20ی پارتی له شێخان، به ماڵپهڕی فهرمیی حزبهكهی گوتووه، پارتی ئامادهكاریی تهواوی بۆ بهڕێوهبردنی ههڵبژاردنی ئۆرگانهكانی حزبی له ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و بهغدا كردووه، كه لقهكانی سنووری نهینهوا و كهركووك و بهغدا دهگرێتهوه. بهرپرسی لقی 20ی شێخان زیاتر گوتی، بڕیار بوو لهم ڕۆژانهدا ههڵبژاردنی ئۆرگانهكان لهو سنوورانه بهڕێوه بچن، بهڵام بههۆی هاتنی پشووهكانی سهری ساڵەوە دواخراون بۆ دوای پشووهكانی سهری ساڵ، بۆیه له سهرهتای ساڵی نوێ ههڵبژاردنی ئۆرگانهكان لهو سنوورانهی دیاری كراون، بهڕێوه دهچن. حهیدهر روونیشی كردهوه: "قۆناغی دووهمی ههڵبژاردنی ئۆرگانهكان، لقهكانی دهرهوهی وڵات دهگرێتهوه، كه ههڵبژاردنی ئۆرگانهكانی حزب به شێوهیهكی سهركهوتوو له ههرێمی كوردستان بهڕێوه چوونه و له ههموو ئهو لق و ئۆرگانانهی ههڵبژاردنی ئۆرگانهكان نهكراوه، ههڵبژاردنیان تێدا ئهنجام دهدرێت"
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، زۆربەی کارە پێویستییەکانی جێبەجێکردنی ڕێگای دووسایدی ھەولێر - کۆیە تەواو بوون و لە داهاتوویەكی نزیکدا دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە. ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕاگەیاند: "ڕێگای ھەولێر - کۆیە فشارێکی زۆری لەسەرە و یەک سایدە، بەھۆیەوە گرفتی ھاتوچۆ و ڕووداوی ھاتوچۆی زۆری لێ دەکەوێتەوە، ئێستاش بۆ چارەسەر و دووسایدكردنی ڕێگاكە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی 560 ملیار و 443 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کردووە." گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە، گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار کراوە و ڕاسپێدراوە کە دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکات، دوای کاری پێویست، لە نزیکترین کاتدا دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە." بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە باسی لەوەش کرد: "دووسایدەكە درێژییەکەی 40 کیلۆمەتر دەبێت، بڕیارە لە ماوەی چوار ساڵدا تەواو بکرێت." ڕۆژی 10/10/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر - کۆیەی دانا، لەو ڕۆژەوەش، دەست بە ڕێكارەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە كراوە و ئێستا لە قۆناغی كۆتاییدایە و بەم زوانە دەست بە دروستكردنی ڕێگاكە دەكرێت. هەر لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی دووسایدی هەولێر كۆیە، مەسرور بارزانی لە وتارێكدا گوتی: "ڕێگاکە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی زۆر بێت بۆ بەستنەوەی شاری کۆیە، تەقتەق و دەوروبەری بە هەولێری پایتەخت و دەبێتە بەشێکی سەرەکیش لە بەستنەوەی هەولێر بە سلێمانی." سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوەش دابوو: "خەڵكی كۆیە شایەنی ئەوەن خزمەتی زیاتر بكرێن، پێشتر لە كابینەكانی پێشووی حكوومەت، بەهۆی ڕێگرییەكان جووتسایدی هەولێر - كۆیە نەكراوە، هیوادارین ڕێگرییەكان نەمێنن بۆ ئەوەی دەستی ئاوەدانی بگاتە هەموو كوردستان."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئیمانیۆل ماكرۆن، سەرۆكی فڕەنسا دەكات، بەبۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی حكوومەتەوەوە. ئەمڕۆ هەینی، 13ی كانوونی یەكەم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "ئێكس"ـدا نووسیویەتی: بەناوی هەرێمی کوردستانهوه پیرۆزبایی لە بەڕێز فرانسوا بایرو دەکەم كه لهلايهن سهرۆك ماكرۆنهوه بۆ پۆستى سهرۆك وهزيران و پێكهێنانى حكوومهتى نوێى فهرهنسا دهستنيشان كراوه. هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و بەرپرسیاريهتيى نوێیدا بۆ دەخوازم. هەر لە پەیامەكەدا هاتووە: لهو بڕوايهدام پەیوەندییە مێژوویيیەکانی نێوان هەردوولامان لە گەشەکردن و پێشکەوتن بەردەوام دهبن. پابەنديی ههرێمى كوردستان بۆ بەهێزکردنی هاريكاريى نێوانمان لە هەموو بوارەکاندا دووپات دەکهمەوە بە شێوەیەک کە خزمەت به ئامانجه هاوبهشهكانمان بکات. ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی فڕەنسا بە فەرمی فرەنسوا بایرۆ، سەرۆكی حزبی یەكێتیی دیموكراتیی فڕەنسی بۆ سەرۆكی نوێی حكوومەتی وڵاتەكەی لە جێی میشێل بارنیێ دانا، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە حكوومەت ڕاگەیاندبوو، ئەمەش لە ئاكامی لێسەندنەوەی متمانە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە.
