Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13709 بابەت
بیروڕا
27-07-2020

برازاکەی ساڵح موسلیم بە کەفالەت ئازاد كرا

لەدوایی ئەوەی كە  دالیا مەحموود خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد، لە سۆشیاڵ میدیاکانی هەرێمی کوردستان دەنگۆیەکی زۆر دروست بوو، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ دوو روونکردنەوەی لە بارەیەوە بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد دالیا خۆی، خۆی رادەست کردووە. وەزارەتی ناوخۆیی توركیا دەڵێت: دالیا لەگەڵ کەسێک پەیوەندیی خۆشەویستی هەبووە و لەرێگەی کەفیلەکەیەوە کە بازرگانێکی دهۆکە بە قاچاخ گەڕاونەتەوە.

بیروڕا
27-07-2020

عێراق: 96 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراقلە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند:، دوو هەزار و 553 توشبووی کۆرۆنا لە (24) کاتژمێری رابردوودا تۆمارکراون، (96) کەسیش گیانیانلەدەستداوە.  لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزراەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە، لە (24) کاتژمێری رابردوودا هەزار و 927 توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، تا ئێستا رێژەی چاکبونەوە (68.5٪)ە.  ئەوەش هیوایەكی باشە بۆ عێراقیەكان. ئەوە لەكاتێكدایە لە ئێستادا ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە، 112 هەزار و 585 توشبوو، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 456 کەس گیانیانلەدەستداوە، 77 هەزار و 144 توشبووش چاکبونەتەوە.

بیروڕا
27-07-2020

مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی كۆبوونەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كۆبونەوە، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا. هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: یەکێتی وەک بەشدارێکی سەرەکی پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات . وتیشی:کێشەی لایەنە سیاسییەکان نابێت لە دامودەزگا حکومییەکاندا ڕەنگ بداتەوە و پێویستە ھەموو لایەک بە پشووفراوانییەوە ھاوکار بین بۆ ئەوەی بە دانوستان ھەموو کێشەکان چارەسەر بکەین.چونکە ھەموو دەسکەوتەکانمان ئەنجامی یەکڕیزی و تەباییمان بووە. بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدەین ھاوکار بین بۆ ئەوەی ئەو دۆخە سەختە و قەیرانەکان تێپەرێنین. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە خەڵکی ھەرێمی کوردستان، وێڕای تەحەمولکردنی سەختییەکان، نیگەرانن لە گرژیيە ناوخۆییەکان و چاوەڕوانن لایەنەکان دۆخێکی لەباری سیاسی برەخسێنن. گوتیشی حکومەتی ھەرێم حکومەتی ھەموو هەرێمی کوردستانە و پێویستە گشت لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت پشتگیريی لە کارنامەی حکومەت بکەن، چونکە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم، بەرنامەی ھاوبەشی لایەنە بەشداربووەکانی ناو حکومەتە. سەرۆکی حکومەت جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەتی ھەرێم ھەموو تواناکانی خستووەتە گەڕ ، بۆ ئەوەی ئەو رەوشە ئابووری و تەندروستییە نەخواراوە تێپەڕێنێت و دۆخی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان باشتر بکات ، بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕوانی پالپشتیی ھەموو لایەنەکانە.

بیروڕا
27-07-2020

چین کونسوڵخانەیەکی ئەمریکای داخست

حكومەتی چین ڕایگەیاند كونسوڵخانەیەكی وڵاتەكەی لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا داخست ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر ئەمریكا ڕایگەیاندبوو پێویستە چین دوای 72كاتژمێر كونسوڵخانەكەی لە شاری شانگدوو دابخات، چین پێش ئەو وادەیە كونسوڵخانەكەی داخست وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەو بارەیەوە دەڵێت: ئەوان داوایان لە حكومەتی چین كردووە كە كونسولخانەكەیان دابخەن چونكە تۆمەتی سیخوڕی كردنی لەسەرە

