Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13709 بابەت
هەواڵ
20-07-2020

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا دەستپێکرد

پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا دەستیپێكرد ٢١٠٠ كەس خۆیان بۆ ٢٥٠ كورسی پەرلەمان كاندید كردووە. لەدوای ساڵی 2011 و دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە ئەمە سێهەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیە لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت. بۆ ئەم هەڵبژاردنە 15 بازنە کە لە حەوت هەزار و 313 بنکە پێکدێت دیاریکراون، لیستی سەرەکیی بەرەی نیشتمانییە کە حیزبی بەعسی سووری سەرۆکایەتیی دەکات؛ 166 بەربژێری بەعس و 17 بەربژێری حیزبە هاوپەیمانەکانی لەخۆدەگرێت. پەیوەست بە کوردیش، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کە 30٪ـی خاکی وڵاتەکەی لەدەستدایە، رایگەیاندووە هەڵبژاردنەکان بایکۆت دەکەن و رێگەش بە دانانی سندووقی دەنگدان لە سنووری دەسەڵاتی خۆیان نادەن.

هەواڵ
20-07-2020

ئەڵمانیا 3 ملیار دۆلار دەداتە وڵاتە هەژارەکان

وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا رایگەیاند، حکومەتی بەرلین پەیمانیداوە بە پێشکەشکردنی سێ ملیار یۆرۆ (3.4 ملیار دۆلار) وەک هاوکاری بۆ وڵاتە هەژارەکان. وەزیرانی دارایی کۆمەڵەی G20 کۆبونەوە، تیایدا وڵاتانی ئەندام لە کۆبونەوەکە پەیمانیاندا بە بەردەوامیدان لە هەوڵەکانیان لە بەکارهێنانی سەرجەم تواناکانی خۆیان لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنادا. لەپاش ئەو کۆبونەوەیە وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، پەیمانیانداوە بە دابینکردنی سێ ملیار یۆرۆ (3.4 ملیار دۆلار) بۆ هاوکاری وڵاتە هەژارەکان.ئاماژەی بەوەشکردوە، پارەکە لەلایەن دەستەی پێدانی قەرزی درێژخایەن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەردەست دەبێت، بۆ هاوکاریکردنی وڵاتانی هەژار لە بەرەنگاربونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی کۆرۆنا لەسەر ئابوری وڵاتەکانیان. وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا باسی لەوەشکردوە، پارەکە بەشێوەی قەرز دەدرێت بە وڵاتانی هەژار بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابورییەکانی وڵاتەکەیان، سودی بانکی قەرزەکەش زۆر کەم دەبێت.

هەواڵ
20-07-2020

عێراق مەرجی گەشتکردن بۆ ئێران رادەگەیەنێت

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی، ڕۆژیی یەکشەممە 11ی تەمووز، ئەو مەرجانەی ئاشکرا کرد کە دەبێت لە هەر گەشتیارێکی عێراقیدا هەبێت، لە کاتی گەشتکردنی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران. لە ڕاگەیەندراوێکدا کە هێڵی ئاسمانی عێراقی بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، "ڕێگە بە سەرجەم ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە دەدرێت گەشت بکەن بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران کە هەڵگری مافی مانەوەن لەو وڵاتە". لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ڕێگە بەو کەسانەش دەدرێت کە گرێبەستێکی هاوسەرگیری پەسەندکراویان لەگەڵ ژنێکی ئێرانی هەیە، هەروەها ڕێگە بەوانەش دەدرێت کە بە راپۆرتی پزیشکیی سەلمێنرا بێت نەخۆشییەکی ترسناکی هەیە". هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕاشیگەیاند، ڕێگە بە سەرجەم بریندارانی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان دەدرێت گەشت بکەن بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران. هەروەها هەر بازرگانێک ڤیزای بازرگانی هەبێت، ڕێگەی پێدەدرێت گەشت بۆ ئێران بکات.

