Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13709 بابەت
بیروڕا
25-07-2020

پارتی پەیامێك ئاڕاستەی گۆڕان دەكات

بەبۆنەی 11مین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێك ئاراستەی ئەو بزووتنەوەیە دەكات و رایدەگەیەنێت: گۆڕان ڕۆڵێكی گرنگی لە سەقامگیریی وڵاتەكەماندا هەبووە. هەر لە بەیاننامەكەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە: هیوادارن هەموو پارتە سیاسیەكانی كوردستان ڕۆڵبگێڕن لە سەقامگیری و ئاوەدانی و پێكەوەژیان  و سەروەری هەرێمی كوردستان. دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان:.. بەڕێزان/ رێكخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان...  بەبۆنەی (11)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوە تێكۆشەرەكەتان گەرمترین پیرۆزبایی خەبات و كۆڵنەدان لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین، هیوادارین هەر بەردەوام و سەركەوتوو بن لە خەبات و تێكۆشانتان بۆ سەرخستنی دۆزی رەوای گەلەكەمان و بەدیهێنانی گشت مافە رەواكانی. رۆڵی بزووتنەوەكەتان لەم قۆناغە سەختەدا بۆ پتەوكردنی سەقامگیریی و بەهێزكردنی قەوارەی سیاسی و دەستووری هەرێم و دامودەزگا شەرعیەكانی و بنەماكانی ئازادی و دیموكراسی نیشانەی دڵسۆزیتانە بۆ بەدیهاتنی مافە هاوبەشەكانمان کە ئەمەش جێگای شانازیە.  ئێمە لە كاتێكدا ئەو یادەتان پیرۆز دەكەین، کە هاوكات رەوشی ئەمڕۆی هەرێم و ناوچەكە، بە قۆناغێكی گرنگ و هەستیاردا تێدەپەڕێ بەجۆرێك قەیرانێكی ئابووری و تەندروستی سەرانسەری جیهانی گرتۆتەوە، زیاتر جەخت لەسەر هاوخەباتی و یەكڕیزیی و تەبایی دەكەینەوە بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئەو تەحەدیاتانە و پاراستنی دەسكەوتەكان و رەوشی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و بەدیهێنانی ئامانجە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانمان. هیوادارین بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین بناغەی ئەو هاوپەیمانییەتی و هەماهەنگییەی نێوانمان زیاتر پتەوتر و بەهێزتر بكەین و شانبەشانی حزب و لایەنەسیاسییەكانی دیكەی كوردستانیی كاربكەین بۆ تەختكردنی كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم چارەسەرکردنی گیروگرفت و كێشەكان و دابینكردنی ئایندەیەكی رۆشنتر و گەشتر بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان. جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەرفراز و سەركەوتوو بن .... مەكتەبی سیاسی  پارتی دیموكراتی كوردستان ٢٥ـی٧ـی٢٠٢٠

بیروڕا
25-07-2020

پۆتین: ئێمە خۆمان و ئابوریەكەشمان بەهێزین

سەرۆكی روسیا ڕایگەیاند، ئەوان وڵاتێكی بەهێزیان هەیە و ئابوریی وڵاتەكەشیان وەك وڵاتەبەهێزەكانی جیهانە و خۆشیان بەبەهێزیی دەمێننەوە ڤلادمێر پۆتین، سەرۆكی ڕوسیا ڕایگەیاند: ئەوان وڵاتێكی بەهێز و ئابوریەكی بەهێز و هەروەها كەسایەتیەكی بەهێزیان هەیە، كە هەموو جیهان ناتوانێت ئەو كەسایەتی و ئەو ئابووریە بەهێزەیان بشكێنێت كەسیش ناتوانێ كاریگەریان لەسەر دابنێت. پۆتین وتیشی: وڵاتەكەی بەهێزە، بەبەهێزیش دەمێنێتەوە و ڕێگە بەهیچ دەستو ڵایەنێك نادەن كە وڵاتەكەیان توشی شكست و نوشست بكەن و ئەوان هەموو كارێك ئەكەن بۆ ئەوەی توانن بەهێزتر بنن، هێزی زیاتریش بۆ وڵاتەكەیان بونیاد دەنێن بۆ ئەوەی بتوانن بەبەهێزیی بمێننەوە. ڤلادمێر پۆتین وتیشی: هێزی سەربازیی و ئابووریی وڵاتەكەی بەهێزترینەكانی جیهانە و كار لەسەر ئەوە دەكەن ڕۆڵێكی گەورە لە جیهاندا ببین بۆ ئەوەی بتوانن وڵات بە بەهێزتر لەوەی كە هەیە نیشانی جیهانی بدەن. ئەو قسانەی ڤلادمێر پۆتین لە كاتێكدایە لەماوەیی ڕابردوودا دەستوریی وڵاتەكەی خرای دەنگدانەوە بۆ ئەوەی گۆرانكاریی ڕیشەی تێدا بكرێت كە گەورەترین گۆرانكاریی ئەوەیە كە پۆتین بتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كاندید بكاتەوە

