بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، كەسێكیان بەتۆمەتی دزینی 17 ملیۆن دینار دەستگیر كرد. لە راگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی راپەریندا هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا سەر بە قەزای رانیە، سکاڵای لە دژی کەسێک تۆمارکردووە بە تۆمەتی دزینی (17) ملیۆن دینار، لەلایەن هێزەکانیانەوە تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە. لە ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیسدا هاتووە: ئەو کەسەی دەستگیرکراوە تەمەنی لەسەروی (18) ساڵە لە ناو دوکانەکەی دەست بەسەر (17) ملیۆن دینار و ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە.
ئەمڕۆ لە عێراق باندێكی بازرگانی كردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ دەستگیر كران كە لە بەشێك زۆر لە شارەكانی عێراق ئەو كارەیان كردبوو. وەزارەتی ناوخۆیی عێراق ڕایگەیاند:ئەمڕۆ باندێكی بازرگانیكردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ كە لە حەوت كەس پێكهاتوون لە بەغدا دەستگیركراونسەرجەمیان عەرەبن و خەڵكی خوارووی عێراقن. ڕاگەیەنراوەكەی وەزراەتی ناوخۆ دەڵێـت: هێزەكانیان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی نەهێشتنی بازرگانیكردن بە مرۆڤ، باندێكی بازرگانیكردنیان بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ لە ناوچەی شەعەب لە باكوری بەغدا دەستگیركردووە. وەزراەتی ناوخۆی عێراق لەو ڕاگەیەنراوەدا دەڵێت: ئەندامانی باندەكە دانیان بەوەداناوە لە پاڵ بازرگانیكردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ، كاری بەدرەوشتیشیان ئەنجامداوە."
وابڕیارە لەم هەفتەیەدا كۆڕبەندی ئاوەدانكردنەوەی بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوە بچێتو فەڕەنساش سەرپەرشتی دەكات دوای ئەوەیی زنجیرەیەك تەقینەوە لە بەیروت روویدا و زیانێكی گەورە بەر ئەو شارە كەوت، ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا سەردانی ئەو وڵاتەی كرد، بڕیار درا كۆڕبەندێك بۆ ئاوەدانكردنەوەی بەیروت بەڕێوەبچێت ماكڕۆن دەڵێت: لە كۆڕبەندەكەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەشداریی دەكات و وا بڕیارە زۆرترین هاوكاریی ماددی و مەعنەویی بۆ ئاوەدانكردنەوەی بەیروت دابین بكرێت
هەرچەندە بڕیاربوو لە مانگی ڕابردوودا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بكات، بەڵام سەردانەكە بۆ ئەم مانگە دوا كەوتوو وا بڕیارە 20 ی ئەم مانگە سەردانی واشنتن بكات. لە بارەی سەردانەكەی كازمیەوە بۆ واشنتن، لە بەیاننامەیەكەدا نوسینگەی كازمی دەڵێـت: هەموو كارەكانی پڕۆتۆكۆڵی سەردانی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتن ئامادە كراوە و لەكاتی خۆیدا سەردانەكە ئەنجام دەدرێت هەر لەو بارەیەوە کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رۆژی (20/8/2020) سەردانی ئەمەرکیا دەکات و لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە پێشوازی لێدەکرێت. بەیاننامەكەی كۆشكی سپی دەشڵێت:، سەردانەکەی کازمی لە کاتێکی هەستیاردایە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گفتوگۆکانی نێوان هەردولادا لە چوارچێوەی دۆسیەی ئاسایش و ئابوری و چەند بابەتێکی تردا دەبێت.