هەواڵ
20-07-2020

چەند بارهەڵگرێكی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق سوتێنران

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ڕۆژی شەممە 11ی تەمموز، ڕایگەیاند زانیارییمان نییە لەبارەی ئەو سێ بارهەڵگرەی کە لە باشووری عێراق سوتێنران و کەلوپەلی سەربازییان هەڵگرتبوو. نوسینگەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە هیچ زانیارییەکمان لەبەردەستدا نییە لەبارەی ئەو هێرشانەی لە عێراق هێزەکانی ئەمریکا دەکەنە ئامانج بەتایبەت ئەو هێرشەی کە لە ناوچەی دیوانییە ئەنجامدراوە. میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکانەوە بڵاویانکردەوە، هێرشکراوەتە سەر کاروانێکی بارهەڵگرەکانی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر ڕێگای دیوانییە و موسەننا، بەهۆیەوە سێ لە بارهەڵگرەکان سوتێنراون، هێرشەکانیش لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئەنجامدراون. سەرچاوەیەکی دیکەی ئەمنی بە ئاژانسی فورات نیوزی عێراقی وتووە، کە بارهەڵگرەکان عێراقی بوون و کەلوپەلی ئەمریکییان هەڵگرتووە بەرەو یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بەسرە ڕویشتوون.

هەواڵ
20-07-2020

پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکانی عێراق دەستیپێکرد

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، لەسەرجەم دەروازە سنوریەکان بڵاوە بەهێزى سەربازى دەکەین.   وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەئامانجی سەپاندنی شكۆی دەوڵەت و یاسایە بۆ رووبەڕووبونەوەی گەندەڵكاران، بڕیاری حكومەت هێزە سەربازیەكان لەسەرجەم دەروازە سنوریەكان بڵاوەپێدەكرێت و رێگریش لەو كەس و گروپانەش دەکەن كە لەرێگەی پرۆسەی دزین و رەشوەوە كۆنترۆڵیان كردوە، بەجۆرێك داهاتی خاڵە سنوریەكان بۆ حكومەت بگەڕێتەوە.دەشلێت، ئەوە نامەیەكی مستەفا كازمیە و پێویستە حكومەت دەسەڵاتی خۆی بەسەر دەروازەكان بسەپێنێت، بەشێوەیەكی قۆناغبەندی سەرجەم دەروازەكان دەگرێتەوە و هیچ دەروازەیەكی عێراقی لێ بەدەر ناكرێت، ئامانجی سەرەكیش كۆنترۆڵكردنی دەروازەكانە بەشێوەیەكی تەواو لەلایەن دەوڵەتەوە . ئاماژەى بەوەشکرد، فەرمان دەرچوە بۆ گواستنەوە و لێكۆڵینەوە لەسەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی كە لەدۆسیەی گەندەڵی دەروازە سنوریەكان تێوەگلاون، حكومەت زانیاری تەواوی لەسەر مافیا و بازرگانەكان هەیە كە چۆن كۆنترۆڵی دەروازە سنوریەكانیان كردوە .

هەواڵ
20-07-2020

كازمی: قۆناغێكی نوێ بەڕێوەیە

سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی لەپاش بۆشاییەکی سیاسی و ململانێیەکی توندی (ئەمریکی – ئێرانی) لەناو شەقامی عێراقیدا و لەپاڵ ناڕەزایەتیەکی جەماوەریی بەرفراوانەوە هاتە دەرەوە و پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرت. ئەو بەگوڕو تینەوە رێگای "چاکسازی"یەکی دەوڵەتیی گرتوەتەبەر و جموجوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت و سەروەرکردنی یاساو سەلماندنی سەربەخۆیی وڵات دەستپێکردوە، پرسیار ئەوەیە ئایا ئەم رێگایەی کازمی چارەنوسی بەکوێ دەگات، سەرکەوتن، یاخود تێکشکانێکی قورس لەبەردەم تاشە بەردەکانی نفوزی دەوڵەتی قوڵ لە عێراقدا؟  ئێستا لەبەردەم حکومەتەکەی کازمیدا چەند مەلەفێکی گرنگ هەن لەوانە: مەلەفی گروپە چەکدارەکان و پەیوەندیەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئاستی خزمەتگوزرای و ناڕەزایەتیەکانی شەقام و چەند مەلەفی دیکەش. گروپە چەکدارەکان و بابەتی سەروەریی وڵات  مەلەفی گروپە چەکدارەکانی "مقاوەمە"ی شیعە مەزهەب، کە ئێران پشتگیریان دەکات و وەک هەڕەشەیەک دادەنرێن لەسەر بونی ئەمەریکیەکان لە عێراق، یەکێکە لەو مەلەفە هەستیارانەی پێویستە کازمی لەماوەی دەسەڵاتەکەیدا چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە، هەر بەهۆی ئەم مەلەفەشەوەیە کازمی لەلایەن ئەمەریکیەکانەوە بە ئاشکراو بە جامی پڕەوە پشتیوانی دەکرێت، بەڵام ئایا کازمی دەتوانێت ئەم مەلەفە کۆتایی پێبێنێت، لەکاتێکدا ئەو گروپانە پێگەی جوگرافی و سیاسی و کۆمەڵایەتی ومەزهەبی خۆیان هەیە و دەوڵەتێکی گەورەی وەک ئێرانیش لە رۆژهەڵاتەوە هاوسنوریانە و پشتیوانیان دەکات؟

