حەسەن ئۆزگەنوش: ئەندامی پەرلەمانی توركیا لەسەر فراكسیۆنی هەدەپە لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی باڵكێش چەند نهێنی و زانیاریەك دەربارەی پارتەكەی و دۆخی باكوری كوردستان هەروەها ئاك پارتی و مەهەپە و جەهەپە دەدرێكێنێت و دەڵێت:” هەدەپە لە توركیا لە پێناو ئازادی و مافی گەلاندا دەڕوات و كار بۆ ئەوەدەكەن دیموكراسی راستەقینە لە توركیا بچەسپێت بەڵام ئەرۆدغان نایەوێت توركیا بەرەو چارەسەر بروات و بەردەوام دژی گەلی كورد وەستاوەتەوە.كاتێك وەك تۆڕی میدیایی باڵكێش پەیوەندیمان بە ئەو ئەندامە پەرلەمانی توركیاوە كرد، سەرقاڵی ئامادەكاریەكانی بوو بۆ دروستكردنی پڕۆژەیەكی گەورەی كاریی رێكخراوەی پەرلەمانی بۆ حزبەكەی لە پەرلەمانی توركیا وتی: ئەوان دەیانەوێت لە پێناو دیموكراتیزەكردنی توركیا و مافی گەلانی ناوچەكە هەموو كارێكی باش بۆ توركیا بكەن. باڵكێش: پەیامی ئێوە لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باشوری كوردستان چییە؟ حەزەن ئوزگەنوش: توركیا دەیەوێت دۆخی كورد لە هەرچوارپارچەی كوردستان تێكبدات و بەرەو ئاراستەیەكی خراپ هەنگاو دەنێت. ئەردۆغان بەو هێرشانەی دەیەوێت لەسەر حسابی كورد میساقی میلی سەردەمی عوسمانی بۆخۆی دروستبكاتەوە و دەیەوێت لەسەر حسابی كورد ببێتە كەسێكی گەورە لە ناوچەكەدا. باڵكێش: وەك هەدەپە لەپەرلەمان قسەتان لەسەر هێرشەكان كردووە كە توركیا دەیكاتە سەر باشوری كوردستان؟ ئۆزگەنوش: بێگومان كردوومان بەتوندی ئیدانەی هێرشەكانی سوپامان بۆسەر باشوریی كوردستان كردووە وئیدانەی پەلامارەكانی توركیاشمان بۆسەر رۆژئاوای كوردستان كردووە و داوام نكردووە هەرچیی زووە ئەو هێرشانە بوەستێنرێنباڵكێش: لەكار و ئەدای سەزایی تەمەللی ڕازین؟حەسەن ئۆزگەنوش:” سەزایی تەمەللی وەك هەر كەسێكی تری ناو هەدەپە بڕوای تەواوی بە پێكەوەژیان و یاسا و سیستم وبەرنامەكانی هەدەپە هەیە و بڕوای تەواوی بە پێكەوەژیان و مافی دیموكراسی گەلانی دیكە هەیە، ئەو لە هەر كەسێكی دیكە لەناو هەدەپەدا بۆ ئازادی تێكۆشان دەكات و هەدەپە هەمیشە شانازی پێوە دەكات”.باڵكێش: كورد چۆن دەروانێتە قەیومەكان؟حەسەن ئۆزگەنوش:” ئەو قەیموانەی كە لە شوێنی خەڵكانی ئێمە دانراون گەل قبوڵیان ناكات و نایەوێن، لە ئێستا كورد لە توركیا لە دۆخێكی زۆر خراپدایە و پێویستە كێشەی كورد لە توركیا چارەسەر بكرێت، ئێمە بڕوای تەواوەتیمان بە ئاشتی و پێكەوە ژیانی ڕاستەقینە هەیە و تەنها چارەسەریش بریتییە لە گەڕانەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی و پێكەوەژیانی راستەقینەی گەلان كە ئێمە وەك پارتی ئاشتی و دیموكراتی بڕوای تەواومان پێیە و پێویستە ئاك پارتیش بروا بەوە بهێنێت، كەتەنها پێكەوە ژیان دەتوانێت ئازادمان بكات”.