Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
26-12-2024

بەرپرسی لەسێدارەدان لە زیندانی سیدنایا دەستگیرکرا

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، بەرپرسی لە سێدارەدان لە زیندانی سیدنایا، لە لایەن هێزەکانی دەسەڵاتی نوێی سووریاوە دەستگیرکراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26.12.2024، رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ راگەیاند، محەممەد کنجۆ حەسەن، بەرپرسی لە سێدارەدان لە زیندانی سیدنایا، لە لایەن هێزەکانی دەسەڵاتی نوێی سووریاوە دەستگیرکراوە. لیوا محەمەد کنجۆ حەسەن، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستگیرکراوە. ئەو بەرپرسی یەکەمی لە سێدارەدانی مەیدانیی زیندانی سیدنایا بووە لە سەردەمی دەسەڵاتی رژێمی رووخاوی بەشار ئەسەد. ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی "رەدع عەدوان" لە پلاتفۆرمی تێلێگرام هەواڵی دەستگیرکردنی کەنجۆی پشتڕاست کردەوە و سێ وێنەشی بڵاوکردووەتەوە کە دوو وێنەیان پۆشاکی فەرمی لەبەرە و وێنەی سێیەمیش کاتی دەستگیرکردنیەتی. کنجۆ، بەرپرسی یەکەم بووە لە لەسێدارەدانی مەیدانی لە زیندانی سیدنایا لە سنووری دیمەشق و تۆمەتبارە بە لەسێدارەدانی هەزاران هاووڵاتی سووری. بەگوێرەی روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، کنجۆ یەکێک بووە لە ئەفسەرەکانی رژێمی رووخاو و پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دادوەریی سەربازی و سەرۆکی دادگای مەیدانی هەبووە.

هەواڵ
26-12-2024

چوارکەسی یەک بنەماڵە دەکوژرێن و بکوژەکان لە سلێمانی بە ئازادی دەسورێنە...

”هەندێك لە بكوژەكان لە یەكەی حەفتای یەكێتین و بە ئازادانە لە سلێمانی دەسووڕێنەوە“ ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی دیسێمبەری 2024، محەمەد كەریم كە لە ماوەی رابردوودا سێ برا و باوكی لێ كوژراوە، پرێس كۆنفرانسێكی ئەنجام دا و رای گەیاند: ”ئێمە وەك بنەماڵەی كەریم لەتیف مەعرووف، هەندێك راستی دەخەینە ڕوو، شەوی 10 لەسەر 11ی مانگی 3ی ساڵی 2018، تاوانباران سێ برای گەنجی بێتاوانیان لە یەك كاتدا كوشت لە كاتێكدا خەریكی كەسابەتی خۆیان بوون. پاشان خۆیان گەیاندە سنووری سلێمانی. پاش حكوومەت ڕێكارە یاساییەكانی ئەنجام دا و تاوانباران حوكمیان بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوە بەردەوام دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی ئاگادار كراونەتەوە لە ڕێگەی وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگەوە داوای رادەستكردنی تاوانباران كراوە، چونكە هەندێكیان لە یەكەی حەفتای پێشمەرگە بوون، بەڵام بە هیچ شێوەیەك رادەستی یاسا نەكراون، بە پێچەوانەوە لەو سنوورە داڵدە دراون و بە ئازادانە بە چەكەوە سووڕاونەتەوە.“ ئەوەشی خستە ڕوو: ”دواجار لە 13ی 12ی 2024 تاوانباران لە هەولێر باوكی سێ برا كوژراوەكەشیان كوشت لە كاتێكدا تەمەنی لە سەرووی 60 ساڵان بوو و لە كاتی نوێژی هەینی كوشتیان. ئەمە چوارەم كەسە لە بنەماڵەكەمان دەكوژرێت.“ چەند گومانێكیشی خستە ڕوو و داوای لە بەرپرسانی ئەمنی و ئیداریی یەكێتی كرد، وەڵامی ئەو گومانانە بدەنەوە و گوتی: ”ئەم ڕووداوانە لە سنووری ئەوان هاوردە كراوە بۆ هەولێر، پیلانێك لە سلێمانی دانراوە و لە هەولێر جێبەجێ كراوە. لە پەراوێزی ئەم پیلانەدا، یەكێتی و بەرپرسانی سەربازی و ئیدارییان لەبەردەم بەرپرسیارێتییەكی گەورەدان كە تا ئێستا تاوانباران لەو سنوورەدا داڵدە دراون و رادەستی یاسا نەكراون. بۆیە دەبێ وەڵاممان بدەنەوە ئەویش بە رادەستكردنی تاوانباران، ئەگینا دەریدەخات كە یەكێتی دەستی لە رووداوی كوشتنەكەدا هەیە. هەروەها وەكوو بنەماڵە ئەم هەنگاوە بە خاڵێكی مەترسیدار دەزانین، بەوەی هەر كەس بیەوێ لە سنووری سلێمانی بێتە هەولێر و شارەكانی دیكەی كوردستان و خەڵكێك تیرۆر بكات و دواتر داڵدە بدرێت.“ كوڕێكی ئەو پیاوەی كە چەند هەفتەیەك لەمەوبەر لە كاتی نوێژی هەینیدا كوژرا، ئاشكرای دەكات كە ئەو كەسانەی براكانی و باوكیان كوشتووە، بەشێكیان لە یەكەی حەفتای یەكێتین و لە سلێمانی داڵدە دراون و یەكێتی ئامادە نییە رادەستیان بكاتەوە

