Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
21-12-2024

بە دەیان کەس لە ھەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون

بە گوێرەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نزیکەی 50 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون. ئەمڕۆ شەممە، 21ـی کانوونی یەکەمی 2024، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر راگەیاند، "لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 29 کەس لە پارێزگاکە لە ئاودا خنکاون. بەشی زۆریان لە کاتی مەلەکردن بووە لە رووبار و چەمەکان".  بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆکیش گوتی، "ئەم ساڵ خنکان لە پارێزگاکەمان بەراورد بە پار زیادیکردووە. لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 10 کەس خنکاون".  ساڵی رابردوو لە پارێزگای دهۆک چوار کەس خنکابوون. هاوکات زانیار عومەر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە گوتی، "ئەم ساڵ لە پارێزگاکەمان کەس نەخنکاوە. پار یەک کەس خنکابوو." سەرچاوەیەکی بەرپرس و ئاگادار لەم پرسە گوتی، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نزیکەی 10 کەس لە پارێزگای سلێمانی خنکاون. بەپێی ئاماری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 61 کەس لە ئاوی رووبار و چەمەکاندا خنکابوون. لەو ژمارەیە 27 کەسیان لە سنووری پارێزگای هەولێر، 19ـیان لە پارێزگای دهۆک، 14یان لە پارێزگای سلێمانی بوون و لە پارێزگای هەڵەبجەش یەک کەس بوو.

هەواڵ
20-12-2024

لێدوانی شاندی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ جۆلانی

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک دەڵێت: "لەگەڵ نوێنەرانی دەسەڵاتی کاربەڕێکەر کۆبوومەوە، لەنێویاندا، ئەحمەد شەرع (ئەبو محەممەد جۆلانی) بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک پڕەنسیپ کە ئەمریکا و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە لەسەری رێککەوتوون. پێشوازیمان لە پەیامە ئەرێنییەکان کرد." باربارا لیف دەڵێت، بە ئەحمەد شەرعی گوتووە کە ئەمریکا چیدیکە 10 ملیۆن دۆلار بۆ پێدانی زانیاری کە ببێتە هۆی دەستگیرکردن یانیش کوشتنی نادات.  یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لەبارەی سەردانەکەی بۆ سووریا دەڵێت، "سەردانی ئەمڕۆمان بۆ دیمەشق دەرفەتێک بوو بۆ گوێگرتن لە سووریاییەکان." لیف دەشڵێت: "گوێم لە چالاکڤانانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەندامانی پێکهاتە جیاوازەکان و دەنگە جیاوازەکان لەبارەی دیدگەیان بۆ داهاتووی سووریا و شێوازی هاوکاریکردنیان لە لایەن ئێمەوە گرت."  باربارا لیف کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە دیمەشقە، دەشڵێت، ئەمریکا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ خەڵکی سووریا بۆ ئەوەی سوود لەم دەرفەتە مێژووییە وەربگرن. هاوکات، باس لەوە دەکات، "جەختمان کردەوە کە نابێت گرووپە تیرۆریستییەکان ببنە هەڕەشە، چ لەنێو سووریا و چ بۆ دەرەوە." 

هەواڵ
20-12-2024

هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکشێتەوە

هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەران، هەرێمی کوردستان دوو بژاردەی خستووەتە بەردەم سوودانی. بەپێی زانیارییەکان، بۆئەوەی چیتر بەغدا دەستی دەستی بە هەرێمی کوردستان نەکات و بە یەکجاری کێشەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەر بکات، هەرێمی کوردستان دوو بژاردەی خستووەتە بەردەم محەممەد شیاع سوودانی، یان دەبێ ئەم گرفتە لەسەرەتای 2025 چارەسەر بکات یان ئەوەتا کورد لە پرۆسەی سیاسی دەکشێتەوە. هاوکێشەی سیاسی ناوچەکە گۆڕانکاری لێ بەسەر هاتووە، لەبەردەم ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن، هەرێمی کوردستان لەڕووی پێگەی سیاسییەوە، کارتی سیاسی بەهێزتر بووە، لەماوەی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان زۆرترین جار پاڵپشتی سوودانی کردووە، ئەمەش هۆکارێکە بۆئەوەی ئەم گرفتە لەمێژینەیە بکاتە مەرجی نوێ و چارەسەری بکات. هەفتەیەک دەبێت لیژنەیەک بۆ وردبینی لە بەغداوە هاتوون بۆ هەولێر و ڕاپۆرتێک لەبارەی خەرجییەکان دەدەنە سوودانی، بەڵام نازانرێت ئایا بەغدا مووچەی مانگی 12 دەنێرێت یان وەک بەشێکی مووچەی ساڵانی ڕابردوو ئاستەنگی بۆ دروست دەکات و ناینێرێت. ژێدەر ئاڤا

هەواڵ
19-12-2024

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە...