باڵكێش: ئاك پارتی و حكومەتی توركیا چی لە ئێوە دەوێت؟حەسەن ئۆزگەنوش:” ئاك پارتی و ئەردۆغان دوژمنی راستەقینەی كوردن و ئەردۆغان فاشیست و فاشلە ناتوانێت كێشەكانی خۆی لەكەڵ پارتەكەی و هاورێكانیدا چارەسەر بكات و هەموو دۆست و هاوڕێكانی لە پارتەكەی نەماون ئەو ئاك پارتی دەنگێكی زۆری لەدەست داوە ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێت كە خەڵك ئاك پارتی قبوڵ نییەة ئەردۆغان و ئاك پارتی بڕوایان بەزمانی دیالۆگ و ئاشتی نییە بڕوایان بەشەر و ئاژاوە و یەك رەگەزی هەیە ئەوەش توركیای وێران كردووە و دەبێت خەڵكی توركیا بزانێت كە ئەردۆغان هەرەشەیەكی گەورەیە لەسەر توركیا”.باڵكێش: هەماهەنگیتان لەگەڵ پارتەكانی دیكەی توركیا لە چ ئاستێكدایە؟حەسەن ئۆزگەنوش: “ئێمە وەك هەدەپە بڕوای تەواوەتیمان بەوە هەیە كە دەبێت هەموو هێزەئازادی خوازەكانی توركیا پێكەوە كار بكەن و پڕۆژەیان هەبێت بۆ ئەوەی رووبەرووی ئەو زوڵمە بوەستنەوە كە دووچاری توركیا بوەتەوە، و پێویستە پێكەوە كاری هاوبەش بكەین بۆ ئەوەی پێكەوە بتوانین توركیا رزگار بكەین لە هەر كێشەیەكی گەورە كە روووبەروومان دەبێتەوە”.باڵكێش: بۆچونی ئێوە لەسەر ئەكرەم ئیمام ئۆغڵۆ چییە؟حەسەن ئۆزگەنوش:” ئەكرەم ئیمام ئۆغڵۆ لەكارلەكانی تارادەیەكی زۆر باش سەركەوتووبوە و بەلایەنی كەمەوە لە ئاك پارتی زۆر باشترە، ئەوە هەر ئێمەنین كە ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆمان پێباشە بەڵكو هەموو لایەنەكان و خەڵكیش لە توركیا ئۆغڵۆیان پێباشە و پێیان وایە كاری باشدەكات و بەرەو پێشەوەدەچێت، ئەوەی كە ئێستا ئەستەنبوڵ و ئەنكەرە بەدەست ئاك پارتیەوە نەماوە ئەوە بۆخۆی كارێكی گەورەیە و گرنگی سیاسی و ئابوری گەورەی هەیە، كە توركیا بەرەو قۆتاغێكی تر دەبات و هیوایەك دروست دەكات”.باڵكێش: ئامادەكاریتان بۆ هەڵبژاردن كردووە؟حەسەن ئۆزگەنوش:” ئێمە وەك هەدەپە بەتەواوەتی ئامادەی هەڵبژاردنین چ لەكاتی خۆیدا بكرێت یاخود لەپێشوەختە بكرێت و هەدەپە دەنگێگی زۆر باشی دەبێت و توانیویەتی بەباشی بچێتە پێشەوە و كاری باش بكات، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە كە هەدەپە زیاتر بچێتە پێشەوە و دڵنیام لە هەڵبژاردنی داهاتوشدا هەدەپە سەركەوتنی گەورە بەدەست دەهێنێت”.