هەواڵ
25-12-2024

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان بڵاوکردەوە.مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە: "زۆر خەمبار بووم بە بیستنی ڕووداوی تراجیدی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی نێوان باکۆ و گرۆزنی."سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: "لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی قوربانیان و کەسوکارەکانیانم."شایانی باسە چوارشەممە 25/12/2024، ، فڕۆکەیەکی مەدەنیی گەشتیاریی ئازەربایجان لە کازاخستان کەوتەخوارەوە و بەگوێری دوایین زانیارییەکان لە كۆی 67 سەرنشینی فڕۆكەكە، 25 كەس ڕزگاریان بووە.

هەواڵ
25-12-2024

کاتی هاتنی شەپۆلێکی باران بارین ڕاگەیەندرا

یەکەم شەپۆلی بارانی زستانی ئەم ساڵ سبەینێ دەستپێدەکات، کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین و رەشەبا هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە، هاوکات رۆژانی هەینی شەپۆلەکە چڕ تر دەبێتەوە و ئەگەری لێزمە باران هەیە.ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لە سبەی پێنج شەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێکی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە و خێرای باش زیاد دەکات و وتیشی لە ناوبەناو هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.باسی لەوەشکرد، لە رۆژانی هەینی شەپۆلەکە چڕ تر دەبێتەوە و تەواوی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و لە هەندێک شوێن لێزمە باران دەبێت و خێرای با دەگاتە ٥٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.کەشناسی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی پێشبینییەکان زۆرترین بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، وتیشی کاریگەری شەپۆلەکە تا ئێوارەی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ناوچەکانی هەرێم بە پلەی سیلیزی :هەولێر :١٧ پلەى سیلیزىسلێمانی : ١٥پلەى سیلیزىدهۆک : ١٦پلەى سیلیزىکەرکوک : ١٩پلەى سیلیزىهەڵەبجە : ١٤ پلەى سیلیزىزاخۆ : ١٧پلەى سیلیزىحاجی ئۆمەران : ٩ پلەى سیلیزىسۆران : ١١پلەى سیلیزىگەرمیان : ٢٠پلەى سیلیزى

هەواڵ
24-12-2024

پەیامێک لە مەسروور بارزانییەوە

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و رای دەگەیەنێت، بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژن و پشوویەکی ئارام و پڕ لە شادیان بۆ دەخوازم. دەشڵێت، كوردستان هەمیشە نیشتمانی بەیەکەوەژیانی ئایین و ئایینزای جۆراوجۆر بووە و پێویستە هەموومان زیاتر پەرە بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و برایەتی و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان بدەین. جەژنی لەدایکبوون پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بژین .

هەواڵ
24-12-2024

پەیامێک لە سەرۆك بارزانییەوە

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح، درودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم. لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم و ئومێدی ئەوەیش دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بكەن. هیوادارم ئەو بۆنەیە دەستپێكێك بێت بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا. مسعود بارزانی24ـی كانوونی یەكەمی 2024

گشتی
24-12-2024

تەقینەوەیەکی گەورە تورکیای هەژاند

لە پارێزگای باڵکئەسیری رۆژئاوای تورکیا لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی تەقینەوەیەکی گەورە روویدا. ئیسماعیل ئوستائۆغڵو، پارێزگاری باڵکئەسیر رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 12 کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندارن. رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا لە شارۆچکەی کارەسی روویدا. ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی تەندروستی، بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنییەکان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون. تیمەکان لە شوێنی رووداوەکە پشکنین دەکەن و پارێزگار رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

