فەرمانگەی ژینگەی هەولێر سێ ژمارە مۆبایلی وەکو هێڵی گەرم کارا کرد. بەڕێوەبەرەکەیان دەڵێت، هەر کەسێک سەرپێچیی ژینگەیی بینی ئاگاداریان بکاتەوە و بەدواداچوونی بۆ دەکەن. دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و دەرکردنی چەند بڕیارێک بۆ خاوێنکردنەوەی ژینگەی هەولێر و دهۆک، لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵەکانیان چڕکردوونەتەوە. دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 13-01-2025 رایگەیاند "سێ ژمارە مۆبایلمان کارا کردن و هەر کەسێک لە شوێنێک پێشێلکاریی ژینگەیی بینی، ئاگادارمان بکاتەوە و دەستبەجێ بەدواداچوون دەکەین و چارەسەری دەکەین." هیرانی گوتی، ئەگەر سەرپێچییەکان پاڵاوگەی نایاسایی، موەلیدە، ئۆتۆمبێل یان سووتانی تایە و هەر بابەتێکی دیکەی پیسکردنی ژینگەیی بوون، هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن. ژمارەکان کە وەکو هێڵی گەرم دانراون ئەمانەن: 07501859805 – 07501859808 - 07831239606 هەر ئەمڕۆ خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایگەیاند "لە یەک ساڵی رابردوودا 369 خاوەن موەلیدە لەلایەن قایمقامیەتی هەولێر و لیژنەکانی ئێمەوە بەڵێننامەیان پێ پڕکراوەتەوە کە ئەو کێشانە چارەسەر بکەن کە دەبنە هۆی پیسکردنی ژینگە." دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە پاراستنی تەندرووستی هاووڵاتییان و ژینگەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی کەشوهەوا بە لای ئێمەوە زۆر گرنگە و ئەرکێکی لەپێشینەی حکومەتە و لەمبارەیەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد، رێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی پیسبوونی هەوا و ژینگە و سزادانی سەرپێچیکاران بگرنەبەر." دوێنێ چوار بڕیار بۆ پاککردنەوەی هەوای شارەکان دران کە ئەمانەن: یەکەم: لە ئەمڕۆوە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کارگەیەک کە لە دەرەوەی مەرج و رێنماییەکان کار بکات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. دووەم: رێگە لە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کەس و لایەنێک دەگیرێت کە سووتەمەنی پیسی ئوتومبێل بەرهەم دێنێت یان بە قاچاخ دەیهێنێت و زیانی تەندرووستی هەیە؛ هەروەها دەبێ سنوورێک بۆ سووتانی گازی هاوەڵ لە کێڵگە نەوتییەکان دابنرێت. سێیەم: دەبێت خاوەنی موەلیدەکانی کارەبا، پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت بن و فیلتەریان بۆ دەنگ و پیسی هەبێت و هەر کەسێک سەرپێچی بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. چوارەم: رێگری لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بکرێت کە بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێری بەکاردەهێنرێت.
