هەواڵگوتهبێژی سهرۆكایهتی كۆماری توركیا ئامانجەکانی دەستێوەردانی وڵاتەکەی لەکاروباری ناوخۆی لیبیا رونکردەوە و رایگەیاند، ئامانجیانه دهستهبهری سهقامگیریی ناوچهكه بکەن و لهرێگهیهوه ئاسایشی توركیا گرهنتی بكهن. ئیبراهیم كاڵن گوتهبێژی سهرۆكایهتی كۆماری توركیا، لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی لهبارهی پێشهاته ناوچهیی و نێودهوڵهتییهكان، لهسهرویانهوه پێشهاتهكانی پهیوهست به لیبیا و خۆرههڵاتی دهریای ناوهڕاست دوا و ئامانجەکانی دەستێوەردانی وڵاتەکەی لەکاروباری ناوخۆی لیبیا رونکردەوە و رایگەیاند، ئامانجیانه دهستهبهری سهقامگیریی ناوچهكه بکەن و لهرێگهیهوه ئاسایشی توركیا گرهنتی بكهن. ئیبراهیم كاڵن باسی لهوهكرد ئاسایشی توركیا راستهوخۆ پهیوهسته به ئاسایشی سهرجهم دراوسێكانی و روداوهكانی دهریای ناوهڕاست، ئامانجیانه دهستهبهری سهقامگیریی ناوچهكه بکەن و لهرێگهیهوه ئاسایشی توركیا گرهنتی بكهن.لەوەڵامی ئەوە بۆچی تورکیا لەلیبیا و پشتیوانی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی ئەو وڵاتە دەکات، کاڵن رایگەیاند،" دوای دهستپێكردنی پێكدادانهكان، لهسهر خواستی حكومهتی لیبیا، له مانگی كانونی یهكهمی رابردودا، رێككهوتننامهیهكمان واژۆكرد؛ رێككهوتننامهی هاریكاریی سهربازیی و ئاسایش، لهچوارچێوهی ئهو رێككهوتننامهیهدا، پشتیوانیی حكومهتی شهرعی دەکەین كه نهتهوهیهكگرتوهكانیش دانی پێدا ناوه،. ههمو كهس ئهوه دهزانێت كه به دهستوهردانی توركیا هاوسهنگییهك بۆ پێكدادانهكان گهڕێنراوهتهوه."راشیگەیاند، "ئهگهر ئهم دهستوهردانانەی وڵاتەکەمان نهبوایه، ئهوا له لیبیا پێكدادانهكان زۆر قووڵتر دهبونهوه و مرۆڤی زۆرتر دهمردن و بگره دابهشبونی لیبیاش رهنگه ببوایهته كارێكی حهتمی." گوتیشی،" له ئێستادا پێكهاتهیهكی دولایهنه ههیه بهڵام ئێمه لهژێر چهتری نهتهوهیهكگرتوهكاندا سهرهتا ههمو ههوڵێك دهدهین بۆ ئهوهی پرۆسهی سیاسیی بهرهوپێشهوه ببهین، لهپاڵ ئهمهدا بههۆی هێرشی دوژمنكارانهی حهفتهرهوه، حكومهتی سهراج مافی بهرگریی لهخۆكردنی ههیه، بهكارهێنانی ئهم مافهشیان، دیسان مافێكه له چوارچێوهی یاسا نێودهوڵهتییهكاندا جێكراوهتهوه. ههر بۆیه هاریكارییهكانمان لهو بوارهدا لهگهڵ ئهوان به چڕیی درێژهی ههیه."
شەڕ و بۆردوومانی فڕۆکەکانی رووسیا لە حومس لەوەتەی سێشەمەی رابردووەوە بووەتە هۆی کوژرانی 28 چەکداری گرووپەکانی لایەنگری حکومەتی سووریا، بەپێی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ. بەگوتەی رامی عەبدولرەحمان، سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ "شەڕەکە لە شەوی سێشەممەوە دەستی پێکردووە و تاوەکو شەوی هەینی بەردەوامبووە و چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر چەند بنکەیەکی سەر بە حکومەت لە نزیک شارۆچکەی سوخنە لە ئەنجامدا زیاتر 40 شەڕکەر لەهەردوولا کوژراون". چەکدارانی داعش سەرەڕای لەدەستدانی زۆربەی ئەو خاکەی کۆنترۆڵیانکردبوو لە ساڵی رابردوو، توانیویانە تاڕادەیەک پارێزگاری لە بوونیان بکەن لە بیابانی بادیەی سووریا و لەوێوە بەبەردەوامی هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی حکومەت و گرووپەکانی لایەنگریان.
