بەهۆی بارانی بەخوڕ و بەردەوامەوە، بەنداوێک لە وڵاتی سوودان دەڕووخێت و بەهۆیەوە سەدان خانوو ژێرئاو دەکەون. بەنداوی بوت لەسەر رووباری نیلی شین لە شاری بوتی سوودانی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو هەرەسی هێنا و زیاتر لە 600 خانوو لەسەرجەم گەڕەکانی شارەکە ژێرئاوکەوتن. ئەو بەنداوە 5 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدەداتەوە و بەپێی میدیا ناوخۆییەکان ئاوی بەنداوەکە لە 3 ئاراستەوە ناوچەکەی ژێرئاوخستووە، هاوکات بەرپرسان هۆشداری دەدەن لە شەپۆلێکی گەورەی ئاوارەبوون لە ناوچەی بەنداوی بوت کە بازاڕێکی گەورە و زیاتر لە 9 قوتابخانەی تێیدایە.
حكومەتی دیمەشقڕایگەیاند ئیدانەی رێككەوتنە نەوتیەكەینێوان ئەمریكا و بەڕێوبەرایەتی خۆسەردەكەین و ئەوە لادانە لە یەكپارچەیی خاكی سوریا وهزارهتی دهرهوهی سووریا، رایگهیاند، "ئێمه ئهو رێككهوتنه به دزینی نهوتی وڵاتهكهمان ههژمار دهكهین و رێككهوتنهكه تهنیا ئهوه دهگرێتهخۆی كه، له نێوان دز و دزی كڕیاردا واژوو كراوه". بهرپرسێكی وهزارهتی دهرهوهی سووریا ڕایگەیاند: "ئهو رێككهوتنه دهستدرێژیكردنه بۆ سهر سهروهری سووریا و بهردهوامیدانه به رێبازی دوژمنایهتی ئهمهریكا له ههمبهر سوریا و ههوڵێكه بۆ دزینی سامانی گهلی سووریا و درووستكردنی ئاستهنگ له بهردهم بنیاتنانهوهی دهوڵهتی سووریا و ههموو ئهو وێرانكارییهی كه زۆربهی به پشتیوانی ئیدارهی ئهمهریكا تیرۆر له وڵاتدا ئهنجامیداوه". وتیشی: ئەوان رێكە بە رێككەوتنی لەو شێوەیە نادەن و دەبێت ئەو هەڵەیەی كە كراوە هەڵبوەشێنرێتەوە و هەموو رێككەوتنە نەوتیەكان لە ژێر فەمانی حكومەتی سوریادابن.
چەند عەرەبێکی هاوردەی سنووری کەرکووک هێرشدەکەنە سەر ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. کەریم مەلا شوکر، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نزیكەی 15 خێزانی عەرەبی هاوردە بە مەبەستی نیشتەجێبوون چوونەتە سنووری گوندێكی كوردنشین لەنێوان داقووق و خورماتوو، کاتێک منیش سەردانی ناوچەکەم کرد بە دار و بەرد هێرشیانکردە سەرم. کەریم مەلا شوکر وتی: ژمارەیەک عەرەبی هاوردەی خورماتوو هێرشیانکردە سەر ئۆتۆمبێلەکەم، بەڵام بە سەلامەتی لە هێرشەکە رزگاری بووە. بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی ئاب نزیكەی 15 خێزانی عەرەبی هاوردە بە نیازی نیشتەجێبوون چوونە گوندێكی نێوان داقووق و خورماتوو، بەڵام دانیشتووانی گوندەکە کە کوردن رووبەڕوویان بوونەوە و شەڕ دروستبوو.
بنەماڵەی هونەرمەندی ناودار سابیر کوردستانی دەڵێن: تەندروستی سابیر کوردستانی جێگیر نییە و داوا لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بە هانایانەوە بچێت. هاوڕێ سابیر کوڕی هونەرمەند بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، باوکی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە تەندروستی جێگیر نییە و لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی خەوێنراوە، بەڵام شوێنەکەی وەکو پێویست نییە و داوای هاوکاری لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەین. هاوڕێ وتی: باوکم لە رووی دەروونییە هەست بە ئارامی ناکات، چونکە وەکو پێویست بە دەمیەوە نەهاتوون و گرنگییان پێی نەداوە، هەروەها تەنگەنەفەسە و هەست بە بێزارییەکی زۆر دەکات، بەو پێیەی نابیناشە هاتووچۆکردنی زۆر ئەستەم بووە. هەفتەی رابردوو هونەرمەند سابیر کوردستانی بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند، لەبەر زیانە گەورەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆك بەم نزیكانە ئەو تۆڕە لە سەرانسەریی وڵات قەدەغەدەكەن. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە بیر لە گرتنەبەری رێوشوێن دژی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک دەکاتەوە گەیشتنە ئەو بڕیارەی تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغە بکەن. وتیشی، لە ئێستادا دەسەڵاتی ئابووری دۆخی لە ناکاوی پێدراوە، بۆ قەدەغە کردنی تیک تۆک یان پەنا دەباتە بەر بەکارهێنانە ئەو دەسەڵاتە یاخود بڕیارنامەیەکی سەرۆکایەتی لەسەر واژوو دەکات. ئەوە لەكاتێكدایە تیك تۆك ڕایگەیاندووە ڕەزامەندیی دەربڕینەوە كە بەشێك لە پشكەكانی كۆمپانیاكەی بە كۆمپانیا ئەمریكیەكان بفرۆشێت
بە پێی دواین ئاماری جیهانی لەبارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا، ژمارەیان تووشبووان بۆ 18 ملیۆن و 26 هەزار و 716 کەس بەرزبووەوە. تا كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ یەكشەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا 18 ملیۆن و 26 هەزار و 716 کەس بوون، لەو ژمارەیەش 600 و 88 هەزار و 982 حاڵەتی مردنیش هەبووە. لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنای تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 4ملیۆن و 764 هەزار و 522 كەس و 157 هەزار و 901 كەسیش مردوون.
