Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13726 بابەت
هەواڵ
04-03-2025

دەزگای خێرخوازی بارزانی زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار دابەش دەکات

دەزگای خێرخوازی بارزانی پڕۆژەی ئازیزانی ڕاگەیاندووە و زیاتر لە سێ هەزار منداڵی بێ باوک لە هەرێمی کوردستان بە بڕی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار هاوکاری دەکرێن. پڕۆژەی "ئازیزان" لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕاگەیەندراوە و بەو هۆیە منداڵانی بێ باوک سوودمەند دەبن، لە نوێترین بەشی پڕۆژەکەش سێ هەزار و 562 منداڵی بێ باوک تێیدا سوودمەند دەبن و بڕی ملیۆنێک و 361 هەزار و 440 دۆڵاریان بەسەردا دابەش دەكرێت.مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند:- ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە گەورەکانی ناوچەکە کە نزیکەی 13ساڵە بەردەوامین، هاوکات لە چەندین بواری پەروەدەیی و پێگەیاندندا هاوکاری منداڵانی بێ باوکمان کردووە، جگە لەو چالاکیەی کە ئێستا ئەنجام دەدرێت.- هەوڵ دەدین پێش جەژن بەشی دووەمی پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت، ئەویش بە هاوکاری مانگی سووری ئیماراتی کە زیاتر لە چوار ملیۆن دۆڵار بەسەر زیاتر لە 11 هەزار منداڵدا دابەش دەکەین. پڕۆژەی ئازیزان لە ساڵی 2012 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕاگەیێنراوە، تا ئێستا زیاتر لە 16 هەزار منداڵ سوومەند بوونە کە زیاتر لە 80 ملیۆن دۆڵار پێشکەشی منداڵان کراوە.

هەواڵ
04-03-2025

هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی رێباز حەملان ئاشکرابوو

رێباز حەملان دەست لەسەر مووچەی مانگی 12 لەگەڵ تەیف سامی بووەتە دەمەقاڵێیان' سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاندووە، ماوەی مانگێكە رێباز حەملان، بریكاری وەزیری دارایی عیراق لە پۆستەكەی دەوامی نەكردووەو دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش كردووە. بەووتەی سەرچاوەكە، تائێستا داواكاریەكەی رێباز حەملان، لەلایەن ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراقەوە پەسەند نەكراوە. بریکاری وەزارەتی دارایی کێشەی لەگەڵ تەیف سامی هەیە و بەکارکردن لەگەڵی کێشەی هەبووە هەروەها لەسەر مووچەی مانگی 12 لەگەڵ تەیف سامی بووەتە دەمەقاڵێیان'

هەواڵ
04-03-2025

هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی 2 دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، 6ـی ئەم مانگە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شوبات دابەش دەکرێت. وەزارەتەکە دڵنیاییش دەدات لەوەی، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت. ئەمڕۆ سێشەممە، 4ـی ئاداری 2025، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "رۆژی پێنجشەممە 6ـی ئەم مانگە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شوبات بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت." وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات، "دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان، سەرجەم رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی تەواوکردووە." لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، "لەلایەن هاوپەیمانانەوە دووپات لەوە کرایەوە کە هاوکاری دارایی بەردەوام دەبێت." لەم مانگە زیاتر کە 46 هەزار  پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانی دیکەش لە رێگەی سیستمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن

هەواڵ
03-03-2025

بەشێکی نوێ لە نەخۆشخانەى هەولێرى فێرکارى کرایەوە

لە نەخۆشخانەی هەولێری فێركاری (كۆماری) بەشی ڕاوێژكاری (نەشتەرگەری ڕوو و شەویلاگ و چاندنی ددان) كرایەوە و كەوتە خزمەت هاووڵاتییانەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 3ی 3ی 2025، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: "بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د. دلۆڤان محەممەد فاتیح، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە بەرێوەبەر و پزیشک و کارمەندان، لە ڕێورەسمێکدا بە گۆژمەى (43 ملیۆن و 496 هەزار دینار) لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر، بەشى ڕاوێژکارى (نەشتەرگەرى ڕوو و شەویلاگ و چاندنى ددان) لە نەخۆشخانەى هەولێرى فێرکارى (کۆمارى) کرایەوە." ئاماژەی بەوەش داوە، كە ئەو پڕۆژەی بەشی ڕاوێژكاری لە هۆڵی پێشوازی، دوو ژووری پشكنین، ژووری تیشك، كۆگا، دوو ژووری دیكەی نەشتەرگەری و چوار كورسی ددان و ژووری بەڕێوەبەری بەش پێك هاتووە. پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە "نەخۆشخانەى هەولێری فێرکاری لە پێشتر و لە ئیستاشدا یەکێکە لە نەخۆشخانە گرنگ و دێرینەکانى شار، کە لە هەموو بوارەکانیدا هاووڵاتییەکى زۆر سەردانى دەکەن و سەرجەم بەشەکانیشى لە پڕۆسەی فێرکارى قوتابیانى کۆلێژە پزیشکییەکانن."

