گوتار - هێرش عەبدولرەحمانتورکیا هەر لەسەرەتای دروست بوونی ئەو هەرێمەوە ئیشی لەسەر نفوزی هەیمەنەی خۆیکردەوە، چەندین جار بە بیانووی نابەجێ سنورەکانی بەزاندوەو کێشەی دروستکردو ئەوەش پەیوەندی بە پەرتەوازیی ناکۆکیەکانی ھەرێمەوە ھەیە ھەر کورد خۆشی بەردەوام دوژمنی ھێناوەتە ماڵەکەی خۆی ئەو ھەلسوکەتانەی وایکردوە کە دۆستێکی باشی نەبێت‌و ھیچ لە دراوسێکانی ڕیز لە سنورەکانی نەگرن. ئیران و تورکیا جگە لە دەستێوەردان ناتوانن ئەو ھەرێمە داگیر بکەن یان بیکەن بە موڵکی خۆیان ئەوەش ئازایەتی کورد نیە بەڵکو ترسی ئەمریکایەو دەخوازێت ئەو ھەرێمە بمێنێتەوە، ئەردۆغانیش لای ڕونە سنوری ئەو دەستێوەردانەی لەھەرێم تا کوێیە و رۆژئاوا ڕێگای پێ نادەن، خۆشی دەزانێت ئەگەر رووبەروی پەکەکە ببێتەوە ھەر دەبێت قوربانی ببژێرێت، بۆیە تورکیا ناتوانێت ئاسان ھەرێم داگیر بکات تا ئەو دوو ھێزە لە پشتی کورد بن، ئەوانیش وا زوو پشت لە کورد ناکەن بۆ ئەردۆغان و تورکیا. ھەرێم چی بکات؟مانەوەی ھەرێم پشتگیری دەولی ھەیەو، وا زووش گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، بۆیە پاراستی سنورەکانی ھەرێم لەئەستۆی خۆیەتی ئەویش بە بونی ئەو سەدان ھەزار پێشمەرگەیەی کە ھەیەتی دەتوانێت ئاسان ڕێگری لە ھەر ھێزێک بکات سنورەکانی ببەزێنیت بەڵام دەستەکانی حزب لەناو ئەو ھێزە وایکردوە جگە لە ژمارەیکی زۆر ھیچی تر نەبن، بۆیە بە نیشتیمانیکردنی ئەو ھێزەو برینی دەستەکانی حزب لەناو ئەو دامەزراوە لە ھەموو شتیک گرنگترە. دواجار ئەگەر تورک بزانێت ھێزێک ھەیە لەھەرێم ڕووبەرووی دەبێتەوە، جورئەتی ئەوە ناکات بەم بێ باکیە کەی ویستی بەبیانوی بونی پەکەکە سنورەکانی ببەزێنێت، بۆیە ھەرێم ئاسان دەتوانێت دەیان ھەزار پێشمەرگە جوڵە پێ بکات‌و نەھێڵێت تانک و جەندرمەی تورکی سنور ببەزێنن، ئەو ھەنگاوە بنێت ھاوسۆزی لەڕۆژئاواش بۆ پەیا دەبێت و پشتگیریش دەبێت بۆیە رووداوەکانی ھەرێم کەوتۆتە سەر کورد خۆێ چۆن مامەڵە لەگەل ئەو کەیسانەدا دەکات و کۆتایی بە لەشکرکێشی سنوربەزاندی دراوسێکانی دێنێت
هەواڵلەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسە سەربازییەكان بۆ تێكشكاندنی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و كۆنترۆڵكردنی خاڵە سنوورییەكان، سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند لەو كەسانە نابوورین كە سەروەت و سامانی میللەت دەدزن لە دەروازە سنوورییەكان. هەروەك لە دەروازی سنووریی مەندەلی ئاماژەی بەوەشكرد "قۆناغی جێبەجێكردنی یاسا دەستیپێكردووە و لەو كەسانە نابوورین كە سەروەت و سامانی میللەت لە دەروازە سنوورییەكان دەدزن". مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە میانەی بەسەركردنەوەی خاڵە سنوورییەكانی نێوان عیراق- ئێران لە سنووری پارێزگای دیالە وتی "سەردانیكردنم بۆ دەروازە سنوورییەكان پەیامێكی روونە بۆ دز و گەندەڵكاران بەشێوەیەك كە چیتر رێگەیان نادرێ دزی لە ماڵی میللەت بكەن لە دەروازە سنوورییەكان، هەروەها لەسەر سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان پێویستە دژایەتی گەندەڵی بكەن، چونكە ئەوە داواكاریی خەڵكە".ئەمڕۆ شەممە، سەركردایەتیی پرۆسە هاوبەشەكانی عیراق رایگەاند بەشێوەیەكی تەواوەتی كۆنترۆڵی دەروازەی سنووریی مەنزەریە و مەندەلییان كردووە، ئەوەش لە چوارچێوەی كۆتاییهێنان بە كاركردنی كۆمەڵە كەسانێك كە دەستیانگرتبوو بەسەر دەروازە سنوورییەكاندا و گەندەڵییان تێدا دەكرد.