بیروڕا
25-07-2020

بایدن: ئەمریكیەكان منیان دەوێت

كاندیدی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی ئەمریكا، لە كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانیداڕایگەیاند، ئەمریكیەكان من هەڵدەبژێرن و جارێكی تر نایانەوێت ترەمپ ببێتەوە بەسەرۆكی ئەمریكا. جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی ئەمریكا، لە بارەی هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەیی و ئامادەكاریەكانی بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەمریكا دەیەت من ببمە سەرۆكی وڵاتەكە و جارێكی دیكە حەز بەچارەیی دۆناڵد ترەمپ ناكەن و كارێك ناكەن كە بازرگانێك ببێتەوە بەسەرۆكی وڵاتەكەیان. ئەو قسانەی جۆ بایدن لە كاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ لە كەمپینی سەرۆكایەتیەكەیدا لە وڵاتەكەیدا زۆرترین كۆبونەوە و لایەنگر كۆدەبێتەوە و پشگیریەكی گەورە دەكرێت لە چەندین ویلایەت بۆ ئەوەی ببێـەوە بەسەرۆكی ئەمریكا. هەریەكە لە دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن كاندیدی حزبەكانیانن بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا و بەپێی زۆرترین پێشبینیش جۆ بایدن دەبێتە سەرۆكی ئەو وڵاتە.

بیروڕا
25-07-2020

پیلۆسی: ترەمپ شیاوی ئەمریكا نەبووە و ناشبێت

 سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكا ڕایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا هیچ شیاوی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی نییە و ناشبێت، وتیشی لەوەتەی ترەمپ سەرۆكە هیچ شتێك لە وڵاتەكەیدا باش نەبووە. نانسی پیلۆسی، سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكاڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كەسێكی باش و شیاو نییە و بەشێكی زۆر لە كارەكانی هەڵەن و خۆشی شیاوی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی نییە و نەدەبوو ئەمریكا  ترەمپی وەك سەرۆكی ئەو وڵاتە دەستنیشانبكردایە. پیلۆسیی دەشڵێت: من لە كارەكانی ترەمپ زۆر نیگەرانم و ناتوانم ئەوەندە بەباشیی بڕوانمە كارەكانی و پێشم وایە نابێتەوە بەسەرۆكی ئەمریكا و كاریی واباشیشی نەكردووە متمانەی ئێمەی ئەمریكی بەدەست بهێنێت. ئەو قسانەی نانسب پیلۆسی سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكا، لەكاتێكدایە پێشتریش ئاڵۆزیەكی زۆر هەبوو لە نێوان  دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و نانسی پیلۆسی بە ڕادەیەك یەكتریان لە بەرچاومیدیاكان دەشكاند و ترەمپیش تویتی توندی لەسەر نانسی پیلۆسیی دەكرد

بیروڕا
25-07-2020

جۆنسن: میدیاكان بێزارم دەكەن

 سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا ڕایگەیاند، میدیاكاران زۆر بێزاركەرن و بەبەردەوام بەدوایی شتێكدا دەگەڕێن كە كاریی ئەوان نییە و زۆریش پێویست بە قسەكردن ناكات لەسەری ئەوەش منی زۆر بێزار كردووە. بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا ڕایگەیاند: لە ڕەفتاریی كۆمەڵایەتی بەشێكی زۆر لە ڕۆژنامەنوسانی جیهان و وڵاتەكەی بێزارە و داوا لە ڕۆژنامەنوسان دەكات بە شێوەیەكی باشتر بەدوای كارەكانیاندا بگەڕێن و كارێك نەكەن خەڵك بێزار بكەن بۆ ئەوەی هیچ نەبێت بتوانن زانیاریی دروست بەدەست بخەن. جۆنسن دەڵێت: بەشێك لە ڕۆژنامەنوسەكان هەر بێزار كەر نین بەڵكو ئینكارن و زیادەڕۆیی زۆریش دەكەن ئەوەش وادەكات من بێزاربم و كارەكانیان پەسەند نەكەم كەمنی بەتەواوەتی بێزار كردووە و داوایان لێدەكەم نزیكنەبونەوە لە كارێك كە من و ئەوانی دیكەش بێزار بكات. ئەوە لەكاتێكدایە پێشتریش ڕۆژنامەنوسان نیگەرانی خۆیان لە سەر رەفتارەكانی بۆرس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا دەربڕیبوو لەسەر ئەوەی كە زانیاریی زۆر نادات بە ڕۆژنامەونوسان و زۆرجارییش وەڵامیان ناداتەوە

بیروڕا
25-07-2020

ترەمپ: ئیتر ئەوەندە تویت ناكەم

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، نیگەرانە لەوەی لە ماوەیی ڕابردوودا ئەوەندەتوتی كردووە و لەمە بەدواش ئەوەندە تویتەر بەكار ناهێنێـ و كەمتر هەوڵدەدات لە ڕێگەی تویتەوە كارەكانی بە جیهانی دەرەوە بگەیەنێت. دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕاردوودا زۆر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی بەكار هێناوە ئێسا لەو كارەی پەشیمانەو بەڵێنی بەخۆیی داوە ئیتر هێندە تویتەر بەكار نەهێنێت و كارێكی باشت ربكات بۆ ئەوەی بتوانێت لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دور بكەوێتەوە ترەمپ دەشڵێت: جاران لە تویتەر كۆمێنتی زۆریی دەكرد و ئەوەش بۆ ئەو وەك سەرۆكی ئەمریكا كارێكی هەڵە و خراپ بووە و لەمە بەدواوە ئەوەندە كۆمێنتیش ناكات و بەوردتر ئاگاداریی كارەكانی دەبێت. سەرۆكی ئەمریكا دەشڵێت: ئەوەی ئەو كردویەتی لە تویتەر و تۆڕەكانی دیكە بەێشێكی زۆری هەڵەبووە و ئیتر هەوڵدەدات ئەو كارانە ئەنجام نەدات و كەمتر تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بۆ ئاگاداربوون لە بابەتەكان بەكار بهێنێت.

بیروڕا
25-07-2020

ئێران سزایی توندی خۆپیشاندەرانی بانە دەدات

كۆماریی ئیسلامی ئێران،  سزایی قورسی ئەو كەسانە دەدات كە لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی شاریی بانەدا بەشداریان كردووە و لێكۆڵینەوەی وردیش لەو كەسانە دەكات كە سەرچاوەی دروستبونی خۆپیشاندانەكانن بەپێی ئەو بەڵگانەی كە دەست تۆڕیی میدیای باڵكێش كەوتوون  تاران  سزایی جوو ساڵ و پێنج مانگ بەسەر ئەو كەسانەدا دەسەپێنێت كە بەشداریی خۆپیشاندانەكانیان كردووە و هەروەها لە بەرچاووی خەڵكەوە 350 قامچیان لێدەدرێت و 250 ملیۆن تمەنیش سزا دەدرێن. بەپێی بەڵگەكان دادگایی باڵای سنە لە ئێستادا تەنها 10 كەسی لە خۆپیشاندەران دەستگیر كردووە وسزاكەش بەتەواوەتی بەسەر ئەو دەكەسەدا سەپێنراو و زیندانیەكەیان لە سنە بەسەر دەبەن.

بیروڕا
25-07-2020

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا

  ئەمڕۆ نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەكرێت نرخی 100 دۆلار بە 124هەزار و 100دیناری عێراقی دەبێتنرخی 100 یۆرۆ بە 139 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێتنرخی 100 پاوەن بە 153 هەزار و 500 دینار عێراقی مامەڵەی پێوە ەكرێتنرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 5 هەزار و 900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێتنرخی 100 لیرەی تورکی بە 18 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت

بیروڕا
25-07-2020

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی  هەرێمی كوردستان و جیهاندا بەم شێوەیە بوو  نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 43 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكا بە 41 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەكرا ئەوە لە كاتێكدایە نرخی نەوت لەماوەی ڕابردوودا بەهۆیی دۆخی كۆرۆنا و دۆخی ئابوریی جیهانەوە گۆرانكاریی ڕیشەیی بەسەر هاتو نزمترین ئاستی پێوانەی لە سەر ئاستی جیهاندا تۆمار كرد

بیروڕا
25-07-2020

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی تۆماركرد

نرخی زێڕ لە ماوەیی هەفتەیی ڕابردوودا بەرزترین ئاستی پێوانەی تۆمار كردوو لە ئێستادا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 1900 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت ئەوە لە كاتێكدایە ل ئێستادا نرخی زێڕ لە مامەڵە بازاڕییە خێراكاندا بە رێژەی 0.7% بۆ 1899 دۆلار و 68 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە ئەوەش لە كاتێكدایە لە ماوەی هەفتەیەكدا نرخی زێر بەبەردەوامی بەرز دەبێتەوە و شارەزایان پێیان وایە بەهۆی ئاڵۆزیەكانی چین و ئەمریكاوە نرخی زێڕ بەرزتر دەبێتەوە و لە ئێستادا لە  و تێکڕای هەفتەی رابردووشدا بە رێژەی 5% بەرزبووەوە