بەپێی پێشبینیەكانی كەش و هەوا لە هەرێمی كوردستاندا، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دادەبەزن و ڕۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤١ پلە و نزمترین ٣١ پلە دەبێت لە سلێمانى ٣٧ بە ٢٤ و دهۆک ٤١ بە ٢٧ و کەرکوک ٤٣ بە ٣١ پلە دەبێت. هەر بەپێی پێشبینیەكانی كەشو هەوای هەرێمی كوردستان سبەینێ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٢ پلە و نزمترین ٢٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٧ بە ٢٥ پلە، دهۆک ٤١ بە ٢٦ کەرکوکیش ٤٣ بە ٣٠ پلە دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و جیهاندا بەم شێوەیە مامەڵةی پێوەدەكرێت نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 306 هەزار دینارنرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 351 هەزار دینا رنرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 383 هەزار دینار
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەم شێوەیە دەبێت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (44) دۆلار و (40) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (41) دۆلار و (22) سەنت فرۆشراوە.
ئەمڕۆ شەممە نرخی دراوە بیانیەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەم شێوەیە دەبێت نرخی 100 دۆلار بە 124هەزار دینار نرخی 100 یۆرۆ بە 145 هەزار دینار نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 5 هەزار 500 دینار نرخی 100 لیرەی تورکی بە 18 هەزار دینار
ئۆلێگ گریدنێڤ، جێگری وەزیری تەندروستیی رووسیا رایگەیاند، پەیمانگەی گامێلایای مۆسکۆ چاوەڕێ دەکات لە ١٢ی ئەم مانگە یەکەمین ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە جیهاندا دروست بکات. هەفتەی رابردووش میخائیل موراشکۆ، وەزیری تەندروستیی ئەو وڵاتە رایگەیاندبوو ، کە پلانیان هەیە لە مانگی 10 کوتانی سەرتاسەری لە رووسیا دەستپێبکەن و حکومەت تێچووی پێکوتەکە بگرێتە ئەستۆ. جێگری وەزیری تەندروستی رووسیاش دەڵێ "ئێستا ڤاکسینەکە لە قۆناغی سێیەم و کۆتایی تاقیکردنەوەدایە و دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی لە هەفتەی داهاتوو، وەکو چارەسەری فەرمیی کۆرۆنا تۆماردەکرێت.
فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری هندستانی بە 191 سەرنشینەوە تێکشکا. فڕۆکەکە جۆری بۆینگ 737ەو لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و تێکشکاوە، تا ئێستا زیانەکان نەزانراون. فڕۆکەکە لە دوبەیەوە بۆ هندستان گەڕابووەوە.
حەسەن نەسروڵڵا، سكرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی ڕایگەیاند، حیزبوڵڵا هیچ کۆگا و چەک و تەقەمەنییەکی لە بەندەرەکەی شاری بەیرووت نییە، تەنانەت مەترێک زەویشی لەو شوێنە نییە. حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کرد، پێشتر بڕیاریدابو سەبارەت بە دۆخی وڵات لەگەڵ ئیسرائیل قسەبكات، بەڵام ئەمڕۆ تەنها لەسەر كارەساتەكەی بەیرووت دەدوێت، چونکە وڵات لەبەردەم كارەساتێكی گەورەی مرۆیی و نیشتیمانیدایە بە هەمو پێوەرەكان، كە كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر ئابووری و كۆمەڵایەتی ناوچەكە دروستكردووە. سكرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی بەسەر لوبنانییەکاندا هاتووە کارەساتێکە و هەموو لایەک بۆی بە پەرۆش و خەمبارن.
وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی توشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاو كردەوە عێراق دەڵێت: لە 24 كاتژمێری رابردوودا 17 ھەزار و 517 پشكینین ئەنجامدراون، لەو ژمارەیەش، 3 ھەزار و 461 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە تەنها ئەمڕۆ 75 حاڵەتی مردنیش بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە. ھاوكات 2 ھەزار و 172 حـاڵەتی چاكبوونەوە لەو نەخۆشیە تۆماركراوە. لە عێراقدا تاكو ئێستا ژمارەی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە گەیشتووەتە 144 ھەزار و 64 كەس. لەم ژمارەیەش 103 ھەزار وو 197 كەس چاكبوونەتەوە و 5 ھەزار و 236 كەسیش بە ھۆی ئەم پەتا گیانیان لە دەستداوە.