گوتار - عیماد ئەحمەدخانه‌قینی بوون شوناسێكی سه‌یره, ئه‌و شوناسه ته‌نیا په‌یوه‌ست بوون به‌خاك و جوگرافیایه‌ك نییه، به‌ڵكو گرفتار بوونیشه به یاده‌وه‌ری و رابردویه‌ك كه هه‌ویری دروستكردنی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و روداوی جیاجیایه له مێژووی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیدا، ئه‌مه وای كردوه خانه‌قین به‌جۆرێك له‌تایبه‌تمه‌ندی درێژ ببێته‌وه بۆ ناو كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان و عیراق، وای كردوه كه پێگه‌ی ئه‌و شاره هه‌میشه دیار‌و دره‌وشاوه بێت، ره‌نگه هه‌ندێك جار‌و لای به‌شێك له خه‌ڵكه‌كه‌ی هۆكاری جه‌خت كردنه‌وه له‌شوناسی خانه‌قینی بوون زیاتر له‌و سته‌م و هه‌ڕه‌شه‌یه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت كه له‌سه‌ر كوردبوونی هه‌بووه، ئه‌مه وای كردوه شاره‌كه ببێته كارخانه‌یه‌كی زیندوی به‌رهه‌مهێنانی كه‌سانی رۆشنفیكرو سیاسی و خه‌باتكار، ببێته په‌رژینی كوردایه‌تی له سنوری باشوره‌وه، دارخورماكانی شیله‌و شیرینی كوردایه‌تی و كوردبوون بگرن، خه‌باتكاره‌كانی خانه‌قین له‌مێژووی سیاسی كوردستان ناوی دره‌وشاوه‌ن، كه یه‌كێك له‌وانه مه‌جید سه‌ید که‌ریم غاندیه، ئه‌و پیاوه‌ی كه پێم وایه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌دگارو خه‌سڵه‌ته‌كانی خانه‌قینی بوونه، پیاوێك بوو له‌و خانه‌قینه بۆ كوردایه‌تی له‌دایك بوو، وه‌ك چۆن به‌هێمنی، به‌ڵام به‌قوڵی ژیا، ئاواش سه‌ربه‌رزانه‌و به بێ ده‌نگی سه‌ری نایه‌وه، به‌ڵام بۆ شاره‌كه‌ی و كوردایه‌تی بووه میرات و سه‌رمایه‌كی به‌نرخ . پێم وایه كاتی ئه‌وه هاتووه كه به‌نده به‌و بیره‌وه‌ری و ئه‌زموونه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه ساكار‌و پڕ له زانین و ویقاره هه‌مبووه، ئه‌م چه‌ند دێره تۆمار بكه‌م، هیوادارم یاده‌وه‌ریم كورتی نه‌هێنانبێ و بتوانم مافی مامۆستا مه‌جید غاندی بده‌مه‌وه، چونكه به‌سه‌ر من و خانه‌قین و كوردایه‌تیشه‌وه هه‌یه‌تی و گه‌ر دره‌نگ وه‌ختیش بێت پێویسته ئاورێك له‌و پیاوه بده‌ینه‌وه‌كه‌من له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكان ناسیم ئه‌و سه‌رده‌مانێك بوو به كوردایه‌تی و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی ئاڵوده بوو بوو، له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلول به پاشخانێكی رۆشنبیری قوڵه‌وه چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی له‌شان كردبوو، له‌م رێگایه‌ش به‌رده‌وام بوو تا گه‌یشته پله‌ی شه‌هید بوون. من كاتێ بیر له‌و تێكۆشه‌ره سه‌ر ڕاسته ئه‌كه‌مه‌وه یاده‌وه‌ریم ئه‌مباته‌وه بۆ گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كه‌ی خۆمان له جه‌له‌وه كه رێك به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی مه‌جید به‌گ بوو، ئه‌و مزگه‌وته‌ی كه پێم وایه ساڵی 1901 بونیادنراوه، یاده‌وه‌ریم یه‌كسه‌ر ئه‌مباته‌وه سه‌ر ناوی عبدالمجید لوتفی و مامۆستا مه‌جید غاندی له‌وێشه‌وه بۆ تێكۆشه‌رو منه‌وه‌ره‌كانی خانه‌فین، بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌لتورو فه‌رهه‌نگی ئه‌و شاره‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد، ده‌مباته‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه داگیركه‌ران بێ ره‌حمانه خه‌ریك بوون خانه‌قین و سه‌رتاسه‌ری كوردستان بكه‌ن به‌وێرانه، مۆركی كوردبوونمان بسڕنه‌وه، به‌ڵام له‌ژێر زه‌بری ئه‌و زوڵمه‌دا چۆن كه‌سانێك هه‌بوون به ئیراده‌و بڕوایه‌كی پته‌و كاریان بۆ نیشتیمان سازی و كورد سازی ئه‌كرد، چۆن ئه‌بوون به سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بۆ من سه‌دان و بگره هه‌زارانی تر كه شه‌هید مه‌جید یه‌كێك بوو له‌وانه . شه‌هید مه‌جید غاندی گه‌نجێكی وشیارو هه‌ڵكه‌وتوی خانه‌قین بوو، ده‌رچووی زانكۆ به‌شی ئینگلیزی بوو، ره‌نگه هه‌ر له‌خوێندنیش شه‌هید جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحدیشی ناسیبێت، چونكه هه‌ردوكیان ده‌رچووی به‌شی ئینگلیزی بوون, یه‌كێك له هاوڕێ نزیكه‌كانی مه‌جید غاندی شه‌هید جه‌عفه‌ر بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا زمانزانێكی ده‌گمه‌ن بوو، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، فه‌ڕه‌نسی و فارسی ئه‌زانی، چه‌ندین وتار و نوسینی به کوردی و عه‌ره‌بی له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانی سه‌ردمی خۆی بڵاو بونه‌ته‌وه، بۆیه كه‌سایه‌تی ومامه‌ڵه‌و به‌رخوردی ئه‌و له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و فیكر جیاواز بوو له‌وانی تر، ئه‌و وه‌كو ئێمه مانان ماركسی بوو، ماكسیزمی له‌سه‌رچاوه‌ی خۆیه‌وه وه‌رگرتبوو، ماركس و ئه‌نگلس و سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و فیكره‌ی راسته‌وخۆ له‌به‌رده‌ست