هەواڵ
23-12-2024

حكومەتی هەرێمی كوردستان 6 ڕۆژ پشووی فەرمیی ڕاگەیاند

ئەمرۆ دووشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، 6 رۆژ پشووی ڕاگەیاند. لە ڕۆژی چوارشەممە، 25ی 12ی 2024، تا ڕۆژی پێنجشەممە، 2ی 1ی 2025 لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت. ڕۆژی یەکشەممە، 5ی 1ی 2025، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

هەواڵ
23-12-2024

پارێزگارى هه‌ولێر بڕیارێكی له‌ به‌رژه‌وه‌نديی خه‌ڵك دەرکرد

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌: "دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە شەقامێکی گشتی بەشێوەی زێدەڕۆیی لەلایەن خاوەن پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون داخرابوو کەوا ناڕەزایی خاوەن دوکان و کاسبکارانی شەقامەکەی لێکەوتبۆوە بە فەرمانی پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ دوو شەممە 23-12-2024 لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی دەستکرا بەلادانی سەرجەم زێدەڕۆییەکان و کردنەوەی شەقامەکە بۆ بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان"

هەواڵ
22-12-2024

كوردستان سكاڵای نەوتی لە عێراق بردەوە

كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكان لە دادگای كەرخ، سكاڵایەكیان لە حكوومەتی عێراق بردووەتەوە، كە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكان لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان تۆماریان كردبوو. ئەو بردنەوەیەی بە سەركەوتنێكی گەورەی كۆمپانیاكان بەرانبەر وەزارەتی نەوتی حكوومەتی عێراق وەسف كردووە، بەهۆی ئەوەی پێشتر وەزارەتەكە چەندان گرێبەستی كۆمپانیاكانی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە هۆی چوونی پارەیەكی زۆری داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمپانیاكان هەڵوەشاندبووەوە. پێگەی عێراق ئۆیل دەشڵێت، پێدەچێت ئەو بردنەوەیە كۆتایی بە هەڵمەتە یاساییەكەی حكوومەتی عێراق دژ بە كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكان كە لە هەرێم كار دەكەن بهێنێت. ئەو كۆمپانیانەی سكاڵایان تۆمار كردبوو، بریتی بوون لە ئەداكس، دانا گاز، دی ئێن ئۆ، گازپرۆم نێفت، جێنێل ئینێرجی، گالف كیستۆن، ئێچ كەی ئێن ئینێرجی، شاماران و وێستەرن زاگرۆس. بەپێی بڕیارەكە، لە ئەنجامدا گرێبەستەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان، كە هەموویان پێش بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵ كراون دروست و جێبەجێكراو و پابەندكەرن بۆ هەردوو لایەن، هیچ لایەنێكی دیكەی دەرەوەی گرێبەستەكە ناتوانێت ناڕەزایی دەرببڕێت.

هەواڵ
21-12-2024

مەسرور بارزانی و کۆنگرێسمان واڵتز پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئە...

ئەمڕۆ شەممە 12/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان و مایکل واڵتز کۆنگرێسمانی ئەمەریکی، کە بەم دواییە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە، وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشانکرا لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، چەندین بابەتیان تاوتوێ کرد. لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچە کران و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرایەوە. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە کۆنگرێسمان واڵتز کرد بە بۆنەی دەستنیشانکردنی و ستایشی تێگەیشتنی قووڵی ئەوی لە بابەتە ئەمنی و پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە کرد. هەروەها بیروڕایان لە بارەی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگی گۆڕانکاریی دیموکراسییانە و پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە کردەوە. بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە ڕۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی جێی متمانە لە ناوچەکە و پابەندبوون بە بەها و ئامانجە هاوبەشەکانی ئاشتی و ئاسایش. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان و دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی سەقامگیری.

هەواڵ
21-12-2024

پرسەنامەیەک لە مەسرور بارزانییەوە

پرسەنامەیەک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هێرشەکەی ئەڵمانیا: دڵگرانم بە هێرشە ترسناکەکەی سەر بازاڕی کریسمس لە شاری ماگدێبۆرگ لە ئەڵمانیا. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە گەل و حکومەتی ئەڵمانیا دەگەیەنم و لەم کاتە سەختەدا بیرم لای قوربانییان و کەسوکارەکانیانە. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

1 2 ... 151 152 153 ... 1143 1144