ئەمڕۆ سێشەممە 2/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، جەخت لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کرایەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و بە ئاراستەی گەشەپێدانی ناوچەکە.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی سووریا تاوتوێ کرا و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی سووریا و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە
ئەمڕۆ سێشەممە 2/11 , لە دوبەی ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەبدولرەحمان بن محەمەد ئەلعوەیس وەزیری تەندروستی و خۆپارێزیی کۆمەڵگەی ئیماراتی کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بواری تەندروستیدا.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان له دوبهی، بەشداری لە پانێلێک كرد و قسەی لەسەر تێپەڕاندنی بەربەستەكان و لەدەستنەدانی دەرفەتەکان كرد. ئهمڕۆ سێشهممه 11ی 2ی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە پانێلێکی گفتوگۆدا بە ناونیشانی (تێپەڕاندنی ئاستەنگی و لەدەستنەدانی دەرفەتەکان) كرد کە لەلایەن عەبدوڵلا لوتاهـ، جێگری وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیماراتەوە بەڕێوە چوو. له پانێڵهكهدا مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان گوتی: “ئێمە هەوڵ دەدەین تا كێشە سیاسییەكانمان لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی چارەسەر بكەین، لە هەمان كاتدا لە دەرفەتەكانی بەردەستمان بڕوانین، لە نزیكەوە لەگەڵ كەرتی تایبەت كار بكەین بۆ ئەوەی چاكسازییەكان لە حكوومەت و پرۆژە حكوومییەكان بەردەوامی پێبدەین لە چوارچێوەی ئەو پلانەی كە هەمانە. دەتوانم بڵێم ئێمە سەركەوتوو بووین لە بەدیهێنانی زۆرێك لەو ئامانجانەی كە هەمانە، بەڵام بە دڵنیاییەوە زۆر ماوە بۆ ئەوەی كە ئەنجامی بدەین.” سهرۆكی حكوومهت، ئاماژهی بهوهش دا، دەبێ خۆمانی بۆ تەرخان بكەین كه راستگۆیی و پابەندی و جەربەزەیی، ئەمانە ئەو چۆنایەتییەن كە پێویستە هەر سەركردایەتییەك هەیبێت. دەبێ تەماشا بكەین خەڵكی ئێمە زۆرترین شت چییە كە دەیەوێ و دەبێ خەڵك لە ناوەندی ئەجێنداكە بێت. ئێمە تەماشای خواستی خەڵك دەكەین چیان دەوێ و چۆن بتوانین بە باشترین شێوە خزمەتیان بكەین. لەپێناو ئەنجامدانی ئەوە پێویستە هەندێك شت بكەین، پێویستە دانوستان بكەین، پێویستە بجەنگین لە بەرەی جیاجیا لەپێناو ئامانجەكان كە لە بەرژەوەندیی خەڵك بن. خواستەكان زۆرن و بەردەوام نەوەی نوێ خواستی زیاترە، بە هەمان شێوە نەوەی پێشووش كە بە شێوازێكی تایبەتی ژیان راهاتوون، دەبێ پێویستیی ئەوانیش پڕ بكەینەوە، راگرتنی ئەم هاوسەنگییە زەحمەتە، بەڵام شتێك نییە بەدی نهیهت و نهیهته ئاراوە. دەبێ تەماشای نەوەكان و دەرفەتەكان بكەین كە جیاوازن، هەروەها لە چیرۆكی سەركەوتنی وڵاتانەوە فێر بین، بۆ نموونە ئیمارات یەكێك بووە لەو وڵاتانە و هاوكار بووە لە بەرجەستەكردنی ئەو ڕێگەیانەی كە گرتوومانەتە بەر. هاوكات مهسرور بارزانی، ئهوهشی خسته ڕوو: “بە دڵنیاییەوە پەروەردە لە پێشینەیە، ئێمە هەوڵ دەدەین كە بتوانین ئەو دامەزراوانە دروست بكەین بۆ ئەوەی خوێندن و پەروەردە لە ئاستێكی نێودەوڵەتیدا بن، بە شانازییەوە كە زۆر لە زانكۆ تایبەت و گشتییەكانمان هەن و زۆر لە دەرچوانمان بۆ كەرتی گشتی دەگەڕێنەوە یاخود پەرە بە سەرمایەگوزاریی كەرتی تایبەت دەدەن، ئەمە هاریكار بووە بۆ بەدیهێنانی سەرمایەی نوێ و سەرمایەگوزاریی نوێ. ئێمە چەندین پرۆگراممان دەست پێكردووە بۆ ئەوەی حكوومەت بتوانێت لەم نێوەندە قەرز بەو سەرمایانە ببەخشێت.”