بوو، به‌ڵام ئه‌وانی تر به منیشه‌وه ئه‌و توانسته‌مان نه‌بوو، ئێمه له‌ده‌رگای ماویه‌ته‌وه له ماركسیزم چووینه ژوه‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌و ماركسی له‌رێگه‌ی ماركس خۆیه‌وه ئه‌ناسی، ئێستا بیری لێ ئه‌كه‌مه‌وه ئه‌و كات شه‌هید مه‌جید كانت و دیكارت و هیگل و ماركسی ئه‌خوێنده‌وه، هۆبز و جۆن لۆكی ئه‌ناسی، سارته‌ری له‌رێگه‌ی كتێبه‌كانی خۆیه‌وه شرۆڤه ئه‌كرد. ئه‌مه‌ش وای كردبوو قه‌ناعه‌ته سیاسیه‌كانی پشت ئه‌ستور بن به بنه‌مایه‌كی فه‌لسه‌فی، گه‌نجێكی هه‌ڵكه‌وتوو جیاوازبێت , له‌پاڵ كاری سیاسی و گرنگیدان به سیاسه‌ت و بواری فیكر‌و فه‌لسه‌فه، بایه‌خێكی زۆری بۆ ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بی جیهانی هه‌بوو، له‌پاڵ ئه‌ده‌ب و ده‌قه كوردی و عه‌ره‌بیه‌كان، خوێنه‌ری شكسپیر و پۆشكێن و بۆدلێر و دیستۆفسكی و ئه‌دیبه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان بوو، بۆیه ئه‌و پیاوه هه‌ڵگری خه‌سڵه‌ت و ئیستاتیكایه‌كی تایبه‌ت بوو، سیاسه‌ت و تێڕوانینه سیاسیه‌كانی ئه‌چوونه‌وه سه‌ر فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ده‌ب، توانا ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی به پاشخانه سیاسیه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، قه‌ناعه‌ته فه‌لسه‌فیه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ری دۆخێكی سیاسی نه‌خوازراو بوون، ئه‌مه‌ش وایكردبوو شه‌هید مه‌جید جوانوسێكی ده‌گمه‌ن بێت، گه‌نجێكی هه‌ڵكه‌وتوی خانه‌قین و تێكۆشه‌رێكی دانسقه‌ی كوردایه‌تی بێت. وه‌ك باسم كرد له‌سه‌ره‌تایی 70 كان ئاشنایه‌تم له‌گه‌ڵ مامۆستا مه‌جید غاندی په‌یدا كرد، له یه‌كێتی لاوان سه‌ردانی ئه‌كردین به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كاك صلاح حسن زیاتر ئه‌هاته لامان، من له‌وكاته‌وه پێی سه‌رسام بووم، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به‌هێزی من له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزه ساڵانی 74 و 75 دروست بوو، كاتی له گوندی مه‌حمود قه‌جه‌ر باره‌گای یه‌كێتی لاوانمان دانا زوو یه‌كترمان ئه‌بینی له‌وێ بووین به دۆست و ئاشنایی یه‌كیتری،شه‌تره‌نج زانێكی به‌توانا بوو, من پێی سه‌رسام بووم، خوێنده‌وار، هێمن و كه‌مدوو، له روبارێكی هێمن ئه‌چوو قه‌ناعه‌ت و بیروبۆچوونه‌كانی به وردی ئه‌خستنه ڕوو، نوسه‌رێكی به‌سه‌لیقه‌و توانا، كوردێكی بێگه‌ردو خه‌باتكارێكی پشوودرێژ بوو، بێ ئه‌وه‌ی بدوێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ی دائه‌نا، بۆیه كه ئاشنای بویتایه نه‌ئه‌كرا ده‌ستی لێ به‌ربده‌یت. ئه‌م په‌یوه‌ندیمان هه‌ر به‌رده‌وام بوو, وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌ك پێی كاریگه‌ر بووم و متابه‌عه‌م ئه‌كرد، دواین دیداریشم له‌گه‌ڵ شه‌هید مه‌جید غاندی كۆتایی ساڵی 1978 بوو، كاتێ بڕیاری ئه‌وه‌ی دا بچێته شاخ و روو له‌پێشمه‌رگایه‌تی بكات، له‌ماله‌وه له‌و جه‌له‌وه كه به‌رامبه‌ر هه‌مان مزگه‌وت سه‌ردانی كردم بۆ خواحافیزی و ده‌سپێكردنی قۆناغێكی تازه‌ی ژیانی، بۆ ئه‌وه هاته لام گه‌ر راسپارده‌یه‌كم هه‌بێت بۆ براده‌رانی شاخ به‌تایبه‌ت مامۆستا جه‌عه‌فه‌ری برای كه ئه‌یزانی دوو دۆستی نزیكی یه‌كترین، له‌و دیداره‌دا زۆر قه‌سه‌ی بۆ كردم، من به‌وردی گوێم لێ گرت، باسی زۆر شتی كرد و دواین جاریش نامه‌یه‌كی فه‌رهاد شاكه‌لیشی نیشاندام، له‌وێش دووباره كاریگه‌ری زیاتری له‌سه‌ر من دانا، ئه‌مه دوا دیداری من بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ی كه بۆ من جێگه‌ی سه‌رسامی رێز بوو، ئێستا دوای ئه‌و ماوه درێژه كه به‌سه‌ر شه‌هیدبوونیدا رۆشتووه، هه‌مان رێز و سه‌رسامیو هه‌ستم بۆی هه‌یه، پێم وایه خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌و پیاوه هێشتا به‌كه‌ڵكی ئه‌م سه‌رده‌مشمان دێن. له‌كۆتایدا وته‌یه‌كی رابه‌ری كۆچكردومان مام جه‌لال-م بیرهاته‌وه سه‌باره‌ت به‌خانه‌قین و كۆیه، جارێكیان بۆی باس كردم كه هه‌ر شارێک به‌هۆی هه‌ندێ هۆکاری سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌سانێک له شارێک هه‌ڵئه‌که‌ون، سه‌رده‌مانێک كۆیه‌و خانه‌قین كه‌سانی دیار‌و ناسراو كاریگه‌ر هه‌ڵكه‌وتوون، كه شوێنده‌ستیان له بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و كوردایه‌تی دیاره، من یه‌كسه‌ر یاده‌وه‌ریم چووه سه‌ر دوانه‌ی شه‌هیدان جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید و مامۆستا مه‌جید كه ئه‌ویان له‌كۆیه‌و ئه‌میان له خانه‌قین ده‌ركه‌وتن، هه‌ردوكیشیان به‌ده‌ستی هه‌مان رژێم له سێداره دران و هه‌ردوكیشیان بوون به سه‌رمایه‌و رێنیشانده‌ری هه‌زاران تێكۆشه‌ر، له‌و یاده‌دا سڵاو له گیانی پاكیان، درود بۆ گیانی مامۆستا مه‌جید غاندی و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان.
هەواڵوەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی پابەندی پاراستنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بەرامبەر بە هەڕەشە مووشەكییەكانی ئێران، وتیشی بۆ ئەو مەبەستە بەشێوەی جۆراوجۆر هاوكاریی وڵاتانی عەرەبی و كەنداو دەكات. مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكێك لە رێگەكان رێگریكردنە لە كۆتاییهاتنی گەمارۆی قەدەغەی كڕین و فرۆشتنی چەك بە ئێران، كە ئۆكتۆبەری ئەمساڵ كۆتایی دێت، پۆمپیۆ وتیشی درێژنەكردنەوەی ئەو گەمارۆیە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كاریگەریی نەرێنی و جێی داخی لێدەكەوێتەوە. وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەشڵێت، هاوكاریی دووەمی واشنتن فرۆشتنی چەكی ئەمەریكییە بە وڵاتانی عەرەبی و كەنداو جگە لەمانەش رێگەی دیكە هەیە و زانیاری لەوبارەیەوە بە رای گشتی راناگەیەندرێت.
گوتار- یاسین تەها ڕە‌نگه ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئیسلامیانه‌ی کە هاوشێوەی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانین لە دنیای ئیسلامدا نەگەنە په‌نجه‌كانی یەک دەست، ئەم شێخە عارفە له یه‌ك كاتدا رێبه‌ری یه‌كێک له گه‌وره‌ترین ته‌ریقه‌ته‌كانی ته‌سه‌وف و ده‌روێشێتییە بەناوی ”قادریی“، له‌هه‌مان كاتیش‌دا جێگه ستایشی سه‌له‌فییه حه‌نبه‌لییه‌كانی ڕكابه‌ر و نه‌یاری ئه‌م رێچكه‌یه و ئەوەندە بەسە کە ئیبن تەیمیەی حەڕانی (1263ز مردووە) ستایش و بەرگریی لێکردووە. به‌پێی زۆربه‌ی بۆچوونه مێژووییه‌كان شێخی گه‌یلانی له ئێران و دروست له ده‌وروبه‌ری ڕۆخی ده‌ریای قه‌زوینه‌وه دابه‌زیوه‌ته به‌غدای پایتەختی عەباسییەکان كه‌چی ڕەچه‌ڵه‌كی ئەو گرێدراوە به ئال و به‌یتی پێغەمبەر و جگه له‌وه‌ی بووه به ”قوتبی به‌غدا“ مورید و شوێنكه‌وته‌كانی سنووری دەستکرد ناناسن و له هیند و پاكستانه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی باكوری ئه‌فه‌ریقا په‌رش و بڵاون. ڕەچه‌ڵه‌كی شێخ عه‌بدولقادر وه‌ك هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كیتری ناوداری سه‌ده ناوه‌نجییه‌كانی ئیسلام، بیروڕای جیا جیا و بگرە مشتومڕێکی زۆری مێژوویی له‌سه‌ر ڕە‌چه‌ڵه‌ك و نیشتمانی عه‌بدولقادری گه‌یلانی هه‌یه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان لەوەدا تا ڕادەیەکی زۆر یەکدەگرنەوە کە سەجەرەی ئەم عاریفە شەرعزانە بگێڕنه‌وه بۆ سەر ئیمام عه‌لی کوڕی ئەبوتالیب له‌گه‌ڵ جیاوازییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م "سه‌ید" بوونه له رێگه‌ی حه‌سه‌نه‌وه‌یه یان حوسێن كه كوڕانی فاتمه‌ی كچه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامن. ڕە‌نگه به‌شێكی زۆری ئه‌م ناڕونییه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ خۆهەڵنەکێشانی شێخی گه‌یلانی به ڕە‌چه‌ڵه‌ك و باو باپیرانی و دیارخستنی لەبەرچاوی خەڵک، چونکە وەک لە ژیانەکەیەوە دەردەکەوێت ناوبراو بە پلەی یەکەم پشتی بە کار و کردەوەی کەسێتی خۆی بەستووە بۆ هەڵکشان بەرەو لوتکەی ناوداریی لەناو جەنجاڵیی شاری بەغدا کە ئەودەم جمەی دەهات لەخەڵکانی زانا و رێبوار و سەدەیەک بەر لەوەی گەیلانی ڕووی تێ بکات بەقسەی خەتیبی بەغدادی نزیک بە 45 هەزار مزگەوت و گۆڕەپانی نوێژی تێدا بووە و لەهەندێ کاتیش‌دا دانیشتوانەکەی لە ملێونێک کەس زیاتر بووە. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌جه‌ره عه‌ره‌بییه پێغه‌مبه‌رانه‌ی گه‌یلانیدا كه پاسپۆرتێكی به‌هێزی په‌ڕینه‌وه‌یه بۆ خۆشەویستبوون له دنیای سۆفیگه‌ریدا، ناوی باپیری چواره‌می گه‌یلانی له به‌شی هه‌ره زۆری سه‌رچاوه‌كاندا به ”جه‌نگی دۆست“ هاتووه. ئەم ناوە ئێرانییەی باپیرە گەورەی شێخی گەیلانی ئاڵۆزییه‌كی زۆری له نه‌ته‌وه‌ی ناوبراودا دروست كردووه، چونكه ئه‌م ناوه بۆ ئێرانییەکان و بۆ كوردیش ئاشنایه و به مانای دۆستی جه‌نگ یان كه‌سی ئازا‌و چه‌له‌نگ دێت، به‌م هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا به ته‌واوی یه‌كلا نه‌بۆته‌وه ئاخۆ شێخ عەبدولقادر لە نەتەوەی گیلەکە یان عه‌ره‌ب؟ هه‌ندێكیش باسیان له ئه‌گه‌ری كوردبوونی كردووه به‌پێی جوگرافیای گەشەکردن و زۆری شوێنكه‌وته کوردەکانی ئەمە جگە لە مانا‌و ده‌لاله‌ته‌كانی ناوی ”جه‌نگی دۆست“، بەپێی ئەم بۆچوونە شێخ عەبدولقادر خەڵکی گەیلانی سەر بە کرماشانە( کە ئێستاش شارۆچکەیەک کە ناوی گەیلان لە پارێزگای کرماشان هەیە)، ئەمەش لەگەڵ ئەو سەرچاوە مێژووییانە دێتەوە کە باس لەوە دەکەن شێخ عەبدولقادر لەناوچەکانی بن دەستی ئیمارەتی حەسەنەوی کوردییەوە هاتووەتە بەغدا. به‌پێی گه‌ڕانه‌وه‌ی باوی مێژویی شێخ عه‌بدولقادر له ده‌وروبه‌ری ساڵی 1077 زاینی‌دا له شارۆچكه‌ی "نیف"ی سه‌ر به گه‌یلانی ڕۆخی ده‌ریاچه‌ی قه‌زوین لەباکوری ئێران هاتوەته دنیاوه، به‌ڵام له‌ناوەڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سەدەی ڕابردوو یه‌كێك له نه‌وه‌كانی گه‌یلانی ”جه‌ماله‌دین فالح“ توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی به چاودێری هه‌ندێك شاره‌زا بڵاو كردەوە به‌ناوی ”جغرافیە الباز اڵاشهب“ كه خوێندنه‌وەیەکی جیاواز بۆ گێڕانەوە مێژوییەکان دەخاتەڕوو و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، شێخ عەبدولقادری باپیری لەدایکبووی گوندی "جیل" یان "گه‌یلان"ی زیك مه‌دائینی باشوری به‌غدایه، له شه‌جه‌ره‌کەشی کە ئەم گەیلانی زادەیە خستوویەتەڕوو ناوی ”جه‌نگی دۆست“ نییه، بەم پێیەش باپیرانی گه‌یلانی به‌ر له بوونی عه‌بدولقادر له ناوچه‌كانی بن ده‌ستی ئیماره‌تی حه‌سنه‌وی كوردییه‌وه هاتونه‌ته گه‌یلانی نزیك به‌غدا، ئەم خوێندنەوەو لێکۆڵینەوە تازەیەش شێخ عەبدولقادر ده‌کاتە عێراقی و بەوەش گیڕانەوە ئێرانی بوونە باو و بەناوبانگەکەی باپیری ڕەتکردۆتەوە کە سەرجەمیان له ژێر كاریگه‌ریی یه‌ك گێڕانه‌وه‌دا به كۆمه‌ڵ له‌دایكبوونی شێخ عه‌بدولقادریان گێڕاوه‌ته‌وه بۆ گه‌یلانی ئێران و بەبێ وردبوونەوە چاویان لەیەکتر کردووە. مناڵی و پێگه‌شتنی شێخ عه‌بدولقادر زانیاریی له‌سه‌ر قۆناغی مناڵی شێخ عه‌بدولقادر تا تەمەنی 18 ساڵی زۆر زۆر كه‌مه، به‌ڵام به پێی گێڕانه‌وه‌كان هەر به مناڵی باوكی مردووه و بە هەتیوی گەورە بووە، لە خێزانه‌كه‌ی خۆی یه‌ك برای هه‌بووه به ناوی عه‌بدوڵڵا کە زۆر گومناوە، بۆ ئه‌وه‌ی بگات به ئاوه‌دانی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ڕووگه‌ی دنیای ئیسلامی ئه‌وكات كه شاری به‌غدایه کەوتۆتە مێشکی، له هه‌موو ماڵی باوكیشی ته‌نها 80 دینار پاره‌یان هه‌بووه، دایكی كه ناوی فاتمه‌یه و شێخ زاده‌یه‌كی ناوچه‌ی گه‌یلانه نیو به نیو له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا به‌شی كردووه لێیان، پاشان بەدەم گریان و زارییەوە عه‌بدولقادری له‌گه‌ڵ كارواندا به‌ڕێكردووه بەرەو عێراق، چونكه دڵنیا بووه له‌وه‌ی ڕۆشتنی به ده‌ستی خۆیه‌تی به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ گه‌یلان له مه‌حاڵه‌وه نزیكتره، دواتریش دڵه‌خورتێكه‌ی دایكی به‌ڕاست گه‌ڕاوه و ئەوە سەفەری یەکجاریی بووە و لەوە بەدوا به‌غدای کردووە بە نیشتمانی خۆی کە ئەوکات شاری غەزالی و ئەسفەراینی و پێشەوا ناودارەکانی شەرعزانی بووە. گه‌یلانییه‌كان ئه‌وكات زیاتر سوننه مه‌زهه‌ب بوون و په‌یڕە‌ویشیان له مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی ده‌كرد، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ی به‌ر شه‌پۆلی شیعه‌گه‌ریی بكه‌ون، ئه‌مش هیچ جێگەی سەرسوڕمان نییە چونكه له شه‌ڕی موعته‌زیله و ئیمام ئه‌حمه‌ددا (780-855 ز) له سه‌ر سیفاتی خودا و خه‌لقی قورئان، دووه‌میان پاش دوو ساڵ و نیو زیندان و ئه‌شكه‌نجه به سه‌ركه‌وتویی لە ململانێکەدا هاتە دەرەوە و لەکۆتایی ژیانی خۆیدا له‌سه‌ر ته‌ختی چواره‌م