Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
02-02-2025

پێشەوا هەورامانی: لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو پارەی مووچە خەرج دەکرێت، ل...

پێشەوا هەورامانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموارکردنەوەی یاسای بودجە وەک هەنگاوێکی ئیجابی سەیر دەکات. پێشەوا هەورامانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕژدە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور . پێشەوا هەورامانی: هەماهەنگی زۆرباش لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشە داراییەکان هەیە.  پێشەوا هەورامانی: لەچەند ڕۆژی ئایندە وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات. پێشەوا هەورامانی: گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دابینکردنی مووچەی سەرجەم مانگەکانی ساڵی 2025 ـە. پێشەوا هەورامانی: سبەی کۆبوونەوەکان لە بەغدا بەردەوام دەبێت و مووچەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردووش بەشێک دەبێت لە گفتوگۆکان. پێشەوا هەورامانی: پێداگر دەبین لەسەر دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. پێشەوا هەورامانی: هەندێک کەس لەسەر ملی مامۆستایانی مانگرتوو دەبن بە پەرلەمانتار  و لیست دروست دەکەن. پێشەوا هەورامانی: ئێمە وەک نوێنەری دژە کورد سەیری ئەو کەسانە دەکەین، کە لەسەر ملی مامۆستایانی مانگرتوو بەدوای بەرژەوەندی خۆیان دەکەون. پێشەوا هەورامانی: لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو پارەی مووچە خەرج دەکرێت، لەگەڵ خەرجکردنی لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە. پێشەوا هەورامانی: نامانەوێت سیناریۆی 2024 دووبارە ببێتەوە، مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی دۆخی سەخت بکرێنەوە. پێشەوا هەورامانی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی زۆر بەڕوونی دۆخی ژیانی مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق خستووەتەڕوو. پێشەوا هەورامانی: هەوڵدەدەین لە پرۆسەی دامەزراندنی نوێ لە دامەزراوەکاندا، بەشی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.

هەواڵ
02-02-2025

پەیامێک لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤەوە

پەیامێک لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە هەواڵی دەستگیرکردنی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە شاری هەولێر بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هاتووە: "دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2/2/2025، لە بەشێک لە میدیاکان بڵاوکرایەوە کە گوایە نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بەناوی (علی رەئوف) لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر کراوە بەهۆی ئەوەی ویستویانە خۆپیشاندان بکەن، بۆ ئەو مەبەستە شاندێکی باڵای دەستە بەسەرۆکایەتی دکتۆرە مونا یاقۆ ڕاستەوخۆ سەردانی ئاسایشی هەولێریان کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر کۆبوونەوە." ئەوەش خراوەتە روو: "دوای بەدواداچوونی هەواڵەکە بەڕێوەبەری ئاسایش ڕەتی کردەوە کە هیچ کەسێک دەستگیر کرابێت بەو ناوە لەسەر بابەتی خۆپیشاندان و تەنانەت ئاماژەی بەوە داوە کە پەیوەندیان لەگەڵ ئەو نوێنەرە و مامۆستایان هەیە و هیچ شتێکی وا ڕووی نەداوە." روونیش کراوەتەوە: "دواتر تیمی دەستە لەگەڵ نوێنەری مامۆستایان قسەیان کرد و کۆبوونەوە دەربارەی هەواڵەکە پرسیاریان لێکردن ئەوانیش ڕەتیان کردەوە کە دەستگیرکرابن و ئاماژەیان بەوە کردووە کە هیچ ڕێگریەک نەبووە و مامەڵەی گونجاویان لەگەڵ کراوە." ئەوەش خراوەتە روو: "دەستەی مافی مرۆڤ خۆشحاڵە کە بەدواداچوون بۆ ڕاستی ڕووداوەکان دەکات و بەهیچ جۆرێک سڵ ناکاتەوە بۆ داکۆکیکردن لەمافی هاووڵاتیان بە گشتی لە هەر کوێ بن و لە کوێ پێویست بێ." جەختیش کراوەتەوە: "گرنگە دەزگا میدیاییەکان وردتر بن لەگواستنەوەی هەواڵ و بەدواداچوون و پیشەییانە و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و گواستنەوەی هەواڵ بکەن."