وهزارهتی تهندروستی حکومەتی ههرێمی كوردستان پێشوازیی له بەرهەمهێنانی دەرمانی (Favipiravir) لە هەرێمی کوردستان كرد و رایگهیاند" لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم دەرمانە لە هەرێمی کوردستان کەوتە بواری بەرهەمهێنان".دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەی تەندروستی: پێشوازی لە بەرهەمهێنانی دەرمانی (Favipiravir) لە هەرێمی کوردستان دەکەین... لە درێژەی هەوڵ و چالاکیەکانی جیهانی بۆ دۆزینەوە و دروستکردنی دەرمانی چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێCOVID19، بە خۆشحالیەوە لە هەرێمی کوردستان هەمان دەرمانی دژە ڤایرۆسی (Favipiravir) بە ناوی (فابیڤیر) کە لەلایەن هەندێك لە وڵاتی وەکو رووسیا و ژاپۆن ... هتد، لە کاتی ئێستادا بەکاردێت و لە رێنماییەکانی چارەسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بە یەكێك لە دەرمانەکانی بواری چارەسەری ئەو نەخۆشیە دادەنرێت، و ئێستا لەلایەن کۆمپانیای خۆماڵی ئاوامێدیکا (Awamedica) لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێندرا، بە هاوکاری و هەماهەنگی سەنتەرە پسپۆڕیەکانی جیهانی بەرهەمهێندراو و دەستکرا، بە دابەشکردن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی توندی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی و کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن. بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەم بەرهەمە خۆماڵیە دەکات وێرای دەستخۆشی و ستایشی کومپانیای ناوبراو، پاڵپشتی و پشتگیری دەردەبڕین کە لەسەر ئاستی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم دەرمانە لە هەرێمی کوردستان کەوتە بواری بەرهەمهێنان و لە ژێر ڕۆشنایی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خۆماڵی و کەرتی تایبەت هان دەدرێت لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی هاووڵاتیان بەتایبەتی بۆ دەربازبوون لە قەیرانی نەخۆشی کۆرۆنا. لەم دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە، کە هاووڵاتیان پێویستە زۆر بە وریایی ئاگاداری خۆیان و پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن، بۆ دووربوون لە ترسناکی تووشبوونی ئەم نەخۆشیە و رێکاری تاکپارێزی و خۆپارێزی گرنگترین رێکارن کە پێویستە هەموو هاووڵاتیان پێوەی پابەندبن. لە کۆتایی دا جارێکی دیكە تاکپارێزی و خۆپارێزی گرنگترین رێکارن کە پێویستە هەموو هاووڵاتیان پێوەی پابەندبن و هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەرهەمی باشتر دەکەین، ئومێدەوارین هەموو لایەك ساغ و سەلامەت بن و هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت. وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەواڵهەر یەک لە نەرویج، هیندستان، مەکسیک و ئیرلەندا بوونە ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی ئاسایش، کەنەداش نەیتوانی دەنگی پێویست بە دەستبهێنێت بۆ بوون بە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵبژاردن بۆ ئەندامەکەی دیکە بکرێت. لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا هەریەک لە کینیا و جیبۆتی لەسەر پشکی تاکە کورسییەکەی ئەفریقا خۆیان بەربژێرکردووە. هەروەها هەر یەک لە مەکسیک لەسەر پشکی ئەمریکای لاتین و کاریبیان، هیندستانیش لەسەر پشکی ئاسیان پاسفیک بۆ ئەنجوومەنەکە خۆیان بەربژێر کردبوو، کە هیچ رکابەرێکیان نەبوو، بۆیە بەبێ دەنگدان کورسییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشیان بەدەستهێنا. ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پێنج ئەندامی هەمیشەیی هەیە کە پێکدێن لە: ئەمریکا، رووسیا، چین، فەرەنسا و بەریتانیا. ئەو پێنج ئەندامە مافی ڤیتۆکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەکەیان هەیە.
هەواڵجەنەراڵ كینس ماكینزی فەرماندەی ناوەندیی مارێنزی ئەمریكی بە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی راگەیاندووە كازمی هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی میلیشیاكانی حەشدی شیعیی سەر بە ئێران، ئەوانەی هێزەكانی ئەمریكا دەكەنە ئامانج. بەرپرسە سەربازییەكەی ئەمریكا ئەوەشی گوتووە كە پێویستە وڵاتەكەی ئارام بگرێت لەو كاتەی كازمی ڕووبەڕووی گرووپێك هەژموونی سەربازی و سیاسیی بەهێز بووەتەوە. ماكینزی پەسنی مستەفا كازمی داوە بەوەی لەو میلیشیایەی پرسیوەتەوە كە پنتاگۆن تۆمەتباری كردبوو بە ئەنجامدانی هێرشی مووشەكی بۆ سەر هێزەكانیان لە عێراق.
