لە پارێزگای هەولێر پڕۆژەی دانانی چوار وێستگەی پێوانەکردنی کواڵێتی هەوا کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن، شوێنەکان دەستنیشانکراوە، یەکێک لە وێستگەکانیش گەڕۆکە. بڕیاری دانانى ئهم وێستگانه له ههولێر بۆ چاودێریكردنى ئاستى پیسبوونى ههواى شاری هەولێرە، پێشتر لهسهر داواى دهستهى پاراستنى ژینگه، ئهنجومهنى وهزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دانانى لەسەر دابوو، لە ئێستادا بودجەی تایبەتی بۆ تەرخانکراوە، لە نزیکترین کاتدا ئامێر و پێداویستییەکان دابیندەکرێت.دڵشاد حوسێن هیرانى، بهڕێوهبهرى فهرمانگهى ژینگهى ههولێر، رایگهیاند، بودجەی پێویست بۆ كڕینى وێستگهكان تهرخانكراوه و شوێنی دانانی وێستگهكان دەستنیشانکراون. وێستگهكان له توانایاندایه تهواوى گازه پیس و ژههراوییهكان پێوانه بكهن و ڕێژهكهشی دیاری بكهن، لە ئێستادا لەگەڵ کۆمپانیای تایبەتمەند ئامادەکاری دەکرێت بۆ كڕینى ئامێر و پێداویستییهكانى وێستگەکان.لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گرینگی تایبەتی بە ژینگە داوە، چەندین پاڵاوگەی نایاسایی داخراوە، لە پێناو دابینکردنی ژینگەییەکی تەندروست بۆ هاووڵاتییان.
تیمەکانی دەزگای شەهیدانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەل دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی پشکنینی هونەرییان بۆ گۆڕێکی بەکۆمەڵ کردووە کە لەمدواییەدا لە شارۆچکەی فەلوجەى سەربە پارێزگای ئەنبار دۆزراوەتەوە و کاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعس. زڕغام کامیل، سەرۆکی تیمی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەو بارەیەوە رایگەیاند، لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا روفاتی ژن و پیاوی تێدایە و بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، لە هەر قۆناغێکدا ٢٠ بۆ ٢٥ کەس کۆمەڵکوژ کراون و دواتر خراونەتە گۆڕی بەکۆمەڵەوە. ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی پشکنینەکان گۆڕە بەکۆمەڵە دۆزراوەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعس و لە رێگەی تۆمەتبار "سەعدوون سەبری ئەلقەیسی" دۆزراوەتەوە.ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەی دۆزراوەتەوە لە چوارچێوەی یاسای پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکاندایە لە دەزگای شەهیدانی عێراق دەکرێتە لیستی پلانەکانیان بۆ دیاریکردنی ناسنامەی قوربانیان.
لە پەراوێزی لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی هەڤپەیڤینی لەگەڵ کەناڵێکی ئیماراتی کرد و باس لە گرنگی لووتکەکە و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکات. لە بارەی لووتکەکەوە، سەرۆک وەزیران گوتی: لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان سەکۆیەکی گرنگی بۆ بەشداری سەرکردە و حکوومەتەکانی جیهان بە مەبەستی تاوتوێ و گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرس و بابەتانە بۆ دانیشتووان و گەلانی ناوچەکە مایەی نیگەرانی یان جێگەی بایەخێکی زۆرن. هەروەها سوپاسی لە شێخ محەممەد بن زاید و شێخ محەممەد بن راشدی کرد بۆ ئەم دەست پێشخەرییەی کە بووەتە مایەی کۆکردنەوەی حکووتەکەکان و سەرۆکەکان بۆ ئەوەی لەسەر پرس و بابەتە گرنگەکان گفتوگۆ بکەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ محەمەد شیمشەک، وەزیری دارایی تورکیا کۆبووەوە؛ بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان یەکێک بووە لەو بابەتانەی تاوتوێیان کردوون. بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا جەخت لە برەدوان بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا کرا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێناندا. لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا تاوتوێ کرا". "هەروەها باس لە گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان و بەیەکەوەبەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و وڵاتانی ئەورووپا