ئهمڕۆ دووشەممە 1/13 مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیى له باڵیۆز نەزمی حزوری کونسولی گشتیی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان كرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی. سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی فەڵەستینی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست. کونسولی گشتیی فەڵەستینی ، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگیی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان: بەپێی مادەی 140 دەستوری عێراقی فیدڕال بۆ ساڵی 2005، دەبێت پرۆسەی ریفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت، و حکومەتی فیدڕاڵی پابەند کراوە پێش 31ی کانوونی یەکەمی 2007 ئەو پرۆسەیە جێبەجێ بکات. چ پێش ئەم رێکەوتە، چ لەو 20 ساڵەی رابردوو، سەرجەم حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە ئەنجامدانی پڕۆسەی ریفراندۆم بە تەواوی شکستیان هێناوە. ئێستا حکومەتی عێراق ئامادەکاری دەکات بە شێوەیەکی تاکلایەنە نەوت و گازی ئەم ناوچانە ببات، لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان لە چوارچێوەی مادەی 140، داواکاری رەوای ئەم ناوچانە دەکات. بەپێی هەردوو مادەی 110 و 115ی دەستووری عێراق بۆ ساڵی 2005، مافی رەها و تاکلایەنە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات کێڵگە نەوت و گازە تازە دۆزراوەکان بەڕێوەببات. هەروەها مادەی 112، ئاماژە دەدات حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کێڵگەی نەوت و گازە پێشتر دۆزراوەکان (کۆنەکان) بە هاوبەشی بەڕێوەببەن، وەک ئەوانەی لە کەرکووک و لە ناوچەکانی دەوروبەی هەن. هەروەها بەغدا پابەند کراوە لەگەڵ هەرێم سەبارەت بە دابەشکردنی داهاتی ئەو کێڵگانەی پێشتر دۆزراونەتەوە (کۆنەکان) رێکبکەوێت. حکومەتی هەرێم بەردەوام ئامادە بووە بەشداربێت بۆ ئەم رێککەوتنانە، بەڵام حکومەتی فیدراڵی بە بەردەوامی لە بەرپرسیارێتییە دەستووریەکانی خۆی دزیوەتەوە. ئێستا حکومەتی فیدراڵی لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستی نەوت و گاز واژۆ بکات بەبێ ئەوەی مادەکانی دەستوور بە گشتی و بە تایبەت هەردوو مادەی 140 و 112، لەبەرچاو بگرێت. حکومەتی هەرێم بە مافی دەستووریی خۆی دەزانێت، بە هەموو رێکارە جیاوازەکان کە دەستەبەر بێ، بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی بکات و کار لەسەر جێبەجێکردنی یاساکان دەکات بۆ پاراستنی مافە دەستووریەکانی خەڵکی کوردستان و کەرکووک.
کەمێک لەمەوبەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا. بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر یەک لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق کۆدەبێتەوە. جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و لایەنی دیکەی شیعەش کۆدەبێتەوە. هاوکات بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیش کۆببێتەوە. کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە دەبن، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممەش بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەکات کە بڕیارە هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتی عێراق لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەبن. بە گشتی ئەو دۆسیانە لەنێوان هەولێر و بەغدا هێشتا چارەسەر نەکراون تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان دەبن: شایستە و بەشەبودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان هەمواری یاسای بودجە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان کێشەی دەروازە سنوورییەکان و بازرگانی کێشەی ماددەی 140 و ناوچەکان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، پرسی ژینگەپارێزی بەشێکی گرنگی کارنامەی حکومەتە، پێویستە ئەرک و خەمی هەموومان بێت و ژینگە و سرووشتی جوانی کوردستان بە پاکی ڕابگرین. هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا چەند خاڵێک خراونەتەڕوو:- یەکەم: لە ئەمڕۆوە هەر پاڵاوگەیەک، یان هەر کارگەیەک کە لە دەرەوەی مەرج و ڕێنماییەکان کار بکات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. دووەم: ڕێگە لە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کەس و لایەنێک دەگیرێت کە سووتەمەنی پیسی ئۆتۆمبێل بەرهەمدەێنێت یان بە قاچاخ دەیهێنێت و زیانی تەندروستی هەیە. هەروەها دەبێت سنوورێک بۆ سووتانی گازی هاوەڵ (الغاز المصاحب) لە کێڵگە نەوتییەکان دابنرێت. سێیەم: دەبێت خاوەنی مۆلیدەکانی کارەبا، پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت بن، فیلتەریان بۆ دەنگ و پیسی هەبێت، هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. چوارەم: ڕێگری لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بکرێت کە بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێری بەکاردەهێنرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی کێشەی پیسبوونی کەش و هەوای هەردوو شاری هەولێر و دهۆک. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی دا بەوەی پرسی ژینگەپاريزی بەشێکی گرنگی کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و پێویستە ئەرک و خەمی هەموومان بێت و دەبێت ژینگە و سروشتی جوانی کوردستان بە پاکی ڕابگرین و پاراستن و پاکڕاگرتنی ژینگە ، ئەرکی هەموو لایەکمانە. سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و ژینگەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی کەش و هەوا ، بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە و ئەرکێکی لەپێشینەی حکومەتە و لەمبارەیەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد ، ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی پیسبوونی هەوا و ژینگە و سزادانی سەرپێچیکاران بگرنەبەر . لەمبارەیەوە بڕیار درا؛ یەکەم: لە ئەمڕۆوە هەر پاڵاوگەیەک ، یان هەر کارگەیەک کە لە دەرەوەی مەرج و ڕێنماییەکان کار بکات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. دووەم: ڕێگە لە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کەس و لایەنێک دەگیرێت کە سووتەمەنی پیسی ئوتومبێل بەرهەم دێنێت یان بە قاچاخ دەیهێنێت و زیانی تەندروستی هەیە.هەروەها دەبێ سنوورێک بۆ سووتانی گازی هاوەڵ (الغاز المصاحب) لە کێڵگە نەوتییەکان دابنرێت. سێیەم: دەبێ خاوەنی موەلیدەکانی کارەبا، پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت بن و فیلتەریان بۆ دەنگ و پیسی هەبێت و هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. چوارەم: ڕێگری لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بکرێت کە بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێری بەکاردەهێنرێت . .