ئەمڕۆ یەك شەممە 2ی ئابی 2020 نرخی دراو لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە: نرخی 100 دۆلار بە 123هەزار و 900 دینار نرخی 100 یۆرۆ بە 145 هەزار دینار نرخی 100 پاوەن بە 158 هەزار و 500 دینار نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 5 هەزار 750 دینار نرخی 100 لیرەی تورکی بە 18 هەزار دینار
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و ئێستا نزیکەی 3500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت و دەتوانین 21 کاتژمێر کارەبا بە هاونیشتمانیان بدەین. لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە" وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات بەتەواوی تواناوە خراوەتەگەڕ و کارەبا بەرهەمدەهێنێت، بەوەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان گەیشۆتە 3400 بۆ 3500 مێگاوات، بەو جۆرەش پێدانی كارەبای نیشتمانی 20 تاوەكو 21 کاتژمێر بەرزبۆتەوە" بەرهەمهێنانی نزیكەی 3500 مێگاوات كارەبا لە كاتێكدایە بەرزترین خواستی كارەبا لەم وەرزەدا دەگاتە 4800 مێگاوات کارەبا.
نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبویەوە و بە پێێ ئامارەكانی ڕاگەیاندنی نرخی نەوت و زێڕ ، ئەمڕۆ یەك بەرمیل نەوت بە 43 دۆلار و 35 سەنت فرۆشرا و نرخی یەك مسقاڵ زێڕیی عەیارە 24 بە 391000 هەزار دیناریی عێراقی فرۆشرا. بەپێی ئامارە جیهانیەكانی نرخی فرۆشتنی نەوت و زێڕ لە بازارەكانی جیهاندا ئەمڕۆ نرخی ئەو دوو كاڵایە بەرزترین ئاستی لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا تۆمار كردوو نرخەكانیش تا دێن بەرزتر دەبێتەوە. لەداویی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسیی كۆڕۆناوە لە هەموو جیهاندا و ڕاگەیاندنی كەرەنتینە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئەمە یەكەم جارە نرخی زێڕ و نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەو شێوەیە بەرزدەبێتەوە شارەزایانی ئابووری و پسپۆڕانی بواریی نەوت و زێڕ دەڵێن، گۆڕانكارییەكانی نرخی نەت و زێڕ و بەرزبونەوەیان بەو شێوەیە كاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر بازاڕیی نەوتی لە هەرێمی كوردستان و جیهانیشدا
وهزارهتی تهندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونهوهی كۆرۆنایی ڕاگەیاند بە پێی ئامارەكان68كەس گیانیان لەدەستداوە و 2 هەزار و 95 كەسی دیكەش توشیی ڤایرۆسەكە بوون لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە، تووشبوون و گیانبەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕووی لەزیاد بوون كردووە و بە پێی ئامارەكان تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێردا 68 كەس بە ڤایرۆسەكە گیانان لەدەستداوە . هەر بەپی ڕاگەیەنراوەكەی وەزراەتی تەندروستی عێراق، لەماوەی 24 كاتژمێریی ڕلبردوودا ههزار و 841 حاڵهتی چاكبوونهوهش لهپهتاكه راگهیهندراوهو بەشێكی دیكەش بارودۆخیان زۆر باشە.
یانەی ئەرسناڵ بووە پاڵەوانی جامی یەکێتی ئینگلیز و توانی لە یانەی چێڵسی بباتەوە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک. سەرەتا یانەی چێڵسی لە رێگەی کریستیان پۆلیسیچ لە خولەکی 5ی یارییەکە گۆڵی یەکەمی خۆیی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 28 ئۆبامیانگ ئەنجامەکەی بە لێدانێکی سزا یەکلایی کردەوە. گێمی یەکەمی یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات، لە گێمی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی 68 ئۆبامیانگ گۆڵی دووەمی خۆیی و یانەکەی تۆمارکرد و ئەنجامەکەش 2-1 بۆ یانەی ئەرسناڵ کۆتایی هات و تۆپهاوێژەکان بوونە پاڵەوان.
وەزراەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماریی 24 كاتژمێریی ڕابردووی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنایی ڕاگەیاند، بە پێی ئامارەكان 10كەس گیانیان لەدەستداوە و 227 كەسیش توشی ڤایرۆسەكە بوون بەپێی ئامارەكانی وەزرارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژانە زیاتر لە 22 كەس توشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەبن و چەندین كەسیش گیانلەدەستدەدەن. دەقی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی