Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13711 بابەت
بیروڕا
03-08-2020

سەرۆكی پەرلەمان: بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە هێرشێکی دڕندانە كرایە سەر ئێ...

بەبۆنەی یادى 6 ساڵەی كۆمەڵكوژیی ئێزیدییەكان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوەو تیایدا داوا ده‌كات ئەو تاوانکارییە دۆکیۆمینت بکرێت و لەدادگا نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارانی ئەو تاوانکارییە دادگایی بکرێن و قەرەبووی قوربانیان بکرێتەوەو پەلە بکرێت له‌گه‌ڕان به‌دوای بیسەروشوێنان و چارەنووسى نادیاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دانیشتووانی شنگال بۆ زێدى خۆیان.  ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌: ئەمڕۆ  3ى ئابى 2020 یادی رۆژێکی رەش لەمێژووی خەڵکی کوردستان دەکەینەوە، كه‌ لە (3)ی ئابی ساڵی (2014)و رۆژانی دواترو لەسەدەی نوێ و لەجیهانی نوێ تیرۆریستان بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە هێرشێکی دڕندانەیان کردەسەر قه‌زای شنگال و کچ و ژنانی کوردانی ئێزدییان هاوشێوەی چاخە بەردینەکان بەبارمتە بردو پیاوو گەنجانیشیان زیندەبەچاڵ کرد. ئێمە کەیادی ئەو ڕۆژە ڕەشە دەکەینەوە، سوپاسی قارەمانییەتی پێشمەرگەو هاوکاریی وڵاتانی دۆست دەکەین کەڕێگەیان نەدا پێشڕەوییەکانی تاریکپەرستانی داعش زیاتر بێتە ناو قووڵایی خاکی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی کوردستان و تەنانەت ناوچەکەشیان لەچەپۆکی رەشی تیرۆریستانی داعش پاراست و ئەفسانەی داعشیان تێکشکاند. پەرلەمانی کوردستان هەمیشە لەخەمی باشتر بەهاناوەچوونی خواست و داوای شنگالییەکان و هەموو پێکهاتەکانی دیکەیە، هەر بۆیەش په‌رله‌مانى كوردستان له‌دانیشتنی ژماره‌ (3)ى نائاسایی خۆیدا له‌ڕێكه‌وتی 2019/8/3، رۆژی 3ى ئابی 2014ى وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییه‌كان دیاریكرد، بۆئەوەی لەڕووی یاساییەوە زەمینەسازی بکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی خەڵکی شنگال و قوربانییەکانی. لەو یادەدا داواکارین حکومەتی عێراقی بەئەرکی ئەخلاقی و بەرپرسیارییەتیی خۆی هەڵبستیت و رێگە بەڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و تیمی تایبەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لیکۆڵینەو لەتاوانەکانی داعش(UNITAD) بدات کەئەو تاوانکارییە دۆکیۆمینت بکات و لەدادگا نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارانی ئەو تاوانکارییە دادگایی بکرێن و قەرەبووی قوربانیان بکرێتەوە. هەرێمی کوردستان هەمیشە پەناگەیەکی ئارام بووە بۆ هه‌موو لێقەوماوان و ئەوانەی مەترسیی هێرشیان لەسەربووه‌، ئەوەش بەوهۆیەی کەخەڵکی کوردستان باشتر لەئازاری لیقەوماوان دەگات، چونکە بەدەیان ساڵە بۆ بەدەستهێنانی کەمترین مافەکانی لەگەڵ عەقڵیەتی خۆسەپێن بەرەنگارەو لەو رێڕەوەش رووبەڕووی هەموو جۆرە تاوانکارییەک بۆتەوە، داواکارین کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی هەموو تاوانکارییەکان لەدژی خەڵکی کوردستان بەجینۆساید بناسێنیت و قەرەبووی خەڵکی کوردستان بکرێتەوەو بەیاساو پشتیوانیی نێودەوڵەتی، کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی ناوچەکەو جیهان لەدووبارەبوونەوەی تاوانکاریی لەو جۆرە بپارێزێت. جارێکی دیکە سەری رێزو نەوازشمان بۆ شەهیدانی شنگال و قوربانیانی جینۆسایدی شنگال دادەنەوێنین، بەکچ و ئافرەتانی شەنگالی دەڵیین ئێوە نمونەی باڵای بەرگری و رووبەڕووبوونەوەی ستەمن. داواکارین هەموولایەک پەلە بکەن له‌گه‌ڕان به‌دوای بیسەروشوێنان و چارەنووسى نادیاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دانیشتووانی شنگال بۆ زێدى خۆیان. سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان 2020/8/2