مه‌زهه‌بی ئیسلام [حه‌نبه‌لی] چوارمشقی دانیشت، به هۆی پێداگریشییه‌وه له‌سه‌ر بیروڕاكانی و پاشگه‌زنەبوونه‌وه‌ی له‌ژێر زه‌بری قامچی عەباسییەکان له‌ناو دڵی خه‌ڵكدا خۆشه‌ویست بووه و مه‌زهه‌به‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا بە شێوەیەکی بەرفراوان بره‌وی سه‌ندووه. عه‌بدولقادری گه‌یلانی له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا و دروست له ساڵی 1095 ز گەیشتوه‌ته به‌غدا، پاش جێگە و رێگە خۆشکردن خێرا په‌یوه‌ندی كردووه به خوێندنگای نیزامییه كه به‌ناوبانگترین فێرگه‌ی ئیسلامییه له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌یدا سه‌فه‌ری كردووه بۆ شام و حیجاز، ماوەیەکی زۆر لەناو کەلاوە و قشڵاخ و چۆڵەوانییەکانی دەوری بەغدا خەڵوەتی کردووە، له رێگای حه‌جی یه‌كه‌میدا بوه‌ته هاوه‌ڵی ناوداران و له یه‌كێك له‌و سه‌فه‌رانه‌دا (1115 ز)هاوه‌ڵی شێخ عه‌دی كوڕی موسافیر بووه كه پایه‌ی سه‌ره‌كییه له ئاینی ئێزدی و مه‌زاره‌كه‌ی لەلالش ئێستا كه‌عبه و زیاره‌تگای ئێزیدییه‌كانه، له پاش ئه‌م گه‌شته عه‌بدولقادر ستایشی زۆری شێخ عه‌دی (ئادی) كردووه و باسی له‌وه كردووه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی به تێكۆشان به‌ده‌ست بهاتایه ئه‌وه شێخ عه‌دی به‌ده‌ستی ده‌هێنا، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه هه‌ڵبژارده‌ی خواییه و په‌یامی خودا له محه‌مه‌ددا خه‌تم كراوه. دەرکەوتنی شێخ عەبدولقادر شێخ عه‌بدولقادر، ماوەی 33 ساڵی تەمەنی به خوێندن و گه‌شت و گه‌ڕان و خه‌ڵوه‌ت گوزەراندووە، لەم سێ دەیەیەدا توێشووی كۆ كردۆته‌وه و وانه‌ی وه‌رگرتووه تا ڕادەی ئەوەی سەردەمێک پێیان وتووه ”مه‌جنون“، کاتێکیش هەستی کردووە پێگەشتووە، له‌سه‌ر كورسی ئیرشاد دانیشتووه و بووه به واعیز و مامۆستا و دواتریش وه‌ك ”قوتبی به‌غدا“ و ”بازی ئه‌شهه‌ب“ ناوی ده‌ركردووه. عه‌بدولقادری گه‌یلانی له سه‌رده‌می پێنج خه‌لیفه‌ی عه‌باسیدا ژیاوه، به چاوی خۆی ململانێكانی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵپه‌ی خه‌ڵكی بۆ دنیا دیوه، ئه‌میش بانگی كردوون بۆ ئه‌خلاق و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌هاكان، به‌م جۆره‌ش سیفه‌ته واعیز و سۆفیگه‌رییه‌كه‌ی زاڵ بووه به‌سه‌ر شه‌رعزانی و فەرموودە ناسییەکەی و پاش ئه‌وه‌ی حه‌نبه‌لییه‌كی سه‌له‌فی مه‌شره‌ب بووه، بوه‌ته شێخی ته‌ریقه‌ت و سلوك، له‌م بارگۆڕانه‌شدا له هه‌ندێك شێوازی بیركرنه‌وه‌ی سه‌له‌فییه‌كان لایداوه چونکە هەندێ لە مامۆستا سۆفییەکانی نەخوێندەواربوون (حەمادی دەباس)، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لادانه‌كه گه‌وره و له بواره‌كانی عه‌قیده‌دا نییه و زیاتر لە سلووك و هەندێ وردە شیکاردا لە عەقیدەی سەلەف لایداوە سه‌له‌فییه‌كان ده‌ڵێن ” ئەوە به ئاوی ده‌ریای چاكه‌كانی ده‌ڕوات“، به تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی له نوسینه‌كانیدا كه ئێستا له دوو توێی زیاتر له 20 كتێبدا كۆ كراونه‌تەوە و چاپکراون پابه‌ندیی تەواوی خۆی به ته‌وحید و جێگیركردنی سیفاته‌وه بۆ خودا ڕاگه‌یاندووه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌هلی كه‌لام و موعته‌زیله. لای حه‌نبه‌لییه‌كان عه‌بدولقادر نازناوی ”ئیمام“ی هه‌یه و جارجاره‌ش پێی ده‌ڵێن ”شیخ الإسلام“، له هه‌موو كتێبه‌كانی تەبەقاتی زانایانی ئه‌م مه‌زهه‌به‌شدا كه زۆرینه‌ی نوسه‌ره‌كانی به عه‌قیده سه‌له‌فین، عه‌بدولقادری گه‌یلانی سه‌رده‌سته و پێشەنگه لای حه‌نبه‌لییه‌كان، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له ئه‌ده‌بیاتی سۆفیدا ”غه‌وس“ و ”قوتب“ ـه كه تێكه‌ڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ شیرك و زاده‌ی بیدعه ئاینییه حه‌رامه‌كانه به پێی میتۆدی خواناسیی سه‌له‌فییه‌كان، چونكه لەعەقیدەی سەلەفدا ته‌نها و تەنها خوا