جهختی كردهوه، كه حكوومەت پێویستە حكوومەتێكی دابینكار بێت، نەك ئاراستەكار بێت بەوەی خەڵك چۆن ئاراستەی ژیانی خۆیان بگرن. حكوومەت دەتوانێت هاریكار بێت بۆ ئەوەی نەوەی نوێ ژیانی خۆیان بژین، دەبێ نەوەی نوێ هان بدرێن. دڵخۆشیشم كە بڵێم ئێمە زۆر نەوەی نوێی ناوازە و خۆتەرخانكەرمان هەیە. ههر لهو پانێڵهدا، سهرۆكی حكوومهت گوتی: “ئێمە نامانەوێ هیچ لایەنێك پشتگوێ بخەین، بۆ نموونە بزنس یان كۆمپانیا بن، ئێمە دەمانەوێ دەرفەتی یەكسان بڕەخسێنین، ئەوەی پەیوەستە بە كۆمپانیا مەزنەكان، ئێمە هەندێك یاسای زۆر باشمان بۆ وەبەرهێنان هەیە لە كوردستان، بۆ نموونە لە لایەنی باج و فەراهەمكردنی پێویستییەكانیانە تاوەكوو سەرمایەگوزاری لە كوردستان بكەن، بە دڵنیاییەوە ئەمە زۆر هاریكار بووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانانەی پێیدا تێپەڕین، بۆ نموونە لە كاتی كۆرۆنا و قەیرانی سیاسی دوای بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستان، كەرتی تایبەت یارمەتیدەر بوو و توانی ئابووریی ئێمە لەسەر پێی خۆی رابگرێت، وێڕای ئاڵنگاری و ئاستەنگەكان، توانیشمان گەشەی زیاتری پێبدەین.”مهسرور بارزانی، باسی لهوهش كرد: “ئێمە پرۆگرامی چاكسازیی ئەلیكترۆنیی بەهێزمان هەیە، چ لە كەرتی گشتی بێت، چ لە رووی ئابووری و دامەزراوە داراییەكان بێت، بزنس و سەرمایە بێت، ئێمە دەڕوانینە ئەو ڕێگایانەی كە بتوانێت بە باشترین شێوە سیستەمەكەمان بە دیجیتاڵی بكەن. لە رووی پەروەردەوە كار دەكەین بۆ بەكارهێنانی ئەو سیستەمە نوێیەی بۆیان دابین كراوە، لەبیرمان نەچێت كە ئێمە نەوەیەكمان هەیە رووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە لە بەكارهێنانی ئامرازە نوێیەكان. بەڵام ئێمە لە دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانمان بەردەوام دەبین، بە هەمان شێوە ئێمە ناوەندی زانیاریی ناوازەمان دروست كردووە بۆ شیكردنەوە و ئامار و بەراوردكردنی ئەو زانیارییانەی كە دەستمان دەكەوێت. بە پشتبەستنیش بەوە، ئێمە كار دەكەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن باشترین سیستەم دابین بكەین بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بە باشترین شێوە كاروبارەكان بەبێ ڕۆتین رایی بكەن. ئێمە دەستمان بە سنوورداركردن و كەمكردنەوەی ئەو هەنگاوە رۆتینییانە بكەن. لە رووی دارایی و مووچەوە بۆ نموونە، دەبوایە خەڵك بە ڕیز بوەستن بۆ وەرگرتنی پارە، بەڵام ئێستا لە رێگەی بەدیجیتاڵكردنی سیستەمەكان، دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەوە هەر بڕە پارەیەك بدەیت بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكەت دەست بكەوێت. من ناڵێم هەموو شتێكمان ئەنجام داوە، بەڵام دەستپێكێكی زۆر باش بووە. سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ئهوهشی گوت: “كوردستان شوێنێكی جوانە، ئێمە هەوڵ نادەین كۆپی و چاولێكەری وڵاتانی دیكە بین، ئێمە دەمانەوێ لە وڵاتە سەركەوتوەكان و نەتەوە سەركەوتووەكان فێر بین، ئێمە دەبینین هەرێمی كوردستان وەكوو وڵاتێكی ئارام و گەشەكردوو لانەی هیوایە بۆ ئەو ناوچە شلۆقە كە ئێمە توانیومانە ئابووری گەشە پێبدەین و پشت بە خۆمان ببەستین، لە هەمان كاتدا سیستەمی بانكی و دیجیتاڵی لە گەشەكردندایە و سەرمایەگوزاری لە سەرانسەری جیهان ڕوومان لێ دەكات و ئێمە سیاسەتی فرەیی سەرچاوەكانیشمان هەیە، ئێمە ڕوو دەكەینە كەرتە جیاجیاكان و گرنگیدان بە پیشەسازی و گەشتوگوزار و پەروەردەة خوازیارین كوردستان نەك بتوانێت باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاووڵاتیانی بكات، بەڵكوو زیاتریش پێشكەش بكات و ببێتە هەرێمێك كە لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك ئاراستە و روانگەیەكی نوێ سەیری هەرێمی كوردستان بكرێت.”
شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئەمجارە بێجگە لە ناوچە شاخاوییەکان، لە ناوەندی شارەکانیش بەفر دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستە ڕوو، دوا نیوەڕۆى پێنجشەممە، 13-01-2025، شەپۆڵێکى بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. ئاماژە بەوەش دراوە، بارستە هەوایەکى سارد لە ناوەڕاستى ئەورووپاوە دەگاتە ناوچەکەو پلەکانى گەرماش زیاتر نزم دەبنەوە، بە تایبەت لە ناوچە شا خاوییەکان. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەفرباران هەموو ناوچە سنووریی و شاخاوییەکان دەگرێتەوە، بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاوییانەى نزیکەی (1000) مەتر بەرزن. باس لەوەش کراوە، زۆرترین کاتى بەفربارین، لە شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى و کاتەکانى بەرەبەیانى ڕۆژى هەینى دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ناوەندی سلێمانى و دهۆک، شلێوە و نمەباران و بارانى مامناوەند دەبێت. هاوکات، بڕى بارانى پێشبینیکراو بە گشتى لە نێوان (12-18) ملم دەبێت. وەکوو ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی کردووە، لە دواى نیوەڕۆى ڕۆژى هەینى، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت، بەڵام پلەکانى گەرما هەر بە نزمى دەمێننەوە .
سەرۆکی نوێی سووریا دەڵێت: پێشنیازی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕاگواستنی خەڵکی فەڵەستین نە ئەخلاقییە و نە ژیرانەیە و لە کۆتایشدا شکست دێنێت. ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا لە پۆدکاستێکی بەریتانی ڕایگەیاند "پێشنیازی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕاگواستنی خەڵکی فەڵەستین تاوانێکی گەرورەیەو و لە کۆتاییدا شکست دێنێت." ئەحمەد شەرع گوتی: باوەڕم وایە هیچ هێزێک ناتوانێت خەڵکێک لە خاکی خۆی دەربکات، زۆر کەس هەوڵی دا ئەو کارە بکات، بەڵام هەموویان شکستیان هێنا. سەرۆکی نوێی سووریا ئاماژەشی دا "پێشنیازەکەی ترەمپ، نە ئەخلاقییە و نە ژیرانەیە، تەنانەت لە ڕووی سیاسیشەوە ڕاست نییە." پێشتر ترەمپ، پێشنیازی خۆی بۆ کەرتی غەززە خستووەتە ڕوو، کە بریتییە لە ڕاگواستنی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بۆ میسر و ئوردن، پێش ئەوەی دووبارە ئاوەدانی بکاتەوە و ئەمەریکا خاوەندارییەتی بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 2/11 , لە دوبەی ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەبدولرەحمان بن محەمەد ئەلعوەیس وەزیری تەندروستی و خۆپارێزیی کۆمەڵگەی ئیماراتی کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بواری تەندروستیدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 2/11، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد، جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و وەزیری بەرگری کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراجۆرەکاندا کرایەوە.سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاريی بەردەوامیی دەوڵەتی ئیمارات کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای ئەوەی چەند لایەنێکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەوڵی شێواندنی دۆخی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیان دا، بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر گەیشتە هەندێک دەرەئەنجام و هەندێک لەو کەسانەی وەکو ئامرازی برەوپێدانی ئەو هەڵمەتە ناڕەوایە دەستنیشان کران، یەکێکیان دەستگیر کرا و لە کاتێکی نزیکدا وردەکاریی زیاتر بۆ رای گشتی دەخرێتەروو.