لە رێگەی هێڵی ئاسنین کرا و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەشداریی کارای هەرێمی کوردستان لەم پڕۆژە گرنگەدا"، حکومەت وا دەڵێت. رۆژی 10-02-2025، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی و یاوەریی قوباد تاڵەبانی، بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان. لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان رۆژانی 11 تاوەکو 13ـی ئەم مانگە، لە دووبەی بە بەشداریی زیاتر لە 30 سەرۆکی وڵات و سەرۆکوەزیرانی حکومەتەکان بەڕێوەدەچێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە. کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 12-2-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەى پێنج شەممە، 13-2-2025، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور بێت، بەڵام لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆوە بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی باران و بەفر دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، باران بارین بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ دەست پێ دەکات، لە کاتەکانى ئێوارەدا کاریگەرى ئەم شەپۆڵە زیاد دەکات و بارانى مام ناوەند دەبارێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت، هەروەها ئەگەری بەفر و باران بە تێکەڵی لە سەنتەرى پارێزگاکانی سلێمانى و دهۆک هەیە. پلەکانی گەرماش بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمرۆ کەمێک نزم دەبێتەوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 15 پلەى سیلیزى سلێمانی : 12پلەى سیلیزى دهۆک : 12 پلەى سیلیزى کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى سۆران: 11پلەى سیلیزى گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى
ئەمڕۆ چوارشەممە 2/12 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ محەمەد شیمشەک وەزیری دارایی تورکیا کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا جەخت لە برەدوان بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا کرا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێناندا.لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا تاوتوێ کرا .هەروەها باس لە گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەیەکەوەبەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا لە ڕێگەی هێلی ئاسنین کرا و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستیی بەشداریی کارای هەرێمی کوردستان لەم پڕۆژە گرنگەدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنیدا لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ محەممەد حەسەن سوەیدی وەزیری وەبەرهێنانی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بواری وەبەرهێنان و سوودوەرگرتنی هەرێمی کوردستان لە ئەزموونی پێشکەوتوو و دەوڵەمەندی ئیمارات لەم بوارەدا کرایەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات، جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاریی و هاوئاهەنگیی دوولایەنە دەکەنەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 12-02-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دوبەی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە.بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کران.حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاریی و هاوئاهەنگیی دوولایەنە و پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا."