هەواڵ
01-02-2025

کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی هەولێر-کۆیە دەستی پێکردووە

بە بڕیاری سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی، بە گوژمەی زیاتر لە 403 ملیار دینار، کارکردن لە پرۆژەی دوو سایدی رێگەی هەولێر – کۆیە دەستی پێکردووە. شەممە، 1ـی شوباتی 2025، ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکوومەتی هەرێم، رایگەیاند: کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی هەولێر-کۆیە دەستی پیکردووە و کارکردن تێیدا بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو دەبێت، کارەکانی پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆییەوە دەکرێن. گوژمەی پڕۆژەکە زیاتر لە 403 ملیار دینارە و بە درێژیی 38 کیلۆمەترە، پرۆژەکە پردێکی 250 مەتری و 5 ئۆڤەرپاس و دوو ناوەندیی بازرگانیی لەخۆ دەگرێت، بە تەواوبوونی ڕێگەكە ماوەی نێوان ئەو دوو شارە كەم دەبێتەوە. بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون، پێشووتر ڕایگەیاندبوو: سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی زۆر ڕژدە لەسەر ئەوەی، پرۆژەی ڕێگەی هەولێر بۆ کۆیە بە ستانداردی بەرز بەیەکەوە ببەسترێتەوە. ڕۆژی 10ـی 10ـی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پرۆژەکەی دانا و لە كاتی دانانی بەردی بناغەكە ڕایگەیاند "بەرنامەی حکوومەت ئەوەیە شۆڕشی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری، بێ هیچ جیاوازیيەک بگەیه‌نینە هەموو ناوچەکانی کوردستان".

هەواڵ
01-02-2025

بەغدا بڕیاری لەسەر مووچەی مانگی یەکدا

کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆتاییهات و تەیف سامی بڕیاری دا سبەی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات. سەرچاوەیەک لە شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، جارێ دیارنییە بڕی ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت چەندە، بەڵام تەیف سامی رایگەیاندووە، سبەی دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەن. دوو رۆژە شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە. رۆژی هەینی، 31-01-2025، بە سەرپەرشتیی د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و ئەندامێتیی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران؛ د. ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران؛ د. عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و شاندی وەزارەتی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتیی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بەڕێوەچوو. هێشتا مووچەی مانگی 12ـی پار دابەش نەکراوە، حکومەتى هەرێمى کوردستان 11 مووچەى ساڵی رابردووی دابەشکردووە، لەکاتێکدا وەزارەتى دارایی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، مووچەى سەرجەم مانگەکانی 2024ـی ناردووە.