بەڕێوبەری سامانی ئاژەڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای پشکنینی کێلگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن لێژنەیەکی بەغداوە، پشکنینەکان دروست دەرچوون و سبەی بەرهەمە پەلەوەرییەکانی کوردستان ڕەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت. دووشەممە 10ـی شوباتی 2025، فیراس سدیق، بەڕێوبەری سامانی ئاژەڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تیمی وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ تیمی چاودێری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕێکەوتوون، سبەی هەناردەی مریشک و هێلکە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەستپێبکاتەوە. بەڕێوبەری سامانی ئاژەڵی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی لیژنەکانی عێراق سەردانی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد، پشکنینەکان سەرکەوتوبوون و سبەی مریشک و هێلکەی کوردستان هەناردە دەکرێتەوە. 27ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی فیدراڵ هەموو پەلەوەر و بەرهەماکانی پەلەوەری هەرێمی کوردستانی قەدەغەکرد بگەنە پارێزگاکانی عێراق، ئەوەش بەهۆی مەترسی گوازرانەوەی نەخۆشییەکان لە پەلەوەر و ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ. بەهۆی ئەو بڕیارەی حکوومەتی فیدراڵیش، 27ـی کانوونی دووەمی 2025، بەسەرپەرشتی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزیری تەندروستی و ئامادەبوونی نوێنەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران و پارێزگاری هەولێر و ستافی پەیوەندیداری هەر سێ لایەن لە دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ، کۆبونەوەیەکی هاوبەش ئەنجامدرا، بۆ تاوتوێ کردنی ئەو رێکارانەی ئەرکی هەر سێ لایەنی دیاری دەکرد لە ڕووبەڕوبوونەوەی ئەو نەخۆشیانەی لەنێوان ئاژەڵ و پەلەوەر و مرۆڤدا هاوبەشن، لەگەڵ چۆنیەتی دانانی رێکار و پلانی زانستی بە مەبەستی خۆپاراستن.
دوای کۆبوونەوەی لیژنەی سەرەکی هاوبەشی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بەهاوتاکردنی مووچەی خانەنشیان لە ڕۆژی دوو شەممە ( ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥ ) لە شاری بەغداد، لیژنەکە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ( ٩ ) ساڵی ( ٢٠١٤ ) ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق گەیشتنە ڕێکكەوتن، بەجۆرێک ئەو هاوتاکردنەی هەرێمی کوردستان لەمانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٤ تایبەت بە خانەنشینانی مەدەنی جێبەجێی کردووە، هاوشێوەی خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵە و وەک خۆی جێبەجێ کراوە. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ١٠ ی شوباتی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ دووشەممە 2/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی، بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێکەوت، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، کە ڕۆژانی 11 تا 13ی ئەم مانگە، لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت.لە پەراوێزی لوتکەکەدا، سەرۆک وەزیران زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهان ئەنجام دەدات.لەم دیدارانەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵات و لایەنە بەشداربووەکانی لوتکەکە و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی هاوبەش، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی و گەشەپێدان دەکرێت، ئەمە جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە.بەشداری شاندی هەرێمی کوردستان، بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەشداریی چالاکانەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانس و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان، بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەر و هاوبەشێکی کاریگەر و جێی متمانە لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەردا و لەژێر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەست پێدەکات. مامەڵەی وەرگرتنی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بۆ 27 وەزارەت و فەرمانگە تەواو بووە، کە تێیدا 240 هەزار و 111 فەرمانبەر لە وەرگرتنى زەوی سوودمەند دەبن. پێدانی زەوی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە فەرمانبەرانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، سۆران، ڕاپەڕین، گەرمیان و زاخۆ. ڕۆژی 27ی ئاداری 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاووڵاتییانی کوردستان دا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی زەوی بوو بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان. فەرمانگەی میدیا و زانیاری