لووتكەی جیهانیی حكوومەتەكان مێوانداریی گفتوگۆیەكی تایبەتی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی كرد، تێیدا كۆمەڵێك پرس و ئاڵنگاریی كە رووبەڕووی ناوچەكە و جیهان دەبنەوە، تاوتوێ كران، هاوكات ئاماژە بە پێوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتان كرد، رێگە و هەنگاوەكانی بەهێزكردنی هاریكارییە هاوبەشەكانی لە بوارە جیاجیاكان خستە روو. ئەمڕۆ سێشەم لووتكەی جیهانیی حكوومەتەكان لە دوبەی مێوانداریی گفتوگۆیەكی تایبەتی بە ناونیشانی “تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان و قۆستنەوەی دەرفەتەكان”ی لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد، كە تێیدا دووپاتی لە گرنگیی هاریكاریی نێودەوڵەتی و گۆڕینەوەی ئەزموونی نێوان وڵاتان لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەكان و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام كردەوە. سەرۆكی حكومەت لەو گفتوگۆ تایبەتەدا ئاماژەی بە پێوەندییە ئەرێنی و بەرهەمدارەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیمارات كرد و تیشكی خستە سەر ئەوەی هەرێمی كوردستان دەیەوێت سوود لە ئەزموونی سەركەوتووی ئیمارات لە پەرەپێدان و پێشكەوتنەكان بە تایبەتی لە بوارەكانی چاكسازیی ئابووری و بەڕێوەبردنی حكوومەت وەربگرێت.سەرۆك وەزیران لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستانەوە دووپاتی كردەوە، ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان رۆڵێكی گرنگی لە ڕاكێشانی وەبەرهێنانی بیانی و هاندانی گەشە و پەرەپێدانی ئابووریی بینیوە. هاوكات حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاری زیاتر دەكات بۆ هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات و پێشخستنی كەرتی تایبەت بە ئامانجی پەرەپێدانی ئابوورییەكی بەردەوام و ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە كەرتی تایبەت. سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە بەشێكی تری گفتوگۆ تایبەتەكەیدا باسی لە وەرچەرخانی بەئەلیكترۆنیكردنی خزمەتگوزارییە حكوومییەكان كرد و دووپاتی كردەوە ئەم بابەتە لەپێشینەی كارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ باشتكردنی خزمەتگوزارییەكان و ئاسانكاریی ڕێكارە كارگێڕییەكان و بەهێزكردنی شەفافیەت و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی. سەرۆكی حكوومەت سەرلەنوێ دووپاتی لە گرنگی بونیاتنانی ئابوورییەكی نەرم و فرەچەشن كردەوە، كە بتوانێت خۆی لەگەڵ گۆڕانكاری و وەرچەرخانە جیهانییەكان بگونجێنێت. گوتیشی، فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات و بەهێزكردنی كەرتی تایبەت یارمەتی بەدیهێنانی ئەم خواستە ئابوورییە دەدەن. سەرۆك وەزیران لەبارەی پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، جەختی كردەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ چارەكردنی كێشە سیاسییەكان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ. هەروەها گوتی، گفتوگۆ و دانوستان دوو باشترین بژاردەن بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و بووژانەوە لە عێراق. سەرۆك وەزیران تایبەت بە كەرتی پەروەردە و فێربوون گوتی، گرنگیدان بە پەروەردە و فێربوون لە بژاردە هەرە لە پێشینەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانن، بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵی گەورە بۆ پێشخستنی هەردوو بوارەكە دراوە بۆ ئەوەی بگەنە ئاستی وڵاتانی جیهان. هاوكات شانازی بەوەوە كرد كە ژمارەیەك زانكۆ و پەیمانگە حكوومی و ناحكوومییەكانی هەرێمی كوردستان ڕۆڵی لە پێگەیاندنی نەوەكان هەیە بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگە لە سەرجەم بوارەكاندا. سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوە دا، كە خەڵك دەبێت تەوەری سەرەكی هەر حكوومەتێك بێت كە هەوڵی سەركەوتن دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش حكوەمەتی هەرێمی كوردستان كاری جیدی دەكات بۆ وەڵامدانەوە و جێبەجێكردنی پێداویستی هاووڵاتییانی و باشتركردنی ئاستی ژیانیان لە بوارە جیاجیاكان و بەدێهێنانی ئامانجەكان كە لە بەرژەوەندی گەل و خۆشگوزەرانییەكەیدایە. سەرۆك وەزیران دووپاتی كردەوە، حكوومەتداریی ستراتیجیی بەتایبەتی لە دیاركردنی پلانێكی گشتگیر و بەڕێوەبردنی سەرچاوەكان بە شێوەیەكی كارا، كۆڵەكە سەرەكی و بنەڕەتییەكانی