هەواڵ گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پلانی کشانەوە نۆ هەزار و 500 سەربازی لە ئەڵمانیا پەسەند کرد. مانگی رابردوو، ترەمپ رایگەیاند، هێزەکانی لە ئەڵمانیا دەکشێنێتەوە چونکە بەرلین پارەی پێویست ناداتە رێکخراوی ناتۆ. هەروەها رەخنەی ئەوەی لە ئەڵمانیا گرت کە وزە و گازی سرووشتی لە رووسیا دەکڕێت. لە ئێستادا، 34 هەزار سەربازی ئەمەریکی لە ئەڵمانیا ماون و نازانرێت چارەنووسیان چی بەسەر دێت. لەبارەی ئەو سەربازانەش کە ئەڵمانیا جێ دەهێڵن، ئەمەریکا نیازی هەیە، بەشێکیان بۆ پۆڵەندا بنێرێت. ترەمپ چەند جارێک رەخنەی ئەوەی لە وڵاتانی ئەوروپا گرتووە کە ئەمەریکا پارەیەکی زۆر لە پاراستنیان خەرج دەکات لە بەرامبەردا واشنتن هیچ وەرناگرێت. پێشتر حکومەتی ئەڵمانیا داوای لە ئەمەریکا کردبوو هێزەکانی نەکشێنێتەوە، بەڵام داواکە رەتکرایەوە، ئەمەش پەیوەندی نێوان واشنتن و بەرلینی خراپ کردووە.
هەواڵبۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، زیاد لە سێ ملیۆن هاووڵاتی هۆنگکۆنگ چانسی ئەوەیان پێدەدرێت، فۆرمی رەگەزنامەی بەریتانیا پڕبکەنەوە. جۆنسن، لەبەر ئەو ناوچە کۆلۆنییەی پێشووی بەریتانیا دەڵێت، ئازادی خەڵکی هۆنگکۆنگ بەهۆی دەرکردنی یاسایەکی نوێی چین لە ژێر ناوی یاسای ئاسایش، پێشێلکراوە. بەریتانیا نیازی هەیە، ئەو هاووڵاتیانەی لە هۆنگکۆنگ مافەکانیان پێشێل دەکرێت، بۆ وڵاتەکەی بگەوازێتەوە. هۆنگکۆنگ وەک هەرێمی سەربەخۆی چین، ساڵانێکە دژی یاساکانی چینە و داوای سەربەخۆیی دەکات، بۆ رێگری لەمە، حکومەتی چین یاسایەکی بەناوی یاسای ئاسایشی هۆنگکۆنگ دەرکردووە، کە هەرێمە سەربەخۆکەی چین هەڵدەوەشێنێتەوە. لە ساڵی 1984، هەردوو حکومەتی بەریتانیا و چین، رێککەوتننامەیەکیان واژۆکرد و تێیدا هۆگکۆنگ مافی سەربەخۆیی تەواوی وەک هەرێمێک پێدرا، بەڵام چین لەو رێککەوتننە پەشیمان بووەتەوە
هەواڵوەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند، کوشتنی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و سەربازیی عێراقی بە تووندی محكوم دەكەین. مایك پۆمپێیۆ گوتیشی: ئەو بە شێوەیەكی دڕندانە لەبەردەم ماڵەكەی كوژرا و دووپاتی كردەوە، هاشمی بۆ عێراقێكی خاوەن سەروەری تێدەكۆشا و زایەڵەی هیوابەخشی عێراقییەكان بوو. ئاماژەی بەوەشدا، ئاشكرایە بەر لە کوشتنی هاشمی گرووپەکانی گرێدراوی ئێران هەڕەشەیان لێكردبوو. وەزیرێ دەرەوەی ئەمەریكا هاشمیی بە رۆژنامەنووسێکی نیشتمانپەروەر و دەنگی هیوای خەڵکی عێراق ناوبرد و داوای لە حکومەتی عێراقی کرد هەرچی زووە بکوژەکانی هاشمی بدۆزێتەوە و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا بکات.
