وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی لێدوانێکی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ کە لەسەر رێکارەکانی رۆژانی جەژنی قوربان دابووی، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. لە روونکردنەوەکە هاتووە "بەڕێز وەزیری ناوخۆ بە روونی ئەوەی گوتووە کە مەراسیمی جەژن دواتر بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و وەزارەتی تەندروستی رێنماییەکانی بڵاودەکرێتەوە، بەڵام هەندێک میدیا و لایەن بە هەڵە لێکداناوەیان بۆکردووە".
ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی پاریسی فەرەنسی نەیمار داسیلڤا، بە بڕیاری مانەوەی لە یانە پاریسییەکە، هاندەرانی بارسای بێهیوا کرد. هەرچەندە پێشتر رۆژنامە جیهانییەکان باسیان لە ئارەزووی گەڕانەوەی نەیمار بۆ بارسێلۆنا دەکرد، بەلام ناوبراو بڕیاریدا بۆ ساڵێکی تریش لەگەڵ یانە پاریسییەکە بەردەوامبێت. نەیمار، لە هاوینی 2017دا بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ ریزەکانی بارسای بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت، بەڵام کارگێڕی یانە پاریسییەکە رێگەی نەدا نەیمار بگەڕێتەوە بارسا. یانەی بارساش لە هاوینی رابردووەوە هەوڵی گەڕاندنەوەی نەیمار دەدات.
رێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تووشی کۆرۆنا بووە و دواش لەو کەسانە دەکات کە بەریەککەوتنی لەگەڵیاندا هەبووە بچن پشکنین بکەن. رێکەوت زەکی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا تەندروستیم تێکچوو، بۆیە بڕیارمدا پشکنین بکەم و ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکەم بە ئەرێنی گەڕایەوە. رێکەوت زەکی دەڵێت:" تەندروستیم جێگیرە، بۆیە لەماڵەوە خۆم کەرەنتینکردووە و داوای لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم بەریەککەوتنیان لەگەڵمدا هەبووە بچن پشکنین بکەن.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری لە 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 245 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون. وەزارەتی تەندروستیی ئاماژەی بەوەشکردووە، 11 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 8 تووشبوو لە سلێمانی، 2 تووشبوو لە گەرمیان و کەسێکیش لە هەولێر گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 159 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. تاوەکو ئێستا 455 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە
مەسرور بارزانی و پێککا ھاڤیستۆ پەیوەندیەكەمان پتەوتر دەكەین مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پێشوازی له پێککا هاڤیستۆ، وهزیری دهرهوهی فینلهندا كرد و پێکەوە كۆبوونهوهو باسیان لە پتەوكردنی پەیوەندیەكانی هەردوولا كرد ئهمڕۆ پێنجشهممه 23ـی تهمموزی 2020 وهزیری دهرهوهی فینلهندا به سهردانێكی ڕهسمی گهیشته ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان و له لایهن ڕێبهر ئهحمهد، وهزیری ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پێشوازی لێكرا. پێککا هاڤیستۆ ماوەی ساڵێکە وەزیری دەرەوەی فینلەندایە و سەر بە پارتی گرین لیگە کە گەورەترین پارتی سیاسی ئەو وڵاتەیە.
وەزیری دەرەوەی فنلەندا گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لە لایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لێكرا. سەردانی وەزیری ناوخۆی فنلەندا لە كاتێكدایە پێشتر محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆبووەوە. لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەمە دووەم سەردانی بەرپرسانی باڵای ئەوروپایە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن، پێشتریش ژان لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد.