ئاسۆی زەند، ئەندامی پێشوی یەدەکی پەرلەمانی سوید لە دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕیی میدیایی باڵكێش باس لە دۆخی باشور و رۆژئاوای كوردستان و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باشوری كوردستان دەكات، باس لە پلانی سەرۆك كۆماریی توركیا دەكات كە دەیەوێت ببێتە ئەتاتوركی نوێ لە ناوچەكەدا. باڵكێش: هەڵوێستی ئێوە چییە لەسەرهێرشەكانی توركیا بۆ سەر باشوری كوردستان؟ ئاسۆی زەند، ئەندامی پێشوی یەدەکی پەرلەمانی سوید: ئەم داگیرکردنە بەتوندی مەحکوم دەکرێ، چونکە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ وسەروەری وڵاتی عێراق وکوردستانە، لەمەش زیاتر کوشتنی خەڵکی بێ تاوان و تێکدان وپیسکردنی ژینگەوسوتاندنی بەرهەمی جوتیارانی کوردستانە. توركیا لە ناوچەكەدا بەدوای ئەوەدا دەگەرێت كە دەسەڵاتێكی نوێی هەبێت و دەیەوێت رۆڵی سەردەمی عوسمانی بگێڕێتەوە، بەهێرشكردنە سەر باشوری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان. تورکیا لە چەندین وڵاتی تری ناوچەکەی وەک سوریا، لیبیا وە سۆمال دەستتێوەردان دەکات، هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغان دەیەوێت وەك سولتان قابوسێکی زەمان هەمەکارە بێت و بەدەستەڵاتی تاکڕەو مامەڵە بكات و بێتە ئەتاتوركێكی نوێ لە توركیا. باڵكێش: بۆچی وڵاتانی ناوچەكە بێدەنگن لە ئاست هێرشەكانی توركیا و پێشێلكردنی سەرەوەریی عێراق؟ ئاسۆی زەند: پێشتر لە ساڵی ١٩٧٧ دا هەریەكە لە توركیا وعێراق رێككەوتننامیەک گڕێبەستێک واژودەکەن لەسەرئەوەی كەهەریەكە لەو دوو وڵاتانە بتوانێت 5 كیلۆمەتر بچێتە ناو خاكی وڵاتەكەی دیكەوە. بۆ کەم کردنەوەی ناڕەزایەتی یەکەم دەوڵەتە عەرەبیەکان وە دوهەم پرۆتێستی نێونەتەوەیی، ئەوە لەسەر كاغەز بەو شێوەیە نوسرابوو بەڵام لە راستیداهەریەكە لە وڵاتان بۆشیان هەبووە 20 كیلۆمەتریش تەجاوزبکەن، وەکردوشیانەوبەردەوامن کە بچنە ناو خاكی وڵاتانی یەكتریەوە . دەکرا پەرلەمانی عێراق دەسكاریی ئەو یاسایانەی سەردەمی دیکتاتور سەدامیان بکردایەوەو هەڵبوەشانرایەتەوە، نۆێنەرە کوردەکانيش هیچ ڕۆلێکیان نەبوە لە لابردنی یاسا کۆنەکان . لە راستیدا پەرلەمانی عێراق تارادەیەكی زۆرلاواز وئیفلیجە، ناتوانێت لە عێراقی نوێدا رۆڵێكی گەورەیی هەبێت و یاسا بۆ پاراستنی سەروەریەكانی خۆیی دەربكات، هەرەوها لە لایەن سیاسەت مەدارانی شۆڤێنی بەغدادوە خۆیان کەڕکردوە لەئاستی دەست تێوەردانی تورکیا بۆسەرمەرزەکانی باشوری کوردستان لە عێراق. ئەوەش بۆئایندەی پرۆسەی دیموکراسی عێراق مەترسیەكی گەورەیە، هەموو ئەمانە لەلایەک ، وە لەلایەکی دیکەوە ئەوروپا بێدەنگە لەترسی فشاری کردنەوەی دەروازەی پەنابەران بەڕویانەوە کەجەختێکی دیکەن لە بێدەنگی وڵاتانی ئەوروپای هاوبەش. باڵكێش: ئەمریكا بۆچی بێدەنگە لە ئاست هێرشەكانی توركیا؟ ئاسۆی زەند: ئەمریكا لەسەردەمی ترەمپدا ئەمریكایەكی لاوازە وپتربەرژەوەندیە ئابوریەکانی خۆی لەچاودەگرێ، ناتوانێت رۆڵی گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببینێت وەک جاران ، بەتایبەتی دوای پەتای ڤایروسی کۆرۆنا، هاوکێشە سیاسیەکان بەلایەکی دیکەدا دەڕۆن ، بە تایبەتی لە پرسی روسیا و توركیادا، كە ناتوانێ سەركوتی توركیا بكات گەر ڕەزامەندی پوتینی روسیای لەسەرنەبێت. باڵكێش: ئامانج لە هێرشەكانی توركیا بۆسەر باشور و ڕۆژئاوای كوردستان چییە؟ ئاسۆی زەند، ئەندامی یەدەکی پێشوی پەرلەمانی سوید: ئامانجی ئەوەیە کە بزوتنەوەی ئازدی خوازی فیدرڕالی کوردستان لە ناوچەکەدا لەناوبەرێ، ڕاستە هەندێك بۆچوون باس لەوەدەكەن كە توركیا دەیەوێت كورد لەناوبەرێت و قەتڵوعامیان بكات وەك سەردەمی ئەرمەنەكان بەڵام ئەوبۆچونانە دوورن لە راستیەوە. تورکیا لە ناخادا کرۆکە، گەلەکەی لێی بێزارە، ٣٢٠ هەزارکارمەند دەرکروان لەکار، وە لە هێزی چەکداری لەسەربازوپۆلیس و ئاسایش ٨٢ هەزار کەس کەنارەگیرکراون، وە ٧ ئۆفیسەری گەورەی سوپای تورکیا پەنابەریان داواکردوە لە نەرویج، یەک لەوانە لە کۆرێکی یەکیەتی ئەوروپادا ، بارودۆخی ئالۆزی تورکیای خستۆتە ڕوو کە بە هۆی سیاسەتەكانی ئۆردوغان وپارتەسیاسیە شۆڤینیەکەیەوە کۆمەلانی خەڵکیان گیرۆدە کردوە . ئەردۆغان گەلی تورکیاوخەلکانی پێشکەوتوخوازی لەگەڵ نیە ، تەنها ئیسلامی تووندڕەوەکانووە لیبرالە ناسیونالیستەکانی خۆی نەبێت . بۆیەهەرگیزتورکیا ئەوەی بۆنالۆێ، چونكە ئەو وڵاتە بەهێزەنەماوە كە بتوانێت بەو شێوازە گەورەیە رووبەرووی كورد وەگەلانی ناوچەکە ببێـتەوە و بیەوێت كورد لە جیوپۆڵیتیکی سەردەمدا بسرێتەوە. ئەوكارانەشی كە دەیكات تەنها بۆ ئەوەیە كە لە ناوچەكەدا رۆڵێكی پۆلیسی وەپێگەیەكی بەهێزی سەربازی تۆلیتاریەتی بۆهەیمەنەتی خۆیی هەبێت. باڵكێش: دەبێت كورد چی بكات؟ ئاسۆی زەند، ئەندامی یەدەکی پێشوی پەرلەمانی سوید: زۆرگرنگە كورد یەکريزی خۆی نیشان بدات بۆبەدەستهێنانی مافەڕەواکانی خۆی. وە کاربکەن کەبایکۆتی کەلوپەلو بەرهەمی تورکی بکات بەهەموجۆرەکانیەوە، گەشتوگەشتیاری بوەستێنن کە سەرچاوەیەکی بەهێزی ئابوری تورکیایە، هەروەها دۆسیەوکێشەی کورد ببرێتە کۆروکوبونەوە نێونەتەوەیەکانەوە.
حوسێن ئەحمەدی نیاز، پارێزەریی خۆبەخشی زارا موحەمەدی لەدیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی باڵكێش باس لە دۆخی زارا موحەمەدی و دۆسیەی دەستگیر كردنەكەی دەكات كە چۆن دادگای ئێران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەك سزا بەسەر زارادا دەسەپێنێت. باڵكێش: زارا موحەمەدی بە تۆمەتی چی لە زینداندایە؟ حوسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەریی خۆبەخشی زارا موحەمەدی: من پارێزەریی خۆبەخشی زارا خاتوونم، لەگەڵ ئەوەش زاراخان كاتێك دەستبەسەر كرا، خراوەتە ژووریی تاكەكەسی و دەستی نەدەگەیشت بە هیچ پارێزەر و كەسێك دواتر بە تۆمەتی شكاندنی یاسایی سەروەری ئێران زیندانی كراوە، بەڵام لە راستیدا تەنها تۆمەتێك زارا هەیبێت ئەوە بووە كە بە زمانی كوردی وانەی بە منداڵات وتوەتەوە و لە رۆژی زمانی دایكدا گوڵی بەسەر خەڵكدا دابەش كردووە. باڵكێش: سزاكەی زارا موحەمەدی چییە و چۆنە؟ حوسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەریی خۆبەخشی زارا موحەمەدی: ئێستا دادگای سنە بڕیاریی داوە 10 ساڵ زیندانی بەسەر زارا موحەمەدیدا بەسەپێنێت و لە زیندانی سنەدا كاتی زیندانیەكەی بەسەر بەرێت، هەرچەندە تانەمان لەو سزایەداوە بەڵام بەهیچ شێوەیەك دادگای ئێران گوێ لە ئێمە و خەڵكی ئازادی خواز ناگرێت، لە ڕاستیدا كۆماریی ئیسلامی ئێران و لە دادگای ئێراندا هیچ شتێك بەناویی عەدالەتەوە بوونی نییە وبە كەیفی خۆیان یاسا دادەڕێژن و خەڵك دەستگیر دەكەن. باڵكێش: دادگا چی بە پارێزەرەكەی وتوە؟ حوسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەریی خۆبەخشی زارا موحەمەدی: لەكاتی دادگای كردنەكەدا پارێزەرە ئامادەكەی بە دادگایی وتوە ئێوە تەنها یەك بەڵگە بدەن بە من بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت كە زارا تاوانبارە ئەوا من دەڵێم ئێوە لەسەر هەقن و فەرموون زیندانی زارا بكەن، بەڵكو دادگا نەیتوانی هیچ بەڵگەیەك بخاتە روو بەزۆرە ملێ سزای بەسەر زارادا سەپاندووە. زارا موحەمەدی مامۆستای زمانی كوردیە و ئەندامی ریكخراوی ژینۆیە و بەهیچ شێوەیەك كاریی سیاسی نەكردووە لە لایەن دادگای كۆماریی ئیسلامی ئێرانەوە حوكمی زیندانی 10 ساڵی بۆ بڕدراوەتەوە.