هەواڵ
01-02-2025

بێکاری و هەژاری ژیانی گەنجانی زیقاریان تاڵ کردووە

زیقار، یەکێکە لە پارێزگا دەوڵەمەندەکانی عێراق، بەرهەمی ڕۆژانەی ئەم پارێزگایە 250 هەزار بەرمیل نەوتە، بەڵام لە سەدا 30ـی دانیشتووانی ئەم شارە لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. کێشەکانی بێکاری لە پارێزگای زیقار بەردەوام قووڵ دەبێتەوە، زۆرینەی گەنجەکانی ئەم پاریزگایە بێکارن، سەرباری ئەوەی زیقار دەوڵەمەندە بە نەوت و بەرهەمی ڕۆژانەی 250 هەزار بەرمیلە، بەڵام گەنجەکانی بەردەوام ڕووی دەمیان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانە و داوا دەکەن لە جێگەی کرێکارانی بیانی، کار بە ئەمان بدرێت. ڕەسول حەبیب، گەنجێکی بێکاری زیقارە دەڵێت: زۆرینەی گەنجەکانی ناسریە بێکارن، تەنانەت ئەوانەی خوێندنیشیان تەواو کردووە، هەر بێکارن، ناسریە شارێکی هەژار نییە، بەڵکو سامانەکەی بە یەکسانی دابەش ناکرێت و گەنجەکانمان هەزار دیناریان لە گیرفاندا نییە. پسپۆڕان جەخت دەکەنەوە دابەش نەکردنی سامانی وڵات بەشێوەیەکی دادپەروەرانە هۆی سەرەکیی بێکاری و هەژاری خەڵکی پارێزگاکانە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن "لە سەدا 30 دانیشتووانی پارێزگای زیقار هەژارن، ئەم هۆکارانە وایان لە بەشێک لە گەنجەکان کردووە کۆچ بکەن و عێراق بەجێ بهێڵن، چونکە ژیانی خۆیان دەبینن و ژیانی کەسوکاری بەرپرسانیش دەبینن." محەمەد حوسەینی، چاودێر دەڵێت: بەگەڕ نەخستنی کەرتەکانی پیشەسازیی و کشتوکاڵ، هاوکات لاوازیی کەرتی تایبەت هۆی بێکاریی گەنجانی ناسریەن، ئەمە لەگەڵ گەندەڵیی گەورە لە دامەزراوەکاندا، بێکاری و هەژاری وای لە خەڵک کردووە، پەنا بۆ تاوان و ماددەی هۆشبەر ببەن." بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق نەیانتوانیوە چارەیەکی بنەڕەتی بۆ قەیرانەکانی وڵات بدۆزنەوە، قەیرانەکانی وەک نەبوونی خزمەتگوزاری لە کەرتەکانی تەندروستیی و پەروەردە، چاوەڕوانیش دەکرێت، ڕێژەی بێکاریش بەردەوام بێت لە هەڵکشان.

هەواڵ
01-02-2025

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێک بۆ شەھیدانی یەکی شوبات بڵاودەکاتەوە

له‌ بیرەوەریی ساڵیادی شه‌هیدانی یەکی شوباتدا، بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانمان دەکەینەوە و سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکیان دادەنەوێنین. شه‌هیدانی یەکی شوبات، بوونە سیمبۆلی خوێنی پێکەوەڕژاوی کوردستانییان بە دەستی تیرۆریستان کە بەبێ هیچ جیاوازییەک، گیانی ئەو پۆلە سەرکردە و تێکۆشەرەی گەلەکەمان و هاووڵاتییانی سڤیلی کوردستانیان کردە ئامانج. پێویستە ساڵانە ئەم یادە و بیرهێنانەوەی ئەو تاوانە تیرۆریستییە بکەینە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە و هەوێنی پتەوکردنەوەی برایەتی و پێکەوەیی و هاوچارەنووسیمان. باشترین وەفاداری بۆ گیانی شەهیدان و ڕاستترین ڕێگەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، تەنها تەبایی و یەکڕیزییە، هەر بەوەش دەتوانین ده‌ستکه‌وت و مافەکانمان بپارێزین و ئامانجەکانمان بپێکین. سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان و یادیان هەمیشە بەخێر.