هەواڵ
03-03-2025

پارێزگای هەولێر: پێش جەژن سەرجەم دووکانەکانی قەیسەری تەواو دەبن

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، 137 دووکانی بازاڕی قه‌یسه‌ری رادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوه و پێش جەژن نۆژەنکردنەوەی سەرجەم دووکانەکان تەواو دەکرێن. رۆژی دووشەممە 3ی 3ی 2025، پارێزگای هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بە گوژمەى 5 ملیار و 300 ملیۆن دینار لەسەر بودجەى پارێزگای هەولێر، ماوەی نزیکەی 8 مانگە، نۆژەنکردنەوە بازاری قەیسەریی هەولێر بەردەوامە." شەوی 5-5-2024 ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە. بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، نزیکەی 200 دووکان سووتان. پارێزگای هەولێر دەڵێت، "تاوەکو ئێستا نزیکەی 137 دووکان رادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە؛ ئەو بەشەی دیکەش کە بە بەشە مێژووییەکەی ناسراوە، بریارە پێش جەژنی رەمەزان تەواو بکرێت، راستەوخۆ رادەستی خاوەنەکانیان بکرێتەوە." شێرزاد موحسین، یەکێکە لە دووکاندارەکانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر گوتی، "کارەکانی نۆژەنکردنەوەی دووکانە سووتاوەکان زۆر بەباشی دەڕۆن، نرخی دووکانەکانمان بەپێی شوێنەکانیان زۆر بەرزبووەتەوە." رۆژی 05-09-2024، ئومێد خۆشناو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی قەرەبووی ئەو دووکاندارانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەری زەرەرمەند بوون رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری نوێی لە بەرژەوەندیی زیانلێکەوتووان دەرکردووە. ''کەمترین هاوکاری بۆ ئەو دووکاندارانەی زیانیان بەرکەوتووە، دوو ملیۆن دینارە و زۆرترینیش دەگاتە 20 ملیۆن دینار.'' پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، "بازاڕی قەیسەریی کۆنی هەولێر، لە نهۆمی ژێرەوە 138 دووکانە، هەروەها 55 دووکانیش لە نهۆمی سەرەوەن؛ زۆرینەی کارەکانی هەردوو نهۆمەکە تەواو بوونە، پێش جەژن سەرجەم دووکانەکان رادەستی خاوەنەکانیان دەکرێنەوە." شێرزاد موحسین هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دووکانەکان و خواست لەسەریان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، "پێش سووتانی بازاڕەکە، ئەو بەشەی ئێمە سیمایەکی کۆنی هەبوو و جموجۆڵی زۆر کەمیشی لەسەر بوو، بەڵام خەڵک و دووکاندارانیش دەبینن، کە بە شێوازێکی جوان نۆژەندەکرێتەوە و دوای کردنەوەشی چاوەڕوان دەکرێت سەرنجی خەڵک رابکێشێت و قەرەباڵخ بێت، بۆیە نرخەکان بەرزبوونەتەوە."

هەواڵ
03-03-2025

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سێ پارتی باكووری کوردستان تاوتوێی پرۆسەی ئاشتی دەک...

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكوور کرد و بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و كاریگەرییەكانی لەسەر كۆی پڕۆسەی سیاسی و دۆزی كورد لە ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كراوە. راگەیێندراوی بارەگای بارزانی دا هاتووە، "رۆژی دووشەممە، 3ی ئاداری 2025، لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكووری كوردستان كرد كە پێكهاتبوو لە بەڕێز مستەفا ئوزچەلیك، سەرۆكی پارتی وڵاتپارێزانی كوردستان و بەڕێز بایرام بۆزیەل، سەرۆكی پارتی سوسیالیستی كوردستان و بەڕێز دۆزگین كاپلان، سەرۆكی پارتی ماف و ئازادییەكان و بەڕێز مەسعود تەك، جێگری سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان و بەڕێز محەمەد شیرین تەیمور لە پارتی ماف و ئازادییەكان". بارەگای بارزانی ئاماژە بەوە دەکات، "لە دیدارەكەدا بەوردیی بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و كاریگەرییەكانی لەسەر كۆی پڕۆسەی سیاسی و دۆزی كورد لە ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە پاڵپشتیكردنی پڕۆسەی ئاشتی و گەیشتن بە چارەسەری لە توركیا كرایەوە". هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و بە تایبەت سووریا کراوە، بارەگای بارزانی دەڵێت، "سەرۆك بارزانی بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ شاندی میوان لەبارەی بارودۆخ و دواڕۆژی كورد و دەرفەت و هەڕەشەكان خستەڕوو".

