لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ، جێگری پارێزگاری دھۆك، رایگەیاند:دەوامی فەرمیی دامودەزگاكانی حكوومەت لە تەواوی سنووری پارێزگای دھۆك تا 15 ئەم مانگە رادەگیرێت. ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆك، وتی: ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای دھۆك لە زیادبوون دایە، بە رادەیەك كە بەداخەوە جێگای نەخۆشەكان لە نەخۆشخانەكاندا نەماوە، ھەروەھا شوێن بۆ كەرەنتینەكردنیش نەماوە. ماجید سەید وتیشی: رێگای نێوان توركیا و ھەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك ھەفتە دادەخرێت، تەنیا رێگا بەو حاڵەتانە دەدرێت، كە بە رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ بێت. ناوبراو باسیشی لەوەكرد : دەوامی فەرمیی دامودەزگاكانی حكومەت لە تەواوی پارێزگای دھۆك تا 15ی ئەم مانگە رادەگیرێت و لە 16/8 دەست بەدەوام دەكرێتەوە و كارەكانی حكومەت ئاسایی دەكرێنەوە.
ئەمڕۆ نرخی دراوە جیهانیەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەم شێوەیەیە نرخی 100 دۆلار بە 123هەزار و 900 دینارنرخی 100 یۆرۆ بە 145 هەزار دینارنرخی 100 پاوەن بە 158 هەزار و 500 دینارنرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 5 هەزار 750 دینارنرخی 100 لیرەی تورکی بە 18 هەزار دینار
ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەم شێوەیەیە نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 295 هەزار دینار نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 340 هەزار دینار نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 378 هەزار و 750 دینار
وتەبێژێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێ" ئەو هەواڵانەی باسی كۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی ئەمریكی و بەرپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە قەندیل دەكەن هەواڵی نادروست و ساختەن. وتەبێژێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە، ئەو هەواڵانەی باس لە كۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمریكا و بەرپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە نزیك قەندیل ناڕاستن و ئەمریکا ئەو جۆرە کۆبوونەوانەی نەکردووە.ماوەی چەند ڕۆژێکە لە بەشێک لە میدیا کوردی و جیهانییەکان، هەواڵی کۆبوونەوەی شاندێکی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە لە قەندیل بڵاوبووەتەوە.
رایدەگەیێنێت، حکومەتی وڵاتەکەی دەبێت رێژەیەکی بەرچاو لە داهاتی فرۆشتنی ئەپڵیکەیشنی تیکتۆکی بەرکەوێت و هەڕەشەی راگرتنی خزمەتگوزارییەکانی ئەو ئەپڵیکەیشنەیشی کرد ە. دۆناڵد ترەمپ داوای بەشێک لە پارە و داهاتی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک دەکات و دەڵێ"دەبێ بەشێکی بەرچاو لە داهاتی فرۆشتنی ئەپڵیکەیشنی تیکتۆک بەر وڵاتەکەی بکەوێت. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەگەر تا ناوەڕاستی مانگی ئەیلوول مامەڵەی نێوان مایکرۆسۆفت و کۆمپانیای بایتدانسی خاوەنی تیکتۆک یەکلایی نەبێتەوە ئەوان پشکی خۆیان وەردەگرن. ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ماوەی چەند هەفتەیەکە لەگەڵ کۆمپانیای بایتدانس لە گفتوگۆدایە بۆ کڕینی تیکتۆک، کە بە گوێرەی زانیارییەکان بڕی 50ملیار دۆلاری بۆ تەرخانکردووە..