بیروڕا
03-08-2020

مسعود بارزانی: شەنگال برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان

 مەسعود بارزانی بەبۆنەی یادی شەش ساڵەی جینۆسایدی ئێزیدیەكانەوە پەیامێكی ئاراستەی گەلی كوردستان و كەسوكاریی قوربانیەكانی جینۆسایجی شەنگال كردوو ڕایگەیاند: ئەوە كارەساتێكی گەورە و دڵ تەزێنەكە بەرامبەر بە بەشێك لە گەلەكەمان كراوە و  داعش بە دڕندانەترین شێوە پەلاماری ئێزدیەكانی دا. دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ شەشەمین ساڵیادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی شنگال بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر كارەساتی تاوانی كۆمەڵكوژیی شنگالدا تێدەپەڕێت. كارەساتێك كە تێیدا تیرۆریستانی داعش بە شێوەیەكی دڕندانە تاوانیان بەرانبەر خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجام دا. ئەو تاوانە برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان و هەرگیز لەبیر ناكرێت. لەم كارەساتەدا ئێزیدییەكان بەهۆی كوردبوون و بەهۆی ئایین و بیروباوەڕییان كەوتنە بەر شاڵاوی ڕق و جەهل و بێویژدانیی تیرۆریستان. ئەوەی تاوانبارانی داعش لەدژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجامیان دا درێژەكراوەی ئەو زنجیرە كارەسات و تاوانانە بوو كە بە درێژایی مێژوو دەرهەق گەلی كوردستان ئەنجام دراوە. لەم یادە دڵتەزێنەدا بە بەرزی یادی شەهیدان و قوربانیانی شنگال دەكەینەوە. هاوكات یادی ئەو پێشمەرگە قارەمانانانەیش دەكەینەوە كە بە خوێنی خۆیان شنگال و چیای شنگالیان لە دەست تیرۆریستان ئازاد كرد و مەردانە تۆڵەی ئەو كارەساتە دڵتەزێنەیان لە تیرۆریستان كردەوە. بە پێویستی دەزانم لێرەدا جارێكی تر جەخت لەوە بكەمەوە كە بە هەموو توانایەكمەوە پشتیوانی داواكاریی خوشك و برا ئێزیدییەكان دەكەم بۆ ئەوەی سەربەرزانە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ژیانێكی ئاسوودە و ئارام و دوور لە ستەمكاری و چەوساندنەوەیان هەبێت و بتوانن كاروباری خۆیان لە ناوچەكانیان بەڕێوە ببەن. جێگەی داخێكی زۆرە دەڤەری شنگالیش لە دوای ڕووداوەكانی شازدەی ئۆكتۆبەر كەوتە بەر كاریگەریی پیلانی ناحەزانی خەڵكی كوردستان. ئەو كات بۆ ئەوەی ڕێگە لە كارەساتی تر و خوێنڕشتنی نێوان ئێزیدییەكان بگیرێت وا ڕێككەوتن كرا كە كۆنتڕۆڵی شنگال بدرێتە ئێزیدییەكان و ئێزیدییەكان هەر خۆیان ئیدارەی شنگال و ناوچەكانیان بكەن، بەڵام هەتا ئێستایش حكوومەتی عێراقی پابەندی ئەو ڕێككەوتنە نەبووە و شنگال كەوتووەتە دەست خەڵكی تر. هەر بۆیەش هەتا ئێستا ئێزیدییەكانی دەڤەری شنگال لە ژیان و داهاتوویان دڵنیا نین و بۆ ناوچەكانیان نەگەڕاونەتەوە و هەر لە دۆخی ئاوارەیی و ژیانی كەمپەكاندا ماونەتەوە كە لە ڕاستیدا ئەوەیان زوڵمێكی گەوەریە. بۆیە پێویستە كۆتایی بەم بارودۆخە ناسرووشتییەی شنگال بهێنرێت و شنگال بگەڕێتەوە دەست خاوەنە ڕەسەنەكانی و پێویست دەكات ڕێوشوێنی وا بگیرێتە بەر كە چیتر كارەسات و زوڵم و تاوان لەدژی ئێزیدییەكان و پێكهاتەكانی تر دووبارە نەبێتەوە. لەیادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی شنگالدا دڵم بەردەوام لەگەڵ خوشك و برا ئێزیدییەكانە و هاوخەمی كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە ناخهەژێنەم. هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شنگال و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان. مسعود بارزانی 3ـی 8ـی 2020

