Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
16-01-2025

بارەگای بارزانی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی بڵاو...

سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی چۆنێتی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا تاوتوێ کردووە. بارەگای بارزانی لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و هەروەها  چوارچێوەی  گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کرا. هەروەها جەخت لەوە کرایەوە، کە پێویستە لایەنە کوردییەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنەک و بە ڕێکاری ئاشتیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و لەپێناو زامنکردنی مافەکانیان بە یەکڕێزی و یەکهەڵوێستیی هاوبەش لەگەڵ حکومڕانانی تازەی سووریا بگەنە لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتن، و فاکتەری ئاشتی و سەقامگیری بن و ڕێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی ئەو نەهامەتیانەی بەسەر گەلی کورد و پێکهاتەکانی تری سووریادا هاتوونە.

هەواڵ
16-01-2025

سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە

سەرۆک مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەماندەی گشتیی هەسەدە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری هەولێر کوبوونەوە. کۆبوونەوەکە بە دەستکەوتێکی گرنگ و بەرچاو دادەنرێت بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی کورد و پێگەی کورد لە سووریای نوێ و ناوچەکە.دوای گۆڕانکارییەکانی سووریا و ڕووخانی حکومەتی بەشارد ئەسەد، سەرۆک بارزانی چەندین هەوڵ و دەستپێشخەری بۆ نزیکبوونەوەی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا هەبووە، بە تایبەت بۆ نزیکبوونەوەی هەسەدە و ئەنەکەسە.هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی کورد و پێگەی کورد لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لە دیمەشق، بۆ ڕاگواستنێکی سیاسی ئارام و لەبار، سوپاس بۆ هەموو هاوپەیمان و دۆستەکانمان.  ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، د.عەبدولحەمید دەربەندی،  نوێنەری سەرۆک بارزانی سەرەتای ئەم هەفتەیە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ هەریەکە لە مەزڵووم عەبدی و ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کۆبووەوە، پەیامی سەرۆک بارزانی بە لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گەیاند بۆ ئەوەی یەکڕیز و یەکهەڵوێست بن، ئەوکات مەزڵووم عەبدیش پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکە کرد و بە گرنگی دانا.چاوەڕێ دەکرێت دوای نزیکبوونەوەی لایەنە ناکۆکەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، پەیام و داواکاری کورد بەرامبەر دیمەشق یەکبخرێت و بە یەک تیم گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا بکەن، ئەمەش بە ئامانجی دابینکردنی مافەکانی کورد و مسۆگەرکردنی ئایندەی کورد لە سووریای تازە.

هەواڵ
16-01-2025

وردەکاری کۆبوونەوەکەی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی

لە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان شاندی دانوسانکاری نێوان پارتی و یەکێتیی دووجار کۆبوونەتەوە، ئەمەش جگە لە دووجار کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکی نێوان هەردوولا. هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە هەژماری فەرمی خۆی لەسەر تۆڕی (X) هەواڵی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردوەتەوە و نووسیوەیەتی، “کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانیی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، زۆر بە ئارامیی بەڕێوەچوو و گفتوگۆی ڕاشکاوانە و بونیاتنەرانە کرا، هاوتەریب بوو لەگەڵ پڕۆسەی دانوستانەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ هەرچی زوو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانە”. چاوەڕێ دەکرێت کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی هۆکارێکی کاریگەر بێت بۆ هەرچی زووە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەمەش دوای کەمتر لە سێ مانگ لە بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دێت.