هەواڵ
20-07-2020

تەندروستی عێراق :دوو هەزار و 163 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمارکرا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد كه‌ دوو هه‌زار و 163 توشبوی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ تۆمار كراون و 88 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ توشبوه‌ نوێیه‌كانی 24 كاتژمێری رابردوو له‌ شاره‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق و له‌ شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوكیش تۆمار كراون، به‌جۆرێك له‌ سلێمانی 177 و له‌ هه‌ولێر 124 و له‌ دهۆك 15 و له‌ كه‌ركوك 106 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون. ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ هه‌ر له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 308 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و جگه‌له‌ شاره‌كانی به‌غدا و ناوه‌ڕاست و باشور، له‌ سلێمانی 60 كه‌س و له‌ هه‌ولێر 63 و دهۆك 10 و له‌ كه‌ركوكیش 61 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 88 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 6یان له‌ سێمانی و چوار توشبوو له‌ هه‌ولێر و 11ی دیكه‌ش له‌ كه‌ركوك. به‌ گشتی له‌ عیراق 94 هه‌زار و 693 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار و 869 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 62 هه‌زار و 836یش چاكبونه‌ته‌و

هەواڵ
20-07-2020

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و جه‌واد زه‌ریف

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و تاران، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تەندروستی کۆبوونەوە و نێچیرڤان بارزانیش رایگەیاند، پشتگیرییەکانی ئێران لە روداوە جیاجیاکانی مێژوی گەلی کورد لەبیر ناکەن و دەخوازن پەیوەندییەکانیان پەرەپێبدەن.نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەکرد، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا، دواین پێشهاتەکان و پێگەی گرنگی ئێران لە ناوچەکەدا تاوتوێکردوە.ئەوەشی خستەڕو، هەرێمی کوردستان جەخت لە بەرقەرارکردنی ئاسایشی ناوچەکە و گرتنەبەری گفتوگۆ و پێشخستنی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکاتەوە.لای خۆیەوە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، تاران دەخوازێت پەیوەندییەکی بەهێزی سیاسی، ئابوری، ئەمنی  و بازرگانی لەگەڵ عێراقدا هەبێت و گەشەپێدانی زیاتریش لە رێگەی هەماهەنگی و جوڵەی بازرگانی بێتەکایەوە. وتیشی، ئێمە پەیوەندی زۆر نزیكمان لەگەڵ خوشك و براكانمان لە هەرێمی كوردستان هەیە، پەیوەندی زۆر نزیكی كەلتوری و خێزانی، لەراستی خۆشەویستی و هاوڕێیانە، وە پەیوەندی باشی ئابوریمان لەگەڵ هەرێم و بەغدا هەیە، ئێمە خۆشحاڵیشین كە كۆرۆنا نەبوەتە هۆی كاریگەری لەسەر ئەو پەیوەندیانە بەتایبەت لەگەڵ هەرێمی كوردستان، ئێمە هەوڵدەدەین پێكەوە كاربكەین و لە روبەروبونەوەی كۆرۆنا ئەزمونمان بخەینە بەردەم هاوڕێكانمان.ئاماژەی بەوەشكرد، كە دەمانەوێت لەبوارەكانی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی پەیوەندییەكانمان فراوان بكەین، دەمانەوێت لە سەردانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئێران پەیوەندییەكانمان فراوان بكەین، هیواداریشم كە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان فراوانتربن و یاد و یادەوەری قاسم سولەیمانی كە رۆڵی گەورەی هەبوە بمێنێتەوە