بیروڕا
03-08-2020

قائیمقامی چۆمان بۆ باڵكێش: لەهێرشەكەی ئێراندا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە

قائیمقامی چۆمان رایگەیاند: ئەمڕۆ فڕۆکەکانى ئێران بارەگاکانى حیزبى دیموکراتیان لە سنورى چۆمان بۆردومان کرد."، وهیچ زیانێكی گیانی نەبووە و بینایەك روخاوە. سوارە ئەکرەم قائیمقامی چۆمان بەتۆڕیی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەکانى ئێران بارەگاکانى حیزبى دیموکراتیان لە گوندى دێیەكی  سەر بە ناحیەی سمیڵان لە سنورى چۆمان بۆردومان کردووەبە هۆیی بۆردومانەكەوە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها خانویەك رووخاوە. هەریەكە لە كۆماریی ئیسلامی ئێران و توركیا ناوە ناوە سنورەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكەن و چەندین زیانی گیانی  و ماندییان لێكەوتوەتەوە

بیروڕا
03-08-2020

ئێران: لەیەك مانگدا 20 كۆڵبەری كورد كوژراون

بەپێی بەدواداچووێك لە ماوەیی یەك مانگدا ، بەتەقەی سوپایی پاسداران 20 كۆڵبەریی كورد كوژراون و چەندین كۆڵبەریی دیكەش بریندار بوون. رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا  ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨٠٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ١٢ حاڵەت بووە. چۆنێتی کوژران یان بریندار بوونی كۆڵبەرەكان تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٦ حاڵەت (٥ کوژراو و ١١ بریندار) کە دەکاتە ٨٠٪ ی کۆی حاڵەتەکان. ڕووداوی سروشتی: ٤ حاڵەت (١ کوژراو و ٣ بریندار ) کە دەکاتە ٢٠٪ ی کۆی حاڵەتەکان. جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان پارێزگای ئورمیە: ١٢ حاڵەت ( ٤ کوژراو ٨ بریندار). پارێزگای سنە: ٣ حاڵەت ( ٣ بریندار ). پارێزگای کرماشان: ٥ حاڵەت (٢ کوژراو و ٣ بریندار ).

بیروڕا
03-08-2020

ئێران: تەنها لەیەك مانگدا 37 چالاكوانی كورد لە سێدارەدراون

كۆماریی ئیسلامی ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 37 چالاكی كوردی لە سێ\ارە داوە ودەیان چالاكوانی دیكەشی بە سزای قامچی و زیندانی  سزاداوە. بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندیی ئاماریی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی تەمووز ٢٠٢٠، لانیکەم ٣٦ چالاک وانی مەدەنی، سیاسی و مەزهەبیی کورد لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە دادگایی کراون و سەرجەم حوکمی ١٠٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران( تعزیری)، ١٣ ساڵ حوکمی بەندکرانی هەڵپەسێردراو( تعلیقی) و لێدانی ٣٥٤ قامچییان بە سەردا سەپاوە. چالاکێکی دینیش حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە. لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە  ١٦ چالاکوانی سیاسی، ١١ چالاکی مەزهەبی و ١٠ چالاکی مەدەنی لە مانگی رابردوودا دادگایی کراون و حوکمیان بە سەردا سەپێنراوە. شایانی باسە کە دوو چالاکی سیاسیی ژن لە مانگی رابردوودا سەرجەم حوکمی ٢٠ ساڵ و ٥ مانگ و هەروەها لێدانی٣٠ قامچییان بە سەردا سەپاوە.