كۆماریی ئیسلامی ئێران، ئامارەكانی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەشارێتەوە و بە پێی بەڵگەكان تاكو ئێستا 42 هەزار كەس بە ڤایرۆسەكە گیانی لەدەستداوە. سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو لە حكومەتی ئێران، بە بی بی سی ڕاگەیاندووە: حكومەتی وڵاتەكەی ڕاست ناكات كە دەڵێت 17 هەزار كەس لە وڵاتەكەیدا بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەڵكو ئەوەی هەیە زۆر زیاترە لەو ژمارەیەوە و تا ئێستا لە ئێراندا 42 هەزار كەس بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانی لەدەستداوە. ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماریی ئێران ڕایگەیاندبوو لە وڵاتەكەیدا زیاتر لە 40 ملۆن كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و لەو ژمارەیەش زیاتر ئەئگەریی توشبونیان بە ڤایرۆسەكە هەیە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 348 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 14 تووشبووش مردوون، هەروەها 114 تووشبووش چاکبوونەتەوە. بەپێی راگەیەنراوی ژمارە 160ی وەزارەتی تەندروستی، سێ هەزار و 170 پشکنینی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 348 کەسیان پۆزەتیڤ بووە. هەولێر: 244 تووشبوو سلێمانی: 44 تووشبوو [19 کەس لە سلێمانی، 25 کەس لە گەرمیان] دهۆک: 60 تووشبوو ئەو 14 تووشبووەش کە لە 24 کاژێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە، بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە: سلێمانی: 8 کەس [6 کەس لە سلێمانی، 2 کەس لە گەرمیان] هەولێر: 5 کەس دهۆک: 1 کەس ئەو کەسانەشی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە ژمارەیان 114 کەسە، بەمشێوەیە: هەولێر: 82 کەس ئیدارەی گەرمیان: 27 کەس دهۆک: 5 کەس تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 211 هەزار و 114 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون، ئەنجامی پشکنینی 14 هەزار و 816 کەس پۆزەتیڤ بووە، کە نۆ هەزار و 413 کەسیان چاکبوونەتەوە و 574 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکاندا وەکو خۆی دەبێت و لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیشدا بۆ ماوەی هەفتەیەک بەتەواوی رادەگیرێت. هەروەها شوێنە گشتییەکانی وەکو پارک، کافتریا و چایخانەکان دادەخرێن.
پەرلەمانتار جەلال پەرێشان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو. ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، جەلال پەرێشان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ماڵەوە خۆی کەرەنتین کردووە. لەبارەی تەندروستیشییەوە وتی"تائێستا مەترسی لەسەر ژیانی نییە، بەڵام کەمێک تای بەرزە و کەمێکیش تەنگەنەفەسی هەیە، بەڵام پێویستی بە ئامێری ئۆکسجینی دەستکرد نییە".
هاروونی تەمەن 17 ساڵان و ڕێبینی برابچووکی کە تەمەنی 6 ساڵانە، بەیەکەوە دەچنە بەنداوی ئاوەسپی بۆ مەلەکردن، بەڵام هەردووکیان دەخنکێن. مقەدەم عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی کەلار بە (تۆڕی میدیایی باڵکێش)ی راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 3.8.2020 لە گوندی (بنکە)ی سەر بە ناحیەی (خان)ـوە تەرمی دوو منداڵ کە برای یەکن بەناوەکانی (ڕێبین یاسین محەمەد) تەمەن 6 ساڵ و (هاروون یاسین محەممەد) تەمەن 17 ساڵ هێنرانە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی خنکان لە ئاودا گیانیان لەدەستدابوو".قەدووری ئاماژەی بەوەکرد " منداڵە بچووکەکە کەوتووەتە ئاوەکەوە و لەکاتێکدا براکەی ویستوویەتی رزگاری بکات، ئەویش خنکاوە، ئێستا تەرمەکان دۆزراونەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراون".
لە پارێزگای دیوانییە سەدان هەزار ماسی مرداربوون و ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و سامانی ئاو لە پەرلەمانی عێراقیش دەڵێ" لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئاوەکە ژەهراوی کراوە. عەلی بدێری، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و سامانی ئاو لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای دیوانییە بە دەستی کەسانی نەناسراو، بەهۆی ژەهراوی کردنی ئاوەوە، سەدان هەزار ماسی مردارکرانەوە کە سەدان تۆن دەبن، ئەمەش کارەساتێکی ژینگەیی و ئابوورییە و بە ئامانجگرتنی سامانی ماسییە بۆ قڕکردنی ئەو سامانە. بدێری پێی وایە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەرپرسیاری یەکەمە لەم رووداوەدا، چونکە پاسەوانی بۆ ئەو ناوچانە دانەناوە و رێگری لەو کەسانە ناکات کە زیان بە سامانی نیشتمانی دەگەیەنن.
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستاندا، كۆ دەبێتەوەو بڕیاری نوێ دەدات. سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو لە ناو وەزارەتی تەندروستی بەتۆڕی میدیای باڵكێشی ڕاگریاند: بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستا لە هەرێمی كوردستاندا هەیە و ئەو ڕێژە زۆرەی مردن و توشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا هەیە، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی كۆڕۆنا كۆدەبێتەوە. سەرچاوەكە وتیشی لە كۆبومەوەكەی ئەمڕۆدا چەند بڕیارێكی گرنگ دەدرێت و گۆڕانكاریی لە بڕیارركۆنەكاندا ئەنجام دەدرێت.