هەواڵ
20-07-2020

لە هەڵەبجە دەرگای مزگەوتەكان كرانەوە

ژووری ئۆپراسیۆنی رووبەڕووبوونەوی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ كۆبوەوە و بڕیاریدا سەرجەم مزگەوتەکانی پارێزگاکە بکرێنەوە. بەپێی بڕیارەکە، پێویستە مزگەوتەکان تەنها لە کاتی وتاری هەینی و نوێژە فەرزەکاندا بکرێنەوە، جگە لە شوێنی نوێژ سەرجەم شوێنەكانی تری ناو مزگەوت بە داخراوی دەمێننەوە. ئاماژە بەوەش کراوە، پێویستە نویژخوێنان پابەندی رێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان بن،پێش جەژنیش بریار لەسەر نوێژی جەژن دەدرێت لە مزگەوتەكاندا. لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە مامۆستایانی ئاینیی کراوە، ئەو مزگەوتانەی بەهۆی بچوکیی و قەرەباڵغییەوە توانای جێبەجیکردنی رێنماییەکانیان نییە، با بە داخراویی بمێننەوە.

هەواڵ
20-07-2020

سبەی لەبارەی قەدەخەی هاتوچۆوە بڕیاری کۆتایی دەدرێت

لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت"بڕیاری لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەدرێت" د.محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، سبەی سێشەممە، 21ی تەمووز لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ  و تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان کۆدەبێتەوە و لەبارەی دوایین رێکاری خۆپارێزی لە کۆرۆنا بڕیاردەدەن. بە وتەی د.محەممەد قادر، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی رێنمایی نوێ، هاوتوچۆی نێوان پارێزگاکان و رۆژانی جەژنی قوربان دەدرێ.

هەواڵ
20-07-2020

یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری کرا

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە سعودیە رایگەیاند، رۆژی 31ی تەمووز یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە و لە هەرێمی کوردستانیش هەمان ڕۆژ دەکرێتە جەژن. لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە سعودیە رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە مانگ نەبینراوە، لەبەرئەوە سبەی تەواوکەری مانگی ( ذو القعدة )یە و جەژنی قوربان دەکەوێتە 31ی ئەم مانگە. هاوکات نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، هەموو جیهان و هەرێمی کوردستانیش، بۆ جەژنی قوربان پابەندن بە بڕیاری لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە سعودیە.

هەواڵ
20-07-2020

نەجمەدین كەریم:" داواكاری ئەوەی بەغداد ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەران بدا...

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركوك رایدەگەیەنێت داواكاری ئەوەی بەغداد ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەران بدات هەوڵە بۆ لێدانی قەوارەی هەرێم .دكتۆر نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركوك بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندوە"لەبارەی هێرشەكانی توركیاوە لەو بڕوایەدام ئەوە ڕاستە، كە توركیا پێش هێرشەكان نوێنەری ناردۆتە بەغداد و حكومەتی عیراقی ئاگاداركردۆتەوە وە كورد خۆی كەمتەرخەم بووە لەسەر هێرشەكانی توركیا، كورد خۆی كەمتەرخەم بووە لەسەر هێرشەكانی توركیا بەجۆرێك بێدەنگییەكی زۆر بەهێز هەیە لەو ڕوەوە كە مرۆڤ گوێی كپ دەبێت" پارێزگاری پێشووی كەركوكراشیگەیاندوە" قەوارەی هەرێمی كوردستان لە حیزبەكان گەورەترە ‌ بەراوردی دۆخی هەرێم بكەین بە پارێزگاكانی عێراق، لە ‌هەموو ڕویەكەوە هەرێم پێشكەوتووترە. ئێمە ئەمڕۆ پەرلەمانتارمان هەیە،‌ لە ‌بەغداد دەیەوێت هەرێمی كوردستان قەوارەكەی نەمێنێت ئەمە دەنگی ئەو كەسانەیە كە دژی ئەوەن كە خەڵكی كوردستان سەربەخۆ بێت" لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانیشەوە نەجمەدین كریم رایگەیاندوە" دەبێت خەڵكی كوردستان لە كوردستان چارەسەری بكات نەك لە بەغداد داوای ئەوە بكات موچەی لێ ببڕێت و كوردستان پارێزگایەكی لێ جیابكرێتەوە و بخرێتە سەر بەغداد یان موچەی لەگەڵ بەغداد بەیەكەوە وەربگرێت. بەدڵنیاییەوە ئەمە هەوڵە بۆ لێدانی قەوارەی هەرێم و هانیش دەدرێن لەلایەن حیزب و لایەنی سیاسی جیاواز لە بەغدادەوە"

1 2 ... 1125 1126 1127 ... 1142 1143