فریاد ڕەس و كارهه‌ڵسورێنه‌ره و جگه له‌و كه‌سیتر قوتبی زه‌مانه نییە، ڕەنگە هیچ كه‌سیش لە سەردەمی ئەو و پاش ئەویشدا هێنده‌ی شێخی گه‌یلانی كه‌رامات و خەواریقی نه‌درابێته پاڵ به جۆرێك تەنانەت سه‌رچاوه‌كانی تەسەوفیش له‌به‌ر زۆری و نامۆیی گێڕانه‌وه‌كان به گومان و وریاییه‌وه ئه‌و چیرۆكانه‌یان ده‌ستاوده‌ست پێ كردووه. شێخی گه‌یلانی كه له 13 شوباتی 1166 ز كۆچی دواییكردووه‌و هه‌ر له ناوه‌ڕاستی به‌غدا ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه‌و له‌و كاته‌وه ئارامگاكه‌ی ڕووگه‌ی زیاره‌تكه‌رانه و ناوی "حه‌زره‌ی قادری"یه، نه‌وەكانی ئه‌م کەسایەتییە ناسراوە 14 كوڕ بوون له نزیكه‌ی 50 كوڕ و كچ کە زۆربەیان بە نەخۆشی مردوون و بەرهەمی چوار دایکن، لە پاش مەرگی شێخی گەیلانیش نەوەکانی له هینده‌وه تا شام و تا باكوری ئه‌فریقا بڵاوه‌یان كردووه، ته‌ریقەته‌كه‌شی به‌هه‌مان شێوه‌ی نه‌وه‌كانی به‌ناوی ”قادری“ و ”گه‌یلانی“ ناسراوە و چەندین لقی وردیشی لێ بووەتەوە کە یەکێک لەوانە تەریقەتی کەسنەزانی قادری بەرزنجییە . تەریقەتی قادریی لە کوردستان یه‌كه‌م جوگرافیای سه‌رهه‌ڵدانی قادریی به‌غدا، پاشان خاكی عێراقه و ئەم تەریقەتەش له‌سه‌ر تێكۆشان و جیهادی نه‌فس بنه‌ڕەته، به‌ڵام جیاواز له هه‌ندێك له رێبازه‌كانیتری عیرفان لای عه‌بدولقادر شه‌رعزانی و تێگەیشتن لە فیقهه له پێش ته‌سه‌وفه‌وه‌یه، له په‌نا جیهادی ئاشكرادا، جیهادی په‌نهانی هه‌یه كه هی نه‌فس و شه‌یتانه، شێخ عه‌بدولقادر ڕێسایه‌كی هه‌بووه كه خۆی دایڕشتبوو ”شه‌ریعه‌ت فێربه ئه‌وجا په‌ناگیریی و خەڵوەت بكه“، له په‌نا جیهادی نه‌فسیشدا هه‌ندێك چەمکیتری كردبووه بنه‌ڕە‌ت بۆ تەریقەتەکەی كه بریتین له: ته‌وه‌كول به خودا، ڕە‌وشتی جوان، سوپاسگوزاریی، ئارامگرتن، ڕە‌زامه‌ندی و له كۆتایشدا ڕاستگۆیی و درۆ نه‌كردن بەهیچ جۆرێک و لەژێر هیچ کاریگەرییەکدا. ئه‌گه‌رچی تان و پۆی ته‌ریقه‌تی قادری له به‌غدا سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌ڵام گومانه‌كانی كوردبوونی شێخی گەیلانی و زۆریی شوێنكه‌وته‌كانی له كوردستان بۆن و به‌رامه‌یه‌كی كوردانه‌ی به‌م ته‌ریقه‌ته به‌خشیوه. به‌پێی سه‌رچاوه مێژوییه‌كان هاتنی تەریقەتی قادریی بۆ کوردستان یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن ماڵباتی به‌رزنجه‌وه بووه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر سه‌ید عیسا و سه‌ید موسای به‌رزنجی و له بنه‌ڕە‌تدا وه‌چه‌ی ئیمام موسای كازمن کە یەکێکە لە ئیمامە مەعسومەکانی شیعە و نەوەکانی عەلی کوڕی ئەبو تالیب. سەید عیسا‌و سەید مو‌سا له سەرده‌می هێرشی مه‌غۆله‌كاندا له هه‌مه‌دانه‌وه هاتونه‌ته شاره‌زوور، وەهاش بڵاوە کە ئه‌م دوو ئیمام زادەیە بره‌ویان به رێبازی قادریی داوه له كوردستان كه دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی له بنه‌چه‌دا ئامۆزایانه، به قسه‌ی محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گیش بێت ئه‌و دوانه له 1455 ز هاتوونه‌ته كوردستان. جگه له‌م بۆچوونه‌ش هه‌ندێ له نوسه‌ران له‌وانه‌ش شێخی خاڵ و سه‌فیزاده باسیان له‌وه كردووه شێخ سمایلی ولیانی كه له وه‌چه‌كانی شێخانی به‌رزنجه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار قادریی له به‌غداوه هێناوه‌ته كوردستان، ئەگەر گریمان ئەمەش ڕاست بێت هیچ لەو ڕاستییە ناگۆرێت کە بەرزنجییەکان پردی یەکەمی پەڕینەوەی قادرین بۆ کوردستان. هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزنجییه‌كانیشدا ماڵباتی تاڵه‌بانیش له پێشه‌نگانی گواستنه‌وه‌ی ته‌ریقه‌تی قادرین بۆ ناو کوردەکانی دەوری کەرکوک، لەناو گێڕانەوە مێژوییەکاندا وەها بڵاوە كه مه‌لا مه‌حمودی تاڵه‌بانی له رێگه‌ی ده‌روێشێكی کاروانچیی هیندییه‌وه به‌م رێبازه ئاشنا بووه و پاشان له به‌غداوه گواستویانه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له ئاواییەکانی تاڵەبان و كه‌ركوك، به‌م پێیه‌ش كورده‌كان له سییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا به رێبازی قادریی ئاشنا بوون تا ئه‌وكاته‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌ولانا خالیدی شاره‌زووری لەگەڵ ئەم رێبازەدا کەوتۆتە کێبەرکێ و لەگەڵیدا بڵاو بووەتەوە.