هەواڵ
01-02-2025

ئەو پیاوەی لە پێنجوێن هاوژینێکی خۆی کوشت و تەرمەکەی شێواند دەستگیرکرا

سەرەتای ئەم ساڵ لە قەزای پێنجوێن ژنێک کوژرا، دواتر هاوژینەکەی بە کوشتن و پارچەکردنی تەرمەکەی تۆمەتبار کرا. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، "هاونیشتمانییەکە لە ئێران دەستگیرکراوە." 15-01-2025 تەرمی ژنێک لە ماڵێکدا لە قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە کە جەستەکەی پارچە پارچە کرابوو. رووداوەکە سەرەتای ساڵ روویدابوو و تاوەکو دۆزینەوەی تەرمەکە بە شاراوەیی مابووەوە. ئەو ژنەی کە کوژرا و هاوژینەکەشی، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون، بەڵام چەند ساڵێک بوو لە هەرێمی کوردستان دەژیان. دوای رووداوەکە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارەکە هەڵاتووە بۆ ئێران. هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەمرۆ شەممە رایگەیاند: "تۆمەتبار و کوژراو هەردووکیان ناسنامەیان رۆژهەڵاتی کوردستان بوو. دوای رووداوەکە دادگەی پێنجوێن پەڕاوی لێکۆڵینەوەی کردەوە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد، ئەوە بوو دواجار لە ئێران دەستگیر کرا". قایمقامی پێنجوێن گوتی، تۆمەتبارەکە لە ئێران دەستگیرکراوە و هەر لەوێش لە زیندادایە. رائید سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "بکوژی ئەو ژنەی لە پێنجوێن کوژرا، دەگوترێت لە ئێران دەستگیرکراوە، بەڵام لەو بارەیەوە هیچ نووسراوێکی فەرمی بە پۆلیسی سلێمانی نەدراوە". سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، رادەستکردنەوەی زیندانەکە یان هێشتنەوەی لە ئێران، لە دەسەڵاتی ئەو وڵاتەدایە. دوای رووداوەکە ئاشکرا بوو تۆمەتبارەکە هەڵاتووە بۆ ئێران. سەرکەوت ئەحمەد دەڵێ: "دوای شاردنەوەی تەرمەکە، تۆمەتبارەکە هەڵاتبوو بۆ ئێران و لەوێوە تەلەفۆنی بۆ کەسوکارەکەی کردبوو و هەواڵەکەی پێدابوون و خۆشی گوتبووی بڕۆن تەرمەکە ببینن و پۆلیس ئاگادار بکەنەوە".

هەواڵ
01-02-2025

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدان...

ئەمڕۆ شەممە 2/1، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات، لە پارکی شەهید سامی عەبدولرەحمان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو. لە بیست و یەکەمین ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات، بە ئامادەبوونی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی یەکی شوبات و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و کونسوڵ و دیپلۆماتی وڵاتان، سەرۆکی حکومەت تاجەگوڵینەی لەبەردەم مۆنیۆمێنتی شەهیدانی کارەساتەکە دانا.ڕۆژی یەکی شوباتی ساڵی 2004، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، لە هەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر، لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستیدا، زیاتر لە سەد کەس شەهیدبوون و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.

هەواڵ
01-02-2025

فڕۆکەیەکی فریاگوزاری لە ئەمریکا تێکدەشکێت

فڕۆکەیەکی فریاگوزاری لە ناوچەیەکی فیلادلفیا لە ئەمریکا تێکشکا.  6 سەرنشینی تێدا بووە، "نازانرێت سەرنشینەکان لە ژیاندا ماون یان مردوون." لەدوای کاژێر 06:00ـی ئێوارەی 31-01-2025 بە کاتی ئەمریکا (02:00)ـی بەرەبەیان بە کاتی هەولێر) فڕۆکەیەکی فریاگوزاری  لە جۆری (Learjet 55) لە  باکووری رۆژهەڵاتی شاری فیلادلفیای پێنسلڤانیا تێکشکاوە، بەگوێرەی دەستەی فیدراڵیی فڕۆکەوانی ئەمریکا (FAA) لە ئاسمان دوای جێهێشتنی فڕۆکەخانە تێکشکاوە. فڕۆکە فریاگوزارییەکە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سپرینگفیڵد- برانسن بەڕێکەوتبوو. باس لەوە دەکرێت کە "هەوڵی گواستنەوەی منداڵێکی داوە کە باری تەندروستیی تێکچووە." خاوەنی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکە (هێڵی جێت ریسکیو) رایگەیاند: "ئێستا ناتوانن دڵنیا ببنەوە کە هیچ کەسێک لە رووداوەکە رزگاری بووبێت." شێرڵ پارکەر، سەرۆکی شارەوانیی فیلادیلفیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "چەندین خانوو و ئۆتۆمبێل بەهۆی رووداوەکە زیانیان پێگەیشتووە، بەڵام هیچ زانیارییەکمان لەبارەی ژمارەی قوربانییەکان لەبەردەست نییە."  بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا باس لەوەدەکەن، چەند کەسێک لە دەوروبەری رووداوەکە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بریندار بوون. ئەمە لە کاتێکدایە کە شەوی چوارشەممە بە کاتی واشنتن و بەرەبەیانی پێنجشەممە (30-01-2025) بە کاتی هەولێر فڕۆکەیەکی دیکەی نێوخۆیی ئەمریکا لە ئاسمانی واشنتن دی سی خۆی کێشا بە هێلیکۆپتەرێکی سەربازیدا و بەهۆیەوە سەرجەم سەرنشینانی نێو فڕۆکە و هێلیکۆپتەرەکە  گیانیان لەدەستدا.  هێلیکۆپتەرە سەربازییەکە 3 کەس و فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە 64 کەسی تێدا بووە.  دۆناڵد ترەمپ رۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە کۆشکی سپی گوتی: "ئەم بەیانییە لە ساتێکی بە ئازاردا قسەتان بۆ دەکەم. ئێستا کارەکە گۆڕاوە بۆ دەرهێنانی تەرمەکان. بەداخەوە، کەس رزگاری نەبووە. ئەمە شەوێکی تاریک و ئازاربەخش بوو بۆ پایتەختی وڵاتەکەمان."