شایستەی دارایی کارمەندانی سەرژمێری گەیشتووە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "بەم نزیکانە دابەش دەکرێت." ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی کانوونی دووەمی 2025، کارزان مەنتک، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "شایستەی دارایی کارمەندانی سەرژمێری گەیشتووە و بڕیارە بەم نزیکانە دابەش بکرێت." بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم هەفتەیە شایستەی دارایی کارمەندانی سەرژمێریی دابەش دەکرێت. بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان، پارەکە بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و هەر پارێزگایەک بەسەر کارمەندانی سەرژمێریی سنوورەکەی دابەشی دەکات. کارزان مەنتک لەبارەی بڕی پارەکەوە گوتی: "بڕی 250 هەزار دیناری عێراقی وەک شایستەی دارایی یەک مانگی کارمەندانی سەرژمێری دابەش دەکرێت." بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بەوەشکرد: "زیاتر لە 21 هەزار کارمەندی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان شایستەی دارایی وەردەگرن." لەبارەی شایستە بۆ خۆراک، خولی راهێنان و شایستەی هاندان، کارزان مەنتک گوتی: "بڕی 80 هەزار بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراوە کە جیاوازە لەو 250 هەزارەی وەک شایستەی دارایی دیاریکراوە." بەگشتی لە تەواوی عێراق 150 هەزار کارمەندی سەرژمێری شایستەی دارایی وەردەگرن و زیاتر لە 21 هەزاریان لە هەرێمی کوردستانن.
هێزە ئەمنییەکانی سوریا گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە شارۆچکەی خان عەسەل لە نزیك شاری حەلەب دۆزیەوە کە هەزاران تەرمی تێدابو. عومەر رەحال، ئەفسەری ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی پۆلیسی حەلەب، رایگەیاند: لەسەر هەبونی پێنج گۆڕی بەكۆمەڵ گۆڕهەڵکەنەکانی شاری حەلەب ئاگاداریان كردونەتەوە کە یەکێکیان لە ناوچەی خان عەسەلی نزیك لە حەلەبە و نزیكەی (20) هەزار تەرمی تێدایە. وتیشی: دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتوە نزیكەی (10) هەزار تەرمیان لەلایەن لقی هێزە ئەمنییەكانی رژێمی پێشوەوە رادەستی گۆڕهەلكەنەكان كراون بۆ ناشتیان كە هەمویان بەڵگە و ژمارەی تەرمەكەیان لەسەرە، بەڵام تەرمەكانی دیكە بە شێوەیەكی هەڕەمەكی لەناو گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا نێژراون. بەرپرسە سەربازییەكەی سوریا رونیكردوەتەوە، پاسەوان بۆ گۆڕە بەكۆمەڵەكان درانراوە چاوەڕوانی لیژنەی نێودەوڵەتی دەكەن بۆئەوەی بێنە شوێنەكە و گۆڕە بەكۆمەڵەكان ببینن، هەروەها بەڵگەی تەواو لەسەر تەرمەكان كۆدەكرێتەوە بۆ دیایكردنی ناسنامەكەیان. لای خۆشیەوە محەمەد سوبحی گۆڕهەڵكەن وتویەتی؛ لەساڵی (2012)ـوە لقە ئەمنییەكان حزبەكەی بەشار ئەسەد تەرمی ئەو كەسانەیان بۆ نخۆشخانە سەربازییەكان ناردوە كە دوای دەستبەسەركردنیان گیانیان لەدەستداوە و هەموشیان ژمارە و هێمایان لەسەر دانراوە. ئاماژەی ببۆ ئەوەكردوە، ژمارەی ئەو تەرمانەی لە گۆڕستانی خان عەسەل بەڵگەی لەسەرە نزیکەی هەشت هەزارە و تەرمەكانی گۆڕستانی حەلەبی نوێیش نزیکەی حەوت هەزارە، هەروەها گۆڕستانی نەقیر نزیکەی هەزار و (500) تەرمی تێدایە، هەروەك وتوشیەتی: دوایین جار كە ئەو تەرمانەی ناشتوە نزیكەی سێ مانگ لەمەوپێش بوە.