گەشەپێدان لە هەرێمی كوردستان پێك دەهێنن. سەرۆك وەزیران گەیشبینیی خۆیشی لە بارەی ئاییندەی هەرێمی كوردستان دەربڕی و دووپاتی كردەوە، ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی هەرێم دەبنەوە هەرگیز ڕێگە لە هەنگاوەكانی پێشكەوتن و بووژانەوەی ناگرن، بەڵكوو هەرێمی كوردستان ئێستا دوای چەندین ساڵ بووەتە ناوچەیەكی ئارام و پێشكەوتوو و بووژاوە، كە دەكرێت ببێتە نموونەیەك لە ناوچەی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە هەنگاوێکی دیکەی چارەسەرکردنی نوێی پزیشکیدا، پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتیی پەیمانگای ماساچوستس لە ئەمریکا، لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا توانی بۆ دووەم جار لە جیهاندا چاندنەوەی گورچیلەی بەراز بەسەرکەوتووی بۆ پێاوێکی تەمەن ٦٦ ساڵی ئەمریکی ئەنجام بدات. لە بابەتێکی (تایمس مەگەزین) باسی دەکات کە تیمۆسی ئەندرۆس تەمەن ٦٦ ساڵ و کە وەرگری گورچیلەکەیە، خەڵکی شاری کۆنکۆرد لە ویلایەتی نیو هامپشایرە کە لە ماوەیی چەند ساڵی ڕابردوودا بەدەست گرفتەکانی نەخۆشی گورچیلەوە دەیناڵاند ، کە بەهۆی ڕووبەڕووی چەندین قۆناغی سەختی نەشتەرگەری و چارەسەرکردنی پزیشکی بووەتەوە. تیمۆسی لە دوای بیستنی یەکەم هەواڵی چاندنەوەی گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ سەرکەوتوو بووە بڕیاری دا کە لە دەست ئەو نەخۆشییە دەربازی ببێت و ببێتە دووەم کەس لە جیهاندا کە چاندنی گورچیلەی بەرزای بۆ دەکرێت هەر بۆیە تیمۆسی بە هیوایەکی زۆرەوە بڕیار و وتەی پزیشکەکانی وەرگرت و بڕیاری نەشتەرگەرییەکەی دا لە کۆتایدا تیمۆسی لە ٢٥ی مانگی یەکدا دەست بە ڕێکارەکانی وەرگرتنی لە نەخۆشخانەی گشتیی پەیمانگای ماساچوستس کرا و لە ماوەی دوو کاتژمێر و نیودا تەواوی نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەکە بە سەرکەوتووی بۆ تیمۆسی ئەنجام دراوە ، لە دوای یەک هەفتە توانی بە وتەندروستییەکی باشەوەوە نەخۆشخانەکە بەجێبهێڵێت هەروەها پزیشکەکان ئەوەیشیان پشتڕاستکردووەتەوە کە نەشتەرگەرییەکە بە ئاسانی و بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچووە و لە دوای تێپەڕبوونی ١٠ خولەک بەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەدا، گورچیلەکە دەستی بە کار کردووەتەوە و دەتوانێت میز بەرهەم بهێنێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کەلە ماوەی ڕابردوودا "تۆوانا لۆنی" تەمەن ٥٣ ساڵ ، لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ هەمان نەشتەرگەری لە ماوەی ٧ دا بۆ ئەجام درا و تۆوانا توانی بەسەرکەوتووی لە نەشتەرگەرییەکە ڕزگاری ببێت
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی پارێزگای هەولێر, لە سنووری پارێزگاکە بە چوار قۆناغ، بڕی 200 لیتر نەوت بەسەر 322 خاوەن پێداویستیی تایبەت دابەش کرا. پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: له چوارچێوهی ئهو كۆمهكیانهی پێشكهشیان دهكرێ، پارێزگای ههولێر، بهههماههنگی لهگهڵ کۆمپانیای دابەشکردنی بهرههمه نهوتییهكان لقی كهركووك، له ڕێگهی كۆمهڵهی كورته باڵاكانی كوردستان به چوار قۆناغ بڕی 200 لیتر نهوتی سپیان بهسهر 322 خاوهن پێداویستیی تایبهت دابەش کرد. بیرۆكەی دابەشكردنی نەوت بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی سنووری هەولێر لەمیانی كۆبوونەوەیەكی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ عەلی محەممەد ڕەبیع، بەڕێوەبەری لقی كەركووكی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان لە ڕێككەوتی 23-1-2025 گەڵاڵە بوو و ئەمڕۆ بوو بە كردار.
ئەمڕۆ سێشەممە 2/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ ئۆدیل ڕینۆ باسۆ سەرۆکی بانکی ئەوروپی بۆ بنیاتنانەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بانکی ئەوروپی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و وزەی نوێبووەوە و بەهێزکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە گەشەپێدانی ئابووریدا کرا.