بیروڕا
27-07-2020

فراكسینی كۆمەڵ: سیاسەتی بێدەنگکردن و سەرکوتکاری تاسەر بەردەوام نابێت

دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان، نامەی دەستلەكار كێشانەوەی سۆران عومەریی پەسەند كرد، فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: سۆران عومەر كاندیدی تەنها كۆمەڵی ئیسلامی نەبووە و دەنگی هەق وڕاستی هەرێمی كوردستان بوو. لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، بەداخەوە ئەو زوڵمو زۆرەی لە هەرێمی كوردستاندا دەكرێـ و ئەو هەموو ناعەدالەتییە هەیە، دەسەڵات توانا و بەدواداچونەكانی سۆران عومەر بەناهەق و ناڕەوا دەزانێت. دەقی ڕاگەیەندراوەكەی فراكسیۆنی كۆمەڵبەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان ئەمڕۆ ٢٧ ی تەموزی ٢٠٢٠ دەستلەکارکێشانەوەی کاک (سۆران عومەر) پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەمان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان و بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا . بەم بۆنەیەوە وەک فراکسیۆنی کۆمەڵ چەند ڕاستییەک بۆ ڕایگشتیی و دەسەڵاتی سیاسیی دەخەینەڕوو: ١. دەسەڵات بەو هەموو شکست و گەندەڵییەی تێیکەوتووە، بەو هەموو کارەساتەی بەسەر خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستاندا هێناوێتی، هێشتا ئەوەندە کەم تەحەمول و سینە تەنگە بەرگەی ڕەخنەیەک ناگرێت و نایەوێ حەقیقەت ببیستێ، بۆیە هەرزوو کەوتە بەکارهێنانی یاسا و دادگا بۆ بێدەنگکردنی خەڵک و نوێنەرەکانی . ٢. ڕاستە کاک سۆران ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ بوو، بەڵام نوێنەرێکی بەجورئەتی خەڵک و پەرلەمانتارێکی چالاکی کوردستان بوو، بە دەستلەکارکێشانەوەشی زیان بە دەنگی خەڵکی مەزڵوم کەوت و پەرلەمان یەکێک لەو دەنگانەی لەدەستدا کە بەردەوام دژ بە گەندەڵیی بەرز بووە . ٣. سیاسەتی بێدەنگکردن و سەرکوتکاری تاسەر بەردەوام نابێت، ڕۆژێک دێت ئەم ستەمکارییە کۆتایی بێت، تاکە ڕێگەی دروست، سەلماندنی پەرێز پاکی دەسەڵاتە بۆ خەڵک و دروستکردنی متمانەیە نەک بەکارهێنانی دادگا و یاسا بۆ بەرژەوەندی شەخسیی و حزبیی ! عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان ٢٧ ی تەموزی ٢٠٢٠

بیروڕا
27-07-2020

سەرۆكی حكومەت و هاوسەرۆكی یەكێتی لە كۆبونەوەدان

مەسرور بارزانی  سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان لە كۆبونەوەدان. بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی میدیایی باڵكێش، كەمێك پێش ئێستا  بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی، لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوەوە، و باس لە دۆخی پەیوەندیەكانی نێوان یەكێتی و پارتی و ئاڵۆزیەكانی نێوانیان دەكرێت. باڵكێش زانیویەتی كۆبونەوەكەی  سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هاوسەرۆكی یەكێتی، بۆ قسەكردنە لەسەر ئاڵۆزیەكانی ئەم دواییەی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كە بەهۆی هەندێك كێشەوە ئاڵۆزیی كەوتە نێوان هەردوو حزب. ئەم كۆبونەوەیە لە كاتێكدایە، دوێنێ ئێوارە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد و كۆبونەوە و باسی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا كرا. كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لەكاتێكدای ئامادەكاریی دەكرێت بۆ ئەوەی هەردوو حزب لە ئاستی باڵادا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە

بیروڕا
27-07-2020

سۆران عومەر داوای لێبوردن دەكات

سوران عومەر، ئەندامی دەستلەكار كێشاوەی پەرلەمانی كوردستان، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دەستلەكار كێشانەوەكەی لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند كرا، پەیامێكی بڵاو كردەوە دەڵێت: سوپاسی گەلی كوردستان دەكەم كە متمانەیان بە من كرد ببمە ئەندامی پەرلەمان سۆران عومەر دەشڵێت: داوای لێبوردن لە خەڵكی كوردستان دەكەم ئەگەر لە ئاست دەنگەكانیاندا نەبووم و نەمتوانیبێت كارێكی زۆر باش بۆ خەڵكی بكەم و بەدوایی هەموو پرسێكی گرنگدا بچم. دەقی پەیامەكەی یۆران عومەر بۆ خەڵکی کوردستان سوپاس بۆ متمانەتان لە دوو خولی پەرلەمانی،  تا ئێرە لەو ئەرکەبووم، ئەوەی توانیبێتم کردومە، ئەوەی نەمکردبێ لەتوانامدا نەبووە، منەتم بە مەترسیەکان نەبوە، بمبورن ئەگەر وەک خۆی نەمتوانیبێ نوێنەرایەتیتان بکەم یان لەھەڵوێستێک نەمپێکابێ، سوپاس بۆ پشتیوانیتان لەھەموو وێستگەکان، ھەمیشە قەرزاری لوتف و پێزانینەکانتانم، تا بمێنم لەبەرەی خەڵک و ستەملێکراوم دژی ستەم و نادادی، ژیانیش ھەڵوێستە پلەو پۆست کاتیەو گەر بۆ خزمەتکردنی خەڵک نەبێ پێی ناشیرین دەبی، سوپاسی خودا دەکەم گەرتوانیبێتم لەئەرکی پەرلەمانیم جێی ڕەزامەندی پەروەردگارو دەنگدەران بوبم. دڵسۆزتان سۆران عومەر

بیروڕا
27-07-2020

دەستلەكار كێشانەوەی سۆران عومەر پەسەند كرا

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستاندا، بەزۆرینەی دەنگی پەڕلەمانتاران، دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەر ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی كۆمەڵ پەسەند كرا. ئەمڕۆ بە ئامەدەبوونی بەشێك لە وەزیرەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تەواوی فڕاكسیۆنەكان دانیشتنی پەڕلەمانی كوردستان بۆ چەند پرسێك بەڕێوە چوو پێشتر لە بەدواداچونێكدا تۆڕی میدیای بالكێش، بڵاویكردبەوە كە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستاندا دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەر پەسەند دەكرێت.