"گرنگه هەموانی بیری تهسكی حزبایهتی فڕێ بدهین و بۆ مافەكانی خەڵكی كوردستان هەوڵ بدەین" سكرتێری گشتیی یهكێتیی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان، باس له كۆبوونهوهی ئهمڕۆی ئهنجومهنی وهزیران دهكات و ئاماژه بهوه دهكات، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆك وەزیران گرنگ بوو. غهفوور مهخمووری، سكرتێری گشتیی یهكێتیی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: "پێویسته ناوهندی بڕیاری سیاسیی كوردی یهك بخرێتهوه، كاتێك رێك خرایهوه، دهتوانین له بهغدا یهكدهنگ و یهكڕیز بین، یهكڕیزییمان مایهی سهركهوتنمان دهبێت له بهغدا." گوتیشی: "كاتێك كورد لهدوای 2003 به یهكدهنگی چووه بهغدا، زۆر مافی خۆی له دهستووردا چهسپاند، بهڵام بهداخهوه دوای ئهوهی بهشێك له لایهنه سیاسییهكان كهوتنه دوای بهرژهوهندیی خۆیان و له هێڵی نهتهوهیی و نیشتمانی لایاندا، ئهو گرفتانه دروست بوون، بهغداش ئهمهی به ههل زانی و قۆستییهوه كه بینیی ناوهندی سیاسیی كوردستان پهرش و بڵاوه، لهو رێگایهوه كهلێنی دۆزییهوه و فشاری له ههموومان كرد." سكرتێری گشتیی یهكێتیی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان، گوتیشی: "گرنگه لهم قۆناغه بیری تهسكی حزبایهتی فڕێ بدهین و له روانگهیهكی نیشتمانییهوه سهیری پرسەكان بكهین و بهدوای بهرژهوهندیی نیشتمانیدا بین نهك حزبی، كۆبوونهوهی ئهمڕۆی ئهنجومهنی وهزیران له جێگای خۆیدا بوو، كاك مهسرور بارزانی كارێكی زۆر باشی كرد، دهكرێت ئهو كۆبوونهوانه بهردهوام بن و ڕاوێژی زیاتر بكرێت، له ئاستی ناوخۆشدا دهبێت سهرجهم حزبهكان له بهغدا كوردایهتی بكهن نهك حزبایهتی، هەروەها هاوههڵوێست بین لهسهر پرسه نهتهوهییهكان و مافهكانی خۆمان بهدهست بێنین."
کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 11-01-2025، لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، ژمارەیەک نوێنەری هەرێم لە حکوومەتی فیدراڵ و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی بەشێکی لایەنەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدراڵی دەستی پێ کرد. 10 پەیامی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە پێشەکی کۆبوونەوەکەدا: 1. ڕەفتاری ئێستە بەغدا بەرانبەر هەرێمی کوردستان، ستەمکارانە و نادادپەروەرانەیە و قبووڵکراویش نییە. 2. ئەو تەعامولەی ئێستەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، تەعامولی کیانێکی فیدراڵی نییە. بەغدا وەك پارێزگایەك بگرە بچووكتریش مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەكات. 3. دەبێت پەیوەندیی هەولێر و بەغدا ڕاست بکەینەوە؛ دەستوورێکمان هەیە و دەبێت پێوەی پابەند بین. دەبێت لە ساڵی 2025 کارێکی وا بکەین خەڵکی ئێمە لەو قەلەقە نەفسییە دەربچێت. 4. خەڵکی ئێمە موستەحەقی ئەوە نییە بەم شێوەیە تەعامولی لەگەڵ بکرێت؛ خەڵکی کوردستان موستەحەقی ئەوەیە ڕێز لە خەبات و قوربانیدانی بگیرێت وەکوو هەموو خەڵکی دیکەی عێراق. 5. ئێمە داوای یەکسانی و مافە دەستوورییەکانی خۆمان (لە بەغدا) دەکەین. دەبێت هەموو هەوڵێکی خۆمان بخەینە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانین کێشە و گرفتەکان ڕاست بکەینەوە. 6. دادگای فیدراڵی، تەنها لە بەرژوەندیی حکوومەتی فیدراڵی، بڕیاری دەرکردووە، هەر کاتێک ویستوویەتی بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەربکات، بەربەستی بۆ دروست کراوە. 7. ناکرێت ئێمە هەموو کێشەی خۆمان کورت بکەینەوە تەنیا لە بابەتی مووچەدا. بەداخەوە بەغدا بە سیاسەتێکی سەرکەوتووانە توانیویەتی کێشەکانی ئێمە بچووک بکاتەوە. 8. ماددەی 140 هێشتا جێبەجێ نەکراوە. بابەتی ناوچە دابڕێندراوەکان لە هەرێمی کوردستان چارەسەر نەکراوە. بابەتی پێشمەرگە هێشتا وەکو پێویست چارەسەر نەکراوە. بابەتی قەرەبووی قوربانیانی ئەنفال و قوربانیانی رژێمی پێشوو، هەمووی لەبیرچوو. 9. پێویستە بەرامبەر بەغدا، یەكڕیز و یەكدەنگ بین. نابێت ئینتیمای سیاسی حیزبە سیاسییەکان ڕێگر بێت لەوەی (بەرپرسانی کورد لە بەغدا) نوێنەرایەتی هەموو کوردستان بکەن. 10. 100 ساڵە کوردستان قوربانی دەدات، لەپێناو مووچە بووە یان لەپێناو پێناسە، خاک، نیشتمان، یەکسانی و ئازادی بووە؟
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دەمانەوێت لە ساڵی 2025 زامنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت و نامانەوێت چیتر هیچ گرفتێک بۆ موچە دروست بکرێت، وتیشی؛ بەغداد بەم شێوەیە بەردەوام بێت، کشانەوەی هەرێم لە پرۆسەی سیاسی عێراق یەکێک لە بژاردەکانە. پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمەی ئێستا حکومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەیکات مامەڵەی هەرێمێک نییە، بەڵکو مامەڵەی پارێزگارێکیشی لەگەڵدا ناکات. وتیشی: حکومەتی هەرێم بە رون و راشکاوی داهاتی ناوخۆی خستوەتە بەردەستی حکومەتی فیدراڵ، رازی بوین هەمو داهاتەکانمان رادەست بکەین لەبەرامبەر ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەغداد بەوەش رازی نەبوە. راشیگەیاند، غەدرێکى زۆر لە هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان کراوە، دەبێت بەغداد پابەند بێت بە ناردنى موچەى فەرمانبەران و ئیتر لەوبارەیەوە هیچ گفتوگۆیەک ناکەن. جەختیش دەکاتەوە ئەگەر بەغداد بەردەوام بێت لە پشتگوێخستنى هەرێم ئەوا وەڵامێکیان دەبێت رەنگە بۆ هیچ لایەنێک سودى نەبێت جا ئەگەر کشانەوەش بێت لە پرۆسەی سیاسی عێراق. وتەبێژی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند، ساڵی 2024 بەغداد تەنها 7%ـی پشکی هەرێمی کوردستانی ناردوە، کە بەپێی ژمارەی دانیشتوان دەبو 14%بێت. دەشڵێت: ئەو مامەڵەیەی ئێستا بەغداد دەیکات، زەلیکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە، بۆیە چیتر ناتوانین ئەو زەلیلکردنە قبوڵ بکەین. وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، وەزیرە کوردەکان، پەیامی کۆبونەوە نائاساییەکەی ئەمڕۆ دەگەیەننە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەئەگەری بەردەوام بونی بەغداد بەم دۆخە، بڕیاری گرنگ و چارەنوسساز دەدەین. سەبارەت بە موچەی مانگی 12 وتی: هەمو شتێکمان پێشکەشی بەغداد کردوە، کۆتا قسەی ئەوان ئەوەیە پارەی موچە رەوانە بکەن، بەڵام تا ئێستاش هیچ بڕە پارەیەکیان نەناردوە، بۆیە هیچ ئومێدێکمان بە بەڵێنەکانی بەغداد نەماوە.
گوتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، زانیاری لهسهر كۆبوونهوهی ئهنجومهنی وهزیران دهخاته روو و دهڵێت: ”سهرۆك وهزیران داوای راستكردنهوهی پهیوهندیی ههولێر و بهغدا دهكات.“ پێشهوا ههورامانی، گوتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، گوتی: "وهزیری دارایی زۆر به روونی و وردهكاریی ههموو شتێكی له كۆبوونهوهكه خسته روو لهسهر ئهوهی، كه حكوومهتی فیدراڵ چهند پارهی بۆ ئێمه ناردووه و ئێمه مافی چهندمان ههبووه، ههمووی له راپۆرتێكدا به وردهكاری خسته روو، دواتر وهزیری سامانە سرووشتییەكان بابهتی دۆسیهی خۆیان به وردهكارییەوە خسته روو، سهرجهم ئهو وهزارهتانهی پهیوهندیدارن به پرسی بهغداوه، راپۆرتی خۆیان خستووەته روو و ئاگادار بووین، سهرهتای كۆبوونهوەكە كاك مەسرور بارزانی، سهرۆك وەزیران، ئهوهی خسته روو، ئهوهی حكوومهتی فیدراڵی كردوویهتی بهرامبهر به كوردستان ستهم بووه و دهمانهوێت ئهم پهیوهندییه راست بكهینهوه". لهبارهی بهشداری نهكردنی ههندێك لایهن له كۆبوونهوهكه، ههورامانی ئهوهی خسته روو، سهرۆك وهزیران له كۆبوونهوهكه ئهوهی خسته روو، كه ئهوهی ههستی به بهرپرساێتی كردووه لێره ئاماده بووه و پێویست بوو ئەوانیش لێره بن، ئهوان له بهغدا لهگهڵ ههموو لایەنەكان ئامادهبوون كۆبوونهوه بكهن، كهچی لێره كه بابهتهكه لهسهر پرسی چارهنووسی مووچهی خهڵكی كوردستانە، بهشدار نهبوون و دهبوو بهشدار بوونایه، تاوەكوو گوێیان لێ بگیرێت و چارهسهر بخهنه روو، لهدەرەوه قسه دهكهن، با بێن بزانین چییان پێیه بۆ چارهسهر، بۆیه ئهمانە ئهكهونه ژێر پرسیاری ویژدانییهوه، دهركهوت ئهو قسانهی، كه ئهو دۆسیە و وهرهقانهی بهرزی دهكهنهوه، جگه له قسهی بێ بنهما هیچی دیكه نهبووه. راشی گهیاند: ”سهرۆك وهزیران دهڵێت دهمانهوێت پهیوهندیی نێوان ههولێر و بهغدا راست بكرێتهوه، ههرچیی پێویست بێت بۆ راستكردنهوهی ئهو پهیوهندییه دهیكهین و ئهوهی روویدا بهرانبهر به مووچهخۆرانی كوردستان قبووڵكراو نییه.“