قەمەر گوڵ، کچێکی تەمەن 16 ساڵانی ئەفغانییە، هەفتەی رابردوو گرووپێکی چەکداری سەر بە رێکخراوی تاڵیبان هەڵیانکوتایە سەر ماڵیان و دایک و باوکی قەمەریان کوشت. بەڵام قەمەر بە خێرایی تۆڵەی دایک و باوکی دەکاتەوە. قەمەر گوڵ دەڵێت "لە نیوەی شەودا چەکدارانی تاڵیبان دایک و باوکیان بردووەتە دەرەوە و گوێی لێبووە تەقەیان لێکردوون و کوشتوویانن، بۆیە ئەویش چەکی هەڵگرتووە و تەقەی لە چەکدارەکان کردووە و دوو چەکداری کوشتووە". گوڵ لەکاتی بیستنی تەقە چەکەکەی لە ماڵەوە بردووەتەوە دەرەوە و دەستڕێژی لە چەکدارەکانی تاڵیبان کردووە و دەشڵێ"ئامادەم چەک هەڵبگرمەوە و جارێکی تر دژی تاڵیبان بجەنگم".
عێراق: ڤاكسین بۆ تووشبووانی كۆرۆنا دەكڕین وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە هەر كوێیەكی جیهان ڤاكسینی دژە كۆرۆنا هەبێت، ئامادەین بۆ رزگاركردنی ژیانی هاووڵاتیانی وڵاتەكەمان بیکڕین. دكتۆر سەیف بەدر وتەبێژی تەندروستی عێراق لەو بارەوە ڕایگەیاند، لە هەر كوێیەكی جیهان ڤاكسێنی دژە كۆرۆنا بەرهەم بهێندرێت و چارەسەری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات، ئامادەین بۆ كڕین و هاوردەکردنی. وتیشی: بەوردی تاوتوێی دۆخەكە دەكەین و تەواوی هەوڵەکانی خۆمان بۆ رزگاركردنی ژیانی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەخەینە گەڕوو پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی پێشكەوتوودا لەو بوارەدا بەردەوامە.
هەفتەی داهاتوو هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی باڵکێش ، کۆبوونەوەکە لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و لە ئاستێکی باڵا دەبێت. نزیکەی نۆ مانگە، پارتی و یەکێتی کۆنەبوونەتەو، هەرچەندە دووجار بڕیاری کۆبوونەوە درا، بەڵام بە هۆکاری جیاواز کۆبوونەوەکان هەڵوەشێنرانەوە. کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوو، دەبێتە یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمی نێوان هەردوو حیزب لە ساڵی 2020 دا
رۆژى یەکشەممە (26/7/2020) پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە و دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی بههاره ئەنجام دەداتنوسراوێك کە ئاڕاستەى سەرجەم پەرلەمانتاران کراوە بۆ ئەنجامدانى دانیشتنى پەرلەمان بە واژۆى جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان، بانگهێشتی تەواوی ئهندامانی پهرلهمان دهكات بۆ ئامادهبوون لهدانیشتنی پەڕلەمان دهقی بانگهێشتهكه:بانگهێشت بۆ گشت ئهندامه بهڕێزهكانی پهرلهمانی كوردستانپشت بهستن بهبریاری ژماره(6)ی ساڵی 2020 بۆ درێژكردنهوهی وهرزی بههارهی ساڵی دووهمی خولی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان و حوكمی بڕگهی (یهكهم) لهماددهی (19)و برگهی (سێیهم) لهماددهی (66) لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان-عێراق و ئاماژه بهنووسراوی پهرلهمانی كوردستان بهواژۆی بهڕێز سهرۆكی پهرلهمان ژماره (1200) له 2020/7/16 كهئاراستهی سهرۆكایهتیی ئهنجوومهنی وهزیران كراوه، كهتیایدا ئاماژه بهئهنجامدانی دانیشتنی پهرلهمان كراوه لهڕێكهوتی (26، 27، 28 /2020/7)، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئهندامه بهڕێزهكانی پهرلهمان بكهین بۆ دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی بههارهی ساڵی دووهم لهخولی ههڵبژاردنی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان-عێراق، لهكاتژمێر (11)ی پێشنیوهرۆی ڕۆژی یهكشهمه رێكهوتی 2020/7/26 تكایه لهكاتی دیاریكراودا ئاماده بن.لهگهڵ رێزدا..هێمن ههورامیجێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان62 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان 25 بڕیاری نوێی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەرکرد و لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانیش دەڵێت: راگرتنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەنێوان پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەوام دەبێت.