رۆژی پێنجشەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دکتۆر محەمەد ئەلحسسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و شاندی یاوەری کرد. لەم دیدارەدا باس لە هەنگاوەکان و دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و جەخت لەسەر پێویستیی پێکهێنانی کابینەی تازە و دەستبەکاربوونی لەم دۆخە سیاسییە هەستیارەی لەئارادایە کرایەوە. هەر لەم دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سوریا و ناوچەکە بە گشتی و باس لە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و بیری توندڕۆیی کرایەوە و ئەگەری دزەکردنی تیرۆرستان لە سوریا بە مەترسییەکی جددی دانرا کە کاریگەری بۆ سەر عێراق و ناوچەکە بە گشتیی دەبێت، هەر پەیوەست بەم باسەوە هەماهەنگیی ئەمنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕال بە گرنگ زانرا. هەردوولاش هیوایان خواست دۆخی سوریا ئارامی و سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت و کێشە و گۆڕانکارییەکان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لە بەرژەوەندیی گەلانی سوریا بگات بە چارەسەر.

هەواڵ
18-12-2024

سەرجەم مووچەخۆرانی شاری هەولێر دەخرێنە سەر پرۆژەی هەژماری من

تیمی 'هەژماری من'، ڕایگەیاند، "ئێستا لەگەڵ سێ بانکی نوێ لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بێنە نێو پرۆژەی هەژماری من و لە ساڵی داهاتووەوە پەیوەندی بە پڕۆژەکەوە دەکەن؛ بەمەش، کۆی بانکە بەشدرابووەکان لە پڕۆژەکەدا، دەبنە 11 بانک و پرۆسەی بە بانکیکردن خێراتر دەبێت." بە گوێرەی پلانی تیمی پڕۆژەی 'هەژماری من'، مووچەی مانگی 12ـی کۆی مووچەخۆرانی مەدەنی لە پارێزگای هەولێر کە ژمارەیان 230 هەزار مووچەخۆرە، دەخرێنە سەر هەژماری من و لەو ڕێگەیەوە مووچەکانیان وەردەگرن. لە کاتێکدا زیاتر لە 191 هەزار مووچەخۆر مووچەی مانگی 10ـیان لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن، بۆ مووچەی مانگی 11ـش ژمارەکە بۆ زیاتر لە 200 هەزار مووچەخۆر بەرز دەبێتەوە. تیمی هەژماری من، ئەوەشی خستەڕوو، "بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 گرفتی نەمانی پارە لە نێو ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە و پچڕانی کارەبا بە هیچ شێوەیەک دروست نەبوو، ئەمڕۆش مووچەی زیاتر لە هەشت هەزار فەرمانبەری خوێندنی باڵا لە ڕێگەی هەژماری من دابەش کرا."

هەواڵ
18-12-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/18, مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یان شنایداۆف، باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا کرا.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست.باڵیۆزی چێک خواستی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دووپات کردەوە.چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێم ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵ
17-12-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێر...

ئه‌مڕۆ سێشەممە ‌ 12/17 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جەنەراڵ کێڤن لێیهی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد. له کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و سووریا و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا کرا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش و تیرۆر.هەروەها بیروڕا لەبارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا ئاڵوگۆ کرا و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سووریا و دابینکردن و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەم وڵاتە. بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە پێشکەوتنەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.

هەواڵ
17-12-2024

سەفین دزەیی: هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵات...

ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی کانوونی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە وەزیر و دیپلۆماتکار و بەرپرسانی حکومی و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکان و خاوەنکارو وەبەرهێنەران، ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی قەتەڕ لە هەولێر بەڕێوە چوو.سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە گوتارێکی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی لە میری قەتەڕ و گەل و حکومەتی قەتەڕ و باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق و کونسوڵی گشتییان لە هەرێم کرد و گوتی: قەتەر وڵاتێکی زۆر پێشکەوتووە و ئێمە زۆر دڵخۆشین کە ئەمڕۆ بەشێکین لەم یادە. هەروەها ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان سیاسەتەکەی کراوەیە بە ڕووی دونیای دەرەوە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەوتر لەگەڵ وڵاتان.بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە گوتی: هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە نێویاندا لەگەڵ قەتەردا هەیە، هەرێمەکە لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندینجار ڕایگەیاندووە، کە دەیانەوێت وەبه‌رهێنەرانی قەتەری بهێننە هەرێمی کوردستان، تا کاری وەبەرهێنان بکەن.هەروه‌ها گوتی: هەرێمی کوردستان ئامانجیەتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ قەتەر بەرەوپێش ببات، لە پێشوودا چەندینجار سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی قەتەریان کردووە، لە نزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە، لەبارەی بارودۆخی کوردستان، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

هەواڵ
17-12-2024

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ئاڵای کوردستان بەڕێو...

سەرۆکی حکومەت ؛ ناوچەکەمان بە گۆڕانکاریی خێرا تێدەپەڕێت بۆیە پێویستە هەموو هێزە سیاسیەکان ، جیاوازیەکانیان بخەنە لایەک و لە پێناو پاراستنی نیشتمان یەک هەڵوێست بین و حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز دروست بکەین. ئەمڕۆ سێشەممە 12/17، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە قەڵای هەولێر، ڕێورەسمێکی تایبەت بە ڕێزگرتن لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوە چوو. لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە نوێنەرانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان بەشدار بوون، سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا پیرۆزبایی ڕۆژی ئاڵای کوردستانی لە خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگە و بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان کرد. دووپاتیشی کردەوە کە ئاڵای کوردستان، سیمبولی خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان و هێمای یەکگرتووییمانە. بۆیە پێویستە هەموو کوردستانییەک ئەم ئاڵایە بەرز ڕابگرێت.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا ناوچەکەمان بە گۆڕانکاریی خێرا تێدەپەڕێت و ڕووداوی هەستیار ڕوو دەدەن، بۆیە پێویستە هەموو هێزە سیاسیيەکان، جیاوازییەکانیان بخەنە لایەک و لەپێناو پاراستنی نیشتمان، یەک هەڵوێست بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، هەروەها پێویستە حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز دروست بکرێت، بۆ ئەوەی ئامادەبین ڕووبەڕووی گۆڕانکارییەکان ببینەوە و بەردەوام بین لە خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان. لە کۆتاییدا، سەرۆکی حکومەت سوپاسی خەڵکی کوردستانی کرد کە سەرەڕای ئەو هەموو فشار و ناخۆشیيانەی لە ماوەی ڕابردوو بەسەریاندا هاتووە، بەڵام خۆڕاگرانە وەستان، بە تایبەتی کە فشاری نەناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، وایکرد ڕووبەڕووی دۆخێکی ناهەموار ببنەوە بەڵام هەر خۆڕاگربوون، بۆیە سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەم، هەروەها دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم کە هەمیشە ئامادە بوون بۆ بەرگری لە خاک و وڵاتەکەمان خۆیان بەخت بکەن و لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریدان.

هەواڵ
17-12-2024

سەرۆک بارزانی لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە

رۆژی سێشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە. دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛ ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی کوردستانە.ڕۆژی ئاڵا لە هەموو کوردستانیانی ئازیز پیرۆز بێت.

هەواڵ
16-12-2024

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی قەتەڕ بەڕێوە چوو

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 12/16، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی دەوڵەتی قەتەڕ، لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو، کە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکومەت بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە حوسێن بن عەلی ئەلفەزاڵە، کونسوڵی گشتیی قەتەڕ و ستافی کونسوڵخانە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. کونسوڵی گشتیی قەتەڕ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایی و بەشداریی سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکە دەربڕی.

هەواڵ
16-12-2024

پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی 10یەم، یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە ئەمڕۆ دوو شەممە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاند: "سبەی سێشەممە پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆدەبنەوە و لەسەر دوو تەوەری سەرەکی گفتوگۆ دەکەن کە بریتین لە پێکهێنانی کابینەی 10یەم و هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی رۆژئاوای کوردستان و سووریا." ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، کە یەکێتی گۆڕانکاری لە لیژنەی دانوساندنکار کردووە و ئامانج رەحیم بۆ لیژنەکە زیاد کراوە.

1 2 ... 152 153 154 ... 1143 1144