بیروڕا
03-08-2020

سەرۆكی هەرێم: هێشتا برینی ئێزیدیەكان خوێنی لێ دەچۆڕێ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی جینۆسایدكردنی  ئێزدیەكان و شەنگالەوە پەیامێكی ئاڕاستەی كەسوكاریی قوربانیەكان كرد، تێیدا هاتووە، بەداخەوە تا ئێستا برینی براو خوشكە ئێزیدیەكانمان خوێنی لێدەچۆڕێت . دەشڵێ: ئه‌مڕۆ به‌ ئازارێكى قووڵه‌وه‌ يادى شه‌ش ساڵه‌ى جينۆسايدى ئێزدييان و كاره‌ساتى شه‌نگال ده‌كه‌ينه‌وه‌ و هيچ كه‌سێك بڕواى نه‌ده‌كرد له‌ سه‌ده‌ى بيست و يه‌كدا مرۆڤايه‌تى جارێكى دى مه‌رگه‌ساتێكى وا ده‌بينێته‌وه‌ كه‌ هه‌موو جيهان شۆك ده‌كات دەقی پەیامەکە: په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ يادى كاره‌ساتى شه‌نگال ئه‌مڕۆ به‌ ئازارێكى قووڵه‌وه‌ يادى شه‌ش ساڵه‌ى جينۆسايدى ئێزدييان و كاره‌ساتى شه‌نگال ده‌كه‌ينه‌وه‌. به‌ ڕێز و شكۆوه‌ هه‌موو ئه‌و خوشك و برا ئێزدييانه‌مان به‌بير ده‌هێنينه‌وه‌ كه‌ بوونه‌ قوربانيى تاوانكارييه‌كى بێهاوتاى تيرۆرستانى ‌داعش. هيچ كه‌سێك بڕواى نه‌ده‌كرد له‌ سه‌ده‌ى بيست و يه‌كدا مرۆڤايه‌تى جارێكى دى مه‌رگه‌ساتێكى وا ده‌بينێته‌وه‌ كه‌ هه‌موو جيهان شۆك ده‌كات. سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى قوربانيانى كاره‌ساتى شه‌نگال و ته‌واوى خوشك برايانى ئێزدى. له‌ كاتێكدا ئه‌م ياده‌ به‌ئازاره‌ ده‌كه‌ينه‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ هێشتا برينى خوشك و برايانى ئێزديمان خوێنى لێ ده‌چۆڕيت و به‌ هه‌زارانيان له‌ كه‌مپه‌كانى ئاواره‌ييدا ده‌گوزه‌رێنن. شه‌نگال و ناوچه‌كانى ديكه‌ى ئێزدييان هێشتا ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه‌ و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بارى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى و گێڕانه‌وه‌ى ژيانيان تێدا نييه‌. شه‌نگال كراوه‌ته‌ مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى ناياسايى كه‌ بێباكانه‌ له‌سه‌ر برين و خه‌مى ئێزدييان خه‌ريكى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ى سياسيانن. له‌م ياده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى بۆ دابينكردنى سه‌قامگيرى و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و كردنى به‌ پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و ئيداره‌ى پارێزگاى مووسڵ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ك ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش كار ده‌كات تا به‌ هاوكاريى يووئێن و يوونيتاد ئه‌و تاوانه‌ به‌ جينۆسايد ده‌ناسرێت و تاوانكاران ده‌درێنه‌ دادگا و قوربانييان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌.  خوشك و برايانى ئێزدى به‌ هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر زێدى خۆيان بڕوا و ئايينى خۆيان پاراستووه‌ و هه‌ميشه‌ هۆكارێكى گرنگ و كاراى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى بوون و بۆ هه‌ميشه‌ هه‌روا ده‌مێننه‌وه‌. له‌م ياده‌دا جه‌خت له‌ قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و كولتووره‌ ده‌كه‌ينه‌وه‌ و هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ كوردستان به‌ لانكه‌ى ئارام و پارێزراوى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنيش بۆ كه‌سوكارى ڕفێنراوان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌ له‌ گه‌ڕان و ڕزگاركردنيان و هه‌وڵدان بۆ زانينى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بين. سڵاو له‌ گيانى پاكى ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ى به‌ سه‌رپه‌رشتيى ڕاسته‌وخۆى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، شه‌نگاليان ڕزگار كرد و له‌وپێناوه‌دا گيانيان به‌خشى. سوپاس و پێزانين بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ هاوكارييان پێشكه‌ش به‌ ئێزدييان كرد. خوشك و برايانى ئێزدى دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ بۆ دابينكردنى دادپه‌روه‌رى و داهاتوويه‌كى باشتر هه‌ميشه‌ له‌گه‌ڵياندا ده‌بين. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

بیروڕا
03-08-2020

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

ئەمڕۆ دوو شەممە 3-8-2020 نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبویەوە ونرخی یەك بەرمیل نەوت بە 43 دۆلار فرۆشرا  نرخی نەوت بەم شێوەیە دەبێت نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو 43 دۆلار و 32 سەنت نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس 40 دۆلار و 9 سەنت نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئاسایی جیهانی 43 دۆلار و 17 سەنت

