گشتی

وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری بۆ ئەگەری تەشەنەکردنی زیاتری کۆرۆنا دەکات

09-07-2020
وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری بۆ ئەگەری تەشەنەکردنی زیاتری کۆرۆنا دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە ئەگەریی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەجۆرێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا شوێنی نەخۆش نەمێنێت، وەزارەتی تەندروستی دەتوانێت چەند هەنگاوێک بنێت بۆ بەردەوام بوون لە خزمەتکردنی تووشبووانی کۆرۆنا.

یەکێک لەو رێگایانەی لەبەردەم وەزارەتی تەندروستییە، ئەوەیە سەرجەم نەخۆشخانەکان لە ھەرێمی کوردستان تایبەت بکرێن بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام بەمە سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی دیکە دەوەستێنن.

رێگای دووەم ئەوەیە: کەرەنتینەی ماڵەوە رابگەیەنن و تەنھا ئەو نەخۆشانە لە نەخۆشخانە چارەسەر بکرێن، کە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.