بیروڕا
27-07-2020

كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامە

پەڕلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی تەواوی فراكسیۆنەكان لە كۆبونەوەدان و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك دەكەن و چەند وەزیرێك لە دانیشتنەكەدا بەشداریی دەكەن. ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان بە باڵكێشی ڕاگەیاند: لە كۆبونەوەكەدا باس لە پرسی دۆخی هەرێمی كوردستان و كارنامەی وەزیرەكان و كار و بەرنامەی حكومەت دەكرێت. لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا هەریەكە لە وەزیرەكانی (ناوخۆ، پێشمه‌رگه، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ته‌ندروستی، دارایی و ئابوری، پلاندانان، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ئامادەدەبن.

بیروڕا
27-07-2020

ئیسڕائیل: لە 24 كاتژمێردا 464 كەس بە كۆرۆنا مردوون

وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائیل، ئاماریی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لە ماوەی 24 كاتژمێردا بڵاو كردەوە ودەڵێت:464 كەس گیانیان لەدەستداوە و 1108 كەسیش توشی ڤایرۆسەكە بوون ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو باشترین رێگا چارەیان بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داناوە و پێدەچێت توشبوون و گیانلەدەستدان لە وڵاتەكەیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاستێكی زۆر كەمدا بێت. بەپێی ئامارەكان ڕۆژانە لە ئیسائیل زیاتر لە 400 كەس توشی ڤایرۆسەكە دەبن و چەندین كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیان لەدەستدەدەن.

بیروڕا
27-07-2020

ترەمپ: 55 ملیۆن پشكنینی كۆرۆنامان ئەنجامداوە

سەرۆكی ئەمریكا لە بارەی دۆخی وڵاتەكەی و بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە ڕایگەیاند: دەیانەوێت بە تەواوەتی كۆنترۆڵی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بكەن و تا ئێستاش 55 ملیۆن پشكنینیان بۆ ڤایرۆسكە كردووە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند: هەندێك لایەن و میدیایی ئەمریكی درۆ بەدەم سیاسەتی وڵاتەكەمانەوە دەكەن و كارەكانمان بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  بەباشی هەڵناسەنگینن. ترەمپ وتیشی: هیچ وڵاتێكی دونیا هێندەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، بەگرنگیەوە سەیریی پرسی كۆرۆنایی نەكردووە و لە ئێستادا 55 ملیۆن پشكنینمان بۆ ڤایرۆسەكە كردووە و هاوڵاتیانی وڵات دڵنیا دەكەینەوە هیچ  وڵاتێك هێندەی ئێمە خەم خۆریی خەڵكەكەی نییە. ئەو قسانەی دۆناڵد ترەمپ لە كاتێكدایە ژمارەیی توشبوون و بەركەوتن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا تا دێت روو لە زیاد بوون دەكات و ژمارەی گیان لە دەستدانیش ملیۆنێكی تێپەڕاندووە.

بیروڕا
27-07-2020

رۆحانی: هەڕەشە لە كەس قبوڵناكەن

سەرۆكی  ئێران، لە بارەیی دۆخی ئاڵۆزیەكانی نێوان وڵاتەكەی و ئیسڕائیل ڕایگەیاند: وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ هەر رووبەرووبونەوەیەكی سەربازی و  هەرەشەش لە هیچ وڵاتێك قبوڵ ناكەن. حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وڵاتەكەی ئامادەیی وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشە و ئاڵۆزی و دەستدرێژیكە كە بكرێـە سەریان  و لە كەسیش قبوڵی هەڕەشە ناكەن. ڕۆخانی وتیشی: هەندێك وڵات دەیانەوێت سەرەوەریی و گەورەی كۆماریی ئیسلامی ئێران پێشێلكەن ئەوان دوژمنی ڕاستەقینەی كۆماریی ئیسلامیی ئێرانن و ئێمە هەرگیز قبوڵی هیچ دەستدرێژیەكمان نەكردووە. ئەو قسانەی ڕۆحانی لە كاتێكدایە پێشتر ئیسڕائیل ڕایگەیاندبوو بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆسەر بنكە ئەتۆمیەكانی ئێران لە ناو خاكی ئێراندا.

1 2 ... 1111 1112 1113 ... 1142 1143