Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
23-01-2025

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ جان نۆوێل بارۆ، وەزیری ئەوروپا و کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبووەوە.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی حکومەت و گەلی فەڕەنسای لە گەلی کوردستان کرد.لە کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، ئەرک و پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل نەکرێت و دەبێ ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگیرێت و مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بنێردرێت.لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، بیروڕا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵ
23-01-2025

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە

* وەزیری دەرەوەی سووریا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتی دیمەشق کرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەیەکی دۆستانەدا، دۆخی گشتیی سووریا و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.وەزیری دەرەوەی سووریا، کورتەیەکی دەربارەی بارودۆخی نوێی سووریا و هەوڵەکانی ئیدارەی نوێ بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی خستەڕوو.وەزیری دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوەدا کە کورد خوشک و برای ئێمەن و پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی سووریان و دڵنیایی دەدەین کە مافەکانیان پارێزراو دەبێت.وەزیری دەرەوەی سووریا، هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بانگهێشتی دیمەشق کرد و گوتی هیوادارین کە لەئایندەیەکی نزیکدا لە شام بتبینین.سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پاراستنی ئاشتیی و ئارامیی سووریا بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە و لەمبارەیەوە ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو پشتگیریی و هاوکارییەکی پێویست بۆ خوشک و برایانمان لە سووریا.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنیی مافی هەموو پيکهاتەکانی سووریا و لەنێویشیاندا گەلی کورد.لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ نزیککردنەوەی لایەنە کوردییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سووریا بەرز نرخێنرا.

هەواڵ
23-01-2025

مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سووریا کۆدەبنەوە

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لە داڤۆس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سووریا کۆدەبێتەوە. عەزیز ئەحمەد، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 23-1-2025) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە رایگەیاند "ئەو کۆبوونەوەیە لەدوای کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەت دێت لەگەڵ بەرپرسانی ئوردن، ئیمارات، تورکیا و بەحرەین و بەردەوامیش دەبن لە قەتەر." لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، عەزیز ئەحمەد دەڵێ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و رووبەڕووبوونەوەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها بۆ ئەوەیە چۆن حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت زیاتر هەماهەنگ بێت لەوانەش لەسەر مافەکانی گەلی کورد لە سووریا. 

هەواڵ
22-01-2025

مەسرور بارزانی لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کۆبووەوە . دۆخی گشتیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.سەرۆکی حکومەت ستایشی هەوڵەکانی د. محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتیی UN و به‌رپرسی (يوونامى) لە عێراق کرد بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی عێراق.گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاگربەستی غەززە و بە تایبەتی دۆخی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە بوو. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامیی لە سووریا.

هەواڵ
22-01-2025

مەسرور بارزانی لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلحوسەین بن عەبدوڵڵا، شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە. شازادەی جێنشینی ئوردن، ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردنی کرد و ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی. سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی ئوردن و شا عەبدوڵلای کرد کە لە قۆناخە جیاکاندا پشتگیریی هەرێمی کوردستانیان کردووە.لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سووریا تاوتوێ کرا و جەخت لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی و مافی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە کرایەوە.

هەواڵ
22-01-2025

سەرۆکی حکومەت له‌گەڵ وه‌زیری بازرگانی عەرەبستانی سعوودی کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/22 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس ، لەگەڵ ماجید ئەلقەسەبی وەزیری بازرگانی عەرەبستانی سعوودی کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عەڕەبستانی سعوودی بە تایبەتی لە بواری بارزگانی و وەبەرهێنان کرا

هەواڵ
22-01-2025

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەواد زەریف کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/22 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و بەتایبەتی سووریا کرا. گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵ
22-01-2025

ڕاگەیەنراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

پارتی: هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعسی هەڵوەشاوە “هەنگاوێکی گرنگ و پێویست بوو”. چوارشەممە، 22-01-2025، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاندراوێكی لە بارەی دەنگدان و پەسەندکردنی (یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعسی هەڵوەشاوە) لەلایەن پەرلەمانی عێراق و گەڕاندنەوەی زەویوزارە زەوتکراوەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان بڵاو كردەوە. مەکتەبی سیاسیی پارتی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعسی هەڵوەشاوە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بە “هەنگاوێکی گرنگ و پێویست” ناو بردووە و بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە نوێنەرانی پارتی و فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکات. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هیوادارین ئەو هەنگاوە هاندەری زیاتر قووڵکردنەوەی گیانی یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوکردنی بنەماکانی بنیاتناوەی عێراقی نوێ بێت.” مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوەش کردووە “چاوەڕوانیمان لە حکوومەتی فیدراڵ و دامودەزگا پەیوەندارەکان هەیە کە لە گرتنەبەری ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، ساردی نەنوێنن و ڕۆڵی خۆیان ببینن.” دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی: دەنگدان و پەسەندکردنی (یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعسی هەڵوەشاوە) لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ و گەڕاندنەوەی زەوی و زارە زەوتکراوەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان هەنگاوێکی گرنگ و پێویست بوو. بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە نوێنەرانی پارتیمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەین کە ڕۆڵی کوردستانیانە و نیشتمانیانەیان بینی، هەروەها دەستخۆشی و پێزانینمان ئاراستەی ئەو هێز و لایەنانە دەکەین کە ڕۆڵیان هەبوو لە تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژە یاسایە بە ئامانجی  گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن ماف و چارەسەرکردنی غەدرێکی دەیانساڵە کە بەرامبەر کورد و تورکمانی شاری کەرکوک کراوە. هیوادارین ئەو هەنگاوە هاندەری زیاتر قوڵکردنەوەی گیانی یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و پتەوکردنی بنەماکانی بنیاتناوەی عێراقی نوێ بێت و، چاوەڕوانیشمان لە حکومەتی فیدراڵ و دامودەزگا پەیوەندارەکان هەیە کە لە گرتنەبەری ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، ساردی نەنوێنن و ڕۆڵی خۆیان ببینن.  مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان چوارشەممە، 22-01-2025

هەواڵ
22-01-2025

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ دیک شوف سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی سووریا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر و هەمەلایەنە و بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیاندا.

هەواڵ
21-01-2025

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەڕ کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ، سەرۆکی حکومەتی بانگهێشتی قەتەڕ کرد.بەشێکی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی سووریا. سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەڕ پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ لە یەکنزیکردنەوەی لایەنە کوردی و سوورییەکان نیشاندا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و مافەکانی پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە.

هەواڵ
21-01-2025

مەسرور بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی تورکیا دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی گەل و حکوومەتی تورکیا کرد. ئەمڕۆ سێشەممە 21/1/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە: "خەمبار بووم بە بیستنی هەواڵی ئەو ئاگرە تراژیدییەی کە لە بۆلوی تورکیا کەوتووەتەوە." هەروەها سەرۆکی حکوومەت ئاماژەشی بەوە داوە: "لەم کاتە سەختەدا، پرسە و سەرەخۆشیم ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکوومەتی تورکیا دەکەم."

هەواڵ
21-01-2025

مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات کۆبووە...

ئەمڕۆ سێشەممە 1/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ محەمەد قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئيمارات كۆبووەوە.  ‎ لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەندی و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارەکانی ئابووری، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، حوکمڕانیی ئەلیکترۆنی، گەشەپێدانی ئابووری و پێشخستنی توانا مرۆیی و کارگێڕییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

1 2 ... 140 141 142 ... 1143 1144