بیروڕا
03-08-2020

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا

ئەمڕۆ دوو شەممە 8-3 2020 نرخی زێڕ لە بازاڕةكانی هەرێمی  كوردستاندا بەم شێوەیەیەنرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 295 هەزار دینارنرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 340 هەزار دینارنرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 378 هەزار دینار

بیروڕا
03-08-2020

نرخی دراوە جیهانیەكان لە بازاڕكانی هەرێمی كوردستاندا

ئەمڕۆ دوو شەممە   نرخی دراوە جیهانیەكان  لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:نرخی 100 دۆلار بە 123هەزار و 900 دینارنرخی 100 یۆرۆ بە 145 هەزار دینارنرخی 100 پاوەن بە 158 هەزار و 500 دینارنرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 5 هەزار 750 دینارنرخی 100 لیرەی تورکی بە 18 هەزار دینار

بیروڕا
03-08-2020

شەش ساڵ بەسەر جینۆسایدی شەنگالدا تێدەپەڕێت

 ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر جینۆسایدی شەنگالدا تێدەپەڕێت و تا ئێستاش بەشێكی زۆر لە كچان و ژنانی ئێزدی لە ژێر دەستی چەكدارانی داعش ڕزگار نەكراون. ئەو لە كاتێكدایە بەرپرسانی باڵایی هەرێمی كوردستان، دووپاتی دەكەنەوە هەوڵەكانیان چڕكردوەتەوە بۆ ئەوەی كچان و ژنان و ڕفێنراوانی دیكەی ئێزیدیەكان بدزۆرێنەوە و بگەڕێنرێنەوە بۆ نێو خانەو ماڵی هۆیان. كارەساتی شەنگال چۆن روویدا؟ بەرەبەیانی رۆژی 3ى ئابى ساڵى 2014، داعش بە هێزێكی سەربازیی گەورەوە، پەلاماری گوندەكانی ناوچەی شەنگالی دا، ئێزدییەكانى وەک بێ باوەڕ دایە قەڵەم و هەر ئەوەش هۆكاری پەلاماردانی ناوچەكەیان و جینۆسایدكردنیان بوو. ئەو لەكاتێكدا بوو پێش ئەوەی شنگال  داگیر بكرێت و جینۆسایدكردنیان،بكرێت، ئێزیدییەكان داوایان لە حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد كە هاوكارییان بكەن، هەرچەندە بەڵێنی پاراستنیان پێدا بوون، بەڵام لەكاتی هێرشەكەدا، سوپای عێراق ناوچەكەی چۆڵ كرد. بەهۆی ئەو هێرشەیی داعشەوە بۆ سەر ناوچەكانی ئێزدیی  هەزاران هاوڵاتی روویان لە چیای شنگال كرد كە ئەوكاتە تەنیا پشت و پەناگەی ئێزیدییەكان بو، داعش كاتێك پەلاماری شەنگالی دا، كە لە لوتكەی دەسەڵات و بەهێزیدابوو، تەنانەت سوپای عێراقیش نەیتوانی ڕوبەڕوی بوەستێتەوە. دواى ئەنجامدانى تاوانەکە، ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان كۆمەڵكوژیی ئێزیدییەكانی بە جینۆساید ناساند و لە پایتەختی چەندین وڵاتی جیهان بەو بۆنەیەوە ڕێوڕەسمی تایبەت ڕێكخرا. ئاماریی قوربانیەكانی ئێزیدیەكان:  ژمارەی ئێزدییەكان لە عێراق نزیكەی (550) هەزار كەس بوون. بە هۆی داگیركاریی داعش بۆ ناوچەكانیان، (360) هەزار ئێزدی ئاوارە بوون. لە ڕۆژانی یەكەمی داگیركاریی داعش، (1293) ئێزدی شەهید بوون. داگیركاریی داعش بوە هۆی ئەوەی زیاتر لە سێ هەزار منداڵی ئێزدی بێ باوك بن. نزیکەى (70)  مەزار و شوێنی پیرۆزی ئێزدییەكان لە لایەن داعشەوە تەقێنراونەتەوە. زیاتر لە (100) هەزار ئێزدی وڵاتیان بەجێهێشتوە و چوونەتە دەرەوەی عێراق. (6417) ئێزدی لە لایەن چەكدارانی داعشەوە رفێنراون، لەو ژمارەیەش (3548) لە رەگەزى مێ، (2869) لە رەگەزى نێرن.