بیروڕا
25-07-2020

حەسەن شێخانی بۆ باڵكێش: كورد لە كەركوك هیچ مافێكی نییە

حەسەن ئەمین شێخانی، ئەندامی سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان كە هاوكات بەرپرسی مەڵبەندی بزوتنەوەی ئیسلامییە لە كەركوك، لە هەڤپەیڤینێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی باڵكێش باس لە دۆخی كەركوك دەكات و دەڵێت، ئێستا كورد لە كەركوك هیچ مافێكی نییە و تادێت دۆخی خەڵكی كورد لە شارەكەی خۆیدا خراپتر دەبێت. باڵكێش:: بەگشتی دۆخی ئێستای پارێزگای كەركوك بەتایبەتی بۆ كورد چۆنە؟ حەسەن ئەمین شێخانی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی بزووتنەوی ئیسلامی لە کەرکوك، دۆخی کەرکوک تاکو دێت خراپتر دەبێت و هاوڵاتیانی کورد هیچ مافێکیان نیە ، هەمومان بینیمان چ کارەستێکیان هێنا بەسەر هاوڵاتی مامۆستا محمد جەباری کە بووە هۆی گیان لەدەسدانی خێزانەکەی لەبەر چاوی گیانی کەدەس دا خۆیانیش بەکەلبچە کراوی بەستبووە قەروێلەکەی خیزانێوە وە بڕیار وا بوو حزبە کوردستانیکان کۆبونەوە ئەنجام بدەن وەک هەموو لایە ئاگادارن دۆخی‌ كه‌ركووك له‌ دوای‌ رووداوه‌كانی‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا ئێسته‌ به‌ره‌و خراپی‌ ده‌چێ و حزبه‌كانی‌ ئه‌و سنووره‌یش داوا ده‌كه‌ن كه‌ چاره‌سه‌ری‌ شاره‌كه‌ بكرێت و ئێسته‌ به‌ قۆناغێكی‌ مه‌ترسیداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت. كه‌ كاتی ئه‌وه‌یه‌ هه‌مووان چاره‌سه‌ر بۆ ئه دۆخه‌ی‌ كه‌ركووك بکرێت، چونكه‌ ئیهانه‌كردن به‌ كورده‌كان له‌و شاره‌ بووه‌ته‌ دیارده‌و کەس ناتوانێ نکوڵی لەوە بکات كه‌ دواترینیان ئه‌و مامۆستایه‌ کە ئاماژەمان پێ دا، بۆ نمونە ئیستا شاری دوزخەرماتوو وەکو سجنێکی گەورەی لێهاتووە کە بە ڕەبایەو سەربازگە و بازگەکان کەمارۆ دراوە . ئیمە داوا دەکەین هاوشێوه‌ی‌ رێزدار مەسعود بارزانی‌ کە ئەو کات پۆستی سەۆکی هەرێمی کوردستان هەبوو، سەردانی شاری کەرکوکی دەکرد و کۆبونەوەی لەگەڵ حزبە کوردستانیکان و پێکهاتەکان و سەنگەرەکانی پێشمەرگەی دەکرد و بریاری گونجاو دەدرا هەوەها مام جەلال کاتێ سەرۆک کۆمار بوو هەمان شت سەردانی شاری کەرکوکی دەکرد و کۆبونەوی فراوانی ئەنجام دەدا و چەن رۆژیک لە کەرکوک دەمایەوە . ئێستا به‌رپرسانی‌ هەرێمی کوردستان و سه‌رۆك كۆمار له‌ ره‌وشی‌ كه‌ركووك ناپرسنەوە تەنها بە وشەیەکیش ناوی کەرکوک ناهێنن وە له‌گه‌ڵ پێکهاتەو وئیدارەو حزبه‌ سیاسییه‌كان كۆ نابنه‌وه‌. رۆژانە مەترسی لەسەر هاوڵاتیانی کورد هەیە،  بەتایبەت دیکانی خزمانی کاکەیی و کوردی باشوری کەرکوک ، حکومەتی عێراق توانای پارستنی هاوڵاتیانی نیە و دۆسێی ئەمنی شارەکە بە تەواوەتی شپرز بووە ، حزبە کوردستانیکانی هیچیان پێ ناکرێ بەرانبەر ئەم دۆخە خراپ و نالەبارە تەنها جار بە جار دەرکردنی بەیاننامە نەبێت ، رۆژانە کوردی ناوچە دابڕێنراوەکان کۆچ دەکەن و خەڵکی هاوردە ونامۆ لە جێگەیان نیشتەجی دەکرێن . ئیستا دۆخی ناوچەکە بەرەو گۆرنکاری گەورە دەچێ داواکارین دۆسێی کەرکوک و ناوچە دابڕینراوەکان بەشێکی گەورە بێت لە بابەتی وتوێژکردنی هەولێر و بەغدا . باڵكێش:ئایا دۆخی ئابووری و سیاسی و سەربازی شارەكە ئاسایی بووەتەوە؟ شێخانی: نەخێر ، لەدوای ئەو گۆڕنکاریانەی ڕویاندا لە دوای روداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەرەوە کەرکوک بوەتە سەربازگەیەکی گەورە کە هیچ شێوازی شارێکی سەقامگیر و مەدەنیەتێکی پێوە دیار نیە،  بۆ نمونە جاران ئەنجومەنی پارێزگای کەرکەک چاودێری ئیدارەی کەرکوکی دەکرد ئێستا کێ؟ چاودێری دەکات . وە لە ڕاستیدا دەمەوێ ئەوە بڵێم : لەسەرەتای دروست بوونی دەوڵەتی عێراق لە ٢١ ئابی ١٩٢١ کە هەردوو ویلایەتی بەغداو بەسرە بوو، کورد بەشێک نەبووە لە سەرتای دروست بونی دەوڵەتی عێراق ،  کیشەی کەرکەک کاتی خۆی بەم زومەویە نەبووە . کێشەی کەرکوک لەدوای ساڵەکانی ١٩٦٣ و ١٩٦٨ دەستی پێ کرد . لە دوایی لە ساڵی١٩٢٦ ویلایەتی موسڵ کە ئەوکات پێیان دەوت مملکە کوردستان (ڕیفراندۆم) یان ڕاپرسی کرا، کورد بەهۆی ئەوەی ناڕازی بوو لە فەرمانڕەوایەتی عوسمانێەکان، دەنگیان دا کەوا بژین لە گەڵ عێراقدا لە گەڵ برا عارەبەکانیان، بەڵام نەهامەتی کورد دیسانەوە دەستی پێ کرد، لەهەر چوار پارچەکەی کوردستان وە میژوو گەواهی خەباتی گەلی کورد دەدات وە تاکو ئیستاش شۆرش و خەبات و ڕاپەڕین بەردەوامە . . هەموو دەزانین مەملەکەتی کوردستان شێخ مەحمود حەفید بەرزنجی مەلکی بوو ،پانتاییەکی زۆری دەگرتە خۆی وەکو نەینەوا و کەرکوک و شارەزور تاکو بەدرە و جەسان ، بەڵام لەدوای ئەو میژوەوە کوردستان کەوتە بەر شاڵاوی تەعریب وە تاکو ئێستا بەردەوامە،  پاکتاوی رەگەزی بەرانبەر گەلەکەمان ئەنجام درا . لەدوایین سیاسەتی تەعریب کردن هەڕەشە کردن لە کوردو سوتاندنی خەلەودانەکانیان وە بە پشت بەستن بەیاساکانی ڕژیمی پێشوو بەتایبەت دێی و ئاواییەکانی خوارەوەی کەرکوک ، وەکو ئاماژەم پێ دا لەسەرەوە هەرگیز ئەم ناوچانە هێور نابێتەوە تاکو ئەو نەخشە ڕێگایەی دەستوری عێراق دایناوە کە ئەویش ماددەی ١٤٠ ی دەستوریە وە دادگای باڵی فیدراڵی دووپاتی کردەوە ئەو مادەیە ماوە لەسەر حکومەتی بەغدایە چێبەجێی بکات وە تاکو ئێستا بەغدا تەگەرەو ئاستەنگی بۆ دروست کردووە وە. ئەبێ ئەجندای کۆبونەوەکانی حکومەتی هەڕێم لە گەڵ بەغدا پشکی تەواوی باسی کەرکوک و ناوچە دابڕینراوەکان بێت لە هەرێمی کوردستان وەدەیان خاڵی دیکە تایبەت بە مافی گەلەکەمان لە دەوڵەتی عێراقدا .وە بەپێی دەستوری عێراق . باڵكێش: بەردەوام گوێبیستی هێرشی داعشین لە ناوچەكە هۆكاری چییە و بۆ كۆنترۆڵ ناكرێت؟  حەسەن شێخانی: باوەڕ دەکەن نزیکەی بیست تا سی جۆر هێز لە کەرکەک هەن ناتوانن پارێزگاری لێ بکەن،  ئیستا رۆژانە سەرکردەی گەورە لەناو کەرکوک دەستگیر دەکرین چونكە دوای ١٦ ئۆکتۆبەر هەرچی دورخرابونەوە بە هەوڵی پێشمەرگە، ئێستا پسولەوكارتی  زانیاری فەرمیان بۆ کراوەو بگرە لە ناو کرۆکی ئیدارەی کەرکوک دەسەڵاتیانیش بەدەستە جا بۆیە، دەبێ هەڵوێستمان لەسەر دۆخی کەرکوک هەبێت و پێوێستە وەک ئەرکێکی نیشتمانی بەزوترین کات دۆخی ناوچە دابرێنراوەکان چارەسەر بکرێت ، ئەگەری ئەوە هەیە ناوچەکە بەگشتی بەرەرو دۆخیکی خراپ بچێت . باڵكێش: هاتنی هێزە عێراقیەكان بە نیسبەت كوردەوە بۆ كەركوك چ پەیامێك دەگەیەنێت؟ ئەوان خۆیان بەسەرکەوتوو دەزانن بەسەر هێزی پێشمەرگەو کورددا، لە کاتێکدا کورد ١٣ ساڵ پارێزگاری لە ناوچە داگیرکراوەکان دەپاراست   بە تایبەت چوار ساڵی هاتنی داعش دوای هەڵهاتنی سوپای عێراق بە دزداشەو نەعلەوە و جێهیشتنی ئەو چەکە پێشکەوتوانە بە تانک و زریپۆش و تۆپهاوێژ ....هتد و تەسلیمکردنی موسڵ و حەویچە و تکریت و ئەنبار و وێرانکردنی ئەو ناوچانە،خۆ ئەگەر قوربابنیکانی هیزی پیشمەرگە نەبوایە ئیستا بەدەردی ئەو ناچانە چوو بوو، ئەوان هەندێ پەیامی مەزهەبی هەندی رەگەزپەرستی نەتەوەیی هەندێ دەمارگیری ئەتنی لێ بەدی دەکرێت. باڵكێش: ئایا لایەنە كوردیەكانی كەركوك هەماهەنگ و هاوكارییان پێگەوە هەیە؟  حەسەن شێخانی ئەندامی سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی: لە ڕاستیدا من چەن چار وتومە و تەئکید دەکەمەوە نە ئەجندای کۆبەنەوکانی حزب و کایانە کوردستنانیکان دیار نیە لە هیج کۆبونەوەیەکدا، بۆ نمونە هەر وا بریارو راسپاردەیە دەدرێ کو کەی بەدواداچون نۆ ئەو بڕیارورادۆاردانە کراوە، ئەزیزم لە عێراقدا کێشە لەوەدایە لە جۆرێتی عەقڵیەتی بەڕێوەبردن بەرانبەر بە کورد کە شۆڤینیانە بیر دەکەنەوەو وە هەڵقوڵاوی بیری ڕژیمی بەعسی پێشونون. بۆنمونە ئەو ڕەفتارەنەی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک بە وەکالەت دەیگرێتە بەر بەرانبەر هاوڵاتیانی کورد دژی بنەما گشتێکانی دەستوری عێراقەو و بەتایبەت دژو پێچەوانەی مادەی ١٤٠ ی دەستوریە ورکو هەڵکوتانە سەر دی کوردنشینەکان کوا حزبە کوردستانیکان چیان کرد ؟؟ ئەو شەش پەرلەمانی کوردەی كەركوك  چیان کرد ؟؟ ئێستاس دەیان گەنجی کورد ڕفێندراون کەس نازانی کێ بردونی کی نەرۆرسە لەسەر ئەو دۆخە، وەئەو جۆرە ڕەفتارە شۆڤێنیانە سەرچاوەی لە یاساکانی رژیمی پێشو وەرگرتووە کە بەراستی پەرلەمانی عێراق،بە ئەنقەست هەڵینەوەشانوەتەوە وە نوێنەرانی کورد لە بەغدا کە کاتێ ئەندام پەرلەمان بونە یان وزارەتی دادیان بەدەست بووە دەبوایە لانی کەم کۆمەڵئ ڕێنماییان دەربرکردبایە بە وەستاندنی وە هەوڵ بدریت بەشێک بێت لە ئەجنداو کاری نوێنەران لە بەغدا وە دەبێت سەرۆک کۆمار رۆڵی خۆی ببینێ بۆ ئەم مەبەستە ، وە پاریزگاری بە وەکالەت لە کەرکوک ئێستا بەمەبەست دەیەوێ ئاشتی کۆمەڵایەتی تێک دات بۆ مەرامی سیاسی خۆیی و داهاتی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو تەنانەت چەندین هۆزی عارەبەکان بەیانامەیان دەرکردووە بەلابردنی ، چونکە عەشیرەت بازی دەکات. زۆر داواکاریمان کرد وەک حزبە کوردستانێکانی کەرکوک کێشەکانی هەرێم نەگوازرێتەوە نێو کەرکوک بەتایبەت بۆ دانانی پاریزگارێکی کورد چونکە ئەوە ئیستحقاق ومافی کوردە بەڵام شێواوی ماڵی کورد ململانێی نانیشتمانی وای کرد ئەو پۆستەمان لەدەس بچێت تاکو ئێستا ئەگینا ئەو هەڵمەتی تەعریبکردنە توشی ناوچەکان کەرکوک نەدەبوو . وە بێ گومان هەردوو حزبی دەسەڵات بەرپرسیارێتی تەواو دەکەوێتە ئەستۆیان بۆ دۆخی ئێستای کەرکوک من چەندین چار وتوومە ئەم دوو حزبی دەسەڵتدارە ڕێک کەون هەر خەفەتن ڕێکیش نەکەون هەر خەفەتن چونکە رێککەون لە حکومەتدا هەرچی وزارەت و بەشەکانی ودوای ژێر خان وبان خانی ئەم وڵاتە برا بەشی بەش دەکەن .وە رێکیش نەکەون ئەزمون وخەبات و دۆزی کورد بەرەو مەترسی دەبەن وەک بینیمان لە ڕوداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر و پیش روداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر لە شەری برا کوژی و دەیان بابەتی چارەنوسازی گەلەکەمان بەڕاستی ئەزمونێکی تاڵە لە مێژووی کورد . لە کۆتاییدا داواکارین کەرکوک و ناوچەدابنڕینراەوکان بەشێکی گرنگ بێت لە ئەجنداو وتوێژەکانی هەولیرو بەغدا کە ئێستا لە گەڵ لایانی ئەمریکی لە بەغدا لە وتوێژدان وە سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێم رۆڵی نیشتمانی خۆیان ببینن و دورکەونەوە لەم گەمە ناتەندروستەی سەر تۆرە کۆمەڵایەتیکان چونکە کەرکوکێکان توڕەن لەدەسەڵاتدارانی هەولێر و بەغدا . باڵكێش: دۆخی كەركوك بەچی ئاسایی دەبێیەوە؟ شێخانی: دۆخی کەرکوک ئیستا پێویستی بە دوو کەسە کە کوردن و پۆستی باڵایان هەیە لە هەولیرو بەغدا بۆ هێورکردنەوی و ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچە دابڕینراوەکان بەتایبەت کەرکوک . من ماوەیەك پێش ئێستا و پێش سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە کەرکوکەوە پەیامێکم ئاراستەی هەردوو سەرۆکی کۆماری عێراق د بەرهەم  ئەحمەد صالح ، وە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیچیرڤان بارزانی کرد وە ئەمەش دەوی پەیامەکەیە کەمن باورم وایە لەم پەیامەدا ئامەژەم داوە ئەوان دەتوانن رۆڵیکی باڵا ببینن بۆ ئاسایی کردنەی دۆخی کەرکوک پەیامێکمان ئاراستەی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێم کردبو کە تێدا ئامەژەمان بەم خاڵەنە دابوو : بیرتان نەچێت عیراق تەنها بەغدا نیەو هەموو هەرێمیش تەنها هەولێر نیە، وەك ئەركێكی مێژووی و لەئاستی بەرپرسیارێتی ئەو دوو پۆستە باڵایەی وەرتان گرتووە دەبێت یەكەم كارێ ئەنجامی بدەن یەكخستن و ڕێكخستنی ماڵی كوردە مەترسی ئێستا لەسەر قەوارەی هەرێم بەزەقی دەردەكەوێت، لەوەتەی هەدوو بەڕێزتان ئەو دوو پۆستە باڵەیەتان وەرگرتووە بە ووشەیەكیش باسی كەركوك یان سەردانی كەركوك یان دوزخورماتوو و ناوچەكانی دیكەتان نەكردووە، تورە بونی خەڵك زۆر بووە خەریكە دۆخەكە لەدەست دەردەچێت و نائۆمیدی ڕوویكردۆتە تاك بەتاكی خەڵكی كوردستان، ناوچە دابڕێنراوەكان و كەركوكییەكان و دەبێت ئەولەویەتی كارتان هەرێم كەركوك ئنجا بەغدا بێت نەك بە پێچەوانەوە.