هەواڵ
03-03-2025

مۆڵەتی شۆفێری گۆڕا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، گۆڕینی سیستەمی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیاند. دووشەممە، 3ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن، لە پێناو زیاتر وشیاری و وریایی شۆفێر و ناساندنی گشت کەرتە گرنگەکانی شوفێریی لە پێناو سەلامەتی بۆ هەموو لایەک، بەم شێوەیەی خوارەوە: یەكەم: نۆرەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی جۆرەكانی (A B C1) كە چوونەتە پرۆسەی تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی هەر بە سیستەمی بەركاری پێش دەرچوونی ئەو بڕیارەیە دەبێت. دووەم: هەر نۆرەیەك كە نەچووبێتە پرۆسەی كرداری هەموو نۆرە گرتنێكی نوێ بۆ دەرهێنانی مۆلەتی شوفێریی گشت جۆرەكانی(A B C D T) بە سیستمی نوێ جێ بەجێ دەكرێت. سێیەم: دەكرێت خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) ئۆتۆمبێلێک لێبخورێت، كە كۆی گشتی (ئۆتۆمبێل و سەرنشین و بارەكەی) لە (3.5) سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و جۆرەكانی پیك ئاپ و ئۆتۆمبیلی دوو تەنیش دەگرێتەوە، هەروەها دەكرێت ئامێرەكانی بیناسازی و كشتوكاڵیش لێبخوڕێت، بە مەرجێك كێشی لە (3.5) سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و خێرایی ئامێری بیناسازی لە (60)كم لە كاتژمێرێكدا زیاتر نەبێت، هەروەها ئامێری كشتوكاڵی خێرایی لە (40)كم زیاتر نەبێت. چوارەم: وانەکانی تیۆری کە (21) کاتژمێرە دەخوێنن، واتە ڕۆژانە (3) کاتژمێر بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ وانەکانی تیۆری تەواو دەخوێنرێت. پێنجەم: وانەکانی پراکتیکی (12) کاتژمێر بە کرداری لەگەڵ ڕاهێنەر شۆفێری دەکەن، پاشان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ لە بەشی مۆڵەتی شۆفێری تاقیکردنەوەکانی تیۆری دەکەن.

هەواڵ
03-03-2025

سەرۆک بارزانی و ئەیاد سامەڕائی جەختیان لە پابەندبوون بە بنەماکانی شەرا...

ڕۆژی دووشەممە 3ـی ئاداری 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە شاندێکی باڵای حزبی ئیسلامیی عێراقی بە سەرۆکایەتیی ئەیاد سامەڕائی سەرۆکی شورای حزبی ئیسلامیی عێراقی کرد. بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر ڕەوشی عێراق و هەروەها پێویستیی هەماهەنگیی لایەنە سیاسیەکانی عێراق، بۆ  باشترکردنی پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقامگیری تاوتوێ کرا. هەر لەو دیدارەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر قۆناغی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەکان و جەخت لە پابەندبوون بە بنەماکانی شەراکەت لە بەڕێوەبردنی وڵات لە چوارچێوەی دەستوور کرایەوە. مەترسیەکانی دەرکەوتنەوەی تیرۆر و کارکردنی هاوبەشی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئالنگارییەکان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