ڕۆژنامهكانى ئیسپانیا ڕایدهگهێنن، كه بهرپرسانی بلوگرانا لهدوای دۆڕانی تیپهكهیان به ئاتلێتیكۆ مهدرید به ئهنجامی 2 ـ 3 له جامی سوپهری ئیسپانیادا، بڕیاریانداوه دهستبهرداری ڤالڤێردی ببن. سهرچاوهكانى ههواڵ ئهوهیان ئاشكراكردووه كه، ئۆسکار گراو بهڕێوهبهری جێبهجێکاری بهرشهلۆنه و ئێریک ئهبیدال سکرتێری هونهری، له دهوحه لهگهڵ چاڤی هێرناندێز کۆبوونهتهوه بۆ ئهوهی ئهو ئهستێرهیهی پێشووی یانهکه رازی بكهن جێگهی ڤالڤێرید بگرێتهوه. لەو کۆبوونەوەیەدا گراو و ئەبیدال پێشنیازی ئەوەیان بۆ چاڤی کردوه لە ئێستاوە تاوەکو دوو وەرز و نیوی دیکە پۆستەکە وەربگرێت، بەڵام چاڤی هیچ وەڵامێکی یانەکەی نەداوەتەوە و لەم هەفتەیەدا چاوەڕواندەکرێت ویست و بڕیاری كۆتایی خۆی بە یانەکە رابگەیێنێت.
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا رایانگەیاند، بازاری گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە 4ـی ئاب دەستپێدەکات و رۆژی 5ـی ئۆکتۆبەریش دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دادەخرێت. بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، یانەکان پێشنیازێکیان پێشکێشی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کردووە، بح ئەوەی بازاری گواستنەوەی زستانە لە 4ـی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دەستپێبکات تاوەکو 1ـی مانگی شوبات بەردەوامبێت. رۆژنامەکە ئەوەی راگەیاندووە، گۆڕانکاریکردن لە وادەی گواستنەوەی یاریزانان تەنیا بۆ ئەم وەرزەیە، کە پێشتر لە مانگی هەشت کۆتاییدەهات، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە گۆڕانکاریی تێداکرا. چالاکییەکانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی ئەوروپا، بەهۆی کۆرۆناوە بۆ ماوەی 3 مانگ راگیران، بۆیە فیدراسیۆنەکان بەناچاری گۆڕانکارییان لە خشتەی یارییەکان و بازاری گواستنەوەشدا دەکەن.
فیفا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا وادەی بەڕێوەچوونی هەموو قۆناخەکانی پاڵەوانێتییەکەی ئاشکراکردووە، رۆژی 21ـی مانگی 11ـی 2022 یەکەم یاریی دەکرێت و رۆژی 18ـی 12 یاریی کۆتایی بەڕێوەدەچێت. یەکەم یاریی پاڵەوانێتییەکە لەسەر یاریگەی ئەلبەیت لە رۆژی 21ـی 11 کە دەکاتە دووشەممە دەکرێت، ئەو یاریگەیە 60 هەزار هاندەر لە خۆی دەگرێت و یاریی یەکەم هەڵبژاردەی قەتەری میواندار و هەڵبژاردەیەک دەبن کە لە تیروپشکدا بەر هەڵبژاردەکە دەکەوێت. یاریگەی خەلیفەی نێودەوڵەتی یاریی دەستنیشانکردنی پلەی سێیەمی تێدا بەڕێوەدەچێت کە رۆژی 17ـی 12 دەکرێت، دوای رۆژێک لەو یارییەش یاریی کۆتایی لەسەر یاریگەی لوسیل بەڕێوەدەچێت کە 80 هەزار هاندەر دەگرێت. یارییەکانی قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە لە 3ـی 12 دەستپێدەکەن، یارییەکانی قۆناخی 8 لە 9ـی هەمان مانگ و قۆناخی پێشکۆتاییش لە 13ـی ئەو مانگەدا بەڕێوەدەچێت. یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان لە ماوەی 12 رۆژدا بەڕێوەدەچن، رۆژانە چوار یارییدەکرێن و خشتەکەی بەشێوەیەک رێکدەخرێت هاندەران و بینەران بتوانن چێژ لە یارییەکان وەربگرن. قەتەر یەکەم وڵاتی عەرەبییە میوانداریی مۆندیال دەکات و چەند ساڵێکە لە ئامادەکاریی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی بەباشی میوانداری پاڵەوانێتییەکە بکات.
