ئەمڕۆ نرخی دراوەبیانیەكانی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت نرخی 100 دۆلار بە 124هەزار دینار نرخی 100 یۆرۆ بە 144 هەزار دینار نرخی 100 پاوەن بە 157 هەزار دینار نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 6 هەزار دینار نرخی 100 لیرەی تورکی بە 18 هەزار دینار
ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و جیهان بەم شێوەیەی خوارەوەیە نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 290 هەزار دینارنرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 335 هەزار دینارنرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 373 هەزار دینار
پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێ" ئێمە کۆنگرەمان بۆ ئەوە کرد کە ئیتر کاک سەعدی قسە نەکات، بەڵام چوار کۆنگرەی تریش بێدەنگی ناکات". زانا عەبدولڕەحمان، پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی" ئێمە کۆنگرەمان بۆ ئەوە کرد کە ئیتر کاک سەعدی قسە نەکات، بەڵام چوار کۆنگرەی تریش بێدەنگی ناکات، ماندووبووین ئەوەندە هەڵە و فەلەدی ئێوە ڕاست بکەینەوە". زانا عەبدولڕەحمان رەخنەی لەو لێدوانەی سەعدی پیرە گرتبوو کە وتبووی" کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی باشترین جەژنانەبوو بۆ خەڵکی کوردستان" و نووسیویشییەتی"ئاخر خەڵک نان نییە بیخوات کاتی ئەو قسانەیە؟".
دۆسیەی فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە جارێکی دیکە تاوتوێ کرایەوە و بە پاساوی "لهناوبردنی بهڵگهكان" و "گومانی تاوانی گەورەیان لەسەرە" لە زینداندا هێڵدرانەوە. دادگای سوڵحی ئهنقهره رۆژی دووشەممە 27ی تهممووزی 2020 بە دۆسیەی دەستگیرکردنی دەمیرتاش و یوکسەکداغدا چووەوە و بە بیانووی ئەوەی "پێدەچێت بەڵگەکان لە ناو ببرێن" و "گومانی تاوانی گەورەیان لەسەرە" بڕیاردرا هەردوو هاوسەرۆکەکە ئازاد نەکرێن، بۆیە بڕیاری زیندانیکردنیان درێژکرایەوە. دهمیرتاش و یوكسهكداغ هاوسهرۆكانی پێشووتری ههدهپه، شەوی 11ی تشرینی دووهمی 2016 به چهندین تۆمهتی جۆراوجۆر دهستگیركران و زیاتر لە سێ ساڵە له زینداندان.
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بە گوێرەی بەرنامەی کاری راگەیەنراو، بە ئامادەبوونی سێ وەزیر و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران خوێندنەوە بۆ راپۆرتی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری دەکات.لە بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەی سێشەممە 27.7.2020ی پەرلەماندا هاتووە" بەپێی حوکمی ماددەی (5) و بڕگەکانی (یەکەم و دووەم) لە ماددەی 16 و بڕگەی سێیەم لە ماددەی 18 و بڕگەکانی ( یەکەم، دووەم، سێیەم، چوارەم و پێنجەم) لە ماددەی (20) و ماددەکانی (47،48،52،54،55،56،57)لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، دەستەی سەرۆکایەتی بڕیاریدا بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتژمێر 10:00ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە رێککەوتی 28.7.2020 بەم شێوەیە بێت: یەکەم: خوێندنەوەی راپۆرتی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری سەبارەت بە دۆخی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێزان ( وەزیرانی دارایی و ئابووری، پلاندانان و هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەنێوان هەرێم و بەغدا ) لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لە حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق، بەپێی حوکمی بڕگەی یەکەم لە ماددەی 66 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.دووەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئەرکی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان) بەپێی حوکمی ماددەکانی (87،88،89) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.