هەواڵ
16-01-2025

چەند بڕیارێکی گرنگ لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

بە مەبستی زیاتر رێکخستنی ئەرک و کارەکانی راگەیاندن و کۆنترۆڵکردنی ئەو بەربڵاوییە لە بڵاوکردنەوەی وێنە و فیدیۆ و نمایشکردن بە جل و بەرگی سەربازی بە شێوەیەکی نادروست، هەروەها دانانی پەیج و ئەکاونتی نافەرمی لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان، وەزارەتی پێشمەرگە بە فەرمانی ژمارە(٦٠) لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ژمارەیەک بریار و راسپاردەی دەرکردوە و تیایدا هاتووە:- ١- هەموو جۆرە پۆست و بڵاوکردنەوەی هەرجۆرە نمایش و خۆ دەرخستنێک بە شێوەیەک چالاکی کەسی ئەفسەر و فەرماندە و پێشمەرگە بە جلی سەربازی لە بنکە و بارەگا سەربازییەکان کە زیان بە شکۆ و کەسایەتی فەرماندە و ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە دەگەیەنێت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا قەدەغەیە. ٢- هەموو جۆرە ناوزڕاندنێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا "كۆمێنتی نەشیاو یان پۆست و بڵاوكردنەوەی وێنەی نەگونجاو"، ئەنجامدەرەكەی رووبەڕووی سزای یاسایی دەكاتەوە و دەدرێتە دادگای سەربازی، هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەك بەدەر لەو رێنوێنییانەی كە لە فەرمانەكەدا هاتووە ئەو كارانە ئەنجام بدات، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە و دەدرێتە دادگای سەربازی. ٣- ئەنجامدانی ئەو کارانە قەدەغەیە کە لە خاڵی (١-٢)ی بریارەکەدا هاتووە، هەر فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەیەک بەدەر لە و ڕێنماییەی کە لە فەرمانەکەدا هاتووە، ئەنجامیان بدات ئەوا سزای یاسایی دەدرێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری پێشمەرگە چاودێری و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئەو بابەتە دەکەن. ٤- پێویستە هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هەواڵگری پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکان بەدواداچوون بۆ پەیجە فەیک و نادیارەکان بکەن کە سوکایەتی بە ناو ناوبانگی پێشمەرگە و فەرماندە سەربازییەکان دەکەن، ئەگەر کەسانی سەربازی بن بە پێی یاسای سزدانی سەربازی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و ئەگەر کەسانی مەدەنی بن لە رێگەی فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی پێشمەرگە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت.

هەواڵ
16-01-2025

پەیامێك لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمرۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكی بڵاوکردەوە، کە ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربه‌ست لە غەززە دەکەین. هیوادارین ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا. کۆتاییهێنان بە توندوتیژی تاکە ڕێگایە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین پابەند بن بە دیالۆگ و کارکردن بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن.

هەواڵ
16-01-2025

گرفتی سەدان خوێندکاری ماستەر و دکتۆرا چارەسەر کرا

وەزیرى خوێندنى باڵا گرفتى سەدان خوێندکارى ماستەرو دکتۆرا چارەسەر دەکات کە وەک وانەبێژ دامەزراون. لەسەر داواکارى بەردەوامیان بۆ وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، گرفتى سەدان خوێندکارى خوێندنى باڵا/ ماستەر، دکتۆرا چارەسەرکرا، کە وەک وانەبێژ فەرمانى دامەزراندنیان بۆ دەرچوە. لەسەر راسپاردەى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندى دا لەسەر ئەوەى ئەو بەڕێزانەى کە بە گرێبەست دامەزراون وەک وانەبێژ و لە ئێستادا قوتابى و خوێندکارى خوێندنى باڵان ماستەر یاخود دکتۆرا، مافیان پارێزراو دەبێت و لە خوێندن بەردەوام دەبن تاکو تەواوکردنى قۆناغى خوێندنەکەیان. هەر لە فەرمانە وزارییەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیدا هاتوە؛ دواى تەواوکردنى خوێندنەکەیان ڕێکارەکانى بە گرێبەست کردن و دەستبەکاربونیان بۆ ئەنجام دەدرێت بەو مەرجەى بەکردارەکى وانەبێژ بوبن و مەرجەکانى دامەزراندیان بە گرێبەست تێدابێت، واتە لە یەک کاتدا هەردوو مافى (خوێندن) و (دامەزراندنیان) پارێزراو دەبێت.

هەواڵ
16-01-2025

شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری وڵاتان کۆدەبێتەوە

شاندی هەرێمی کوردستان پێش ئەوەی کەیسی کێشە هەڵواسراوەکانیان ببەنە بەغدا لەهەولێر لەگەڵ نوێنەری وڵاتان کۆدەبنەوە و دیدگای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکان دەخەنەڕوو.  هەولێر هەنگاوەکانی بۆ گرەنتیکردنی مافەکانی لە بەغدا خێرا دەکات، بۆ ئەوەی پێش هەموار و پەسەندکردنی خشتەی بودجەی 2025، پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە بدرێت و هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری وڵاتان کۆدەبێتەوە، ڕوونکردنەوە لەسەر کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدەن و دیدگای چارەسەری کێشەکان دەخەنەڕوو.  شاندی هەرێمی کوردستان لە ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان و د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێکهاتوون.