بیروڕا
24-07-2020

گۆران عەبدوڵا بۆ باڵكێش: كۆرۆنا بۆ ماوەیەكی درێژ دەمێنێتەوە

دكتۆر گۆران عەبدوڵا، پزیشكی تایبەت لە بواریی نەخۆشییە گواستراوەكان، لەگەڵ تۆڕیی میدیایی باڵكێش  هەڤپەیڤینێكی ئەندامداوە و تێیدا بەوردی باس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات و باس لەوەدەكات كە جیهان وەك ململانێیەكی سیاسی دەڕوانێتە ڤایرۆسی كۆرۆنا و چەندین زانیاری گرنگتر دەخاتە بەردەست. باڵكێش: ئایا جیهان بەتەواوەتی نزیكبوەتەوە لە دروستكرنی دەرمان و ڤاكسینی كۆرۆنا یان تەنها بۆ كەمپین و ململانێی زلهێزەكانە؟ د. گۆران عەبدوڵا: کۆڤید ١٩، کە ئەو نەخۆشیەیە کۆرۆنا دروستی دەکا، نەخۆشییەکەی ڤایرۆسیە. بە گشتیش نەخۆشی ڤایرۆسی چارەسەری ئاسان نیە و زۆرجار چارەسەری نیە. ئەمەش بۆ زۆربەیی نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان ڕاستە، بۆیە تەنها ڕێگا لە بەردەمدا هەیە بۆ نەخۆشکەوتن بەم ڤایرۆسە، یەکەم خۆپارێزیە و دووەم ڤاکسینە. لە كاتی ئێستادا پێشبڕکێکی جیهانیی خێرا دەکرێ بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێک بۆ نەخۆشیەکە،  تاوەکو ئێستا زیاد لە ١٦٥ کاندیدی ڤاکسین هەیە کە توێژێنەوەیان لەسەر دەکرێ. لەمانە ٤یان گەیشتونەتە قۆناغی سێ کە کۆتا هەنگاوی دروستکردنی ڤاکسینەکەیە. و یەک ڤاکسینیش ئەو قۆناغەیشی بڕیەوە بە ژمارەیەکی کەم بەکاردەهێنرێ. بە نیسبەت دەرمانەوە وێنەکە ئاڵۆزترە، وەکو وتمان کۆرۆنا ڤایرۆسە و بە گشتی نەخۆشیی ڤایرۆسی چارەسەرکردنی ئاسان نیە بە دەرمان،  هەمو ئەو دەرمانانەی کە قسەی لەسەر دەکرێ تاوەکو ئێستا یا هیچ کاریگەریەکیان نیە یا هێشتا لە ژێر توێژینەوەن، بەڵام بەداخەوە کۆمپانیاکانی دەرمان بەوانەی لای خۆشمانەوە ئەمەیان کردوە بە بابەتێک بۆ قازانجی دارایی ناشەرعی. وەکو هەر بابەتێکی تری مەترسیدار و مەسیری بەڵێ کۆرۆنا و چارەسەرکەی بووە بە لایەنێک بۆ ململانێی زلهێزەکان، بەڵام ڕاستیەکان ئەوەیە کە پێشەوەچونێکی دڵخۆشکەر هەیە لە بارەی ڤاکسینەوە باڵكێش:  ئایا كۆرۆنا ڤایرۆس  قەڵاچۆ دەكرێت و لەناو دەچێت یاخود وەك (پەتا)(دیاردە) (نەخۆشی) گشتی دەمێنێتەوە وەك مەلاریا و ئایدز وهتد؟ د. گۆران عەبدوڵا: هەموو ئاماژەکان ئەوە دەڵێن کە بەداخەوە کۆرۆنا لەناومانا دەمێنێتەوە بۆ ماوەیەکی درێژ، بەڵێ پێدەچێ کۆرۆنا ببێتە نەخۆشیەکی گشتی کە وەکو ئەنفلەونزا و ئەوانەی تر هەمو ساڵێک هەزاران کەس بکوژێ. بەڵام هیوامان زۆرە کە ڤاکسینێکی بۆ دەدۆزرێتەوە و ئەمەش هاوکار دەبێ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی. هەر بۆیەشە ئێمەومانان هەر لە سەرەتاوە داوامان لە دەزگا پەیوەندیدارەکان کردوە کە خەمی بەدەستهێنانی ڤاکسینەکە بخۆن ئەگەر هاتو دروستکرا و بەردەست بو. بە تایبەتی پێویستە وەزیرە کوردەکەی دەرەوەی عێراق بە جیددی خەمی ئەم بابەتی بێ و دڵنیایی بدا لەوەی کە عێراق و هەرێمی کوردستان لە دەزگا نێودەوڵەتیەکان بێبەشناکرێن لەم ڤاکسینە. باڵكێش: لە ئێستادا باشترین چارەسەر بۆ بەهێزبوونی بەرگری لەش چییە؟ ئایاتوشبوون و توشنەبوون كاریگەریی لەسەر مەناعەی مرۆڤ دەكات؟ د. گۆران عەبدوڵا: باشترین ڕێگا بۆ توشنەبون خۆپارێزیە بەوەی کە دەمامک و دەستکێش بەکاربهێنرێ و نەچیتە قەڕەباڵەغیەوە و دەستەکان زوو زوو بشۆردرێ... هتد. هەندێ هەنگای سادەش هەن کە سودیان هەیە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش. بۆ نمونە خواردنی سەوزە و میو، ئاو و شلەمەنی، وەرزشکردن، جگەرەنەکێشان، گرنگیدان بە خەو و پشو، ئارامیی دەرونی و نەشلەژان. ڤیتامین و مینرالەکانیش سودیان هەیە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش بەڵام ڕێگر نین لە توشبون. بداخەوە بازرگانەکانی ئەم بوارە دەستیانداوەتە تاڵانکردنی خەڵک بەناوی چارەسەری کۆرۆنا لەڕێی کۆمەڵێک دەرمان و ڤیتامین و مینرالەوە کە بەڵگەیەکی زانستی ئەوتۆ نیە کە کاریگەریان هەبێ. باڵكێش: سیاسی و شرۆڤەكاران پێیان وایە كۆرۆنا دەستی چین یان ئەمریكایە  بەلام زانیستیەن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەبكرێت. د. گۆران عەبدوڵا: تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەکی تۆکمە نیە لەسەر ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکراو بێ و بۆ مەبەستی سیاسی بەکارهاتبێ. ئەوەی زانراوە ئەوەیە کە ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵەوە بازیداوە بۆ مرۆڤ. هەروەها ئەوەش دیارە کە ڤایرۆسەکە جیاوازی نەکردوە لە نێوان چینیەک و ئەمریکیەک یا ئافریقیەک یا هندیک. هەمو نەتەوەوە وڵاتەکان بە ڕێژەی جیاواز توشی ئەم بەڵایە بون. باڵكێش: ئایا پێكوتە یان دەرمان بۆ كۆرۆنا بەردەستە یاخود جیهان  نەیتوانیوە دروستی بكات؟ ئەگەر وایە ئایا ئەمە ئەوە ناسەلمێنێت كە زانست هێشتر لەو ئاستەدا نییە كە خەڵك؟ د.گۆران عەبدوڵا: لە ڕاستیدا ئەم ماوەیە دەرکەوت کە زانست دەتوانێ لە ماوەیەکی زۆر کورتدا توێژینەوەی فراوان لەسەر کێشەیەکی تەندروستی زۆر ئاڵۆزی وەکو کۆرۆنا بکا. لە مێژوی مرۆڤایەتیدا ڕوینەداوە کە لە ماوەی هەفتەیەک کەمتر دەستنیشانی نەخۆشیەکی تازە بکرێ و ترشی ناوەکی ڤایرۆسەکە بەتەواوەتی بناسرێ و بۆ هەمو جیهان ئاشکرا بکرێ. قەت ڕوینەداوە بە خێراییەکی زۆر کیتی پشکنین بۆ نەخۆشیەکە دروستبکرێ و بە هەموو دنیادا بڵاوبکرێتەوە. هەروەها ئەو هەمو توێژنەوە و زانیاریە بێ وێنەیە کە لەماوەیەکی کەمدا ئەنجامدەدرێ. رۆژ نیە زانیاری تازە لەسەر ڤایرۆسە بڵاونەکرێتەوە. بۆیە بەپێچەوانەوە پێم وایە ئەوەی ڕودەدا گەواهیدەرە لەسەر پێشکەوتنێکی زانستی کەموێنە لە مێژوی مرۆڤایەتیدا. هاوکات لەسەر ئاستێکی زۆر فراوانیش زانیاریەکان بە خێرایی بڵاودەکرێتەوە و هاوبەشدەکرێ کە جێگای دڵخۆشیە.

1 2 ... 1116 1117 1118 ... 1142 1143