دەستەی چاودێریی میدیای ئیسرائیل مۆڵەتی پەخشی لە کەناڵێکی ئایینی وەرگرتەوە، ئەوەش بەو بیانووەی هەوڵدەدات جووەکان بکاتە کریستیان. لە کۆتایی مانگی نیسانی رابردوودا کەناڵی "گۆد تیڤی" واتە "تەلەڤزیۆنی خودا" لەسەر سیستمی "هۆت"ی ئیسرائیل دەستی بە پەخشکردنی پڕۆگرامەکانی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆگرامەکانی بۆ کریستیانەکان پێویستن. بەڵام هەر زوو کەناڵەکە نیگەرانی جیدی لای هەندێک لە جووەکانی وڵات دروستکرد و دەیڤید ئەمسالم، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئەو کاتەی ئیسرائیل رایگەیاند، کەناڵەکە ئامانجێکی ئایینیی تایبەتی هەیە و دەیەوێت جووەکان بکاتە کریستیان.
كەسێكی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای سەیدسادق گیانی لەدەستدا و ژمارەی ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا لەو قەزایە گیانیان لەدەستداوە بوو بە 13 كەس. قایمقامیەتی قه‌زای سەیدسادق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "كەسێكی دیكە به ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەیدسادق گیانی لەدەستدا، که پیاوێکی تەمەن 50 ساڵه و دانیشتووی قه‌زای سەیدسادقە، پاش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک داخڵ بوون و خه‌واندنی له نه‌خۆشخانه شەوی رابردوو گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه 13یەمین حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدانه لە سەیدسادق".
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئەگەر دۆخی تەندروستی بەرەو باشتر بڕوات ئەوا دەستپێکی پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی داهاتوو دەکەوێتە کۆتایی مانگی ئەیلول، ئەگەر دۆخەکەش بە خراپی مایەوە ئەوا پێویستیان بە راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەبێت بۆ بڕیاردان. دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە میدیاكانی راگەیاند: سەرەتای مانگی ئەیلول تاقیکردنەوەی وەزری دوەمی (12)ـی ئامادەیی بەڕێودەچێت، لەبەر ئەوە دەستپێکردنەوەی خوێندنی ساڵی داهاتو پێدەچێت بکەوێتە کۆتایی مانگی ئەیلول ئەگەر کۆرۆنا کۆنتڕۆڵکرا، ئەگەر نا پێویستمان بە راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەبێت بۆ یەکلاییکردنەوەی شێوازی دەوامکردن و بڕیاردان. لەبارەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی (12)ی ئامادەیی بەڕێوەبەری پەروەردە رایگەیاندووە، هەموو ئامادەکاریەکیان کردووە بۆ باش بەڕێوەچونی پرۆسەکە، هەماهەنگییان لەگەڵ سەرجەم فەرماندە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ ئەوە هاوکاربن، وتیشی: کە کارەبای بەردەوام بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا و موەلیدە ئەهلییەکان بۆ خوێندکاران دابینکراوە و تیمەکانی تەندروستی لە هەندێک هۆڵی تاقیکردنەوە دەگەڕێن بۆ دڵنیابونەوە لە سەلامەتی خوێندکاران لە روی تەندروستی جەستەیی و دەرونییەوە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە ئەکاونتی توویتەری خۆی رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی گومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، خۆی کەرەنتین کردووە. بێنی گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی گومانی بەرکەوتنی لەگەڵ نەخۆشێکی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوای راوێژ لەگەڵ بەرپرسانی پزیشکی، خۆی کەرەنتین دەکات و پشکنینی کۆرۆنا دەکات.