لە گەڕی 37ـی خولی ئیسپانیا، لەو یارییەی کە ریال مەدرید بەبردنەوە راستەوخۆ دەبووە پاڵەوانی خولەکە، لە یاریگەی ئەلفرێدۆ دیستیفانۆ یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی ڤیاریالی بردەوە و بووە پاڵەوانی ئەم وەرزە، هەرچەندە ئەگەر نەشیبردایەتەوە هەر دەبووە پاڵەوان چونکە بارسێلۆنا لە ئۆساسۆنای نەبردەوە.شلە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا ریال بە بەهێزی دەستیپێکرد و چەندین هەلی دروستکرد، لە یەکێک لەو هەلانەدا، دوای ئەوەی کاسیمێرۆ تۆپێکی پچڕاند، تۆپەکەی گەیاندە مۆدریچ و ئەویش خۆدزینەوەی بنزیمای بەدیکرد، ئاسیستێکی بۆکرد و کەریمیش کردی بە گۆڵدا، نیوەی یەکەم 1-0 کۆتاییهات. لە نیوەی دووەمدا ریال باڵادەستبوو، بەڵام تۆمارکردنی گۆڵ تا خولەکی 77 دواکەوت، دوای ئەوەی رامۆس لێدانێکی سزای بەدەستهێنا، لە جاری یەکەمی جێبەجێکردنەکەدا پاسی بە کەریم بنزیمادا بەڵام هەژمار نەکرا، چونکە کەریم زووتر چووە نێو ناوچەی سزا، لە جاری دووەمدا پێناڵتییەکەی بە بنزێمادا و ئەویش بە سەرکەوتوویی گۆڵی دووەمی خۆیی و ریال مەدرید و مسۆگەرکردنی نازناوەکەی تۆمارکرد، هەرچەندە لە خولەکی 83 ئیبۆرا جیاوازییەکەی بۆ ڤیاریال کەمکردەوە، بەڵام بەرگریکارانی ریال پارێزگارییان لە بردنەوەکە کرد و بەمەش ریال مەدرید یارییەکەی 2-1 بردنەوە و بووە پاڵەوانی لالیگا بۆ وەرزی 2019-2020.
ھەرچەندەڕیاڵ مەدرید لەم چەند ساڵەی دواییدا لە جیاتی فرۆشتن ، بە خواستن یاریزانی بۆ ئەویانانە بەڕێدەكرد ئارەزوویان لێك بوو، بەڵام لە ئێستا دا یانەكە سیاسەتی فرۆشتنییاریزان پیادە دەكات و ھەریاریزانێك لای زینەدین زێدانیڕاھێنەر خوازراو نەبێت بەشێوەكییەكجارەکی دەیفرۆشێت. وەرگێڕان : شەماڵ سۆفیانی لەم نێوەندەشدا لیستێكیاریزان ناویان ھێنراوە تا لە ماوەی ھاوینەی گواستنەوەییاریزانان بفرۆشرێن ، لە بەناوبانگترینی ناو لیستەكەش ناوی گاریس بەیڵی وێڵزی و جەیمسڕۆدریگێزی كۆڵۆمبی دێن . سەرەتای ھەڵمەتەكەش بە فرۆشتنی ھەریەكە لە خاڤی سانچێز بۆ بەلەد وەلید بەرانبەر ٣ ملیۆنیۆرۆ و ئەشرەف حەكیمی بۆ ئینتەرمیلان بەرانبەر ٤٥ ملیۆنیۆرۆ دەستیپێكردووە. ڕۆژنامەی ماركای نزیك لەڕیاڵ مەدرید دەڵێت كە ئیدی نۆرەی فرۆشتنی ھەریەكە لە دانی سیبایۆس ، خیسۆس فایێخۆ و خۆرخی دی فرۆتۆسە.