بیروڕا
03-08-2020

مەسرور بارزانی: پێویستە حكومەتی فیدڕاڵ قەرەبووی برا ئێزدیەكانمان بكاتە...

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە شەشەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان لە شنگال و دەوروبەری، پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت، بە خەم و کۆڤانەوە یادی شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە کە لە ئەنجامی هێرشی دڕندانەی تیرۆریستانی داعش، بە هەزاران مرۆڤی بێتاوان دووچاری کۆمەڵکوژی و ڕفاندن و ئاوارەبوون بوونەوە. مەسروربارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەشڵێت:سەرەڕای هەموو ئەو کارەسات و فەرمان و کۆمەڵکوژییانەی ڕووبەڕووی خوشک و برایانی ئێزدی بووەتەوە، بەڵام بەردەوامن لە بەرگریکردن لە زمان و ناسنامە و کولتوور و ئاینی خۆیان. دەقی پەیامەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان: "لە شەشەمین ساڵیادی داگیرکردنی شنگال و جینۆسایدکردنی خوشک و برایانی ئێزدی لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە، بە خەم و کۆڤانەوە یادی شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە کە لە ئەنجامی هێرشی دڕندانەی تیرۆریستانی داعش، بە هەزاران مرۆڤی بێتاوان دووچاری کۆمەڵکوژی و ڕفاندن و ئاوارەبوون بوونەوە. کۆمەڵکوژی شنگال و دەوربەری، بە یەکێک لە دڕندانەترین تاوان لە دژی مرۆڤایەتی دادەنرێت لە مێژووی هاوچەرخدا، کە بە شێک بوو لە هێرشی بەرفراوانی تیرۆریستان لە دژی گەلی کوردستان. سەرەڕای هەموو ئەو کارەسات و فەرمان و کۆمەڵکوژییانەی ڕووبەڕووی خوشک وبرایانی ئێزدی بووەتەوە، بەڵام بەردەوامن لە بەرگریکردن لە زمان و ناسنامە و کولتوور و ئاینی خۆیان. لەم یادە خەمناکەدا، پێویستە بەڕێزەوە یادی قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەکان بکەینەوە لە ڕزگارکردنی شنگال و دەوروبەری بە سەرکردایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، هەروەها ستایشی هەڵوێستی خەڵکی کوردستان دەکەین لە بە هاناوەچوونی خوشک و برا ئێزدییەکانمان.  پێویستە هەموو لایەنەکان هاوکار بن بۆ ئاوەدانکردنەوە و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال بە شێوەیەک کە هیچ هێزێکی چەکداری بیانی و میلیشیاکان لە شنگال نەمێنن و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، هەماهەنگ بن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ ئازادکردن و گەڕاندنەوەی ئەو ڕفێندراوانەی تا ئێستا ماون، کە ژمارەیەکی زۆریان پێشتر بە هەوڵی حکومەتی هەرێم ڕزگارکراون. هەروەها داوا دەکەین حکومەتی فیدراڵی، قەرەبووی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بکاتەوە و یارمەتی ئاوارەکان بدات و زەمینە خۆش بکات، بۆ ئەوەی بە سەربەرزی بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان  . سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شنگال و گشت شەهیدانی کوردستان . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان"

بیروڕا
03-08-2020

تەندروستی هەولێر ئاگاداریەك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەوڵێر هاوڵاتیان ئاگادار دەگاتەوە، نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوایی هەولێر ، دەكرێتە نەخۆشخانەیی تایبەت بە كۆڕۆنا. ھاووڵاتییان دەتوانن لە بری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا سەردانی نەخۆشخانەی ئێمیرجنسی بكەن بۆ هەر كێشەیەكی تەندروستی بەدەر لە نەخۆشی كۆڕۆنا.  بۆیە ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە هەریەک لە بەشەکانی سوتان، نشتەرگەری مێشک و دەمار بەشی شکان، بەشی جوانکاری ھەیە پێویستە سەردانی نەخۆشخانەی ئێمیرجنسی بکەن، لەسەر شەقامی 60 مەتری بەرامبەر وەزارەتی پلان دانان".

1 2 ... 1102 1103 1104 ... 1142 1143