هەواڵ
15-01-2025

لە چەند کاتژمێری داهاتوو ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل ڕادەگەیێنرێت

لە دوای خولێکی گرنگی وتووێژەکان، جیهان چاوەڕێی ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان دەکات و کاربەدەستانی فەلەستین و ئیسرائیلیش پێشبینی دەکەن لەچەند کاتژمێری داهاتوو ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل ڕابگەیێنرێت.  ئاژانسەکانی هەواڵ وردەکارییەکانی ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیلیان بڵاو کردووە کە چەند قۆناغێک لەخۆ دەگرێت: قۆناغەکانی ڕێککەوتنەکە: ڕێککەوتنەکە لە سێ قۆناغ پێکهاتووە، هەر قۆناغێک 42 ڕۆژ دەخایەنێت، بەڵام ئیسرائیل دەیەوێت لە دانوستانەکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە سنوورداربکات بۆ دوو قۆناغ، بەپێی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە کە دەستی ئاژانسی ئەنادۆڵ کەوتووە. * قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە کە پێی دەگوترێت "قۆناغی مرۆیی" چاوەڕوان دەکرێت 33 دەستگیرکراوی ئیسرائیلی زیندوو و مردوو ئازاد بکرێن کە ژن و بەتەمەن و نەخۆش لەخۆ دەگرێت و سوپای ئیسرائیلیش لە زۆربەی ناوچانەی کۆنترۆڵی کردوون لە غەززە دەکشێتەوە. به گوێرەی ڕێککەوتننامەکه کاروانی ئازادکردنی یەکەم زیندانیانی ئیسرائیلیە، کە له قۆناغی یەکەمدا له ڕۆژی حەوتەمی ئاگربەست دەبێت و لە بەرامبەر هەر سەربازێکی ئیسرائیلی، 50 دەستگیرکراوی فەلەستینی ئازاد دەکرێن کە 30 کەسیان بە زیندانی هەتاهەتایی و 20یان بە زیندانی درێژخایەن سزا دراون.بۆ هەر ژنێک یان بەساڵاچووێکی ئیسرائیلی، 30 دەستگیرکراوی فەلەستینی لە چین و توێژە جۆراوجۆرەکان، لەوانە مێردمنداڵ، نەخۆش و ژن ئازاد دەکرێن. * قۆناغی دووەم کە لە ڕۆژی 16ی دەستپێکردنی رێککەوتنەکە دەست پێدەکات و تیشک دەخاتە سەر گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکەوتنێکی گشتگیر بۆ سەرجەم زیندانییەکان لە غەززە و ئازادکردنی ئەو گەنج و سەربازانەی کە ماونەتەوە. ڕێککەوتن لەسەر قۆناغی دووەم دەبێت پێش کۆتاییهاتنی هەفتەی پێنجەمی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە بکرێت. * قۆناغی سێیەم و کۆتایی، ڕێکخستن و پلانی درێژخایەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە دەگرێتەوە. ئەم ئێوارەیە کەناڵی 13ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئێوارەی چوارشەممە گفتوگۆی بەپەلە لەگەڵ شاندی ئیسرائیل لە قەتەر و هاوکات سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکان دەکات.  کەناڵی 12ی ئیسرائیلیش بڵاویکردەوە کابینەی جەنگیی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرێت ڕێککەوتنەکە یەکشەممەی داهاتوو جێبەجێ بکرێت.  بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی بە ماڵپەڕی هەواڵی والا-ی ئیسرائیلی ڕاگەیاند، پێشکەوتن لە دانوستانەکانی دەوحە لەسەر ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکان بەدی هاتووە.  سەرچاوەیەکی فەلەستینیش بە کەناڵی کان-ی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، لە گفتوگۆکانی قەتەر بەرەوپێشچوون بەدیهاتووە و پێدەچێت تا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتنەکە واژۆ بکرێت و لە ماوەی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژیشدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەواڵ
15-01-2025

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت

"بە مەبەستی رەزامەندیی وەرگرتنی زەوی، لیستێكی 150 هەزار كەسی لە ئەنجوومەنی وەزیرانە" بەرپرسێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، لیستێكی 150 هەزار كەسی بە مەبەستی رەزامەندیی وەرگرتنی زەوی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نێردراوە و دەشڵێت: "دوای وەرگرتنی رەزامەندی، ناوەكان بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری، بۆ شارەوانییەكان رەوانە دەكەین." سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رایگەیاند: "لیستێك، كە ناوی زیاتر لە 150 هەزار فەرمانبەری شارستانی و سەربازیی تێدایە، بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرز كراوەتەوە، بۆ ئەوەی دوای وردبینی، رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ وەربگیرێت، بۆ تەرخانكردنی زەوی." ئاماژەی بەوەش دا: "دوای ئەوەی رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانمان بۆ دەگەڕێتەوە، بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری، ناوی فەرمنبەرەكان بۆ شارەوانییەكان رەوانە دەكەین، بۆ ئەوەی زەوییان بۆ تەرخان بكرێت، یان تیروپشك بۆ زەوییەكان بكرێت." جەختی كردەوە، بەپێی هەبوونی زەوی لە شارەوانییەكان زەوی دابەش دەكرێت و ئەو پرسە لای شارەوانییەكانە. گوتیشی: "ئەركی ئێمە وردبینی و ناردنی ناوەكانە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و وەرگرتنی رەزامەندییە، دابەشكردنەكە پەیوەندیدارە بە خودی شارەوانییەكان، شارەوانیی پەیوەندیدار زەویی ئامادەی هەبێ، دوای گەڕانەوەی لیستەكان تیروپشك دەكات، ئەگەر زەوییش ئامادە نەبێـت، ئەوا دابەشكردنەكە دەكاتە وەجبە وەجبە، تاوەكوو زەوی ئامادە دەكات." ڕۆژی 27ی 03ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی، کە سوودمەند نەبوونە و لە رۆژی 31ی 5ی 2024، وەزارەتی شارەوانی رێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقایعی فەرمیی كوردستان بڵاو كردەوە. ئەو بەرپرسەی وەزارەتی شارەوانی روونیشی كردەوە: "زیاتر لە 400 ھەزار فۆڕم لەلایەن فەرمانبەر و کارمەندانی وەزارەتەکان بۆ وەرگرتنی زەوی پڕكراونەتەوە و ئێمەش بەبێ جیاوازی وردبینییان دەكەین، تەنانەت لە كاتی پشووەكانیش لێژنەكانی ئێمە كاریان كردووە، بۆ ئەوەی پڕۆسەكە خێراتر بكرێت." هەر فەرمانبەرێك، كە ‏8 ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت. لای خۆیەوە، كارزان هادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، رایگەیاند: "لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ئێمە سێ هەزار پارچە زەوییمان دابەشی سەر فەرمانبەران كردووە، ئەوانەی دیكەش، كە رەزامەندیی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە، كاری لەسەر دەكرێت." جەختی كردەوە، زەوی ئامادە دەكرێت، بۆ ئەوەی لە قۆناغەكانی داهاتوودا بەسەر فەرمانبەران دابەش بكرێت.

هەواڵ
15-01-2025

بیرە ئاوەکانی هەرێمی کوردستان بە ئەلیكترۆنی دەکرێن

بۆ یەكەمجار لە هەرێمی كوردستان و عێراق سیستەمێكی ئەلیكترۆنی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بیرەكانی ئاو بەكار دەهێنرێت. ئێستا زیاتر لە 5 هه‌زار و 400 بیری ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی كوردستان هەن و بە مەبەستی باشتر بەڕێوەبردن و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و بيرانه‌، بۆ یەكەمجار لە عێراق و هەرێمی كوردستان سیستەمێكی پێشكەوتووی ئەلیكترۆنی، بۆ بیرەكانی كوردستان بەكار دەهێنرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە قۆناغی یەكەمدا ئەو سیستەمە بۆ 14 بیری ئاوی خواردنەوە لە هەولێر و سۆران و كۆیە جێبەجێ كرا. بەپێی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و هۆبەی دیزاین و نوێنەرانی چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی ئاو و تیمی کۆمپانیای جێبەجێكار كۆبوونەتەوە و ڕاهێنانی تایبەتیان بە سیستەمی بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی بیرەکانی ئاوی خواردنەوە كردووە، كە لەلایەن ڕێکخراوی یونیسێفەوە پاڵپشتیی دارایی دەكرێت و لەلایەن کۆمپانیایەكی جێبەجێكارەوە بە شێوازێکی سەرکەوتووانە بۆ 14 بیری سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوی هەولێر و دەوربەری هەولێر و کۆیە و سۆران جێبەجێ كرا. بەپێی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە بواری ئاوی خواردنەوەدا بەکار دەهێنرێت، کە پێکهاتووە لە سیستەمێکی ئەلیکتڕۆنی و مۆبایل و ئەپلیکەیشنێکی پێشکەوتوو و دەست دەگرێت بەسەر بۆردێکی زیرەک (IOT) و بەهۆیەوە دەتوانرێت کۆنتڕۆڵ و خوێندنەوەی داتای ئەو هەستەوەرانە ( RCS sensor, Pressure sensor, Flow meter sensor, power meter sensor) بکرێت کە لەسەر بیرەکانی ئاودا دانراون. ئەم پرۆژەیە سوودێکی زۆر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو دەگەیەنێت، کە بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ و بەبێ ئامادەبوون و چاودێریی مرۆیی یان پاسەوان دەتوانرێت کۆنترۆڵی بەڕێوەبردن و ئیشپێکردنی بیرەکان بکرێت و دوو کامێرای چاودێری و تەواوی داتاکان دەتوانرێت ڕیکۆرد بکرێن و هەڵبگیرێن و لە داهاتوودا وەک سەنتەرێکی داتا و زانیاری بۆ بیرەکان بەکاردێت و هەڵسەنگاندنی جۆراوجۆری لەسەر ئەنجام دەدرێت.

هەواڵ
15-01-2025

خاوەنی تانکەرەکانی سلێمانی گردبونەوە

هەندێک لە خاوەنی تانکەرەکانی نەوت، لە سلێمانی گردبونەتەوە و رێگای تانجەرۆیان داخستوە، وەک خۆیان دەڵێن: بارەکان دەدرێت بە شۆفێرە ئێرانییەکان و ئەمانیش باج و رسومات و ژینگە دەدەن. نزیكەی هەزار و 500 تانكەر لە سنوری پارێزگای سلێمانی كاری گواستنەوەی نەوت و بەرهەمکانی دەکەن بۆ وڵاتی ئێران، ژمارەیەک لە خاوەنی تانکەرەکان بۆماوەیک رێگەی تانجەرۆیان داخست. بەشێک لە شۆفێری ئەو تانکەرانە رایگەیاند، هەیانە نزیکەی سێ مانگە هیچ بارێکی نەبردوە بۆ وڵاتی ئێران بەهۆی ئەوەی بارەکانیان دەدرێت بە شۆفێرانی ئێرانی بۆیە ئێستا بێکارن. دەشڵێن: باجی رێگا و ژینگە و سەرپێچی كامێرا دەدەن، بەڵام باریان پێنادرێت و ئامادە نین بەو نرخە بارە نەوتەكان بگوازنەوە كە خاوەن تانكەرە ئێرانییەكان دەیكەن، چونکە شۆفێرە ئێرانییەکان بە 10 دۆلار کەمتر بارەکان دەبەن. راشیدەگەیەنن، کاتێک باری نەوت و بەرهەمە نەوتییەكان دەبەن، لە مەرزی باشماخ و  لە دیوی ئێران (500 دۆلار)ـیان لێوەردەگیرێت، گروپێك لە تانجەرۆ بە ناوی "ناقل"و "مەندوب"ەوە دروستبون بە خاوەن بارەكان دەڵێن بارەكانتان بە تانكەری ئێرانی بار بكەن كرێی كەمتر دەكەوێت.

هەواڵ
15-01-2025

سه‌رۆك بارزانی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دوایین پێشها...

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەکات. ڕۆژی چوارشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ڤیکتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و سووریا ئاڵوگۆڕ کرا.  هەروەها جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەستخۆشی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ناردنی نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ سووریا و دیدار لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی سووریا و جەختیشی لەوە کردەوە ئەمەریکا پشتگیریی هەموو هەوڵێک دەکات کە ببێتە هۆی لەیەکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکان و هەروەها بەدیهاتنی سەقامگیری لە سووریا و ناوچەکە. لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێ کرا. هەر لەو دیدارەدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دانوساندنی نێوان لایەنەکان و خێرابوونی هەنگاونان بەرەو دامەزراندنی کابینەی تازەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند. هەڕەشەکانی دەرکەوتنەوەی تیرۆر و پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.

1 2 ... 143 144 145 ... 1143 1144