ڕۆژنامەی زە گاردیانی بەڕیتانی ڕاپؤرتێكی دەربارەیی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بڵاو كردوەتەوە و بەپێی بەڵگەكانی ڕۆژنامەكە جۆبایدن ركابەریی سەرسەختی ترەمپ دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا و هەڵبژاردنەكا دەباتەوە گاردیان دەڵێت:بە پێی دوایین ڕاپرسیی كە لە ئەمریكادا كراوە دەركەوتووە لە 72%ی ئەمریكییەكان لەگەڵ ئەوەدان بایدن ببێتە سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا، چونكە بایدن كەسێكی سەركەوتوترە لە چاو دۆناد ترەمپدا. شیكاریەكەی گاردیان دەڵێت:”ئەمریكا ڕووبەرووی قەیرانێكی تەندروستی بووەتەوە، ترامپیش بە پێی پێویست نەیتوانی مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ ئەو قەیرانە بكات، بۆیە ئەمە وا دەكات بەشێكی زۆر لە ئەمریكییەكان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا دەنگی پێ نەدەن“. ئەوە لە كاتێكدایە بەپێی دوو ڕاپرسیی كە لە ئەمریكادا ئەنجامدراون و لە لایەن چەند دەزگایەكی پیشەیی و گەورەی ئەمریكاوە ئەندامدراوە ئەنجامەكان باس لەوەدەكەن كە جۆ بایدن دەبێتە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.
ڕۆژنامەی زە گاردیانی بەڕیتانی ڕاپؤرتێكی دەربارەیی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بڵاو كردوەتەوە و بەپێی بەڵگەكانی ڕۆژنامەكە جۆبایدن ركابەریی سەرسەختی ترەمپ دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا و هەڵبژاردنەكا دەباتەوە گاردیان دەڵێت:بە پێی دوایین ڕاپرسیی كە لە ئەمریكادا كراوە دەركەوتووە لە 72%ی ئەمریكییەكان لەگەڵ ئەوەدان بایدن ببێتە سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا، چونكە بایدن كەسێكی سەركەوتوترە لە چاو دۆناد ترەمپدا. شیكاریەكەی گاردیان دەڵێت:”ئەمریكا ڕووبەرووی قەیرانێكی تەندروستی بووەتەوە، ترامپیش بە پێی پێویست نەیتوانی مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ ئەو قەیرانە بكات، بۆیە ئەمە وا دەكات بەشێكی زۆر لە ئەمریكییەكان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا دەنگی پێ نەدەن“. ئەوە لە كاتێكدایە بەپێی دوو ڕاپرسیی كە لە ئەمریكادا ئەنجامدراون و لە لایەن چەند دەزگایەكی پیشەیی و گەورەی ئەمریكاوە ئەندامدراوە ئەنجامەكان باس لەوەدەكەن كە جۆ بایدن دەبێتە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.
ماڵپەڕیی ستۆپت ئیندیپەیدن راپۆرتێك دەربارەی پارچە ئاسەوارێك دەخاتەروو كە تێیدا باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا چۆن توانیویەتی كۆماریی ئیسلامی ئێران بخەڵەتێنێت و یاریی بە كەسایەتییە سیاسیە گەورەكانی ئەو وڵاتەبكات. ستۆپت ئیندیپەیدن رووداوەكە بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ئێوارەی ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٣ ،کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی چاوپێکەوتنی نێوان ئۆباما و رۆحانی سەرۆکی ئێرانی نیشان دەدا، ئۆباما پارچە شوێنەوارێکی زیوی بەدەستەوەبوو وتی ئەم پارچە شوێنەوارە زیوە نرخەکەی یەک ملیۆن دۆلارە. دەشڵێت ئەو پارچە شوێنەوارە تەمەنی ٢٧٠٠ ساڵە و لە ئێرانەوە گەیشتووەتە بازاڕی بازرگانی شوێنەوار لە نیویۆرک،و ئۆباماش باس لەوەدەكات كە بەڕێوبەرایەتی گومرگی ئەمریكا دەستی بەسەرپارچە ئاسەوارەكەدا گرتووە و ئەمریكاش وەک نیازپاکییەک دەیگەڕێنینەوە بۆ گەلانی ئێران. ئەم هەواڵە ئێرانیەكان دڵخۆش دەكات و محەمەد علی نەجەفی، بەرێوەبەری شوێنەوار و گەشتوگوزاری ئێران کە ئەوکات گەیشتبووە نیویۆرک لەگەڵ سی ئێن ئێنی گفتۆدەكات و دەڵێت:” ئەم شوێنەوارە وەک یادگارییەکی ئەمریکا بۆ ئێرانییەکان وەردەگرین.”کاتێکیش کە گەڕایەوە بۆ ئێران ، لە فڕۆکەخانەی میهرئاباد لە تاران لە بەردەم میدیاكاندا وتی: “هیوادارم ئەمە سەرەتایەک بێت بۆ گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارەکانی تری ئێران لەدەرەوە”! ووێنە: محەمەد علی نەجەفی، بەرێوەبەری شوێنەوار و گەشتوگوزاری ئێران دوای دوو هەفتە، هەر لە شاری نیویۆرک و لە مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان پرۆفیسۆر ئۆسکار وایت موسکارێللا، بە میدیاکانی راگەیاند: ئەو پێکە، ریتۆنەی ئۆباما داویەتی بە رۆحانی تەنها یەک عەیبی هەیە، ئەویش ئەوەیە تەزویرە، و تەمەنی تەنها ١٤ ساڵە نەک ٢٧٠٠ ساڵ. وتیشی: ئەو پارچەیە قاچاخچییەكان دروستیان کردووە و دواین جار بە نۆسەد و نەوەد و پێنج هەزار دۆلار فرۆشراوە و هیچ پەیوەندیەكی بەپارچ ڕاستەقینەكەوەنییە. كورد و پارچە شوێنەوارەكە دوابەدوایی ئەو بابەتە بەشێكی زۆر لە ڕۆژنامەنوسان و كەسایەتی كورد كەوتنە گفتوگۆ كردن لەسەر ئەو پرسە و هەندێک لەمیدیا کوردییەکان نوسیبویان ، دەبوو ئێمە وەک کورددەبێت داوا بکەین ئەو شوێنەوارە گرنگە بدرێتەوە بە کورد، چونکە هی میدییەکانەو لە ئەشکەوتی کاڵماکەرەی لای لوڕستان دۆزراوەتەوە و بردراوە بۆ بازاڕەکانی نیویۆرک. ووێنەی چارچە شوێنەوارەكە چیرۆكی پارچە شوێنەوارەكە لە بەیروت قاچاخچییەک هەیە بەناوی ئەبو توعمە، خۆی و براکەی لە شاری بازل ی سویسرا و لە نیویۆرک دوکانی ئەنتیکەخانەیان هەیە، لە ساڵی ١٩٩٩ ئەم پارچە ساختەیەیان دروستکردووەو فرۆشتویانە بە ملیاردێریێكی مەکسیکی پاولا کوسی لە شاری زوریخ و ووتوویانە لە سوریا هێناومانە. دواتر ئەم پارچەیە دەگاتە نیویۆرک و لەوێ پرۆفیسۆر موسکارێللا ئەم پارچەیەی بەرچاو دەکەوێت، كە نیشانی مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان درابوو، چونکە لە ٢٠١٢ موسکارێللا باسی کردبوو وتبووی ساختەیە، هەر لەبەر ئەوەش بوو کە لە بازاڕی نیویۆرک لێی گەڕابوون تا لەکاتی فرۆشتنیدا بە ٩٩٥ هەزار دۆلار لەلایەن گومرگی ئەمریکاوە گیراو و درایە ئۆباما بۆ ئەوەی بابەتەكەی ئێرانی پێدروست بكرێت. ئەمە یەكێكە لەو بابەتە گرنگ و گەورانەی كە لەنێوان ئێران و ئەمریكادا بە گەورەترین ئابڕوچونی سیاسیی ئێرانیەكان ناو نرا و بە ئۆباماش دەوترا شەیتانەكەی تاران. سەرچاوەhttps://www.scoop.co.nz/stories/HL1310/S00063/a-fake-americas-souvenir-to-the-iranian-people.htm?fbclid=IwAR0K4MCGxHLCl5ga5fqH39f0QCy_4UoVVwC1-W1SyeelU0MCLJFLX5UFfBM https://www.rferl.org/a/iran-us-gift-fake/25136619.html?fbclid=IwAR3mmE00aAf5uiBMgANHFAPBLvZXEkCdjuGFaZb3EFfQn6SyNTNb51QhL-o