هەواڵ
31-01-2025

ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە لە کەشێکی زۆر ئەرێنی بەڕێوەچووە و هیوادارە ڕۆژی یەکشەممە تەمویلی مووچە بکرێت. لە دوێنێ پێنجشەممەوە شاندێکی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە بەغدان و ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و سبەی لە باڵەخانەی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکرێت. ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکە باسی خشتەی بوودجە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانمان کردووە، کۆبوونەوەکە لە کەشێکی زۆر ئەرێنی بووە، هەردوولا وەک یەک تیم کاریان کردووە، هیوادارین سبەی تەواو بێت و بۆ یەکشەممە مووچە تەمویل بکرێت. ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە لە خشتەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە دەنگ لەسەر هەمواری ماددەی 12 بڕگەی (ج) لە یاسای بوودجە بدرێت، بەمەش کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و بنەمایەکی نوێ دەبێت بۆ ناردنی مووچە و بودجە.

هەواڵ
31-01-2025

کۆبوونەوەی شاندنی حکوومەتی هەرێم و فیدراڵ لەبارەی مووچە دەستی پێ کرد

ئەمڕۆ هەینی 31ـی کانوونی دووەمی 2025، کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێ کرد، کۆبوونەوەکە لەماڵی فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق ئەنجامدەدرێت و ئاوات شێخ جەناب و تەیف سامی ئامادەدەبن.  لە کۆبوونەوەکە سێ پرس یەکلایی دەکرێتەوە. ١- کۆی ئەو بڕە پارەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ 12 مانگی ساڵی 2025 پێویستیتی بۆ مووچەی فەرمانبەران.  ٢- جیاکردنەوەی لیستی خانەنشینی ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەبن، وەرگرتنی پاداشتی 12مانگی خانەنشینی. ٣- ئامادەکردنی تەرازوی پێداچوونەوەی مووچە مانگی 12 ساڵی ڕابردووە. شەوی ڕابردوو شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە بەرەو بەغدا بە ڕێ کەوت، بە ئامانجی چارەکردنی کێشەی مووچە و پرسی هەمواری یاسای بودجە. 

هەواڵ
31-01-2025

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە ٧ کەس گیانیان لەدەستدا

سەرچاوەیەکی پزیشکی بەرپرس لە پارێزگای دیوانیە رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتوچۆوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٦ کەسی دیکەش برینداربوون. ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەیکی بەرپرس بە ئاژانسی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای سەرەکی دیوانیە - نەجەف، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پاس وەرگەڕاوە و کەوتووەتە ناو ئاوەڕۆیەکی ئەو ناوچەیە.ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی حەوت کەس و برینداربوونی ٤٦ کەسی دیکە و هەندێک لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە. ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانە بە زووی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

1 2 ... 136 137 138 ... 1143 1144