شێخ حسێن پیرخدری، شێخی بەناوبانگی تەریقەتی نەقشبەندی کۆچی دوایی کرد. مەلا ئەحمەد قەرەگۆلی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، ئەمشەو دووشەممە 27.7.2020 شێخ حسێن پیرخدری، شێخی دیاری تەریقەتی نەقشبەندی کۆچی دوایی کردووە. شێخ حسێن پیرخدری، ماوەی چەند ساڵێکە بەدەست نەخۆشی شەکرە و دڵەوە دەناڵێنێ. حسێن محەممەد عەبدولسەمەد، ناسرا بە شێخ حسێنی پیرخدری، ساڵی 1970 لە گوندی سورمەری بناری بەمۆ لەدایکبووە، لە تەمەنی نۆ ساڵیدا بۆتە فەقێ، بۆ خوێندن جگە لە کوردستان چەند شارێکی عێراق گەڕاوە، لەسەر دەستی شێخ عوسمان نەقشبەندی بەیعەتی وەرگرتووە، لای مەلا محەمەد باوەجانی و مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. ساڵی 1989 گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و لە کۆمەڵگەی زەڕایەن حوجرەیەکی دامەزراندووە، ساڵی 1991 بە مۆڵەتی شێخ عوسمان نەقشبەندی دەستی بە ئیرشاد کردووە، خەڵکێکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەسەر دەستی ئەو بەیعەتیان داوە و بوونەتە پەیڕەوکاری نەقشبەندی. لە تەمەنیدا 66 جار چووەتە مەککە و مەدینە، هەروەها سەدان فەقێ لە حوجرەکانی ئەودا بوونەتە مەلا.
پەرلەمانی کوردستان لە 29ی حوزەیرانی 2020 چەند لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوونی رەوشی ناوچە سنوورییەکانی سلێمانی، دهۆک و هەولێر بۆ ئاشکراکردنی زیانی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی تورکیا و ئێران راسپارد، لیژنەکانیش دوای سەردانی مەیدانی، راپۆرتی کۆتایی خۆیان ئامادەکرد. ڕاپۆرتی لیژنەکان بەپێی پارێزگاکان: هەولێر: لە 73 گوندی سەر سنوور 55 گوند چۆڵکراون.دەیان ملیۆن دۆلار زیانی سووتانی رەز و باخ بووە.104 گوندی سۆران و سیدەکان چۆڵكراون.15 گوندی سنووری چۆمان چۆڵکراون.گوندەکانی زارگەلی و بۆکریسکان لە وەرتێ چۆڵکراون.ئێران بەربەستی هاتووچۆی بۆ خەڵکی گوندەکان دروستکردووە. پارێزگای سلێمانی: هێرشی کونەماسی لە 25ـی حوزەیراندا بووەتە هۆی برینداربوونی 7 کەس و 25 ملیۆن دینار زیانی ماڵیی هەبووە.زیانی خزمەتگوزاریی گشتی لەسەر کارەبا و رێگەوبان هەبووە. ئیدارەی راپەڕین:بەزاندنی سنوور لەلایەن ئێرانەوە لە کێلێ و جاسووسانپێشێلکردنی رێککەوتنی ساڵی 1975 قەزای ماوەت:وێرانبوونی بنکەی تەندروستیی گوندی سەفرە.زیانی هێڵی سەرەکیی کارەبای گوندەکە .رووخانی زۆربەی خانووەکانی گوندەکە. پارێزگای دهۆک: زاخۆ: بەزاندنی سنوور پانی 40 کیلۆمەتر و قووڵایی 15 کیلۆمەتر لەلایەن تورکیاوە.666 تۆپ و 70 مووشەک ئاراستەی گوندەکان کراون.لە 28 ساڵدا 50 کەس کوژراون و دەیانیش بریندار بوون.18 بارەگای تورکیا لە سنووری گوندەکانی زاخۆ دانراون.25 گوندی شارۆچکەی دەرکار تۆپباران کراون.200 جووتیار ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.13 گوندی باتیفا بۆردوومانکراون و 27 گوند چۆڵکراون.بەگشتیی 400 خێزان زیانمەند بوون. ئامێدی: چۆڵکردنی 198 گوند لە 348 گوندی قەزاکە.4 کەسی سڤیل شەهید بوون و 28 کەسیش بریندار.%80ی گوندەکانی چەمانکێ چۆڵکراون.6 گوندی کانی ماسێ و بەرواری باڵا چۆڵکراون.ئاوارەبوونی زیاتر لە 2500 خێزان.چۆڵکردنی 85 گوند لە کۆی 92 گوندی شیلادزێ.چۆڵکردنی 42 گوندی دێرەلووک لە کۆی 56 گوند.-.چۆڵکردنی 24 گوندی دینارتە لە کۆی 91 گوند.-.9 کوژراو و 21 بریندار لە 24 ساڵدا. پارێزگای هەڵەبجە: بەربەستی ئێران لەبەردەم جووتیارانی هەورامان.پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچەکە. لیژنەکانی پەرلەمان چەند راسپاردەیەکیشیان داوەتە پەرلەمان، لەوانە: هاوئاهەنگیی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی سنوور.راسپاردنی حکومەت بۆ لێکتێگەیشتنی سیاسی لەگەڵ هێزی پارچەکانی دیکەی کوردستان.زیادکردنی هێزی پاراستنی سنوور (کوردزمان).راسپاردنی حکومەت بۆ دانوستاندنی قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووان.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەو پیاوەی لە باخی گشتیی هەڵەبجەدا خۆی خنکاند، چوار مووچەی هەبووە و کێشەی دارایی نەبووە، بەڵکو کێشەی خێزانی هەبووە. رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجه لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند: "کاوە حەمەئەمین، ئەو پیاوە 39 ساڵەی ڕۆژی یەکشەممە لە باخی گشتیی هەڵەبجەدا بە پەت خۆی هەڵواسی لە خێزانێکی ناسراوی هەڵەبجەن، ئەو پیاوە نە کەمدەرامەت بووە و نە هیچ کێشەیەکی دارایی نەبووە، بەڵکو چوار مووچەی هەبووە ( مووچەی کەمئەندامی، بەرکەوتەی چەکی کیمیایی، زیندانی سیاسی و مووچەی وارسی شەهیدان)، بنەماڵەکەشی خاوەن گەراج و کەسابەتی خۆیانن و لە هەڵەبجە ناسراون". بە قسەی وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجه هۆکاری خۆخنکاندنی ئەو پیاوە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە و پێشتریش هەوڵی خۆسووتاندنی داوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای پاسداران تەقەی لە ژمارەیەك كۆڵبەری كورد كرد لە سنوری شاری بانە و 5 كۆڵبەریی كورد بریندار بوون بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە دەستەیەک کۆڵبەری ئەو ناوچەیەیان دایە بەردەستڕێژی گوللە و لانیکەم ٥ کۆڵبەریان بریندار کردووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە، راگەیاند : دوو کەس لەو کۆڵبەرە بریندارانە بەڕێ کراون بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پێنجوێن و سێ کەسەکەی دیکەیان ئیستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان کە ناوەکەیان نەزانراوە.
دوای ئەوەی دوێنێ ڕێگەنەدرا فڕاكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەشداریی بكات لە كۆبونەوەی پەڕلەمانی كوردستان، لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی كۆبونەوەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرا كۆسرەت ڕەسوڵ بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە. لەبەیاننامەكەدا كۆسرەت ڕەسوڵ داوا لە هاوسەرۆكان و سەركردایەتی یەكێتی دەكات، ڕێگە لەپەڕلەمانتارەكان و سەرۆكی پەڕلەمان نەگرن باكاریی خۆیان ئەنجام بدەن و دوربن لە هەر كارێكی حزبی. داواشدەكات پەڕلەمان بەچالاكی بمێنێتەوە و فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان كارەكانی خۆی بە اشی ئەنجام بدات و دوربێت لە هەر دەستێوەردانێكی حزبی و لایەنێكی دیاریی كراو
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی كۆچی دوایی ، دایكە عایشە دایكی سێ پێشمەرگەی شەهید، پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: دایكە عایشە سومبولی خۆڕاگری و ئازایەتییە دەقی پرسە نامەكە بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایکی سێ شەهیدی کوردستان، خاتوو دایکە عایشەم پێ گەییشت.دایکە عایشەی بەهەشتی، نموونەی خۆڕاگری و ئازایەتی بوو و بۆ هەموو تاکێکی کوردستان مایەی شانازییە. خۆم شانازیی ئەوەم هەبووە بە خزمەتی بگەم و وانەی خۆڕاگری و کوردایەتی لێوە فێر ببم.لەم کۆستە گەورەیەدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی دایکە عایشە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.لە خودای گەورە داواكارم ڕوحی پاکی دایکی شەهیدان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە گشت لایەك ببەخشێت. انا للە و انا الیە راجعونمسعود بارزانی٢٧ـی ٧ـی ٢٠٢٠
لە شاری هەولێر کچێکی تەمەن 18 ساڵان کوژرا و تا ئێستاش بکوژەکەی ئاشکرا نەکراوە. رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لە رووداوێک کوشتن لە شاری هەولێر ئاگادارکراینەوە و دەستبەجێ مەفرەزەی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کچێک بە ناوی (زەینەب محەمەد) کە لەدایکبووی ساڵی 2002 ە، بە دەستڕێژی گولـلە کوژراوە. رائید هۆگر وتی" تەرمی کوژراوەکە گواستراوەتەوە بۆ توێکاری پزیشکی و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە". بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش ، زەینەب لەلایەن برایەکیەوە کوژراوە، بەڵام تا ئێستا پۆلیس ئەوەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.