دەستەی گەشتوگوزار: پێشبینی دەکەین بۆ سەری ساڵ زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار بێنە کوردستان ئەمڕۆ هەینی 13ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بەمەبەستی پێشوازی کردن لەو گەشتیارانەی بۆ بەسەر بردنی پشووەکانی سەری ساڵ ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، دەستمان کردووە بە چەند ئامادەکارییەک. ئەو گوتەبێژە دەڵێت: “ئامادەکارییەکان لەسەر دوو ئاستی جیاوازە، ئاستی یەکەم کەرتی گشتییە، واتە هەماهەنگی دەستەی گەشتوگوزار لەگەڵ لایەنەکانی پەیوەندیداریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەک ئاسایشی ناوخۆ و بازگەکانی هەرێم هەماهەنگی تەواو کراوە، ئەوەی جێی خۆشحاڵیشە بازگەکان ئاسانکاری تەواو دەکەن بۆ هاتنە ناوەوەی گەشتیاران، هەروەها بە چەند خولەکێک تەواوی ڕێکارییەکان بۆ ڕێگەپێدانی گەشتیاران دەکەن.” دەشڵێت: “لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانمان چەندان لیژنەی جیاواز بە ئەرک و بەرپرسیارێتی جیاواز پێکهێنراون، گرنگترینیشیان ئەو لیژنانە دەبێت کە لە بازگەکان ئامادەییان دەبێت، هەروەها دەمانەوێت هەر لە بازگەکانیشەوە پێشوازی لە گەشتیاران بکەین و دیوێکی جوانی هەرێمی کوردستان نیشانی گەشتیاران بدەین.” ئاماژەی بەوەش دا “تیمەکانمان لە بازگەکان بە پێدانی نەخشە و ڕێنمایی گەشتیاران لە پێشوازییاندان، لەناو سەنتەری شاریش ئەو بنکە گەشتیارییانە بەسەر دەکەنەوە کە ئاهەنگ و چالاکی بە بۆنەی سەری ساڵ تێیدا دەکرێت. ئەوەش بەمەبەستی دڵنیا بوونەوە لەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەشی گەشتیار دەکرێت.” باسی لەوەش کرد “تیمەکان ڕێگری دەکەن لە نرخی کەلوپەلی بازاڕ، کە هەندێک لە دوکاندار خواستی ئەوەیان هەیە، لە ڕووی نرخەوە ئەو هەلە بقۆزنەوە.” ئەوەشی خستە ڕوو “لەسەر ئاستی گشتیی، لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی تەلەفوونی وەکو هێڵی گەرم ئامادە کراوە، گەشتیار دەتوانێت لە کاتی پێویستدا پەیوەندیی بکات.” هەروەها گوتیشی: “ئامادەکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی میوانخانەکان و خواردنگەکان کراوە، بۆ ئەوەی تەواوی بنکە گەشتیارییەکان لە ئامادە باشیدا بن بۆ پێشوازی کردن لە گەشتیاران.” ئەو گوتەبێژە دەشڵێت: “ناوەڕاستی ئەم مانگە چەند چالاکییەک دەست پێ دەکات، چالاکییەکانیش؛ کلتووری، هونەری، ڕۆشنبیری و هەندێکیشیان ڤێستیڤاڵن، بۆ بە براندکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان و کارە دەستییەکان، هەندێکیان گەشتوگوزار خۆی سەرپەرشتی دەکات، هەندێکی دیکەشیان لەلایەن ئیدارەی خۆجێی ئەو شوێنانە دەکرێت.” ئیبراهیم مەجید ڕاشیگەیاند “ساڵی ڕابردوو 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، پێشبینی دەکەین بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان.”
لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لە سنووری شارەدێی چەمچەماڵ كەسێك گیانی لەدەست دا و 9 كەسی دیكە بریندار بوون. هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند: ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە رووداوێكی پێكدادان لەنێو چوار ئۆتۆمبێل رووی دا. رووداوەكە لەسەر رێگای نێوان شارەدێی تەكییە – ئاخجەلەر كەوتەوە و لە ئەنجامیشدا كەسێك گیانی لەدەست دا و 9 كەسی دیكە بریندار بوون. ضهاتوچۆی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەش دا كە بەهۆی سەختی برینەكانیان، دوو لە بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كران.
ڕۆژی پێنجشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی لە ڕێکخراوی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد و باسی ڕۆڵی ئافرەتان لە شۆرشی ئەیلوول و شۆڕشەکانی تری کوردستان و سەرخستنی شۆڕشەکاندا کرد و دەستخۆشی لە ستافی نوێی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ کارو چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە دووپاتکردەوە.لای خۆیەوە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتان سوپاسی سەرۆک بارزانی و ئەو متمانەیەیان کرد کە پێیان دراوە و، بەڵێنی کارو هەنگاوی باشتریان دا لە پێناو خزمەتکردنی کوردستاندا. ڕۆلی گرنگی ئافرەتان لە پڕۆسە دیموکراسییەکان و هەروەها کۆمەڵگە و پاراستنی خێزان و پاراستنی بەها پیرۆزەکان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی شای سعودییە و گەلی سعودییە کرد. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: به گهرمی پیرۆزبایی له خاوهنشکۆ شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و سهرکردایهتی و گهلی شانشینی عەرەبستانی سعوودیه دەکەم بۆ بردنەوەی میوانداریی جامی جیهانی تۆپی پێ ٢٠٣٤. ههروهها ستایشی هەوڵەکانی شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمان دەکەم لە بەدیهێنانی ئەم سەرکەوتنە مهزنه که پێگەی بەرزی شانشینی سعوودیه دەردەخات.