هەواڵ
02-03-2025

هۆكاری دابەزینی دۆلار بەرامبەر دینار چیە؟

ئەنجوومەنی دۆلارفرۆشانی هەولێر و بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ئاشكرای دەكەن، زۆریی خستنەڕووی دۆلار و كەمیی خواست لەسەر دۆلار، هۆكاری دابەزینی دۆلارە بەرامبەر دینار. كەیفی خۆشناو، گوتەبێژی ئەنجوومەنی دۆلارفرۆشانی هەولێر، ڕایگەیاند: "هۆكاری دابەزینی دۆلار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە بانكی ناوەندیی عێراق رۆژانە بڕێكی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕ، كە رۆژ هەیە دەگاتە 290 بۆ 300 ملیۆن دۆلار." ئاماژەی بەوەش دا: "زۆریی دۆلار و كەمیی خواست لەسەری و كزیی بازاڕ وای كردووە نرخی دۆلار بەردەوام بێت لە دابەزین، هەروەها بەگشتی فرۆشتنی دۆلار زۆرتر بووە و كەمتر دینار مامەڵەی پێوە كراوە." روونیشی كردەوە، پێشووتر كاتێ بازرگانان داوای دۆلاریان لە بانكی ناوەندیی عێراق دەكرد، زۆری پێدەچوو تاوەكوو دەخرایە سەر هەژمارەكانیان، بەڵام ئێستا زووتر دۆلاریان پێدەگات. ئەمڕۆ دوای ماوەیەكی زۆر دۆلار گەیشتەوە خانەی 145 هەزار و 900 دینار، بەڵام دواتر بەرز بووەوە بۆ 147 هەزار و 100 دینار. لای خۆیەوە جەبار گۆران، شارەزای ئابووری و گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، ڕایگه‌یاند: "یەكێك لە هۆكارەكانی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، قەبارەی حەواڵەی دەرەكیی عێراق بۆ دوبەی و بۆ توركیا زۆر بووە، حەواڵە ئەوەندە زۆرە ئێستا دۆلارەكانی عێراق لە رێگەی نووسینگەكانی حەواڵە دەگەڕێندرێنەوە، ئەوەش پەیوەندیی بەو رێكارانەوە هەیە، كە ناردنی دۆلاری دەرەكی بە تەواوی دەگاتە شوێنی خۆی." ئاماژەی بەوەش دا: "هۆكارێكی دیكەی دابەینی دۆلار بۆ خستەڕووی دۆلارە، كە بانكی ناوەندیی عێراق بڕێكی زیاتری خستووەتە ڕوو، ئەوەش كاریگەریی كردووە لەسەر زۆربوونی دۆلار لە بازاڕدا." بەراورد بە سەرەتای ئەم مانگە، هەر 100 دۆلارێك نزیكی 3 هەزار دینار دابەزیوە.

هەواڵ
02-03-2025

لە کۆگایەکی سلێمانی دەست بەسەر 60 تۆن گۆشتی بەسەرچوودا دەگیرێت

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، دەستیان بەسەر 60 تۆن گۆشتی بەستوودا گرتووە و 20 تۆنیان لە نێوبردووە. دەشڵێت، داوایان کردووە 40 تۆنەکەی دیکەش لە نێوببرێن، چونکە لە پشکنین دەرنەچوون. ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی ئاداری 2025، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: "لیژنەکانمان لە گەڕان و پشکنین بەردەوامن. لە شاری سلێمانی سەردانی کۆگایەکمان کردووە کە دوو جۆر گۆشتی تێدایە. گۆشتی بەستووی هاوردە و کەلەشی ئاژەڵی بچووکی بەستوو." سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا کۆگاکە نزیکەی 20 تۆن گۆشتی بەستووی ماوە بەسەرچووی تێدابووە و لە نێویان بردووە. سەبارەت بە 40 تۆنەکەی دیکە، گۆران قادر گوتی: "براون بۆ پشکنین و دەرنەچوون. بەشێکیان دووبارە پشکنینی بۆ کراوەتەوە و دیسان لە پشکنین دەرنەچوون. بۆیە پێشنیازمان کردووە، ئەو بڕە گۆشتەیش لەنێوببرێت." بە گوتەی سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، ئەو گۆشتەی نێو کۆگاکە هێشتا نەبرابووە بازاڕ و هیچی لێ نەفرۆشراوە.

هەواڵ
02-03-2025

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد

لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەش..دی شەع..بی کرد. لەدیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

هەواڵ
02-03-2025

چوار ئەندامی داعشی ڕادەستی نەمسا کرایەوە

شاندێکی نەمسا چووە ڕۆژاوای کوردستان و دوو منداڵ و دوو ئافرەتی داعشی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وەرگرت.  میدیای نزیک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاوی کردەوە "شاندێکی نەمسا سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کۆ بووەوە." بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەمنی و مرۆیی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕەوشی کەمپەکان تاوتوێ کراوە. ئاماژە بەوەش کراوە، هەر لە چوار چێوەیەدا، شاندی نەمسا دوو منداڵ و دوو ئافرەتی چەکدارانی داعشی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وەرگرتن و گەڕاندنەوەی وڵاتەکەی. ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، ڕووسیا ڕایگەیاند، کار لەسەر گەڕاندنەوەی 100 منداڵی ڕووس لە کەمپەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەن.

1 2 ... 121 122 123 ... 1143 1144