چوارشەممە 2020/7/8 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە. جێگری سەرۆک وەزیران راپۆرتێکی دەربارەی پڕۆگرامیی بایۆمێتری خستەڕوو کە تیایدا بە زانیاریی و وردەکارییەوە باسی قۆناغەکانی سیستەمەکە و ئامانج و دەرەنجامەکانی سیستەمی بایۆمێتری کرد کە پڕۆژەیەکی گشتگیر و فراوانترە لەوەی تەنیا داتابەیسێک بێت بۆ تۆماری بایۆمێتری مووچەخۆران. ئەنجومەنی وەزیران دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە ، دەستپێکردنی قۆناخی دووەمی سیستەمی بایۆمێتری پەسەندکرد بە ئاراستەی بەرجەستەکردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی بە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای زانیاریی لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەکانی حکومەت و فراوانکردنی پڕۆگرامەکە تا بوارەکانی دیکەش بگرێتەوە و ببێتە یارمەتیدەرێکی سەرەکی بۆ جێبەجێکردنی کردارەکی چاکسازی و بە ئەلیکترۆنیکردنی دامودەزگاکانی حکومەت و هێنانەکایەی شێوازێکی نوێی چالاک بۆ حکومەت و حوکمڕانی درووست.
لە ئەگەریی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەجۆرێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا شوێنی نەخۆش نەمێنێت، وەزارەتی تەندروستی دەتوانێت چەند هەنگاوێک بنێت بۆ بەردەوام بوون لە خزمەتکردنی تووشبووانی کۆرۆنا. یەکێک لەو رێگایانەی لەبەردەم وەزارەتی تەندروستییە، ئەوەیە سەرجەم نەخۆشخانەکان لە ھەرێمی کوردستان تایبەت بکرێن بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام بەمە سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی دیکە دەوەستێنن. رێگای دووەم ئەوەیە: کەرەنتینەی ماڵەوە رابگەیەنن و تەنھا ئەو نەخۆشانە لە نەخۆشخانە چارەسەر بکرێن، کە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا - FBI دەڵێ، هاککەرە چینییەکان سەنتەری لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی چارەسەری کۆرۆنا دەکەنە ئامانج و زانیارییە نهێنی و نوێیەکانیان دەبەن، ئەوەش بە "گەورەترین هەڕەشە" بۆ سەر ئایندەی ئەمریکا ناودەبات. کریستۆفەر واری، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا رۆژی سێشەممە 7-7-2020 لە گوتارێکیدا بۆ پەیمانگای هودسن لە واشنتن دەڵێت، هەموو 10 کاژێر جارێک لەلایەن چینەوە هێرشی ئەلکترۆنییان دەکرێتەسەر و "تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار جار لەلایەن چینەوە هەوڵی دزین و هاککردنی پێگەکانمان دراوە". دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەندجارێک هێرشی کردووەتە سەر چین و پێیوایە، "ئەگەر چین زووتر هۆشداری بدایەتە جیهان ، نەخۆشییەکە ئاسانتر کۆنترۆڵدەکرا". رۆژی سێشەممە 7-7-2020 ئیدارەی ترەمپ، کۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاگادارکردەوە کە ئەمریکا بەفەرمی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کشاوەتەوە، چونکە پێیوایە، سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا هاوکاریی زیاتری رێکخراوەکە دەکات، "بەڵام چین دەستی بەسەر رێکخراوی تەندروستیی جیهاندا گرتووە". بڕیاری کشانەوەکەش لە 6ـی تەممووزی 2021 جێبەجێدەکرێت.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر ئاشكرای دەكات، ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتە نزیكەی 650 كەس وبەشێك لە تووشبووان باری تەندروستییان ناجێگیرە. بژار موسا، وتەبێژی تەندروستی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزبووەتەوە و ئێستا 645 تووشبوو لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە ھەولێر لەژێر چاودێری پزیشكیدان". راشیگەیاند: "ھۆكاری ھەڵكشانی ژمارەی تووشبووان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ھاووڵاتییان وەك پێویست رێنماییەكان لەبەرچاو ناگرن، بۆیە دەبێ ھاووڵاتییان ھاوكاربن بۆ كەمكردنەوەی تووشبوون بە كۆرۆنا". وتەبێژی تەندروستی ھەولێر، ئاماژەی بەوەشكرد: "بەشێك لە تووشبووان باری تەندروستییان ناجێگیرە و نیشانەكانیان قورسە، ئێستا 18 كەس لەژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستكرد دان، ھەرچەندە ئێمە بێ ئومێدنین لە چارەسەر، بەڵام ئەگەر دۆخەكە وابڕوات كاریگەری دەبێت بۆ كەلوپەل و پێداویستییە تەندروستییەكان".